هاوڵاتی جارێکی دیکە دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لیژنە بۆ وردبینى لە لیستى مووچە و خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان دەنیرێت. ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2024، سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق لە رۆژى 14ـى ئەم مانگە بەفەرمانێکى ژمارە 21 هەزار و 787، بڕیاریداوە بە ناردنى لیژنەیەکى 15 کەسى بۆ هەرێمى کوردستان". ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، "لیژنەکە وردبینی لە خەرجى و داهات و لیستەکانى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکات". ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەتاى ئەم مانگەى سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایى عێراق رایگەیاندبوو، وردبینى تەواو بووە و چیتر وردبینى پێویست نییە.
هاوڵاتی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە 10ی ئاب تاوەکو ئەمڕۆ 19ی ئاب، بڕی داهات 11 ملیار و 876 ملیۆن و 724 هەزار و 975 دیناربووە. هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕەکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 10 ملیار و 73 ملیۆن و 639 هەزار و 575 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪ و ملیارێک و 803 ملیۆن و 85 هەزار و 40 دینار بەشێوەی چەک بووە. داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو چوار ملیار و 912 ملیۆن و 685 هەزار و 497 دینار کەمیکردوە، بەجۆرێک لە سێـی ئاب تاوەکو نۆـی ئاب داهاتی سلێمانی 16 ملیار و 789 ملیۆن و 410 هەزار و 472 دیناربووە. ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.
هاوڵاتی موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە بۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی "پەکەکە"ەوە لە باکور، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی وتەکانییەتی: "گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی شکۆمەند" سڵاوتان لێبێت. جەژنی ژیانەوە لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئێمە لەسەر ناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. ئێمە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلانی کوردستان لە سەرجەم گەلانی هەرێمەکە، لە دۆستانی گەلی کوردستان لە سەرجەم خەباتکاران، خۆبەخشان و هەڤاڵان، لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤١یەمیندا ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. ٤٠ ساڵ بە سەر هەڵمەتی مێژویی، هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێپەڕبوو. ئەو ٤٠ ساڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا داستانێکە، بە پیتی زێرین نوسراوەتەوە. بە خوێنی شەهیدانی قارەمان رازاوەتەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانمان داوە. ئێمە یادی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئازادی کوردستان بە زیندوویی رادەگرین. گەلە شکۆمەندەکەمان، هەڤاڵانی بەنرخ؛ بێ گومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کوردستاندا لەدایکبوونەوەیەکە. هەموو شتێکی گۆری. رەوتی مێژووی لە کوردستان گۆڕی. ئەو مێژوویە بەرەو سەرەوژێری و هەڵدێر دەچوو، سەرڕاستی کردەوە. رووی کردەوە سەروژووری. شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە. شۆڕشی ژیانەوە بووە سەرەتای شۆڕشی هزری، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی ژن، بەم جۆرە کۆمەڵگەی کورد، کوردستان سەرلەنوێ بونیادنرایەوە. ئەوەش بە ئاسانی نەبوو، بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بە رەنجی بێهاوتای رێبەر ئاپۆ و هەروەها رەنج و بەرخودانی هەڤاڵانی زیندانی ئامەد هاتەدی. لەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، زۆر بەرخودانی داستانی روویاندا و ژمارەیەکی زۆر عەگید و قارەمان دروستبوون. ئەوانەی سەرەتا هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ، بەدران، جەمشید، ماهیر هەروەها هەڤاڵان بێریڤان، بێریتان، زیلان، عەزیمە، زەلال بۆتان، پڵنگ کچی، حسێن ماهیر، جەمال ئامەد، رۆژهات بلوزەری، جومعە بلیکی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر قارەمانی بەنرخی وەک خەلیل دێرک، وەک کەمال سپێرتی لەم مێژووەدا رۆڵی گرنگیان گێڕا. بە هەمان شێوەی لە سەردەمی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا هەڤاڵی فەرماندە ئەرداڵ، عادل بلیکی، نودا کارکەر، رەشید سەردار، رۆژین گەودا، رۆستەم جودی، چیچەک کچی، عەلیشێر کۆچگیری و