هاوڵاتی ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی قوربانیانی لە تورکیا ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی " سەلامەتی" لە ناوچەکەدا. وتەبێژی سوپای نەمسا ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی لە تورکیای بوومەلەرزەلێدراو ڕاگرتووە بەهۆی "دۆخێکی ئەمنی سەخت". مایکل باوەر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی هێزەکانی نەمسا ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی زیاتری ڕزگارکردن کاتێک ژینگەی کارکردن سەلامەت بوو. نزیکەی ٨٠ کارمەندی فریاگوزاری هێزە چەکدارەکانی نەمسا لە ٧ی شوباتەوە لە عەنتابی تورکیا بوون و پسپۆڕەکانیان ٩ کەسیان لە داروپەردووەکان ئازاد کردووە.
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تویتێکی دیکەی لەبارەی قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دۆخی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 100هەزار کەس تاوەکو ئێستا لەژیر داروپەردووی بالەخانە رووخاوەکاندا دەرنەهێنراون. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " لە کاتێکدا کە هاوڵاتیان چاوەرێ دەکەن لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا، دەنگێک لە کەسوکارەکانیان ببیسن، بەڵام ئەردۆغان باسی ئەوەی دەکات هەر خانەوادەیەک 10 هەزار لیرەی پێدەدرێت. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە هیچ ئەخلاقێکی نەماوە. دەمیرتاش دەشڵێت، "بەداخەوە تاوەکو ئێستا 100 هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان. لە ئیستادا تەرمی زیاتر لە 30 هەزار کەس دەرهێنراون. پێویستە هاوکاریەکان چڕتر بکرێنەوە. زۆر سەختە، پێویستە پێکەوە بین." ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی حکومەتی تورکیا، تاوەکو ئێستا تەرمی 20 هەزار و 665 کەس لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنراون و زیاتر لە 80 هەزار کەسیش بریندار بوون.
بانکی ناوەندی عێراق و بانکی جەی پی مۆرغان ڕێکەوتن بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی, لەپەراوێزی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن, چاویكەوتووە بە دانیال زیلیكو سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دامەزراوەی جەی پی مۆرغان. ئاماژەی بەوەش داوە، ڕێككەوتون لەسەر ئەوەی بانكی جەی پی مۆرغان ئاسانكاری بكات بەڕەوانەكردنی پارە لەسیستمی بانكی عێراقییەوە بۆ كۆماری چینی میلی, بۆ دابینكردنی پارە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ. هاوكات تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە بەڕێوەبەردنی یەدەگ و بەڕێوەبردنی نەختینەو, پێشكەشەكردنی پشتیوانی بانكی ناوبراو بۆ بانكی ناوەندی و كەرتی بانكی لەعێراق كراو جەی پی مۆرغان: بانکێکی خزمەتگوزاری دارایی فرەنەتەوەی ئەمریکییە، کۆی داهاتەکەی دوو ترلیۆن و 55 ملیار دۆلاره.
هاوڵاتی لە کاتێکدا کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیادا گیانیان لەدەستداوە، ٢٠ هەزار کەس تێپەڕاندووە، هەروەها زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەش لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و لەنێو سەرما و سۆڵەی زستان، بێ خواردن و ئاو و پێداویستیە سەرەتاییەکاندا، دەژین. رزگارکردنی منداڵێکی ساوا دوای ١١٠ کاتژمێر لە شاری سەمسوری باکوری کوردستان، هاوڵاتیان بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا ماون. لە گەڕەکی یەنیشەهیری سەمسور کاتژمێر هەشت و نیوی ئەمشەو منداڵێکی ساوای ١٠ مانگی، دوای ١١٩ کاتژمێر کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدابوو رزگارکرا. منداڵە ساواکە بۆ نەخۆشانەی فێرکاری شارەکە گواستراوەتەوە. لە نەخۆشخانەی عوسمانیە چەندین بریندار بەهۆی خەمساردیەوە گیانیان لەدەستداوە بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، لە شاری عوسمانیە کە بومەلەرزەکە کاوکاریەکی زۆری دروست کردووە، ژمارەی راستەقینەی قوربانیان ئاشکرا ناکرێت. باسی ئەوە دەکرێت کە تاوەکو ئیستا بە دەیان کەس لە نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە و خەمساردی هەیە. دەوترێت، لە هۆڵی تایبەت بە تەرمەکان جێگە نەماوە و چەندین تەرم لەنێو کیسەی رەشدا لە حەوشەی نەخۆشخانە ریزکراون. هەدەپە دەستی بە کەمپێینێکی گەورە کردووە لەلایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شارەکانی، شڕنەخ، مێردین، ئامەد، وان، جۆلەمیرگ، ئاگری، ئەستەنبوڵ، کۆنیا و چەندین شاری دیکە، بە دەیان تڕێڵە هاوکاری کۆکردووەتەوە و رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کردووە. هاوکاریەکانی هەدەپە لە ئاو، نان، خوارندی منداڵان، بەتانی، جلوبەرگی زستانە، پێلاو و چادر پێک دێت. باسی ئەوە دەکرێت کە گوندەکان پشتگوێخراون و هەدەپە هاوکاریەکەی گەیاندووەتە نزیکەی ٣٠ گوند. شاروچکەیەک بە تەواوی وێران بووە شاروچکەی ئەرکەبندی ناوچەی وێرانشاری مەلەتی یەکێک لەو شوێنانەیە کە بە تەواوی رووخاوە. ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند، تاوەکو ئیستا لەو شاروچکەیە تەرمی ٧٠ کەس لەژێر داروپەردووی خانووەکاندا دەرهێنراون و تاوەکو ئێستا تەرمی بە سەدان کەس دەرنەهێنراون. ئەوە رەخنە بگرێت دەستگیر دەکرێت لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە، ٣٠٢ کەسیان دەستگیرکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا 'ئاژاوەیان' ناوەتەوە. بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن، هەر کەسێک رەخنە بگرێت دەستگیر دەکرێت. بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی تورکیا تاوەکو ئێستا ١٠ کەسی بۆ زیندان رەوانە کردووە و لێکۆلینەوە لەو کەسانەی دیکە بەردەوامە. ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئامەد گەیشتە ٢٥٦ کەس ماڵپەڕی هەواڵی ئارتی گەرچەک لە زاری بەرپرسەکانی شاری ئامەدی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بە گشتی لە ئامەد ٢٠ باڵەخانە رووخاون، تاوەکو ئێستا تەرمی ٢٥٦ کەس لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنراون. هەروەها زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئامەد چەندی باڵەخانە تاوەکو ئێستا بە تەواوی پاک نەکراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت. پسپۆڕێک: ١٩٢ هەزار کەس کەتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا پرۆفیسۆر دکتور ئوڤگون ئەحمەد ئەرجان پسپوڕی جیۆلۆجی لە توێتێکدا رایگەیاندبوو، باسی ئەوە دەکرێت کە شەش هەزار باڵەخانە رووخاون. ئەگەر هەر باڵەخانەیەک هەشت نهۆم بێت و هەر نهۆمێک چوار شۆقەی هەبێت، بە گشتی دەکاتە ٤٨ هەزار شۆقە. ئەگەر هەر شۆقەیەک ٤ کەسی تێدابێت، ١٩٢ هەزار کەس تێیایانادا دەژین. واتە ١٩٢ هەزار کەس کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا. بەگوێرەی دوایین ئامار ٢٠ هەزار و ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بریندار بوون. بەگوێرەی قسەی ئەو پسپۆڕە بێت، واتە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٩٠ هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون.
هاوڵاتی ئەمڕۆ شاندێکی عێراق لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەمریکا لەسەر دۆخی ئابوری عێراق و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی، " پێویستە لەماوەی ٦ مانگدا کێشەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی گاز ونەوت بگاتە چارەسەر". لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی عێراق بەشداربوون، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باس لە پەرەپێدان بە ئابوری و چاکسازی کردن لە کەرتی دارایی وئابوری و ڕیکارە هاوبەشەکانیان بۆ ڕووبەڕوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار سپیکردنەوەی دۆلار کرا. وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکان ئەرێنێ بوون لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا و لەسەرووی پێشبینیەکانەوە بوو، وتیشی" ئەوەمان لە بەرپرسانی ئەمریکی بینی کە پشتگیری لە سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراق دەکەن". هەروەها فوئاد حسین، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەهۆی هەژموونی ئێران لەسەر عێراق نایەنە وڵاتەکەمان، ڕاستە ئێران وعێراق دراوسێی یەکترن بەڵام سیاسەتی ئێمە و حکومەتی ئێمە جیاوازە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهای دۆلار ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ناجێگیرە لەبەرامبەر دینار و بەهای پێوانەیی تۆمارکردووە، هەر بەوهۆیەوەش بەرپرسانی عێراق لە ٢ی شوباتی ئەمساڵ، لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا لەسەر کەمکردنەوەی سزاکانی سەر بانکی ناوەندی ئێراق کۆبوونەوە لەسەر پرسی قاچاخی دۆلار لە نێوان ئێراق و ئێراندا.
