هاوڵاتى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تکرده‌وه باس له چۆڵکردنى بیناکه‌ى و گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێکى دیکه ده‌که‌ن و " باڵیۆزى وڵاته‌که له به‌غدا ماوه‌ته‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن". له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو هێرشى موشه‌کى له دوو کاتى جیاواز کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى باڵیۆزخانه‌که‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه و هیچ زیانێکى لێنه‌که‌وته‌وه. به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى ساڵیادى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه‌وه هۆشدارى دراوه، که ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه‌کانى نزیک له ئێران هێرشى دیکه بکه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که و به تایبه‌تى له عێراقدا. دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که هه‌ر ئه‌مریکیه‌ک له عێراقدا بکوژرێت، ئه‌وا ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت. هاوکات، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریکا باسیان له‌وه‌کردووه، له ئه‌گه‌رى ناچاربوونیاندا، باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر یاخود بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق ده‌گوازنه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ڕایگه‌یاند:" 16 ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنامان کڕیوه و له ئێستادا تیمێک راهێنان ده‌که‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که و به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ هاوڵاتیان به‌کارده‌هێندرێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌کانى پێشووترى کۆرۆناى هه‌یه، به‌ڵام "له بڵاوبوونه‌وه‌دا خێراتره و کاریگه‌ریشى که‌متره". وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق راشیگه‌یاند:"به‌مزووانه دوو تاقیگه‌ى نوێ بۆ ئاشکراکردنى جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا ده‌گه‌نه عێراق. هه‌روه‌ها وتى:" پێویستیان به سێ ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه پزیشکییه‌کان و 160 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌کان پێویستن". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کۆرۆنا له عێراق له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و ته‌نها 191 حاڵه‌ت که دۆخى ته‌ندروستییان خراپه له سه‌رانسه‌رى عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ته‌نها له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردودا، بیست هه‌زار به‌رپرس و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لایه‌ن تورکیاوه ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانى به‌سه‌ر 10هه‌زار که‌سیاندا سه‌پێندراوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له راپۆرتێک‌دا ئامارى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤى له ساڵى 2020دا بڵاوکرده‌وه و تیایدا باسى هه‌ڵمه‌ته‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پێشلکارییهکانى مافه‌کانى مرۆڤى کردوه که له ساڵى 2015وه تا ئه‌مڕۆ له دژى ئه‌ندامان و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په ئه‌نجامدراون. به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌ده‌په، له ساڵى 2015دا سێ هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى پارته‌که‌یان زیندانی‌کراون و له ساڵى 2020دا یه‌ک هه‌زار و 750 ئه‌ندام و به‌رپرسى هه‌ده‌په ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 172که‌سیاندا سه‌پێنراوه. له راپۆرته‌که‌یاندا هاتووه که په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، چوار ساڵ و هه‌شت مانگ، فیگه‌ن یوکسه‌ک دا‌غ؛ ساڵێک و یه‌ک مانگ، ئیدریس بالوکه‌ن؛ 16 ساڵ و هه‌شت مانگ، چاغڵار ده‌میره‌ڵ؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، عه‌بدوڵا زه‌یدان؛ هه‌شت ساڵ و مانگێک و 15 ڕۆژ، گولسه‌ر یڵدرم؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، مو‌سا فاریس ئۆگیولاری؛ نۆ ساڵ، سزاى زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها به پێى ڕاپۆرته‌که، له چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى "روداوه‌کانى کۆبانێ له 6-8ى تشرینى دوه‌م"دا دواى شه‌ش ساڵ، له ئه‌مساڵدا بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ ئه‌ندامانى پێشوى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په ده‌رکرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 25ى ئه‌یلولى 2020دا ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامدا و له بیست که‌سى ده‌ستگیرکراو له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 17 که‌سیاندا سه‌پێنراو سزاى 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنیش به‌سه‌ر له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى (که‌جه‌ده)دا سه‌پێنرا. پارتى دیموکراتى گه‌لان ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شاره‌وانییه‌کان له ڕێگه‌ى سه‌پاندنى "قه‌یوم"ه‌وه له 19ى ئابى 2019ه‌وه ده‌ستیپێکرد و له ساڵى 2020یشدا درێژه‌ى هه‌بووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 37 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و 48 شاره‌وانیى هه‌ده‌په "قه‌یوم"یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، تا ئێستا 17 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په له زینداندان. هه‌ده‌په ناوى ئه‌و هاوسه‌رۆک شاره‌وانیانه‌ى زیندانی‌کراون ئاشکرا ده‌کات که پێکهاتوون له: عه‌دنان سه‌لجوق مزراکلى – ئامه‌د، مه‌لیکه گۆکسو – ئه‌رزرۆم، جیهان کارامان – جۆله‌مێرگ، یڵدز چه‌تین – وان، عه‌زیم یاجان – وان، یه‌عقوب ئاماچ – وان، یڵماز شاهین – وان، گوڵستان ئۆنجو – مێردین، مولکییه ئه‌سمه‌ز – مێردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیک یڵماز – مێردین، عه‌دنان تۆپچو – موش، یاشار ئاککوش – ئیدر، حه‌سه‌ن سه‌فا – ئیدر، محه‌مه‌د ده‌میر – ئێڵح، ئایهان بیلگه‌ن – قه‌رس، شه‌ڤین ئالاجا – قه‌ره‌س. سه‌لیم کاپڵان، جێگرى هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په، له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌کانى دژ به پارته‌که‌یان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات "به شێوه‌یه‌کى فاشیستیانه" هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌یاندا ده‌کات.
