هاوڵاتی پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم با پێکەوە کار بکەین لەپێناو شارەکەدا. ئەمڕۆ 14-8-2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە دادگای کەرکووک سوێندی خوارد و دەستبەکاربوو. ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: هەموومان ناسنامەی کەرکووک هەڵدەگرین و کار بۆ ئارامی و ئەمنییەتی شارەکە و داهاتووی ڕۆڵەکانمان دەکەین، تا وەک ئێمە لەنێو ململانێی سیاسیدا نەژین. هەموو لایەنە سیاسییەکان مافی خۆیانە دژی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوەستنەوە، بەڵام داوایان لێ دەکەم کە بێن و پێکەوە کار بۆ شارەکە بکەین. ڕێبوار تەها وادەڵێت. دەشڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپەیوەندی بەردەوام دەبین، تا زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین. ئەوەشی خستەڕوو، "لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک داوای هاوکاری هەموو لایەک دەکەم" 

هاوڵاتی  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بۆ مووچەی مانگی حەوت پارەی خانەنشینان وەک مانگی پێشوو دەبێت، هۆکارەکەشی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی ئەو لیژنە هاوبەشەیە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە. لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە لیژنەیەک بۆ یەکخستنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و لە ناو و زانیاریی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەکۆڵێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتی ئاشکرای کرد "کاری لیژنەکە نزیکەی دوو هەفتەی ماوە بۆ پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسی خانەنشینان، هاوتاکردنەکەش دەکەوێتە دوای مووچەی مانگی نۆ". لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، بڕی زیادبوونی مووچەکانیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک وەک پارێزگاری نوێ سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربوو. دوێنێ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها چووەتە دادگای کەرکووک و لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی خواردووە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی دوێنێ مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرا. دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها ڕووبەڕووی ناڕەزایی تورکمانەکان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بووەتەوە، هاوکات پارتیش دەڵێت، کۆبوونەوەی هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک یاسایی نەبووە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک وەک پارێزگاری نوێ سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربوو. دوێنێ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها چووەتە دادگای کەرکووک و لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی خواردووە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی دوێنێ مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرا. دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها ڕووبەڕووی ناڕەزایی تورکمانەکان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بووەتەوە، هاوکات پارتیش دەڵێت، کۆبوونەوەی هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک یاسایی نەبووە.

هاوڵاتی  هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات  لە سبەینێوە زیاتر لە 30 كامێرای دیكەی تۆماركردنی تیژڕەوی لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەخرێنە كار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە ڕێکكەوتی 14-8-2024، کامێراکانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕەوی جێگیر لە ژمارەیەك شەقامی شاری هەولێر دەخرێنە كار بە شێوەی ئەزموونی، تاوەكو ڕێككەوتی 23-8-2024 لەدوای ئەو ڕێككەوتەوە سەرپێچییەكان تۆمار دەكرێن.  هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە لەو شەقامانە پێشووتر كامێرای گەڕۆك هەبووە،بەڵام ئێستا كراون بە كامێرای جێگیر. لیستی شوێنی كامێراكان:  

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە. لە شاری هەولێر، كەسێك بە دوو جاری بڕی 150 هەزار دۆلار لە باوكی دەدزێت و دواتر دەچێتە وڵاتی ئێران، پاشان پۆلیسی هەولێر، لەڕێگەی تەكنیكی خۆیەوە دەیهێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەستگیری دەكات. پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە (سێ دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، پاشان لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دیكەی دزیوە، سەرجەم پارەکەشی لەڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.  

هاوڵاتی خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لە كەركووك لە دژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوەدەچێت.  ئێوارەی ئەمڕۆ لەدژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستا بەردەوامە. سەدان خۆپێشاندەری عەرەب و توركمان ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك كۆبوونەتەوەو هەوڵی چوونە نێو بینای پارێزگا دەدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێ دەكرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکرد.  

