باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوێکی سەختیان بەڕێ کردووە و لەو ماوەیەدا پێنج جار چووتە نێو پەناگە. مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، بەهۆی شەش زنجیرە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو (13-06-2025) زۆر سەخت بووە بۆیان و چاوەڕێ ناکرێت، ئەمڕۆ شەممەش، 14-06-2025، ئارامتر ببێت.  باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا باسی لەوە کردووە، شەوی ڕابردوو ناچار بووە بەهۆی مووشەکەکانی ئێران، پێنج جار بچێتە نێو پەناگەکاندا. گوتیشی: داوام لە گەلی ئیسرائیل کردووە، لە نێو پەناگەکاندا بمێننەوە.  لەلایەکی دیکەوە کەناڵی 'سی ئێن ئێن'ـی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردەوە، لە کاتی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، لە بارەگایەکی سەربازیی ژێرزەویدا بوون و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی دوای هێرشەکان کردووە. هێرشەکەی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەکەی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13-06-2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێراندا. ئیسرائیل لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی، نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی کردە ئامانج و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای  ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.  هەر بەپێی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران. هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندایە.  باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا 78 کەس کوژراون و 320ی دیکە بریندار بوون. چەند کاتژمێر دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، سوپای پاسداران لە ڕێگەی شەش زنجیرە هێرشی مووشەکی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 3"، دەیان شوێنی لە ئیسرائیل کردە ئامانج، لەنێویاندا شاری تەلئەڤیڤ.  

  کەناڵی فۆکس نیوز، لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیکردووە بە گواستنەوەی کەشتی و کەرەستە سەربازییەکان بە ئاڕاستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرپرسانی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەیان گوتووە، ئەم هەنگاوە لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل و وەڵامی چاوەڕوانکراوی ئێراندا هاتووە بۆ ئەو هێرشانە. بەرپرسەکان راشیانگەیاندووە، لەو نێوەندەدا هێزی دەریایی ئەمریکا، کەشتیی تێکشکێنەری موشەکیی "تۆماس هوندەر"ـی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیاریکراوی ئیسرائیل کردووە، هاوکات کەشتییەکی دیکەشی ئامادەکردووە بۆ هەر ئەگەرێکی پێویست بەڕێبکەوێت بەرەو ئاوەکانی نزیک لە ئیسرائیل. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم دۆخە، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەنجوومەنی نەتەوەیی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە. ئەمریکا لە مانگی نیسانی 2024ـەوە و دوای بۆردوومانە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، رێوشوێنی دەریایی گرتووەتەبەر و دوو کەشتیی تێکشکێنەری موشەکیان رەوانەی ئیسرائیل کرد، بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ئێران.

  تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئێران "توانیان فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان بخەنە خوارەوە کە ئاسمانی وڵاتەکەیان لە ناوچەی سنووری سەڵماس پێشێل کردووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئەرکی سیخوڕی و سیخوڕی چوونەتە ناو ئاسمانی ئێرانەوە". ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئێران ڕایگەیاندووە کە "نزیکەی دوو هەزار مووشەک بەرەو ئیسرائیل لە هێرشەکانی داهاتوودا هەڵدەدەن"، بەڵێنیدا "هێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل ٢٠ ئەوەندەی هێرشە مووشەکییەکانی پێش خۆیان دەبێت".  سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە "ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئیسرائیل تا پێویست بێت بەردەوام دەبێت". بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی مووشەکیی راستەوخۆی ئێران ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە نێوەڕاستی ئیسرائیل کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی دوو کوژراو و برینداربوونی نزیکەی دیکە.  گوتەبێژی دەزگەی فریاکەوتنی نیشتمانیی ئیسرائیل (ماگن دەیڤید ئادۆم) رایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رایانگەیاندووە کە سێ لە بریندارەکان رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە. تاوەکو ئێستا شوێنی وردی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەمە سێیەم حاڵەتی کوژرانی هاووڵاتیی سڤیلە لە ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا. لەلایەکی دیکە، میدیای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانی 24 کاژێری رابردوو، سێ کەس کوژراون و 80 کەسیش بریندارن. هاوکات دەزگاڕاگەیاندنەکانى ئێران بڵاویانکردەوە ئۆتۆمبێلەکانی مۆساد کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەڵگرتبوو لە ناوخۆی ئێران دەستیان بەسەردا گیراوە. لەلایەکی دیکەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەک لە سەرتاسەری وڵاتدا دەنگی داوەتەوە، دوای دۆزینەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرابوون. ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سوێندی خوارد کە "رێژیمی ئێران باجێکی قورس دەدات بۆ هەڵدانی مووشەک بۆ سەر ئێمە". بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی شەممە لە ئەرکێکی "سیخوڕی" فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.

  كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر. ئەنجومەنی باڵاى كۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگەیەندراوێکى سەبارەت بە شەڕی نیوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەو، نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان. دەقى ڕاگەیەندراوەکە.. بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان بەداخەوە جارێكی دیكە ناوچەكە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و هێرش و پەلامار بووەتەوە، ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، ئەم پەلامارانەش ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات و ئەگەری گەورەبوونی بارگرژییەكانیش لەئارادایە. ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان و وای دەبینین دەوڵەتی زایۆنی بە هێرش و پەلاماری بۆ سەرغەززە و وڵاتانی وەك لوبنان و سووریا و یەمەن و ئێران ئاڵۆزی زیاتر و فراوانكردنی بەرەی شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەكان لە ناوچەكە زیاتر دەكات،  بۆیە ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر. هیوادارین بەگشتی عێراق دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ، بەتایبەت هەرێمی كوردستان و گەلی كوردی ستەمدیدە.. كۆمەڵی دادگەریی كوردستان  ئەنجومەنی باڵا

  بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى ئیسرائیل ڕایانگەیاند ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەکی ئێران لە تەلئەبیب بۆ ٤١ کەس بەرزبوەتەوە، بەڵام تەنها یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە. لەوەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکى دەستپێکردوەو ناوى ناوە "پەیمانی راستگۆ 3" و دەڵێت، وەڵامی "تووند"ی ئیسرائیل دەداتەوە.   پەیمانی راستگۆ 3 ئاماژەیە بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل کە یەکێکیان لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو و ئەوی دیکەش لە تشرینی یەکەمی 2024 بوو. تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە پرۆسەی وەڵامدانەوەی موشەکی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی دەستیپێکردو (١٠٠) موشەکی بالیستی بۆ قەوارەی زایۆنی هەڵدراوە. ئیسرائیل، ئێران بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکات، دوای ئەوەی بە مووشەکی بالیستی وەڵامی هێرشی ئیسرائیلی دایەوە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش داوا لە خەڵکی ئێران دەکات، دژی حکومەتی تاران یەکبگرن.    یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، ئێران بە هێرشکردنە سەر ناوچە سڤیلەکان، "هێڵە سوورەکانی بەزاندن."   ئەوە لە کاتێکدایە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "دەیان پێگە و بنکەی سەربازی"ی ئیسرائیلیان بە ئامانج کردووە.    میدیای فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، مووشەکە بالیستییەکانی ئێران وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان لە تەلئەڤیڤ پێکاوە.    بەڵام وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر شوێنی خەڵکی سڤیل، هێڵە سوورەکانی بەزاند." بەپێى زانیاریەکان ژنێک لە لیستى بریندارەکاندایە کە باری تەندروستی ناجێگیرە، چوار کەسی دیکەش بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بوون. نۆ کەسیان لە دۆخێکی سووک تا مامناوەنددا هاتووە، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە ئازارێکی سووکیان هەیە یان تووشی دڵەڕاوکێی توند بوون. قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی بیلینسۆن، سۆراسکی و شێبا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و لەوێ چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرێت.

  ماڵپەرى نور نیوزى ئێرانى لەزارى یەکێک لەئەندامانى بنەماڵەى عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەییەوە بڵاویکردەوە ناوبراو هێشتا زیندوەو لەژیاندایە، بەڵام بەسەختى بریندارەو چارەسەر وەردەگرێت. لەلایەکى دیکەوە سەرۆکی تیمی پزیشکی عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری نوورنیوز ڕایگەیاند: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارودۆخی ناوبراو وەک خۆیەتى هیچ نەگۆڕاوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو برینانەی کە تووشی بووە، باری گشتی جێگەی دڵخۆشى نییەو تیمی پزیشکی هێشتا چارەسەری بۆ دەکەن، دەنگۆی شەهید بوونى ڕەتدەکەینەوە. پێشتر میدیاکانی ئەمریکا  جەختیان لەوەکردەوە، شەمخانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە. ئێوارەى ئەمرؤش رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریكی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە، بڵاویكردووەتەوە: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە.  پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكرد: لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، لایەنی كەم (20) فەرماندەی باڵای ئێران كوژراون، كە دیارترینیان، حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سوپا سالاری ئێران و، چەندين فەرماندەی باڵای سەربازی تری ئێران.