هاوڵاتى سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلار‌و دراوه جیهانییه‌کان راگه‌یاند که پێشوازی له دابه‌زاندنی به‌های دینار ده‌که‌ن. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ئه‌و چاکسازییانه به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گره‌نتی سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". توکیر میرزوییف، سه‌رۆکی نێرده‌ی سندوقه‌که له عێراق رایگه‌یاند: "کاریگه‌رییه‌کانی په‌تای کۆرۆنا و دابه‌زینی به‌رچاوی داهاتی نه‌وت مه‌ترسیان دروستکردووه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رده‌وامی چاکسازییه‌کان له قۆناغی داهاتوو، کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌کورت مه‌ودادا". هاوکات، توکیر میرزوییف ئه‌وه‌شى خسته‌روو که سندوقی دراو له ئاماده‌باشیدایه بۆ پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی چاکسازیى که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرتویانه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌کان. سندوقی دراو ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که پێشوازیان له په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 کردووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه که له‌ناویاندا دابه‌زاندنی نرخی دیناربووه.
هاوڵاتى له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا و سنوره‌کانی، پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و میلیشیا چه‌کدارییه‌کانى سه‌ر به تورکیا نوێبوهتهوه و هه‌سه‌ده له هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى دهسهڵاتیایهتى له‌و ناوچه‌یه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، میدیاى سوریا بڵاویکرده‌وه که له نزیک له ناوچه‌که، به چه‌کى قورس له سنوره‌کانى عه‌ین عیسا – رۆژئاڤاى کوردستان پێکدادان رویداوه له‌نێوان شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده و میلیشیاکانى (گروپى چه‌کدارى سوپاى نیشتیمانی) سه‌ر به تورکیا له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کیش له هێزه‌کانى هه‌سه‌ده به ژماره‌یه‌ک میدیاى رایگه‌یاندووه، هێزه‌کانیان له ناوچه‌که به‌ره‌وپێشده‌چن و پشتیوانى مه‌زنیان له‌لایه‌ن پسپۆڕانى بوارى چه‌کى قورسه‌وه بۆ هاتوه له سنوره‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان. هاوکات، رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن، زمانحاڵى سوپاى سوریا ئاشکراى کردووه که پشتیوانى له شه‌ڕڤانان ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داگیرکارییه‌کانى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌یان. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن و 150 ملیار دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن و 260 ملیار دینار کورتهێنانى هه‌یه، پشکى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته نانه‌وتییه‌کان پشکى له‌سه‌دا 12.67 بۆ دیارى کراوه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا به‌فه‌رمى پرۆژه بودجه‌ى 2021 نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌مان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا نه‌یبینن و بڕگه‌و مادده‌کان که تێیدا هاتووه ناتوانن ورده‌کارى پشکى هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دیارى کراوه بیخه‌نه‌روو. هاوکات، ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندام له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه هه‌تا ئێستا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى "بێ به‌رییه" له هێرشه موشه‌کیه‌کانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و به"حه‌رام" ى داده‌نێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى سیاسى له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى Iq Iraqى راگه‌یاند، "ئیسماعیل قائانى دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غداى کردوه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه، وڵاته‌که‌ى به‌ته‌واوى پاڵپشتى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ن و رایگه‌یاندوه، کازمى زۆر به‌سوده بۆ تاران". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، قائانى ئه‌و هێرشانه‌ى به "حه‌رام" ناوبردوه و رایگه‌یاندوه، "ئێمه بێبه‌رین و له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه نین". دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌یانى ئه‌مڕۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسى: "رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردو 20ى ئه‌م مانگه، چه‌ند موشه‌کێک ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌که‌مان کراوه له‌به‌غدا، هه‌ندێکیان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و ئامانجه‌که‌یان نه‌پێکاوه، ده‌زانن ئه‌و موشه‌کانه له‌کوێوه هاتون؟، له‌ئێرانه‌وه هاتون". هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئێرانى کرد که ده‌ست له هێرشه‌کان هه‌ڵگرن و نوسى:" هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک له عێراق بکوژرێت ده‌ستى ئێرانى تێدایه، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".
