ئەمڕۆ یەکشەممە، سەنتەری کەشناسی سعودیە ئاشکرایکرد، وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هاتنی وەرزی حەجی تەنها هاوینەیە، بڕیارە دوای 25 ساڵ زیارەتەکە بگەڕێتەوە. حسێن ئەلقەحتانی، وتەبێژی فەرمی سەنتەرەکە ڕوونیکردەوە، هەشت وەرزی داهاتوو دەکەوێتە وەرزی بەهارەوە، دواتر هەشت وەرزی دیکە لە وەرزی زستاندا. پاشان، وەرزی پاییز دەبێت کە پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە، تاوەکو هاوین دەگەڕێتەوە دوای نزیکەی ٢٥ ساڵ. وتەبێژی فەرمی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گۆڕانکارییە بەشێکە لە سووڕی کاتیی ساڵنامەی مانگ، ئەمەش ئەگەری ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکان لە کەشوهەوای مامناوەندتردا لە وەرزەکانی داهاتوودا زیاد دەکات. ئەمساڵ شوێنە پیرۆزەکان شایەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بوون، ئەمەش وایکرد وەزارەتی تەندروستی سعودیە هۆشداری بداتە حاجیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر لە ماوەی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بۆ بەرزکردنەوەی خۆپاراستن لە گەرمی خۆر. وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی گروپکردن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، وەک بەکارهێنانی چەتر و خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سیستەمی تەندروستی؛ بۆ پاراستنی حاجیان و بەرزکردنەوەی سەلامەتییان لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکاندا. حکومەتی سعودیە، کۆتایی وەرزی حەجی ئەمساڵی بە سەرکەوتووی راگەیاند، نێردەی حەجی عێراقیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. سعود بن میشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە دەڵێت، حەجی ئەمساڵ 1146ـی کۆچی لە رووی ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات. کۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 673 هەزار و 230 کەس بوون کە دابەشکراون بەسەر دوو بەشی جیاوازدا، ئەوانیش حاجیانی ناوخۆی سعودیە کە ژمارەیان 166 هەزار و 654 حاجییە، لەگەڵ حاجییانی دەرەکی کە ژمارەیان یەک ملیۆن 506 هەزار و 576 حاجی بووە. هەر بەگوێرەی ئامارەکە، ئەمساڵ ژمارەی حاجیان لە رەگەزی نێر 877 هەزار و 841 حاجی بووە، حاجیانیش لە رەگەزی مێ ژمارەیان 795 هەزار و 389 حاجی بووە، دەستەی ئامار دەڵێت، تێبینی زیادبوونی رێژەی بەشداری رەگەزی مێ لە حەجی ئەمساڵدا کراوە. لە لایەکی دیکەوە فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراقی دەکات و دەڵێت، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک عێراق لەنێو نوێنەرایەتییەکانی حەجی ئیسلامی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هیوای گەڕانەوەی سەلامەتیش بۆ حاجییە عێراقییەکان دەخوازێت.