  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە "ئاستی تیشکدانەوە لە دەوروبەری دامەزراوەی نەتەنزی ئێران دوای هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە". سوپای ئیسرائیل تێکشکاندنی چەندین سەکۆی مووشەکی و شوێنی هەڵەگرتنی مووشەکی لە ئێران راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی نوێ دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی لە پارێزگای ئیسفەهان هەژاندوە کە نزیکەی 340 کیلۆمەتر لە باشوری تارانی پایتەختەوە دورە. بنکە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کە دەکەوێتە پارێزگای ئیسفەهان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کە لەناو خاکی ئێران ئەنجامدرا، لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر. هاوکات لەچوارچێوەى هێرشەکاندا فەرەیدوون عەباسی داڤانی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، محەممەد مەهدی تەهرانچی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران کوژران. لەلایەکى دیکەوە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوى ناوبراو ئاماژە بەوە کراوە کەبەپێى لێکۆڵینەوەکانیان هیچ نیشانەیەکى پیسبوونى تیشکدەر و کیمیایی لە دەرەوەی نەتەنز ڕویدابێت.

  عێراق سکاڵایەک لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار دەکات لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانی ئیسرائیل لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار دەکات.    عێراق دەڵێت، بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە."   وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "قەوارەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی عێراقی پێشێل کرد و بۆ دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا بەکارهێنا."   عێراق داوا "لە ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، دسەڵاتی خۆی بۆ وەەستاندنی قەوارەی ئیسرائیلی بەکاربێنێت و رێگە نەدات ئەم پێشێلکارییانە دووبارە بکاتەوە."   سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ مووشەکی ئیسرائیلی لە خاکی عێراق کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە دیالە و دووی دیکە لە زیقار.   لەلایەکى دیکەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدادو؛ ژەنەراڵ كیڤم لیهی فەرماندەی هێزەكاانی هاوپەیمانی دژی داعش:  ئەوەی دژ بە ئێران روویداوە پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییەو كارێكی دوژمنكارانەیە كە رێساكانی سیستەمی نێودەوڵەتیی تێكدەدات. هێرشەكە لەكاتێكدایە كە هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن و؛ ئەمە تەنیا هەوڵەكانی ئارامكردنەوەی دۆخەكە تێكنادات، بەڵكو نیازی بەئەنقەست بۆ راكێشانی ناوچەكە بەرەو روبەڕووبونەوەی بەفراوانتر ئاشكرا دەكات، لەبری ئەوەی رێگریی لێبكات. عێراق بەتەواوەتیی رەتیدەكاتەوە خاك یان بواری ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ جێبەجێكردن یان ئاسانكاریكردن بۆ هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دژ بە هەر دەوڵەتێكی دراوسێ. 

  وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد، تەلئەبیب بڕیاریدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە سەرانسەری جیهان دابخات. ئیسرائیل ڕۆژی هەینی داخستنی باڵیۆزخانەکانی لە سەرانسەری جیهان ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە وریا بن و ڕەمزی جوولەکە یان ئیسرائیلی لەبەردەم خەڵکدا پیشان نەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئێران، بەپێی ئەو لێدوانانەی لە ماڵپەڕەکانی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە. لە بەیاننامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکات و داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانە، هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانە بکەن کە تێیدا نیشتەجێن. زانیاریەکانى وەزارەتى ناوبراو هیچ وادەیەکى دەستنیشان نەکردوە کردنەوەو دەستثیکردنەوەى کارى باڵیۆزخانەکان دیاری نەکردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لەبەر ڕۆشنایی دوایین پێشهاتەکان، نوێنەرایەتییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان دادەخرێن، هەروەها خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکرێت". شایەتحاڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئاسایش لە دەوروبەری کەنیسەی گەورەی ستۆکهۆڵم زیادکراوە و بارهەڵگرێکی پۆلیس و دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک بیناکە وەستاون. پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی مووشەک لە ئێران و سەرکردە سەربازییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ڕەنگە بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تاران بکات.

