هاوڵاتی ئەستێرەی دیاری هۆڵیود، ئەنجلینا جولی لە پۆستێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایەگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ کارکردن وەک باڵوێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ڕێکخراوە دەست لەکاردەکێشێتەوە. ئەنجلینا جولی لەبارەی کارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکرد، نەتەوە یەگرتوەکان ئەو کارانە ئەنجام دەدات کەمن زۆر بڕوام پێیەتی، هەروەها وتیشی پەنابەران ئەوکەسانەن کە زۆر سەرسامم بە کارکردن لەگەڵیان و تاکۆتایی ژیانیشم ئەوکارە دەکەم. لەبارەی کاری نوێی، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لەوە کردووە ئێستا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کار دەکات کەوا گرنگیەکی زۆر بەو کەسانە ئەدەن کە زۆرترین کاریگەری جەنگ وململانێکانیان لەسەربووە، بەڵام لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەوە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندووە،ئەنجلینا جولی یەکێکە لە کاریگەرترین داکۆیکارانی مافی پەنابەران، هەروەها ئەو بەشداری لە کۆمەڵێک کاری فراوانتری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ دەکات. لەبارەی کارکردنی ئەنجلینا جولیەوە وەک لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە، ئەنجلینا جولی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ٦٠ کاری مەیدانی ئەنجامداوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کێشە و خۆڕاگری پەنابەران بێت. ئەنجلینا جولی لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٢ وە بووەتە نێردەی تایبەتی ئاژانسەکە.جگە لەوە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەک بەڕێز و خاتوو سمیس و لارا کرۆفت، تۆمب ڕەیدەر. هاوکات ئەنجلینا جولی لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا، چاوی بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا، یەمەن و بورکینۆ فۆسۆی ڕۆژئاوای ئەفریقا کەوتووە.
بودجەى ساڵى نوێی تورکیا بە کۆی دەنگى پەرلەمانتارانى دەسەڵاتی وڵاتەکە پەسەند کرا و هەدەپە دەڵێت ئەوەی پەسندکراوە بودجەی سەربازیی و جەنگە. شەوی هەینی دانیشتنى تایبەتی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵی 2023 وڵاتەکە بەڕێوەچو و بودجەکە بە 325 دەنگى بەڵێى پارتی داد و گەشە (ئاکەپە) و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست(مەهەپە) پەسند کرا و 201 پەرلەمانتاریش بە دەنگى نەخێردژی پەسندکردنی بودجەکە دەنگیان دا. داهاتی ساڵی 2023 ی تورکیا لە بودجەکەدا بە چوار ترلیۆن و 470 ملیار لیرە دەستنیشان کراوە و خەرجییەکانیش بە سێ ترلیۆن و 810 ملیار لیرە خەمڵێنرا. لە کاتى بەڕێوەچونى دانیشتنى پەرلەمان لەسەر ماددە یاساییەکانی بودجە، پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت پارتى دیموکراتى گەلان(هەدەپە) رەخنەى توندی لە ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە گرت و بە بودجەى جەنگ و شەر ناویان برد. لە بودجەى ساڵى 2023ى تورکیا بۆ وەزارەتى بەرگریى 470 ملیار لیرە دیاریکراوە و ئەم بودجە دیاریکراوی ئێستا بەراورد بە ساڵى 98٪ی زیادى کردوە.
رێکخراوەێکی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەادت لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی 11 خۆپیشاندەری دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە. لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە کاتێکدایە بە پێی ئامارە نافەرمییەکانی چەند رێکخراوێکی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سزای سێدارە 50 خۆپیشاندەری گرتوەتەوە کە لەو ژمارەیەش 15 کەسیان کوردن. ئێران لە ماوەی رابردودا دو گەنجی بە ناوەکانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا رەهنەوەرد بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی لەسێدارەداوە.