دوای ئەوەی پرۆسەکە کەوتەرێ ئازاد سیسەرەکان، بەرچەم جیلۆکان، لە دەلال ئامەد، بۆتان هەکارییەکان و هەروەها بە سەدان قارەمان لەم رێگەیەدا دروستبوون. قارەمانانی وەک چەتین سێوەرەکەکان، قارەمانانی وەک خەبات دێرکەکان، دۆغان زنارەکان، قارەمانانی وەک عەگید جڤیانەکان، وڵات هەرینکی، لەیلا سۆرخوێنەکان، ئاخین موش، دڵگەش گوزەرەشی ئەو مێژووە بە قارەمانی و پاڵەوانی رازاوەتەوە. جارێکی دیکە لە سەردەمی بەرخودانی تونێلەکاندا، ئەو داستانانەی نوسرانەوە بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، رێبەر و هێژارەکان، نوری یەکتاکان، بە پێشەنگایەتی جومالی چۆرومان، بۆتانەکان، زنارینەکان، بە پێشەنگایەتی باگەر و ئاڤزەم، مزگین رۆناهیەکان حیماسە خوڵقێندرا. لە رۆژئاوای زاپ چەندین ساڵە داستان دەنوسرێنەوە، بە پێشەنگایەتی دەلیل زاگرۆسەکان، نالینەکان، زەمانیەکان ئەمرۆ لە بەرامبەر دوژمن دەوتنەوە. بە هەمان شێوە گیانبازانی سەردەم وەک سارا گۆیی، هەڤاڵ روکەن، هەڤاڵ رۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئەم دواییەمان لە باکور شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق، هەرەکۆل شیار گەڤەر. بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەروەها سەدان قارەمان پێشەنگایەتی مێژووییان کرد. لە سایەی ئەوانەوە ساڵی ٤٠ەمین لەم ئاستەدا بەردەوامە. گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی بەڕێز و شکۆدار؛ ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڵێنمان دا کە ئێمە تەواوی کوردستان بپارێزین، ئێمە وتمان، ئێمە وەک پەکەکە، وەک سەربازانی رێبەر ئاپۆ گیانبازانی کوردستان، بۆ پاراستنی تەواوی کوردستان ئەرکدارکراوین. تائێستا پابەندی ئەو بەڵێنەبووین کە داومانە. . ئەوەتا حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە. چەند هەزار جار سڵاویان لێبێت. ئەوان ئەمڕۆ لە بەرامبەر دڕندایەتی داگیرکەری لە بەرامبەر قڕکردن، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. گەلە بەڕێزەکەمان؛ ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە. ئێمە ئەم شەڕە بەرز دەکەینەوە. ئێمە لە بەرامبەر خۆفرۆشان، لە بەرامبەر داگیرکەری هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. هەتا دێت ئێمە بەهێزتری دەکەین. بەڵام پێویستە گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە بەرامبەر دوژمنان پشتگیریمان بکەن. ئێمە بانگەواز لە هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد، حزبەکان، دامەزراوە، کەسایەتییەکان دەکەین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگیری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکەن. ئێمە بانگەواز دەکەین هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن. ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە. گەلە بەنرخەکەمان، دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویست؛ ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەرایەتیمان ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی قورس، ئەشکەنجەی دەروونی هەیە. لەسەر هەموو شکۆمەندی گەلەکەمان، لەسەر کولتوورمان، هەڵپەڕکێمان، هەموو شێوەکانی بەهاکانمان هێرش هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا بەشداری هەڵمەتەکە ببێت. هەر کەس لای خۆی فیداکاری بکات. بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکات. پاراستنی جەوهەری پێویستە پێش بخرێت. لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە ئێمە پاراستنی جەوهەری گەلی پێش بخەین. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەم سەردەمەدا، واتە لە ساڵی ٤١ەمی هەنگاوی ١٥ی ئابدا ئێمە بە ڕۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان، بە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەڵسوکەوت دەکەین. لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی هەوایی زیاتر گەش دەکەین. نەبەزین و نەکەوتنی گەلی کورد، نەکەوتنی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئیدیعا و بڕیاری ئێمە ئەوەیە. ئێمە لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی بۆ هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان، بۆ هەموو خەباتکار و هاوڕێیان سڵاو و ڕێزداری خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا، هەموو کەس بانگهێشت دەکەین بۆ ئەرکی خۆیان و ئێمە بۆ هەموو کەس لە سەرەتادا بۆ هەموو هاوڕێیان، هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان لەم سەردەمە گرنگەدا بە دڵ و گیان سەرکەوتن دەخوازین. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی گەلی ناوچەکەدا، ئێمە بۆ هەموو کەس سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتن. بمرێ داگیرکاری و خیانەت! بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی! بژی سەرۆک ئاپۆ!" موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە بۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی "پەکەکە"ەوە لە باکور، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی وتەکانییەتی: "گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی شکۆمەند" سڵاوتان لێبێت. جەژنی ژیانەوە لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئێمە لەسەر ناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. ئێمە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلانی کوردستان لە سەرجەم گەلانی هەرێمەکە، لە دۆستانی گەلی کوردستان لە سەرجەم خەباتکاران، خۆبەخشان و هەڤاڵان، لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤١یەمیندا ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. ٤٠ ساڵ بە سەر هەڵمەتی مێژویی، هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێپەڕبوو. ئەو ٤٠ ساڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا داستانێکە، بە پیتی زێرین نوسراوەتەوە. بە خوێنی شەهیدانی قارەمان رازاوەتەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانمان داوە. ئێمە یادی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئازادی کوردستان بە زیندوویی رادەگرین. گەلە شکۆمەندەکەمان، هەڤاڵانی بەنرخ؛ بێ گومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کوردستاندا لەدایکبوونەوەیەکە. هەموو شتێکی گۆری. رەوتی مێژووی لە کوردستان گۆڕی. ئەو مێژوویە بەرەو سەرەوژێری و هەڵدێر دەچوو، سەرڕاستی کردەوە. رووی کردەوە سەروژووری. شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە. شۆڕشی ژیانەوە بووە سەرەتای شۆڕشی هزری، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی ژن، بەم جۆرە کۆمەڵگەی کورد، کوردستان سەرلەنوێ بونیادنرایەوە. ئەوەش بە ئاسانی نەبوو، بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بە رەنجی بێهاوتای رێبەر ئاپۆ و هەروەها رەنج و بەرخودانی هەڤاڵانی زیندانی ئامەد هاتەدی. لەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، زۆر بەرخودانی داستانی روویاندا و ژمارەیەکی زۆر عەگید و قارەمان دروستبوون. ئەوانەی سەرەتا هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ، بەدران، جەمشید، ماهیر هەروەها هەڤاڵان بێریڤان، بێریتان، زیلان، عەزیمە، زەلال بۆتان، پڵنگ کچی، حسێن ماهیر، جەمال ئامەد، رۆژهات بلوزەری، جومعە بلیکی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر قارەمانی بەنرخی وەک خەلیل دێرک، وەک کەمال سپێرتی لەم مێژووەدا رۆڵی گرنگیان گێڕا. بە هەمان شێوەی لە سەردەمی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا هەڤاڵی فەرماندە ئەرداڵ، عادل بلیکی، نودا کارکەر، رەشید سەردار، رۆژین گەودا، رۆستەم جودی، چیچەک کچی، عەلیشێر کۆچگیری و دوای ئەوەی پرۆسەکە کەوتەرێ ئازاد سیسەرەکان، بەرچەم جیلۆکان، لە دەلال ئامەد، بۆتان هەکارییەکان و هەروەها بە سەدان قارەمان لەم رێگەیەدا دروستبوون. قارەمانانی وەک چەتین سێوەرەکەکان، قارەمانانی وەک خەبات دێرکەکان، دۆغان زنارەکان، قارەمانانی وەک عەگید جڤیانەکان، وڵات هەرینکی، لەیلا سۆرخوێنەکان، ئاخین موش، دڵگەش گوزەرەشی ئەو مێژووە بە قارەمانی و پاڵەوانی رازاوەتەوە. جارێکی دیکە لە سەردەمی بەرخودانی تونێلەکاندا، ئەو داستانانەی نوسرانەوە بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، رێبەر و هێژارەکان، نوری یەکتاکان، بە پێشەنگایەتی جومالی چۆرومان، بۆتانەکان، زنارینەکان، بە پێشەنگایەتی باگەر و ئاڤزەم، مزگین رۆناهیەکان حیماسە خوڵقێندرا. لە رۆژئاوای زاپ چەندین ساڵە داستان دەنوسرێنەوە، بە پێشەنگایەتی دەلیل زاگرۆسەکان، نالینەکان، زەمانیەکان ئەمرۆ لە بەرامبەر دوژمن دەوتنەوە. بە هەمان شێوە گیانبازانی سەردەم وەک سارا گۆیی، هەڤاڵ روکەن، هەڤاڵ رۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئەم دواییەمان لە باکور شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق، هەرەکۆل شیار گەڤەر. بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەروەها سەدان قارەمان پێشەنگایەتی مێژووییان کرد. لە سایەی ئەوانەوە ساڵی ٤٠ەمین لەم ئاستەدا بەردەوامە. گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی بەڕێز و شکۆدار؛ ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڵێنمان دا کە ئێمە تەواوی کوردستان بپارێزین، ئێمە وتمان، ئێمە وەک پەکەکە، وەک سەربازانی رێبەر ئاپۆ گیانبازانی کوردستان، بۆ پاراستنی تەواوی کوردستان ئەرکدارکراوین. تائێستا پابەندی ئەو بەڵێنەبووین کە داومانە. . ئەوەتا حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە. چەند هەزار جار سڵاویان لێبێت. ئەوان ئەمڕۆ لە بەرامبەر دڕندایەتی داگیرکەری لە بەرامبەر قڕکردن، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. گەلە بەڕێزەکەمان؛ ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە. ئێمە ئەم شەڕە بەرز دەکەینەوە. ئێمە لە بەرامبەر خۆفرۆشان، لە بەرامبەر داگیرکەری هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. هەتا دێت ئێمە بەهێزتری دەکەین. بەڵام پێویستە گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە بەرامبەر دوژمنان پشتگیریمان بکەن. ئێمە بانگەواز لە هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد، حزبەکان، دامەزراوە، کەسایەتییەکان دەکەین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگیری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکەن. ئێمە بانگەواز دەکەین هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن. ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە. گەلە بەنرخەکەمان، دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویست؛ ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەرایەتیمان ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی قورس، ئەشکەنجەی دەروونی هەیە. لەسەر هەموو شکۆمەندی گەلەکەمان، لەسەر کولتوورمان، هەڵپەڕکێمان، هەموو شێوەکانی بەهاکانمان هێرش هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا بەشداری هەڵمەتەکە ببێت. هەر کەس لای خۆی فیداکاری بکات. بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکات. پاراستنی جەوهەری پێویستە پێش بخرێت. لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە ئێمە پاراستنی جەوهەری گەلی پێش بخەین. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەم سەردەمەدا، واتە لە ساڵی ٤١ەمی هەنگاوی ١٥ی ئابدا ئێمە بە ڕۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان، بە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەڵسوکەوت دەکەین. لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی هەوایی زیاتر گەش دەکەین. نەبەزین و نەکەوتنی گەلی کورد، نەکەوتنی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئیدیعا و بڕیاری ئێمە ئەوەیە. ئێمە لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی بۆ هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان، بۆ هەموو خەباتکار و هاوڕێیان سڵاو و ڕێزداری خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا، هەموو کەس بانگهێشت دەکەین بۆ ئەرکی خۆیان و ئێمە بۆ هەموو کەس لە سەرەتادا بۆ هەموو هاوڕێیان، هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان لەم سەردەمە گرنگەدا بە دڵ و گیان سەرکەوتن دەخوازین. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی گەلی ناوچەکەدا، ئێمە بۆ هەموو کەس سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتن. بمرێ داگیرکاری و خیانەت! بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی! بژی سەرۆک ئاپۆ!"
هاوڵاتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەو پۆستانەی ماون دابەشدەکرێن. ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندام پێکدێت و 13 لیژنە لەخۆدەگریت، لایەنە تورکمانەکان داوای سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی دەکەن، ئەو پۆستەش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی عەرەب یەکلایی کراوەتەوە و یەکێتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگار پێیداون. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی "لە پاڵ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، یەکێتیی ڕازی بووە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییش بە لایەنەکانی عەرەب بدات." چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 18-08-2024 محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە دەوام بکات، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ڕوون نییە کە پارتی، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوە دەکەن یاخود نا.
