هاوڵاتى وەزارەتی نەوتى عێراق، وردەکاری ئەو پڕۆژانەی خستەڕوو کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆیان کردووە، هاوکات بوونی دانوستانەکانی پشتڕاستکردەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانی پترۆلیۆم بۆ پەرەپێدانی 4 کێڵگەی نەوتی لە کەرکوک. باسم محەمەد خزه‌یر، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت، ئەمڕۆ هەینى ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوت پلانێکی تایبەتی داڕشتووە 4 ئامانجی لەخۆگرتووە کە ئامانج لێی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوتە، دووەم، داخستنی دۆسێی غازی سووتاو، سێیەمیش گەڕان بەدوای کێڵگە نوێیەکانی غازدا کە بڕێکی زیاتری غاز زیاد دەکات، بۆ بەرهەمهێنانی وزە، گەیشتن بە ئامانجی چوارەم کە عێراق لە هاوردەکارێکەوە دەگۆڕێت بۆ هەناردەکاری غاز". ئەو بەرپرسەى وەزارەتى نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، لە 10ی 1، وەزیری نەوت بەردی بناغەی پڕۆژەی خێراکردنی غازی لە کێڵگەی ئارتاوی دانا لە چوارچێوەی گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال، کە بریتین لە پڕۆژەیەک بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی ئارتاوی بۆ 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەروەها پڕۆژەیەک بۆ وەبەرهێنانی غاز لە ٦ کێڵگەی گرنگدا بە توانای ٦٠٠ ملیۆن پێی سێجا ستاندارد بە دوو قۆناغ: قۆناغی یەکەم ٣٠٠ ملیۆن و قۆناغی دووەم ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجا ستاندارد. باسم محەمەد خزه‌یر، هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئەوەکرد پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەیەکی ئاوی دەریا بە توانای دیزاینکردنی 7 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و توانای کارپێکردنی 5 ملیۆن بەرمیل.  چوارەم پڕۆژەی گرنگ، بۆ یەکەمجار لە عێراق، پڕۆژەی وزەی خۆرە ، وێستگەیەک دەبێت بە توانای هەزار مێگاوات لە چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک 250 مێگاوات، و تا کۆتایی ساڵی 2025 دەست بە کاردەکات قۆناغی یەکەمی خزمەتگوزارییەکە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە ئیسرائیل لای لیژنەی سەرپەرشتیکردنی ئاگربەستی لوبنان کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات، سکاڵای کردووە کە دیپلۆماتکارانی ئێران و لایەنی دیکەش دەیان ملیۆن دۆلار پارە بە جانتا بۆ حزبوڵا دەگوازنەوە بۆ دابینکردنی دارایی ئەو گرووپە بۆ ئەوە بتوانێت خۆی بەهێز بکاتەوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژی هەینی 31ی مانگی یەک بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکاوە پشتڕاستکراوەتەوە، ئیسرائیل لە سکاڵاکەیدا ڕایگەیاندووە نێردراوانی ئێران بە جانتای پڕ لە دۆلاری ئەمەریکاییەوە لە تارانەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت گەشت دەکەن. ئیسرائیل هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاووڵاتیانی تورکیاش لە ڕێگەی ئیستەنبوڵەوە پارەیان بۆ بەیروت گواستووەتەوە. لیژنەی ئاگربەست کە بەرپرسیار نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتننامەکە، ئەم سکاڵایانەیان ئاراستەی حکومەتی لوبنان کردووە. لیژنەکە نوێنەرانی ئیسرائیل، لوبنان، ئەمەریکا، فەرەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆدەگرێت. بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ئەو لیژنەیە ڕایانگەیاندووە کە ئاگادارن لە بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی بەیروت لەلایەن ئێرانەوە بۆ بە قاچاخ بردنی پارە و ئەو بانگەشانە بە باوەڕپێکراو دەزانن. بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لوبنان پێویستە کۆنترۆڵی چوونە ژوورەوە بۆ وڵاتەکەی بکات و ڕێگری لە گواستنەوەی چەک و کەرەستەی پەیوەندیدار بۆ گروپەکانی وەک حزبوڵا بکات، بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا بە تایبەتی باس لە گواستنەوەی پارەی نەختینەیی نەکراوە. حیزبوڵا گرووپێکی نیمچە سەربازییە و لە هەمان کاتدا پارتێکی سیاسییە کە بەشێکی زۆری باشووری لوبنانی کۆنترۆڵ کردووە. ئەمەریکا حزبوڵا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانێت، بەڵام یەکێتی ئەوروپا باڵی سەربازی حزبوڵای خستوەتە لیستی رەش و پارتە سیاسیەکەی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت. باڵی سیاسی حزبوڵای لوبنان نوێنەریشی لە پەرلەمانی لوبنان هەیە. حکومەتی لوبنان و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەرانی شاندی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حیزبوڵای لوبنان تا ئێستا وەڵامی ئەو هەواڵانەیان نەداوەتەوە. بەڵام بێهنام خوسرەوی دیپلۆماتکار لە باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان لەم دواییانەدا بە میدیای دەوڵەتی ئێرانی ڕاگەیاند کە تاران فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بۆ گواستنەوەی پارە بۆ لوبنان بەکارناهێنێت. ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ نووسیوێتی دەسەڵاتدارانی تورکیا هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەر جۆرە گواستنەوەیەکی پارەی بەرچاو لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بە ئامێری تیشکی ئێکس و ڕێوشوێنی ئەمنی دیکە دەستنیشان دەکرێت و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە بەدی نەکراوە.

