هاوڵاتی محه‌مه‌د ساڵح عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسه بۆ كوژراوانی رِووداوه‌كانی دووشه‌ممه‌ی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا رِانه‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه له‌مرِۆوه رِه‌وتی سه‌دری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنی یه‌كه‌می ئه‌وانه." ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له په‌یامێكدا "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ڵێت، "ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له داواكاری خۆیان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌یان له‌كاتێكدا خوێنی خۆپیشانده‌ران هێشتا ده‌رِوات." وه‌زیری سه‌در رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی "بێئابرِوو" و هه‌ڵوێسته‌كانی گرووپه چه‌كداره "بێئابرِووه‌كانم" به‌لاوه سه‌یر نه‌بوو، "كه ده‌ڵێن په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بێئابرِوو." وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و گرووپه چه‌كداره‌كانی بێرِه‌وشتن و ئایینیان نییه، چونكه ئه‌وان سێكوچكه‌یه‌كی بێئابرِوون و نازانن چاكسازی و شۆرِش و ئاشتیخوازی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی چین." له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ده‌ڵێت، داوا له‌ئێران ده‌كه‌م كه حوشتره‌كانی له‌عیراق ببه‌ستێته‌وه، تا رووبه‌ڕووی بارودۆخێك نه‌بنه‌وه كه دوای په‌شیمانی دادیان نه‌دات.
هاوڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی رووداوه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئاژاوه، رووبه‌رِووبوونه‌وه، ناكۆكی، ململانێ و گوێنه‌گرتن له لۆژیك به‌رده‌وام بێت، هه‌نگاوی ئه‌خلاقی و نیشتمانی ده‌نێت و له كاتێكی گونجاو‌دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت. مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندوه، هه‌تا من له ده‌سه‌ڵاتدا بم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیارێتییه‌كانم له به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق نابم. كازمی له نوێترین وتاریدا له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق باسی له‌وه كردووه كه لایه‌ن هه‌بووه ویستوویه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان بكاته به‌شێك له رووداوه‌كان و جه‌نگێكی فره لایه‌نه له‌ئارادایه بۆ لاوازكردنی عیراق و داوای گفتوگۆم كردووه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك سازش بكه‌ن. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و پێویسته دیارده‌ی چه‌كی نایاسایی كۆنترِۆڵ بكرێت. له كۆتایشدا له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز باسی له‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزو ئه‌نجامه‌كانیشی راده‌گه‌یه‌نین.
هاوڵاتی وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ڕونیکردەوە ، مەبەستی موقتەدا سەدر لەوەی کە وتی کوژراو و بکوژ لەدۆزەخدان ئەوانەن پەنایان بۆ چەک بردووە. ڕاشیگەیاندوە، مەبەستیشی لە وشەی مەرجەع، کازم حائیری بووە. ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە روونکردنەوەیەکدا فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وەک بەڵگەیەک بۆ وتەکانی موقتەدا سەدر دەهێنێتەوە کە لەبارەی رووبەڕووبوونەوە لە خۆپێشاندانەکانەوە وتبووی، "بکوژ و کوژراو لە دۆزەخن". لە تویتەکەدا وەزیرەکەی سەدر ڕونیشی دەکاتەوە مەبەست لە وەی کە سەدر وتی کوژراو و بکوژ لە دۆزەخدان وتەی پێغەرمبەری ئیسلامە کە وتوویەتی "هەرکاتێک دوو موسڵمان بە شمشێر رووبەڕووی یەکتربوونەوە ئەوا بکوژ و کوژراو لە دۆزەخدان" یەکەم مەرج لەم بابەتە پەنابردنە بۆ شمشێر، واتە پەنابردن بۆ چەک، کەواتە وتەکەی موقتەدا سەدر روونە هەرکەسێک پەنای بۆ چەک نەبردێت نایگرێتەوە. وتیشی : مەبەست لەبەکارهێنانی وشەی "مەرجەع" کازم حائیری بووە وەڵامێک بووە تایبەت بە دەستبەرداربوونی حائیری لە پۆستی مەرجەعییەت، نەک کشانەوەی شۆرشگێڕان.
