بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی تاران بۆ 38 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە و هاوشانی ئەویش بەهای یۆرۆ گەیشتە 40 هەزار تمەن. رۆژی دوشەممە لەگەڵ گرژبونەوەی دۆخی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێران جارێکی دیکە بەهای دروای دۆلار بەرز دەبێتەوە و نرخی زیڕیش بەرزترین ئاستی خۆی لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە تۆمار کرد. نرخی هەر لیرەیەکی زیڕ لە ئێران کە بە (ئیمامی) ناودەهێنریت لە 18 ملیۆن و 900 هەزار تمەن بۆ 19 ملیۆن و 200 هەزار تمەن بەرز بوە و بە گشتی نرخی زێر لە وڵاتەکە بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە پێی راپۆرتێکی ئابوریی ناوخۆی ئێران تا ئێستا دراوی تمەن 95%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دراوی دۆلار لەدەستداوە. لە سەرەتای سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانەوە بەهای هەر دۆلارێک لە ئێران بە 30 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا بەڵام دوای نزیکەی سێ مانگ لە بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان هەر دۆلارێک هەشت هەزار تمەن بەرزبونەوەی تۆمار کردوە و لە ئێستادا هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی وڵاتەکەدا بە 38 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوڵاتی وەزیری پێشوی دەرەوەی سوید، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سوپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن. مارگۆت واڵسترۆم، وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید دوابەدوای لە سێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوارد لە تویتێکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە و دەشڵێت بەتەنها ئیدانەکردنی دۆخەکە بەس نیە، ئەم لێدوانەی مارگۆت واڵسترۆم هاوکاتە لەگەڵ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا. لەسەروبەندی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕێکەوتنی لەسەر سەپاندنی سزای زۆر قورس دژ بە " کۆماری ئیسلامی ئێران" ڕاگەیاند؛ هەروەها ناوبراو وتیشی ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ پشتگیریکردنی ژنانی گەنج وخۆپیشاندانی ئاشتیانە دەیکات. هەر پەیوەست بە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە گەلی ئێران، ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش کە ئەمڕۆ لە برۆکسلە ڕایگەیاند، کە بەتوندی ئیدانەی لەسێدارەدانی دووەمین خۆپیشاندەری ئێرانی کرد و وتیشی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ گەلی ئێراندایە. ئانالینا بێربوک، لەبارەی ناوەڕۆک ووردەکاری سزاکانی سەر ئێرانەوە وتی، سزاکان زیاتر بۆسەر سوپای پاسداران وئەو کەسانەیە کە دەستیان هەیە لە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆسەر خۆپیشاندەرەکان. مەجید ڕەزا ڕەهنەوارد ئەمرۆ سەرلەبەیانی لەشاری مەشهەد لەسەر شەقام بڕیاری لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا، مەجید ڕەزا دووەمین خۆپیشاندەری ئێرانە کە بە ئاشکرا لە سێدارە درا کە تەنها دوای ٥ ڕۆژ لە لەسیدارەدانی موحسین شیکاری بوو؛ هاوکات دەزگای قەزایی ئێرانیش بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنیەکان وێنەی ساتی لەسێدارەدانەکەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا مەجید ڕەزا دەمووچاوی داپۆشرابوو. مەجید ڕەزا ڕەهنەوارد بەتۆمەتی کوشتنی دوو بەسیج وبریندارکردنی ٤ چەکداری دیکە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێ بەجێکرا. دوای لە سێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوارد، ناڕەزایەتیەکان فراوانتربوون و هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کە یەکێک لە بابەتی کۆبوونەوەکانیان تایبەتکرابە تاوتویکردنی دۆخی ئێستای ئێران وسەپاندنی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران.
میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، هەوڵ دەدەن تورکیا رازی بکەن، دەست لە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) هەڵبگرێت. ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روسی رایگەیاند، کۆبونەوەکانی روسیا لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆخی باکوری سوریا بەردەوامە. میخائیل بۆگدانۆڤ بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، هەوڵ دەدەن تورکیا لە هێرشی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا پاشگەز بکەنەوە. لەلایەکی دیکەوە سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە و سوریاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تورکیا بە پێویستی دەبینێت لەگەڵی کۆبێتەوە. بەڵام روسیا لەگەڵ ئەوەدایە کە پێویستە ئەو پەیوەندیانە لەسەر پاراستنی سەروەری هەردوو وڵات بێت.
هاوڵاتی لەشی مرڤ تەنها لەخانەکانی پێکنەهاتووە، بەڵکوو لە مایکرۆبە سودبەخشەکانی ڕیخۆڵەشی پێکهاتووە بەجۆرێک نزیکەی ٢کگم کێشی لەش پێکدەهێنن لەشی مرڤ لە بلیۆنان خانە پێکهاتووە، لەگەل ئەوەشدا تاکە پێکهێنەری لەشی مرۆڤ نین بەڵکوو چەندان وردە زیندەوەری جیاواز کە لەناو و لەسەر ڕووی لەش دەژین کە بەشێکی زۆریان لەڕیخۆڵەکاندا دەژین نزیکەی ٢کگم لە کێشی لەش پێک دەهێنن وبەشدارن لە تەندرووستی مرۆڤدا. بەپێی توێژینەوەکان وبەڵگە زانستیەکان لەسەر کاریگەری ئەو وردە زیندەوارانە دەرکەوتووە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بە هەوکردنەکانی پەیوەست بە ڕیخۆڵە، سیستەمی بەرگری، توانای هەرسکردن، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لە نوێترین تویژینەوەکاندا باس لە کاریگەری ئەو وردە زیندەوەرانەی ناو ڕیخۆڵەکان دەکرێت لەسەر توانای مەعریفی و مێشک، زانین و توانای مێشک بۆ مامەمەڵەکردن لەگەڵ سترێس و خەمۆکی. جۆن کرایان پڕۆفیسۆر لە زانستی ئەناتۆمی ودەمار لە زانکۆی کۆلێژی کۆرک کە پسپۆڕە لە پەیوەندی نێوان مێشک و ڕیخۆڵە، لەیەکێک لە تاقیکردنەوەکانیدا دەریخست کە لەسەر مشک ئەنجامی دابوو ئەو مشکانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خەمۆکی و سترێسدان ڕێژەی وردە زیندەوەرەکانی ڕیخۆڵەیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە؛ لەمەشەوە هانی دا کەبەدواداچوونی زیاتر بۆ پەیوەندی نێوان ڕیخۆڵە ومێشک بکات. کرایان لەبارەی گرنگی وردەزیندەوەرەکانی ڕیخۆڵەوە باس لەوە دەکات کە ئەگەر خۆراکێکی تەندرووست بخۆیت ئەوا ڕێژەیەکی تەواو وتەندرووست لە وردەزیندەوەرەکانی ناو ڕیخۆڵەت دەبێت وبەتەندرووستی دەمێننەوە، هەربەوهۆیەوەش کە وردە زیندەوەرە سودبەخشەکان کاریگەریان لەسەر تەندرووستی مێشک هەیە ئەوا یارمەتی گەشەی ئاسایی مێشک دەدات وبەپێچەوانەوە کێشە لە وردە زیندەوەرەکانتدا دەبێتە هۆی کێشە لە ڕەفتار و زانین وسیستەمی بەرگریشدا. هەر لەمبارەیەوە لە توێژینەوەیەکی ژاپۆنیدا کە لەسەر