هاوڵاتى حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا له‌و وڵاته و تۆمارکردنى گه‌وره‌ترین ژماره‌ى توشبوون له‌رۆژێکدا که32 هه‌زارو 736 توشبوو بووه، به‌وهۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌رى راگه‌یاند. دواى راگه‌یاندنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌ریش له کۆتاییه‌کانى هه‌فته‌دا که‌به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا ده‌رکراوه، ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى تورکیا که‌مێک پێش ئێستا وێنه‌ى شه‌قامه‌کانى ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌یان بڵاوکرده‌وه که هاتوچۆکردن وه‌ستاوه. دوێنێ هه‌ینى 193 که‌س له‌تورکیا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستاش مردووانى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زارو 509 که‌س.
هاوڵاتى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران بارودۆخى ته‌ندروستى تێکچووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه، وه‌ک که‌ناڵێکى ئه‌مه‌ریکى له زارى رۆژنامه‌نووسێکى ئاگادارى ئێرانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه. ماڵپه‌ڕى "الحره"ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌م له راپۆرتێک‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه که له ئه‌کاونتى " محه‌مه‌د ئه‌هوازی" ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ناوخۆیى ئێران بارودۆخى (عه‌لى خامنه‌یی) ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران تێکچووه". هاوکات، که‌ناڵى ئه‌لحوره باس له‌وه‌ش ده‌کات که خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاته‌کانى نوسینگه‌ى ڕێبه‌رى باڵاى گواستووه‌ته‌وه بۆ (موجته‌با خامنه‌یی) کوڕى که سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌واڵگرى ده‌کات له ئێران.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که پێویستبکات، داواى هاوکارى له پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" چوار هه‌زار گه‌ریلاى په‌که‌که له رۆژئاڤا شه‌هید بوون". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له رۆژئاڤاى کوردستان رایگه‌یاند:" گه‌ریلاکانى په‌که‌که بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ هه‌تا کۆتا هه‌ناسه له‌گه‌ڵماندابوون و شانبه‌شانى ئێمه دژ به تیرۆر جه‌نگاون و چوار هه‌زار که‌سیان لێ شه‌هید بووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"هه‌رکاتێک پێویست بێت داواى یارمه‌تى له په‌که‌که ده‌که‌م، ئه‌وه شتێکى ئاساییه و ئه‌گه‌ر جه‌نگ له داهاتودا روبدات و له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه هێرش بکرێته سه‌رمان، داواى پشتیوانیان لێده‌که‌م".
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. له‌دوو رۆژى رابردوودا وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌باره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى که له‌چه‌ند وڵاتێکن‌و ناوى هه‌رێمى کوردستانیش هاتووه، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" هیچ ئیسرائیلیه‌ک له‌هه‌رێم بونى نیه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌هه‌رێمى کوردستاندا نییه". به‌پێى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌م ڕۆژانه‌دا ئۆفیر گێنلدمان وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل بۆ کاروبارى میدیاى عه‌ره‌بى له‌تویتێکدا باسى له‌وه‌کردبوو، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه کۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشبکاته‌سه‌ر هاوڵاتیانى ئیسرائیلى له‌چه‌ند وڵاتێکى وه‌ک (جۆرجیا، ئازه‌ربایجان، تورکیا، ئیمارات، به‌حره‌ین‌و هه‌رێمى کوردستان). جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"بۆ ئاگادارى هه‌مولایه‌ک‌و وه‌ک چه‌ندینجارى تریش ڕامانگه‌یاندوه، ئیسرائیل هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى له‌هه‌رێمى کوردستان نییه‌و هیچ هاوڵاتییه‌کى ئیسرائیلیش له‌هه‌رێمى کوردستان بونى نییه، ئه‌و لێدوانه به‌هه‌ر مه‌رامێک درابێت، ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌و له‌ڕاستییه‌وه دوره".