هاوڵاتى هاوسه‌رى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، باشاک له‌باره‌ى دوا بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاوه ده‌ڵێت " ئه‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌میرتاش کراوه‌نه‌ته‌وه شکستى هێنا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، باشاک ده‌میرتاش له پۆستێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌بێ هه‌رچى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پووچه‌ڵ کرده‌وه". هه‌روه‌ها باشاک له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا وتوویه‌تى " ناکرێت که‌سێک به تاوانبار ناوزه‌د بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاشا ده‌یه‌وێت".( پاشا مه‌به‌ستى ئه‌ردۆغان هاوکات باشاک ده‌شڵێت" ئه‌وه تاوانى راسته‌قینه‌یه که که‌سێک خه‌ڵکانێک له زینداندا ده‌هڵێێته‌وه، به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک". ( ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ تۆمه‌تبارکردنىئه‌ردۆغان ). ئه‌مه دووه‌م جاره دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا ده‌کات. دواى ده‌رچوونى بڕیارى ئه‌مجاره‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى که داوا ده‌کات ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت، دوێنێ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند " ئه‌و داوایه سیاسییه "، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌میرتاش ئازاد ناکرێت.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له توێتێکیدا که وێنه‌ى سێ موشه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه ده‌نوسێت:" هێرشه‌کانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، له‌رێگه‌ى موشه‌کى ئێرانیه‌وه ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که گوێمان له‌وه ده‌بێت که هێرشى زیاتر ده‌کرێته سه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌عێراق. هاوکات ئامۆژگاریى ئێرانیه‌کان ده‌کات و ده‌نوسێت:" هه‌ندێک ئامۆژگاری دۆستانه‌م بۆ ئێران ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک بکوژرێت، ئێمه ئێران به‌به‌رپرسیار ده‌زانین، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".
هاوڵاتى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رییه‌کى زۆریى له‌سه‌ر دۆخى سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى عێراق هه‌بوه، به‌ڵام ئومێده‌وارن له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆنا ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه به زویى کۆتایى پێبێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "له‌ڕاستیدا په‌تاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا زۆر یان که‌م کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موومان داناوه، عێراقیش وه‌کو ته‌واوى جیهان له‌م په‌تایه به‌ده‌ر نییه و بگره کاریگه‌رییه‌کى زۆریشى هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌داخه‌وه کۆڤید-19 بوه‌ته هۆى خراپترکردنى ته‌حه‌دییه سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و ئاسایشییه‌کان که خۆیان هه‌ر پێشتریش له دۆخێکى خراپ‌دا بون". هاوکات ئاماژه به‌وه ده‌دات که" بههاتنهوهى سه‌رى ساڵى تازه و مژده‌ى دۆزینه‌وه‌ى پێکوته (ڤاکسین)یش، هیوایه‌کى زۆرم هه‌یه که ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه به زویى کۆتایى پێ بێت و ببێته به‌شێک له رابردو و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تى چاره‌سه‌رى گیروگرفته‌کان و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لانه‌ى که‌له پێشمانه بڕه‌خسێت". نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که هه‌ڵبژاردن که بۆ ساڵى 2021 دانراوه هه‌لى ئه‌وه بۆ عێراقییه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت که بتوانن ده‌نگى خۆیان بگه‌یه‌نن له‌و کاته‌ى که سه‌رقاڵى داڕشتنى نه‌خشه‌ى سیاسییانن بۆ داهاتو و بێگه‌ردیى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و پابه‌ندبوونى لایه‌نه‌کان پێوه‌ى له‌وپه‌ڕى گرینگیدایه.
هاوڵاتى تورکیا‌و چه‌کداره میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له گوندى میرکان-ى ناوچه‌ى موباتاى عه‌فرین نزیکه‌ى 150 که‌س ده‌رفێنن. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 23ى کانونى یه‌که‌مى 2020،به پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى هاوارنیوز، چه‌کدارانى به‌ره‌ى شامیهى میلیشیاى هاوپه‌یمانى سوپاى تورکیا هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌رماڵى هاووڵاتیانى گوندى میرکان-ى ناوچه‌ى موباتاى عه‌فرین و نزیکه‌ى 150 که‌سیان لهدانیشتوانهکهى ڕفاندووه. چالاکوانان رایانگه‌یاند که چه‌کداره‌کان گونده‌که‌یان گه‌مارۆداوه و دواترههڵیانکوتاوهته سه‌ر ماڵان، گونده‌که‌یان گوله باران کردووه و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر مۆبایل و که‌لوپه‌له‌کانیاندا. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که ئاماژه‌ى به‌وه کردوه تا ئیستا چاره‌نووسى ئه‌و که‌سانه‌ى که رفێندراون دیارنییه و هیچ که‌سێکیان لێ ئازاد نه‌کراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڕیارێکى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکاى ئیدانه‌کرد بهئازادکردنى دوو سه‌ربازى ئه‌مریکى که له‌ساڵى 2007 ده‌ستیان له‌کوشتنى 14 هاوڵاتى عێراقیدا هه‌بووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا هاتووه:" به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌که‌ین و پێمانوایه تاوانى کوشتنى به‌ناحه‌ق له‌م بڕیاره‌دا ره‌چاونه‌کراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیاتى ئیداره‌ى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌هاکانى مافى مرۆڤ، دادوه‌ری، سه‌روه‌رى یاسا یه‌کناگرێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و بڕیاره‌ى تره‌مپ په‌راوێزخستن و به‌که‌مزانینى شکۆمه‌ندى قوربانییه‌کان و هه‌ست و سۆزى خێزان و که‌سوکاریانه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئه‌مریکا به‌دواداچونى ته‌واو بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ن له‌ڕێگاى که‌ناڵه دپلۆماسییه‌کان و داواى پێداچونه‌وه به‌بڕیاره‌که‌دا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى بانگەوازەکەی ئەمدواییەی پیاوی ئایینی خاوەن جەماوەریی عێراق، موقتەدا سەدر، بۆ بنیاتنانەوەی «ماڵی شیعە» کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لەنێو بازنە سیاسییەکانی عێراقداو پێشوازی گەرمی لێناکرێت، بەوپێیەی هەوڵی داوە بۆ بردنەوەی پشتیوانیی جەماوەر بۆ هەڵبژاردنی حوزەیرانی داهاتوو. سەدر لەلایەن