هاوڵاتی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وتارێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه جێگه‌ی قبووڵ نییه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا د. به‌رهه‌م ساڵح داوای له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كرد له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در گفتوگۆ بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و به‌شداریكردن له دیالۆگی نیشتمانی. وتیشی: پێویسته گفتوگۆی نیشتمانی جه‌خت له چۆنێتیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و پێكهێنانی حكومه‌ت بكاته‌وه‌و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكرێت. له‌باره‌ی كۆتا هه‌ڵبژادنیشه‌وه له‌عێراق سه‌رۆك كۆمار وتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق ئاواتی خه‌ڵكی به‌دینه‌هێناو پێویسته حكومه‌تی داهاتووی عێراق ته‌واو له‌ئاست خواستی خه‌ڵكی عێراقدا بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در داوایه‌كی ئازایانه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان به داناییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تووندوتیژی كرد‌و جێی ده‌ستخۆشییه. وتیشی: قه‌یرانی سیاسی عیراق كۆتایی نه‌هاتووه‌و پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانه، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌دامه‌زراوه‌كانی وڵات و مه‌ترسی ده‌كرێت جارێكی تر تووندوتیژی سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. د.به‌رهه‌م ساڵح ڕاشیگه‌یاند: پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببنه‌وه و گفتووگۆی ڕاشكاوانه سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن. سه‌رۆك كۆمار جارێكی تر دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك كۆماری عیراق له وتاره‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه پێویسته داخوازی ڕه‌وای هاووڵاتیان بۆ باشتركردنی بژێوی و خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ بكرێت و باسی له‌وه‌كرد: هیچ پۆستێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل باڵا تر نیه.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆی دوای كۆتایی هاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، ره‌حمه‌تی خوا له شه‌هیدانی شۆرِشی ئاشتییانه‌و پرسه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها داوا له خوا ده‌كه‌م سه‌بر و ئارامی به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بدات و شیفای په‌له‌ش بۆ برینداران بنێرێت. سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌رِوو، خوا له‌وانه ببورێت كه چه‌كیان هه‌ڵگرت، داوایان لێ ده‌كه‌م تۆبه‌ی زیاد بكه‌ن و نه‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر كاری له‌و جۆره‌ی داهاتوویان. ده‌قی تویته‌كه به‌وێنه..
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانیش ڕایگەیاند گوتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە، هاوکات دوای وتارەکەی سەدریش ناوچەی سەوز بەرەوچۆڵبوون دەچێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا بكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێننه‌وه، ئه‌وانه به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در. هاوکات وتیشی: داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من. له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه. موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی، " نیشتیمانم بووه‌ته دیلی گه‌نده‌ڵی، داوام نه‌كردبوو خوێن بڕژێت و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵكوو داوام كردبوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه رێكبخرێت، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات من وه‌ك شۆڕه‌ش نایببینم". موقته‌دا سه‌در سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه چه‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه، ئه‌وانیان هانداوه. ده‌شڵێت، " نه‌وه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌در هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خوێن رشتن نییه، چونكه رشتنی خوێنی عێراقیه‌كان حه‌رامه، هه‌ندێك میلیشیات هه‌ن توندووتیژن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جارێكی دیكه كاری سیاسی ناكات، به‌ڵكوو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بده‌ن. لەلایەن خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لەوتارەکەی سەدر کرد و ڕایگەیاند وتارەکەی سەدر هەموو بەپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە. کازمی لەتویتێکدا وتی: وتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە بۆ رێگە گرتن لە پەرەسەندنی تووندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. دوابەدوای وتارەکەی سەدریش، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان زۆرینەی خۆپیشاندەران لەناوچەی سەوزی بەغدا دەستیانکردووە بەکشانەوەو وردە وردە ناوچەکە چۆڵدەکەن. هاوکات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت کە لەدوێنێوە ڕایگەیاندبوو. بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەشەڕو ئاڵۆزییەکاندا زیاتر لە 30 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا (وەفیق سامەڕائی) بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن و یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. وەفیق سامەڕائی ساڵی 1947 لەسامەڕا لەدایکبووە، لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق_ئێران بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن بووەو تاوەکو ساڵی 1994 لەدەستی ئەو ڕژێمە هەڵاتووەو لەڕێگای هەرێمەوە خۆی گەیاندۆتە دەرەوە. ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆککۆماری عێراق، دواتر بەهۆی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکەوە کە تیایدا ئاشکرا دەبێت دەستی لەکۆمەڵکوژی کوردەکان و شیعەکان هەیە ساڵی 2008 جارێکی دیکە عێراق بەجێدەهێڵێت. ڕێکخراوەکانی تایبەت بەبواری ئەنفال، هاوشانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید و نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەپرۆسەی ئەنفالداو بەپلان داڕێژەری ئەو پرۆسەیەی دەزانن.
