هاوڵاتی - ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت. - حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات. ڕۆژنامەی العربیة الجدید بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە كە چالاکی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکیەکەی ڕابگرێت و نوسینگەکەیان لە پایتەخت دابخات. ڕۆژنامەكه ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت، لەوانەش نوسینگەکەیان کە لە پایتەختە دابخات، واشنتن ئامۆژگاری عێراقی كردوە كە بەردەوامبونی چالاكیە مەدەنیەكانی ئەو گروپە لەناو خاكەكەیدا، عێراق ڕوبەڕوی فراوانبونی كێشەكانی ناوچەكە دەكاتەوە بۆ ناوخۆی وڵاتە". ئاماژەی بەوەشكردوە، "حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوانەی کە وڵاتانی دەوروبەری ڕودەدەن بپارێزێت.

هاوڵاتی - دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان. - داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان. دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان. لەوبارەیەوە حەیدەر متێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئەمرۆ سێشەممە لە فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: ئەو چوارکەسە بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و سەربڕين و فرۆشتنەوەیان بە چەێشتخانەکان، دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوون. ئەو پەرلەمانتارە لە نوسراوەکەیدا داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان.
هاوڵاتی - لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری توركيايان جێهێشتووە. - نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە. لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری کەمپەکانی تورکیا جێدەهڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیاوە بەردەوامە و لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سووریا. بەپێی ئامارەکانی تورکیاش نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە.
هاوڵاتی - بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت. - نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە. - حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە. فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند تاران ئامادەیە باڵیۆزخانەکەی لە سووریا بکاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، فاتمە مهاجرانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت. وتيشى: نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە. ئاماژەی بەوەدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا، رێگەی دیپلۆماسیدەگرنەبەر و حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە و گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەمان لە سووریا بەردەوامن.

هاوڵاتی -بەرێوەبەراتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا رایگەیاند هێزەکانیان باندێکیان دەستگیرکردووە. - ئەو باندە خۆیان وەکو هێزی ئەمنی نیشانداوە و چونەتە ماڵێکی ناوچەی مەنسور لە بەغدا. بەرێوەبەراتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا رایگەیاند هێزەکانیان باندێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی یەک ملیار دینار و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کاردیلاک لە ماڵێکی شاری بەغدا. پۆلیسی شاری بەغدا دەشڵێت: ئەو باندە خۆیان وەکو هێزی ئەمنی نیشانداوە و چونەتە ماڵێکی ناوچەی مەنسور لە بەغدا بەمەبەستی دزیکردن.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - لەبەر ئەوەی عێراق پەیوەندیەكی چالاكی لەگەڵ ئێراندا هەیە، ئەگەرێكی بەهێزە گۆڕانكاریەكان بەغداش بگرێتەوە. - ڕەنگە گۆڕانكاریەكانی عێراق چاكسازی سیاسی و گۆڕینی دەسەڵات بگرێتەوە چونكە ئەو حكومەتەی ئێستا سەر بە گرووپە چەكدارەكانە. ئیسحان شممەری سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی لە عێراق ڕایگەیاند ئەو گۆڕانكاریە هەرێمی و سیاسیانەی لە ناوچەكە ڕوودەدەن عێراقیش دەگرێتەوە. ئیحسان شممەری تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و باڵەكانی لە غەزە و لوبنان و گرووپە عێراقیەكان و پاشان رووخانی رژێمی ئەسەد، بێگومان هۆكارێكی ڕوونن بۆ گۆڕانكاری لەناوچەكە و بووه هۆی هەرەسهێنانی ئێران لەسەر ئاستی هەرێمایەتی. وتيشى: لەبەر ئەوەی عێراق پەیوەندیەكی چالاكی لەگەڵ ئێراندا هەیە و تائێستاش لە میحوەری سیاسی و چەكداری نەچۆتە دەرەوە، ئەگەرێكی بەهێزە گۆڕانكاریەكان بەغداش بگرێتەوە. ڕونیشیكردەوە: ڕەنگە گۆڕانكاریەكانی عێراق چاكسازی سیاسی و گۆڕینی دەسەڵات بگرێتەوە چونكە ئەو حكومەتەی ئێستا سەر بە گرووپە چەكدارەكانە، یان دەبێت خۆیان بگەنە ڕێكەوتنێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان، یان حكومەتەكەی سودانی نامێنێت.
هاوڵاتی - تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی پارێزگای باڵکئەسیری رویداوە. - بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا 12 کەی کوژان و سێ کەسی تریش برینداربوون. راگەیاندنەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە: تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی پارێزگای باڵکئەسیری رویداوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا 12 کەی کوژان و سێ کەسی تریش برینداربوون. تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە و هێزە ئەمنیەکانی تورکیاش بە دووری دەزانن کارێکی تێکدەرانە بێت. ئیسماعیل ئوستائۆغڵو پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. وتيشى: جگە لە گیانلەدەستدانی 12 کەس، چوار کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.
وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. ئامادەکردنی هاوڵاتی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپی حوسییەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانێت و ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کردارەکانی لە دژی ئەم گرووپە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەمەن پاڵپشتی دەکرێت. بنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ ئیسرائیل ''وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات.'' جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا کار دەکات و گوتیشی: بە هێز و ئیرادە و هەواڵگرییەوە مامەڵە دەکەین، ئەگەر کاتیش درێژە بکێشێت ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت. ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە حوسییەکان بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک لە یەمەنەوە تەلئەبیبیان کردە ئامانج، مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. شایەنی باسە لە هەمان ڕێکەوتدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیی وردی بۆ سەر کۆگایەکی مووشەکی و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەر بە حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.
پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بە سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان، بڕیاری دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی نوێ درا. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم دوو ناوچە سەرکردایەتییە کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکدێن، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بەکار دەبن. پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، کە بەشێکی زۆری هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لەم دوو ناوچە سەرکردایەتییەدا رێکبخرێنەوە. هاوکات، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە. وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە توانای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانی هەبێت.
نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. بە پێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و ئابووری "ئاوات شێخ جەناب" لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانبەران چیتر مووچە بە دەستی وەرناگرن. ئامادەکردنی هاوڵاتی: ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام دا. بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. هەروەها زیاتر لە ٣١٨ هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە و ٣٠٦ ئامێری ڕاکێشانی پارە دابین کراوە. لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٢١ هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی داهاتووی پڕۆژەکە کرا، کە بەپێی ئەو پلانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن. هەروەها باس لە بەڵگەنامەی گشتاندنی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا، کە تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان کراوەتەوە. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (١٩٩١) بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، چەند خاڵێکیان ڕاگەیاند: ئەحمەد شەرع گوتی لەدوای پێکهێنانی حکومەت، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن. پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا دەبێت. تورکیا هەموو کات لە پاڵ سووریا وەستابوو، پشتیوانیی تورکیامان دەوێت لە کشتوکاڵ و بانکدا. ڕێگە بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەین بە هەسەدەشەوە هەروەها هاکان فیدان ڕایگەیاند: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پە*کە*کە ئەمڕۆ بینیم گەلی سووریا چەندە بەئیرادەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، دەبێت پە*کە*کە و یە*پە*گە بە زووترین کات هەڵبوەشێنرێنەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەسەڵاتی پە*کە*کە – پە*یە*دە*وە بێدەنگە پە*کە*کە و یە*پە*گە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان نابێتەوە.
هاوڵاتی - لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. - کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە. - حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف. وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یەكشەممەی رابردوو، لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. وتيشى: کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە بیتەرەف گیانی لەدەستداوە. ڕونیشیكردەوە حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف و لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانیان چاودێریی دۆسیەی کوژرانی کارمەندەکەیان دەکەن.