هاوڵاتی - رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات. - هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. - بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت. رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویكردەوە ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق 17 ملیار دۆلاری تێدەچێت و دەبێتە جێگرەوەی نۆكەندی سوێس. رۆژنامەکه وتيشى: رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات و ئەوروپا بە رۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە. رونیشیكردەوە: ئەو پرۆژیەی عێراق بە نیازە لە ژێر ناوی رێگای گەشەپێدان ( طريق التنمية) ئەنجامی بدات کێبرکێی رێڕەوی نۆکەندی سوێس - ی میسر دەکات و هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. ئاماژەشیكرد: پرۆژەکە کە بڕی 17 ملیار دۆلای تێدەچێت بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت و رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کورتدەکاتەوە و دەبێتە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس کە رێرەوێکی بازرگانی سەرەکی نێوان هەردوو کیشوەرەکەیە.
هاوڵاتی - رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات. - هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. - بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت. رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویكردەوە ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق 17 ملیار دۆلاری تێدەچێت و دەبێتە جێگرەوەی نۆكەندی سوێس. رۆژنامەکه وتيشى: رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات و ئەوروپا بە رۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە. رونیشیكردەوە: ئەو پرۆژیەی عێراق بە نیازە لە ژێر ناوی رێگای گەشەپێدان ( طريق التنمية) ئەنجامی بدات کێبرکێی رێڕەوی نۆکەندی سوێس - ی میسر دەکات و هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. ئاماژەشیكرد: پرۆژەکە کە بڕی 17 ملیار دۆلای تێدەچێت بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت و رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کورتدەکاتەوە و دەبێتە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس کە رێرەوێکی بازرگانی سەرەکی نێوان هەردوو کیشوەرەکەیە.
هاوڵاتی - تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا. - تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. - ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا، بەجۆرێك تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی سوریا، هێزەكانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ناوچەى (قتنا) كە بەقوڵی (10) كلیۆمەتری ناوخاكی سوریایە لە رۆژهەڵاتی ناوچە داماڵراو لە چەك، كە گردی جۆلان لە سوریا جیادەكاتەوە. هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە، لەبەرامبەردا واشنتۆن هیچ رێگرییەكی پیشاننەداوە. دەستەكە لەزاری بەرپرسێك لە ئیدارەی ئەمریكاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی وتووە چوونە ناوخاكی سوریا كاتی و تەكتیكیە. دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: گردی جۆلانی سوری بۆ هەتاهەتایە دەبێت بە بەشێك لە خاكی ئیسرائیل. لای خۆیهوه مهرسهدی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردهوه: فرۆكه جهنگیهكانی ئیسرائیل 300 جار بۆردومانی سوریای كردووه و سهنتهری لێكۆڵینهوهی سهربه سوپا و فرۆكهی جهنگی و بنكه سهربازییهكانی سوریای كردوهتهوه ئامانج.
هاوڵاتی - تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا. - تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. - ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا، بەجۆرێك تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی سوریا، هێزەكانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ناوچەى (قتنا) كە بەقوڵی (10) كلیۆمەتری ناوخاكی سوریایە لە رۆژهەڵاتی ناوچە داماڵراو لە چەك، كە گردی جۆلان لە سوریا جیادەكاتەوە. هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە، لەبەرامبەردا واشنتۆن هیچ رێگرییەكی پیشاننەداوە. دەستەكە لەزاری بەرپرسێك لە ئیدارەی ئەمریكاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی وتووە چوونە ناوخاكی سوریا كاتی و تەكتیكیە. دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: گردی جۆلانی سوری بۆ هەتاهەتایە دەبێت بە بەشێك لە خاكی ئیسرائیل. لای خۆیهوه مهرسهدی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردهوه: فرۆكه جهنگیهكانی ئیسرائیل 300 جار بۆردومانی سوریای كردووه و سهنتهری لێكۆڵینهوهی سهربه سوپا و فرۆكهی جهنگی و بنكه سهربازییهكانی سوریای كردوهتهوه ئامانج.
هاوڵاتی - وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا، سهپاندنی سزاكانی بهسهر فهواز ئهخراس خهزوری بهشار ئهسهد ڕاگهیاند. - بههۆی پێشكهشكردنی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ بهشار ئهسهد سهبارهت به بابهته داراییهكان و خۆدزینهوه له سزاكان. وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا، سهپاندنی سزاكانی بهسهر فهواز ئهخراس خهزوری بهشار ئهسهد سهرۆك كۆماری ههڵاتوی سوریا ڕاگهیاند كه پیشهی پزیشكه له بەریتانیا. وهزارهتی خهزێنهی ئهمهریكا له راگهیهندراوێكدا خستنهڕوی فهواز ئهخراسی له لیستی سزاكان ڕاگهیاند بههۆی پێشكهشكردنی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ بهشار ئهسهد سهبارهت به بابهته داراییهكان و خۆدزینهوه له سزاكان. فهواز ئهخراس له مانگی (ئهیلول)ی ساڵی 1946 له شاری حمس لهدایكبوه، بهپێی لیستی وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا كه سزای بهسهردا سهپێنراوه، دوو ڕهگهزنامهی سوری و بەریتانیای ههیه و پزیشكێكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی دڵه، ههروهها له لهندهن پزیشكی كردووه و كچهكهی بهناوی ئهسما هاوسهری بهشار ئهسهد، له بەریتا لهدایكبووه. بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، فهواز ئهخراس كه ناونیشانی تۆماركراوی له خانویهكی بێگهرد له ڕۆژئاوای لهندهنه، له ساڵی 2020دا لهگهڵ ئهسما و سهحهری هاوسهری و ژمارهیهك ئهندامی دیكهی خێزانهكهی له لیستی سزاكانی ئهمریكادا جێگیركراون.
هاوڵاتی - ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە. - بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن. ئاژانسی تاس-ی ڕوسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی كۆشكی سهرۆكایهتی ڕوسیا (کرێملن) بڵاویكردهوه، کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە، "بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، کە سەرکردەکانیان بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە سوریا". ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریاش پێشتر ڕایگەیاندبو، گەرەنتی ئەمنی بۆ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیهكانی ڕوسیا کە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئامادەن، دابین دهكهن. باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق پێشتر ڕایگەیاندبو، هەمو کارمەندەکانی لە سوریا باشن، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار چونەتە ناو دیمەشق و ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕوخاند. سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەکە بە تاس-ی ڕاگەیاندوە، "هەمو شتێک باشە"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕو.
هاوڵاتی - ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات. - بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە. - دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان. وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەخت لە دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش دەکەنەوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لۆید ئۆستن و یاشار گولەر، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سوریایان تاوتوێ کرد. پێنتاگۆن بڵاویكردەوە وەزیر ئۆستن جەختیکردەوە لەوەی ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات. لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان، هەروەها پابەند بن بە بنەما نێودەوڵەتییە مرۆییەکان. پێنتاگۆن دەشڵێت "وەزیر ئۆستن و وەزیر گولەر هەردووکیان جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نزیک لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کردەوە بۆ ئەوەی رێگری لە گرژیی زیاتری دۆخە شڵەقاوەکە بکەن، هەروەها بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە. ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە، زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە جێگیرکراون و لە چواڕچێوەی هاوپەیمانییەکەی نێودەوڵەتی کە زیاتر لە 80 وڵات تێیدا ئەندامه، شەڕ لە دژی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات.
هاوڵاتی - جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە. - پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت. - بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی کاراکتەرە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سوریادا رێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان لەسەر ئایندەی سووریا بەرپرسیارێتیی خەڵکی ئەو وڵاتەیە، بەبێ دەستێوەردانی وێرانکەر و سەپاندنی دەرەکی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، دیاریکردنی چارەنووسی گەلی سووریا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان دەستبەجێ پێشگرتنە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا، لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان کە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی سووریا بکات. وەزارەتەکە هاوکات، جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە کە رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو. وتيشى: پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت. ئاماژە بەوە دەدات، ئێران بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە دەکات و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی کاراکتەرە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سووریادا رێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر.