کاریگەری وردە زیندەوەرەکانی ڕیخۆڵە لەسەر توانای زیرەکی مرۆڤ و مێشک ئەنجام درا، ئەوەی پشت ڕاست دەکردەوە کە ئەو مشکانەی بەبێ بوونی وردە زیندەوەرەکان گەورەدەبن وەڵامدانەوەیان زیدەڕەوی تێدابووە بۆ فشار و سترێس بەبەراورد بەومشکانەی کە ڕێژەی تەواو لە وردە زیندەوەرەکانیان هەبووە. توێژینەوەکە تاقیکردنەوەیان لەسەر مشکە تەندرووستەکانیش ئەنجام دا وبەکتریای ناسراو بە " لاکتۆبەسیڵەس" بۆ ڕیخۆڵەی مشکە تەندرووستەکان دانا، بەمەش دەرکەوت کە ڕادەی سترێس و دڵيراوکێ تێیاندا کەمتر بووەتەوە. توێژەر وپسپۆڕانی ئەم بوارە باس لەوەدەکەن ڕەنگە بکرێت لەڕێگەی باشترکردنی خۆراکەکانمەوە وردەزیندەوەرەکان تەندرووست بهێڵینەوە وایان لێبکەین تواناکانی مێشکمان باشتر بکەن، هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کەهیشتا زووە بۆباسکردن لەوەی کە هەوڵ بدرێت لەڕێگەی گۆڕانکاریکردن وزیادکردنی وردەزنیدەوەرەکانی ڕێخۆڵە توانای زیرەکی مرۆڤ بەرزبکرێتەوە، بەڵام تاقیکردنەکان بەردەوامن وبەڵگەکانیش بەهێزن وبوارەکەش زۆربەخێرایی پەرەدەسەنێت.
هاوڵاتی کەشتی ئاسمانی ڕەشید کە لایەن سەنتەری بۆشایی ئاسمانی دوبەی بن موحەمەد ڕەشید " ئێم بی ئاڕ ئێس سی " درووستکراوە وکۆمپانیای نیشتنەوەی ژاپۆنی ئەندازیاری "هاکیوتۆ- ئاڕ" بۆ گەڕان بەدوای مانگ درووستکراوە دەگەینرێت، لەجۆری موشەکی سپەیس ئێکس فاڵکۆن لە ١١ی کانونی یەکەم بەرەو بۆشای ئاسمان هەڵدرا. گەشتی کەشتیە ئاسمانیە ڕەشید وزەیەکی کەمی دەوێت و بڕیارە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بگاتە سەرمانگ، کاتێک دەگاتە ئەوێ یەک ڕۆژی مانگ لەوێ بەسەردەبات واتە ( ١٤.٧٥ ڕۆژی سەر زەوی) و ئەرکە سەرەکیەکەی جی بەجێ دەکات. وابڕیارە وڵاتی کەنداو چەند دانە لە ڕۆڤەر و ئۆربیتەر ڕەوانەی سەر مانگ بکات، لەگەڵ ڕۆڤەری دووەمیش بڕیارە لە زووترین کاتدا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بینیشینێتەوە.. کەشتی ئاسمانی ڕەشیدی چوار ویل کە کێشەکەی ١٠کگم لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن کۆمپنایای" ئێم بی ئاڕ ئیش سی" درووستکراوە وبەتەواوی لەلایەن تیمێکی ئیماراتیەوە دیزاین کراوە؛ حەمەد ئەلمەرزووقی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی نوێنەرایەتی مانگی ئیمارات لە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، تیمەکە کاری زۆر باشیان کردووە لە درووستکردن ودیزاینکردنی کەشتیەکە. ئەم کەشتیە ئیماراتیە یەکەم کەشتی ئاسمانیە کە لایەن وڵاتیکی عەربیەوە دروستکرابێت، هاوکات بە ماوەیەکی کەم دێت لەدواین ئەرکی ئارتەمیسی یەکی ناسا بۆ گەڕان ولێکۆڵینەوە لە مانگ. کۆمپانیای جیبەجێکاری ئیماراتی ئاسمانی ئەم هەوڵە وەک هەنگاویک بۆ کارە گەورەکانی داهاتووی لەسەر مەریخ سەیر دەکات، حەمەد ئەلمەرزوقی بەڕێبوبەری گشتی کۆمپانیاکە هیواداریشە تا ساڵی ٢١١٧ یەکەم نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجام بدەن.