بەریتانیا رایگەیاند لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان 300 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر توندتویژی و پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت سزای زیاتر بەرسەر تاراندا دەسەپێنێت. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، ئاشکرای کرد بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران، ئەوا سزای زایاتر ئەو دسەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
هاوڵاتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە نزیک شاری لیۆن لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە ولە ناویاندا پێنج منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی چوارییان سەختە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمی لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە. وتیشی ،نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن،و ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە. ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە. هاوکات محەممەد، دانیشتوویەکی نزیک لە ڕوداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی وت: "گوێم لە دەنگی هاواری ژنان و منداڵان بوو، هەوڵماندا یارمەتییان بدەین بەڵام دوکەڵەکە زۆر بەهێز بوو. هەروەها کەسێکی دیکە گوتی: "بینینی ئەو ڕوداوە شتێکی سامناک بوو من بەڕاستی شۆک بووم، من شاهیدی ژنێک بووم کە منداڵەکەی فڕێدا بۆ ناو خەڵکەکە خۆشبەختانە توانییان بیگرنەوە، بەڵام دواتر خۆی بازیدا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا". میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەمە کوشندەترین ئاگرە لە فەڕەنسا لە ساڵی 2019ەوە کاتێک هێرشێک کرایە سەر مارکێتێک و سوتێنرا لە ناوچەی پاریس 10 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
هاوڵاتی سهرچاوهیهكی ئهمنی له وهزارهتی ناوخۆی عێراق ئهمڕۆ ههینی ڕایگهیاند، وهزارهتی ناوخۆ بڕیاریداوه بهههڵوهشاندنهوهی بهڕێوهبهرایهتی پاراستنی تایبهت به فڕۆكهخانهكان له پهیكهری ئیداری وهزارهتهكه. ئەلسومەریە نیوزی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕایگەیاند ،وهزارهتی ناوخۆ بڕیاریداوه بهههڵوهشاندنهوهی بهڕێوهبهرایهتی پاراستنی تایبهت به فڕۆكهخانهكان له پهیكهری ئیداری وهزارهتهكهو ئەو ستافەی ئێستا کە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەتی فڕۆکەخانەکانی بەسرە و نەجەف کار دەکەن دەگوازرێنەوە بۆ دهستهی دهروازه سنورییهكان". ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتیشی، 30 ئهفسهر كه سەرجهمیان دهرچوی پهیمانگهی باڵا بۆ پهرهپێدانی ئاسایش و كارگێڕی و كۆلێژی پۆلیسن، تهرخانكراون بۆ كاركردن له دهستهی دهروازه سنورییهكان بهمهبهستی بهشداریكردنیان له كردنهوهی خولی تایبهتمهند بهمهبهستی بهرزكردنهوهی ئاستی پاراستنی ئهمنی بۆ فڕۆكهخانه و دهروازهكان. ئاماژهی بهوهشكردوە، فهرمانگهكانی دهزگای ئاسایشی نیشتمانی له فڕۆكهخانهكان دادهمهزرێندرێنهوه، بۆ ههر بهشێكیش 16 ئهفسهر بهبهردهوامی له ئهركدا دهبن، ئهركی سهرهكیشیان چاودێریكردنی روكار و ژوری كامێرا و بهدواداچونكردن دهبێت بۆ زانیارییه ههواڵگرییهكان، به مهرجێك له چوارچێوهی بهڕێوهبردنی پلانی ههواڵگریدا بن
هاوڵاتی لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران بەڵێنیان داوە بەھیچ شێوەیەک دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق نادەن، تائەو کاتەی بڕگەیەکی تێدا جێگیر نەکرێت بۆ پابەندکردنی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەھای دۆلار. ئاماژەى بەوەشکردوە، بەو پێیەی ئەرکی سەرەکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتە، بە وردی چاودێری کارەکانی بانکی ناوەندیش دەکەن بەتایبەتی لەم چەند رۆژەدا کە لە بازاڕەکانی عێراق ناجێگیرییەکی زۆر لە بەھای دراوەکاندا ھەیە. هاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق دوا لە حکومەتەکەى محەمەد شیاع سودانى دەکات کەخودی سەرۆک وەزیران پێداچوونە بە بەھای دۆلاردا بکات.
