هاوڵاتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كێتی و پارتی دژی یه‌ك نین و ته‌نها له‌بۆچوونه‌كانیاندا جیاوازیان هه‌یه. وتیشی: تائێستا نه‌مبیستووه یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتبن، به‌ڵام ئێمه‌و پارتی له‌په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان و هه‌روه‌ها له‌جه‌نگی دژی داعش پێكه‌وه‌ین . ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی داهاتووی عیراق رێكه‌وتوون، كه خۆی له ئه‌منیه‌ت و چارسه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و عێراق و به‌گشتی به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی حكومه‌ت رێككه‌وتوون. له‌باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه وتی: هه‌موومان پێكه‌وه بڕیاری ریفراندۆممان دا‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه عێراق له‌هه‌رێمی زه‌وت كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه هاوبه‌ش بوو، كه دژ بوو.
هاوڵاتی قائیمقامی قه‌زای ماوت رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند شوێنێك كه ده‌كه‌ونه سه‌ر گوندی گه‌ڵاڵه به‌چرِی له‌لایه‌ن فرِۆكه‌وه بۆردومان ده‌كرێن. كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، ئێستا سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له ژێر بۆردومانێكی قورسدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌م شوێنانه كه ده‌كه‌ونه سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له‌لایه‌ن فرِۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه به قورسی بۆردومان كراون. كامه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه بۆدورمان ده‌كرێن و رایگه‌یاندوه، ئه‌و شوێنه‌ی كه به ترشه‌كه ناسراوه كه ده‌كه‌وێته 4 تا 5 كیلۆمه‌تر سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌وه دوجار بۆردمان كراوه، هه‌روه‌ها باسكی قه‌لێ ده‌كه‌وێته نێوان گه‌ڵاڵه‌و سه‌فره‌و نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دووره، له‌گه‌ڵ دۆڵی كڵاوه كه ته‌نها 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دوره‌و دۆڵی كوێره كانیش بۆردومان كراون.
رۆژی 28-9 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو تیادا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەكاردەكێشێتەوە. بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڵاوكراوەتەوە، كۆبونەوەكە بۆ دوو مەبەستە یەكەمیان، دەنگدانە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پۆستەكەی، دوەمیشیان هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە. هەر بەپێی كارنامەكە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
عه‌مار عه‌زیز رۆژی شه‌ممه به‌رواری 24 ئه‌یلولی 2022 له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن ماف له‌چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه‌یان پێكهێنا". له‌باره‌ی ئامانجی پێكهێنانی گروپه‌كه‌وه به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی دیاری پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت: "كاركردن بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و یاسایی، رێكخستنی توانایی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌یداكردنی پشتگیری ئه‌وانی تر بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مافی ماف خوراوان، له رِێگای په‌یوه‌ندیكردن به دامه‌زراوه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق". به‌ده‌ل به‌رواری وتیشی: "مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2015 به هۆكاری جیاواز هه‌مووی یان به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی پاشه‌كه‌وت یان برِیوه، كه‌له ئێستادا پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 15 ترلیۆن دیناری عێراقی بێت. به‌هۆی نارِوونی دیدگای لایه‌نه فه‌رمیه‌كان له‌ئاستی هه‌رێم و عێراق گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه له ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆمه‌ڵێك رێگاچاره پێشنیار ده‌كات و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌ن ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گروپه‌كه.
هاوڵاتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له ٦٢٨ ملیۆن دۆلار قه‌رزی ساڵانی پێشووی كۆمپانیاكانی نه‌وتی داوه‌ته‌وه. به‌وپێیه‌ی له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بڕی ٢٠٦،١٠٤،٦٢٦ هه‌زار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له سێ مانگی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕی ٤٢٢،٤٦٥،٥٧٦ هه‌زار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێکی نوێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات کە تیایدا "دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %١٤ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت" وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین رووپێوی کە لەبەردەستیاندایە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ٥ملیۆن ٨٨٤ هەزار و ٢٣کەسە، کە ئەوەش رێژەی %١٤ی دانیشتووانی هەموو عێراق دەکات. بەپێی نووسراوەکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی دهۆک یەک ملیۆن و ٤٣٢هەزار و ٣٢٦ کەسە و رێژەی %٣.٤ دانیشتووانی عێراقە. هەروەها ژمارەی دانیشتووانی هەولێر، دوو ملیۆن و ٥٥ هەزار و ٤٤٨ کەسە کە دەکاتە %٤.٩ ژمارەی دانیشتووانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانیش، دوو ملیۆن و ٣٩٦ هەزار و ٢٠٦ کەسە ئەمەش دەکاتە رێژەی %٥.٧ی دانیشتووانی هەموو عێراق. ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی خەملاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ بە نزیکەی شەش ملیۆن ٢٠٠هەزار کەس خەملێندراوە، ئەمەش دەکاتە %١٥.٣ دانیشتووانی عێراق کە بە ٤٠ ملیۆن و٢٠٠ هەزار کەس خەملێندراوە.