هاوڵاتی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دەستمان گرتووە بەسەر یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگە نایاساییەکاندا لە پارێزگای بابل. بەپێی ڕاگەێندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، کارگەکە بەنایاسایی وقاچاخ مامەڵەی کردووە بە بەرهەمە نەوتیەکانەوە، کە لەناویدا ٣ ملیۆن لیتر نەوت و چەندین بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە. لە ڕاگەێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقدا هاتووە، پاڵاوگەکە لە پارێزگای بابل بووە و توانای پاڵاوتنی بڕێکی کەمی هەبووە لە بەرهەمە نەوتیەکان، هەروەها ڕاشیگەیاند، بەپێی فەرمانێکی دادوەر خاوەن پاڵاوگەکە دوای ئەوەی هەڵهاتووە بۆ بەغدا دەستگیرکراوە. بەپێی زانیاریەکانیش خاوەنی پاڵەوگەکە سەرمایەدارێکی دیارە و لەگەڵ بەرپرسێکی سیاسی پەیوەندی هەیە وپاڵپشتی دەکرێت. هەر لەو بارەیەشەوە بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی وزە ڕایەگەیاند، لەماوەی دوو مانگدا ١٤٦ کەسیان دەستگیرکردووە و ١٤٧ تەنکەر و پێنج ملیۆن و ٢٩٢ هەزار لیتر نەوتیشمان دەستبەسەردا گرتووە، جگە لەوەش هەڵمانکوتاوەتە سەر چوار هەزار و٣٧٤ شوێنیش. هاوکات بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی وزەی عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی سێشەممەدا زانیاری دیکەی خستە ڕوو، لەوانەش ئاشکراکردنی ٦٦ شوێن وپاڵاوگەی نایاسایی، هاوکات لەگەڵ دەستبەرداگرتنی ٦٦ ئۆتۆمبێل و ٢٧٠ کەلوپەلی قاچاخی نەوت لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکرن بۆ ٣٧٣ کەس لە ١٩٢ بنکەی قاچاخی نایاسایی و بازرگانیدا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەڵمەتی دەستگیرکردن وبەدواداچوونی گروپ ولایەنەکانی بەقاچاخبردنی نەوت لە عێراقدا دەستی پێکردووە.
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵات دەڵێت، 'هاوکاریەکانی بومەلەرزە بۆ سیاسەت بەکارنەهێنن' و وتی، " ئەردۆغان بووەتە وەستای بەرژەوەندی سیاسی. لە ئێستادا ئەردۆغان بە تەنیا یەک شت دەکات ئەویش بانگەشەکردن بۆ خۆی و پارتەکەیەتی." سەلاحەدین دەمیرتاش لە تویتێکدا رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتەکەی گرت و نووسیویەتی، " هەموو دەزگا و بەرپرسانی حکومەتی لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کار دەکەن و قسە دەکەن. هەندێک کەس دەڵێن رۆژی سیاسەت کردن نییە، بەڵام خۆیان پرسی بومەلەرزە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەکار دەهێنن." دەمیرتاش باسی ئەوەشی کرد کە کێشەیەکی گەورەی رێکخستنی هاوکاریەکان هەیە. ئەم کێشەیەش بە فشاری هاوڵاتیان چارەسەر دەبێت. دەسەڵات هاوکاریەکان بۆ هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت و وتی، " لە کاتێکدا کە دەسەڵات بەم شێوەیە دەجووڵێتەوە، مافی کۆمەڵگاش هەیە سیاسەت بکات و بەردەوامی بە تێکۆشان و هاوکاری خۆی بدات." دەمیرتاش دوێنێش لەبارەی راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ لەلایەن ئەردۆغانەوە رایگەیاندبوو، باری نائاسایی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان نییە، بەڵکو نیازێکی دیکەی لە پشتەوەیە.