هاوڵاتی پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چەکدارێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدەی نێو شاری دهۆک و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. وتیشی کارمەندێکی ئاسایش کۆژراوە و یەکێکی تر بریندارە، ئەو کارمەندەی شەهید بووە ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ـە و خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە. بریندارەکەش ناوی زیندانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا دۆخی جێگیرە. هەروەها هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناو شار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کەناسراوە بە ئاسایشی بەلدە. باسی لەوەشکرد،بەگوێرەی زانیارە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە. هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە وتبووی، یۆنان "بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بە مووشەکی تایفون لێی دەدەین." نیگەرانی یونانی لێکەوتەوە و رۆژنامەی کاتیمێری یونانی لە هەواڵێدا رایگەیاند، بەر لە هەڵبژاردنەکان پێدەچێت ئەردۆغان روداوێک بخوڵقێنێت. رۆژنامەی کاتیمێری باسی ئەوە دەکات کە هەڕەشەکانی تورکیا نوێ نین، بەڵام هەڕەشە نوێکەی ئەردۆغان کە باسی هێرشی موشەکی دەکات، مەترسیدارترە. رۆژنامەکە ئاماژەی بە هەڕەشەکانی پێشووتری مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاشی کردووە کە وتبووی، ' ئەگەری پرچەککردنی دورگەکانی ئیجە بەردەوام بێت، شەوێک لە ناکاودا هەڵدەکوتینە سەریان' و دەڵێت، ناکۆکیەکانی هەردوو وڵات، هەرچەندە لە مێژەیە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکان نزیک دەبنەوە، مەترسیەکانیش لە زیادبووندان. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە هەڵوێستەکانی کە ئەنقەرەی بێزار کردوە، فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی تورکیا و موشەکی تایفون "هێرش دەکەنە سەر ئەسینا". باسی لەوەشکرد، "یۆنان لە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی ئێمە دەترسێت، ئەگەر هێمن نەبنەوە بێگومان لێیان دەدەین".
هاوڵاتی بە پێی هەواڵێکی گاردیان داواکاری گشتی بەلجیکی لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەکات کە گوایە قەتەر هەوڵی داوە کاریگەری لەسەر سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بکات بە بەرتیلدان بە بەرپرسانی پەرلەمانی ئەوروپا، چوار کەسی تۆمەتبار کردووە بە پارە شوشتن و گەندەڵی . ٩/١٢/٢٠٢٢ ئەم مانگە، پۆلیسی برۆکسل دەستی بە لێکۆڵینەوەی دۆسیەیەکی گوماناوی گەندەڵی لەنێو پەرلەمانی ئەوروپا کرد. پۆلیس 16 جێگەی جیاوازی لەو شارە پشکنی و 600 هەزار یۆرۆ دۆزرایەوە، گوایە قەتەر پێشکێشی ٤ بەرپرس و ئەندامی پەرلەمانی کردووە کە یەکێکیان ئێڤا کایڵییە. هەرچەندە نوسینگەی داواکاری گشتی ناوی ئەو چوار کەسەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاگینس فرانس پرێسی ڕاگەیاند ئیڤا کایلی کە وەک یەکێک لە 14 جێگری سەرۆکی پەرلەمان کاردەکات یەکێکە لەو کەسانەی لیکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت. بە گوتەی پۆلیس، قەتەر ویستوویەتی لەو رێگەیەوە دەست بخاتە نێو کاروبار و بڕیارەکانی یەکێتیی ئەوروپا، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندیی خۆیدا بن؛ هەروەها هەوڵیداوە ئەو رەخنانە دابپۆشێت کە باس لە پێشێلکاریی قەتەر بەرامبەر مافی کرێکارە بیانییەکان دەکات. ئەمەشدوای ئەوەدێت، ژمارەیەک سەرچاوە بڵاویانکردۆتەوە کە ئەو کرێکارانەی لە ئامادەکارییەکانی جامی جیهانیی قەتەردا مردوون شەش هەزار و 500 کرێکارن، بەڵام قەتەر دەڵێت، ژمارەکە زۆرە و ئەو کەسانەی مردوون لەنێوان 400 بۆ 500 کرێکاردا بوون. هاوکات کاترین کۆڵۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، "دادگە کاری خۆی دەکات. لێکۆڵینەوە کردن هەمیشە کارێکی باشە بۆئەوەی شتەکان روون بکرێنەوە."
