هاوڵاتی لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە بە بەشداریی نۆ ئەندام لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران. دوای دوو کاتژمێر و نیو لە وادەی دیاریکراو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەسەرپەرشتی پەروین فاتیح، لە هوتێل ڕەشیدی بەغدا دەستیپێکرد، پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی و سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ هاوپەیمانی عەرەبی یەکلایی بوونەوە. بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لایەنەکان لە ماڵی حەلبووسی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستیپێکرد و ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک و محەممەد حافز لە هاوپەیمانی عەرەبی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردران. بەشدارانی کۆبوونەوەکە پێنج ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێ ئەندامی کوتلەی عەرەبی و یەک ئەندامی کۆتای بزووتنەوەی بابیلیۆن لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن، دوو ئەندامی پارتی، سێ ئەندامی عەرەب و دوو ئەندامی تورکمان لە دەرەوەی کۆبووەنەوەکە بوون.
هاوڵاتی لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەر شەش ئەندامی ئەنجوومەن لە پشکی لایەنە عەرەبییەکان لە بەغدان و دەیانەوێت ڕێکبکەون. یەکێتیی، کۆتای کریستیانەکان و سێ ئەندامی عەرەب بەبێ پارتی، بەشێکی تورکمان و سێ ئەندامی دیکەی عەرەب ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان خۆیاندا، بڕیارە ئەمشەو پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە. ڕێککەوتنەکە چۆنە؟ بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ساڵێک و چوار مانگی یەکەم پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتیی دەبێت، سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ عەرەب و سەرۆکی شارەوانی کەرکووکیش وەردەگرن، دوو ساڵی دووەم پارێزگارێکی عەرەب هەڵدەبژێردرێت. بەوتەی سەرچاوەیەک لە لایەنە عەرەبییەکان، تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ژمارەی ئەو ئەندامانەی بەشدار دەبن چەندن. هاوڵاتی زانیویەتی، لایەنە عەرەبییەکان بۆ ئەوەی دووربن لە فشاری شەقامی عەرەبی بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕێککەوتن و دەستبەرداربوونی پۆستەکە لە بەرژەوەندی کورد ئاشکرا ناکەن و پارتیش بێدەنگی هەڵبژاردووە و چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەمشەو دەکات.
هاوڵاتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکی فێلباز دەستگیرکراوە کە لە ڕێگەی سحر و نوشتەو جادوو فێڵی لەخەڵکی کردووە. بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند: کەسێکی فێلباز بەناوی (شێخ هاروون) لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕواندز دێتە ئەو سنوورە بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل لەخەڵکی دەکات. "لەلایەن کارمەندانی سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد، توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنووری قەزای ڕواندز هاتبوو بۆ فیل کردن لە هاووڵاتیان."ئاسایشی سۆران وادەڵێت بەوتەی ئاسایشی سۆران "تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵک دەکات بەناوی سحر و جادوو لەبەڕامبەر وەرگرتنی پارە ودروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵک کردووە لە شارە جیاجیا کانی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی فرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر قەدەغەدەکرێت. ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2024، بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەهاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ،لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی تەندروستی قوتابخانەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر دەستیان کرد بە هەڵمەتێک بەردەوام بۆ چاودێرکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە ناو ناوەندکانی خوێندندا. لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، بۆ بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی لەنێو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی بۆ قەدەغەکردن ونەهێشتنی ( خواردەنەوەی وزە بەخشەکان ) لە ناو فرۆشگاکانی قوتابخانەکان، دەستیان کرد بە هەڵمەتێک بەردەوام بۆ چاودێرکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە ناو ناوەندکانی خوێندن. لە کۆتای ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە و دەڵێن، شارەزایانی بواری پزیشکی پێیان وایە خواردنەوەی لەڕووی زانستیەوە خواردنەوەی ئەم وزە بەخشانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابیان و ئاڵودەبوونیان ، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە نۆرەی دڵ و مردنی کەسەکە.
هاوڵاتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سبەینێ تیروپشك بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكات. كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، زۆربەی ڕێكارەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواو كردووە، كە بڕیارە 20-10-2024 بەڕێوە بچێت. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆمسیۆن، كاتژمێر (10:00)ی سبەینێ یەكشەممە 10-8-2024 لە شاری هەولێر، تیروپشكی تایبەت بە فەرمانبەرانی سەر سندووق (كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان) دەكرێت. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ تیروپشكی بۆ ناوی ئەو لیست و كاندیدانە كرد، كە تازە ناویان لە كۆمیسیۆن تۆمار كردووە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ شەممە 10ی ئابی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی لیست و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. بەپێی تیروپشکەکە بێت لیستی بەرەی گەل بە ژمارە 169 بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، پێشتریش بەرەی گەل هەمان ژمارەی هەبووە و هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ژمارەکەیدا نەهاتووە. بەرەی گەل بزووتنەوەیەکی نوێیە کە ئەمساڵ دامەزراوە و لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی لیستەکە دەکات بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 ئەنجام دەدرێت.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی مۆبایلەوە نامە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نێردراوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە هۆتێلێكی بەغدا بەڕێوەدەچێت، پارتیش دەیەوێت شكست بە كۆبوونەوەكە بهێنێت. كاتژمێر (2:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیۆنەوە نامەیەك لە گرووپی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دادەنرێت و داوا دەكرێت كاتژمێر (8:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ئامادە بن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە، بەڵام كاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیان نامەكە ڕەش دەكرێتەوە و كاتژمێر (8:00)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادەنرێتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەك لە پارتی ئەوان لە كۆبوونەوەكە ئامادەنابن و دەیانەوێت كۆبوونەوەكە پەكبخەن. یەكێتی و بابلیۆن، بەیەكەوە شەش كورسییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیە.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی لیست و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ژمارەی لیستەکان و بەربژێرەکان بەمشێوەیەیە: - بەرەى گەل ژمارە 169. - هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە 162. - رەوتى هەڵوێست ژمارە 161. - پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە 190. - یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ژمارە 129. - هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە 133. - هاوپەیمانى سەردەم ژمارە 164. - بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە 123. - نەوەی نوێ ژمارە 157. - یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە 148. - بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە 149. - بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 114. - بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق - ژمارە 198. - کوێخا عومەر تەرەماری - ژمارە 174. - سامانی کەمئەندامان - ژمارە 180. - جەبار محەممەد رەزا سۆڵەیی - ژمارە 119. - جاسم محەممەد حوسێن - ژمارە 106. - رزگار ئیبراهیم مەلا محەممەد - ژمارە 187. - محەممەد مێرگەتی بەرکارەیی - ژمارە 118. - ماهیر محەممەد ئیسماعیل - ژمارە 186. - شانۆ بەگزادە - ژمارە 173. - سامان نامیق ئیسکەندەر - ژمارە 172. - سەفیرە سدقی خورشید - ژمارە 196. - خێرخواز شێروان ئەحمەد بارانی - ژمارە 188. - شەوکەت عیزەت - ژمارە 101. - ئاوات حوسامەدین تەیب - ژمارە 194. - سروە کۆیی - ژمارە 178. - هێرۆ محەممەد - ژمارە 171. - عەلی خۆشناو - ژمارە 176. - عیسا نەسری - ژمارە 195. - ئیدریس خدر حەسەن خدر - ژمارە 182.
هاوڵاتی بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و جێگرەکانیان بەڕێوەبچێت. بەپێی زانیارییەکان بێت، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئابی 2024، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە و سەرۆک و جێگرەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن. هەر بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، کۆبوونەوەکە بە بەشداریی یەکێتی، بابیلۆن، تورکمان و بەشێک لە عەرەبەکان دەبێت و پارتى و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەب بەشداریی تێدا ناکەن، هەروەها ڕێبوار تەها لە یەکێتی، بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاری کراوە و محەمەد حافز لە پێکهاتەى عەرەبى، دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەکانیشیان لەلایەنەکانی دیکە دەبن. لە ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023وە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی کەرکوکەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و دوو جێگرەکانیان دیاریبکرێت.