وەزیرى دارایی حکومەتى کاتى سوریا، ئاشکراى دەکات ناوى 400 هەزار فەرمانبەری خەیاڵی و بن دیوار لەتۆمارەکانى دەوڵەتدا هەیەو وەکخۆى دەڵیت چاوەڕوانی ئەم هەموو گەندەڵییەمان نەدەکرد. لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتە کاتیەکەى ئەحمەد شەرع، کەمتر لە دوو مانگ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا، ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە لە کارەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوە وێرانەکانی دەوڵەت بەردەوامە. باسیل عەبدولحەننان، وەزیری ئابوری حکومەتى ڕاگوزەرى سووریا، بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى وتوە: لەتۆمارەکانى دەوڵەتى پێشووى ئەسەددا ناوى 400 هەزار فەرمابەرو کارمەندى نادیارو خەیاڵ، هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لابردنی ئەوان سەرچاوەیەکى گەورەیە بۆ گەڕانەوەى داهات بۆ دەوڵەت. وەزیرى ئابوورى حکومەتى سووریا، وتیشى: ئیدارەی نوێ چاوەڕوانی گەندەڵی لەو وڵاتەدا بوون، بەڵام بە خەیاڵیاندا نەدەهات کە بگاتە ئەم ئاستە، پێدەچێت هەندێک کۆمپانیا و فەرمانگەی دەوڵەتی تەنها بۆ دزینی سەرچاوەکانى داهات بوونیان هەبێت بۆیە دادەخرێن. دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆی خوێناوی، سوریا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە، دیارترینیان ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی و دامەزراوە فەرمییەکان، جگە لە پێکهێنانی سوپا و هێزە چەکدارەکان و بوژاندنەوەی ئابووریی وێرانە. لەلایەکى دیکەوە، محەممەد زەید وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی سوریا ئاشکرایکرد، دەوڵەت پێویستی بە 550 بۆ 600 هەزار کرێکار هەیە، کە ئەمەش کەمترە لە نیوەی ژمارەیەى ئێستا هەیە. وەزیرەکانی دیکەی ئەو حکومەتەی کە پاش ماوەیەکی کەم لە ڕووخانی ئەسەد پێکهێنراون، بۆ ماوەیەکی ڕاگوزەر، پێشتر باسیان لە ڕادەی گەندەڵی و لایەنگری لە وڵاتدا لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا کردبوو.

 ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند، گرنگيى بە پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له‌ عێراق و سووريا و داكۆكييان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد له‌ سووريا دەکەینەوە. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم، شه‌وى ڕابردوو، پێنجشه‌ممه‌ 2025/1/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌ پێگه‌یشتووە. تیایدا ده‌ر‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گرنگ بۆ سه‌قامگيريى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا. هاوکات ڕاگەیەندراوەکە باس لەوەدەکات لاى خۆيه‌وه‌ ماكرۆن جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و تيشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ماكرۆن پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌نێچيرڤان بارزانى كرد، تيشكيان خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له‌ عێراق و سووريا و داكۆكييان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد له‌ سووريا كرده‌وه‌ و چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، تاوتوێ كرد.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپی بە ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند: هه‌ردو وڵاتی ئوردن و میسر پێشوازی له‌ دانیشتوانی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن و له‌ئێستاشدا بارودۆخی سوریا ناجێگیرە. تره‌مپ وتیشی ئه‌مریكا زۆر كاری بۆ میسر و ئوردن كردوه‌، ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوامان كردوه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به‌ بونی ئه‌مریكاش  له‌ سوریا، تره‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنێته‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ واشنتن ده‌ستی به‌و روداوانه‌دا نیه‌ كه‌ له‌ سوریا ڕوده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ی پشێوی له‌و وڵاته‌دا زاڵه‌، ئێمه‌ش نه‌مانوتوه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێنینه‌وه‌، به‌ڵام بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ ده‌ده‌ین. پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ هه‌ردو وڵاتی ئوردن و میسر كرد كه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی كاتی یان هه‌میشه‌یی بێت. ئه‌م بانگه‌وازه‌ش له‌لایه‌ن ئەو دوو وڵاته‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تێكدانی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌زانن. پەیوەست بەو بابەتە لەوەڵامى ئەو پێشنیارەى ترەمپ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوثیکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی ئەمرۆ سێشەممە دەڵێت: پێم وایە ئەمە پڕۆژەیە کە زۆرێک لە ڕابردوودا هەوڵیان داوە بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە، فەلەستین لە نەخشەی ناوچەکەدا ناسڕدرێتەوەو دەرناکرێن. وەزیرى دەرەوەى ئێران وتیشى: کەواتە پێشنیارەکەم شتێکی ترە لەبری فەلەستینییەکان هەوڵبدەن ئیسرائیلییەکان دەربکەن، بیانبەن بۆ گرینلاند تا بتوانن بە یەک بەرد دوو باڵندە بکوژن. هەم کێشەی گرینلاند و هەم ئیسرائیلییەکان چارەسەر بکەن.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا بۆ سەر ئەمبولانسێکی مانگی سووری کوردی پێدەچێت تاوانی جەنگی بێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنکەرە دەبێت لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدات و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو تاوانانە بکات. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە 18ی مانگی یەکی ئەمساڵ هێرشێکی ئاسمانی هێزی سوپای نیشتیمانی سوریا(SNA) کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەمبولانسێکی مانگی سووری کوردی لە ڕۆژئاوا کردوەتە ئامانج. بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، پێدەچێت ئەم هێرشە تاوانێکی جەنگی بێت.  شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە هێرشەکە ئامبولانسێکی کردۆتە ئامانج کە هاووڵاتییەکی مەدەنی گواستوەتەوە کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو هێزانەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران لە بەنداوی تشرین برینداربووە. لە هێرشەکانی ئەو ڕۆژەدا شەش هاووڵاتی سڤیل کوژران کە یەکێکیان ئەکتەرێکی بەناوبانگی کورد بوو و لانیکەم 16 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەکاونتێکی سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بڵاو کردوەتەوە کە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی بەنداوی تیشرین پیشان دەدات و نووسیوێتی بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێکخراوە نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا هێرشەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ئەنجام دراون یان سوپای نیشتمانی سوریا کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا خۆپیشاندەران لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کۆبوبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ناوچەکە، چونکە نیگەرانی هەبوو لەوەی بەنداوەکە بڕووخێت. بەپێی ئامارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن لە ماوەی مانگی یەکدا لانیکەم چوار هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا و یاخیبووان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی لە نزیک بەنداوی تشرین بووەتە هۆی کوژرانی 20 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 120 هاووڵاتی کورد. هیبا زەیەدین، لێکۆڵەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "هێزەکانی سوپای نیشتمانی سوریا و تورکیا شێوازێکی ڕوون و پڕ لە کێشەی هێرشی نایاسایییان لە دژی خەڵکی سڤیل و کەرەستەی مەدەنی نیشانداوە و تەنانەت وا دیارە کە بەم بۆنەشەوە ئاهەنگ دەگێڕن. تورکیا وەک پشتیوانی سەرەکی سوپای نیشتمانی سوریا ئەرکی ئەوەی لەسەرە کۆنتڕۆڵی ڕەفتارە خراپەکانی ئەو هێزانە بکات یان مەترسی ئەوەی لەسەئەوەیە دەستی لەو تاوانانەدا تێکەڵ بێت." ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی 18ی مانگی یەک و شۆفێری ئەمبولانسەکە ئەنجامداوە. ڕێکخراوەکە ڕەسەنایەتی ڤیدیۆکانی هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی بەنداوی تیشرینی پشتڕاستکردووەتەوە کە لە نێوان کاتژمێر 1 بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە. بە پشتبەستن بە سێ ڤیدیۆ و لێدوانی شایەتحاڵەکان، ڕێکخراوەکە نەیتوانی هیچ ئامانجێکی سەربازی لە نزیک شوێنی ناڕەزایەتییەکە دەستنیشان بکات. ئارمانج محەممەد، تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی قامیشلۆ بە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاندوە "ئێمە چووبووینە بەنداوی تشرین بۆ ئەوەی دژی لەشکرکێشی تورکیا و گروپەکانی سەر بە تورکیا خۆپیشاندان بکەین بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەمان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان بۆ سەر ئاو، کارەبا، و ژێرخانی ناوچەکە بکەین" و ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە گۆرانی کوردیمان دەوت و سەمامان دەکرد، هەروەها ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانیش ئامادەی چالاکییەکە بوون و هیچ هێزێکی سەربازی و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شوێنی ناڕەزایەتییەکە ئامادە نەبوون. خۆپیشاندەران نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوە دوور بوون." ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کەناڵێکی تێلێگرامی چەکدرانی سەر بە تورکیا بڵاوکراونەتەوە و لە لایەن ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤەوە پشتڕاستکراونەتەوە، دەریدەخەن کە دوو تەقەمەنی لە ئاسمانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و بەر قەرەباڵغییەک کە لە ژن و پیاو پێکهاتووە، لە بەنداوی تیشرین دەتەقێتەوە. ئەوان ناڕەزایەتیان دەردەبڕی و سەمای نەریتی کوردییان دەکرد. لە ژێرنووسی یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا هاتووە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار پیرۆزبایی و هیوای خۆشی دەنێرێت بۆ ئاهەنگەکانی هێزەکانی دیموکرات لە بەنداوی تیشرین." ئەو ڤیدیۆیانەی دوای هێرشەکە لە سۆشیال میدیاشدا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە خۆپیشاندەرانی بێ چەک بەپەلە بە هانای بریندارەکان و ئەو کەسانە دەچن کە پێدەچێت کوژراون. هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە سوریا لە کۆتاییەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووەوە بووەتە هۆی پچڕانی ئاو و کارەبای ملیۆنان کەس. هێرشی دووبارە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی چەندین دامەزراوەی گرنگیان لەناوبردووە، لەوانە وێستگەکانی ئاو و کارەبا، دامەزراوە نەوتییەکان و وێستگەکانی غاز، هەروەها نەخۆشخانە و نانەواخانە و دامەزراوە ئاوییەکانی پەک خستووە.