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوە گەنجێکی شاری سەردەشت لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستداوە و بەوەش تا ئێستا نۆ گەنجی ئەو بەشەی کوردستان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی دوشەممە بڵاوی کردەوە؛ گەنجێکی دیکەی کورد بە ناوی شەهریار عادلی- تمەن 27 ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکرابو بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەوە گیانی لەدستداوە. رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردوە ئەو گەنجە لە 22ی مانگی رابردو بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سەردەشت دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنیی و هەواڵگریی شارەکە، هەر لەو بنکەیە بەهۆی ئەشکەنجەدانیەوە توشی خوێنبەربون بوە. شەهریار عادلی چەند رۆژ پێش گیانلەدەستدانی بە دانانی بارمتە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بە مەبەستی چارەسەریی خوێنبەربونەکەی بەڵام بەهۆی کاریگەریی ئەشکەنجەدانەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گیانی لەدەستداوە. بە پێی ئامارەکانی مافەرکانی مرۆڤ تا ئێستا لانیکەم 126کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان بەهۆی ئەشکەنجە و ئازار لە زیندان و بنکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوە.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و سبهی سێشهممهش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری هەرێم نمەباران دەستپێدەکات و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا دەبارێت. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت وپلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى رەوشێکى ناسەقامگیرى کەش و هەوا بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەست پێ دەکات و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا دەبارێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى دهۆک: 15 پلەى سیلیزى کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى سۆران: 13 پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
فەڕەنسا رایگەیاند لەگەڵ ئەڵمانیا خەڵاتی ئەمساڵی مافەکانی مرۆڤیان بەخشیوەتە ژینا ئەمینی و ژنان لە ئێران. باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک رایگەیاند؛ ئەمساڵ خەڵاتی هاوبەشی وڵاتەکەی و ئەڵمانیا بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا بەخشراوەتە ژنانی ئێران و ژینا ئەمینی. پەیامەکەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران بە فەرمی لە ئەژماری تویتەری ئەو باڵیۆزخانەیە بڵاو کراوەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوە. ئەڵمانیا و فەڕەنسا دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان دەیان سزایان بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە بە هۆی ئەو توندویژی وسزا توندانەی بەرامبەر خەڵک و خۆپیشاندەرانی ناڕازیی وڵاتەکە کراوە، هاوکات ئەنجومەنی شارەوانییەکانی پاریس بە کۆی دەنگ ژینا ئەمینیی کرد بە هاوڵاتیی فەخریی پایتەختی فەڕەنسا. ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە (16/9/2022) دوای سێ رۆژ بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەی کەسرا لە شاری تاران گیانی لەدەستدا و بە پێی بەڵگەکانیش دەرکەوتوە لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی شاری تاران توندوتیژیی بەرامبەر کراوە و بەهۆی لێدانەوە توشی جەڵتەی دڵ و خوێنبەربونی مێشک بوە.
هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد بهتۆمهتی فێڵكردن و قۆڵبڕینی هاوڵاتیانو خاوهن ماركێتهكان. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ، دوای تۆماركردنی سكاڵای چهند هاوڵاتتیهك لهسهر تۆمهتبارێك كه دهچێته دووكانو ماركێتهكانیانو بهفێڵ و لهژێر بیانوی جۆراوجۆردا پارهیان لێوهردهگرێت و بۆیان ناگهڕێنێتهوه، سهرهنجام توانرا تۆمهتبار بدۆزرێتهوه و لهلایهن مهفرهزهكانی نوسینگهی ڕۆژههڵاتی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان دهستگیربكرێت. ڕاشیگەیاند ، تۆمهتبار (ب، ع، م) لهدایكبووی 1988 لهبهردهم دادوهردا دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو لهئێستادا بهبڕیاری دادوهر ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه. ئاماژەیان بەوەشکرد ، تۆمهتبار پێشینهی تاوانی ههیه و لهچهند بنكهیهكی تری پۆلیس سكاڵای یاسایی لهسهر تۆماركراوه بهتۆمهتی فێڵكردنو قۆڵبڕینی هاوڵاتیان.
هاوڵاتی سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی یەکشەممە 11-12-2022 لە پارێزگای سامسون رایگەیاند، بەرهەمهێنانی مووشەکی تایفون لەلایەن تورکیاوە یۆنانی تۆقاندووە و ئەوان دەڵێن دەگاتە ئەسینا. دەشڵێت، یۆنان "بەم شێوەیە بەردەوام بن، بە مووشەکی تایفون لێتان دەدەین." رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە هەڵوێستەکانی کە ئەنقەرەی بێزار کردوە، فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی تورکیا "هێرش دەکەنەسەر ئەسینا". باسی لەوەشکرد، "یۆنان لە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی ئێمە دەترسێت، دەوترێت لەوانەیە ئێمە ئەسینا بە ئامانج بگرین.. ئەگەر هێمن نەبنەوە (واز لە ئیستفزازکردنمان نەهێنن) بێگومان ئێمە لێیان دەدەین". لەبارەی فڕۆكهی شهڕكهری بێفڕۆكهوانی بایراكتار كزڵئهلما، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا له ماوهی مانگێكدا كزڵئهلما دەفڕێندرێت و "شاكارێكی زۆر نایاب دهبێت". ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەی نزیکەی دو مانگە لە زۆرینەی وتارەکانیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزاییەکانی روسیا و ئەمریکا، لەم کاتەدا ئەنقەرە لەو هەوڵەی پاشەکشەی کردوەو بەڵام بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو ناوچەیە بە تایبەت ئەو شوێنانەی خەڵكی مەدەنی تێدایە .
هاوڵاتی دەستنوسێکی واژووکراوی چارلس داروین کە جەخت لەسەر پەرەسەندن دەکاتەوە نرخی پێوانەیی تۆمارکرد و بەبڕی ٧٧٩ هەزار پاوەند لە سۆزێبی فرۆشرا. پارچە کاغەزیکی بەڵگەنامەیی دەستنوسی چارلس داروین کە واژۆی ئەو زانایەی لەسەرە لەکۆتاین داواکاری لە سۆزیبی فرۆشرا بە بڕی٧١٩ هەزار پاوەند کە دەکاتە ٨٨٢ هەزار دۆلار، ئەمەش زۆرترین نرخ بووە کە هەتاوەکوو ئێستا بۆ بەرهەمێکی چارلس داروین درابێت؛ کۆتایین بەڵگەنامەی چارلس داروین کە پێشتر فرۆشرابێت نزیکەی ٤٠٠ هەزار پاوەند بووە. دەستنوسەکە بەڵگەی