هاوڵاتى نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌باره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "چاره‌نوسى ڕۆژئاڤاى کوردستان پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌شبێت به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جۆیڵ ڕایبۆرن نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى که له‌شارى ئیستانبوڵه‌وه به ئۆنلاین به‌شداریکرد رایگه‌یاند:" هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ڕ‌ژێمى دیمه‌شق تاکلایه‌نه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌سوریا ئه‌نجامیبدات، هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کى نابێت‌و دانى پێدا نانێن". جۆیڵ ڕایبۆرن ڕاشیگه‌یاند، "چاره‌نوسى ناوچه‌کانى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاڤاى کوردستان) پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌بێت پێکهاته‌کانى ناوچه‌که‌ش ده‌نگیان له‌پرۆسه‌ى سیاسیى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت‌و به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". جۆیڵ ڕایبۆرن له‌لایه‌ن ئیداره‌ى دۆناڵ تره‌مپه‌وه دانراوه‌و جه‌میس جێڤرى، که‌پێشتر نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بوو له کاره‌که‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى جۆ بایدن ده‌ڵێت، وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش سوک ده‌کات، ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بده‌ن. له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى سى ئێن ئێن، جۆ بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته سوک ده‌کات ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بدات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌وڵه‌کانى تره‌مپ له‌م دۆسیه‌یه‌دا شکستیهێناوه له‌گه‌ڵ ئێران". ئه‌مه دووه‌م جاره جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌ڵێن ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له‌گه‌ڵ ئێران، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى به‌رزببێته‌وه.
هاوڵاتى زانایەکی پسپۆڕی کرماشانی رایدەگەیەنێت توانی یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر بە کۆرۆنا دروستبکات و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی دەرمانەکەی وەربگرێت. لەلایەکی تریشەوە تاران ئامادەیی دەربڕیوە بەبەکارهێنانی ڤاکسینی چینی و روسی بەبێ رەزامەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەش نیگەرانی لای پزیشکە پسپۆڕەکانی وڵاتەکە دروستکردووە. پڕۆفیسۆر عەلی موستەفایی کە پسپۆڕێکی پزیشکییە لەکرمانشان بەمیدیاکانی ئێرانی وتووە دەرمانێکی داهێناوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا کە لەسەر چەندین گیای کوردەواری ناوچەکە دروستیکردووە کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیەو سودی هەبووە بۆ تووشبووەکان. هەشت مانگ زیاترە کۆرۆنا لەئێران پەرەی سەندووەو رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن، زانایەکی کرماشانی لەدیمانەی لەگەڵ مێهر نیوز رایگەیاند کە یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر بەکۆرۆنای دروستکردووە. ئەوەشی راگەیاند کە تائێستا (٢) هەزارو (500) تووشبوو بەم دەرمانە لەکۆرۆنا رزگاریان بووە، لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفیسۆر موستەفایی وتی «دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاریدێنن». ئەوەشی راگەیاند ئەوانەی بەسووکی تووشی کۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەکسەر چاکدەبنەوەو بۆ چارەسەری ئەوانەش کە بەقورسی تووشی کۆرۆنا هاتوون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی ئیجابی هەیە. مەحمود رەزا مورادی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە دروستکردنی ئەم دەرمانە لەلایەن پڕۆفیسۆر