هاوڵاتی له ناوچهی ڕمێلان لە پارێزگای حهسهكه لە ڕۆژئاوای كوردستان، بهدرۆن هێرش كرایه سهر بنكهیهكی سهربازی ئەمریكا، میدیاكانی سوریاش پێشبینی دهكهن سهرچاوهی هێرشهكه عێراق بێت. بهگوێرهی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درهنگانی شهوی ڕابردوو بهدرۆن هێرش كرایه سهر بنکەی سهربازی خەراب ئەلجیر، تایبهت به هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڕمێلانی حەسەکە. بهپێی ڕوانگەی سووری، پاش هێرشهكه ئاگرێكی گهوره لهبنكهكه كهوتووەتەوە و تا بهرهبهیانی ئهمڕۆ بهردهوام بووە.
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييهك بهرامبهر به ههر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین. لە ڕایگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ماوهى چهند ڕۆژى ڕابردوو كاردانهوهيهكى فراوان بهتايبهتى له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکاندا بهرامبهر به لێدوانێکی نادروستی كهسايهتييهكى ئێزدى هاته ئاراوه. لێرهدا جهخت دهكهينهوه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييهك بهرامبهر به ههر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین". ئاماژە بەوەشکراوە، "لە هەمانكاتدا ههڵهى كهسێك له ههر ئايينێك بێت، نابێ به ههڵهى ههموو پهيرهوانى ئايينهكه له قهڵهم بدرێت، بۆيه دهبێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵیكردن بگیرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینهوه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە، هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت". ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لێدوانێكی قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام ناڕەزایی لێكەوتەوە.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی قەرەداغی سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ چەند چەکدارێک دوو کارمەندی ئاسایش کوژران. رەئوف شێخ کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداغ بە هاوڵاتی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2024، کاتژمێر 5:00 هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ چەند کەسێکی نەناسراو لە چیای قەرەداغ رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، گومان دەکرێت ئەو کەسانە بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار چووبنە ناوچەکە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا". بەپێی وتەی قایمقامی قەزای قەرەداغ بێت تۆمەتبارەکان دوای ڕووداوەکە هەڵهاتوون و نازانرێت ژمارەیان چەند کەس بووە. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، "مەفرەزەیەکەی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش". دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە".
هاوڵاتی بهرێوهبهرایهتی شههیدان و ئهنفالكراوانی ههولێر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن. ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری هەولێر دەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەتریان نەکردووە، یان کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممە و رۆژانی دواتر سەردان بکەن". ئاماژە بەوەشکراوە، " پێویستە هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی پێبێت". بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوام دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە موچەکانیان ڕادەگیرێت.
بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕى بۆردوومانی هەریەکە لە گوندەکانى گوهەرزی و کانی بەلاڤێ و چیاى مەتینایان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کردووەو هێرشەکەش بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر ژینگەى ناوچەکە گەشتووە. بەپێى زانیارییەکان، هێرشەکەى دەوڵەتى تورکیا بۆسەر سنوورى ئەو گوندانەى سنوورى ئامێدى بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بە ژینگەى ناوچەکە گەیشتووە. لە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دەوڵەتی تورکیا، بە نزیکەی هەزار سەرباز و ٣٠٠ تانک و زرێپۆشی سەربازییەوە لەشکرکێشییەکی نوێی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکرد و نۆ بارەگای نوێی کردەوە، بەوهۆیەشەوە ١٨٤ خێزانی ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆیان کردووە و بە بەردەوامیش بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات.
هاوڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سبەینێ تیروپشکێکی تایبەت بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حیزب و کاندیده نوێیەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تائێستا زۆربهی ڕێکارهکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تهواوكردووه، كهبریاره 20-10-2024 لهسهرجهم پاریزگاكانی ههرێمی كوردستان بهڕێوهبچێت. جومانه غهلای وتهبێژی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایگەیاند:ڕۆژی شەممە 10-8-2024 لە هەولێر، تیروپشکێکی تایبەت بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حیزب و كاندیدانە دهکەین كه لە تیروپشکی پێشوودا ژمارەیان وەرنەگرتووە، " ئەم تیروپشکە تەواوکهری تیروپشكهكهی پێشووه و لهژماره 170 ـهوه دهستپێدهكات، ئهو کاندیدانەش دهگرێتهوه کە لهلیستی ههڵبژاردنی گشتیەوە گواسترانەوە بۆ پشکی كۆتای پێکهاتەکان و ژمارهی نوێیان پێدهدرێت. غەلای ئەوەشی وت.