هاوڵاتی -تۆڕی ئاوی ماڵانى شارەزوور چارەسەر كرا. - هاوڵاتیان دەتوانن بە کاریبهێنن بۆ خواردنەوە و پێداویستی رۆژانەیان. رزگار غەفوور قایمقامی شارەزوور رایگەیاند تۆڕی ئاوی ماڵانمان چارەسەر كردووه و لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن بە کاریبهێنن بۆ خواردنەوە و پێداویستی رۆژانەیان. قایمقامی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند دوای دڵنیابوونەوە لە خاوێنی ئاوی سنورەکە و چارەسەرکردنی ئەو شکاویانەی لە تۆڕی ئاوەکەدا هەبووە، لە ئەمڕۆوە ئاوی تۆڕی گشتی بۆ هاوڵاتیان بەردەرێتەوە. رونیشیكردەوە هۆکاری ئەو نەخۆشیەی بڵاوبۆتەوە تێکەڵبوونی ئاوی پیس و باراناوە بە ئاوی ماڵان بووه بەهۆکاری شکاوی بۆرییەکانەوە. وتيشى: تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شارەزوور کۆنە و پێویستی بە گۆڕین و نوێکردنەوە هەیە وپێشتر بەڵێنی نوێکردنەوەی ئەو تۆڕانە دراوە و تا ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار هیچی نەکردووە.
هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق: - پێویستە حكومەتی هەرێمى كوردستان پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات. - دەبێت حكومەتی هەرێم چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بدۆزێتەوە. - دەبێت حكومەتی هەرێم كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكات تاكو پێداویستیەكانی هاوڵاتیان دابین بكات. هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق رایگەیاند پێویستە حكومەتی هەرێمى كوردستان پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات. سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند دەبێت حكومەتی هەرێم كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكات تاكو پێداویستیەكانی هاوڵاتیان دابین بكات. وتیشی: زۆر گرنگە كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بكرێت تاكو پێداویستییەكانی هاوڵاتیان دابین بكات بە تایبەتی لەڕووی خزمەتگوزاریەوە. رونیشیكردەوە پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی عێراقیش داواكاریەكانی هەرێم بەهەند وەربگرێت و حكومەتی هەرێمیش چەند هەنگاوێكی سەركەوتوی ناوە لەگەڵ بەغدا و پێویستە هەنگاوی زیاتر بنێت. باسی لەوەشكرد بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران زۆر گەورەیە و دەبێت چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ بدۆزێتەوە و لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمیشە پارەى پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران دابین بكات تاكو بە ئاسودەیی بژین و پێداویستی خێزانەكانیان دابین بكەن و دەبێت پەیوەندی باشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بقۆسترێتەوە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو لەمپەڕانەی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستبوونە.
هاوڵاتی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان: - به ئامێری روخاندنی خان‌و ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م. - ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر به‌ڵام هیچ رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر تاوانباره‌كان ئه‌نجامنه‌درا كه هێرشیان كردبوه سه‌ر ماڵه‌كه‌م. - ئه‌مجۆره كارانه ته‌نها له‌م كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه داماڵراون له هه‌مو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی. عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هێزه‌كه‌ی جارێكی دیكه خانوهكهمیان داگیركرده‌وه و به ئامێری روخاندنی خان‌و (ده‌قاق) ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م. وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، له مانگی (ئازار/3)ی 2024 به‌هۆی پاوانخوازی و بیر و ڕای جیاواز له نێو ڕیزه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كێشه و گیر و گرفت سه‌ریهه‌ڵدا و حزب بوه به دوبه‌شه‌وه، دوای ئه‌وه محه‌مه‌د حاجی محمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات هێزی نارده سه‌ر ماڵه‌كه‌م له گوندی گوڵه‌خانه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و هێزه‌ی له چوار ده‌وری ماڵه‌كه‌م جێگیر كرد، دوای گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێگایه‌ك هه‌وڵه‌كان هیچ سودێكی نه‌بو، بۆیه ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر له دادگای هه‌ڵه‌بجه كه فه‌رمانی دادگا هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه به‌رانبه‌ریان و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچو، دواجار رۆژی 4ی (نیسان/4)ی 2024 كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به ناوی كۆنگره به فه‌رمی له‌یه‌ك دابڕاین و بوین به دوبه‌شه‌وه، ئێمه لایی خۆمانه‌وه وه‌كو كاری ڕێكخراوه‌یی و سیاسی به ئاسایی وه‌رمانگرت". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دواتر لایه‌نی ئه‌منی خانوه‌كه‌یان ڕادهستكردینهوه و رۆژی 4ی (نیسان/4)ی 2024 ئێمه‌ش چه‌ند پاسهوانێكمان دانا و كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیمان به‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانمان بڕیارماندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی دابمه‌زرێنین، بۆ جاری دوه‌م له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز 4ی (نیسان/4) هێزێكی زۆر كه نزیكی 300 كه‌س بون هه‌ڵیانكوتایه سه‌رماڵه‌كه‌م و دوای به‌كارهێنانی چه‌كی قورس كه‌سێك كوژرا و كوڕه‌كه‌م و چه‌ند پاسه‌وانێكم برینداربون، به‌ڵام ئێمه ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر و پاش چوار مانگ لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت پاسه‌وانه‌كانم بێ‌تاوان بون، به‌ڵام هیچ رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر به و هێزه و تاوانباره‌كان ئه‌نجامنه‌درا كه هێرشیان كردبوه سه‌ر ماڵه‌كه‌م. وتيشى: دوای ئه‌وه ده‌زگاكانی ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌ناو ماڵه‌كه‌مدا مانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی، رۆژی 10ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداریان كردینه‌وه كه كێشه نه‌ماوه و خانوه‌كه‌مان رادهستبكهنهوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه ئاماده نه‌بوین بچینه نێو خانوه‌كه‌ی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌تاڵی بمێنێته‌وه تاوه‌كو كاتێكی گونجاو بۆ دوركه‌وتنه‌وه له كێشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم كرد به عه‌لی حاجی محمودی برام له‌گه‌ڵ باخهوانهكهم كلیله‌كان وه‌ربگرن و پێمڕاگه‌یاندن، له ئێستادا ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌م". رونیشیكردەوە له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هێزه‌كه‌ی جارێكی دیكه خانوهكهمیان داگیركرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا كردم كه به ئامێری روخاندنی خان‌و (ده‌قاق) ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م به‌فه‌رمی لێ ئاگاداركرده‌وه له ده‌ستپێكی ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م هه‌روه‌ها ڕێكاری یاساییم گرته‌به‌ر". ئاشكراشیكردوە ئه‌م خانوه له‌گه‌ڵ باخهكهدا و راكێشانی كاره‌با بۆی مۆڵه‌تی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و شوێنی نیشته‌جێبونی منداڵه‌كانم بوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه‌ڕو هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك بۆی نیه به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی دادگا ته‌جاوز بكاته سه‌ر موڵك و ماڵی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌كان خۆمان به دورگرت و به‌جێمانهێشت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و له هه‌مانكاتدا هیچ گرژیه‌ك له ئارادا نه‌بوه و هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌بو تا پاساو بهێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه كه له مێژوی حوكمڕانی كوردی و عورفی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بوه". ده‌شڵێت: ئه‌مجۆره كارانه ته‌نها له‌م كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه داماڵراون له هه‌مو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی، ئێمه‌ش پشو درێژین و به‌مجۆره كاره لهرزۆكانه تێكناچین و ڕه‌وتی كار و خه‌باتمان به‌رده‌وامه وه‌ك چیاكانی كوردستان به‌هێزین، دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه، داوا له‌سه‌رجه‌م دۆست و لایه‌نگران و هه‌ڤاڵان و كادر و ئه‌ندامانی سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانی-عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه خۆڕاگر بن و دان به خۆتاندا بگرن، دام و ده‌زگاكانی (قه‌زا) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خه‌ینه‌به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره تاوانانه.
هاوڵاتی - ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. - لەگەڵ بارینى نمە باران و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە. کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە، پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى هەرێم و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. رونیشیكردەوە سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 22 پلەى سیلیزى سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى دهۆک: 20 پلەى سیلیزى کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى سۆران: 17 پلەى سیلیزى گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - بە بڕیاری دادوەر شەش تۆمەتبار لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی راپەڕین و پۆلیسەوە دەستگیرکران. - لەناو دەستگیرکراوەکاندا تۆمەتباری سەرەکی هەیە کە هەستاوە بە شێلانی ئەو سێ برایە. شەش تۆمەتباری شەڕەکەی دەڤەری راپەڕین کە تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی دووگۆمان شەڕێک روویدا و تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو براشی بریندار بوون، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە. وتيشى: دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەکان، بە بڕیاری دادوەر شەش تۆمەتبار لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی راپەڕین و پۆلیسەوە دەستگیرکران. رونیشیكردەوە لەناو دەستگیرکراوەکاندا تۆمەتباری سەرەکی هەیە کە هەستاوە بە شێلانی ئەو سێ برایە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە کە لە جۆری نیسان دەبڵ پیکابە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی شه‌ڕكردن له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ڕویداوه و به‌هۆیه‌وه کەسێک گیانی لەدەستدا و دو کەسی دیكه‌ش برینداربون.
هاوڵاتی سۆران عومەر: -هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین نەنراوە. -لایەنەكانی بەشداربوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەژماری من سورن. - هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین تائێستا نەنراوە. سۆران عومەر سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین نەنراوە و لایەنەكانی بەشداربوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەژماری من سورن. سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە لێدوانێكدا رونیكردەوە بابەتی تەوتین و هەژماری منیان بەكارهێنرا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن وهیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین تائێستا نەنراوە. وتيشى: تائێستا حكومەتی هەرێم و لایەنە پێكهێنەرەكانی لەسەر هەژماری من سورن وەبەزۆریش بەخەڵكی پڕدەكەنەوە و بەردەوامیشن. دووپاتیشیكردەوە پڕۆسەی هەژماری من چۆن بووە لەڕابردوو ئێستاش هەر وا بەردەوامە و دەبێت خەڵك بپرسێت ئەو فۆڕمەی بەناوی تەوتین لە تی بی ئای پێیان پڕكردنەوە بەخێرایی و بەپەلە بەشێوەیەكی جیاواز كوا ئەنجامەكەی.

هاوڵاتی - سەركردەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی له كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان. - عێراق و ئێران گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی سنوری نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردووەتەوە. كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند دەستخۆشی له حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی رێكەوتنە ئەمنیەكەی نێوان تاران و بەغدا كرد. نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەعرەجی ئەمڕۆ لە تاران چاوی كەوتووە بە لیوا حسێن سەلامی سەركردەی پاسدارانی ئێران تاوتوێی رێكەوتنە ئەمنیە هاوبەشەكەی نێوان عێراق و ئێرانیان كردووە و گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی سنوری نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردووەتەوە. بەپێی بەیاننامەكە هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا سەركردەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كردووە بۆ پاڵپشتیكردنيان لە جێبەجێكردنی رێكەوتنە ئەمنیەكەی نێوان بەغدا و تاران. رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغداد 19ـى ئەیلولى 2023 دواین وادەى بوو، ئەوکات عێراق و ئێران وتیان رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە سنورەکان دورخراونەتەوە، لەنێو شارەکانیش بارەگاكانيان چۆڵکراون.
هاوڵاتی - داوا لە هاوڵاتیان دەكەین رۆژی سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن. - سبەینێ دەوام ڕادەگرين و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەين. بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند داوا لە هاوڵاتیان دەكەین رۆژی سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن. بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە سبەینێ دەوام ڕادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەن. رونیشیكردەوە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری دەکەین، کە سبەی سێ شەممە 12ی تشرینی دووەم، دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگرین و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی نەکەین. ئاماژەشیكرد سبەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان (رائد-هاوژین عەبدوڵا) دەکەین، کە ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ‌کردین و بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبوردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین. سەركەوت ئەحمەد وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پشتڕاست دەكەینەوە و لێكۆلێنەوە لە ڕووداوەكە دەكەین.