موستەفایی بەمێهری وت «ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ کرماشان و ئێران». راشیگەیاند ئەگەر ئەم دەرمانە دوایین مۆڵەت وەدەست بێنێت بەزووترین کات دەگاتە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵات. دکتۆر قوباد موحەمەدی جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بەوەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی بۆ بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئەم دەرمانە وتی «هەموو رێوشوێنەکان گیراوەتە بەرو دۆسیەی ئەم دەرمانە نێردراوەتە تاران و رێکخراوی دەرمانی وڵات خەریکە دوایین لێکدانەوەی بۆ دەکات». ئەوەشی وت کەپێدەچێت لەمانگی (12)دا دوایین مۆڵەتی پێویست وەربگیردرێت و وەک یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر و یەکلایی کۆرۆنا لەجیهان کەڵکی لێوەربگیردرێت. تاران ئامادەیە ڤاکسینی چینی لەسەر هاووڵاتیان تاقی بکاتەوە ئێران ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاری لەگەڵ چین و روسیا بکات بۆ گەشەپێدان بەڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی ئێران بەگومانن و قایل نین ڤاکسینێکی بەرهەمهێنراوی چین یان روسیا لەسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکە تاقیبکەنەوە بەبێ رەزامەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانی. ئامادەیی ئێران بۆ هاریکاری لەگەڵ چین و روسیا بۆ گەشەپێدان بە ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) هۆشداریی دروستکردووە لەنێو کۆمەڵگەی پزیشکیی ئێران‌دا، بەجۆرێک کەسایەتییە باڵاکان دەڵێن دەکرێت ئەو ڤاکسینە سەلامەت نەبێت. لەپەیامێکی 10ی تشرینی یەکەمدا بۆ حکومەت و خەڵکی چین، سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی رایگەیاند که ئێران «ئامادەیه بەشداریبکات لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆڤید-19 لەگەڵ چین». لەمانگی ئابدا، باڵیۆزی ئێران له روسیا، کازم جەلالی وتی ئێران و روسیا «تاووتوێی شێوازەکانی هاریکارییان کرد لەسەر گەشەپێدان بەڤاکسینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا». جەلالی وتی قسەیکردووە لەگەڵ بەرپرسی سندوقی وەبەرهێنانی نەختی روسیا و بیروڕایان گۆڕیوەتەوە دەربارەی ئەگەری هاریکاری. بەڵام دوای ئەوە، روسیا رایگەیاند کە دەستیکردووە بەمۆڵەتدان بەڤاکسینی کۆڤید-19ی خۆی، بەهیچ جۆرێک باسی هاریکاریی ئێرانی نەکرد. دوای راگەیاندنەکەی جەلالی، پسپۆڕی باڵای پەتا گوازراوەکانی ئێران، مینۆ موهراز، کەئەندامێکی باڵای لیژنەی زانستی وڵاتەکەیە بۆ شەڕکردن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی «لەتەواوی جیهاندا» ڤاکسین بەرهەمدەهێنرێت. موهراز وتی «روسیاش کار لەسەر ڤاکسینێک دەکات، بەڵام کێشەیەک لەڤاکسینەکەی روسیادا هەیە.» ئاماژەیکرد بەوەی «روسیا تەنیا ئەو کاڵا بایۆلۆژیانە بەکاردەهێنێت کە لە روسیا بەرهەمهێنراون و هەرگیز رادەستی دەسەڵاتێکی نێودەوڵەتییان ناکات بۆ پەسەندکردن». دەوترێت موهرازو کەسایەتییە بەناوبانگەکانی دیکە لەکۆمەڵگەی پزیشکیی ئێران ناڕەزایی هاوشێوەیان ده‌ربڕیوه دەربارەی ئەگەری بەکارهێنانی ڤاکسینی چینی، لەگەڵ دەرمانە بەرهەمهێنراوەکانی چین لەئێران. هەروەها وتوویەتی بەرپرسانی تەندروستی گشتی ئێران تەنیا رێ بەدابەشکردن و مۆڵەتدان بەڤاکسینێک دەدەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکاو ئاژانسی دەرمانەکانی ئەوروپاو رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەندکرابێت. بەگوێرەی موهراز، وەزارەتی تەندروستی ئێران تەنیا متمانەی بەم سێ کیانە هەیە بۆ پەسەندکردنی دەرمانێکی بایۆلۆژی. پزیشکەکان دژی بەکارهێنانی دەرمانەکانی چینن پزیشکە ئێرانییەکان و نۆرینگەکان بەگشتی دژی بەکارهێنانی دەرمانە چینیەکانن، زۆرینەی جەماوەریش بەهەمان شێوە لێیان بەگومانە. حەسەن عەلی دادستان پسپۆڕێکی دادوەریە لەوەزارەتی داد، وتی «لە 2011وە، چەندین کەیس تۆمارکراون لەلایەن ئەندامانی خێزانی ئەو کەسانەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی چینییەوە مردوون.» حەسەن عەلی دادستان وتی «هاوردەکارە نایاساییەکانی دەرمانی چینی سوودیان لەپێویستییەکانی خەڵک بینیوە لەدەمی کورتهێنانی دەرماندا. ئەمە سەری کێشاوە بۆ بەدگومانییەکی قووڵ بەرامبەر دەرمانی چینی.» هەروەها وتی چەندین مەرگ بەهۆی بەکارهێنانی بەنجی چینییەوە روویانداوه لەکاتی نەشتەرگەریەکانی دەیەی رابردوودا، وەک نموونەیەک، باسی لە مەرگی سیپهەر مالیک- ئەحمەدی، (13) ساڵ، کرد لەساڵی 2011 لەنەخۆشخانەیەکی گشتیی به‌ناوبانگی تاران، وتی کەیسەکە «هێشتا کراوەیەو لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت». لەوتەیەکدا کە لەلایەن بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئێرانەوە تۆمارکراوە، بەڕێوەبەری دەزگای نۆرینگەکانی ئێران، رەهبەر موژدەهی-ئازار وتوویەتی کە «فرۆشتنی دەرمانی لەچین دروستکراو بەخەڵک دەبێت لە نۆرینگەکان قەدەغە بکرێت». وتیشی «پەیڕەوەکانی سەلامەتی دەرمانی چینی قایلکەر نین بۆمان.» ئاماژەیکرد بەوەش که ئەمە بەهۆی ئەوەیە «ئەو دەرمانانە بەشێوەیەکی یاسایی نایەنە وڵاتەکەوە». چین و روسیا چی‌یان دەستدەکەوێت؟ پرسیاری سەرەکی بۆ زۆرێک ئەوەیە: بۆچی روسیا و چین دەیانەوێت ڤاکسینی کۆڤید-19 بەهاریکاریی ئێران بەرهەمبهێنن؟ چی‌یان دەستدەکەوێت؟ دکتۆر زەهرا شۆجاعپور، پسپۆڕێکی پەتا گوێزراوەکان بە مەشاریقی وت «ئەو وڵاتانەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن مافی ئەوەیان نییە ڤاکسینە بێ مۆڵەتەکانیان لەوڵاتانی دیکە تاقیبکەنەوە.» وتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هیشتا هیچ ڤاکسینێکی چینی یان روسی په‌سه‌ندنەکردووە، بۆیە ئەو دوو وڵاتە مەبەستیانە «هاریکاری بکه‌ن» لەگەڵ ئێران، هەڵبەتە تەنیا بەناو، تا بتوانن ڤاکسینە بەرهەمهێنراوەکانیان بەبێ مۆڵەتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تاقیبکەنەوە. شوجاعپور وتی «لە ئەگەری سیناریۆیه‌کی هاریکاریدا، چین بەفەرمی پێکهاتە خاوەکان بۆ ڤاکسین دەنێرێت بۆ ئێران و دوای گەشەپێدانیان، ڤاکسینێکی لەئێران دروستکراو بەرهەمدەهێنرێت». وتی دوای کۆکردنەوەی ئەو ڤاکسینە لەئێران، حکومەت دەتوانێت تاقیبکاته‌وه لەسەر هاووڵاتیانی ئێرانی و ئاماژەیکرد بەوەی پرۆسەکە داهاتێکی باشیش بۆ رژێمی ئێران بەرهەمدەهێنێت. وادیارە رژێمی ئێران ئامادەیە مۆڵەت بداتە ڤاکسینێکی روسی یان چینی لەوڵاتەکە، هەرچەندە هیچ یەک لەیەکە پزیشکی و ده‌رمانییه‌کان یان جەماوەر پشتیوانی لەم جۆرە کارە ناکەن. حکومەتی ئێران رووبه‌ڕووی رەخنە و بێمتمانەیی دەبێتەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەنهێنی ژمارەیەکی سنووردار لەدەرمانی ئەوروپییان هاوردە کردووە بۆ بەکارهێنانی خۆیان، بەجۆرێک خەڵک تەنیا دوای چەند راپۆرتێکی دزەکراو لەوبارەیەوە پێیانزانی. دەربارەی چارەسەرو ڤاکسینەکان، دەوترێت بەرپرسانی ئێران دەریانخستووە کە دەرمانی خۆرئاواییان بەلاوە باشترە -- دەرمان و چاودێری تەندروستی -- نەک دەرمانی چینی یان روسی. هەرکات بتوانن گەشتدەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپی بۆ چارەسەرو زۆربەی کات بێدەنگانە دەیکەن. بەڵام کاتێک نۆرەی خەڵک دێت، پێوەرو ئەولەویاتەکانیان دەگۆڕێت. ئێران یەکێک لەخراپترین دۆخەکانی هەبوو لەناوچەکە بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوەو لەسەرەتای تشرینی دووەمدا، لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو کەزۆرترین خەڵکیان لێدەمرد. رژێمی ئێران هەر لەسەرەتاوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە بەهۆی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک چاودێران بەخاوی لەوەڵامدانەوەدا تۆمەتباری دەکەن. هەروەها تۆمەتباری دەکەن بەبەڕێوبەرێتییه‌کی ناکاراو نهێنیگه‌ری و درۆ، دەڵێن هەوڵیداوە رادەی پەتاکە بشارێتەوە و شکستیهێناوە لەهەنگاوی بەرپێگرانە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئێرانی.