هاوڵاتی لە شەقامی مەولەوی سلێمانی دزی لە دوکانێکی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل کرا سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر ٢ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دزی لە دووكانێكی مۆبایل فرۆشی شەقامی مەولەوی كراوە، بەپێی قسەی دووکاندارەکە "60 مۆبایلی لێ دزراوە". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كرد جگەلە پاسەوانی بازاڕەكە لەو شەقامەدا كامێرەی چاودێریش هەیە "بۆیە بەڵگەی پێویست لەبەردەستە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی تاوانەكەیان كردووە." ئەو دووکانەی دزییەکەی لێکراوە، کڕین و فرۆشتنی مۆبایلی دەستی دوو دەکات، ئەو مۆبایلانەی لێی دزراون لە جۆرەکانی (ئایفۆن، سامسۆنگ گالاکسی، شاومی و ئۆپۆ) بوون و بەهاکەیان مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 30 هەزار دۆلار. جێگەی باسە شەقامی مەولەوی، یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی سنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر (بازاڕ، قەیسەری، مۆڵ و دووکان)ی لەسەرە، بەشێك لە شەقامەکەش تایبەتە بە فرۆشتنی ئامێرەکانی مۆبایل و پێداویستییە ئەلیکترۆنییەکان.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند لەگەڵ دەستپێککردنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکەی ئەمەریکا جگە لە پێدانی چەک و کەرستەی سەربازی بەڵکو هاوکاریی دارای وڵاتەکەشی دەکات بەو پێیەی مانگانە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ناردون. سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕوسیاش بۆ کردنی ڕاپرسی لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بڕیار بدەن بخرێنە سەر روسیا ڕایگەیاند: ئەگەر روسیا لە رێگەی راپرسییە ساختەکانەوە بیەوێت تەنھا بستێکی خاکی ئۆکراین بخاتە سەر وڵاتەکەی، ھیچ جۆرە گفتوگۆ و دانووستانێک لەنێوانیان نامێنێت و رێککەوتنیش لەنێوانیاندا زۆر ئەستەم دەبێت
عەمار عەزیز نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ هاوڵاتی" هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ". عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت" بـەپێی ســەرچاوەیــەڪی بـاوەڕپێڪراو لــە ئــەنجومەنی وەزیران سـەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆســتـایانی وانـەبێژان تـاوەڪو ئێســتا هیـچ بـڕیارێڪی یــەڪلاڪەرەوە نەدراوە، ئەوەی ڪە هەیە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە پێشـنیاری ڪردووە لـە ئەگەری دانەمەزراندنی مــامۆســتایانی وانــەبێژ ئەوا ڕێنمایی ژمارەی ١٤ ی سـاڵی ٢٠٢١ ی هاوبەشـی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دارایی ڕاست بکرێتەوە ". لەبارەی چونیەتی ڕاستکردنەوەی رێنمایی ژمارە ١٤ ناوبراو ووتی" وەك شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژان لـە خەرجی دەربهێنرێت و بڪرێتە مووچە ، واتا لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە شایستەی وانەبێژان وەك موچە لەگەڵ مامۆستای میلاك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بڪرێت و دووانەڪەوێت ،مۆڵەتی دایڪایەتی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ زیاد بڪرێت لە ٢١ ڕۆژەوە بڪرێتە یەك مانگ یان زیاتر ". عەلی رەئووف ووتیشی "ئـێمـە وەك نـوێنــەرانی دەســـتـەی گشـتی وانەبێژان ڕێنمایی ژمارە ١٤ بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەڪەیـنـەوە ، ئــەوەش داواڪــاری ســـەرەڪی ئـێـمـە نــاهـێـنـێـتـەدی ، داواڪــاری ســـــەرەڪی ئـێـمـە بـریـتـیـە لـە دامــەزراندنی مامۆســـتایانی وانــەبێژ بــە هەمیشــەیی بــە بـــێ جیـاوازی ڪردن ، بـێـگـومــان ئــەمــەش بـەنـدە بــەهــەڵــوێـســتـی خــودی وانــەبـێـژان خـۆیـانـەوە ".