هاوڵاتی فراکسیۆنی پارتی: - دەبێت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم رێككەوتن لەگەڵ توكیادا بكرێت. - بە هۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە عێراق ساڵانە 20 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت. - لیژنەیەکی راوێژکاری دێتە ھەرێمی کوردستان و ھەڵسەنگاندن بۆ ھەر کێڵگەیەکی نەوت دەکات. فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنی سێیەم لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، توركیایە و پێویستە لەگەڵ ئەوانیش رێککەوتن بکرێت. ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، پرسێکی زۆر گرنگە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و لەناو یاسای بودجەشدا بڕگەیەکی تایبەت بە نەوت ھەیە، کە نەوت ھەناردەی دەرەوە دەکرێت یاخود ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێت، کە ھەردو بژاردەکە جیاوازییان ھەیە، چونکە وەستانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، زیانی بۆ بودجەی عێراق هەیە و بۆ ھەرێمی کوردستانیش گرنگە نەوتی ھەرێم ھەناردە بکرێتەوە. رونیشیكردەوە لە دوابڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیاز کراوە تێچوی دەرھێنانی بەرمیلێک نەوتی ھەرێمی کوردستان 16 دۆلار بێت، بەھۆی ئەوەی سروشتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرھێنانی نەوت لە ناوچەکانی دیکەی عێراق جیاواز و قورسترە، بۆیە تێچوی زیاتره بۆ کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە لیژنەیەکی راوێژکاری دێتە ھەرێمی کوردستان و ھەڵسەنگاندن بۆ ھەر کێڵگەیەکی نەوت دەکات، تا بزانن تێچوی چەندە، کە ھەر کێڵگەیەک تێچوی جیاوازە لەگەڵ یەکێکی دیکە، بۆیە ئەو لیژنەیە کاری خۆی دەکات بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن. وتيشى: بۆ ھەرێمی کوردستان پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە زۆر گرنگە و پێویستە حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق و تورکیا ئەو پرسە چارەسەر بکات، چونکە لایەنی سێیەم لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، تورکیایە، لەبەر ئەوەی لە رێگەی تورکیاوە نەوتی ھەرێم ھەناردە دەکرێت، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەوانیش رێککەوتن بکرێت. ئاماژەشیكرد ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم، لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان و عێراقیشە، بۆیە کە رێککەوتن لە نێوان ھەردو حکومەتدا کرا، کە ھەناردەکردنەوەی نەوت لە بودجەشدا باسکراوە، دێتە پەرلەمان و ئەوکات گرفتی بۆ دروست ناکرێت و دەتواندرێت یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و تێیدا رێککەوتنەکە جێگیر بکرێت و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە. باسی لەوەشكرد پێویستە ئەو پرسە بکرێتە ئەولەویەت و بە زویی چارەسەر بکرێت، چونکە بە هۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، عێراق ساڵانە 20 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت، بۆیە گرنگە بە زویی رێککەوتن بکرێت و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بکرێتەوە.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی: - هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن وهیچ كێشەیەكی نییە. - بڵاوبونەوەی سكچون و رشانەوە لە شارەزور بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕ و ئاوی خواردنەوە بوە. - كێشەی تێكەڵبونی ئاوی خواردنەوەو ئاوەڕۆ لەشارەزور چارەسەركراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن وهیچ كێشەیەكی نییە. شێروان جەمال بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لە هۆكاری پیسبونی ئاوی شارەزور بڵاوكردەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڵاوبونەوەی سكچون و رشانەوە لە شارەزور بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕ و ئاوی خواردنەوە بوە و ئەو تێكەڵاوبونەش بەهۆی لافاوەوە ڕویداوە كە بۆری ئاوی خواردنەوە شكاوە و ئاوەڕۆ تێكەڵاوی ئاوی خواردنەوە بوە. رونیشیكردەوە كێشەی تێكەڵبونی ئاوی خواردنەوەو ئاوەڕۆ لەشارەزور چارەسەركراوە و هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوەی بەكاربهێنن و هیچ كێشەیەكی نییە. دڵنیاییشیدا هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن و هیچ كێشەیەكی نییە و ئەوە كێشەیەشی كە لە شارەزور هەبوو چارەسەكراوە و هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن.

موراد ساعیدی وەزارەتی دادی عێراق: - بەمزوانە زیندانی چەمچەماڵ دەكرێتەوە. - هەموو ئامادەكاریەكان كراوە بۆ كردنەوەی. - دوو زیندانی لە هەرێمی كوردستان سەر بە ئیدارەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقن. وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند بەمزوانە زیندانی چەمچەماڵ دەكرێتەوە و زیندانیانی كەركووك و موسڵی بۆ دەگوازنەوە. موراد ساعیدی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند زیندانی سوسە و زیندانی چەمچەماڵ لە هەرێمی كوردستان سەر بە ئیدارەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقن. وتيشى: زیندانی سوسە لە پارێزگای سلێمانی لەهەموو ڕویەكەوە بەپێی ستانداردە جیهانییەكان دروستكراوە و زیندانیەكی نمونەییە و وەزارەتی دادی عێراق زۆر لێی رازیە و وۆرك شۆپی زانستی و فێركردن و چەندین خولی بەسوودی دیكەی تیادا دەكرێتەوە. ئاشكراشیكرد دوای ئەوەی زیندانی چەمچەماڵ لەكار كەوتبوو، لەسەر راسپاردەی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بەمزوانە دەكرێتەوە، هەموو ئامادەكاریەكان كراوە بۆ كردنەوەی. رونیشیكردەوە دوای كردنەوەی زیندانی چەمچەماڵ، وەزارەتی دادی عێراق زیندانیانی كەركووك و موسڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەوەێ ،چونكە بەپێی ڕێنمايیەكان دەبێت زیندانیانی ئەو شوێنانەی بۆ بگوازرێتەوە كە نزیكترینن لە چەمچەماڵەوە.