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن دەکاتەوە. کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەر کەسێک بەشداری هێڵی ئینتەرنێتی کردووە و بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری یان کۆدی ئاسایش)ی پێشکەشی کۆمپانیای دابینکەری هێڵی ئینتەرنێتی نەکردبێ لە کاتی بەشداریکردندا، ئەوا لەماوەیەکی نزیکدا هێڵەکەی دەبڕدرێت. بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو بەڵگەنامانە پێشکەش بە کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بکرێت. ئەگەر کەسەکە بیانی بوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشکەش بکات وەک بەڵگەنامەی فەرمی.
هاوڵاتی بەوتەی سەرچاوەیەک بەهۆی نەناردنی زانیاری هێزە ئەمنییەکان ڕەنگە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە. سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری لەبانکى ناوەندى عێراق ئاشكرایكردوه، "پارەی پێویست بۆ موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەستەو چاوەرێی فەرمانى تهیف سامى وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ خەرجکردنى". لەلایەکی دیکەوە، بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هۆکاری نەناردنی پارە ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق داوای زانیاریی لەبارەی ناوی زیادکراوی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم نەیناردووە، بەوهۆیەشەوە ڕەنگە ئەمڕۆ ناردنی پارە دوابکەوێ و هێشتا وەزیری دارایی عێراق واژۆی نەکردووە، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی کردووە. ئهوهش لهكاتێكدایه، شهوى ڕابردوو میدیا عێراقیهكان بڵاویانكردهوه، ئهمڕۆ وهزارهتى دارایی عێراق نزیكهى ترلیۆنێك دینار بۆ موچهى مانگى حهوتى فهرمانبهرانى ههرێم ڕهوانه دهكاتو لهكۆبونهوهى ئهم ههفتهیهى لیژنهى دارایی پهرلهمانى عێراقیش لهگهڵ تهیف سامى وهزیرى دارایی، ناوبراو جهختیكردبوهوه تاوهكو ڕۆژى پێنجشهممه واته ئهمڕۆ موچهى مانگى حهوتى فهرمانبهران ڕهوانهى ههرێم دهكات.
هاوڵاتی كەنەكە پیرۆزبایی ڕۆژی ١٥ی ئابی كرد و ڕایگەیاند، لە ١٥ـی ئابدا لە بەرامبەر زوڵمی دەوڵەتی تورك ئاڵای ئازادیی هەڵكرا، دەوڵەتی تورك گەڕاوەتەوە سەردەمی هەشتاكان دەیەوێت خەباتی گەل سەركووت بكات، بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوودن، كوردستانییان بە بەرخۆدانێكی بەهێز شكست بە پیلانەكانیان دەهێنن. كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان-كەنەكە، لە بارەی ١٠مین ساڵیادی تەقاندنی یەكەم فیشەكی پەكەكە دژی بە دەوڵەتی توركیا پەیامێكی بڵاوكردەوە.لە پەیامەكەی كەنەكەدا هاتووە، لە ساڵی ١٩٨٤، لە هەلومەرجی سەختدا گەلی كورد و سەركردەكانی تەڤگەری ئازادیی كوردستان ڕادەستی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك نەبوون و سەریان دانەنەواند، بەرخۆدانێكی بەهێزیان گەشەپێدا، لە زیندانەكانەوە تا هەموو كایەكانی ژیان، خەباتێكی خۆنەویستانە ڕێكخرا و باجی گەورە درا، بەڵام لە بەرامبەر زوڵمی دەوڵەت ئاڵای ئازادییش هەڵكرا. ئاماژە بەوەشكراوە، بەو هەنگاوە پریشكی شۆڕشی كوردستان بوو بە ئاگرێكی سووتێنەر لە وڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كۆمەڵێك ئازادییخوازان دەستیان پێكرد و ئەمڕۆش بوونەتە هێزێكی گەورەی گەریلا لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە خەبات و بەرخۆدانی دۆزی كوردستاندا، ئەم هەنگاوە بۆ خۆی قەڵەمباز و سەركەوتنێكی گەورەیە. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورك گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، دەیەوێت بەرخۆدانی گەلی كورد، خەبات بۆ ڕزگاریی و ئازادیی كوردستان سەركوت بكات، سیستەمی دادپەروەریی و دادگا بووەتە زنجیرێكی كۆیلایەتی و دیلكردنی خەباتكارانی كوردستان. هەرچی كەلتووری كوردیی هەیە كەوتووەتە ژێر هەڕەشەوە، دەوڵەتی تورك هێرش دەكاتە سەر زەماوەند و سەما، گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەنی كورد دەستبەسەر دەكات، كەلتوور و مۆسیقای كوردیی قەدەغە دەكات، ئەم جوڵە و كردارانە، هەموو ئەم هەوڵانە بێهودە و بێ سوودن. دەشڵێن: بنیاتنەری ڕۆژی ١٥ـی ئاب عەبدوڵا ئۆجالانە، كە ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمیرالی لە ژێر فشار و گۆشەگیریی تونددایە، ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەك نە لە خۆی و نە لە هاوڕێكانییەوە نەگەیشتووەتە دەرەوە، ئەم دۆخە مەترسیدار و قبوڵ نەكراوە، پێویستە هەموو كورد و دۆستانی كورد لە كار و چالاكیی دژی ئەم دۆخە بەردەوام بن. لە كۆتای پەیماكەشدا ئەوە هاتووە، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەك كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان جارێكی دیكە جێگەی خۆمان لە كامپەینی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان-چارەسەری كێشەی كورد” دەگرین و داوا لە هەموو كوردستانیان و دۆستانی كورد دەكەین، بەشداری ئەم هەڵمەتە بكەن و ئەم هەڵمەتە بەهێزتر بكەن.
هاوڵاتی سەرچاوەیەک لە زانکۆی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان لە پۆستی جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دوورخرایەوە، بەم شێوەیە زانیاریی بۆ هاوڵاتی خستەڕوو: سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی دوو هەفتە لەمەوبەر بە ئامادەبوونی 26 ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و (د. ئومێد صباح) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و (م. عەتا) بەپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و (د. ئارام) وەزیری خوێندنی باڵا و (د. هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی دکتۆر پێشڕەو حەمەجان بە توندی ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی دارایی دەسەڵات بەرامبەر بە زانکۆی سلێمانی. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی دارایی دەسەڵات لە پێنەدانی دەرماڵەی دوو ساڵی 23 هەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ووێرانی بەشەناوخۆییەکانیەکانی و نادادپەروەری لە داشکاندنی 40% کرێی خوێندنی پارالێل وئێواران، کە سەدان خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لێی بێبەشبوون. ئەوەشی خستەڕوو، ڕەخنەگرتنی دکتۆر پێشڕەو حەمەجان لە دەسەڵات و چەندین هەوڵ و فشاری یەکێتی بۆ کشانەوەی لە کاندیدی بازنەی سلێمانی لیستی بەرەی گەل و دورکەوتنەوەی لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی. جێگەی ئاماژەیە، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان کاندیدی لیستی بەرەی گەلە لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمریكا لە 13 ساڵدا 12 كونسوڵی لە هەرێمی كوردستان گۆڕیوە دوێنێ ستێڤ بیتنەر، وەك كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو، ئەمە 12 هەمین كونسوڵە لە ماوەی 13 ساڵدا لە هەرێمی كوردستان دەستبەکاربێت. ئەمریكا لە ساڵی 2011ەوە لە هەرێمی كوردستان كونسوڵخانەی هەیە و لەو ماوەیەشدا تا ئێستا 12 كونسوڵی گۆڕیوە. ئەمڕۆ ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستبەكاربوونیدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی هێزەكانی پێشمەرگە ویارمەتی خەڵكی ناوچەكە". بەپێی زانیارییەکان ساڵی 2011 ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کونسوڵخانەی خۆی كردەوە، ئێستاش سەرقاڵی دروستكردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەیەکە كە لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت و یەكێكە لە گەورەترین کونسوڵخانەکانی ناوچەكە.
