هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له كه‌ناراوه‌كانی سووریا، یه‌ختێكی په‌نابه‌ران نوقومبوو، ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته 73 كه‌س. حه‌سه‌ن غه‌باش وه‌زیری ته‌ندروستی سووریا، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتووس گیانیان له‌ده‌ست داوه، گه‌یشته 73 كه‌س. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، نزیكه‌ی 20 په‌نابه‌ری دیكه‌ی رزگاربوو له نه‌خۆشخانه‌ی باسل له ته‌رتووس چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن. به‌هۆی خراپی گوزه‌رانه‌وه، ساڵانه له لوبنان هه‌زاران كه‌س وه‌ك كۆچبه‌ر له رێی ده‌ریاوه روو له قوبرس ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاوڵاتی له‌ئێستادا خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی "ژینا ئه‌مینی" فراواتر بووه‌و زیاتر له ٨٠ شاری ئێران و رۆژھه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانیشدا ٣٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه ١٦یان خه‌ڵكی رۆژھه‌ڵاتن. شه‌وی رابردوو له خۆپیشاندانه‌كانی شاری كرماشان (مینوو مه‌جید) ژنه چالاكوانی رۆژھه‌ڵاتی كوردستان گیانی له‌ده‌ستداو له‌شاره‌كانی ئه‌نزه‌لی و سنه و مه‌ریوانیش شه‌رِ و رووبه‌رووبونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران روویدا و له ٨٥ شاریش به‌رده‌وام خۆپیشاندان و نارِه‌زایی ده‌ربرِین ھه‌یه. دژی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كچه كورده‌كه‌ی سه‌قز، ماوه‌ی حه‌وت رۆژه خۆپیشاندان و نارِه‌زایی له له شاره‌كانی ئێران و رۆژھه‌ڵات و وڵاتانی ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی تر به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی فراوانی سیاسی به‌دوای خۆیدا ھێناوه. به‌پێی دوایین ئاماریش، ٣٢ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له ٧٥٠ی تر برینداران، ھاوكات سێ ئه‌ندامی ھێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌قۆ كوژراون.
بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی ئێندێپێندێنتی فارسی بڵاوی کردۆتەوە، لە درێژەی داخستن و هاک کردنی ماڵپەڕەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی سێپتەمبەر، ماڵپەڕی دامەزراوەی سەرۆک کۆماری ئێران و ماڵپەڕی هەواڵنیری خوێندکارانی ئێران داخران. پێشتریش ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکان لەوانە ماڵپەڕی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی، ماڵپەڕی پزیشکی داد، هاک کراوبوون. گرووپی هاککەری "ئانانیمۆس" رایگەیاندوە، بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران و بە ناڕەزایەتی بە سەرکوتی خەڵک ئەم ماڵپەڕانەی داخستووەو رایانگەیاندووە هەموو ئەوانە لە ئەنتێرنێت دەسڕنەوە کە دژی خەڵکی ئێرانن.
هاوڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی باسیان له هاوكاری دووقۆڵی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر كاركردنی خێرا به‌رێكه‌وتنی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌كانی كه‌شوهه‌وا كرده‌وه. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند" له‌په‌راویزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌ئێستا له‌شاری نیۆیۆرك به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی چاوی كه‌وت به‌ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وپێكه‌وه باسیان له‌په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنیان و گرنگترین پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها وتی" له‌دیداره‌كه‌دا ئاماژه به‌رۆڵی گرنگی عێراقیان دا له‌دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه كه وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان به‌پشتبه‌ستن به‌سیاسیه‌تی دیالۆگ و ئارامكردنه‌وه ونزیككردنه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كان تاگه‌یشتن به‌ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌هه‌ردوولا ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسۆزی له‌ته‌واوی بواره‌كان كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری و ئه‌منی و رۆشنبیری و وزه و هه‌ماهه‌نگی بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی گۆرینی كه‌شوهه‌وا وخێراكردنی كاركردن به‌رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی كه‌شوهه‌وا و چاره‌سه‌ریه‌كانی. به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه ره‌ئیسی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی سه‌قامگیر كردۆته‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری كازمی سه‌باره‌ت به‌دیالۆگی نیشتیمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی به‌رز نرخاندووه.