هاوڵاتی لە دیاربەکری باکوری کوردستان ڕۆژنامەنوسێکی کوردی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لەکاتی ڕوماڵکردندا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی" زانیاری هەڵە " لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا ودەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیرا. مێهمەت گولەش، ڕۆژنامەنوسی ئاژاناسی میزۆرپۆتامیا لەکاتی گفتوگۆکردن دەربارەی کاری تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچونیان لەگەڵ یەکێک لە قوربانیەکاندا لە دیاربەکری باکوری کوردستان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە دەستگیرکرا. ڕەسوڵ تەیمور، کە پارێزەری مێهمەت گولەشە پشتڕاستیکردەوە کە مێهمەت لە گەڕەکی شێخ شامیلی باکوری کوردستان کاتێک چاوپیکەوتنی لەگەڵ دانیشتویەکی ئەو باڵەخانە ڕوخاوانەدا کردووە دەستگیرکراوە، هەروەها وتیشی ئەو هاوڵاتیە باسی لە لاوازی و بەهانانەچونی تیمی فریاکەوتنی ئافاد و ئومکە کردووە و وتویەتی" خەڵک ئێمە ڕزگار دەکەن، تیمەکانی ئافاد وئومکە لێرە نین" بەپێی زانیاریەکانیش هەریەک لە ڕۆژنامەنوسەکە وئەو پیاوەی کە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، هەروەها دواتر مەهمەت گولەش بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی ڕق و دوژمنایەتی لە نێو خەڵکدا" دادگایی کرا و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە هاتنە ناو وڵاتەوە قەدەغە کرا و بەربەستی گەشتکردنیشی لەسەر دانرا؛ پاشان دواتر دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە، ئەمەش بەگوێرەی ڕێکخراوەکان ودەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێتە هۆی سەختبوونی بارودۆخی رۆژنامەنوسان.
هاوڵاتی بانکی رافیدەینی سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیانکردوە بە فرۆشتنی دۆلار تاوەکو 7 هەزار دۆلار بە گەشتیاران، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی داراییش بانکەکە 100 دۆلار بۆ گەشتیاران بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت. رۆژی هەینی 10-02-2023 بانکی رافیدەین، کە یەکێکە لە بانکە حکومییەکان لە عێراق رایگەیاند، "دەست بە پێدانی بڕی 7000 دۆلار لە بری 5000 دۆلار بە هەر گەشتیارێک کراوە کە دەیەوێت لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەشت بکات." بانکی رافیدەین راشیگەیاندووە، هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشێت. تائێستا بڕیاری فرۆشتنی دۆلار بەگەشتیاران بەنرخی فەرمی، تەنها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای گرتوەتەوە و لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراوە، هەرچەندە بڕیاردراوە هەمو فڕۆکەخانەکان بگرێتەوە ئەوەش لەچوارچێوەی رێکخستنی بازار و جێگیرکردنی نرخی دۆلار دایە، هەروەها ئاسانکاریش دەکات بۆ بازرگانان، گەشتیاران و ئەوانەی بەمەبەستی نەخۆشی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەن. دوێنێش بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لەئێستادا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستیکردوە بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بۆ گەشتیاران بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت، ئاسانکاری تەواویش دەکەن بەمەبەستی بەهێزکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
هاوڵاتی شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە واشنتن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە کۆبونەوە و هەردولا باسیان لە ڕێوشوێنەكانی عێراق کردوە بۆ چاکسازی بانکی، روبەڕوبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی، لەکۆبونەوەکانیشدا واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دوپاتکردوەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە شەوی رابردو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەتەوە، هەردولاش باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چۆنیەتی گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندیانەکردوە بەتایبەت لەبوارەکانی وەبەرهێنان، هاوکاریی و کاری پێکەوەیی لەبواری دراودا بەجۆرێک بوژانەوەی زیاتری ئابوری عێراقی لێبکەوێتەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی عێراق باسی لە هەنگاوەکانی حكومەت و بانكی ناوەندی كردوە لەپێشخستن و چاكسازیكردن لە سیاسەتی نەختینە، لەگەڵ بایەخی لەپێشینەی حكومەت بۆ پتەوكردنی وەبەرهێنان، بازرگانی، هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی وزەو ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکانی ئێستا لەهەردو ئاستی نەختینەو بانیكدا. هاوکات له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، ئهنتۆنی بلینكن وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا، نووسیوویهتی: لهگهڵ فوئاد حوسێن جێگری سهرۆك وهزیران بۆ كاروباری ئابووری و وهزیری دهرهوهی عێراق، دووپاتی جێبهجێكردنی رێككهوتننامهی ستراتیژی نێوان ئهمهریكا و عێراقمان كردهوه". ههروهها بلینكن نووسیوویهتی: "پێكهوه لهپێناو بههێزكردنی پهیوهندییهكانمان لهگهڵ حكومهتی عێراق له بواری ئابووری و سهربهخۆیی وزه، كاردهكهین". له ئێستادا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.
