هاوڵاتی - ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە. - سەرجەم كار‌و چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە. ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە ئەحمەد شەرع لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە و سەرجەم كار‌و چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە. ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە. پێشتر هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئەحمەد شەرع له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندبو، "له پێناو یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له ته‌واوی خاكی سوریا، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كانی هه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه و په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازییه‌وه بكه‌ن".
گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە مالیکی بۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: ئەنقەرە بەرپرسە لە ئاسایش و سەروەریی سووریا. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوری ملیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، مالیکی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی سووریای خستووەتە ئەستۆی تورکیا. بەپێی بەیاننامەیەک کە نوسینگەی مالیکی بڵاوی کردووتەوە لەو کۆبوونەوەیەدا مالیکی ڕایگەیاندووە گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ پارستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرگرتن لە هەر پشێوییەک.
خامنەیی: بۆچوونی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەرحەق بە کۆتاییهاتنی مقاوەمە هەڵەیە خامنەیی جارێکی تریش هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەکات. عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: دوژمنان پێیان وایە پرسی (مقاوەمە) لەگەڵ ڕووخانی بەشار ئەسەد کۆتایی هاتووە. خامنەیی جارێکی تریش هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەکات. بەرپرسێکی باڵای حەوزەی (قوم)یش دەڵێت: ئەگەری زۆرە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکانی سووریا بونیاد بنێین بە ئامانجی زامنکردنی بەرژەوەندییەکانی تاران.
هاوڵاتی - داوایان لە دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە کردووە کارکردن بە یاسا و رێنماییەکانی سەندیکای هونەرمەندان و لیژنەی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆن رابگیرێن. - داواش دەکەن پەلە بکرێت لە رێوشوێنەکان تا کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان نەوەستن کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی تریان نییە. داوا دەکرێت کارکردن بە یاساکانی سەندیکای هونەرمەندانی سوریا و بەرێوەبەرایەتی چاودێری کارە هونەرییەکان رابگیرێن. لەبەیاننامەیەکدا کە واژۆی چەندین هونەرمەندی سوریای لەسەرە داوایان لە دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە کردووە کارکردن بە یاسا و رێنماییەکانی سەندیکای هونەرمەندان و لیژنەی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆن رابگیرێن. داواش دەکەن پەلە بکرێت لە رێوشوێنەکان تا کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان نەوەستن کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی تریان نییە و وەرزی بەرهەمهێنانی کاری درامیش نزیکە و راگرتنی کارە هونەرییەکان زیانێکی گەورەی ماددی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان دەگەیەنێت.
هاوڵاتی - لە ساڵی 2024 دا دەست بەسەر بڕی 3 تۆن و 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە. - (116) قاچاخچی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون. - دادگا سزای بەسەر 82 قاچاخچی نێودەوڵەتیدا سەپاندووە. ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆى عێراق دەستگیركردنی 116 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكانی لە ماوەی ساڵی 2024دا ڕاگەیاند. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بە بڕیارى دادوەر كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندیی لە ڕەسافە دەرچووە و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی، و لە ڕێگەی بەشی لێكۆڵینەوە تایبەتەكانەوە بۆ پاڵپشتیكردنی فەوجی بارەگای گشتی تاكتیكی ، چوارەمین ئۆپەراسیۆنی گەورەی ڕێگریكردنیان ئەنجامدا لە مێژووی عێراقدا، كە تۆڕەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج. ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان توانیویەتی (116) بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیربكات و دەست بەسەر (3) تۆن و (150) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت، هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر (82) بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی ساڵی 2024دا بسەپێنێت.
هاوڵاتی -مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای‌کرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت. - مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی سوريا دەکات. پەرلەمانتارێکى عێراق داوای ڕاگرتنی ئەو نەوتە دەکات کە عێراق هەناردەی سوریای دەکات. مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای‌کرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت کە مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات. داوای ئەم پەرلەمانتارەش دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دێت کە هاوپەیمانی ئێران و لە شیعەکانی عێراقەوە نزيک بوو.