هاوڵاتی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوون به په‌تای كۆلێرا له سوریا تۆمار ده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریی ده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆلێرا رۆژ دوای رۆژ له سوریا زیاتر ده‌بێت و پێویسته رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه بكرێت. رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته خه‌ڵك كه‌متر سه‌ردانی سوریا بكه‌ن و خۆیان له‌و په‌یایه بپارێزن، كه‌له‌ئێستادا بوه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و ده‌یان كه‌س توشی كۆلێرا بوون چه‌ند كه‌سێكیش به‌و په‌یتایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتی راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراو بووە و زیادی کردووە. مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین لێدوانی‌دا ئاشکرای دەکات بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی بانکی جیهانی، گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆ لەمساڵدا سەدا 9 دەبێت. هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد رێژەی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراو بووە و بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان بەرزبوونەوەی رێژەی گەشە لە ساڵانی ئایندەش بەردەوام دەبێت. ئەو ڕاوێژکارە پێی وایە، ڕێژەی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراوەو هۆکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕیتەوە، کە جەنگی ئۆکرانیا و رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس وایکرد نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستەکانی بەرزبێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە رێژەی گەشەی ئابووری عێراق لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ سالب 11 دابەزی، کاتێکدا سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ پەکیان کەوت. لە کۆتایدا مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەدا پێشبینی دەکات، رێژەی گەشە لە ساڵی داهاتوو سەدا 4 تاوەکو سەدا 5 بێت.
هاوڵاتی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند، داوایان لە کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناچارە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات. لەوبارەیەوەعەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، شەوی رابردوو 19/9/2022، بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە: بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووی کردوون بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت پووچەڵن. عەلا یاسری وتی: وەزارەتی نەوت رێکاری گرتووەتەبەر بۆ گواستنەوەی ئەم دۆسیەیە بەتەواوەتی (دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان) بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەی لا پەسەند نەبوو، بۆیە وەزارەتی نەوت رێکاری یاسایی گرتەبەر". بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناچارە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات. دەشڵێت: کۆمپانیای سۆمۆ داوای لە هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن. بە وتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان، رۆژانە نزیکەی 420 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کرد، بەڵام ئەمساڵ بڕی هەناردەی رۆژانەی دابەزیوە بۆ 355 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت:حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی خاو بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشێت بەراورد بە نرخی فرۆشتنی نەوت لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، جیاوازیی نێوان هەردوو نرخەکە 16 بۆ 20 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی لە پارێزگاکە خستەروو ، ھاوکات سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە نەینەوا و قووڵایی بیابان لە تیرۆر پشتڕاستکردەوە. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه"مستەفا عەوادی" سەرۆكی ئەركانی فەرماندەییەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هێزێكی لیوای 44 حەشد بە پاڵپشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانە ھاوبەشەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەواڵگری و زرێپۆش و ئاسایش و تەقەمەنی و ئەندازیاری مەیدانی و لیوای 21 و 25، فەوجی ئەرکی تایبەت، و فڕۆکەوانی سوپا، ئۆراسیۆنێکی چەند رۆژەیان ئەنجامدا. عەوادی راشیگەیاند"ئۆپەراسیۆنەکە بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری بوو ، سەبارەت بە دزەکردنی گروپەکانی داعش لە سوریاوە بۆ قووڵایی بیابانەکانی نێوان نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار . ئاماژەی بەوەشدا "کە ئۆپەراسیۆنەکان سەرکەوتوو بوون لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ئامێری تەقینەوەکانیان کە ئامادەکرابوون بۆ تەقینەوە. وتیشی"حەشد پشتی بە زانیارییە گرنگەکانی هاوڵاتیان بەستوە،کە ڕەنگدانەوەی متمانەی گەورەیە لە نێوان هاوڵاتیان وحەشد وھێزە ئەمنییەکانی تر. جەختیشیکردەوە لەوەی کە خەڵکی نەینەوا دڵنیا دەکاتەوە لە بێتوانایی دوژمن جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر شارەکە. ھەروەک دووپاتیشیکردەوە کە سەلامەتی لە دەستی حەشد و هێزە ئەمنییەکاندایە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنی چالاکانە بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی داعش و مانەوە خۆ حەشاردانیان لە بیابانەکانی ناوچەکە.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بانكه‌كانی راسپارد كه له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول بكه‌ن. وه‌زاره‌تی دارایی بانكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی راسپارد كه له ئه‌مڕۆوه دووشه‌ممه، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ ( ئه‌یلول ) بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌هه‌رێمی كوردستان تائێستا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت ( ئاب) كۆتایی نه‌هاتووه‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێك تائێستا مووچه‌ی مانگی ئاب-یان وه‌رنه‌گرتووه.