هاوڵاتی د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دەركرد. نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تایبەت بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها وەك پارێزگار، گەیشتتە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئێستا سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی دەركرد. دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، شەوی 10ی ئاب لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە كۆی 16 ئەندام كۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵبژارد و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار هەڵبژێردرا. سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك كردووە و مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری كەركووك ڕادەستكردووە.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو  هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2023 یان تیادا نیە و داخڵ بوون". بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، "سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت". ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان".

هاوڵاتی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بەفەرمانی دادوەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیرابوو، لەناو دەبرێن، لە حەوت مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرزبووەتەوە. وتیشی: ئێستا زیاتر لە دوو تەن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیڕاوە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش لە ناودەبرێن، هەروەها لە ماوەی حەوت مانگدا 638 تۆمەتبار دەستگیركراون، كە زیاتر لە 200 كەس بەكارهێنەربوون. ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بەمشێوەیەن 1- كریستاڵ 15 كیلۆ و 71 گرام. 2- حەشیش 19 كیلۆ 415 گرامە. 3- تلیاك بڕی چوار كیلۆ و 777 گرام. 4- ماددەی ڤیتامین زیاتر لە چوار كیلۆگرامە. 5- حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر نزیكەی 250 ملیۆن دەنكە. 6- مۆرفین زیاتر لە 50 كیلۆگرامە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەكاری دەهێنن. 7- لەگەڵ ماددە جۆراوجۆرەكانی دیكەش كە لەلایەن لیژنەكانەوە دیاری كراون. بەوتەی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەموو ئەو ماددەنە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵك لە ناودەبرێن و دەسوتێنرێن.

هاوڵاتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە. سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

هاوڵاتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە. سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

هاوڵاتی لە عێراق كۆمەڵە كێشەی دارایی سەریانهەڵداوە و ئەمەش لیژنەی دارایی پەرلەمانی هێناوەتە سەر هێڵ، لیژنەكە میوانداریی وەزیری دارایی، نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندیی دەكات. ئەمڕۆ 13ی ئابی 2024 ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەر یەك لە وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و سەرۆكی بانكی ناوەندیی دەكات، لەبارەی كۆمەڵە پرسێكی دارایی و لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. دەنگۆی كەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە عێراق و دزین و بەقاچاخبردنی پارە، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبن. بەوتەی لیژنەی دارایی، وەزارەتەكانی عێراق دوانەكەوتوون لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانیان، بەڵام ڕەنگە مەترسیی دواكەوتنی هەبێت لە داهاتوودا بۆیە ئەم پرسەش لە كۆبوونەوەكە باس دەكرێت.

هاوڵاتی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندید کردن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا (حوكم) درابێت لەسەر تاوانەكانی گەندەڵی. سەرخێڵ هاشم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندیدکردن كۆمسیۆن بۆ میدیاکان دەدوێت. سەرخێڵ هاشم ڕایگەیاند، لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوای ئەوەی بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندیدکردن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا (حوكم) درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی. دەشڵێت: ئەمڕۆ دەستەی دەسپاكی هەرێم وردبینی لە لیستی دووەمی ناوی کاندیدەكان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی رەوانەی کۆمیسیۆنی كردووە، بەو پێیەیش وردبینی دەسپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات. جێگای ئاماژەیە، ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەكە دەكات و لە ئێستاشدا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.

هاوڵاتی دانیشتووانی چەند گوندێكی ئامێدی بەناوی قەرەبووكردنەوەوە ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان 103 خێزانی زیانلێكەوتوو شەڕی پەكەكە و توركیا قەرەبوودەكاتەوە. ماوەی 30 ساڵە بەهۆی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیاوە، زیاتر لە 200 گوندی قەزای ئامێدی چۆڵكراون، ئەم شەڕە زیاتر لە یەك ملیار دینار زیانی ماددی هەبووە. هەر بەپێی زانیارییەكان سبەی سێشەممە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك، 103 خێزانی قەزای ئامێدی قەرەبووی ماددی دەكرێنەوە. ئەو خێزانانە خەڵكی (گوهەرزێ، بەرچی، بەلاڤە، سەرگەلێ)ن، كە لە ئەنجامی شەڕی پەكەكە و توركیا زیانی ماددیان پێگەیشتووە.

هاوڵاتی هەرچەندە بەشە سووتاوەكەی بازاڕەكە نەكراوەتەوە، بەڵام بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی قەیسەری كرێی مانگانە لە دووكاندارەكان وەردەگرن. بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر، چەند جارێك سووتاوە و دووكاندارانی خەریكی نۆژەنكردنەوەین. بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی ، مانگانە بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی بەشە سووتاوەكەی بازاڕی قەیسەری كرێی مانگانە لە دووكاندارەكان وەردەگرن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا دووكانەكان نەكراونەتەوە و پرۆسەی نۆژەنكردنەوە تەواو نەبووە. ئەوەش لەترسی دەرنەكردنیانە لەو دووكانانە. بەشێك لە خاوەن موڵكەكان داوایان لە دووكاندارەكان كردووە و ئەوانیش بەناچاری كرێی مانگانەیان داوە. نرخی كرێی مانگانە لە نێوان 600 تا 800 دۆلاری ئەمریكییە.

