هاوڵاتی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له دانيشتنى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا كرد. له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و به‌شداريكردنيدا له پرسه و ماڵئاوايى له شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو ئێلێزابێسى دووه‌م، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/9/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى جيهان و به ياوه‌ريى به‌ڕێز باڵيۆزى عێراق له شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له دانيشتنى پرسه‌ى شاژندا كرد كه له وێستمينسته‌ر ئابێ له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو به‌ڕێوه چوو. سه‌رۆك نێچيرڤان ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا گه‌يشته له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام به‌شدارى له ڕێوڕەسمى پرسه و ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خاوه‌نشکۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند.
هاوڵاتی میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ 18ی ئەیلول ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی( بافڵ جەلال تالەبانی) کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد‌و بڕیارە بەبەڵگە وەڵامی هەندێک چەواشەکاری بداتەوە کە دژی یەکێتی کراوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ کتێبەکەی ئەم دواییەی مەسعود بارزانی. بەپێی هەواڵی میدیای یەکێتی لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی کە ئەمڕۆ 18ی ئەیلول لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، تەرخان کرا بۆ کاروباری ڕێکخراوەیی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی، لەم بارەیەوە ڕێ‌و شوێنی پێویست گیرانە بەر. باس لەوەشکراوە بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی داکۆکیکردن لە مێژووی پڕ سەروەری و شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆرشی نوێی ،کۆبونەوە بڕٍیاریدا، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕەوتی ئەو مێژووە لە هەر شێواندن و چەواشەکارییەک ، لە ڕێی بەڵگە و دیکۆمێنتی پشتڕاستکراوەوە داکۆکی لەو مێژووەو سەروەرییەکانی بکرێت. هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ى یه‌كێتیدا، بڕیاردراوه وەڵامی هەموو ئه‌و ناهەقییانە بدرێنەوە کە ماوەیەکە لە ڕێی چەند کتێبێکی چەواشەکارانەوە دەرهەق بە خەباتی مێژوویی یەکێتی و سەرکردەکانی کراون و مێژووی گەلەکەمان و ڕەمزەکانی بەلاڕێدا دەبەن. جێگای ئاماژەیە ماوەیەک پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی به‌رگێكى نوێى كتێبى بارزانى و بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردی بڵاوکردەوە تیایدا باس لە سه‌روبه‌ندى راپه‌رین و ساته‌كانى شه‌رى ناوخۆ ده‌كات و له چه‌ند شوێنێك یه‌كێتى به هۆكارى شه‌ڕو كوشتنى دیله‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، کە ئەمەش بەشێک لەنوسەرانی وکەسایەتییە سیاسییەکانی ناچارکرد وەڵامی بدەنەوە.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ستایشی بنكە جەماوەرییەكانی كرد و ڕایگه‌یاند شانازیتان پێوه‌ده‌که‌م. موقته‌دا سەدر ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە : زۆر شانازی دەكەم كە خوای گەورە بە خۆشەویستی بنكە جەماوەریەكان بەرەكەتی پێبەخشیم و باشترینیان كردوون بە دیار و نیشانەكانی گوێڕایەڵی بۆ ئەوەی لە فەرمان و قەدەغەكردنەكان لانەدەن. ئاماژەی بەوەشكردووە : داواكارم لە خودای باڵادەست لە خۆشەویستی و خزمەتكردنیاندا سەقامگیرم بكات، و وامان لێبكات ئێمە و ئەوانیش بەڕێبازی باوك و باپیرە چاكەكاندا بڕۆین، بۆ ئاشتی و ئاشتەوای) و لە هەموو زیانێك بیانپارێزێت.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەرزرترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات. راگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی کارەبای عێراق لە مێژوویی دامەزراندنییەوە، بەرزترین ئاستی بەرھەمھێنانی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات و لەئێستادا سەقامگیریی بەرز و بەرچاو ھەیە لە دابینکردنی کارەبادا بۆ ھاووڵاتییان. راشیگەیاندووە کە لە میانی رۆژانی داھاتوودا لە رێگای وێستگەکانی سەڵاحەددین، رومێلە، میسان و بەسرە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەزار میگاواتی دیکە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی زیاد دەکرێت. لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لەڕێگای دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی خۆر، ھەروەھا بەیەکبەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا کە دەبێتە مایەی سەقامگیرییەکی