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە پارەدان بەشێوەی کاش لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق قەدەغە دەکرێت و دەبێتە ئەلیکترۆنی. ئەم بڕیارە فەرمانگە فیداڵییەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، وەکو فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و دامەزراوە فیدراڵییەکانی دیکە. ساڵح سەلمان راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، عێراق لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبووە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكان فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتووەتە 60 بۆ 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردووە. لەو چوارچێوەیەشدا، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی تەواوی فەرمانگە حكومییەكاندا پارەی كاش نامێنێت و دەبێت بەئەلیكترۆنی، پێویستە هاووڵاتیان بەبێ كارتی بانکی سەردانی فەرمانگەكان نەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەمزوانە لەرێگەی عومانەوە پێشنیارێکی تایبەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی پێشەکەشی ئێران دەکات، دەشڵێت: دەبێت واشنتۆن ئەوە بە دەرفەت بزانێت. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیان، بەمزوانە تاران وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیاری ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە و بە نوسراوی فەرمی دەگەیەننە واشنتۆن. وتیشی: چاوەڕواندەکرێت تاران لە وەڵامەکەدا پێشنیارێکی تایبەت بۆ رێکەوتن بخاتەڕو کە بریتییە لە پاراستنی بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران، هاوکات لای خۆیەوە هەنگاو بۆ هێورکردنەوەی نیگەرانیی و تۆمەتەکانی ئەمەریکا لەبەرامبەر هەڵگرتنی کاریگەری سزاکان، دەنێت. بەقایی دەشڵێت: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی خولی داهاتوی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، دەردەبڕێت بە مەرجێک هێڵە سورەکانی تاران بپارێزرێت. سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەقایی وتیشی: "مەرج نییە هەمو وڵاتێک کە یۆرانیۆم دەپیتێنێت، ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، زۆرێک لە وڵاتان بەبێ ئەوەی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمییان هەبێت، یۆرانیۆم دەپیتێنن". ئاماژەی بەوەشکرد: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەژێر فشار و کاریگەریی سیاسی سێ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا راپۆرتێکی لەسەر ئێران ئامادەکرد کە دواتر ئەو راپۆرتە بە مەبەستی خراپ کەڵکی لیوەرگیرا.یب
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک، پرسی کورد و خەباتی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە بووەتە بابەتی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە زانکۆیەکی میسڕی. بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی دەمەنهور لە میسڕ، پرسی کورد و خەباتی عەبدوڵا ئۆجالانی لە چوارچێوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ جێکردووەتەوە، بەدیاریکراویش پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەکەکە و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراسی کە لەلایەن ئۆجالانەوە بڵاوکرایەوە، جگە لە پرسی کورد، پرسی فەلەستین و کەسایەتییە کاریگەرەکانی وەک نێڵسۆن ماندێلا، کراونەتە بابەتی تاقیکردنەوەکان. لە پرسیارەکاندا باس لە رۆڵی پەکەکە لە زیندووکردنەوەی دۆزی کورد، ناڵینی کورد بەدەست سیاسەتی بەتورککردن و بەفارسکردن و تەعریب لەماوەی سەدەی رابردوو کراوە، جگە لەوەش ئاماژە بە پێزانینی ئەکادیمی بۆ پێگەی کورد و رۆڵی فیکری و سیاسی ئۆجالان لە پێشنیازی ئاشتی و دیموکراسی کراوە.
سەرباری بەڵێنی دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب بە رێگری نەکردن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەشتی رێکخراوێک کە هاوکاری دەگەیاندە کەرتی غەززە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی دەستگیرکرد. پێشتر دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب بەڵێنیان دابو کە رێگری لە گەیاندنی هاوکاری نەکەن و مۆڵەتیاندا بە کردنەوەی رێگا بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، بەڵام کەشتی مادلین کە لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوەوە بۆ کەناراوەکانی غەززە بەرێکەوتبو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە رێگری لێکرا. رێکخراوی هاوپەیمانی ئازادی، کە گەشتەکەی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە رێکخستوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاویکردوەتەوە؛ بەهۆی رێگریی تەلئەبیب پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی مادلین پچڕاوە و سوپای ئیسرائیل سەرخەم تیمی کەشتییەکەیان دەستبەسەرکردەوە. لای خۆشیەوە (BBC)ـی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر کەشتی مادلین و چونەتە ناو کەشتییەکەوە و تەواوی سەرنشینەکانیان لەسەر فەرمانی یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەستگیرکردەوە. گریتا سونبەرگ، چالاکوانان و یەکێک لە ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراوە گرتە ڤیدیۆییەکی خۆیی و چالاکوانەکانی دیکە و تیمی کەشتییەکە بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت: لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێدەکرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنن بە لێقەوماوانی کەرتی غەززە و ئێستا سەرجەم سەرنشینانی کەشتیی مادلین رفێندراون.
ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران بەڵگەنامەكانی تایبەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی قەوارەی زایۆنی (ئیسرائیل)ی دەستكەوتووەو گواستویەتییەوە بۆ ناوخۆی وڵات و؛ بەمزوانە بڵاودەكرێنەوە. ئەو وتیشى: ئۆپراسیۆنی بەدەستهێنانی بەڵگەنامە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل بەرفروان و ئاڵۆزو هەمەلایەنە بوون، بەوردییەكی زۆرەوە پلانی بۆ دانرابوو. ئەم ئۆپراسیۆنە سەرەتا بە دزەكردن و دواتر راكێشانی سەرچاوەكان دەستیپێكرد تا گەیشتە زانیارییەكان، كە سوپاس بۆ خوا ئێستا گەنجینەیەكی ستراتیژی زۆر گرنگمان هەیە. ئەو بەڵگەنامانەی كە دەستمان كەوتووە تەنیا تایبەت نییە بە بواری ئەتۆمی ئیسرائیلەوە، بەڵكو زانیاری لەبارەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكاو ئەوروپاو وڵاتانی تریش لەخۆدەگرێت، ئەمانە لەپاڵ زانیاری هەواڵگریی تر كە توانای بەرگریمان بەهێز دەكات. هەروەك چۆن كرۆكی بەڵگەنامەكان گرنگن، شێوازی گواستنەوەشیان بەهەمان شێوە گرنگە، بەشێوەیەكی تەواوەتی پارێزگاریمان لێكردووەو لەڕووی میدیاییەوە بێدەنگیمان لێكردووە تاوەكو بەڵگەنامەكان بە سەلامەتی دەگەنە ئێران، بۆیە ئێمە میكانیزمی گواستنەوەی بەڵگەنامەكان لە ئێستادا ئاشكرا ناكەین، بەڵام جەخت دەكەینەوە كە بەمزوانە ئەو بەڵكەنامانە بڵاودەكەینەوە.
عەرەبستانی سعودیە سەرکەوتنی ئەم وەرزەی حەجی لە وڵاتەکەی راگەیاند، جێگری سەرۆکى لیژنەى هەمیشەیی حەج و عومرەى سعودیە، دەڵێت، لەرووى ئەمنى و تەندروستى و خزمەتگوزارییەوە، پرۆسەى حەجی ئەمساڵ بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا. سعود بن مشعەل بن عەبدولعەزیز، سەرۆکی لیژنەی حەج و عەمرە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، تەواوى حاجییانی ئەمساڵ، بەشێوازێکى زۆر باش پابەندى سیستم و رێنماییەکان بوون و هاوکارى تیمەکان بوون. حەجی ئەمساڵ لە 4ـی حوزەیران دەستیپێکرد و رۆژی 9ـی ئەم مانگە دوایین رۆژی ئەنجامدانی فەریزەی حەجە، هاوكات، ژمارەى حاجییانى ئەمساڵ گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار. ئەوە لەکاتێکدایە، لە وەرزى حەجى ساڵى رابردوودا، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی حەج کردن، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە مەککە دوورخرانەوە، هاوکات لە کاتى رێوڕەسمەکانى حەجدا بەهۆى قەرەباڵغى و پاڵەپەستۆوە یاخود بەهۆى مانەوەی ئەو حاجییانەى لەبەر خۆر و نەبوونى شوێنى مانەوە، زیاتر لە هەزار حاجى گیانیانلەدەستدا کە 31 حاجییان خەڵکى هەرێمى کوردستان بوون.