چاودێرانەوە تۆمەتبار دەکریت بەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لەڕێگەی ماڵی شیعەوە، هەروەها بانگەوازەکەشی بۆ زیندووکردنەوەی ‹ماڵی شیعە› پێشوازی گەرمی لێناکرێت، چونکە زۆرجار هەڵوێستەکانی خۆی دەگۆڕێت. سەدر بانگەوازەکەی لەپۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا لە 2ی کانونی دووەم بڵاوکردەوە، هەندێک وایان لێکدایەوە بانگەوازێک بێت بۆ گەڕانەوە بۆ قۆناغی ناکۆکی تائیفی و بەرژەوەندیی حزبی، لەکاتێکدا ئەوانی دی بەدەستپێشخەرییەکیان دانا بۆ هاوڕایی سیاسیی زیاتر. سەدر لەتویتەکەیدا وتی «وەک بەرژەوەندی گشتی و بابەتێکی پێویستی دەبینم کەماڵی شیعە رێکبخرێتەوە لەڕێی چەندین کۆبوونەوەی چڕوپڕەوە، لەهەوڵێکدا بۆ تۆمارکردنی بەڵێننامەی شەرەفی ئایدۆلۆژی و سیاسی.» چاودێران دەڵێن داواکەی سەدر لەلایەن زۆرێک لە خاوەن کاریگەرییەکانی شەقامی عێراقییەوە بەگەرمی پێشوازی لێنەکرا، چونکە رەنگدانەوەی ئاراستەیەکی «بەسەرچوو» بوو کە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە بەدروشم و گوتارەکانی رابردوو بۆ بردنەوەی پشتیوانیی جەماوەر. هەروەها بەگومانیشەوە پێشوازی لێ‌کرا، چونکە سەدر زۆرجار هەڵوێستەکانی خۆی دەگۆڕێت. حاتەم فەلاحی شرۆڤەکاری سیاسی، پێیوایە داواکەی سەدر «تائیفەگەرا»نەیە، بەڵام بەچەمکێکی گشتی دەریبڕیوە، وتی ئەوە «دەمانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفری هاوپەیمانێتی تائیفی و لایەنداریە سیاسییەکان». هەروەها وتی لەلوتکەی هێزی خۆیدا لە 2005، ئەمجۆرە لەهاوپەیمانێتی تائیفی ئاکامی کارەساتباری هەبوو، لەکاتێکدا وڵاتەکە کەوتە بازنەیەکی تووندوتیژی تائیفی و ئەمنی و قەیرانی سیاسی و ئابورییەوە. هەوڵدان بۆ کاریگەریدانان لەسەر هەڵبژاردنەکان فەلاحی وتی ئامانجی بانگەوازەکە «کۆنترۆڵکردنی بزووتنەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانە» کە زیاد لەساڵێک لەمەوبەر دەستیانپێکردو تێیاندا سەدر لەمانگەکانی دواییدا دژیان وەستایەوە، کاتێک خۆپیشاندەرانی بە «مناڵ ومەزن» و «جۆکەر» ناوبرد. پشتیوانانی سەدر ئاماژەکەیان وەرگرت کاتێک دەستیانکرد بەسەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی تشرینی دووەم لەمەیدانی حەبوبی لەناسریە. هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران، زۆرێکیان کوشت و بریندارکردو خێمەکانیان سوتاندن. چاودێران پێیانوایە سەدر دەیەوێت رکابەرەکانی و هاوپەیمانەکانی پێشووی یەکبخات، سەرکردەکانی لایەنە چەکدارە شیعەکان و دڵسۆزان بەئێرانیش، بەمەبەستی هەڵبژاردن، بەئامانجی باڵادەستی لەگۆڕەپانی سیاسیی‌دا. فەلاحی هەنگاوەکەی سەدری بۆ «رێکخستنەوەی ماڵی شیعە» بە رێگایەک دانا بۆ «کاریگەریدانان» لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، لەگەڵ بردنەوەی کورسی پێویست بۆ حزبەکەی تا بتوانێت سەرەکوەزیران دیاری بکات. پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق، تەها لەهیبی وتی دەرفەتی سەدریەکان بۆ کاریگەریدانان لەسەر دیاریکردنی سەرەکوەزیران زۆر لاوازە. هەروەها وتیشی «پێناچێت دەستکەوتی هەڵبژاردنیان هەبێت، چونکە کورسیەکانیان لەپەرلەمانی داهاتوودا دەکرێت لە (54)ەوە کەمبکات بۆ کەمتر لە (30) کورسی، بەهۆی ئەوەی درۆ‌و ساختەیی دروشمەکانیان دەربارەی چاکسازیی و شەڕکردن دژی گەندەڵی دەرکەوتووە». تەها لەهیبی پێیوایە ئەمە بانگەوازەکەی ئەمدواییەی سەدر رووندەکاتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان کە هەژموونی زیانبەخشی تاران لە عێراق رەتدەکەنەوە. ئێران هەوڵیشدەدات سەرکردەکانی شیعە پێکەوە کۆبکاتەوەو رێککەوتنی سیاسی و هاوبەشی پێکبهێنن لەسەر بنەمای لایەنگریی تائیفی. لەتشرینی دووەم، چەند سەرچاوەیەک لەهێزی قودسی سوپای پاسداران بە رۆژنامەی جەریدەیان وت کەکۆبوونەوەیەک لەبەیروت بەسەرپەرشتی سەرکردەی حزبوڵڵا حەسەن نەسروڵڵا کراوەو تێیدا سەدرو سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، سەرەکوەزیرانی پێشووتر نوری مالیکی، کۆکردۆتەوە. لەراپۆرتەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئاشتەوایی بووە لەنێوان هەردوولاداو بەهێزکردنی لایەنی شیعەی هاوسۆزی ئێران پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان. لەهیبی وتی «ئەم بزووتنەوەیە شتێکە سەر بەڕابردووەو لادانە لەئاراستە جەماوەرییەکان و بزووتنەوەی لاوان کە لەئەمڕۆدا داوای بنیاتنانی ماڵێکی گشتگیری عێراقی دەکەن کەهەموو تائیفەو لایەنەکان کۆبکاتەوەو مافی هەمووان بپارێزێت». وتیشی «ئەمە مانای عێراقێکی بەهێزو یەکگرتووە کەسەروەری و سەربەخۆیی خۆی پاراستووە، نەک رێدان بەئێران یان هەر وڵاتێکی دیکە کەدەستوەربداتە کاروبارە ناوخۆییەکانی، جیا لەوەش دەبێت هاووڵاتیانی هەست بەسەقامگیری و خۆشگوزەرانی بکەن.» حەزی راستەقینە بۆ تیمارکردن بەگوێرەی عیسام فەیلی، کە وانەی سیاسەت لەزانکۆی موستەنسریە دەڵێتەوە، سەدر حەزێکی راستەقینە هانیداوە بۆ تیمارکردنی دابەشبوونەکانی عێراق. عیسام فەیلی وتی «ئامانجی ئەو پیاوە ئایینیە سەرەتا گەیشتنە بەکۆدەنگی لەنێو شیعەدا، دواتر هەمان دەستکەوت لەنێو لایەنەکانی دیکەدا لەهەوڵێکدا بۆ تیمارکردنی دووبەرەکی پێش هەڵبژاردنەکانی ئاییندە». وتیشی «ئەمە داوایەکی نوێ نییە، کە سیاسی کۆچکردوو ئەحمەد چەلەبی یەکەم کەس بوو برەوی بەو هەڵوێستە دەدا.» ئاماژەشیکرد بەوەی چەند قوتابخانەیەکی جیاوازی بیرکردنەوە هەیە لەنێو شیعەکاندا، کە پەیڕەوی لەمەرجەعی ئاینیی جیاواز دەکەن و بەلیبراڵ یان عەلمانی لەقەڵەمدەدرێن. فەیلی وتی «لەئێستادا خەڵک هاوپەیمانێتیەکی سیاسی‌یان دەیەوێت کە ئەنجامەکانی لەبەرژەوەندیی ئەواندا بێت، جا ناونیشانی هەرشتێک بێت، تێیدا کاربکات بۆ بنیاتنانی دەزگاو خزمەتگوزاریەکانی دەوڵەت.» هەوڵی دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دوای وتەکانی سەدر، وتەبێژی فەرمیی رێبەری رەوتی سەدر لەعێراق رایگەیاند، هیچ لارییەک لەپێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لەدەرەوەی چوارچێوەی ماڵی شیعەدا نییە، جەختیشى کردەوە «سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە». سەڵاح عوبیدی، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق ( 15ی کانوونی یەکەمی 2020) وتی «جارێ زووە باس لەهاوپەیمانێتی بکرێت، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دەرگا