دەقی بەیاننامەکە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی:   بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سڵاوی خواتان لێ بێت. سەرەتای نامەکەمان بە پێشکەشکردنی رێزو پێزانینێکی زۆر بۆ بەڕێزتان دەست پێدەکەین، بۆ هەڵوێستی بەرپرسیارانەتان لە ئیدارەی کاروباری وڵاتداو هەوڵەکانتان بۆ فەراهەمکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە. ئەم گوتارەتان ئاڕاستەدەکەین بەناوی کۆمەڵێک لە چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا، بۆ باسکردنی مەسەلەیەکی گرنگ و بنەڕەتی، کە پەیوەندی بە مافەکانی گەلی کوردستانەوە هەیە لە تورکیاداو هیواکانی ئەم گەلە بۆ مافی چارەی خۆنوسین و مافی فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسودەو دور لە زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ ئەو یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەدا کە مافی گەلان زامن دەکەن. بۆ چەند سەدەیەک دەچێت کە گەلی کورد لەتورکیادا بەدەستی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکاندا روبەڕوی چەوساندنەوەو پەراوێزخستن و کارەسات دەبێتەوە. فەرامۆشکردنێکی بەرنامەرێژکراو بۆ ناسنامەو کلتور، هەڵمەتی سەربازی، پیادەکردنی سیاسەتی پاکتاوکردنی رەگەزی، هەڵمەتی لەناوبردنی بەکۆمەڵ هەروەک ئەوەی لە دێرسيم لە ساڵی ١٩٣٨ دا رویدا، ئەمانە هەمووی سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتیە کوردییەکان. هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەو زوڵموزۆرەن کە گەلەکەمان لە کوردستانی تورکیادا روبەڕوی بۆتەوە. لێرەدا دەمانەوێت نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕین لەسەر هەوڵە جۆراوجۆرانەی دەسەڵاتی تورکیا دەیاندات، لە نێویاندا سەردانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەیان بۆ فشارخستنەسەر دەوڵەتانی دراوسێ لەنێویاندا عێراق بۆ شەرعیەتدان بەو شەڕەی دژی بزوتنەوەی کوردایەتی لە تورکیادا بەرپایان کردووە، هەرەوا هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی پارت و بزوتنەوە کوردیەکان بخەنە ناو لیستی تیرۆری جیهانیەوە. ئێمە بڕوامان وایە کە وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ئەم داوایە، بەهیزکردنی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیایەو بەشداریکردێنتی لەو زوڵم و چەوساندنەوەیەی دەرهەق بە مافەکانی پێکهاتەیەکی رەسەنی ناوچەکە دەکرێت. لەسەر بنەمای ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کردوون و پاڵپشت بە تێبینیەکانمان لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ لایەندارکردنی عێراق و هێنانی بۆ ناو بەرەی خۆی لەم ناکۆکیەدا، داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستێکی دادپەروەرانە وەربگرن پاڵپشت بەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی مافی چارەی خۆنوسینی گەلان دەپارێزن. هەروەها داواکارین کە نەکەونە ژێر فشاری ئەو هەوڵانەی کار بۆ دامرکانەوەی خەباتی گەلێک دەکەن لەپێناوی مافە رەواکانیدا.   بە زمانی عەرەبی: إلى/ دولة رئيس مجلس وزراء جمهورية العراق السيد محمد شیاع السوداني  المحترم  سلام الله عليكم ورحمته وبركاته نستهل هذه الرسالة بتقديم خالص الاحترام والتقدير لدولتکم ولموقفكم المسؤول في إدارة شؤون البلاد والسعي لتحقيق مصلحة الشعب العراقي بكافة مكوناته. نخاطبكم اليوم باسم مجموعة من النشطاء المدنيين في اقليم کوردستان – العراق  لطرح قضية هامة وأساسية تمس حقوق شعب كوردستان في تركيا وتطلعه  الی تقرير مصيره وحقه في حياة كريمة خالية من الظلم والاستبداد، و ذلک بما یتماشی مع القوانین و الاتفاقات الدولية التي تکفل حقوق الشعوب. منذ قرون، والشعب الكوردي يواجه ممارسات القمع والتهميش والنكبات على أيدي السلطات المتعاقبة في تركيا، التجاهل الممنهج لهويتهم وثقافتهم، والحملات العسكرية، وسیاسة التطهير العرقي وحملات الابادة الجماعية کما حصل في مذبحة دیرسیم عام ١٩٣٨، بالاضافة الی قمع الحركات السياسية والاجتماعية الکوردية ، كل هذە الاحداث  تشهد على الظلم الذي تعرض لە شعبنا في کوردستان ترکیا. نود أن نعرب عن قلقنا العميق من المحاولات التي تقوم بها السلطات التركية بشتی الاساليب منها الزیارات التي یقوم بها وزیر خارجیتها، لإضفاء شرعية على محاربتها للحركة الكوردية في تركيا، من خلال الضغط على الدول المجاورة، وبينها العراق، لتصنيف الأحزاب والحركات الكوردية ضمن قوائم الإرهاب العالمي. نؤمن أن استجابة العراق لهذا الطلب سوف تكون مساهمة في تكريس مزيد من الظلم والاضطهاد وتقوية الموقف الذي ينتهك حقوق مكون أصيل من المنطقة، ويتعارض مع الاتفاقات الدولية المتعلقة بحقوق الإنسان وحق تقرير المصير. و بناءا علی ما تم ذکرە اعلاه واستنادا الی ملاحظاتنا حول محاولات ترکیا لاستقطاب العراق الی جانبها في هذا الصراع، نطالب معاليکم باتخاذ موقف عادل یستند الی احترام القوانين والمواثيق الدولية التي تكفل حقوق الشعوب في تقرير مصيرها. کما نرجو عدم الانجرار وراء الضغوط التي تسعى لتقويض نضال شعب يسعى لنيل حقوقه المشروعة. مع كامل التقدير والاحترام،   التواقيع: کاوان فرج علي ...