عەمار عەزیز لەسنوری پارێزگای دهۆك لەكۆی 45 پاڵاوگەی نایاسایی 26 پاڵاوگەیان تێكدەدرێت و رادەگیرێن، 19 پاڵاوگەكەی تر پێشتر كارەكانیان راگیرابوو، بەڵام خەڵكی ناوچەكە بەگومانن بەشێك لەم پاڵاوگانەی كە راگیروان دواتر دەست بەكاربكەنەوە. لە 2015وە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بەكۆی دەنگ بڕیاری داخستنی پاڵاوگەكانی كواشێ-یان دەركرد، ئەوەش بەهۆی تێكدانی ژینگەی ناوچەكە، دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر بڕیارەكە، دوێنێ 7ی كانونی یەكەم پاڵاوگەكان لەناوبران. مەهدی حەسەن، نیشەجێی قەزای سێمێل بەهاوڵاتی وت:» تێكدانی 26 پاڵاوگە جێگای دڵخۆشی یە بۆ هەموومان بەڵام ئێمە دەمانەوێت بەیەكجاری پاڵاوگەكان لەسنوری قەزاكە نەمێنن، چونكە دەیان ساڵە بێزاربووین لەدوكەڵ و بۆنی ناخۆش، تائێستاش زیاتر لە 10 پاڵاوگە ماون و تێكنەدراون، داوا لەحكومەت دەكەین رێگا بەهیچ كەسێك نەدەن جارێكی تر پاڵاوگە لەكواشێ دابنێن». عەبدولسەمەد تێلی، سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لەئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بەهاوڵاتی راگەیاند:»لەساڵی 2015ەوە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بەكۆی دەنگ بڕیاری داخستنی پاوڵاگە نەیاساییەكانی ناوچەی كواشێی دەركرد، كەئەوكات 45 پاڵاوگە بوون، دواتر وەزارەتی ناوخۆو ئیدارەی پارێزگای دهۆكیش بڕیاری داخستنیانی دەركرد، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خاوەنی پاڵاوگەكان بەهێزن و خەڵكی بەهێزیش لەپشتیانەوەیە، پێویستبوو هەر ئەوكات رێگرییان لێكرابایە، چونكە كاركردنی ئەو پاڵاوگانە زیانێكی زۆر گەورەی بەژینگەی پارێزگای دهۆك گەیاندووە، بڕیاری داخستنی پاڵاوگەكان هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە، بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە چیتر رێگا بەهیچ كەس و لایەنێك نەدرێت لەو شوێنە كاربكات». هەر سەبارەت بەپاڵاوگە نایاساییەكان، خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بۆ هاوڵاتی دواو دەڵێت:»دوایین بڕیاری حكومەت بۆ داخستنی پاڵاوگەكان لە 25ی ئابی 2021 بوو، ئەوكات خاوەنی پاڵاوگەكان ناڕازیبوون، بەڵام حكومەت سووربوو لەسەر ئەوەی دەبێت دابخرێن، دواتر لیژنەیەك پێكهێنرا كەمۆڵەت بدرێتە هەندێكیان، بەڵام بەمەرجێك تەواوی رێنماییەكان حكومەت جێبەجێ بكەن، لەكۆی 45 پاڵاوگە خاوەنی هەشت پاڵاوگە وازیان لەكاركردن هێناو پاڵاوگەكانیان داخست، ئەو لیژنەیەی كەپێكهێنرابوو بۆ بەدواداچوونی كاری پاڵاوگەكان، 11پاڵاوگەیان هەڵبژارد كەئەگەر رێنماییەكان جێبەجێ بكەن دەتوانن كاربكەن، بەڵام رێنماییەكانی حكومەتیان جێبەجێنەكردبوو، بۆیە