گەورە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی. حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستیی هاووڵاتیان، دامەزراوە و کەرتی پیشەسازی پێویستییان بە ٣٠ ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا لە کەمپی هۆلی ڕۆژهەڵاتی حه‌سه‌که فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا ژمارەی ده‌ستگیرکراو و چه‌که ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌کانی لە که‌مپه‌که‌دا ئاشکرا کرد. له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که له کۆتا ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ئاسایشی کوردستانی سووریا بڵاویکردۆته‌وه، ٢٤ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا، ٢٢٦ کەسی ده‌ستگیرکران کە ٣٦ کەسیان ژنی توندڕه‌و بوون؛ گومانیان لێ ده‌کرێت سەر بە شانە نووستووەکانی داعش بن. ئاماژە بەوە کراوە کە ده‌ستیان بەسەر 3 چەکی جۆری ak-47 و چه‌کێکی ئار بی جی و 2 دەمانچە گرتووه، هه‌روه‌ها 25 نارنجۆ و 25 کیلۆگرام له مادەی تەقینەوە و 11 بێدەنگکەر (چەک) 388 گوللە و 10 مه‌خزه‌نی چه‌ک و 9 پشدێنی سەربازییان دەستبەسەرداگرت. ئاسایشى کوردستانی سووریا باسى لەوەش کردوە، جلوبەرگی سه‌ربازی سوپای تورکیا له نێو که‌مپی هۆل دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ل چەندین ئامێری پەیوەندی. هەروەها دوو ژنی ئێزدییان له نێوکه‌مپه‌که‌دا دۆزراوته‌وه و چوار ژنیان له‌ده‌ست ئه‌و توندڕه‌وانه ئازاد کردووه، که بە زنجیر به‌سترابوونه‌وه و نیشانەی ئەشکەنجه‌یان لەسەر جه‌سته بوو. بەپێی ڕاگه‌یندراوه‌که، لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا سێ سەرچاوەی بردنی چەکی بۆ ناو کەمپی هۆل ئاشکرا کران، هەروەها تێوەگلانی بەشێک لە کارمەندانی رێکخراوەکان بەتایبەت رێکخراوی "بەهار" کە هاوکاری هێنانی چەک و پارە بۆ که‌مپ ده‌کرد و ژنانی ئەندامانی داعش به‌قاچاخ ده‌برده‌ده‌ره‌وه. هێزە ئەمنییەکان داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی کرد کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعش بکه‌ن و هاوکاربن لە مه‌له‌فی کەمپی هۆلدا دا‌واشیان کرد وڵاتانی بیانی هاووڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان.
هاوڵاتی باوکی ژینا ئه‌مینی وه‌ڵامی وته‌کانی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی کچه‌که‌ی و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کچه‌که‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌کی نه‌بووه‌و به‌رپرسانی ئێران درۆ ده‌که‌ن. دوای ئه‌وه‌ی ئەحمەد وەحیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاندبوو کە پۆلیس توندوتیژی بەرامبەر بە ژینا ئەمینی نەکردووە و هۆی مردنەکەی بۆ "نەخۆشییەکی سەردەمی منداڵی" گەڕاندووەتەوە. ئه‌مجه‌د ئه‌مینی باوکی ژینا ئه‌مینی ته‌واوی ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێ، "کچەکەم هێچ نەخۆشییەکی نەبوو، ئەوان [بەرپرسانی ئێرانی] درۆ دەکەن". ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، سەرلەبەری ئەو راپۆرتانەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 18ـی ئەیلول) لە میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێران و بە تایبەت قسەکانی ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لەبارەی هۆکاری مردنی کچەکەی، رەتدەکاتەوە. ئەمجەد ئەمینی، بە رۆژنامەی (هەممیهەن)ـی وتووە، "ژینا هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، ئەو کەسانەی دەڵێن کچەکەم پەرکەم یان نەخۆشییەکی دیکەی هەبووە، درۆ دەکەن. قورسترین نەخۆشی ئەو، پەسیوی بووە، ئەو دەنگۆیانە قسەی خۆیانە". سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راپۆرتی پزیشکی داد لەبارەی هۆکاری مردنی ژینا ئەمینی بڵاونەبووەتەوە، بەڵام ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانەکانیدا هەوڵیداوە هۆکارەکە بۆ دۆخی تەندروستی ژینا بگەڕێنێتەوەو وتویه‌تی ئەو خاتوونە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا نەشتەرگەری مێشکی بۆ کراوە. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش که بەرپرسانی ئەمنی ئێران، گرتەی ڤیدیۆیی (ژینا ئەمینی)ـیان لە بنکەیەکی پۆلیسی تاران بڵاوکردووەتەوە. لەو گرتەیەدا تەنها ئەوە نیشاندراوە کە لەناکاو ژینا دەکەوێتە سەر زەوی. باوکی ژینا لەبارەی ئەو فیلمەوە دەڵێت: هەندێ شوێنی ئەو فیلمەی بڵاوبووەتەوە، بڕدراوە. بۆ ئەو کاتەی کچەکەم لە ئۆتۆمبێل دادەبەزێنن، نیشان نادەن. بۆ نیشانیان نەدا لە ناو رێڕەوی بنکەی پۆلیسدا چی روویداوە؟ ئەوان گوشاری دەروونیان بۆ هێناوە و دواجار ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە. هاوکات مەعسومە ئبتیکار، راوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان، لەوبارەیەوە بە ماڵپەڕی (دیدەبانی ئێران)ـی وتووە: ئەو فیلمە بڕدراوە و دوای بڵاوبوونەوەی، کۆمەڵێک پرسیار دروستبووە.