هاوڵاتی - لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون. - لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەیاند، لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون. رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 910 کەس کوژراون بەهۆی شەڕەكانی سوریادا كوژراون و لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن. رۆژی 25-11-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگەی ئیدلیبەوە، بە ئاراستەی رۆژئاوای حەلەب هێرشیان کرد و دوای دوو رۆژ شارەکەیان گرت، دواتر شار بە شاری سووریایان راماڵی و توانییان هەریەک لە: حمس، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە کۆنتڕۆڵبکەن. 08-12-2024، دەستەی تەحریری شام گەیشتنە نێو دیمەشق و پایتەختی سوریایان گرت، حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رووخا و خۆیشی بۆ مۆسکۆ هەڵات. میدیای فەرمیی رووسیا لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا بڵاویکردەوە: "ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ. رووسیا بە هۆکاری مرۆیی مافی مانەوەیانی پێبەخشیوە."
هاوڵاتی - شهش منداڵیان تیادایه وهەمویان ئەندامی یەک خێزانن. - ئهو ناوچهیهی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر دهستی خۆبهڕێوهبهریدایه. - دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە. روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، له ئهنجامی بۆردومانی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا لە لادێكانی عەین عیسا لە باکوری ڕەققە 12 هاوڵاتی مهدهنی كوژران، كه شهش منداڵیان تیادایه کە هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون. روانگهكه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "له ئهنجانی بۆردومانی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا كه ماڵێکی لە گوندی مستهریحه لە عەین عیسا لە باکوری ڕەققە كردە ئامانج 12 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە شهش منداڵیان تیادایه و هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون. ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو ناوچهیهی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر دهستی خۆبهڕێوهبهریدایه و دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە، ئهوهش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە. روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دهڵێت، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دهسهڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە ئەنجامی داوه گهیشته 191 هێرش، كه بونهته هۆی شههیدبونی 55 هاوڵاتی مهدهنی و برینداربونی 73 كهسی دیكه كه ژن و منداڵیان تیادایه، جگه گیانلهدهستدانی 49 كارمهندی هێزی ئهمنی.
هاوڵاتی - ئهو بۆردومانانه به مهبهستی ڕێگریكردن بون له ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی دهرهكی چهكدارانی د*ا*ع*ش. - هێرشه ئاسمانییه وردهكان لهلایهن فڕۆكه جۆراوجۆرهكانهوه ئهنجامدراون. فهرماندهیی ناوهندی سوپای ئهمریكا ڕایگهیاند، فڕۆكهكانیان ههڵیانكوتایه سهر زیاتر له 75 ئامانجی داعش له سوریا. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی فهرماندهیی ناوهندیی ئهمریكا (سێنتكۆم)، ئهو بۆردومانانه به مهبهستی ڕێگریكردن بون له ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی دهرهكی چهكدارانی داعش و دڵنیابون لهوهی كه ههوڵی سود وهرگرتن له دۆخی ئێستا نادهن بۆئهوهی خۆیان له ناوهڕاستی سوریا سهرلهنوێ بههێز بكهنهوه. سێنتكۆم باسی لهوهشكردوه، هێرشه ئاسمانییه وردهكان لهلایهن فڕۆكه جۆراوجۆرهكانهوه ئهنجامدراون، لهوانه فڕۆكهی بۆمبڕێژكراوی بی 52، فڕۆكهی جهنگی ئێف 15 و فڕۆكهی ئهی 10. بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، بۆردومانهكان كهمپهكان و ئهندامانی ئهو ڕێكخراوه تیرۆریستییهیان له ناوهڕاستی سوریا كردۆته ئامانج و ههڵسهنگاندن بۆ ئهنجامی بۆردومانهكان هێشتا بهردهوامه و هیچ ئاماژهیهك نییه بۆ هیچ زیانێكی گیانی هاوڵاتی مهدهنی.