هاوڵاتى کۆنگرێسى ئه‌مریکا، 12به‌ندى دارشتووه بۆ سزادانى تورکیا و کۆنگرێس داواى کردووه پێنج بىه‌ندیان خێرا جێبه‌جێ بکرێن که هاوده‌کردنى کاڵاى تورکیشى له‌خۆگرتووه‌و ته‌نها واژۆى تره‌مپى ماوه. کۆنگرێسى ئه‌مریکا، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى به‌رگریى 2021ى ئاماده کردووه‌و له 740ملیار دۆلار پێکدێت، و له چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا ده‌خرێته به‌ر ده‌ستى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ى واژۆى له‌سه‌ر بکات و تێدا سزاکانى تورکیاشى تێدایه به‌هۆى کرینى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى. هه‌روه‌ه تێدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که 12 به‌ند ئاماده کراوه بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره که پێنج به‌ندیان به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت و تایبه‌تن به هاورده‌کردنى کاڵاى تورکیی. هاوکات، له پڕۆژه‌یاساکه‌دا داننان به سه‌روه‌رى رووسیا له دورگه‌ى قرم، قه‌ده‌غه کراون و بڕى 250 ملیۆن دۆلار هاوکارى سه‌ربازى پێشکه‌شى ئۆکراینا ده‌کرێت.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکراى کرد که سێیه‌م په‌رله‌مانتاریان به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، حه‌سه‌ن که‌عبى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"عه‌لى عه‌بودى، په‌رله‌مانتارى ره‌وتى حیکمه له‌دواى توشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه". عه‌لى عه‌بودى سێیه‌مین په‌رله‌مانتارى عێراقه به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستبدات، له‌کاتێکدا په‌رله‌مانتاران(غه‌یدا که‌مبش) و (حسێن ئه‌لزه‌هیرى) دواى توشبوونیان به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى فایزه‌ر دژ به‌کۆرۆنا سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ساڵى داهاتو ده‌گاته عێراق و دو ژه‌مه ڤاکسین بۆ 300 هه‌زار که‌س دابین ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى وت:" وه‌زاره‌ته‌که‌مان پێویستى به 208 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى ڤاکسینى فایزه‌ر دژ به‌کۆرۆنا، چونکه به‌نیازن 9 ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین بکڕن که تێچوى هه‌ر ژه‌مه ڤاکسینێک 12 دۆلاره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ساڵى داهاتو ده‌گاته عێراق و دو ژه‌مه ڤاکسین بۆ 300 هه‌زار که‌س دابین ده‌که‌ن. نزیکه‌ى 10 مانگ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆمپانیاى فایزه‌رى ئه‌مریکى و هاوبه‌شه‌کانى داوایانکرد ئیداره‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى ئه‌مریکا مۆڵه‌تیان پێبدات بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ڤاکسینێک دژ به‌کۆرۆنا، دواى تاقیکردنه‌وه‌شى له‌سه‌ر 40 هه‌زار که‌س له‌چه‌ندین وڵاتى جیهان کاریگه‌رى ڤاکسینه‌که گه‌یشتوه‌ته 95%.، ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌یه‌کى به‌رز تۆمار کراوه بۆ دڵنیابونه‌وه‌ى ته‌واو له‌به‌کارهێنانیدا.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت پرسى مووچه له کێشه سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه و لایه‌نى مرۆیى له‌به‌رچاوبگیرێت و ده‌شڵێت مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى موچه. حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له باره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى (2021) دواخستووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به کێشه‌ى مووچه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک و داوایکردووه پرسى مووچه له کێشه سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که مسته‌فا کازمى داواى کردووه که پرسى مووچه له کێشه سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه و لایه‌نى مرۆیى له‌به‌رچاوبگیرێت و "نابێت کێشه‌ى لایه‌نه جیاوازه‌کان کاریگه‌رى له سه‌ر بژێوى رۆژانه‌ى خه‌ڵک بکات".