كارەكانیان هەڵپەسێردرا، 26 پاڵاوگەی تر مابوون دوێنێ بەپێی بڕیاری ژمارەی سێی ساڵی 2018 تایبەت بەزیادەڕەوی بەسەر زەوی شارەوانی هەڵساین بەلەناوبردنیان». وتیشی:»خاوەنی ئەو 26 پاڵاوگەیە بەناوی دروستكردنی كارگە موڵەتیان وەرگرتبوو، بەڵام لەجیاتی ئەوەی كارگە دروستبكەن پاڵاوگەیان دانابوو، بەپێی یاسا شوێنەكانیان لەناوبران، ئێستا هیچ پاڵاوگەیەك لەسنوری قەزای سێمێل ئیش ناكات». هاوكات دڵشاد عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی ژینگە لەپارێزگای دهۆك بەهاوڵاتی راگەیاند:»بۆ ئەم قوناغە 26 پاڵاوگە لەناوچەی كواشێ لەناوبراون، بەڵام 11 پاڵاوگەی تر ماون كەهێشتا حكومەت بڕیاری كۆتایی لەسەریان نەداوە كەئایا ئەوان كاردەكەن یان بەپێچەوانەوە، ساڵێكە چارەنوسی ئەوان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بەڵام بەگشتی بەرنامەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەوەیە كێشەی ناوچەی كواشێ لەڕووی ژینگە بەگشتی چارەسەربكەن». وتیشی:»دوو بۆ سێ مانگە هیچ پاڵاوگەیەك لەكواشێ كارناكات ، پێشتر هەندێكیان بەنهێنی كاریان دەكرد، بەڵام ئەوەش نەماوە».
هاوڵاتی بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەکواریۆمەکانی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون هەروەها یەک ملیۆن لیتر ئاو دەڕژێنێتە سەرشەقامەکانی نزیک ئەکواریۆمەکە. بهرپرسانی شاری بهرلین-ی پایتهختی ئهڵمانیا ئهمڕۆ ههینی رایانگهیاند، بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەستێلیكی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان لههۆتَێلی Radisson Blu ،دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون. باسیان لهوهشكردوه، ئهو ئهستێلیكه بهرزیهكهی 14 مهتره و شوێنی ژیانكردنی ههزار و 500 ماسی جۆراوجۆر و دهگمهن بوه، بههۆی تهقینهوهشیهوه دو كهس تائێستا بهسهختی برنداربون و بهشێكی زۆری شهقامهكانی دهوروبهری هۆتێلهكهش داخراون، چونكه زیانێكی زۆریان بهركهوتوه. شایەتحاڵێک بە کەناڵی هەواڵی ئێن تی ڤی وتووە ئەو میوانانەی لە هۆتێلی ڕادیسۆن دەمێننەوە لە کاتژمێر ٥.٤٥ بەیانی دەنگێکی بەرزیان بیستوە کە وەک بۆمبێک وابووە دواتر زیاتر لە 100 پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون. هاوکات هۆتێلەکە چۆڵکراوەو هەموو ئەو 400 میوانەی کە لە هۆتێلی ڕادیسۆن مابوونەوە گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلێکی دیکە لە بەرلین. پۆلیس ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر هۆی تەقینەوەی تانکەکە، بەڵام پێشبینی دەکرێتو کە دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ نزیک لە بەستن هۆکار بن .