ناشط مدني و مستشار مالي صفوت صدقي.....محامي وعضو مجلس مفوضية الانتخابات للمرحلة الانتقالية شونم محمد غريب... مهندسة وناشطة مدنية محمد کريم ... نائب رئیس منتدی اقتصادیی کوردستان و وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان طیب جبار ... مهندس و ناشط مدني – وکيل وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان خبات عبداللە ... کاتب وصحفي گەشە دارا حفيد  محامية ونائبة سابقة لبرلمان اقليم کوردستان وعضوة في منظمة ازادبون. د. رازاو  محمود فرج ... اکاديمية ونائبة سابقة لبرلمان اقليم کوردستان. تحسین قادر ... وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان وعضو منظمة ازادبون. ئارام جمال...رئیس منظمة المعهد الکوردي للانتخابات شورش امین ... ناشط مدني. بختیار زهدي .... رئیس منظمة اغاثة کوردستان صلاح رشيد ... وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان هومر محمد... کاتب و ناشط مدني د. شێرکۆ محمد امین ... اکادیمي ونائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان شوان محمد ... صحفي ابوبکر عمر (ابوبکر هەڵەدنی) ... ناشط سیاسي و نائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان. پەروا عەلی... نائبة سابقة لبرلمان اقليـم کوردستان ستارە عارف... کاتبة وصحفية. نهاد القاضي ... ناشط في مجال حقوق الانسان والشعوب د. پروین عارف ... اکاديمية وخبيرة في التأريخ الشفاهي محمود رضا امین ... کاتب و نائب سابق لمجلس الوطني العراقي. جمال جلال علي... موظف متقاعد د. کامران قرداغي ... طبيب استشاري د. ابراهيم احمد صالح ... استاذ جامعي – العلوم السیاسية سردار عبداللە ... کاتب و ناشط سیاسي- نائب اسبق لمجلس الوطني العراقي. د. محسن اديب ... باحث و اکاديمي طارق فاتح حسن... صاحب امتیاز جريدة هاوڵاتی نوزاد مجيد شريف... محامي و ناشط سیاسي فریدون عمر ... موظف حکومي بابکر درەیی ... حقوقي و ناشط سیاسي   هەڵویست عبداللە ... ایکوفیمینست -  رئیسة منظمة ازادبون (التحرر) بابان جعفر... ناشط مدني عبداللە ملا نوري ... ناشط مدني و نائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان. اراس محمد غريب ... موظف متقاعد رحمن غریب ... صحفي سردار قادر علي ... محافظ سابق بالوکالة وناشط سیاسي نیاز عبداللە ... ناشطة و مدافعة عن حقوق الانسان د. شيرکو کرمانج ... باحث و اکاديمي – جامعة کویە د. محمد حسین شوانی ... استاذ جامعي د. بدرخان علي حسن ... طبيب و استاذ جامعي رەوا هەژار ... باحث و اکاديمي – لندن ئاسۆ رحيم ابراهيم ... ناشط سیاسي محمد امين ... ناشط مدني - کرکوک ستار بزینی ... ناشط مدني – سويد ئاراس ابراهيم ... پیشمرگە متقاعد دەشتی سلیمان برزواری ... کاتب عبدالکريم هەڵەدني ... کاتب و صحفي علي کريم حمە علي ... موظف قانوني کنێر عبداللە ... کاتبة یاسين قادر برزنجي ... کاتب و فنان مسرحي بختیار حمە علي هەڵەبجەیی ... فنان تشکيلي (نحات) عادل عثمان ... کاتب ئاسو هاشم ...محامي استشاري ئاریان اکرم احمد ... اعلامي ئاوات غفور مصطفی ... مهندس زراعي شهلا محمد احمد ... ناشطة مدنية سيران عبدللە ... باحثة اجتماعية سوز عبدالقادر بابان ... ناشطة مدنية نسرين حسین صالح ... کاتبة و ناشطة مدنية جیهان محمد صالح ... ناشط مدني علي محمد امین ... کاتب و صحفي ئارام بۆگدی ... اعلامي انور قادر رشيد ... کاتب ابراهیم مجيد فرج ... استاذ جامعي روشن احمد قاسم ... صحفية سمکو صابر شريف ... کاتب و ناشط في مجال جینوساید پروین عزيز سعيد ... ناشطة مدنية حسن حمە امین مارف ... ناشط مدني د. بڕوا رسول احمد ... اکاديمي – جامعة کوية د. چیا علي مصطفی ... استاذ جامعي – کوية عثمان محمد وسو ... موظف متقاعد - کوية عباس قادر عبداللە ... حقوقي – کویە برزان شلال احمد ... استاذ - شاعر وناشط مدني – کوية د. مجيد صالح ... باحث واکاديمي عطا محمود محمد (عطا هەوڵۆیی)... موظف حکومي جبار احمد  ... باحث في مجال الابادات الجماعية لقمان حسن ... فنان مسرحي بیستون شهيد جبار ... ناشط مدني شورش خضر توفیق ... ناشت سیاسي لقمان سليم ... فنان غنائي دلسوز شفيق خلف ... ناشطة في مجال حقوق الانسان. بختیار مصطفی قادر ... اعلامي سیروان رشيد ... صحفي فاروق عبداللە عبدالرحمن ... مهندس کارزان فاضل توفيق ... محامي استشاري هونەر توفیق ... کاتب بختیار شەمەیی ... کاتب و مترجم – امستردام، هولندا وریا هادي محمد امین ... متقاعد هیمن احمد حمە امین ... صحفي ئاراس ابراهيم ... صحفي باران گەرمیانی ... صحفي محسن کريم رشيد ... صحفي سۆما خالد ... صحفية ڤانیست مهد ... صحفية گوڵاڵە محمود ... صحفية ارکان محمد ... صحفي بنار هدایت ... صحفي نجاة حسن هادي ... موظفة حکومية عثمان حمە سعيد ... موظف متقاعد سمکو رشيد سيدا ... ناشط مدني بيخال حسين رسول ... معلمة عمر محمد یونس ...