یەکلاکەرەوەی چارلس داروینە سەبارەت بە بنەڕەتی جۆرەکان وتیۆری پەرەسەندن ،چارلس داروین ئەم دەستنوسەی دوای ٦ ساڵ لە بڵاوبونەوەی کتیبی بنەچەی جۆرەکان بۆ گۆڤاری ناوداران لە ساڵی ١٨٦٥ نوسیبوو، لەکاتەدا باوترین ڕەخنە کە رووبەڕووی دەبۆوە ئەوە بوو کە چارلس داروین تیۆریەکەی نەیتوانیوە بنەچەی جۆری خۆی بدۆزێتەوە. چارلس داروین ئەم داواکاریەی گۆڤارەکەی وەک دەرفەتێک بۆ وەڵامدانەوەی گومانەکانی سەری بەکارهێنا، لەوبارەیەوەش دانی بەوەدا نا کە راستە بەڵام ئەمە پەیوەندی بە بۆچونەکانیەوە نیە لەسەر تیۆری پەرەسەندن وچۆنیەتی فرەیی بوونی جۆرەکان لەسەر زەوی، هەروەک چۆن ئەگەر لە جەوهەری هێزی کێشکردنی نیوتن تێنەگەین، بەڵام بەدڵناییەوە هێزی کێشکردن کاری کردووە وسەلمێنراوە. دەقی دەستنوسەکە:- ئێستا هەموو ڕاستیە گرنگەکان وگریمانەکانم لایە، کە بەتەواوی بڕوایان پێهێناوم کە جۆرەکان لەماوەیەکی دوودریژی ڕەچەڵەکدا بەهۆی پاراستنیان یان هەڵبژاردنی سروشتیەوە گۆڕانێکی زۆر کەم وگونجاوی دوا بەدوای یەکەوە گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. پێم وانیە تیۆریەکی هەڵە بەڕاستی ئەوە ڕوون بکاتەوە، وەک ئەوەی کەپێموایە تیۆری هەڵبژاردنی سروشتی ڕوونی دەکاتەوە، وەک چەند بابەتە ڕاستیە گرنگەکان لەسەرەوە دیاری کراون. ئەوە ناڕەزایەتیەکی هەڵەیە کە تاوەکوو ئێستا زانست هیچ تیشکێک نەخاتە سەر کیشەی زۆر باڵای جەوهەر وبنەچەی ژیان. کێ دەتوانێت لە کڕۆکی ڕاکێشانی هێزی کێشکردن بکۆڵێتەوە؟ ئێستا کەس ڕەخنە ناگرێت لە بەدواداچوونەکان بۆ ئەنجامی دەرئەنجامەکانی ئەم پێکهێنەرە نادیارانەی هێزی ڕاکێشان، هەروەک چۆن پێشتر لیبنیتز نیوتنی بە هێنانی تایبەتمەندی جادوویی وموعجیزە بۆناو فەلسەفە تۆمەتبارکرد.
دەزگای داد لە ئێران گەنجێکی دیکەی بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارە دا و رایگەیاند؛ ئەو کەسە تۆمەتبار بوە بە کوشتنی دو ئەندامی سوپای پاسداران. پێگەی (میزان)ی سەر بە دەزگای داد ئێران بڵاوی کردەوە؛ بەرەبەیان رۆژی دوشەممە کەسێکی بە ناوی مەجیدڕەزا رەهنەورد لە شاری مەشهەد لەسێدارە داوە. بە پێی راگەیەنراوی دەزگای داد لە ئێران، رەهنەوەرد تۆمەتی کوشتنی دو ئەندامی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران و بریندارکردن چوار ئەندامی دیکەی خراوەتە پاڵ و دوای یەکلایی بونەوەی دۆسیەکەی سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێ کراوە. مەجیدڕەزا رەهنەوەرد لەدایکبوی شاری مەشهەد لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران بوە و یەکێک لە وەزرشکارانی دیاری شارەکەی بوە. پێشتریش دەزگای داد موحسین شکاری لە شاری تاران بە تۆمەتی بەشدارییی لە خۆپیشاندانەکان لەسێدارەدا و ئەوەش کاردانەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان و نەتەوەیەکگرتوەکانی لێکەوتەوە و شەوی رابردوش سزای لەسێدارەدانی گەنجێگ بە ناوی ماهان سەدرات دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر راگرت.