کراوەیە لەبەردەم هێزە نیشتیمانییەکان هاوپەیمانێتی لەدەرەوەی ماڵی شیعە پێکبهێنن». هەروەها وتیشی «کۆکردنەوەی ماڵی شیعە نابێت بەمانای دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی تائیفی لەقەڵەم بدرێت». عوبیدی، ئەوەشی خستووەتەڕوو «تەنها لەڕێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە دەتوانرێت سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق دەستنیشان بکرێت». لای خۆشیەوە حەیدەر جابری، بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی موقتەدا سەدر بەئاژانسە عێراقییەکەی وت»موقتەدا سەدر، داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو بەدەربێت لەدەموچاوی کۆن، نابێت گەندەڵکاران رۆڵیان لەوهەڵبژاردنەدا هەبێت، دەبێت هەموویان رادەستی دادگا بکرێن». سەدر؛ سەنگەرگرتن لەخۆپیشاندەران کۆتایی مانگی رابردوو دەیان کەس بریندارکران و چەندانی دیکەش کوژران لەمیانەی پێکدادانی تووندوتیژانەدا (27ی تشرینی دووەم) لەنێوان خۆپێشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەمەیدانی حەبوبی، ناوەندێک بۆ خۆپێشاندانەکانی ناسریە. لەوەڵامی داوای سەرکردەکەیاندا بۆ خۆپێشاندان لە بەغداو باشوری عێراق، لایەنگرە چەکدارەکانی سەدر کۆبوونەوە لەنزیک مەیدانەکە، لەئاکامدا شەڕو پێکدادان لەنێوان ئەوان و ئەو خۆپێشاندەرانەدا روویدا کە لەتشرینی یەکەمی رابردووەوە خۆپیشاندان دەکەن. لایەنگرەکانی سەدر لەشەودا هەڵیانکوتایەسەر مەیدانەکە، تەقەیان لەخۆپێشاندەران کردووەو خێمەکانیان گڕتێبەردان. ناوەندی عێراقی بۆ تۆمارکردنی تاوانەکانی جەنگ، میلیشیاکانی سەدری بەهەڵگیرسانی تووندوتیژییەکە تۆمەتبارکرد، رایگەیاند کەکوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی (75) کەسی دیکەی لە شەڕو پێکدادانەکەدا تۆمارکردووە، کە پەرەیسەندووە بۆ پارێزگاکانی دیکەش. حکومەتی عێراق سەرۆکی پۆلیسی زیقاری لابرد‌و قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەپارێزگاکانی ناسریە، میسان و واست راگەیاند، 28ی تشرینی دووەم دوو فەوجی پۆلیسی فیدڕاڵیشی جێگیرکرد بۆ هاوکاریکردن لەگەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناسریە. حکومەت لیژنەی قەیرانەکانی پێکهێناوە بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و چەند فەرماندەیەکی سوپا‌و پۆلیسی وەک ئەندامی لیژنەکە دیاریکرد. نووسینگەی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی رایگەیاند کە لیژنەکە گەرەنتیکراوە لەڕووی «ئیداری، دارایی و هێزی ئەمنییەوە بۆ پاراستنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان، دامەزراوەکانی دەوڵەت و موڵکی تایبەتی، هەروەها بۆ بلۆککردنی هەرشتێک کە ببێتەهۆی نانەوەی پشێوی.» لیژنەی قەیرانەکە چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ‌و شێخەکانی خێڵەکانی زیقاڕ رێکخست بۆ گفتوگۆکردنی رێوشوێنەکانی گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی و سەپاندنی یاسا لەپارێزگاکە. شارەزای بواری سەربازیی، جەلیل خەلەف شوەیلی وتی «گروپە چەکدارەکان بەربەست دەخەنە بەردەم بەرپرسانی دەوڵەت، لەکاتێکدا بەردەوامن لەچالاکییەکان لەهەڕەشەکردن لەسەقامگیریی وڵاتەکەو سەلامەتیی دانیشتوانەکەی.» هەروەها وتیشی «چەندین رێوشوێن پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ئارامکردنەوەی شەقام، لەنێویاندا دەستگیرکردنی بکوژانی چالاکوانان و خۆپێشاندەران و سزادانی کەسایەتییە گەندەڵەکان، حکومەت پێویستە کاری زیاتر ئەنجامبدات لەڕووی ریفۆرمی ئابورییەوە، کەهەر ئەوەیە خۆپێشاندەران داوایدەکەن.» هاوکات وتی «هیوادارین حکومەت ئەمنیەت تووندتربکات لەپارێزگاکە پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ساڵی داهاتوو، لەکاتێکدا دانیشتوان چاویان لەوەیە نوێنەرانی خۆیان لەکەشێکی ئارام و ئەمیندا هەڵبژێرن.»
هاوڵاتى لقێکی کەتائیب حزبوڵڵا لەم چەند مانگەی دواییدا، بەناوی روبعوڵڵا خۆی نمایشکردووە لەبەغدا لەڕێی کردەی وێرانکاری و تێکدانەوە کەناوەندە میدیایی و سیاسییەکان و چەندین بزنسی بچووکیان کردۆتە ئامانج. ئەندامانی روبعوڵڵا کە زۆرجار تی‌شێرتی رەش لەبەردەکەن، کە ناوی گروپەکە لەپشتەوەی نووسراوە، لەکۆتایی مانگی رابردوودا هێرشیانکردە سەر ناوەندێکی مەساج لەبەشی کەڕادەی بەغداو بەکوتەک لەکارمەندەکانیان دا. ڤیدیۆیەک لە (26)ی تشرینی یەکەم، ئەندامانی میلیشیایەک نیشاندەدات کە بەدوای دوو کارمەندی کچ دەکەون و هێرشی دەکەنە سەر، پێشئەوەی ئاگر لەناوەندەکە بەربدەن و تووڕەیی لەعێراق دروستبکەن. هێرشەکە وەک بەشێک لەهەڵمەتێکی تووند لەقەڵەمدرا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە، لەنێویاندا روبعوڵڵا، کە خۆی ناساندووە بۆ «شەڕ دژی بێئەخلاقی»، ئەو وتارەی بەکاردەهێنرێت بۆ پاساودان بەهێرشەکان بۆ سەر یانە شەوانەکان و دوکانەکانی مەیفرۆشی و ناوەندەکانی مەساج. هەروەها ئەم گرووپە دەستیان هەبوو لەسوتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا، بەپێی وێنەیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئەندامێکی روبعوڵلا دروشمێک دەنووسێت لەسەر دیواری بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا دوای ئەوەی لە 17ی تشرینی یەکەم ئاگری تێبەردرا. میلیشیاکان لەڕێی روبعوڵڵاوە هەوڵیانداوە هێزێکی سەربازیی نائاسایی هاوشێوەی هێزەکانی بەرەنگاریی بەسیج دروستبکەن، کە هێزێکی سەربازیی نائاساییەو سەر بەسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. سوپای پاسداران لە 1980 بەسیجی پێکهێنا بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی شۆڕشی ئێران و کارکردن وەک «پۆلیسی ئەخلاق» لەنێو ئێران‌دا. بەهەمانشێوە، کەتائیب حزبوڵڵا کارەکانی روبعوڵڵاو گروپەکانی دیکە سەرپەرشتیدەکات، وەک «بەرەی ئەبو جەداحە» (واتە چەرخ)، وەک ئاماژەیەک بە ئاگربەردان لەو ناوەندانەی دەیانکەنە ئامانج. ئامانجەکە بڵاوکردنەوەی ترسە میسال ئالوسی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق وتی «ئەم لایەنانە و ئەوانی دی مەبەستیان بڵاوکردنەوەی ترسە لەنێو مەدەنییەکاندا، ئەوانە داردەستی کەتائیب حزبوڵڵان، کەدڕندەترین و تۆقێنەرترین کۆپیی حزبوڵڵای لوبنانیە». ئالوسی وتی «بریکارەکانی ئێران لەعێراق هەڕەشەیەکی جددین بۆسەر پەیکەربەندیی دەوڵەت، چونکە یەکتر تەواودەکەن لەکارو