هاوڵاتی بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سی‌و وۆرلدی ئابوری ئەمەریکی کە بۆ ریزبەندی گەورەترین وڵاتە ئابورییەكانی جیهانی کرد عێراق لە پلەی ٤٧ مینی وڵاتانی جیهان و چوارەمی عەرەبیدایە لە ڕووی ئابورییەوە. گۆڤاری سی‌و وۆرلدی ئەمەریکی ڕاپۆرتیکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ١٠٠ وڵاتی جیهانی ڕیزبەند کردووە لە خاوەنی زۆرترین بەرهەمی ناوخۆی بۆ کەمترین بە پێی ئەم ڕیزبەندییە ئەمەریکا بە پلەی یەکەم و عێراق بە پلەی ٤٧ مین دێت . لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە بە كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی، كە ٢٥ ترلیۆن و ٣٤٦ ملیار دۆلارە و چین بەكۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ١٩ ترلیۆن و ٩١٩ ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدایە، ژاپۆن بە چوار ترلیۆن و ٩١٢ ملیار دۆلار و ئەڵمانیا و هیندستان لە پلەى سێیەم تا پێنجەمدان. هەروەها عێراق بە کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ٢٩٧ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار دۆلار لە پلەی ٤٧ی جیهان دایە. سەبارەت بە وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودیە یەكەمی وڵاتانی عەرەبییە و، لە دواى سعودیە ئیمارات بە پلەی دووەم ومیسر بە پلەی سێیەم و عێراق بە پلەی چوارەم دێت دوای ئەویش قەتەرە لە پلەی پێنجامدا. لە کۆتاى ڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی لەجیهاندا ٩٤ ترلیۆن دۆلارە، كە ئەمەریکا خاوەنی زۆرترین پشکە تێیدا دواتریش چین . هەروەها ئابوریی وڵاتانی چین و هیندستان و بەڕازیل ئەو ئابورییانەن، كە خێراترین گەشەیان هەیە لە جیهاندا.
به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره زیاره‌تكاره‌ی كه بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن هاتوونه‌ته عیراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌گشتی له‌عێراق زیادیان كردوه. له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی عێراق راگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردوودا به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر زیاره‌تكار بۆ عێراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ زیادیان كردوه. وتیشی: له‌ماوه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن دا نزیكه‌ی 20 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌و چه‌ندین كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌شێكی زۆری رووداوه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه بووه كه له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه پشتگوێ خراون و زیاد له‌پێویست تیژڕه‌وییان كردوه.
هاوڵاتی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سوریا ده‌ستیپێكرد و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش به‌شداری ناكات. به‌پێی میدیا ڕه‌سمییه‌كانی سوریا، ٧ ھه‌زار و ٣٤٨ ناوه‌ند له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی سوریا ئاماده‌كراون بۆ ده‌نگدان و ٥٩ ھه‌زار و ٤٩٨ كاندیدیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ١٩ ھه‌زار و ٨٦ كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و خۆرھه‌ڵاتی سوریاش رایگه‌یاندووه، رێگه‌ناده‌ن به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان. له سوریا ھه‌زار و ٤٧٠ یه‌كه‌ی ئیداری ھه‌یه و به‌سه‌ر ١٤ پارێزگا و ١٥٨ شار و ٥٢٧ شارۆچكه و ٧٢٦ شاره‌وانی دابه‌ش كراون. بڕیاره ھه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌عات ٧ی ئیواره كۆتایی بێت و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش زیاتر له ٨ ملیۆن ھاووڵاتی سوری له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپان. وێنه.. سایتی سانا
هاوڵاتی سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە فەرمی بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا لە لەندەن دەکرێت لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته لەندەنى پایتەختى بەریتانیا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایە ڕوو کە لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.