هاوڵاتی - له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. - گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن. - خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن. خالد شوانی وه‌زیری دادی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به منداڵانی یاوه‌ری دایكه زیندانیكراوه‌كانیان ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بۆ ئه‌و منداڵانه دروستده‌كرێت. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی داد، خالد شوانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه جێگری ئه‌مینداری باڵای وه‌زاره‌تی داد و زیاد ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازیه‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كارگێڕی و چاكسازی ژنان له كه‌رتی ژنان له به‌شی چاكسازی و چاكسازی نه‌وجه‌وانانی عێراق ئاماده‌ی بون. له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو جگه له خێراكردنی ڕێوشوێنه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی. خالد شوانی جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی زیندانه‌كان بۆ ژنان به‌تایبه‌تی و زیندانه‌كانی دیكه به گشتی كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ زیندانییه‌كان دابینبكرێت، جگه له هه‌مو ئامێره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی. له چوارچێوه‌ی باشتركردنی بارودۆخی یاسایی زیندانیانی ژن، خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان به‌پێی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ. وه‌زیری داد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌م هه‌وڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دواداچون و خواستی سه‌رۆك وه‌زیرانن بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زیندانه‌كان به‌پێی ئه‌م ستانداردانه و په‌رۆشی وه‌زاره‌تی دادیشی بۆ باشتركردنی واقیعی كاره‌كانی دامه‌زراوه چاكسازییه‌كان دوپاتكرده‌وه.
هاوڵاتی - له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. - گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن. - خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن. خالد شوانی وه‌زیری دادی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به منداڵانی یاوه‌ری دایكه زیندانیكراوه‌كانیان ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بۆ ئه‌و منداڵانه دروستده‌كرێت. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی داد، خالد شوانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه جێگری ئه‌مینداری باڵای وه‌زاره‌تی داد و زیاد ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازیه‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كارگێڕی و چاكسازی ژنان له كه‌رتی ژنان له به‌شی چاكسازی و چاكسازی نه‌وجه‌وانانی عێراق ئاماده‌ی بون. له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی و ڕێگاكانی باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاوتوێكران. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كانن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو جگه له خێراكردنی ڕێوشوێنه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی. خالد شوانی جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی زیندانه‌كان بۆ ژنان به‌تایبه‌تی و زیندانه‌كانی دیكه به گشتی كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ زیندانییه‌كان دابینبكرێت، جگه له هه‌مو ئامێره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی. له چوارچێوه‌ی باشتركردنی بارودۆخی یاسایی زیندانیانی ژن، خالد شوانی بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندانه‌كانن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان به‌پێی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ. وه‌زیری داد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌م هه‌وڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دواداچون و خواستی سه‌رۆك وه‌زیرانن بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زیندانه‌كان به‌پێی ئه‌م ستانداردانه و په‌رۆشی وه‌زاره‌تی دادیشی بۆ باشتركردنی واقیعی كاره‌كانی دامه‌زراوه چاكسازییه‌كان دوپاتكرده‌وه.
هاوڵاتی -به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه. - ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه. - داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریای له ناو خاكی عێراق ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه. عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه. عه‌مید میقداد میری داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیانه‌وه. ماهر ئه‌سه‌د كوڕه بچوكه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشوی سوریایه و برا بچوكی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی (كانونی دووه‌م)ی 1967 له‌دایكبوه. دوای مردنی باوكی حافز ئه‌سه‌د له ساڵی 2000، ماهر به خێرایی له ڕێگه‌ی پله سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌رزبوه‌وه، له‌وێ له پله‌ی لیواوه به‌رزكرایه‌وه بۆ فه‌ریق، دواتر بو به فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی كۆمارییه‌كان، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازی كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتبو.
سێنتکۆم ڕایگەیاند: ١٢ چەکداری (دا*ع*ش)مان لە سووریا کوشت فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە زنجیرە هێرشێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامیان داوە، ١٢ چەکداری ڕێکخراوی دا*ع*ش*یان لە سووریا کوشتووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا ئەنجام دراون و ئامانج لێی پەکخستن و کەمکردنەوەی توانای داعش بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی لە ناوەڕاستی سووریا. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە زیان بە هاوڵاتیانی سڤیل کەوتبێت.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە داهاتووی سووریادا جێگە بۆ ڕووسیا، ئێران و تیرۆر نابێت. ئەم لێدوانە لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هات. بەپێی وتەکانی کایا کالاس، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتوون، کە پێویستە سەرکردایەتیی نوێی سووریا لەژێر کاریگەریی ڕووسیا ڕزگاری بێت. هەروەها پێشنیازی کردووە، کە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەگەڵ هەنگاوە کردەییەکانی سەرکردایەتیی نوێی سووریا هاوتەریب بێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند موچەی خانەنشینی ''نزهان اللهیبی'' کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (دا*ع*شە)، ڕاگیراوە. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ناوبراو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری ئیدلیبی سووریا دەردەکەوێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی خانەنشینی، پێشتر مامەڵەی خانەنشینی بۆ واریسەکانی ''اللهیبی'' کراوە بە بیانووی مردنی، بەڵام دوای دەرکەوتنی بەزیندوویی و پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بڕیاری ڕاگرتنی موچەکەی دراوە. دەستەی خانەنشینی داوای لە وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی نیشتیمانی کردووە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی ناوبراو بکەن.