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى فرۆشتنى نه‌وتى له مانگى رابردوو بڵاوکرده‌وه، که سێ ملیار و 395 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانى کۆمپانیاى نیشتیمانى بۆ فرۆشتنى نه‌وت (سۆمۆ) له مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا، زیاتر له 81 ملیۆن و 262 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه و داهاته‌که‌شى نزیکه‌ى سێ ملیار و 395 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که زیاتر له دوو ملیۆن و 819 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێنراون له کێڵگه‌کانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق و له کێڵگه‌کانى که‌رکوکیش بڕى 78 ملیۆن و 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێ،دراوه. هاوکات ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که به تێکڕا رۆژانه دوو ملیۆن و 709 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌کراوه و به تێکڕا هه‌ر به‌رمیلێک به 41 دۆلار و 77 سه‌نت فرۆشراوه.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵێنیدا هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر لە پێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی یەکەمی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. تێدرۆس ئەدهانۆم گابریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "دەمانەوێت سەرچاوەی کۆرۆنای نوێ بزانین، هەرچی لەتواناماندا هەبێت دەیکەین." راشیگەیاند، رێکخراوەکە بەپەلە تیمێک رەوانەی چین دەکات و هەموو ئەو رەخنە و تۆمەتانەش رەتدەکاتەوە ئاراستەی رێکخراوەکە دەکرێت لەبارەی ئاسانکاری کردن بۆ چین. تائێستا بووەتە هۆی توشبوونی زیاتر لە 62 ملیۆن کەس لە جیهاندا و لەو ژمارەیەش زیاتر لە یەک ملیۆن و540 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى رێکخراوى موجاهیدنى خه‌ڵک تۆمه‌ته‌که‌ى رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى ره‌تکرده‌وه که ده‌ستى له‌تیرۆرکردنى موحسین فه‌خریزاده‌دا هه‌بووبێت. له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، تۆمه‌تبارکردنمان به‌کوشتنى زانایانى ئێران و کاردانه‌وه‌ى ته‌واوى پێکهاته‌ى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه شتێکى نوێ نیه و باسیان له‌وه‌شکرد که" ده‌ستمان له‌کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌دا نییه". دوێنێ عه‌لى شه‌مخانى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى به‌ئه‌نجامده‌رى کرده‌ى تیرۆرکردنى زاناى ئه‌تۆمى وڵاته‌که‌ى تۆمه‌تبارکرد، به‌هاوکارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئیسرائیلی. له‌ساڵى 2004 رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لق ئاشکراى کرد که موحسین فه‌خریزاده به‌رپرسى یه‌که‌مى دروستکردنى بۆمبه له‌ئێران ئێواره‌ى هه‌ینى رابردوو ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه، موحسین فه‌خریزاده، زانا و به‌رپرسى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له کرده‌وه‌یه‌کى تێرۆریستی‌دا له ده‌ماوه‌ندى سه‌ر به تارانى پایته‌ختى ئێران تێرۆرکراوه.
ھاوڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکات و رایگەیاند "تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فه‌خريزاده كه له هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین". لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ين". رۆژی هەینی 27-11-2020 موحسین فەخریزادە، ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران، لە شارۆچکەی ئابسەردی تاران لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا. رووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێران هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی بەزەبری" کرد. دوای ئەو پەیامانەش، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەک کرد دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ هەنگاوێک نەگرنەبەر کە ببێتە هۆی هەڵچوون. فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن کە لەبارەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە بڵاوکراونەتەوە و "داوای دانبەخۆداگرتن دەکەین و جەخت لە پێویستیی خۆبەدوورگرتن لە هەر هەنگاوێک دەکەینەوە کە ببێتە هۆی هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچەکە".