وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. ئامادەکردنی هاوڵاتی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپی حوسییەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانێت و ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کردارەکانی لە دژی ئەم گرووپە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەمەن پاڵپشتی دەکرێت. بنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ ئیسرائیل ''وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات.'' جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا کار دەکات و گوتیشی: بە هێز و ئیرادە و هەواڵگرییەوە مامەڵە دەکەین، ئەگەر کاتیش درێژە بکێشێت ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت. ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە حوسییەکان بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک لە یەمەنەوە تەلئەبیبیان کردە ئامانج، مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. شایەنی باسە لە هەمان ڕێکەوتدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیی وردی بۆ سەر کۆگایەکی مووشەکی و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەر بە حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.
پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بە سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان، بڕیاری دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی نوێ درا. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم دوو ناوچە سەرکردایەتییە کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکدێن، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بەکار دەبن. پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، کە بەشێکی زۆری هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لەم دوو ناوچە سەرکردایەتییەدا رێکبخرێنەوە. هاوکات، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە. وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە توانای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانی هەبێت.
نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. بە پێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و ئابووری "ئاوات شێخ جەناب" لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانبەران چیتر مووچە بە دەستی وەرناگرن. ئامادەکردنی هاوڵاتی: ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام دا. بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. هەروەها زیاتر لە ٣١٨ هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە و ٣٠٦ ئامێری ڕاکێشانی پارە دابین کراوە. لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٢١ هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی داهاتووی پڕۆژەکە کرا، کە بەپێی ئەو پلانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن. هەروەها باس لە بەڵگەنامەی گشتاندنی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا، کە تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان کراوەتەوە. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (١٩٩١) بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، چەند خاڵێکیان ڕاگەیاند: ئەحمەد شەرع گوتی لەدوای پێکهێنانی حکومەت، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن. پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا دەبێت. تورکیا هەموو کات لە پاڵ سووریا وەستابوو، پشتیوانیی تورکیامان دەوێت لە کشتوکاڵ و بانکدا. ڕێگە بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەین بە هەسەدەشەوە هەروەها هاکان فیدان ڕایگەیاند: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پە*کە*کە ئەمڕۆ بینیم گەلی سووریا چەندە بەئیرادەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، دەبێت پە*کە*کە و یە*پە*گە بە زووترین کات هەڵبوەشێنرێنەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەسەڵاتی پە*کە*کە – پە*یە*دە*وە بێدەنگە پە*کە*کە و یە*پە*گە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان نابێتەوە.
هاوڵاتی - لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. - کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە. - حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگایی‌کردنی بکوژانی داود بیتەرەف. وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یەكشەممەی رابردوو، لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. وتيشى: کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە بیتەرەف گیانی لەدەستداوە. ڕونیشیكردەوە حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگایی‌کردنی بکوژانی داود بیتەرەف و لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانیان چاودێریی دۆسیەی کوژرانی کارمەندەکەیان دەکەن.

هاوڵاتی - هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له سوريا. -5.5 ملیۆن ئاواره له چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه. -17 ملیۆن سوورى پێویستیان به هاوكارییه و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی فراوانكردنی بازنه‌ی كاره‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و په‌نابه‌ران بكه‌ن. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، "له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه له مانگی ئازاری ساڵی 2011ه‌وه، سوریا شایه‌تی وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان و ئاواره‌بونی به‌رفراوان بوه، زیاتر له شه‌ش ملیۆن سووری وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتوه، هاوكات 5.5 ملیۆن ئاواره له چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 17 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بون هێشتا پێویستیان به هاوكارییه". به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، هه‌فته‌ی ڕابردو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه 100 هه‌زار كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتون. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ پابه‌ندبونی خۆی به هاوكاریكردنی سووریا ڕاگه‌یاند، بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتییه‌كی ژیانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه مرۆییه گه‌وره‌كان له وڵاته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بوژانه‌وه و سه‌قامگیری، جه‌ختیكرده‌وه كه 17 ملیۆن كه‌س پێویستیان به هاوكارییه و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. له ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگدا، سووریا شایه‌تی ئاستێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی و وێرانكاری بو، زیاتر له دو ملیۆن كه‌س مانه‌وه و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه له شاره‌كه‌دا ڕوخێنران.