هاوڵاتی - بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا. - باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن. - هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا. سەرۆکایەتییەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا ئهنجامدا و جهختیانكردهوه، لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆمار، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید و بە ئامادەبونی محهمهد شیاع سودانی سەرۆک وهزیران، مهحمود مهشههدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دادوهر فایهق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی بەغدا کۆبونەوەیەکیان سازکرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهات و ڕوداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسیی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە، هاوکات هەر لەو کۆبونەوەیەدا بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا و پێویستی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو کەسانە کە مەبەستیانە بگەڕێنەوە وڵات. لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. هەر لە کۆبونەوەکەدا گەلی عێراق دڵنیا کرایەوە کە ڕێوشوێنی ئەمنی پێشوەختە گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان لە هەر هەڕەشەیەکی نائاسایی. لە کۆبونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دوپاتکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریا، جەختییشکرایەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی سوریا و بژاردەکانی گەلی سوریا بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین، داواشیان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد کە هەوڵەکان بخەنەگەڕ بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری ناوچەکە. لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە کە هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا.
بەنیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا ئامادەکردنی هاوڵاتی: دەزگای هەواڵگریی عێراق باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد و دەستیشی بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام کریستاڵدا گرت لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق توانیویانە باندێکی نێودەڵەتی دەستگیر بکەن، کە بە نیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە و بەشێکی لە عێراقدا دابەش بکەن و برێکیشی بۆ وڵاتانی دراوسێ بگوازنەوە. هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد، تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان و شێوەی جوڵە و ئەو ماددەیەی بەنیازن بیهێنن. دەزگای هەواڵگریی عێراق دەشڵێت: دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی کارپێکراو سەرجەم قاچاخچییەکانی باندەکە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا و تۆمەتبارانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران تا بە سزای خۆیان بگەن.
چارەنووسی سووریا دەبێت لەلایەن خەڵکی خۆیەوە دیاری بکرێت پێویستە دیالۆگێکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەست پێبکات جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە ئامادەکردنی هاوڵاتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە چارەنووسی سووریا دەبێت لەلایەن خەڵکی خۆیەوە دیاری بکرێت، بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی. وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان و ڕێگرتن لە کردەوە تیرۆریستییەکان هەیە، هەروەها پێویستە دیالۆگێکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەست پێبکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئێران پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان دەکات کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی سووریا بکات. هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە کە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو. لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە بە وردی چاودێری پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە دەکات و بەپێی هەڵسوکەوتی لایەنە کاریگەرەکان، هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر.
هاوڵاتی - بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەستبەرداری هەڵوێستەکانی بوە و داوای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی كردوە. - ڕوسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەمو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا. - داوای ڕێزگرتن لە بیروڕای هەموو مەزهەبە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەی سوریا دەكەین. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی لە سوریا نییە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەستبەرداری هەڵوێستەکانی بوە و داوای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی كردوە، ئەوەش دوای دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی شەڕی چەکداری سوریا. ئاماژەی بەوەشكرد، مۆسكۆ بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ڕوداوە دڵتەزێنەکانی سوریا دەكات و ڕوسیا بەشداری لەو دانوستانانەدا نەکردوە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، بانگەوازی لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەدور بگرن و هەموو کێشەکانی حوکمڕانی لە سوریا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکەن، هەروەها دەڵێت: ڕوسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەمو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا. ئەوەشی خستەڕو، داوای ڕێزگرتن لە بیروڕای هەموو مەزهەبە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەی سوریا دەكەین و پشتیوانی لە هەوڵەکان بە ئامانجی پڕۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەكەن کە بە کۆی دەنگ پەسەندکرا. ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارین ئەم ڕەوتە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەبەرچاو بگیرێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی هاوڵاتیانی ڕوسیا لە سوریا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا لە ئامادەباشی تەواودان و لە ئێستادا بەر هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی جددی نەکەوتون.