هاوڵاتی 10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکۆژی گوندی کۆجۆی سەر بە قەزای شنگال تێپەڕی کە لەلایەن داعشەوە سەدان کوردی ئێزدی کوژران و سەدانی دیکەش ڕفێنران. دوای 12 ڕۆژ لە کارەساتی شنگال داعش هێرشی کردە سەر گوندی کۆجۆ تاوانێکی دیکەی گەورەی دژ بە کوردانی ئێزدی ئەنجامدا لە ڕۆژی 15-08-2014، چەکدارانی داعش هەزار و 250 کەسی خەڵکی گوندی کۆجۆیان دەستبەسەر کرد و خەڵکیان لەناو 18 گۆڕی بەکۆمەڵدا گولـلەباران کرد و نزیکەی 850 کەسیان ڕفاند. چۆن ڕوویدا؟ دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژی 03-08-2014، چواردەوری گوندی کۆجۆیان گرت و گەمارۆیاندا و ڕێگەیان نەدا خەڵکەکەی بچنە دەرەوە، تاوەکو ڕۆژی 15ـی ئەو مانگە چوونە ناو گوندەکە و سەرجەم خەڵکی گوندەکەیان دەستبەسەر کرد. پێشتر نزیکەی هەزار و 750 کەس لەناو گوندی کۆجۆدا دەژیان، لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر شنگال ژمارەیەک خێزان گوندەکەیان بەجێهێشتبوو، هەموو ئەوانەی مابوون هەزار و 250 کەس بوون و لە قوتابخانەی گوندەکەدا کۆکرابوونەوە و لهقاتی خوارهوهی قوتابخانەکە پیاوان و لە قاتی دووهمیش ژنان و منداڵان دانرابوون، چەکدارانی داعش مۆبایل و پاره و زێڕ له خهڵكەکە دهستێنن، تهنانهت بازنه و ملوانكهی ژنهكانیش، دەستکرا بە جیاکردنەوەی خێزانەکان لە یەکتر و ئیتر قوتابخانە دوا وێستگەی یەکتر بینینیان بوو، هەر بۆیەش ئێستاش قوتابخانەی گوندی کۆجۆ، لە ناوەندنێکی زانستییەوە بووە بە مۆزەخانەی قوربانییەکانی ئێزدییەکان. لە قوتابخانەوە بۆ کۆمەڵکوژی پیاو و بەتەمەنەکان لە ئۆتۆمبێلی کیا بەزۆر سەردەخەن، چهكدارهكان پێیان وتوون دهیانبهن بۆ چیای شنگال و ئازادیان دەکەن، بهڵام لە دەورووپشتی گوندهكه، ئۆتۆمبێلهكان ڕادهگرن و پۆل پۆل ڕیزیان دهكهن، ژمارەیەک چەکداری داعش وەستابوون و ههرجاره و ژمارەیەکیان گولـلهباران دهكردن، چهند چهكدارێكیش وێنه و ڤیدیۆی دیمهنهكهیان دهگرت. کۆجۆ چەند کەسی تێدابوو گوندی کۆجۆ بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شنگال و لەکاتی هێرشەکەدا داعش لە کۆی هەزار و 250 کەس زیاتر لە 400 کەسی کۆمەڵکوژ کرد و لە 18 گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەورووپشتی گوندەکەدا زیندەبەچاڵی کردن، 19 کەس بە برینداری لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاربوون و 852 گەنج و کچ و ژن و منداڵ ڕفێنران و بۆ مووسڵ و سووریا بران. تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 کەس لە ڕفێنراوانی گوندی کۆجۆ لە دەستی داعش ڕزگارکراون. لە گوندی کۆجۆ گۆڕستانێکی گەورە بۆ ناشتنی قوربانییان دروست کراوە کە 517 گۆڕی تێدا ئامادە کراوە، تا ئێستا تەنیا 358 ڕووفات دەرهێنراون.
هاوڵاتی فواد حسێن, وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەرۆكایەتیکردنی وەفدێكی باڵا گەیشتە تورکیا و ڕێبەر ئەحمەد, وەزیری ناوخۆی هەرێم و فالح فەیاز, سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵە. فواد حسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێكی گرنگ. دەشڵێت، دیدارمان لەگەڵ هاوڕێم هاكان فیدان, وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەكانماندا تاوتوێی ژمارەیەك پرسی جێی بایەخی هاوبەش دەكەین, لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنیی و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و وێڕای پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوولا.
