پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە. دیالۆگی مەنامە ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی. ئامادەکردنی هاوڵاتی: لاهور شێخ جەنگی، کەسایەتی سیاسیی عێراقی، لە بیستەمین دیالۆگی مەنامە لە شانشینی بەحرێن بەشداری دەکات. ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە بەشداریی نوێنەرانی ٤٥ وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت وەک نوێنەر و بەرپرسانی (ئەمەریکا، چین فەرەنسا، قەتەر و سعودییە) و نوێنەری چەندین وڵاتی گەورەی دیکە. لە عێراقیش فوئاد حسەین وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق بەشدارە. پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە. دیالۆگی مەنامە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی پێکردووە، ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی. بەشداریی کەسایەتییەکی وەک لاهور شێخ جەنگی لەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا، دەرفەتێکی گرنگە بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی وڵاتانی بەشداربوو. کۆڕبەندەکە تا ٨ی ئەم مانگە بەرداوام دەبێت.
لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی سووریا دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ڕەتدەکاتەوە وەزارەتی ڕاگەیاندنی ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشار ئەسەد دوورە لەڕاستییەوە گوایە دەستبەرداری دەسەڵات بووە و کۆی دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی گەل کردووە. ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکراوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بکرێت، کە تێیدا زیرەکیی دەستکرد لە دروستکردنی ڤیدیۆکاندا بەکاردەهێنن. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە ئاژاوەنانەوە و پشێوییە لەناو هاوڵاتیان و دامودەزگەکانی دەوڵەت.
هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامە، هەسەدە ئامادەکاریی تەواوی کردووە ئامادەکردنی هاوڵاتی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هە*سە*دە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خۆیان بۆ هەڕەشەکانی تورکیا ئامادە کردووە. مەزڵووم عەبدی باسی لەوە کرد، ئێستا ٢٥٠ هەزار کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەژین و هێزەکانیان هەوڵی پاراستنی کورد دەدەن لەو ناوچانە. فەرماندەی هە*سە*دە ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام هەیە و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، هاوکاری لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان دژی داعش بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات درێژەی دەبێت.
هێزەکانی تە*حر*یر شام لە پێشڕەویدان - حومس یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی سووریا - هێزەکانی تە*حر*یر شام پێشڕەوییەکی بەرچاویان لە ناوچەی حومس کردووە ئامادەکردنی هاوڵاتی: هێزەکانی تە*حر*یر شام پێشڕەوییەکی بەرچاویان لە ناوچەی حومس کردووە، بەپێی سەرچاوەهەواڵییەکان ئەم هێزانە توانیویانە کۆنترۆڵی چەندین گوند و ناوچەی ستراتیژی لە دەورووبەری شاری حومس بکەن. هێزەکانی حکومەتی سووریا لە زۆربەی ناوچەکان پاشەکشەیان کردووە و بەرەو ناوچە سەرەکییەکانی ژێر دەسەڵاتیان کشاونەتەوە. ئەمەش وای کردووە کە تە*حر*یر شام بتوانێت بە خێرایی پێشڕەوی بکات. شایەنی باسە کە: - حومس یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی سووریا - شارەکە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگی تایبەتی هەیە - کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە دەتوانێت هاوکێشەی هێز لە ناوچەکەدا بگۆڕێت چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتووی ململانێکان دەبێت.
هاوڵاتی - فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە ت*ی*ر*ۆ*ر*ی*س*ت*ی*ە*ك*ا*ن نادەینەوە. - هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر. - كەتائیبی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی عێراقی ڕایگەیاند ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین. فادی شممەری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كەتائیبی حزوڵای عێراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام ڕاگەیاند. فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە تیرۆریستیەكان نادەینەوە، هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر تاكو رێكخراوە تیرۆریستیەكان نەگەڕێنەوە و خاكەكانی و شارەكانی داگیربكاتەوە . وتيشى: عێراق نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر وەك ساڵی 2013 كە ئەم گرووپە تیرۆریستانە هاتنە ناو عێراقەوە و خوێنی خەڵكیان حەڵاڵ كرد، ئەمانەش هەمان گرووپن كە ئێستا لەسوریا سەریان هەڵداوە و لەسەر ئاستی جیهان بە تیروریست لەقەڵمدراون. ڕونیشیكردەوە ئێمە خۆمان دەزانین چی دەكەین و هەڵوێستەكانمان بە گوێرەی بەرژەوەندیەكانمان ڕێك دەخەین ، عێراق دەپارێزین و ڕێگە بەهیچ لایەنێك نادەین ئاسایشی عێراق تێكبدات و ئێمە ئامادەباشین و ئەتوانین وڵاتەكەمان بپارێزین و هەموو ڕێوشوێنێكیش دەگرینەبەر بۆ ئەم مەبەستە. لەلایەن خۆیەوە كەتائیبی حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند و پەیامەكەی ئاڕاستەی جۆلانی كردوو وتی: ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین.