هاوڵاتی دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی کە بە کارەساتی سەدە ناودەبرێت و بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلە پارێزگای مەڕەشیان هەژاند و 10 پارێزگای دیکەی گرتەوە، بانکی جیهانیی بڵاویکردەوە بەبڕی 1.78 ملیار دۆلار سەرچاوەی دارایی بۆ تورکیا و سوریا دابین دەکات. رۆژی پێنجشەممە 10ی شووباتی 2023 دەیڤید ماڵپاس، سەرۆکی بانکی جیهانی رایگەیاند، "هاوکاریی دەستبەجێ دابیندەکەین و ئامادەکاری بۆ هەڵسەنگاندنێکی خێرا دەکەین لەبارەی پێداویستییە گەورە و هەنووکەییەکانەوە." سەرۆکی بانکی جیهانی گوتیشی، "دەستنیشانی ئەو ناوچانە دەکەین کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و بوونیاتنانەوەیە، لە کاتێکدا کار بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە دەکەین کە پێویستیان بە هاوکارییە." لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، هەڵسەنگاندنی خێرای زیانەکان دەستیپێکردووە بۆ خەمڵاندنی قەبارەی کارەساتەکە، دەستنیشانکردنی ناوچە سەرەتاکان بۆ پشتیوانی کردن لە ئاوەدانکردنەوە. بانکی جیهانی دەڵێت، هاوکاریی هەنووکەیی بە بڕی 780 ملیۆن دۆلار لە رێگەی ئاژانسی وەڵامدانەوەی خێراوە دابین دەکرێت. باس لەوەش دەکات کە "هاوکارییەکە بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەرەکی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەکاردەهێندرێت." ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لەو کەسانەی بوومەلەرزەکان زیانی پێگەیاندوون، بڕی یەک ملیار دۆلار سەرچاوەی داراییان دابین کردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شووباتەوە کە گوڕەکەی 7.8 پلەی رێختەر بوو، تاوەکو ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە 10 شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 18 هەزار و 342 کەس و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندار بوون ،هاوکات له سوریاش،، تائێستا سێ هەزار و 377 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربون. ئەم بومەلەرزەیەش بە یەکێک لە بەهێزترین بومەلەرزەکانی 25 ساڵی ڕابردوو دادەنرێت.
هاوڵاتی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا بە خێرایی بهرزدهبێتهوه و تائێستا زیاتر له 21 ههزار كهس گیانیان لهدهستداوه، و هەزاران کەسیش بریندار بوون ،ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دیكهش هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماونهتهوه. کارمەندانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هێشتا لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردوە. لە نوێترین ئاماردا سەبارەت بەو بومەلەرزەیەیەکی ١٠ پارێزگای تورکیای هەژاند لەناویانا کوردستانی باکور ئەمڕۆ کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی هەینی، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا -ئافاد رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە 10 شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 18 هەزار و 342 کەس و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندار بوون. هاوکات له سوریاش،رێکخراوی فریاکەوتنی سوریا کە بەبەردەوامی تیمەکانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانیانی بومەلەرزەکە، دوایین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تائێستا سێ هەزار و 377 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربون. بەرەبەیانی رۆژی 2023/2/6، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سوریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 21 هەزار کەس راگەیەنراوە. هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) مەزەندە دەکات کە بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر 23 ملیۆن کەس دروست بکات کە ملیۆنێک کەسیان منداڵن، هەروەها پێشبینی کردوە کە ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتربێت کە تائێستا راگەیەنراون.