هاوڵاتی هاشتاگی مەهسا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕیکۆردی شکاند لە دوای هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە پچڕانی ئەنته‌رنێت و فلته‌ركردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ئێران، هاشتاگی مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینیی ٨١ ملیۆنی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی پێوانه‌یی میژووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری شكاند. ئەمەش لە کاتێکدایە ڕیکۆردی زۆرترین بەکارهێنانی هاشتاگێکی دیاریکراو لە ساڵی ٢٠٢٠دا شکێنرا دوای كوژرانی جۆرج فلۆید، هاوڵاتییەکی ڕشپێستی ئەمریکیی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، هاشتاگی “Black Lives Matter” یەکێک بوو لەو هاشتاگانه‌ی لە تویتەر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنراو و لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە ٤٨ ملیۆن کەس. بەڵام هاشتاگی #مه‌هسا_ئه‌مینی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی مێژووی تویته‌ری شکاند‌و ٨١ ملیۆن تویتی تێپەڕاند. بەکارهێنانی ئەم هاشتاگە لە تویتەر بەم ڕادە زۆرە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕایگشتی جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.
هاوڵاتی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوبارە سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد درەنگانێکی شەوەی ڕابردوو سنوری چیای گارە وبەرەبەیانی ئەمڕۆش بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران. هەروەها زیاتر لە چوار مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردوە ورۆژانەش ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات. جێگەی باسە دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی ناوچەکانی سەقەر و ھۆڕنێ و بەڕەشکین و گرت خێوەت و بەردە سپیان و ممبەر و بەربزین و چیای بۆڵی-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کرد.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ٢٢ پۆست لە زانکۆی سلێمانی بۆ جاری یەکەم ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە ئاشکرا دەکات. بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت. ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی ڕاژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢٢ لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت. پۆستەکان: یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕاگری کۆلێژی زانست ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەرستاری ڕاگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان ڕاگری کۆلێژژی زانستە ڕامیارییەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕاگری کۆلێژی یاسا ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان ڕاگری کۆلێژی بازرگانی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی ڕاگری کۆلێژی زانستە سروشتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ڕاگری کۆلێژی زمان ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی
هاوڵاتی سه‌رکرده‌یه‌کی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق وەک شەش لایەنی سەرەکی کە کاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" پێکده‌هێنن. عادل مانع سه‌رکرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات رایگه‌یاند، رێککه‌وتن کراوه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ پێکهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوتله‌ی بابیلۆن) که رۆڵی سه‌ره‌کیان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "دوای پێک‌ھێنانی ئه‌م ھاوپه‌یمانییه، دواجار پرسی پێک‌ھێنانی حکومه‌تی نوێ به رێککه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌کلا کراوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه یاخود دوو رۆژی دیکه، به‌فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه راده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".
هاوڵاتی مستەفا کازمی لە ھەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی " Al-Monotor" کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە رایگەیاندووە، عێراق پێویستی بەوەیە لە رابردوو کە پڕە لە توندوتیژی دوور بکەوێتەوە، بەرەو ئایندەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت، ھەنگاو بنێت و گوتی: "لەئێستادا، سەرجەم لایەنەکان لەوە تێگەیشتوون، ئەستەمە، بتواندرێت حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ بەشدارییکردنی سەکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پێکھێندرێت". ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر حکوومەتێک بەبێ بەشدارییکردنی رەوتی سەدر پێکبھێندرێت، بەرەوڕووی قەیران و ئاڵنگاریی گەورە دەبێتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەرەوڕووی قەیرانی متمانە لەگەڵ جەماوەر بوونەتەوە، ئەگەری ھەیە دوورخستنەوەی سەدر بۆ نموونە، ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا روویدا، خراپتر دووبارە ببێتەوە". مستەفا کازمی باسی لە کاری لەپێشنەی خۆی کردووە و گوتوویەتی: "لەئێستادا، کاری لەپێشنەم، ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا". سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراشی کردووە کە ئێران، ژمارەیەک دۆستی لە عێراقدا ھەیە و دەتوانێت کاریگەریان لەسەر دروست بکات و ھانیان بدات لە بری بەکارھێنانی چەک، گفتوگۆ ئەنجام بدەن و گوتی: "ئێمە پێویستییمان بە پەیوەندی باش ھەیە و لەئێستادا، پەیوەندیی باشمان لەگەڵ ئێران‌دا، ھەیە".
هاوڵاتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی له سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی به‌دروشمی ژن ژیان ئازادی پشتیوانیان بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات دووپاتكرده‌وه. له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی ژنانی كوردستانی باشوور خوێندرایه‌وه‌و رایانگه‌یاند: له‌باشووره‌وه دڵمان له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و داواتان لێده‌كه‌ین سووربن له‌سه‌ر مافه‌كانتان. له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوای هه‌رچییه زووه ئازادكردنی زیندانیان كرد‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، تاكه رێگاچاره‌سه‌ر بۆ ئێران، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه ئاشتی خوازه‌كانه له‌یه‌كترو پێكه‌وه ژیان بكه‌نه بنه‌مای ژیانیان.