لە دیداری خانەوادەکاندا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، ڕێبەر ئاپۆ پەیامی جەژنە پیرۆزەی نارد و دەڵێت: جەژنی قوربانی “بێقوربانی” لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەمان دەنێرم. دوێنێ بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، هەریەک لە عەلی ئۆجالان، برازای و عومەر ئۆجالان، برازای ڕێبەر ئاپۆ و ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە ڕحا، سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، کەمێک پێش ئێستاش عومەر ئۆجالان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامی جەژنە پیرۆزەی ڕێبەر ئاپۆی بڵاوکردەوە. عومەر ئۆجالان دەڵێت: بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وەک خانەوادە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا، هیوا و باوەڕیمان زیاتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” ڕێ لەبەردەم سیاسەتێکی نوێ، ڕێکخستنبوونێکی نوێ و بونیادنانی واتایەکی نوێ دەکاتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، لەم کاتەدا کە کە پێشهاتی گرنگ و مێژووی ڕوودەدەن پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز عەبدولا ئۆجالان بۆ جەژن پێشکەشی ڕای گشتیی دەکەم. پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەمشێوەیەیە: “جەژنی قوربانی “بێقوربانی” لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەمان دەنێرم”
روانگەی سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ئەمساڵدا، ئیسرائیل 63 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا و لە ئەنجامدا 35 کەس کوژراون کە 15 کەسیان سڤیل بوون. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە لەندەنە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، 50 لە هێرشەکان، ئاسمانی و 10 شیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا 35 کەس کوژراون کە نۆ لە کوژراوەکان لە وەزارەتی بەرگری بوون و دوو کەسیان ناسنامەیان دیارنەبووە، 15 کەسی دیکە لە کوژراوەکان سڤیل و نۆ کەسیشیان هاوڵاتیی بوون کە چەکیان هەڵگرتووە. لە کانوونی دووەم، ئیسرائیل پێنج جار خاکی سووریای کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج کۆگای چەک و کەلوپەلی جەنگی کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکانی دا سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان سڤیل بووە. لە ماوەی مانگی شوباتدا، ئیسرائیل 13 هێرشی کردووەتە سەر 16 ئامانج لەناو خاکی سووریا، 11 یان ئاسمانی و دوو هێرشیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژراون، کە دووانیان سڤیل بوون. بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری لە مانگی ئازاردا، ئیسرائیل 20 هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە، لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون، لەگەڵ ئەندامێکی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا. لە ماوەی مانگی نیساندا، روانگەکە شەش هێرشی ئیسرائیلی تۆمارکردووە، کە چواریان ئاسمانی و دووانیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا 13 کەس کوژراون، کە چواریان سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا بوون. لە مانگی ئایاریشدا، ئیسرائیل 11 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا، کە سەرجەم هێرشەکانی ئاسمانی بوون، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و 12ـی کەسی دیکە برینداربوون، کە چوار لە بریندارەکان سڤیل بوون. لە مانگی حوزەیرانیشدا بەگوێرەی روانگەی سووری تاوەکو ئێستا، ئیسرائیل پێنج جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا و نۆ ئامانجی بۆردوومانکردووە.