کردەوەدا، کە زیانبەخشن بۆ سەلامەتیی عێراق و ژیانی خەڵکەکەی و کاریگەرییان هەیە لەسەر هەموو رەهەندێکی ژیان». هەروەها وتی «ئەوان ئەو چالاکوانە مەدەنی و رۆژنامەوانانە دەستبەسەردەکەن یان دەکوژن کە دژیان دەوەستنەوە، دەست بەسەر کەناڵە ئاسمانییەکاندا دەگرن و دەیانسوتێنن و هێرش دەکەنەسەر بارەگاکانی حزبە سیاسییەکان». زیاتر وتی «ئەم کردانە شایەتی زیندوون بۆ مامەڵەی تووندڕەوانەیان و هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی بیروڕای ئازاد». ئەم گروپانە ئایدۆلۆژیای ئێرانیان لەخۆگرتووەو پەیڕەوی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن، کە داوای پەیمانی دڵسۆزیی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی. میسال ئالوسی وتی «ئەوانە گروپی تووندوتیژن کەباوەڕیان بەئازادی بیڕوڕا نییەو رێز لە رای جیاواز‌و یاسا‌و رێسا گشتییەکان ناگرن.» روبعوڵڵا بەشداربوو لەئاگربەردان لەبنکەی کەناڵی ئێم بی سی عێراق لەبەغدا، لەمانگی ئایاردا، دوای ئەوەی کەناڵەکە راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو وایان لێکدایەوە کە سوکایەتیکردنە بە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی. لە 31ی ئاب، روبعوڵڵا ئاگری بەردا لە بنکەی کەناڵی ئاسمانی دیجلە و بانگەشەی ئەوەی کرد کەگوایە گۆرانیی پەخشکردووە لەکاتی بۆنەیەکی ئایینی‌دا. لە رووداوێکی هاوشێوەدا، بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاند لەناوەندی بەغدا لە 17ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی هۆشیار زێباری، سەرکردەیەکی ئەو حزبە، داوای‌کرد میلیشیاکان لەناوچەی سەوز دەربکرێن. بەشێک لەسیستمی سەربازیی ئێران ناوی میلیشیای روبعوڵڵا بۆ یەکەمجار لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ساڵی رابردوو دەرکەوت، دوای خۆپیشاندانێک لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە دژی بۆمبارانکردنی بنکەی کەتائیب حزبوڵڵا. عەلا نەشوع شرۆڤەکاری ستراتیژی، وتی»روبعوڵڵا و کەتائیب حزبوڵڵا‌و گروپەکانی دیکەی هاوشێوەیان هەموویان بەشێکن لەسیستمی سەربازیی ئێران». وتیشی «راوێژکارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی سەرپەرشتی ئەم لایەنانە دەکەن و چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن، کە خزمەت بەکارنامەی وێرانکەری ئێران دەکەن لەناوچەکەو پلانەکانی بۆ زاڵبوون و بڵاوکردنەوەی کەشی پشێوی». هەروەها وتی»ئەم چالاکییانە سنووردارنین بەو کارانەی زیان لەبەرژەوەندیەکانی عێراق و سەقامگیریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەدەن و پێشێلکاریی سەروەریەکەی دەکەن، بەڵکو سەردەکێشن بۆ سنووردارکردنی ئازادی و مافە جەماوەرییەکان و بڵاوکردنەوەی تیرۆریزمی هزریش». نەشوع ئاماژەیکرد بەوەی رژێمی ئێران خەڵکی خۆی چەوساندۆتەوە لەوکاتەوەی (40) ساڵ لەمەوبەر هاتەسەر حوکم و لەمڕۆدا ئەزموونی خۆی لەسەرکوتکاری و خراپ مامەڵەکردن بڵاودەکاتەوە لەڕێی داردەستەکانیەوە. روبعوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سعوودیه له‌عێراق ده‌کات له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ی که سه‌ر به‌ئێرانن، ژماره‌یه‌ک له‌و گروپانه به‌یاننامه‌یه‌کیان له دژی ههنگاوێکی سعوودیه بڵاوکرده‌وه، کە هەنگاوەکە بۆ ئه‌نجامدانی کاری وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیکه‌ی یەک ملیۆن هێکتار زه‌وی له‌هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و موسه‌ننا. له‌به‌یاننامه‌که‌دا که‌مانگی رابردوو بڵاویانکرده‌وه، ئه‌و گروپه چه‌کدارانه دووپاتیانکرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتووین، که هه‌ر کارێکی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌کرێته ئامانجی «گروپه هاوپه‌یمانه‌کان»، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و سێ گروپه‌ی به‌یاننامه‌که‌یان راگه‌یاندووه کە یەکێکیان روبعوڵلایە. ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌م دواییانه گروپێکی چه‌کداره میلیشیاکان له‌عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێشتریش به‌رپرسیارێتی خۆی لهههڵکوتانهسهر ژماره‌یه‌ک باره‌گای حزبی و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان راگه‌یاندووه، وێڕای به‌ئامانجکردنی نێرده دیپلۆماسییه‌کان له‌ناو خاکی عێراق، که به‌وته‌ی چاودێران، ئه‌و گروپه میلیشیایه باڵێکی نوێی چه‌کداریی که‌تائیب حزبوڵڵا، نوجه‌با و چه‌ند گروپێکی دیکه‌ی دیاری سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه، وه‌ک گروپه‌کانی «عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و خوراسانی و روبعوڵڵا. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش که له‌لایه‌ن چالاکوانان و پێگه‌کانی سه‌ر به‌و گروپه میلیشیایانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، شاندێکی «روبعوڵڵا» چاوی به شاندێکی «مهجامیع خاسه‌و به‌ره‌ی ئه‌بو جه‌داحه« که‌وتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتوون که «هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ وه‌به‌رهێنانی سعوودیه نییه». به‌یاننامه‌که جه‌ختیشی کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌که‌نه ئامانج. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌مجۆره‌یه که‌گروپه میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی له‌هه‌نگاوه‌کانی کرانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی نێوان عێراق و سعوودیه ده‌که‌ن. روبعوڵلاو عەهدوڵلا پەیڕەوی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن ئێران حەسەن نەسڕوڵایەک بۆ عێراق دادەنێ، کەپیاوێکی شیعەی دڵسۆزی خامنەئییەو گروپێکی نوێی دادەمەزراندوە بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات و کۆمەڵگەش دابەشدەکات بۆ حەق و باتڵ. ھاشم حەیدەری کەپیاوێکی ئایینی شیعە مەزھەبە، مانگی رابردوو بزووتنەوەیەکی نوێی راگەیاند بەناوی عەھدوڵا کەخۆی بەدڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات وەکو روویەکی دیکەی ئێران لەعێراق، چالاکوانە عێراقییەکانیش دەڵێن ئامانجی تێکدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووە. ماوەیەک پێش ئێستا هاشم حەیدەری لەمیدیاکانی عێراقەوە دەرکەوت و بەشێکیان