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هانی لایەنە سیاسیەكان دەدات گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و نیگەرانی دەربڕی لە پشێوییەكانی بەغدادی پایتەخت، هاوکات رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه. لە راگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە ئاڵۆزیەكانی عیراق دەكەن جێی نیگەرانیە بەوەی رێگە نادرێت دامەزراوەكان كاری خۆیان بكەن، ئەمریكا هەست بە نیگەرانی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەكان و هانی هەموو لایەنەكان دەدات بەردەوامبن لە ئاشتەوایی و رێگە بگرن لە كارێك كە ببێتە هۆكاری بەردەوامی و توندوتیژی لێبكەوێتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەشیكردوە، ئێستا كاتی گفتوگۆ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانە، لە دیموكراسیدا مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە رەگەزێكی سەرەكییە، بەڵام پێویستە لەسەر خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوەكان و موڵكی گشتی بگرن كە هی گەل و عیراقەو خزمەتیان دەكات، پێویستیشە رێگە بدەن دامەزراوەكان بەكاری خۆیان هەڵبستن. له‌لایه‌کی تره‌وه جێمس داونه‌ر، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویاندا، به تایبه‌تی هه‌واڵی بوونی قوربانی، وتیشی ئێمه هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندان، خۆیان له توندوتیژی به دوور بگرن. پێویسته خۆپیشاندانیان ئاشتییانه بێت، ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه راكێشانی وڵات به ئاراسته‌ی توندوتیژی، شتێكه شیاوی گه‌لی عێراق نییه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه. جێمس داونه‌ر، ئه‌وه‌یشی نووسیوه، گه‌لی عێراق پێویستی به دامه‌زراوه كاراكانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.ده‌شڵێت هانی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ین له بینا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌وه‌ی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و پارێزگاریش له موڵك و ماڵی گشتیی و بینا حكومییه‌كان بكه‌ن. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین، رێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بگرنه به‌ر و بانگه‌وازیش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گفتوگۆ بكه‌نه پێشینه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و یاساییانه‌ی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان بگرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا بێت.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا لە شاری مێژوویی مەترۆپۆلیس لە قەزای تۆرباڵی سەربە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، بینایەکی گشتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. له‌وباره‌یه‌وه سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی جەلال بەیار و سەرۆکی لیژنەی کنەوپشکنین، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار ئایبەک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکییان راگەیاندووه: لە میانی کارەکانیاندا، نزیکەی ٥٠٠ مەتریان لەو بینایە دەرهێناوەتەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە و هەوڵ دەدەن بزانن ئەو بینایە بۆ چ مەبەستێک بەکار هێندراوە. سەردار ئایبەک بە ئاماژەدان بەوەی کە مەزەندە دەکرێت ئەم بینایە لە سەردەمی رۆما هاوتەریب لەگەڵ فراوانکردنی شارەکە بونیاد نرابێت، وتی: "هەرچەند هێشتا زۆر زووە، بەڵام بە لێکۆڵینەوە لە شوێنناسی "topography" لەوانەیە گۆڕەپانی گشتیی بووبێت. مێترۆپۆلیس یەکێکە لەو شارانەی ئانادۆڵوی رۆژئاوا کە لە مەودایەکی زۆر فراوان دا دەتوانرێت بکرێت بە مۆزایک. لەو بینایەی پێشتر دۆزرایەوە مۆزایکمان لە نزیکەی ٨٠٠ مەتردا دەستنیشان کرد. لەو بینایەیشدا مۆزایک هەن کە دەرخەری هەمان تایبەتمەندین". ئایبەک هەروەها وتیشی: "بیناکە تێپەڕگەیەکی هەیە کە لە سێ پلیکانەی لە بەردی مەڕمەڕ دروستکراو پێک هاتووە. حەوشەی ناوەوەیشی لە بەرد و قوڕ دروست کراوە".
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکرده‌وه فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چه‌کدارانی داعش لە شاری ڕاوەی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه شانەی ئەمنی، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە. ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و بەتەواوی تێك‌شكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە" رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان. ئاشكراشیكرد: ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە. جێگای ئاماژه‌یه له‌ئێستادا پاشماوه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش له ڕۆژئاوای عێراقدا له‌چالاکیدان و ڕۆژانه هێزه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وازهێنانی خۆی له كاری سیاسی راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری و چوونه ناو كۆشكه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها له‌بڵندگۆی مزگه‌ته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كراو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یاندو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌كاتژمێر 3:30 خوله‌ك راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت. له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ئاو بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران ده‌كرد. له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، ته‌ندروسی به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كان نێردرانه سه‌رشه‌قامه‌كان تا ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان برینداری لێكه‌وته‌وه به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن. خۆپیشانده‌ران هه‌ر به چوونه ناو كۆشی كۆمارییه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كان دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان خۆیان گه‌یانده باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد. له‌ئێستاشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش داوای له موقته‌دا سه‌در كرد كه په‌یامێك بۆ خۆپیشانده‌ران بنێرێت و داوایان لێبكات كه دووربكه‌ونه‌وه له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌رانيش كرد كه نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له‌عێراق و به‌هێمنانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و تاوتوێی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان وڵات کرا. هەروەها ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دووپاتیانکردەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و کاروانی دیموکراسی و دەستووری ئەركی هەموو عێراقییەكانە، هەروەک ئەرکی دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانە، هاوکات جەختکرایەوە گفتوگۆ و دانوستانی بونیادنەر تاكە بژاردەیە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرجەم ناكۆكییەكان. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران دەربڕی لەوەی لەم هەفتەیەدا گەڕێكی تازەی گفتوگۆی نیشتمانی دەستپێبكاتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی سەرجەم ئەو بیرۆكە و دەستپێشخەرییانەی پەیوەستن بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، هەروەها جارێکی دیکە داوا لە رەوتی سەدر کرا ئامادەی كۆبوونەوەکانی گفتوگۆی نیشتمانی بن. هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان دووپاتیانكردەوە كە سەرجەم هەوڵەكان بۆ چاكسازی و پەرەپێدانی دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی وڵات بەرز دەنرخێنن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوكات بە پێویستی دەزانن كە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ بگرێت كە پەیوەستن بە بەرجەستەكردنی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر لەسەر ئەرزی واقع. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەشیان بەوەدا كە پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدابن بەوەی لە هەموو روویەكەوە دۆخی وڵات بەرەو هێوركردنەوە بەرن و بارگرژییەكان خاوبكەنەوە و بەر بە ئاڵۆزییە سیاسییەكان بگرن، بەشێوەیەك ژینگەیەكی گونجاو و لەبار بۆ گفتوگۆ و دانوستان بێتەئاراوە و چارەسەری گونجاویش بۆ كێشە جۆراوجۆرەكان بدۆزرێتەوە، هەروەها بە تێروتەسەلیش تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات بكرێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، هاوکات بەگرنگییەوە باس لە لێكنزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان کرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان داوایان كرد هەرچی زووە شەڕی راگەیاندن بوەستێنرێت كە زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندی و سەقامگیری وڵات و ئاسایش و ئاشتەوایی نێوان هاووڵاتییان دەگەیەنێت. لە کۆتاییدا ئامەدەبوانی كۆبوونەوەكە سوپاس و ستایشیی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتی و مەدەنی و رۆشنبیرییەکان كرد كە بە مەبەستی پاڵپشتیكردن لە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی و هێوركردنەوەی دۆخەكە و دۆزینەوەی چارەسەر و تەبایی و یەكڕیزی نیشتمانی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق ئەنجامدراون.