هاوڵاتی / ئیمان زه‌ندی هاوسه‌رگیری مسیار له‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێی باس، مامۆستایانی ئاینی رایان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌م هاوسه‌رگیرییه، پارێزه‌رێك ده‌ڵێت: له‌هه‌رێمی كوردستان مسیار كارێكی نایاساییه‌و به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، ئه‌نجومه‌نی باڵاتی فتواش له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگای كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، پزیشكێكی راوێژكاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی باس له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری ده‌كات. موحسین مه‌حمود زه‌ڕایه‌نی، مامۆستای ئاینی سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیری مسیار بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» ئاگاداریه‌ك بده‌م ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت هاوسه‌رگیری مسیار نیه، به‌ڵكو خه‌ڵكیان چه‌واشه كردووه له‌ژێر په‌رده‌ی هاوسه‌رگیری مسیاردا، چونكه وه‌لی ئه‌مر ئاگادار نیه‌و دوو شاهید ده‌هێنن كه له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه رۆژانه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن و ده‌یشارنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاو هیچی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ»، و وتیشی:» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر ئافره‌تێك شوو بكات به‌بێ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئه‌وه ماره‌ییه‌كه‌ی به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵه، زانایان ره‌حمه‌تی خودایان لێبێت به‌حه‌رامیان زانیوه، هه‌ندێكی تریان رێككه‌تون كه فتوای حه‌ڵاڵی ناده‌ن، چونكه كێشه‌كانی زۆره، هه‌ندێكی پێیان ئاساییه»، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه:» كه زانایان ده‌فه‌رموون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماره‌بڕینه‌كه‌ش به‌شه‌رعی ئه‌نجام درابێت شایه‌ته‌كان بشارنه‌وه‌و هیچ مافێك نه‌كه‌وێته سه‌ر زاوا ئه‌و هاوسه‌رگیریه به‌تاڵه، چونكه رێگه خۆشده‌كات بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س كۆمه‌ڵێك رای لاوازیان هێناوه له‌ملاوله‌ولا پینه‌ی ده‌كه‌ن و ژێر به‌ژێر خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن و ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، مسیار بیدعه‌یه‌كی مۆدێرنه‌یه (عه‌سری)ه‌و له‌قورئان و سونه‌تدا باسنه‌كراوه». راشیگه‌یاند:» له‌مسیاردا به‌هێزی پیاو ده‌رناكه‌وێ و خانمان به‌كۆیله ده‌بێت چونكه له‌خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵیدا نیه، كۆرپه له‌بارده‌برێت كه‌گوناحێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته خانه‌ی كوشتنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌لی ئه‌مر پێویستی به‌پاره بێت بۆیه ره‌زامه‌نده، ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی كه شوێن ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتوون با له‌خودا بترسن، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لاوازن و پشتی پێنه‌به‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا». «ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان و زانست‌دا بازیانداوه» له‌به‌رامبه‌ردا د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانكۆ به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» به‌ڕای من باسكردنی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ڵه‌یه، چونكه پێویستمان نیه و نه‌بووه به‌حاڵه‌تیش تا بگات به‌دیارده، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده و قسه‌ی زانایان له‌گه‌ڵ كتێب و زانست‌دا بازیانداوه، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستای ئاینی راستی ئاشكرا بكه‌ین، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگرییه بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراو ئاساییه جا لێره بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام من له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌م ماره نه‌كردووه»، ناوبراو وتیشی:» زۆربوونی قه‌یره‌و رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و ئافره‌ته‌ی تاكه سه‌رپه‌رشتی دایك و باوكیه‌تی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌فه‌ركردنی پیاو هۆكارن، جمهوری زانایان به‌تایبه‌ت له‌لای سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی حه‌نابیله و شافیعیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان رێگه‌پێدراوه، ئه‌و زانایانه‌یش كه به‌درووستیان نه‌زانیوه وه‌كو مالیكیه‌كان نه‌یانگوتووه فاسیده یان باتیڵه به‌ڵكو رێگریان لێیكردووه»، روونیشیكرده‌وه:» لای ئه‌و سێ مه‌زهه‌به‌ی به‌درووستی ده‌زانن ته‌نها بوونی وه‌لی ئه‌مرو دوو شایه‌ت له‌سنووری نهێنی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ته‌نها مالیكیه‌كان كێشه‌یان له‌م ئاشكراكردنه هه‌یه چونكه لای ئه‌وان بۆ ئاشكراكردن دوو شایه‌ته‌كه به‌س نیه، سیغه كاتیه به‌ڵام مسیار تاهه‌تاییه‌و له‌دادگاكاندا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرێت مافی هه‌ردوولا پارێزراو ده‌بێت». هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف گه‌جینه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی ده‌ڵێت:»هیچ په‌ڕاوێكی فه‌رمی بۆ به‌یاساكردنی هاوسه‌رگیری مسیار پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان نه‌كراوه. رۆژی 31/8/2022 ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان فتوای له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیاره‌وه راگه‌یاند كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، داواشكراوه زانایانی ئاینی خۆیان به‌دوربگرن له‌گرێبه‌ستی ئه‌و هاوسه‌رگیریه. هاوكات پرۆفیسۆر د.حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین، به‌پێی رای ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێم هاوسه‌رگیرییه‌كی ناپه‌سه‌نده وه كه‌موكوڕی زۆر تێدایه‌و سه‌رده‌كێشت بۆ هاوسه‌رگیری حه‌رام، هه‌روه‌ها قورئان به‌جائیزی دانانێت ئافره‌ت بڵێت ماره‌یم ناوێت خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆآتُوا النِّسَاءَ ێَدُقَاتِهِنَّ نِحْڵه ۚ فَإِنْ گِبْنَ ڵكُمْ عَنْ شَیْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِیئًا مَریئًا) نیسا‌ء ئایه‌تی (4) واته: ماره‌یی ژنان بڕیاری خودایه‌و فه‌رزه‌و مافی خۆیانه‌و كه‌سێك بۆی نییه رێی لێبگرێت، جا ئه‌گه‌ر به‌پێخۆشبوونی خۆیان شتێكیان له‌ماره‌ییه‌كه‌یان پێبه‌خشین، ئه‌و كاته ئێوه‌ش بیخۆن و نۆشی گیانتانی بكه‌ن»، راشیگه‌یاند:» ماره‌یی ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه ماره‌یی ناوبراو وێنه‌ی ماره‌یی، ماره‌یی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه له‌په‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند درابێت ئه‌وه‌نده‌یه، وێنه‌ی ماره‌یی واته گه‌ر ژنه‌كه ماره‌یی دیاری نه‌كات شه‌رع هه‌ر بۆی دیاری ده‌كات»، ده‌ڵێت:» مسیاركردن له‌شوێنێك بۆ شوێنكیتر جیاوازه رێژه‌كه له‌سلێمانی زیاتره پاشان هه‌ولێر دواتر دهۆك، هه‌موی چاولێكه‌رییه‌و ده‌ڵێین شیعه سیغه‌یان هه‌یه بائێمه‌ش مسیارمان هه‌بێ، راپۆرت له‌به‌رده‌ستماندا بووه له‌یه‌ك كاتدا ئافره‌ت سێ مسیاری كردووه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب زۆر ده‌كرێت و ئاواره‌كانیش ئیستغلال ده‌كرێت». مسیار وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له (سَیر)ه‌وه هاتووه واته رۆیشتن و هاتووچۆ، بریتیه له‌گرێبه‌ستێك له‌نێوان ژن و پیاوێك كه‌سه‌رجه‌م مه‌رج و بنه‌ماكانی عه‌قدی شه‌رعی تێدایه له‌ئیجاب و قه‌بوڵ و بڕی ماره‌یی و دوو شایه‌ت و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه له‌سێ مافی خۆی به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه خۆش ده‌بێت له‌وانه‌ش نه‌فه‌قه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو له‌لای، له‌ڕووی حوكمی شه‌رعیه‌وه زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. یه‌كێتی پیاوانی كوردستان كه له‌ساڵی ٢٠٠٧ راگه‌یه‌ندراوه ئامانجی به‌رگریكردنه له‌مافی پیاوان، بورهان عه‌لی، سكرتێری رێكخراوه‌كه بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» هاوسه‌رگیری مسیار به‌شێكه له‌فره‌ژنی، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌ده‌ره‌وه ئه‌م هاوسه‌رگیریه ده‌كات ژنه‌كانیان ئاگادارن، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی نێر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچكردن و رووداوی هاتووچۆ ته‌نها له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨ بۆ ٣٠ هه‌زار گه‌نج كۆچ بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه دوو هه‌زاریان ره‌گه‌زی مێیه، ئه‌وی تر ره‌گه‌زی نێره»، وتیشی:» مسیارمان پێ باش نیه، چونكه ته‌نها لایه‌نێكی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌ویش جنسیه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش ترسناك نیه كه منداڵ باوك ناناسێت و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌كۆیله‌كردنی ژنیش نیه چونكه ژن خۆی تێیدا بڕیارده‌ره، به‌بڕوای ئێمه مسیار بكرێت به‌یاسا باشتره چونكه پێمان وایه له‌داهاتوودا ببێت به‌پرۆسه‌یه‌كی گرنگ». سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مسیار له‌وڵاتی سعودیه بووه كه ده‌ڵاڵێك به‌ناوی (ساتر غونه‌یم) ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێناوه، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی تر مێژووه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر ده‌گه‌ڕێننه‌وه. هه‌ژار غه‌فور، پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت:» یاسای ژماره پانزه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ له مادده‌ی سێ به‌ڕوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باسكراوه كه‌بریتیه له‌گرێبه‌ستێكی یاسایی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی و یه‌كتر قبوڵكردن و رێز‌و خۆشه‌ویستی، یه‌كتر، مسیار له‌ڕووی یاساییه‌وه كارێكی نایاساییه به‌یاسا رێكنه‌خراوه هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، چونكه دژی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه»، وتیشی:» ئافره‌ت ناتوانێیت هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار بكات ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌ش كاتێك له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو دادگاكان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكهێنابێت»، ناوبراو ده‌ڵێت:» له‌دادگاكان فره‌ژنی قه‌ده‌غه نیه به‌ڵكو سنورداركراوه‌و وتیشی:» ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی ریكلام بۆ مسیار ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه،و پێویسته داواكاری گشتی هه‌ڵوێستی هه‌بێت». د.عه‌تیه حه‌مه سه‌عید، پزیشكی راوێژكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی هاوڵاتیدا ده‌ڵێت:» داخی گرانم نه‌مزانیوه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته كوردستان زۆر دڵته‌نگم به‌ڕاستی، لای من له‌شفرۆشیه به‌به‌رنامه، چۆن ده‌كرێ له‌كوردستان گه‌وره كچێك و بێوه‌ژنێك پیاوێكی نه‌ناسراو بێنێته ماڵ باوكی جوت ببێ له‌گه‌ڵی دواتر بڕوا ئه‌مه قوربانی نه‌بێ چیتره! به‌نهێنیه‌وه سكپڕی بكات و دواتریش پێی له‌بارببات به‌ڕاستی حه‌یاچوونه كورده‌واری بابه‌تی وای تێبكه‌وێت و ده‌بێت حكومه‌ت بێته‌سه‌ر خه‌ت»، وتیشی:» مسیار هاوسه‌رگیری نیه، به‌ڵكو له‌شفرۆشیه، چونكه نازانرێ پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌ت جووت بووه هه‌موو ڤایرۆس و به‌كتریاكانی ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م ژنه‌و به‌و هۆیه‌وه زاوزێی ژنه‌كه تووشی هه‌وكردن ده‌كات و نه‌زۆكی ده‌كات»، ئه‌وه‌شی وت:» رێگری له‌سكپڕبوون چ له‌وله‌ب دانان بێت یان حه‌ب و مه‌نعی ته‌بیعی هه‌مووی كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ژنه‌كه ده‌هێنێت به‌تایبه‌ت