لێکچوواندنیان بۆکرد لەگەڵ حەسەن نەسڕوڵای لوبنانی و سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان، کاتێکیش کە لەناوچەی کازمیەی عێراقەوە بۆ یەکەمجار چاوی راگەیاندنەکانی خرایەسەر وەک حەسەن نەسڕوڵای عێراقی ناوی هێنرا. هەندێک لەمیدیاکانیش ئەو لێکچوونەیان بەشتێکی هەڕەمەکی نەزانی و رایانگەیاند کەپەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوانیاندا هەیە، هەرچەندە زۆرکاری بۆ ئەوە کردووە لقێکی حزبوڵڵا بھێنێتە عێراق، بەڵام رەتکراوەتەوەو رێگەی پێنەدراوە ئەو کارە بکات. وێڕای گروپەکانی دیکە کەپێشتر ناسراون، وەک حزبوڵڵا و عەسائیب و نوجەبا و هەندێک گروپی دیکە، بەڵام بەم دواییانە چەندین گروپی نوێی چەکدار لەعێراق کە بەنزیک لەکۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێن، خۆیان راگەیاندووە، لە رێگەی بەیاننامەو تۆمارە ڤیدیۆکاندا هەڕەشیان لەهێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کردووە، لەوانە روبعوڵڵا، ئەسەحابولکەهف، قەبزەت مەهدی، عسبەت سائیرین. دواترینیان گروپی عەھدوڵایەو سەرکردەکەشی ھاشم حەیدەریە کەجلوبەرگی ھاوشێوەی حەسەن نەسڕوڵا لەبەردەکات و خۆی بەکەسی دڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و چەندین وێنەو ڤیدیۆی خۆی لەگەڵیدا بەم دواییانە بڵاوکردووەتەوە.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا پێشبینى ده‌کرێت سزا نوێیه‌کانى واشنتن بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ڕ کڕینى سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى ئێس-٤٠٠ى رووسى زیانێکى کوشنده بدات لهژێرخانى به‌رگریى تورکیا، له‌کاتێکدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌وه‌ده‌کات هێشتا «ده‌رگامان کراوه‌یه« بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن. دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ١٤ى کانونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠، ئه‌مریکا سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگریى تورکیا‌و سه‌رۆکى ئاژانسه‌که کهئیسماعیل ده‌میره به‌هۆى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-٤٠٠ى رووسى له‌ساڵى ٢٠١٩. پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگرى تورکیا ئه‌و دامه‌زراوه حکومیه‌یه که به‌رپرسیاره له‌دابینکردن و هه‌نارده‌کردنى که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى و گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى به‌رگریى ناوخۆ. مایک پۆ‌مپێیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: «ئه‌مریکا چه‌ندین جار‌و له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌وه‌ى بۆ تورکیا روونکرده‌وه کڕینى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ ئاسایشى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى ئه‌مریکا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و بودجه‌ى به‌رچاو دابین ده‌کات بۆ که‌رتى به‌رگریى رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێگه‌یشتنى رووسیا به‌پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا». پۆ‌مپێیۆ وتیشى سه‌ره‌ڕاى ئاگادارکردنه‌وه‌کان تورکیا سوور بوو له‌سه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌و داواشى له‌تورکیا کرد ده‌ستبه‌جێ «کێشه‌ى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ چاره‌سه‌ر بکات به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا». سزاکان قه‌ده‌غه‌کردنى مۆڵه‌تپێدان ده‌گرێته‌وه به‌و که‌لوپه‌لانه‌ى ئه‌مریکاو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌ر قه‌واره و موڵکێکى دامه‌زراوه‌که که له‌ژێر ده‌ستى حکومه‌تى ئه‌مریکیدا بێت. دوابه‌دواى سه‌پاندنى سزاکان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند، «سزاکانى ئه‌مریکا ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى که‌رتى به‌رگریى تورکیا بوه‌ستێنن و وا له‌و وڵاته بکه‌ن دووباره پشت به‌وڵاتانى تر ببه‌ستێت، ئه‌م بڕیاره هێرشێکه بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى تورکیا». به‌ڵام لهشهممهى رابردوودا، ئه‌ردۆغان به‌تۆنێکى جیاوازتر قسه‌ى کرد و وتی: «ئێمه ده‌رگاکانمان به‌کراوه‌یى جێدێڵین بۆ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى دانیشتن و دانوستانن له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر مه‌رجى یه‌کسان و رازیبوونیان بهئۆڤهرى دادپه‌روه‌رانه«. دوابه‌دواى راگه‌یاندنى سزاکان، دوو بۆچوون له‌تورکیا سه‌ریانهه‌ڵداوه که‌یه‌کێکیان به‌رگریکردن له‌حکومه‌ته و باس له‌وه ده‌کات پێشتریش سزا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ته‌نها روحیه‌تى نیشتمانیى زیاد کردووه‌و ژێرخانى به‌رگرى وڵاته‌که له‌وه به‌هێزتره ئه‌م سزایانه کاریگه‌ریى لێبکه‌ن. به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ى تر پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى یه‌که‌مه‌و شاره‌زایان پێیانوایه سزاکانى ئه‌مریکا گورزێکى کوشنده ده‌دات له‌که‌رتى به‌رگرى تورکیا له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوودا. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا پشتێکى زۆرى به‌ستووه بههاوردهى ئه‌مریکا، به‌پێى راپۆرتێکى یه‌کێتى به‌رهه‌مهێنه‌رانى پیشه‌سازى ئاسمانى و به‌رگریى تورکیا له‌ساڵى ٢٠١٩، ئه‌نقه‌ره به‌به‌هاى یه‌ک ملیار‌و (٤٠٠) ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى له‌ئه‌مریکا کڕیوه، که‌زۆربه‌یان مادده‌ى خام و به‌رهه‌مى نیمچه دروستکراون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا ٤٥٪ى کۆى گشتى هاورده‌کردن پێکده‌هێنێت که سێ ملیار‌و (١٠٠) ملیۆن دۆلار بووه له‌ساڵى رابردوودا. له‌و بڕه (٦٤٨) ملیۆن دۆلارى بۆ هاورده‌ى که‌لوپه‌لى هێزى ئاسامانى بووه، له‌کاتێکدا (٤٦٤) ملیۆنى بۆ فڕۆکه‌ى شارستانى و (١٠٧) ملیۆن دۆلاریش بۆ سیسته‌مى زه‌مینى رۆیشتووه. «سزاکان کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌سه‌دا ٤٠٪ى هاورده‌ى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا که له‌ئه‌مریکاى ده‌کڕێت و ده‌گونجێت کاریگه‌رییه‌کى رووخێنه‌رى هه‌بێت له‌حاڵه‌تى به‌رده‌وامبوونى سزاکان بۆ دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوو»، شاره‌زایه‌کى بوارى به‌رگریى تورکیا، که‌ناوى نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ى بهپێگهى ئهلمۆنیتهرى ئه‌مریکى وت. به‌پێى راپۆرتێکى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانی، سزاکانى ئه‌مریکا کار ناکاته‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى پێشتر بۆ هه‌نارده‌کردن ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، وه‌ک پارچه‌ى یه‌ده‌گى ئێف-١٦ى تورکی، به‌ڵام ده‌کرێت کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌ندین گرێبه‌ستى ساڵانه که به‌هاکه‌یان نزیک ده‌بێته‌وه له‌دوو ملیار دۆلار، که له‌لایه‌ن پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیاوه ئیمزا کراوه. به‌پێى راپۆرته‌که، ده‌کرێت سزاکانى واشنتن کێشه دروستبکه‌ن بۆ پرۆژه‌ى فره ملیار دۆلارى، له‌وانه که‌شتى جه‌نگیى بچووک، فڕۆکه‌ى شه‌ڕى سووک و راهێنانى (هێرجێت)، هه‌روه‌ها فرۆکه‌ى جه‌نگیى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى TFX. جان که‌ساپۆغلۆ، به‌ڕێوەبه‌رى توێژینه‌وه‌ى به‌رگریى له‌ناوه‌ندى تووێژینهوهى ئیدامى تورکى به‌میدڵ ئیست ئاى راگه‌یاندووه، «پاکێجى سزاکان سووک نییه. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا بزووێنه‌رى سه‌ره‌کى پرۆژه به‌رگرییه‌کان و هه‌ماهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تورکیایه که‌خۆى ده‌بینێته‌وه له‌گواستنه‌وه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مهێنانى هاوبه‌ش». که‌ساپۆغلۆ باسى له‌وه‌شکرد که دامه‌زراوه به‌رگرییه‌که‌ى تورکیا له‌ئێستادا «سه‌ده‌ها پرۆژه‌ى سیسته‌مى چه‌ک و گرێبه‌ستى گرانبه‌هاى به‌رگریى به‌ڕێوه‌ده‌بات». له‌ئێستادا پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا کار له (٧٠٠) پرۆژه‌دا ده‌کات، که به‌هاکانیان زیاتره له‌نۆ ملیار دۆلار که‌زۆرێکیان په‌یوه‌ستن به‌مۆڵه‌تى هه‌نارده‌وه. زنجیره‌یه‌ک له‌پرۆژه‌ى ناوخۆیى پشتیان به‌ستووه به‌سه‌ده‌ها سیسته‌مى دروستکراوى ئه‌مریکى و له‌م روانگه‌یه‌وه سزاکان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ له‌باربردنى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا له‌ماوه‌ى درێژخایه‌ندا. به‌پێى وته‌ى شاره‌زا به‌رگرییه‌که‌ى قسه‌ى بۆ ئه‌لمۆنیته‌ر کردووه، پێده‌چێت سزاکان لایه‌نى سێهه‌م، واته وڵاتانى تر، سارد بکاته‌وه لهههماههنگیکردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه تورکییه‌که‌دا. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئه‌لمۆنیته‌ر، هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه کار ده‌که‌نه‌سه‌ر پێویستییه‌کانى بزوێنه‌رى فڕۆکه‌و تانکى تورکى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌پرۆژه‌ى نیشتمانى که‌په‌یوه‌ستن به‌که‌لوپه‌لى گرنگ وه‌ک هه‌لیکۆپته‌رى T-70، فڕۆکه‌ى جه‌نگى TFX، فڕۆکه‌ى راهێنانى (هێرجێت)، که‌شتى جه‌نگى (میڵگێم) و هه‌نارده‌کردنى هه‌لیکۆپته‌رى T129ى هێرشبه‌ر. به‌رپرسانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌مێژه داواى سه‌پاندنى سزا ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا کاتێک له ته‌مموزى ٢٠١٩ یه‌که‌مین پارچه‌کانى سیسته‌مه‌که‌ى پێگه‌یشت، که واشنتن پێیوایه سیسته‌مه‌که ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه نهێنییه‌کانى فڕۆکه‌ى ئێف-٣٥ى ئه‌مریکی. به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامیداوه، تورکیا دوو ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دۆلارى داوه به‌مۆسکۆ له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌دا، که‌پێیوایه پێویستییه‌کى هه‌نوکه‌ییه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ململانێ سه‌ربازییانه‌ى لهدهوروبهرى وڵاته‌که‌یدا هه‌ن و رایگه‌یاندووه هاوپه‌یمانه‌کانى به‌ئه‌مریکاشه‌وه له‌ناتۆ نه‌یانتوانیوه جێگره‌وه‌یه‌کى بۆ دابین بکه‌ن – وه‌ک سیسته‌مى به‌رگرى پایتریۆتى ئه‌مریکى - که لایان قبوڵکراو بێت. له‌ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تیدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ساردبووه له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئهنقهرهداو چه‌ندین جار ڤیتۆى له‌سه‌ر سزا سه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کردبوو به‌هۆى نزیکى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا. شاره‌زایان پێیانوایه ره‌زامه‌ندیى تره‌مپ له‌ئێستادا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر تورکیادا بۆ کێشه دروستکردنه بۆ ئیداره‌ى داهاتووى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ههڵبژیردراوى ئه‌مریکا. جۆن سۆلۆمۆ، ستوونوسى ئاژانسى هه‌واڵى باشورى ئاسیا له‌وتارێکدا نووسیویەتی: «ئه‌و راستییه‌ى که ئه‌مجاره دۆناڵد تره‌مپ سزاى کۆنگرێسى نه‌وه‌ستاند وه‌ک پێشتر له‌سێ ساڵى رابردوودا کردی، ره‌نگه بۆ ئه‌و ئاره‌زووه‌ى بگه‌ڕێته‌وه که‌ده‌یه‌وێت تاده‌توانێت کێشه بۆ جۆو بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو دروستبکات». بایدن که تووڕه‌یى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنیداوه ده‌بێت سه‌رۆکى تورکیا «باجی» کرده‌وه‌کانى بدات دژ به‌کوردو ئه‌و کێشانه‌ى دروستکردووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. له‌لایه‌کى تره‌وه یه‌کێتى ئه‌ورپا چه‌ند سزایه‌کى دژى تورکیا راگه‌یاندووه‌و ئه‌نجێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کهههماههنگى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ توندکردنه‌وه‌ى سزاکان و قهدهغەکردنى فرۆشتنى چه‌ک به‌ئه‌نقه‌ره. تا به‌هارى داهاتوو سزاکان قورس‌تر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مریکاو ئه‌وروپا پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، که ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات زیانێکى زۆر بهئابورى تورکیا ده‌که‌وێت. «ئه‌وکات ئه‌ردۆغان به‌هۆى بێزارى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوکه‌وته داپڵۆسێنه‌ره‌کانى دژى نه‌یاره‌کانى و چه‌وت به‌ڕێوەبردنى ئابورى وڵاته‌که‌ی، ئیتر ناتوانێت ئه‌وه‌نده دژى رۆژئاوا بوه‌ستێته‌وه«، سۆلۆمۆ واى نوسیووه.