هاوڵاتی - داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەكەین رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. وتيشى: دڵنیایی دەدەین ئەوەی لە سوریا روودەدات پەیوەندی بە عێراقەوە نییە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین عێراق لەشەڕی سوریاوە نەگلێنێت، ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، بەڵكو ئێمە بەنیازی پەیوەندی ستراتیژیین لەگەڵ عێراق. موقتەدا سەدرى ڕێبەری ڕەوتی سەدريش داواى لە حکومەتی عێراق كرد رێگە بە هیچ گروپێک نەدات بچێتە ناو خاکی سوریاوە.
هاوڵاتی - لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران. - بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا موچەی سەربازەکانی سوپای وڵاتەكەی بە رێژەی %50 زیاد دەکات. دوای ئەوەی لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران، بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان دۆخی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە، بەڵام بەشار ئەسەد موچەی سەربازانی سوپاکەی زیاد دەکات، کە لە ئێستادا بە تەواوی ورەی لەدەستداوە و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو پاشەکشەی لە سێ گەورە پارێزگای ئەو وڵاتە کردووە.
هاوڵاتی - لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون. - پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت. - ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە. محەمەد كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرايكرد لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكرات ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەیە. محەمەد كاكەیی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون و کامێرای ئاسایشی لەسەر تەواوی سنوری پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سوریا دانراون. ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت و لە ئامادەباشیدان. باسی لەوەشكرد، دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵەکانی هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەد) چڕتر کردوەتەوە، کە بەشێک لە دیوی سوریای سنورەکەیان کۆنترۆڵکردوە. ئەوەشی خستەڕو، ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە، ئێمە زانیاری هەواڵگری هاوبەشین لەسەر هەر هەڕەشەیەک كە بۆ سەر هەردولا دروست دەبێت.
هاوڵاتی - چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.
هاوڵاتی - چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.
هاوڵاتی - فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن. - فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن. حكومەتی عێراق ڕایگەیاند هەر فەرمانبەرێک رۆژانی پشوو دەوام بکات پارەی زیادە وەردەگرێت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی دەوام دەکەن پارەیان بۆ خەرج دەکرێت. وتيشى: فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن،هەروەها فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن.
هاوڵاتی - بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. - تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. - توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژیو ئاڵۆزییەکانی سووریاوە. وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.
هاوڵاتی - بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. - تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. - توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژیو ئاڵۆزییەکانی سووریاوە. وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.
هاوڵاتی - شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە. - فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان كە دژ بە هێزەكانی حكومەتی سوریا شەڕ دەكەن تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. وتيشى: شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە لە دەورووبەری شاری حەما. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە لە گوندەكانی حەما و بەدەیانیان كەسیان لێكوژراوە.
هاوڵاتی - شەش فەوجی کۆماندۆیان ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لەم دیوی سنوور. - بەدرێژایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر ئامێرەکانمان دەستیانکردووە بە دروستکردنی خاڵ - لە قەزای شنگالەوە کەرەڤانەمان گواستووەتەوە سەر سنوور بەدرێژایی 100 بۆ 150 کلیۆمەتر. سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور. سەلام عەزیز بۆ میدیاكان ڕایگەیاند مەبەست لە هەنگاوەكەی حەشدی شەعبی پڕکردنەوەی ناوچەی سنوورییه بە ئاراستەی بیابان و بۆ راوەدوونانی هەر جموجۆڵێکی داعش و پشتیوانیکردنی هێزەکان رووەو سنووری سووریا. وتيشى: شەش فەوجی کۆماندۆیان ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لەم دیوی سنوور، لە وادی عجێج لە باشوور تاوەکو سنووری یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەنبار. لەلایەن خۆیەوە زیاد رەعد برکی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی سەربازییە له حەشدی شەعبی و دەڵێت: بەدرێژایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر، ئامێرەکانمان دەستیانکردووە بە دروستکردنی خاڵ، هەروەها لە قەزای شنگالەوە کەرەڤانەمان گواستووەتەوە سەر سنوور بەدرێژایی 100 بۆ 150 کلیۆمەتر. فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رەتیکردەوە چەکدارانی گرووپەکە لە سووریا هەبێت و وتی، لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. فەییاز، بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان سەردانی سنووری نەینەوای کرد. هاوکات بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە تووندوتۆڵیی سنوور، سوپاسالار و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سنووری عێراق-سووریایان بەسەرکردەوە. بەوتەی میقداد میرى، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەکەم جارە لە مێژووى وڵاتەکەدا، سنوورەکەی بەم شێوەیە تۆکمە بکرێت. عێراق سێ هەزار و 716 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ هەیە کە زیاتر لە 600 کیلۆمەتری لەگەڵ سووریایە.