  لەڕاگەیەندراوێکیدا سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دەڵێت: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له‌ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين. ئه‌م پێشهاتانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى. لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه‌ خراپتر ده‌كات.  هەروەها دەشڵێت: له‌م كاته‌‌ هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه‌ بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه‌ زياتر په‌ره‌ نه‌ستێنن و تا زووتره‌ ڕێ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه‌ بگيرێت. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە.   لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.

  هێزەکانی حەشدى شەعبى، ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند سەرجەم بۆنە و ئاهەنگەکانی بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنى ئەو گروپەوە هەڵوەشاندوەتەوە، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئێران. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشدى شەعبیەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم چالاکییەکانی پەیوەست بە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنى حەشدى شەعبیەوە، ڕادەگەیەنێت، کە بڕیاربوو سبەینێ دەستپێبکات، بەھۆی شەھیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە قارەمانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە". حەشدى شەعبی لە 16ـی حوزەیرانى 2014 و لەسەر داواى مەرجەعى شیعە بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى داعش دامەزرا.  بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە.   لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.

  سکرتێرى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەڕ فرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن. لەدواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، محەمەد حاجى مەحمود پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵیت: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.    دەقى پەیامەکە بەناوی خوای گەورە و میهرەبان لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لەهەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا. حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا. وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە. محەمەد حاجی مەحمود ۲٠۲٥/٦/۱۳ گوڵەخانە

  ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوى ناوبراو ئاماژە بەوە کراوە کەبەپێى لێکۆڵینەوەکانیان هیچ نیشانەیەکى پیسبوونى تیشکدەر و کیمیایی لە دەرەوەی نەتەنز ڕویدابێت. دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز دەکەوێتە 320 کیلۆمەتر باشووری تاران و بەشێکی لەژێر زەویدایە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکەیان "لە دڵی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران"ـی داوە و ئامانجیان دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز و زانایانی ئەتۆمی بوون.   هاوکات، دۆخی لەناکاو لە ئیسرائیل راگەیێندراوە و ئەمریکاش جەخت دەکاتەوە کە بەشداریی لە هێرشەکەدا نەکردووە.   نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، ئۆپەراسیۆنەکەمان تاوەکو پێویست بکات بەردەوام دەبێت.   نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بە دیاریکراوی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزی کردووەتە ئامانج و "زانایانی ئەتۆمی"ـش بەشێک بوون لە ئامانجەکان.   بە گوتەی نەتەنیاهوو، "دەیان ئامانجی ئەتۆمی و سەربازی" بە ئامانج گیراون.   پێشتر، میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی "پرۆگرامی ئەتۆمیی وڵاتەکە و توانا مووشەکییە دوورمەوداکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج."    بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمی، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، رۆژی دووشەممە 09-06-2025 بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیوا ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل بڕیاریان داوە کە هێرشەکە ئەمڕۆ هەینی دەستپێبکات.

  ژەنەڕال ئەبول فەزڵ شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى ئێران جەختى لەوەکردەوە ئیسرائیل و ئەمریکا وەڵامى هێرشەکات وەردەگرنەوەو لە کاردانەوەدا باجێکی قورس دەدەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکان وتی: دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل ناوچەی نیشتەجێبوونی کردە ئامانج و وەڵامدانەوەی حەتمی ئێمەش ڕێژەیی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ماڵی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی هێزە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج و ڕایگەیاند: "دوژمنی ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا دەستدرێژیەکانی خۆی بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامداوە. لەلایەکى دیکەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەپەیامێکیدا، وتى: ئێستا کاتی تۆڵەسەندنەوەیە و بە هەموو ئامرازێکی بەردەستمان تۆڵە دەکەینەوە، واز لە زایۆنییەکان ناهێنین، وەڵامێکی ئازاربەخشیان دەدەینەوە، پەشیمانی چاوەڕوانیان دەکات. ێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان. فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە.

  بەرپرسێکی سەربازی سوپاى ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیران هەر بەئاسمانەوەو لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لێدەکرێت و دەخرێنە خوارەوە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە"شێری بەئاگاهاتوو" بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران.  ئێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان. فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە.   ئیسرائیل کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامەکەی ئێران و رێوشوێنی تووند گیراوەتەبەر. یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە دەستی بە گواستنەوەی بەشەکانی بۆ ژێرزەمین کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش فەرمانی بە کارمەندەکانی کردووە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.