رۆژنامەی جومهوریەتی تورکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، داوای کردووە لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکات. بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە، مەزڵوم عەبی داوای کردووە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام تورکیا ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە و تا ئێستا هیچ دیدارێکی رەسمی لەنێوان مەزڵوم عەبدی و حکومەتی تورکیادا ئەنجام نەدراوە. ئەم رۆژنامەیە روونیشی کردەوە، ئامانجی مەزڵوم عەبدی لەم دیدارە لە ئیمراڵی، گفتوگۆکردن بووە لەسەر پرسی دانانی چەک و بۆ ئەم دیدارە، داوای مۆڵەتی لە دامودەزگا رەسمییەکانی حکومەتی تورکیا کردووە. عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی پێشتر لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، کە هیچ دیدارێکی فەرمی لەنێوان هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی تورکیادا ئەنجام نەدراوە و ئەگەر دیدارێک بکرێتئاژانسە هەواڵییەکانی تورکیا رایدەگەیەنن.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەیان توانیویەتی هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل بەدەستبهێنن. بەپشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، دەزگای هەواڵگری توانیویەتی هەزاران بەڵگەنامەی تایبەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل كە بە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لە مێژودا" دژی ئیسرائیل ناوی هێناوە، بەدەستبهێنن. رونیانكردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە خۆی لە گواستنەوەی هەزاران بەڵگەنامەی ستراتژیکی هەستیار و پۆلێنکراوی تایبەت بە دامەزراوەکانی ئیسرائیل بەگشتی و بەتایبەتی ئەتۆمییەکان، بۆ ئێران دەبینێتەوە. میدیاكانی ئێران ئەوەیانخستوەتەڕو، لەماوەی رابردودا دەستكراوە بە گواستنەوەی بەڵگەنامەكان، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی بەڵگەنامەكان نەیاتوانیوە پێشتر ئاشكرای بكەن، ئەوەش لەپێناو پاراستنی دۆخەكە تا ئەو كاتەی بەڵگەنامەكان دەگەیەنرێن بە شوێنی مەبەست. پێشتر و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەمنی پەیوەست بە ئێران؛ دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دەستگیرکردنی دو كەسی ئیسرائیلی تەمەن بیست ساڵی بە ناوەکانی (رۆی میزراهی و ئەلمۆگ عەتیاس) دانیشتوی شاری نەشێر لە باکوری ئەو وڵاتە راگەیاند.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی مێژوویی کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی حکومەتی سوریا و شاندێکی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی پەروین یوسف سەرۆکی دانوستانکاری سوریا کراوە. گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بوو کە لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرپەرشتی ئەمریکا واژۆ کراوە. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵدرا زەمینەی هاوبەش بۆ دانوستانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە مشتومڕاوییەکان بدۆزرێتەوە. پەروین یوسف، سەرۆکی شاندى کوردی و هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بۆ ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت پشتڕاستکردەوە کە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و بە ئاگاداری و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و زلهێزەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردراوە دوای پشووی جەژنی قوربان لیژنە لاوەکییەکان پێکبهێنرێت. یوسف وتیشی: ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوولادا هەبوو بۆ پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند لە هەموو بوارەکاندا بە سەرپەرشتی لیژنەی ناوەندی، بەو پێیەی چەند پرس و فایلێک هەیە کە پێویستیان بە پسپۆڕی هەردوولا هەیە، بۆ گەیشتن بە دیدگایەکی هاوبەش بۆ تێکەڵکردنی ئیدارەی خۆسەر بە پێکهاتەکانی دەوڵەتی سوریا. ڕێککەوتنەکە کە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا شەرع و عەبدی واژۆیان کردووە و تێیدا ئاماژە بە یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئیدارەی نوێی دەوڵەتە لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان. لە نێو ئەو لیژنانەی کە بڕیارە پێکبهێنرێن، "لیژنەی کارگێڕی" هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی تێکەڵکردنی دامودەزگا ئیدارییەکان و فەرمانبەرەکانیان لە پێکهاتە و دەستەکانی دەوڵەتدا؛ لیژنەیەکی دووەمی پەروەردەیی بۆ ناونوسینی قوتابیان، قوتابخانەکان، و کۆمەڵگە پەروەردەییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و داننان بە بڕوانامە و ئاستەکانیان. لیژنەیەک تایبەتمەند بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و چۆنیەتی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە لە پێکهاتەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ؛ و لیژنەکانی تر کە دواتر بەپێی پێویست دیاری دەکرێن. ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بەسەر چوار پارێزگاری سوریادا دابەشکراون کە دەکەونە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە: لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لادێکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ناوەندی شارەکانی ڕەققە و تەبقە، جگە لە پارێزگاری حەسەکە و شاری قامیشلۆ کە حەوت شارستانی ناوخۆیی بەڕێوەدەبرێن لەلایەن ئەنجومەنەکانەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ئیدارە ناوخۆییانە بەشێکن لەو سیستەمە حوکمڕانییەی کە خەڵکەکەیان بەڕێوەی دەبەن، کە بە باشی ئاگاداری کێشەکانیانن. دەشڵێت: "بە واتایەکی تر دەمانەوێت مافی ئەو ئیدارانە بپارێزین بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق لەسەر بنەمای ڕێکخستنە دەستوورییەکان، و دەستەبەرکردنی بەردەوامی یاسایی و ڕەوایان". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بەشێکین لە سوریا، ئەمەش هەڵوێستێکی پرەنسیپییە بۆ ئێمە، لامەرکەزییەت دژایەتی یەکڕیزی نییە، هەموومان سوریین، بەڵام بۆ هەر هەرێمێک تایبەتمەندی نەتەوەیی هەیە، لەگەڵ هەمەجۆریی ئایینی و نەتەوەیی". هەروەها هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی کولتووری تایبەتی خۆی هەیە، "ئەمەش دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو سیستمی لامەرکەزییان هەیە و وڵاتی بەهێزن، لەوێدا زاراوەی لامەرکەزی شێواوە، وەک ئەوەی مانای دابەشبوون و دابڕان بێت". ئەم لیژنانە جگە لە پرسە سەربازی و ئیداریەکان باس لە بارودۆخی ئابووری و ڕادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان و وزە دەکەن. ئێس دی ئێف لە ئێستادا نزیکەی 85%ی سامانی نەوتی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردووە، جگە لە 45%ی کێڵگەکانی گازی سرووشتی و بەرهەمهێنانیان، لەوانە کێڵگەکانی ئەلعومەر و ئەلتەناک لە لادێی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هەپەگە ڕایدەگەیەنێت توركیا هێرشێكى فراوانى ئاسمانیى كردهسهر گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان لهناو خاكى ههرێمى كوردستان، كچه گهریلایهك شههیدبووە، ئهو كچه گهریلایه بهڕهچهڵهك ئهڵمانى بوهو پێشتریش بهشداریى بهرخۆدانى كۆبانێى لهڕۆژئاواى كوردستانیش كردوه. ناوەندی ڕاگەیاندنو چاپەمەنی هێزهكانى پاراستنى گهل (هەپەگە) ڕاگهیهنراوێگى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:"ڕۆژى 29ى 4ى ئهمساڵ توركیا هێرشێكى گهورهى ئاسمانیى كردهسهر گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەههرێمى كوردستانو بههۆیهوه (تیژدا زاگرۆس) كه بهڕهچهڵهك ئهڵمانییه شههیدبوه". لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "هاوڕێمان تیژدا لەسەر بنەمایی ئازادی گەلان، پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیو ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆیی لەخۆیدا ناونشینکرد، خۆی لەسیستەمی سەرمایەداری دابڕییو ڕویکردە چیا ئازادەکانی کوردستان. ههپهگه جهختیكردوهتهوه، "تیژدا زاگرۆس بوە بهمیلیتانێکی فیدایی نمونەیی پەکەکە ـ پاژکو جێگەی خۆی لەمێژویی ئازادی گەلاندا گرتو بەکۆکردنەوەی ئەزمونی ئایدۆلۆژی، شارەزابونی سەربازیی، هاوڕێیەتی قوڵو بڕیاردارییەکانییەوە بۆ گورزوەشاندن لەدوژمن، بەکەسایەتی پڕاوپڕ لەمۆراڵو جۆشەوە هەموو ئەرکێکی بەسەرکەوتوییەوە بەجێگەیاند". ههروهك ههپهگه حهوت گهریلاى دیكهى بهڕهچهڵهك ئهڵمانى ئاشكراكردوهو نوسیویهتى:"هاوڕێمان تیژدا، ڕێچکەگری ڕوناهی (ئاندریا وۆڵف)، نودەم (یوتا شنایدەربانگەر)، شیار (جاکۆب ڕیمەر)، سارا (سارا هاندلمان)، باگەر (میشێل پانسیر) ئازاد (تۆماس جۆهان سپایس)و ئێلێفتریا (ئیڤا ماریا شتایگەر) بوو بەشێوەیەک ناوی خۆی لە مێژویی تێکۆشانی ئازادی گەلاندا تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە زیندوو دەبێت". ههپهگه ئاشكراشیكردوه، لهبنهڕهتدا تیژدا زاگرۆس، ناوى (کێلی فرێیگانگ)هو لهشارى هامبۆرگى ئەڵمانیا لهدایكبوه، دایكى ناوى (گوندا)یهو باوكیشى ناوى (جۆگههن)و ڕۆژى 29ى مانگى 4 بههۆى هێرشێكى سهختى توركیاوه شههید بوه.