حه‌به‌كه، چونكه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ملی زاوزێی ده‌كات، شێرپه‌نجه له‌ئافره‌تی خاوێن كه‌متره«، ده‌شڵێت:» گه‌ر دووجار كۆرپه له‌باربچێت به‌هۆكارێكی سروشتی له‌ژێر ده‌ستی دكتۆر زۆر گرفتی ته‌ندروستی دروستناكات، به‌ڵام ئه‌مانه به‌ئامێری پیس له‌لایه‌ن سسته‌رو مامانه‌وه له‌باریده‌به‌ن، پیسیه‌كه ده‌چێته میزڵدانی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كونبوونی میزڵدان یان كاتی له‌باربردنه‌كه ئامێره‌كه له‌شوێنی میزه‌رۆوه براوه له‌جیاتی زێ، گه‌ر بێت و پێنج جار منداڵ له‌بارببرێت چ به‌كورتاج یاخود حه‌ب خراپترین دۆخی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ژنه ده‌كات». كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر، چالاكی بواری ژنان و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی (ژن، ژیانه مه‌یكوژه) باوه‌ڕی وایه مسیار په‌یوه‌ندیه‌كی (گێڵ فرێندو بۆی فرێند)ی ئه‌وروپایه‌و به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» هاوسه‌رگیری مسیار له‌قازانجی نێردایه، یاساكانمان پیاو سالارانه‌ن و مه‌تاتیانه دایده‌ڕێژن و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه كه به‌و جۆره‌ش بوو ژن قوربانیه»، وتیشی:هیچ كه‌سێك وه‌كو قوربانی لێكه‌وته‌ی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نه‌كردووه‌و تائێستاش ئێمه هیچ سیمینار‌و چالاكیه‌كمان نه‌كردووه چونكه بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه نوێیه‌و نهێنی بوونی ئه‌م پرۆسه وایكردووه ئاگادارنه‌بین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین». هاوكات شیلان حه‌مه‌نوری تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتی وتی:» شێوازی هاوسه‌رگیری مسیار سه‌رجێییه، ئه‌مه‌ش بچوككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان دوو كه‌سه، سێكس به‌شێكی بچووكه له‌پێكه‌وه‌نانی خێزان، له‌م پڕۆسه كاتێك ژن له‌هه‌موو شت خۆش ده‌بێت هۆشیاری نیه، ته‌نها حه‌ڵاڵكردنی له‌شفرۆشیه هیچ ئامانجێكی هاوسه‌رگیری تێدا نیه»، ده‌ڵێت» به‌ری پێنه‌گیرێت ده‌بێته هاوسه‌رگیری یه‌ك كاتژمێری و بازرگانیشی پێوه‌ده‌كرێت»، وتیشی:» له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری باش بناسێنرێت و به‌ربگیرێت به‌فتوادان له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه، حكومه‌ت بژێوی ژیانی خه‌ڵك باش بكات به‌تایبه‌ت ژنان و بیانپارێزێت، ده‌بێت ژنانیش هۆشیارو ئاگاداربن».
هاوڵاتی مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێشی دووەم سبەینێ دووشەمە بەڕێوەدەچێت کە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بۆنە دیپلۆماسییەکانی ئەم سەدەیە و گەورەترین پلانی ئەمنی لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە بۆ پاراستنی رێوڕەسمەکە دانراوە. شاژنە ئێلیزابێس لە وێستمینستەر ئابی لەندەن بەخاکدەسپێردرێت مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١١ بەیانیەوە دەستپێدەکات، وێستمینستەر ئابی لەندەن هەمان ئەو شوێنەیە کە ٧٥ ساڵ پێش ئێستا شاژن تیایدا هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە فیلیپ کردوە، هەر ئەو شوێنەشە کە تیایدا مەراسیمی تاج لەسەردانان و بوون بە شاژنی تێدا ئەنجام دراوە. هەروەها بێجگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یەکێکن لەو ١٠٠ سەرۆکی وڵاتانەی کە بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکەن. ھاوکات جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و "ئەنتۆنی ئەلبانیز" سەرۆک وزیرانی ئوسترالیا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمەکەدا . ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو سەرجەم سیاسەتمەدارەکانی ئەو وڵاتە و ئەندامانی خێزانی شاهانە لە وڵاتەکانی ئیسپانیا وهۆڵەندا و مۆناکۆ و سوید و دانیمارک و بەلجیکا و یۆنان لە پرسەکەدا بەشداردەبن و پێشبینیش دەکرێت نزیکەی 500 کەسایەتی بیانیش ئامادەبن. میدیاکانیش بڵاویانکردوەتەوە، گەورەترین پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا دانراوە.