هاوڵاتی دوای وازهینانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در سێ ڕێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به ڕه‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی له به‌رده‌م كۆشی كۆماری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، 1- ده‌ستتێوه‌ردان به ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه له هه‌موو پرسه سیاسی و حكومییه‌كاندا به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگا و هه‌موو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناونیشانه‌كانی تریش . 2- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و ئه‌وانی تر به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه به‌رزبكرێته‌وه. 3- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه كه هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، به پلاتفۆرمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه ڕاگه‌یاندن بڵاو بكاته‌وه یان به‌كاری بهێنێت .
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخات و رایگه‌یاند، "وازهێنانی هه‌میشه‌ییم له كاری سیاسی راده‌گه‌یێنم." ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین تویتیدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌كاروباری سیاسی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات، جگه له مه‌زارگه‌ی ئالی سه‌در، مۆزه‌خانه و ده‌سته‌ی كه‌له‌پوری بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نه‌بێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حائیری ده‌ستبه‌رداری پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت بووه، به‌ڵام شاری نه‌جه‌ف وه‌ك باره‌گاو ناوه‌ندی گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌مێنێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "من جگه له فه‌رمانكرن به‌چاكه و رێگریكردن له‌خراپه هیچی ترم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوومه هه‌وڵمداوه ئه‌و باره لاره‌ی له عێراقدا هه‌یه راستی بكه‌مه‌وه". ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هێزه شیعییه سیاسییانه‌ی به زۆرینه‌ی ره‌ها داده‌نرێن، ئه‌و هیچ هه‌نگاوێكی له به‌رامبه‌ریان نه‌ناوه جگه له‌نزیككردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی تا هه‌ست به ئازاره‌كانی گه‌ل بكه‌ن. له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی ئایه‌توڵا حائیری له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه به ویستی خۆی نه‌بووه و زۆری لێكراوه. ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر كوژرام یان مردم ئه‌وا داوای نزا‌و فاتیحا خوێندنتان لێده‌كه‌م." ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كازم حائیری یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت راگه‌یاندو داوای له‌شوێنكه‌وتووانی كرد بۆ له‌مه‌ودوا ملكه‌چی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران بن. له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حائیریدا هاتووه، به‌هۆی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشییه‌وه، چیدیكه ناتوانێت وه‌ك مه‌رجه‌عێكی ته‌قلیدی به‌رده‌وامبێت، ئه‌مكاره‌ش پێویستی به ته‌ندروست باشی هه‌یه‌و له‌ئێستادا ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه. به‌وێنه.. ده‌قی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە و تیرۆریستێکی دیکەشیان بریندار کردووە. لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم لیوا "عەلی فەریجی" ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بە ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە ھاوبەشەکان لە کەرکوک توانیویەتی خۆکوژێک بکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار بکات لە زنجیرە چیا دۆلان لە قەزای داقوق. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر چاودێری ئاوان ئەنجامدراوە. جێگای ئاماژه‌یه چه‌کدارانی داعش له‌سنوری که‌رکوک و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ناوبه‌ناو هێرشده‌که‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق.