هاوڵاتی میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت. میدیا عێراقییەکان، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت. "وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک تریلۆن دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنیی و سەربازییەكان”. سەرچاوەكە وای بە میدیا عێراقییەكان وتووە. بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە. ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2024, لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبووەوە و بە وتەی پەرلەمانتارانی كوردی بەشدار لە كۆبوونەوەكە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
هاوڵاتی ڕۆژی 10-08-2024، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێكهاتەی توركمان و بەشێكی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەڵبژێردران. دوای كۆبوونەوەكە، پارتی كە خاوەنی دوو كورسییە لە ئەنجوومەنەكە ڕایگەیاند: بەم شێوازەی ئێستا بەشداریی حكومەتی خۆجێیی كەركووك ناكات، سێ ئەندامەكەی دیكەی پێكهاتەی عەرەبیش كۆبوونەوەكەیان بە نایاسایی وەسف كرد و بەرەی توركمانیش لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆمار كرد. بەوتەی پەروین فاتیح، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەدڵنیاییەوە ئەگەر یەكشەممەی داهاتوو نەبێت، دووشەممە %100 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەدەچێت. ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، چاوەڕوانی سەرۆكی ئەنجوومەنەكەن كە لەڕێگەی ئەو گرووپەی كە سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنەكەی تێدایە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئاگاداریان بكاتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، قەپانەکانی کێشی بارهەڵگر لە سنووری کەرکوک هەڵدەگیرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2024، دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای بڕیاری دادگە و دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عێراق، ئەو مۆڵەتی کارکردنەی دراوەتە قەپانەکانی کێش، هەڵدەوەشێنەوە و سەرجەم قەپانەکان هەڵدەگیرێن"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیدارەی پێشووی کەرکوک رێگربوون لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراو، توانیمان بڕیارەکە جێبەجێ بکەین".
هاوڵاتی تیمی سی پی تی ئەمریکی لە کۆتایی ساڵی 2022 هاوشان لەگەڵ خانەوادەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی کە قوربانیان هەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێراندا لەگەڵ موحسین مەندەڵاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەپێی یاساکانی ژمارە 20ی ساڵی 2009 و یاسای ژمارە 57ی 2015 پەرلەمانی عێراق حکومەتی عێراقی بەرپرسکردووە لە قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەهید یان برینداربوون، بەڵام کێشەیەک هەبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانە ئەویش ئەوەبوو کە هیچ ئامارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەست نەبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانە". ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمی CPT بە هاوکاری کۆمەڵێک خۆبەخش و خانەوادەی قوربانیان لەو شوێنانەی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە بۆردوومانکراون داتای کۆکردووەتەوە لە ساڵی 1999 تاوەکو 2024، بەداخەوە ئامارەکان جێگەی نیگەرانین". بەپێی ئامارەکە بێت، لە سەرەتای ساڵی 1991وە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2024، 845 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، لەو 845 قوربانییە 194یان منداڵ بوون، هەروەها لەو ژمارەیە 702 هاوڵاتی لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا شەهید یان برینداربوون، 143 هاوڵاتییەکەی دیکەش ئێران لێی بەرپرسە. لەو 702 هاوڵاتییەی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی، 344 هاوڵاتی شەهیدبووە، 358 هاوڵاتیش برینداربوون، هەروەها لە 143 قوربانییەکەی ئێرانیش 81یان شەهیدبوون و 62 هاوڵاتییش برینداربوون. وەک لە ئامارەکە هاتووە لە %83ی قوربانییانی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها 170 گوند لە هەرێم بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێرانەوە چۆڵکراون و 602 گوند لەژێر مەترسی چۆڵبووندان. وەک ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکرد، لە %93ی بریندارەکانی هێرشەکانی تورکیا و ئێران قەرەبوو نەکراونەتەوە، هەروەها لە %48 ئەو خانەوادەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی کە شەهیدبوون قەرەبوو نەکراونەتەوە. ڕێکخراوی CPT باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییانی مەدەنی ئەو ناوچانە چیرۆکی خەمگینیان هەیە و دابونەریت و نیشتمانیان لەدەستداوە و تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.