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ستایشی بنكە جەماوەرییەكانی كرد و ڕایگه‌یاند شانازیتان پێوه‌ده‌که‌م. موقته‌دا سەدر ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە : زۆر شانازی دەكەم كە خوای گەورە بە خۆشەویستی بنكە جەماوەریەكان بەرەكەتی پێبەخشیم و باشترینیان كردوون بە دیار و نیشانەكانی گوێڕایەڵی بۆ ئەوەی لە فەرمان و قەدەغەكردنەكان لانەدەن. ئاماژەی بەوەشكردووە : داواكارم لە خودای باڵادەست لە خۆشەویستی و خزمەتكردنیاندا سەقامگیرم بكات، و وامان لێبكات ئێمە و ئەوانیش بەڕێبازی باوك و باپیرە چاكەكاندا بڕۆین، بۆ ئاشتی و ئاشتەوای) و لە هەموو زیانێك بیانپارێزێت.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەرزرترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات. راگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی کارەبای عێراق لە مێژوویی دامەزراندنییەوە، بەرزترین ئاستی بەرھەمھێنانی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات و لەئێستادا سەقامگیریی بەرز و بەرچاو ھەیە لە دابینکردنی کارەبادا بۆ ھاووڵاتییان. راشیگەیاندووە کە لە میانی رۆژانی داھاتوودا لە رێگای وێستگەکانی سەڵاحەددین، رومێلە، میسان و بەسرە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەزار میگاواتی دیکە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی زیاد دەکرێت. لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لەڕێگای دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی خۆر، ھەروەھا بەیەکبەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا کە دەبێتە مایەی سەقامگیرییەکی گەورە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی. حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستیی هاووڵاتیان، دامەزراوە و کەرتی پیشەسازی پێویستییان بە ٣٠ ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.
به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره زیاره‌تكاره‌ی كه بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن هاتوونه‌ته عیراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌گشتی له‌عێراق زیادیان كردوه. له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی عێراق راگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردوودا به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر زیاره‌تكار بۆ عێراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ زیادیان كردوه. وتیشی: له‌ماوه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن دا نزیكه‌ی 20 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌و چه‌ندین كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌شێكی زۆری رووداوه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه بووه كه له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه پشتگوێ خراون و زیاد له‌پێویست تیژڕه‌وییان كردوه.
هاوڵاتی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سوریا ده‌ستیپێكرد و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش به‌شداری ناكات. به‌پێی میدیا ڕه‌سمییه‌كانی سوریا، ٧ ھه‌زار و ٣٤٨ ناوه‌ند له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی سوریا ئاماده‌كراون بۆ ده‌نگدان و ٥٩ ھه‌زار و ٤٩٨ كاندیدیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ١٩ ھه‌زار و ٨٦ كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و خۆرھه‌ڵاتی سوریاش رایگه‌یاندووه، رێگه‌ناده‌ن به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان. له سوریا ھه‌زار و ٤٧٠ یه‌كه‌ی ئیداری ھه‌یه و به‌سه‌ر ١٤ پارێزگا و ١٥٨ شار و ٥٢٧ شارۆچكه و ٧٢٦ شاره‌وانی دابه‌ش كراون. بڕیاره ھه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌عات ٧ی ئیواره كۆتایی بێت و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش زیاتر له ٨ ملیۆن ھاووڵاتی سوری له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپان. وێنه.. سایتی سانا
هاوڵاتی به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاندرا، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک کرا بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان. له‌وباره‌یه‌وه نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه" یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری (12/31) سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت, بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک. ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی ، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان ، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە،ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.
هاوڵاتی بەهۆی شکانی بۆری لە بەندەری بەسرە هەناردەکردنی نەوتی خاو ڕاگیراوەو چاککردنی یەک هەفتەی پێویستە،کە ئەمەش زیانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری هەیە بەندەری بەسرە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت دزە کردنی نەوت هەیە لە بۆرییەکانی بەندەرەکە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەو بەندەرە ڕاگیراوە بە مەبەستی چاککردنەوەی. بەوپێیەش زیانەکان بە نرخی ئەمڕۆی نەوت زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لە خەرجی چاککردنەوەی شکستی بەندەرەکە. بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئیحسان حەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و وەزیری نەوتی ئێستا تۆمەتباردەکەن بەوەی کە هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو بۆرییەن . جێی ئاماژەیە یەکێک لە هێڵەکانی دیکەش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە شکستی تێدایە و چاکنەکراوەتەوە کە توانای هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی ٣٥٠ هەزار بەرمیلە، بەوپییەش ماوەی چوارسالە عێراق بێبەش بووە لە بەدەستهێنانی ٥٢ ملیار دۆلار.