بانکی ناوەندیی عێراق بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە سزای بەسەر ٤٩ کۆمپانیادا سەپاند، هۆشداریش لە بوونی کۆمپانیای وەهمی دەدات. بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیتر ڕێگە بەو ٤٩ کۆمپانیایە نادات حەواڵەی دەرەکی بکەن. ئامادەکردنی هاوڵاتی: ڕوونیشیکردەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی هەندێک کۆمپانیای وەهمی بڵاو کراوەتەوە و ناوی بانکی ناوەندییان بەکارهێناوە گوایە کۆمپانیایەکی فەرمی و ڕێگەپێدراون بۆ مەبەستی وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕی دراو، پشک و زێڕ و نەوت لە ڕێی بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی وەهمی، گوایە لقیان لە شارەکانی کەرکووک و موسڵ و هەولێر و سلێمانی هەیە. بانکی ناوەندیی عێراق داواش دەکات قوربانیانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنە بەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ئاسیاسێڵ بەرنامەی "هاوڕێی تەمەن"ی خەڵاتی نایابی Telecom Review Excellence لە دوبەی وەرگرت وەک باشترین بەرنامەی وەفاداری و خەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرنامەکە سەرکەوتوو بووە لە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی نوێ لەگەڵ ئەزموونی کەسیی تایبەت بۆ بەشداربوان. بەرنامەکە پشت دەبەستێت بە ستراتیژی داهێنەرانە کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەم خەڵاتە لە میانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو بەخشرا، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانی کەرتی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا. ئامادەکردنی هاوڵاتی: سلێمانی، عێراق - کانوونی یەکەمی 2024 - ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence (خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکی وەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنان ئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لە عێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووان لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کە هانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەم بەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری. لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین." هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Related سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنی چارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەی ئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەر روئیای پێشڕەویکارانەی "ئاسیاسێڵ" لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لە بازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە". (کۆتایی) دەربارەی ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی 18.6 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر . %99.06ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تۆڕه‌كه‌ى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com دەربارەی ڕیلەیتد: کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردن "Martech"ــــە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، تایبەتمەندە لە بەرنامەکانی وەفاداری و پاداشت کە هەڵدەسێت بە پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردن و ڕەزامەندییان. کۆمپانیای Related، لە ڕێگەی چارەسەرە ئامادەکراوەکانی "White Label" ـەوە و چارەسەرە تایبەتمەندەکانییەوە "Customized"، بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش دەکات کە پێداویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمپانیا و کەرتێک دابین دەکات. Related ساتی خۆشی بۆ زیاتر لە 27 ملیۆن کەس لە ناوچەکەدا دروست دەکات لە ڕێی گەشتەکانیانەوە بە ناو هەردوو جیهانی دیجیتاڵی "ڤێرچواڵی" و واقیعیدا.
هاوڵاتی - لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە. - هەڕەشەکان بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە. ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردەوە پێناچێت ترەمپ ئەمجارە دەستبەرداری سوریا بێت و هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنیتەوە. ئاژانسەكە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە هاوشێوەی ئەوەی لە خولی دەسەڵاتی پێشوویدا کردی. ئەو بەرپرسانە دەڵێن: ترەمپ زۆر شانازی بە لەناوبردنی داعشەوە کردووە و هەڕەشەکانیش بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە. ئەو ئاژانسە دەشڵێت ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی داهاتوودا، بارودۆخی نوێ ئیدارەکەی ترەمپ ناچاردەکات چاوخشاندن بەو خشتەی کاتی کشانەوەیان بکەن.