هاوڵاتی نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە د. جمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقی ڕاگەیاندووە، ناتوانین پارە تەرخان بکەین بۆ هەرێم، چونکە هیچ دەقێکی یاسایمان نییە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێم بۆ دامەزراندنی وانەبێژەکانی". لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 37 هەزار و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ بە گرێبەست کردنی وانەبێژانی هەرێم.

هاوڵاتی وەزیری پێشمەرگە، سەبارەت بە بێبەشبوونی لیوایەك و چەند فەوجێكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان ڕوونكردنەوە دەدات. ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بە سەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.  بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی مانگی ڕابردوو ئەو هاوكارییە داراییەی كە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوای نۆ و ژمارەیەك فەوجی دیكەی هاوبەشی پێشمەرگە نەدراوە. لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندووە: داوامان لە هاوپەیمانان کردووە  هاوکارمان بن لە چارەسەرکردنی کێشەکان تاوەکو لە مانگەکانی داهاتوو ئەو هێزانەش سوودمەند بن لە هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان کە بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکرێت.  

هاوڵاتی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستێوەردان دەکەن. سێشەممە 13-8-2024 کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی دارایی پەرلەمان و حکومەت بە نوێنەرایەتی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، نەوت، کارەبا و پارێزگاری بانکی ناوەندی، بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دارایی و دراو لە عێراق بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکە باس لەو ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی ڕەوشی دارایی وڵات بووەتەوە، هاوکات باس لە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی بە حکومەتی ناوەندی کرا. لەوبارەیەوە، نووسینگەی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە: بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستێوەردان دەکەن.  بە وتەی عەتوانی، گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان کردوویەتی، لەگەڵ دەستووری عێراقدا ناگونجێت و ئەمەش خاڵی ناکۆکی ئێستایە.

هاولاتی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ هاوڵاتی: وردبینی هێزە ئەمنییەكان تەواو نەبووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەم پێنجشەممەیە دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەكانی لەگەڵ نییە. ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنەی دارایی، بانكی ناوەندی، وەزیرانی دارایی و پلاندانان لەبارەی مووچە و چەند پرسێكی دارایی لە بەغدا بەڕێوەچووە. بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە ئەم پێنجشەممەیە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكەن". لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی وتووە؛ تاوەكو ئێستا وردبینی تەواو نەبووە".    

هاوڵاتی د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دەركرد. نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تایبەت بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها وەك پارێزگار، گەیشتتە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئێستا سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی دەركرد. دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، شەوی 10ی ئاب لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە كۆی 16 ئەندام كۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵبژارد و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار هەڵبژێردرا. سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك كردووە و مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری كەركووك ڕادەستكردووە.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو  هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2023 یان تیادا نیە و داخڵ بوون". بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، "سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت". ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان".

هاوڵاتی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بەفەرمانی دادوەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیرابوو، لەناو دەبرێن، لە حەوت مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرزبووەتەوە. وتیشی: ئێستا زیاتر لە دوو تەن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیڕاوە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش لە ناودەبرێن، هەروەها لە ماوەی حەوت مانگدا 638 تۆمەتبار دەستگیركراون، كە زیاتر لە 200 كەس بەكارهێنەربوون. ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بەمشێوەیەن 1- كریستاڵ 15 كیلۆ و 71 گرام. 2- حەشیش 19 كیلۆ 415 گرامە. 3- تلیاك بڕی چوار كیلۆ و 777 گرام. 4- ماددەی ڤیتامین زیاتر لە چوار كیلۆگرامە. 5- حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر نزیكەی 250 ملیۆن دەنكە. 6- مۆرفین زیاتر لە 50 كیلۆگرامە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەكاری دەهێنن. 7- لەگەڵ ماددە جۆراوجۆرەكانی دیكەش كە لەلایەن لیژنەكانەوە دیاری كراون. بەوتەی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەموو ئەو ماددەنە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵك لە ناودەبرێن و دەسوتێنرێن.

هاوڵاتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە. سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.