موظف متقاعد __________________________________________________________  

بەپێى کارنامەى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق، دەنگدان دەکرێت بۆ هەموارى یاساى بودجەى گشتى کە تایبەتە بە شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان. ئەمرۆ خشتەى کۆبوونەوەی رۆژى یەکشەممە ٢ى مانگى ٢ بڵاوکرایەوە، کە لە چوار بڕگە پێکهاتووەو یەکەمین بڕگەشى دەنگدانە لەسەر هەموارى یاسای بودجە. هەموارەکە لە مادەی 12ـی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات. ئێوارەی چوارشەممە 29-01-2025 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی حکومی میوانداریی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کرد. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا، دوایین هەموارکردنەوەى بودجە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات. لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: سودانى ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە. ڕۆژی 5 ی مانگی یانزەی 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارێکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق پەسەند کرد و ڕۆژی 26 مانگی یانزەی 2024 خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کێشەوە نەتوانرا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە ئەنجام بدرێت، دواتر لە 13ی مانگی یەک خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە کرا و وا بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگی پێبدرێت، بەڵام جارێکی تر کێشە لەبەردەم تێپەڕاندنی یاساکە دروستکرا ،دەنگدان بە یاساکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. هەموارکردنی یاسای بودجە تەنها بۆ ماددەى 12 بڕگەى (ج) ە کە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە حکومەتى فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا بۆ دیاریکردنی خەرجیى دەرهێنانى نەوتى هەرێمی کوردستان بە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک لە نەوت لە عێراق نزیکەی 6 دۆلارە. بەمەش بەشێکی زۆر لە فراکسیۆنە عێراقیەکان پێیان وایە 16 دۆلاری نەوتی هەرێم زۆرە و غەدرە لە حکومەتی ناوەندی.

هەسەدە ڕایگەیاند لە چالاکییە بەرچەکدانەوەکانی هێزەکانییاندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکنییدا، لە قەرەقۆزاق بارەگایەکی چەتەکان کراوە بە ئامانج و بەتەواوەتی وێران کراوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری چالاکییە وەڵامدانەوەکانی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی لە دژی سووپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کراونتەسەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و هاتووە: "لە تۆپبارانی هێرشە داگیرکارییەکاندا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ بۆردوومانی دەروبەری بەنداوی تشرینیان کردووە. لەم تۆپبارانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە." هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێزەکانی قەسەدە لە گردی قەرەقۆزاق چەندین چالاکییان ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامی زیانەکانی ئەم چالاکییانەی دژ بە چەتەکان نەزانراوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە چالاکییەکانی یەکنەکانی شەهید هاروون کراوە و هاتووە: "یەکنەکانی شەهید هاروون لە گردی قەرەقۆزاق گورزییان لە بارەگایەکی چەتەکان داوە، لە ئەنجامدا بارەگاکە بە تەواوەتی وێران بووە." لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ماڵی هاوڵاتییەکەی کردووە لە شاری کۆبانێ. لە ئەنجامدا ٢ مەدەنی شەهید بوون و ژنێکیش بە سەختی بریندار بووە." ئاماژەش بەوەکراوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەی دێر حافیر خاڵێکی هێزەکانی قەسەدەی کردووە، بەڵام بۆردوومانەکە تەنها زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.

ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختى سووریا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆمارى ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا. ئەمڕۆ پێنج شەممەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەرو وەفدێکى هاوڕێى گەیشتە سووریا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریاوە ئەمە یەکەم سەردانیەتى کە بۆ وڵاتەکەى ئەنجام بدات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە.  ئەمیری قەتەر دەبێتە یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەدوای نەمانی ئەسەد، سەردانی سووریا بکات. ڕۆژی 16ی ئەم مانگە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە. لە 2024-12-17، دەوحە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق کردەوە و ئاڵای قەتەری لەسەر هەڵکرد، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2011 داخرا،سەرەتای ئەم مانگەش، دەحە میوانداری ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریای کرد. بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا، دەوحە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکار لادراوی سوریا، بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری بەپەلەی فریاگوزاری بۆ دیمەشق. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارە سورییەکان دوای شارەکانی دیکە دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت و کۆتایی بە ٦١ ساڵ لە ڕژێمی خوێناوی پارتی بەعس و ٥٣ ساڵ لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی راگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەموارکردنى بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات. ئێوارەی چوارشەممە 29-01-2025 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی حکومی میوانداریی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کرد. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو.. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا، دوایین هەموارکردنەوەى بودجە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات. لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: سودانى ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە. لە لای خۆیانەوە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی و سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکان، پشتیوانی خۆیان بۆ پەسندکردنی دەقی حکومیی نێردراو لە هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی. هەروەها جەختیان لەسەر پشتیوانیی پلان و بەرنامەکانی حکومەت کردەوە، کە بەرژەوەندیی باڵای عێراقییەکان لە هەموو شوێنێکدا بەدیبهێنێت.

ــ 32 کەسیان سزای زیندانی هەتاهەتایییان هەیە، 48 کەسیشیان سزای جیاواز ــ بڕیارە ئەربیل یەهود کچە سەربازە ئیسرائیلیەکە لەنێو بارمتە ئازادکراوەکاندا بێت ــ تا ئێستا حەوت ژنی ئیسرائیلی و 290 زیندانی فەلەستینی ئازاد کراون بەپێى ناوەڕۆکى ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، بڕیارە ئەمڕۆ ئیسرائیل ١١٠ زیندانى فەلەستینى و حەماسیش سێ بارمتەى ئیسرائیلى ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی بکات. حکومەتى ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ بارمتە لە غەززە، ئەمەش لە چوارچێوەی  ئاڵوگۆڕکردنەکان کە لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان  دیاری کراوە. 32 کەس لەوانەى ئازاد دەکرێن لەلایەن ئیسرائیلەوە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، 48 کەسیان سزای زیندانیکردنی جیاوازیان بەسەردا سەپێنراوە، جگە لە 30 کەسی دیکەى مناڵ و لاو کەم تەمەنن. بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە زیندانییەکان لە نزیک نیوەڕۆ (10:00 بە کاتی ئیسرائیل) بگەنە شاری ڕامەڵا، ئەم ئازادکردنانە لە بەرامبەر ئازادکردنی دوو ژنى گەنجی ئیسرائیلی و پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵانی ئەڵمانی - ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن. هەروەها بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا حەماس پێنج کەسی تایلەندی لە هەمان ڕۆژدا ئازاد بکرێن، بەڵام تا ئێستا ناویان ڕانەگەیەندراوە. بەڵام سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، میسر و قەتەر، لیستی ناوی ئەو هەشت بارمتەیەی بڕیارە ئازادیان بکات ڕادەستی ئیسرائیل کردووە. تا ئێستا حەوت ژنی ئیسرائیلی لە سەرەتای قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 19ی ئەم مانگە، لە بەرامبەر ئازادکردنی 290 زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد کراون. بڕیارە ئەربیل یەهودیش لەنێو بارمتە ئازادکراوەکاندا بێت، ئەو ژنەى ئیسرائیل حەماسی تۆمەتبار دەکرد بە پێشێلکردنی ئاگربەست، چونکە حەماس ئەو ژنەى ئازاد نەکردبوو و دەیوت: ڕێگە نادەن هاوڵاتیانى غەززە، بگەڕێنەوە باکووری کەرتەکەیان تا ئەو کاتەی ئەربیل یەهود لەلایەن حەماسەوە ئازاد نەکرێت. 

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند پێویستە ئەمەریکا و میسر پێکەوە کاربکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حەماس جارێکی دیکە نەتوانێت حوکمڕانی غەززە یان هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە جیاجیاکاندا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و میسر دوایین پێشهاتەکانی غەززە و پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکەی تاوتوێ کرد. مارکۆ ڕوبیۆ لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هەوڵەکانی نێوەندگیری وڵاتەکەی بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی حەماس لە غەززە و هەروەها هاوکاری ئەمنییەکانی نێوان دۆحە و واشنتنی بە بەرز نرخاند. ڕوبیۆ جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە بزووتنەوەی حەماس و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان کردەوە، هەروەها ڕۆڵی قەتەری بەرز نرخاند لە ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی دوو هاووڵاتی ئەمەریکایی کە لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەرکرابوون. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها بە گرنگی زانی کە هاوکاری لەگەڵ قەتەر بکات بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و پلاندانان بۆ داهاتووی غەززە لە دوای جەنگ. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، سوپاسی ئەو وڵاتەی کرد بۆ ڕۆڵی نێوەندگیری لە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە. مارکۆ ڕوبیۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری نزیک بۆ پلاندانانی دوای جەنگ کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت دڵنیابین لەوەی حەماس جارێکی دیکە ناتوانێت حوکمڕانی غەززە بکات یان هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات". ئەم بانگەوازانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانانی ناوچەکە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی درێژخایەن لە ناوچەکەدا.

سەرچاوەیەکی سوریی ئاگادار لەو دانوستانانەی کە لە دیمەشق لە نێوان بەرپرسانی سوریا و شاندێکی ڕوسیادا ئەنجام درا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزى وتووە، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێ لە سوریا، ئەحمەد شەرع، داوای کردووە ڕوسیا ئەو کەسانەیان ڕادەستبکات کەچونەتە ئەو وڵاتە بەشار ئەسەد و یاریدەدەرە نزیکەکانی. ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەوەشى خستوەتەڕوو دیمیتری پێسکۆف وته بێژی کریملین ئامادەنەبووە هیچ لێدوانێک بدات لەسەر ئەوەى ئایا، ئه م داوایه له میانی کۆبوونەوەکەى ڕۆژی سێشه ممه له نێوان شەرع و میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەى ڕوسیا باسکراوە یاخود نا. وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، شاندەکە پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکە لە "ساتێکی گرنگدایە" بۆ پەیوەندییەکانی ڕووسیا و سووریا. جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گفتوگۆکانی - لەگەڵ ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوە ئەسعەد شەیبانی  بە باش و کردەیی و بنیاتنەرانە وەسف کرد. بۆگدانۆف ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەیی خۆی بۆ لایەنی سوریا دەربڕی بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرو ڕاستەوخۆی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان. سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای ڕووسی و لایەنی سوری بۆ بەکارهێنانی بەندەری تارتووس، بۆگدانۆف وتی کە ئەمە پرسێکی تەکنیکی و بازرگانییە کە پەیوەندی بە کارەکانی کۆمپانیا ڕووسییەکە لە بەندەرەکەدا هەیە. سەردانەکەی شاندی ڕووسیا کە لە بۆگدانۆف و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیف، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆمار پێکهاتبوو، یەکەم سەردان بوو لە جۆری خۆیدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەم. لەو ڕۆژەدا ئەسەد ڕووی کردە ڕووسیا، کە پێشتر یەکێک بوو لە لایەنگرانی دیار و بە تایبەتی لە ساڵی 2015 هێزەکانی بۆ پشتیوانی لە سوپای بەشار ئەسەد دەستوەردانیان لە سووریا کرد.

  پەروین بوڵدان ڕایدەگەیەنێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆنه‌بووه‌ته‌وه‌. لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتار و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، نوسینێکى بڵاوكرده‌وه‌ ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیادا لەبارەی ئۆجەلان بڵاودەکرێنەوە راست نین. بوڵدان پۆستی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی سۆزجوی تاگ کردووە و دەڵێت، ئەو قسانەی وەلی تۆپراک، بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمانی تورکیا لە کەناڵەکە لەبارەی ئۆجەلان کردوونی، دوورن لە راستییەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆجەلان لە ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووەتەوە.   وەلی تۆپراک دوو رۆژ پێشتر لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سۆزجو، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەی هەواڵەکەی بهێنێت، رایگەیاند، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەت وتوویەتی: دەیەوێت دوا خزمەت بە دەوڵەت بکەم." ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوانەی پابەند نابن بە بانگەوازی دانانی چەک، خیانەتکارن. بە گوتەی ئەو رۆژنامەنوسه‌ تورکە، ئۆجەلان لەبارەی دەستکەوتەکانی کورد لە باکووری کوردستان گوتوویەتی، پێموایە ئەو دەستکەوتانەی لە تورکیا بەدەستهاتوون، ئیدی بەسن. پەروین بوڵدان لە پۆستەکەیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە و نووسیویەتی، "هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵانە راست نین. ئێوە تەنانەت بنەماکانی رۆژنامەنوسیتان خستووەتە ژێر پێ. تەنانەت لە بابەتێکی وەها گرنگدا، پێدانی زانیاریی ناڕاست لەگەڵ جیدیەتی بابەتەکەدا ناگونجێت. بە کورتی بە تەواوی هەواڵێکی ساختەیە."