هاوڵاتی یهكێتی تۆپی پێی نێودهوڵهتی (فیفا) داوایهكی سهرۆكی ئۆكرانیای رهتكردهوه، بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه ئێستا له قهتهر بهڕێوهدهچێت. ئهمڕۆ ههینی ، میدیا جیهانییهكان بڵاویانكردهوه، فیفا رهزامهندی نیشاننهداوه لهسهر داوایهكی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كهوا بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو ئهنجامبدرێت. ئهمڕۆ ههینی، جیان ئینفانتینۆ، سهرۆكی فیفا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕهزایی دهربرین نییه، وهك ئاماژهیهك بۆ رهتكردنهوهی ههر جۆره چالاكییهكی سیاسی له یارییهكانی مۆندیال. هاوکات، نووسینگهی سهرۆكی ئۆكرانیا جهختی لهسهر بهردهوانی گفتوگۆكانی نێوانیان لهگهڵ فیفا كردووهتهوه بۆ ئهوهی سهرۆكی ئۆكرانیا لهو چالاكییه وهرزشییه جیهانییه كه زۆرترین بینهری له سهرتاسهری جیهان دهبێت، پهیامێك لهبارهی جهنگی وڵاتهكهیهوه ئاڕاستهی جیهان بكات.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لیژنەیەکی بۆ وردبینی و لێکۆڵینەوە لە پاسپۆرتی دیپلۆماسی پێکهێنا رۆژی پێنجشەممە 15-12-2022، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت کردووە بۆ وردبینی لە داواکارییەکانی نوێکردنەوە یان دەرهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەت." بابەتەکانی پەیوەست بە پاسپۆرت لە عێراق بەپێی یاسای ژمارە 32ـی ساڵی 2015ـی پەرلەمانی عێراق رێکدەخرێت، بەپێی یاساکە چوار جۆر پاسپۆرت هەن ئەوانیش: "دیپلۆماسی، تایبەت، خزمەت و ئاسایی." پاسپۆرتی دیپلۆماسیش بەم کەسانە دەدرێت: سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان، پەرلەمانتاران، باڵیۆز و نوێنەرانی عێراق لە وڵاتان. بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق پاسپۆرتی تایبەت دەدرێتە ئەوانەی کە کاروبارە کارگێڕییەکان هەڵدەسوڕێنن لە وەزارەتی دەرەوە، ئەوەش بەنووسراوی وەزیری تایبەتمەند دەبێت و دەدرێتە فەرمانبەرانی پلە حەوت و بەسەرەوە، پاسپۆرتەکەش بۆ ماوەی شەش مانگە. هاوکات ،بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەماوەی ساڵی 2021دا نزیکەی 4000 بۆ 4200 پاسپۆرتی دیپلۆماسییان بەخشیوە.
جەژنی ئێزی یاخود رۆژووی فەقیران لە دوو حەفتەی مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا بەڕێوە دەچێت. بەگوێرەی رۆژمێری کوردانی ئێزدی رۆژی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە باوەڕمەندانی ئێزدی بەڕۆژوو دەبن و رۆژی هەینی دەکەن بە جەژن. لە یەکەم رۆژی جەژندا باوەڕمەندانی ئێزدی دەچنە سەرقەبران و دواتر بە سەردانکردنی یەکدی، جەژنەکە پیرۆز دەکەن. کوردانی ئێزدی پێیان وایە، حەفتەی یەکەم و دووەمی مانگی کانونی یەکەم، رۆژە هەرەکورتەکانی ساڵن، بۆیە لە لەو دوو حەفتەیەدا سێ ڕۆژ بە رۆژوو دەبن کە دەکەوێتە رۆژانی سێ شەممە، چوارشەممە و پێنج شەممە. لەو رۆژانەدا نابێت هیچ ئاژەڵ و پەلەوەرێک سەرببڕێت. نابێت قسەی نەشیاو بکرێت. هەموو کەسێک کارەکانی رادەگرێت. لەو رۆژەدا بە تەنیا لەخوا دەپاڕێنەوە. لەم رۆژانەدا داوای لە خوای پەروەردگار دەکریت کە خۆر بپارێزێت کە سەرچاوەی ژیانە. لە باوەڕی ئێزدیەکاندا ئەو کەسەی بەرۆژوو دەبێت پێویستە لەهەر شتێک زیاتر درۆ نەکات. رۆژووی ئێزی بەسەر نەخۆش و ئەو کەسانەی کە بە ناچاری گەشت دەکەن فەرز نییە. رۆژووی ئێزی بەر لە خۆرهەڵات دەست پێدەکات و لە خۆرئاوابوون کۆتایی دێت.