هاوڵاتی له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، به فه‌رمانی سه‌رۆكی روسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاقیده‌كرێته‌وه‌و نیشانی ئۆكرانیا ده‌درێت. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیا چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش یان له‌ناو خاكی ئۆكرانیا تاقیده‌كرێته‌وه. به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاش له‌و باره‌یه‌وه وتی: مشتومڕێكی به‌رده‌وام هه‌یه له‌ناو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئایا پوتین باوه‌ڕی وایه كه ئه‌و چه‌كه تاقی بكاته‌وه؟ له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سی بی ئێس، هۆشداریدا به روسیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌ختیشیكرده‌وه كه " به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئۆكرانیا جه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر به‌زیانی مۆسكۆ ده‌شكێته‌وه.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داواده‌که‌ن دژ به کوژرانی ژیلا ئه‌مینی داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ده‌قی ڕاگەیاندراوی پەژاک و کۆدار بۆ مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی کوشتنی "ژینا ئەمینی (مەهسا)" بە دەستی هێزەکانی رژێمی دژە ژن و فاشیست لە رۆژی هەینی ٢٥ی خەرمان / ١٦ی ئەیلول کارێکی دژ بە هەموو کۆمەڵگەى ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو کردارە قێزەون و ناپەسەندەی رژێمی فاشیستی ئێران لە دژی ژنان بە تایبەتی ژنانی کورد پێویستی بە هەڵوێستگرتنی ڕادیکاڵ و ئازادیخوازانەى هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە. کێشەى ژن لە ئێران بووە بە گەورەترین کێشە و چووەتە ریزی سەرەوەی هەموو کێشەکانی ئەو وڵاتە. رژێمی ئێستای ئێران بە شێوەیەکی فاشیستی و بە شێوەی سیستماتیک و دڵڕەقانە گوتەزای دژە ژن بڵاودەکاتەوە و برەوی پێ دەدات. ئەشکەنجە، زیندان، لەسێدارەدان و کوشتنی ژنان بووەتە کارێکی رۆژانەى ئەو رژێمە فاشیستە و ئەگەر لەلایەن کۆمەڵگەوە جڵەو نەکرێت، زیان و تێچووی رۆژ لە دوای رۆژ قورس‌تر دەبێت و ئاسایشی هەموان زیاتر دەخاتە مەترسییەوە. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەى ئازادیی ژن بووەتە ناواخن و ناوەرۆکی سەرەکیی شۆڕش بۆ ئازادی و دیموکراسی و گەلانیش ناچار بە بەدیهێنانی ئەو ئازادییە بەهادارەن. بێگومان هەر شۆڕشێک لە بیر و ئەندێشەى ئازادیی ژن و ڕاپەڕین بۆ بە دەستهێنانی بێبەش بێت، زیاتر لە هەموان تووشی داڕمان و ڕووخان دەبێت. ئەمڕۆ پێگەى ژنان لە تێکۆشانی کورد و کۆمەڵگە لە ڕێگای ئازادیی ژنان کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بۆ هەموان ڕوون و ئاشکرایە. کەواتە شۆڕشێک، بە پلەی یەکەم بایەخ بە گوتەزای ئازادیی ژن بدات بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ئەمڕۆ ئازادیخوازیی ژنانی کورد لە عەفرین و کۆبانێ تاوەکو باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و سەقز، بووەتە گەردونی و کوشتنی بێبەزەیانەى ژنانی کورد و بۆ نمونە ژینا ئەمینی قبوڵ ناکرێت. بە خۆشییەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە سایەی تێکۆشانی ئازادیخوازانەى گەلان و لەوانەش گەلی کورد بۆ بەدیهێنانی مافەکان و ئازادییە مرۆییەکانی خۆیان پێداگرتر و هۆشیارتر دەبنەوە و هەوێنی راپەڕینی سەرتاسەری شکڵی گرتووە. رژێمی فاشیست و دژە ژنی ئێران بە پاساوی دەسەڵاتخوازانەى خۆی بە بەردەوامی کرداری پلان بۆ دانراو و سیستماتیک لە دژی هەموو چین و توێژەکان بەڕێوەدەبات، کە بە ئاشکرا ئاسایشی کۆمەڵگە و ژنانی بە تەواوەتی خستووەتە مەترسییەوە. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگەی هۆشیار و بوێری ئێمە پێش بەو دڵڕەقیانە نەگرێت، بە دڵنیاییەوە سبەی درەنگ دەبێت. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی رژێمی فاشیستی ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ئەوە ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و سیاسییە لە پێناو پارێزگاری لە کۆمەلگە و ژنان و بە بە تایبەتی شلێر ڕەسوڵییەکان و ژینا ئەمینییەکانە. شۆڕشی ئازادیی ژنان، ناوەرۆکی شۆڕشی نوێی کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت و تێکۆشان لەو رێگایەدا ئەرکی مرۆیی کۆمەلگەى چەوساوە و ستەملێکراو و گەلانە، سڵاو لەگەلەکەمان و بە تایبەتی خەڵکی سەقز دەکەین، کە دەستیان بە ناڕەزایەتیی دیموکراتیک کردووە".
هاوڵاتی به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاندرا، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک کرا بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان. له‌وباره‌یه‌وه نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه" یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری (12/31) سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت, بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک. ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی ، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان ، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە،ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.