هاوڵاتی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاری نەتەوەیەکگرتوەکان لەڕێگەی تورکیاوە گەێندرایە باکوری ڕۆژئاوای سوریا. سەنجەنا قوازی، بەرپرسی ڕێکخراوی ئۆچا لە تورکیا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، هەروەها وتیشی " ئێمە دڵخۆشین کە توانیومان لەم کاتە سەختەدا بگەینە خەڵکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، هیوادارین ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام بێت". بەپێی وتەی نوسینگەی هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتوەکان، کاروانی هاوکاریەکان بریتی بوون لە شەش بارهەڵگر لە "کەلوپەلی پەناگە و بەتانی و کیتی پاکوخاوێنی" کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتنە باب ئەلهەوا، کەئەمەش تاکە دەروازەی سنوورییە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان. هاوکات، ئیسماعیل عەبدوڵڵا، خۆبەخشی کڵاوە سپییەکان لە پارێزگای ئیدلب، ئەمڕۆ سێشەممە بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری کەمن و سەرچاوەکان بەس نین، ئاماژەی بەوەش کردووە" هێشتا سەدان کەس لەژێر داروپەردوودان، بەڵام ئێمە ئامێی پێویستمان نیە بۆ ئەوەی هاوکاریان بکەین". ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیشی لەوەکردووە، لانیکەم ٦٤٨ حاڵەتی پاش لەرزۆک تۆمارکراوە، ئەمەش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و گەیاندنی هاوکاری ئاڵۆزتر کردووە. هەروەها دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیاش دەڵێت، کۆی ژمارەی کارمەندان وتیمی فریاگوزاری لەناوچەکەد ٧٩ هەزار و ١١٠ کارمەندە، بەڵام ڕێکخراوی ئۆچا دەڵێت تەنها لەسەدا ٥ی ئەو شوێنانەی کە ڕاپۆرتکراون لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئێستادا لەلایەن ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنەوە هاوکاری دەکرێن. لەبارەی کرانەوەی سنوری باب ئەلهەوا بۆماوەیەکی درێژتر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی یەکدا بە کۆی دەنگ دەنگی دا بۆ ئەوەی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە بە کراوەیی بمێنێتەوە بۆ گەیاندنی یارمەتییە گرنگەکان. ئەمەش لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی سەرەتای ڕوودانی هەریەک لە بوومەلەرزە بەهێزەکانی تورکیا وسوریاوە، بەرپرسانی حوکمەت وڕێکخراوەکانی هاوکاری مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندبوو کە گەیاندنی هاوکاریەکان بە ناوچەکانی سوریا بەهۆی دابەشبوونی سیاسی و سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا زۆر سەختە، سەرەڕای سەختی کەشوهەوا ونەبوونی سوتەمەنی وڕێگاوبانەکان.
بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانە و رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت. کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە مانگی کانووی دووەمی ساڵی 2023وە، ڕۆژانە 500 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەمهێناوە. ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی 2022دا کۆمپانیاکە 182 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان قازانج کردووە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەساڵی 2022 بە بەراورد بەساڵی 2021 داهاتی کۆمپانیاکە بەرێژەی %53 زیادیکردووە. دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2005 دامەزراوە.