لە روحای باکوری کوردستان، ئۆتۆمبێڵێک کە ژمارەیەک پەنابەری تێدابوو، کەوتە نێو کارێزێکی ئاوەوە و هەشت پەنابەر گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ لە گەڕەکی بیچەری ناوچەی حەڕانی پارێزگای روحای باکوری کوردستان، ئۆتۆمبێڵێکی نەفەرهەڵگر کە ژمارەیەک پەنابەری نایاسایی بار کردبوو، لە رێگەکەی دەرچوو و تەقلەی لێدا. لە ئەنجامدا، ئۆتۆمبێڵەکە کەوتە نێو کارێزێکی ئاوەوە کە بە مەبەستی ئاودێری هەڵکەندرابوو. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لە رووداوەکەدا هەشت پەنابەر گیانیان لەدەستداوە. ژمارەیەک پەنابەریش بریندار بوون کە ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە. تاوەکو ئێستا، ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پیشبینی دەکرێت، خەڵکی سوریا و ئەفغانستان بن. باسی ئەو دەکرێت، کەسێک دەستگیرکراوە کە گۆمانی قاچاخچێتی مرۆڤی لێدەکرێت.
هاوڵاتی تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆستی راگرت. تویتەر ئەکاونتی چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی بێ روونکردنەوە داخست. لەسەر ئەمەش رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مهسك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه و مافی ئازادی و رادەربڕین. خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسک، لە پەیامێکدا کە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رۆژنامەنووسانی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوە زانیاری تایبەت سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونی. لە تویتەکەی ماسکدا هاتووە، "یاساکان لەسەر رۆژنامەنووسانیش جێبەجێ دەکرێت وەک چۆن لەسەر کەسێکی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت. دەتوانن بەدرێژایی رۆژ رەخنەم لێ بگرن، بەڵام ناکرێت شوێنی نیشتەجێبوونم ئاشکرا بکەن و خێزانەکەم بخەنە مەترسییەوە". هاوکات، جێگری گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە. لە لایەکی دیکەوە CNNبڵاویکردەوە، "هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەک لە پەیامنێران لەنێویاندا دۆنی ئۆسلیڤانی پەیامنێری کەناڵی CNN، جێگەی نیگەرانییە. بەڵام جێگەی سەرسوڕمان نییە، زیادبوونی ناسەقامگیری تویتەر دەبێت نیگەرانییەکی گەورە بێت بۆ هەر بەکارهێنەرێکی تویتەر. ئێمە داوای روونکردنەوەمان لە کۆمپانیاکە کردووە و پەیوەست بەو وەڵامەی پێمان دەگاتەوە پەیوەندییەکەمان هەڵدەسەنگێنینەوە". جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش لە تویتێکیدا ، بە یاسای خزمەتگوزاییە دیجیتاڵییەکان هەڕەشە لە مهسک دەکات کە وا چاوەڕوان دەکرێت یاساکە هاوینی داهاتوو لەسەر پلاتفۆرمی وەک تویتەر جێبەجێ بکرێت. یاساکە داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرن ئەگەر نا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت.
سەلاحەدین دەمریتاش، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، فارسی و ئازەری بەهۆی لەسێدارەدانی چالاکوانانەوە، حکومەتی ئێرانی ئیدانە کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، تویتێکی لەبارەی دەستگیرکردن، کوشتن و لەسێدارەدانی چالاکوانان لە ئێران بڵاوکردەوە. دەمیرتاش تویتەکەی بە چوار زمانی، کوردی، تورکی، فارسی و ئازەری، تویتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " من دەوڵەتی ئێران ئیدانە دەکەم کە دەیەوێت ئازادی گەلان بە کوشتن، دەستگیرکردن و لەسێدارەدان زەوت بکات! داواکاری ئازادی گەلان بە سێدارە، لێدان و زیندان، راناگیرێت. بە کوشتنی داواکاری ئازادی لەناونابریت. خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٦ی کانونی یەکەم، سێ مانگی تەواو کرد کە ١٦ی ئەیلولی ئەمساڵ دەستی پێکرد. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان تاوەکو ئێستا ٤٥٠ کەس کوژراون، بە هەزاران کەسیش بریندار و دەستگیرکراون. تاوەکو ئێستا دوو گەنجی چالاکوان لەسێدارەدراون، سزای لەسێدارەدان بەسەر ١١ کەسدا سەپێنراوە و دۆسیەی لەسێدارەدانی ٢٥ کەسی دیکەش لە دادگاکانە.