میدیا فەلەستینییەکان ڕۆژی شەممە بڵاویانکردەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٤ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "بەهۆی تەقەی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلەوە لە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکاری لە ڕۆژئاوای ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە، پێنج هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون". ناوەندەکە بڵاویکردەوە، "بەهۆی بۆردومانکردنی خێمەیەک کە فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە ڕۆژئاوای خان یونس ئاوارەکانی تێدابووە، پێنج فەلەستینی ئاوارە کوژراون و 10ی دیکەش برینداربوون". لەلایەکى دیکەوە کازم ئەبو خەلەف، گوتەبێژی رێکخراوی یونیسێف لە فەڵەستین دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی منداڵانی غەزە نییە، کە لە ماوەی جەنگی غەزە نزیکەی 50 هەزاریان لێ کوژراوە و بریندار کراون. خەلەف لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، تووڕەیی جیهانی هەیە سەبارەت بەوەی لە غەزە روودەدات، بە کوشتنی منداڵان و کاولکردنی غەزەش، ئاشتی لە ناوچەکە بەدی نایەت. خەلەف سەرکۆنەی ئەوە دەکات برسیکردن وەکو چەک بەکاربهێنرێت و بە تاوانی جەنگ باسی دەکات، داواش لە ئەمریکا دەکات هاوکارییەکان و دەرمان بنێرێتە غەزە و دەڵێت، بەردەوامن لە دروستکردنی فشاری سیاسی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لەکاتێکدا دۆخی غەزە تا بێت خراپتر دەبێت.
ئاژانسى وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٦٠% پێچەوانەی پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی نییە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشتیانە و هیچ بەڵگەیەکیش لە ئارادا نییە کە بۆ مەبەستی سەربازی بگوازرێتەوە. جگە لەوەش ئەو ئاژانسە پشتڕاستی کردەوە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەتەواوی سەرپەرشتی کارەکانی پیتاندن و هەڵگرتنی یۆرانیۆم لە ئێران دەکات، بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکان. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاماژە بۆ تێکدان و کردەوەی دوژمنکارانە هەیە کە بووەتە هۆی پیسبوونی ئەتۆمی لە هەندێک شوێنی وڵاتەکەدا". ئەم لێدوانانە چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هات کە بڕیارە لە ٩-١٣ی حوزەیران بەڕێوە بچێت، کە بڕیارە بڕیاڕ نامەیەک دەربکات کە تاران و چالاکییەکانی پیتاندنی وڵات شەرمەزار بکات. هەروەها لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی زیاتر پەرەی سەندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاران نەیتوانیوە وەڵامی دڵخۆشکەر سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییە ڕانەگەیەندراوەکانی لە چەند شوێنێکدا بداتەوە و کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ ئاستێکی نزیک لە پلەی چەک زیاد کردووە. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن رێگە بە تاران نادات درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات. ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە میدیای ئەمریکی دەڵێن، ئەو پێشنیازەی ئەمریکا پێشکێشی ئێرانی کردووە، ئەو مافەی پێ دەدات. رۆژی هەینی 6ی حوزەیرانی 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئیدارەکەی و ئێران دایەوە و گوتی، بەگوێرەی پێشنیازەکە کە بۆ رێککەوتن بۆ ئێران نێردراوە "ئەوان یۆرانیۆم ناپیتێنن. ئەگەر پیتاندنیان کرد، ئەوا ناچار دەبین بە رێگەکەی دیکە [مامەڵەیان لەگەڵ] بکەین." ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا وەکو ئاماژەیەک بۆ هێرشی سەربازی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکدەدرێتەوە، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن. ترەمپ دووپاتیکردەوە، رێککەوتنی دیپلۆماسی بژاردەی دڵخوازی ئەوە و گوتیشی، "بەڕاستی نامەوێت رێگەکەی دیکە هەڵبژێرم، بەڵام وا دیارە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نابێت."