هاوڵاتی دوو كچەكە یەكێكیان تەمەنی 10 ساڵە و تەمەنی چەند مانگێك بووە داعش ڕفاندوویەتی وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان لە لایەن داعشەوە، دوو كچی ئێزدی لە سووریاوە گەڕێنرانەوە شنگال. یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە هەماهەنگی پاسەوانی سنوور هەواڵگری نیشتیمانی عێراق توانی دوو كچە ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بكات كە لە شنگال ڕفێنرابوون. ڕێكخراوی داعش لە ئابی 2014دا، هێرشی كردە سەر شنگاڵ و هەزاران ئێزدی لە هەردوو ڕەگەز جینۆساید و زیندە بەچاڵكرد و بەشێكیشیان بۆ سووریا ڕفاند. دوو كچە ئێزدییە ڕزگار كراوەكان ناویان ( خوناڤ و تەواف) ە كە تەمەنی یەكێكیان 10 ساڵە و ئەوی دیكەش 23 ساڵە و لە ناوچەی گرشینی ئیدارەی زاخۆ بەكەسوكاریان شاد كرانەوە. بەپێی زانیارییەكان كچەكە ئازادكراوەكان خەڵكی گوندی كۆجۆن لە شنگال. تا ئێستا‌ سێ هەزار و 581 كچ و ژنانی ئێزدی ڕزگار كراون و دوو هەزار و 259 كچ و ژنی دیكەیش ماون ڕزگار بكرێن.

هاوڵاتی بەرپرسێکی سەربازی ئێران سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە،کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیازیکردووە ئەو ناوچانە بکرێتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسڕائیلەوە هەیە لە کۆماری ئازەربایجان یان کوردستانی عێراق. ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە بغداد الیومی ڕاگەیاند، ئەوەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی هەینی ڕابردوو بڵاویکردەوە، كە گوایە “سوپای پاسداران بەرەو هێرشی مووشەکی بۆ سەر تەلئەبیب پاڵدەنێت، بەڵام مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیاری کرد، کە ئەو ناوەندانە بکرێتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسڕائیلەوە هەیە لە کۆماری ئازەربایجان یان کوردستانی عێراق و ئاگادارکردنەوەی ئەو وڵاتانە پێش هێرشەکە” هەموو ئەو زانیارییانە ناڕاستن. سەرچاوەکە باسیلەوەشکردووە، تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس (ئیسماعیل هەنییە)، بەشێوەیەکی دوور لە عێراق (هەرێمی کوردستان) یان کۆماری ئازەربایجان، کە دراوسێی ئێرانە ئەنجامدراوە.

هاوڵاتی تورکیا ڕازی بووە بە چەند مەرجێک هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە، داوا دەکات لە سەر ئاستی وەزاری کۆبوونەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێت.  تورکیا و سووریا، بە نێودەندگیریی ڕووسیا، لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە تێکچوون؛ بەڵام بوونی سەربازیی تورکیا لە سووریا یەکێکە لە بەربەستەکان.  باکان گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ''تەنیا ئەو کاتە خاکی سووریا بەجێ دەهێڵین کە دەستووری نوێ پەسەند بکرێت، هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن و ئاسایشی سنوورەکان بپارێزرێت''.   وەزیری بەرگریی تورکیا '' ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا دەدات  دوای ڕەخساندنی هەل و مەرجی پێویست تورکیا و سووریا جارێکی دیکە هەوڵ دەخەنە گەڕ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بە دانانی چەند مەرجێک لەلایەن تورکیاوە". 

هاوڵاتی دوای دیاریکردنی پارێزگای کەرکوک و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی بەرەی تورکمانیی عێراق لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای تۆمارکرد. ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئابی 2024، محەممەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانیی عێراق ڕایگەیاند، "سکاڵامان دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تۆمار کرد". ئەمە لەکاتێکدایە، پاش هەشت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، پۆستی پارێزگاری شارەکە یەکلایی بووەوە و رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.  محەمەد ئیبراهیم حافز، بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک و ئەنجیل زیا شیبا لە فراكسیۆنی بابلیۆن (كۆتای مەسیحی)، بە بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردران.

هاوڵاتی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانە تا هیچ گرفتێک لە کاتی هەڵبژاردنی گشتیی پەلەمانی کوردستان دروست نەبێت. بڕیارە 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت. حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی هاوشێوەکردنی هەڵبژاردنی گشتیی لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ تاقیکردنەوە و پشکنینی ئامێرەکانە تا لە توانای پرۆگرامەکان و سەلامەتی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن دڵنیا ببینەوە. وتیشی: زیاتر لە 150 بڕگە لە خشتە زەمەنییەی کۆمیسیۆن دانراوە و لە کاتی خۆیاندا جێبەجێکراون، ئێستا ئامادەباشی تەواومان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەیە.

هاوڵاتی هێڵی ئاسمانی سویسرا سەرجەم گەشتەكانی بۆ ئێران، عێراق، ئیسرائیل تا 13ی ئەم مانگە ڕاگرت. بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئێران لە ئیسرائیل و ئەگەری پێكدادانی ئەو دوو وڵاتە، هێڵی ئاسمانی سویسرا سەرجەم گەشتەكانی تا 13-8-2024 ڕاگرت.. هێڵی ئاسمانی سویسرا ڕاگەیاند "تا 13ی ئابی2024 سەرجەم گەشتەكانمان بۆ عێراق و ئێران و ئیسرائیل ڕادەگرین". بەهۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و گرووپە چەكدارەكانەوە زیاتر لە 13 هێڵی ئاسمانی جیهانی گەشتەكانیان بۆ عێراق و ئیسرائیل و ئێران و چەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەكە ڕاگرتبوو.