هاوڵاتی - لەمڕۆوە ئێران هیچ رۆڵێکی لە سوریادا نەماوە. - ئێران لەو ماوەیەی لە سووریادا باڵادەستبوو رۆڵی خراپی بینیوە. - لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد تاران هیچ جۆرە ڕۆڵێکی لەو وڵاتە نابێت. باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد ئێران هیچ ڕۆڵێكی لە داهاتووی سووریادا نابێت. باربارا لیف رایگەیاند: لەمڕۆوە ئێران هیچ رۆڵێکی لە سوریادا نەماوە کە ماوەیەکی دوورودرێژ لەو وڵاتەدا باڵادەست بوو. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت ئێران لەو ماوەیەی لە سووریادا باڵادەستبوو رۆڵی خراپی بینیوە، هەر بۆیە لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد تاران هیچ جۆرە ڕۆڵێکی لەو وڵاتە نابێت.
هاوڵاتی - ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن. - ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن. - رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە. جەنەڕال پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن. وتيشى: ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن، لەکاتێکدا ئەو 900 سەربازەی لەوێن لە ئەرکی درێژخایەندان. رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون. لە ساڵی 2019ـەوە بەرپرسانی واشنتن دەڵێن ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان 900 سەربازە. هێزەکانی ئەمریکا ئێستا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، پارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای حمسن لە باشووری سووریا. واشنتن دوو هەزار و 500 سەربازیشی لە عێراق هەیە، ماوەی چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زەوینی دژ بە داعش لە سووریا و عێراق دەکات.
هاوڵاتی - تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. - پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری. پێگەی" بغداد الیوم" بڵاویکردەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لێدوانی لە رێباز حەملان بريکاری وەزارەت قەدەغە کردووە. تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری.
هاوڵاتی - دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه. - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. - داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا کە لەکاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەد هانایان بۆ عێراق هێنابو، به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 7ی مانگی 12ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سوپای سوریا، ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و پاسه‌وانانی ده‌روازه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سوریا، هانایان بۆ هێزه‌كانی عێراق هێنا و داوای چونه ناو خاكی عێراقیان كرد له پاش ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمیی، پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سوریا كاریان كرد بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شوێنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه دابینكرا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی سوپای سوریا و ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به ئه‌مانه‌ت له‌لای وه‌زاره‌تی به‌رگری، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌ر ڕێزگرتن له گه‌لی سوریا و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌م پێكهاته‌یه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كه‌یان، له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوسراو بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ناو خێزانه‌كانیان، كه ده‌خرێنه نێو ئه‌و لێبوردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن له لایه‌نی سوریا، هه‌زار و 905 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز گه‌ڕێندرانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌ستی هێزێكی پاراستن له لایه‌نی سوریاوه له ده‌روازه‌ی سنوری قائیم كران. فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه "ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن و بیانخه‌نه به‌ر لێبوردنی گشتی و دڵنیابن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان كه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پابه‌ندبون به پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ربڕینی نیه‌تپاكیه. دوپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریادا بون، هێشتا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدان و هه‌ركاتێك حكومه‌تی نوێی سوریا پێكهێندرا به‌فه‌رمی راده‌ست ده‌كرێنه‌وه".
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات. - بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل. - ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات. دكتۆر خالد زین ا‌لدین شرۆڤەكاری سیاسی لە بڕۆكسێل ڕایگەیاند گۆڕانكاریەكی گەورە لە عێراق ڕوودەدات و ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە. دكتۆر خالد زین ا‌لدین تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات و بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل. وتيشى: ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات، تاكو دەست و باڵەكانی ئێران ببڕێت و هێڵی نێوان تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت ببچڕێنێت و كار لەسەر گۆڕینی نەخشەی ناوچەكە دەكات. سەبارەت بە سوریا وتی: توركیا هەڵكشانی كورد بە مەترسی دەبینێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان و چاوەڕوانی دۆناڵد ترەمپ دەكەین تا بزانین ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا دەكات یان ڕێگە بە كورد دەدات دەوڵەتێكیان هەبێت، جارێ زووە بۆ باسكردنی چارەنووسی كورد و كەمینەكان و ئەوەی لە سوریا ڕوویداوە سەرتایەكە بۆ گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە.

هاوڵاتی - بەخێرایی هەوڵماندا کۆدەنگی لە نێوان وڵاتانی دراوسێی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین. - دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی هێزە نوێیەکان بەتایبەتی هه‌یئه‌ی تەحریر شام بە ڕونی چاوەڕوانییەکانی جیهان دەبیستن. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەكەی لە پڕۆسەی ئینتقالی لە سوریا بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن سوریا ببێتە زەمینەیەکی بەپیت بۆ تیرۆر. ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانەکانیدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگه‌یاند، "بەخێرایی هەوڵماندا کۆدەنگی لە نێوان وڵاتانی دراوسێی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین سەبارەت بەو ئاڕاستەیەی کە جیهان هیواخوازە سوریا بەو ئاڕاستەیەدا هەنگاو بنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی هێزە نوێیەکان بەتایبەتی هه‌یئه‌ی تەحریر شام بە ڕونی چاوەڕوانییەکانی جیهان دەبیستن، ئەگەر بیانەوێت دانپێدانان و پشتیوانیان بخوازن". پێشتر گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، داوای لە سەرکردایەتی نوێ لە سوریا کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناغی ئینتقالی لە سوریا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە ڕێکبخات. پێدەرسن لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ڕایگەیاندوە، "داوا دەکەم هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لەگەڵ کۆتایی قۆناغی ئینتقالی لە وڵاتەکەدا ڕێکبخرێت، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا کۆتایی پێبێت، كە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق پشتڕاستی کردەوە کە پشتگیری لە گواستنەوەی سیاسی دەکات لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی متمانەپێکراو و باوەڕپێکراو بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان". ئه‌وه‌شی وت، "ئێمە شاهیدی سەرەتایەکی نوێین بۆ سوریا، بەو پێیەی سەرەتایەکی نوێ دەگرێتەبەر دەستورێک کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ پێکدەهێنێت کە مافی هەمو سورییەکان مسۆگەر دەکات". پێدەرسن جەختی لەسەر پێویستی سوریا بۆ چاکبونەوە و دەرچون لە ساڵانی شەڕ کردەوە و وتی، "دەبێت پاڵپشتی مرۆیی بەپەلە پێشکەش بە سورییەکان بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییان بۆ ئەمە و دەبێت کۆتایی بەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە کۆتایی پێبێت".