ڤانە حەمە كڵێسای مەریەمی عەزرا لەسابونكەرانی شاری سلێمانی، بووەتە فێرگەیەكی پەروەردەیی بۆ پەنابەرەكانی سوریاو رزگاربووانی دەستی داعش، لەناو كڵێساكەدا چەندین خولی بەهێزكردنی زمان و بەرنامەی جۆراوجۆری كۆمپیوتەر بەبێ بەرامبەر لەلایەن مامۆستای خۆبەخشەوە پێشكەش بەسەدان فێرخواز دەكرێت، كەزۆرترینیان پەنابەری سوری و كوردانی رۆژئاوای كوردستانن. زەردەشت رەحیم، یەكێكە لەو مامۆستا خۆبەخشانەی كەنزیكەی شەش ساڵە بەخۆبەخشی لەكڵێسای سابونكەران وانەی ئینگلیزی بەو خوێندكارانە دەڵێتەوە كە لەڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، لەلێدوانیكیدا بۆ هاوڵاتی باسی لەوەكرد:» كەئەم خولانە لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای خوێندكارەكانە كەپەنابەرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین فێرخوازی دیكە لەشاری سلێمانی كەخەڵكی باشوری كوردستانن بەشداری خولەكان دەكەن». وتی:»چەند جارێك لەلایەن رێكخراوە ناحكومیە مرۆییەكانەوە هاوكاری كراون، بەڵام خولەكان بەشێوەیەكی گشتی بێبەرامبەرن و تەنها بڕێكی رەمزی زۆر كەم وەردەگیرێت وەك رێوشوێنێكی فەرمی».. هاوكات لەبارەی سودمەندبوونی فێرخوازەكانیشەوە زەردەشت رەحیم دەڵێت:» چەندین فێرخوازیان لەئاستە سەرەتاییەكانی زمانەوە گەیاندووەتە ئاستە باڵاكان». فێرخوازەكان بەشێكی زۆریان لەكەمپی ئاوارەكانی عەربەتەوە پاسیان بۆ دابینكراوەو بەوجۆرە هاتووچۆ دەكەن و وانەكانیان وەردەگرن، ئەو فێرخوازانە هەریەكەیان لەشارێكی رۆژئاوای كوردستان و سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، لەناویاندا قامیشلۆ، دیمەشق، عەفرین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئێزدییانەی كەڕزگاربووی دەستی داعشن بەشێكن لەو فێرخوازانەی كە بەشداریی خولەكان دەكەن. ئەو خوێندكارانەی كەبەشدارییان كردبوو، لەبارەی خولەكانەوە بەمجۆرە بۆ هاوڵاتی دووان» ئێمە هەریەكە لەشارێكی جیاوازەوەو لەخێزانێكی جیاوازەوە لێرە بەیەك ئاشنابووین، خولەكان زۆر سودیان هەبووە بۆمان و هەندێكمان تا ئاستی بەرز فێری ئەو وانانەو ئەو زمانانە بووین كەوەرمانگرتوون». ئەحمەد، تەمەنی ٢٠ ساڵەو یەكێكە لەخویندكارەكان كە لەشاری دیمەشقی سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بووە، دەربارەی خولەكان بەهاوڵاتی وت:»من ئەمە یەكەم كۆرسە كەبەشداری دەكەم و لەڕێگای چەند هاوڕێیەكم بەشداریم كردووە، خولەكان سودیان بەمن گەیاندووەو كڵێساش خۆیان پاسیان بۆ دابینكردووین بۆ هاتووچۆكردنمان لەكەمپەكانەوە». كڵێساكە چەندین خولی پیشەیی و فێركاری دیكەی تێدا ئەنجامدەدرێت لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای گەنجان و رەخساندنی هەلی كار بۆیان، بەتایبەت بۆ ئەو گەنجانەی كەئاوارەن، لەوانەش مۆسیقا، كۆمپویتەر، زمان، خولی سەماكردن و فریاگوزاری و خولی شانۆیی و فێركردنی گەنجان، لەگەڵ ئەوەشدا خولە فێركاریە پیشەییەكانی وەك ئاسنگەری، دارتاشی، بەرگدووری و كارگێڕی و سكرتێری. ماوەی خولەكان لەكڵێساكەدا بۆ زۆربەی خولەكان، ١٣ هەفتەیە كەدەكاتە نزیكەی ٢٥٠ كاتژمێرو بۆ هەر پۆلێكیش ١٢-١٨ خوێندكار لەخۆدەگرێت، هاوكات جگە لەخولە فێركارییەكان لەناو كڵێساكەدا ناوەندی تایبەت بەكۆبوونەوەو سیمیناری تایبەت و لێكۆڵینەوە هەن، بەتایبەتیش كۆبوونەوەو كۆڕەكانی ژنان. كڵێسای مەریەمی عەزرا، بەكڵێسەی سابونكەران ناسراوە، بەهۆی ئەوەی كەوتووەتە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی، یەكێكە لەشوێنە كۆن و مێژووییەكانی شاری سلێمانی و لەساڵی ١٨٢٠ دامەزراوە، كڵێساكە بۆ كارە مرۆییەكان لەلایەن چەندین رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هاوكاری دەكرێت، وەك رێكخراوەكانی « ئەی ئاڕ ئای لەعێراق، «میسیۆ» لەئەڵمانیاو «ماجیس» لەئیتاڵیا.