لە ناوچەی مورادیەی پارێزگای وانی باکوری کوردستان پەرستگایەکی سەردەمی ئیمپڕاتۆری ئۆرارتیەکان دۆزرایەوە. لەنێو قەڵای کۆرزوتی ناوچەی مورادیەی پارێزگای وانی باکوری کوردستان، دووەمین پەرستگا و ژوورێک دۆزرانەوە. بەگوێرەی میدیاکان، لەنێو مەزارگەکەدا کە کەوتووەتە نێو قەڵای کۆرزوت کە ساڵێک لەمەوبەر دەستی بە هەڵدانەوەی کراوە، چەندین پارچە گۆزە و ئاسن دۆزراونەتەوە. قەڵای کۆرزوت نۆ کیلۆمەتر لە ناوچەی مورادیەی وانەوە دوورە و دەکەوێتە سەر چیای کۆرسەڤەل. لە ساڵی ٢٠١٥دا لێکۆلینەوە لە قەڵاکە کە بە تەواوی بە خاک و دار و بەرد داپۆشرابوو دەستی پێکرد. تاوەکو ئێستا چەندین ژووری تایبەت دۆزراونەتەوە و بە دۆزینەوەی پەرستگاکەی ئەمڕۆ، تاوەکو ئێستا دوو پەرستگا دۆزراونەتەوە. شاری وان یەکێک لە شارە گرنگەکانی باکوری کوردستانە و دەکەوێت سەر دەریاچەی وان. بە کەشوهەوا و شوێنەوارەکانی ناسراوە و مێژووی دامەزراندنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ بەرلە زایین. گرنگترین شوێنەوارەکانی قەڵای وانە.
حکومەتی تورکیا لە ماوەی حەفتەیەکدا، سێ هەزار و ٢٢٢ پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن. بەڕێوەبەرایەتی کۆچی تورکیا رایگەیاند، لەنێوان ٩ بۆ ١٥ی کانونی یەکەمدا، هێزە ئەمنیەکان چوار هەزار و ٣٥٥ پەنابەریان لە شارە جیاوازەکانی تورکیا دەستگیرکردووە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کراون. باسی ئەوەشی کرد کە لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٢٢٢ کەسیان سنورداش کراون کە هەزار و ٨٩٣ کەسیان ئەفغانی، ٦٤ کەس پاکستانی و هەزار و ٢٦٥ کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیان. سێ رۆژ لەمەوبەریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، لە یەکی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە، ١١٥ هەزار و ٤٧٧ پەنابەر دیپۆرت کراونتەوە کە ٦٤ هەزار و ٩١٦ کەسیان ئەفغانی و ١٢ هەزار و ٢٧٦ کەسیان پاکستانی بوون. رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش، میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکرد کە لە شاری موغلای تورکیا ١٤٤ پەنابەر دەستگیرکراون. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ژمارەیەک لەو ١٤٤ پەنابەرە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن و پێشبینی دەکرێت، رادەستی حکومەتی ئێران بکرێن و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
هاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان سەردانی قەتەر دەکات و ئامادەی ياريى كۆتاييى جامى جيهانيى تۆپى پێ دهبێت. رۆژی يهكشهممه 18-12-2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهسهر بانگهێشتى فهرميى شێخ تهميم بن حهمهد ئال سانى، ميرى قهتهر دهگاته دهوحهى پايتهختی ئەو وڵاتە. لەبارەی هۆکاری سەردانەکەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لهم سهردانهيدا بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهتهك ژمارهيهكى بهرچاوى سهركردهى وڵاتانى جيهان، ئامادهى بهڕێوهچوونى ياريى كۆتاييى جامى جيهانيى تۆپى پێ دهبێت."
هاوڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایدەگەیێنێت، تورکیا هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان منداڵە. ناوەندی راگهیانن و پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، "دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆبانێ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامداوە". ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژە مرۆیی لە رۆژئاڤای کوردستان، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە، هەوڵ دەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و پڕۆژە داگیرکارییەکانی دژی ناوچەکە ئەنجامبدات". له راگهیهنراوهكهی هەسەدهدا هاتوه، "فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیكردوهته سهر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبییە، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە رۆژئاڤای کوردستان و بههۆیهوه سێ هاوڵاتی شههیدبون كه یهكێكیان منداڵه بهناوی وهیستی محهمهد". هەسەدە دەشڵێت، "ئەمەش دەچێتە سەر تاوانەکانی داگیرکاریی تورکیا کە هەر لەم مانگەدا 16 کەسی دیکەی کوشت."
دادگایەکی ئێران سزای 74 ساڵ زیندانیی بەسەر 22 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستاندا د ەسەپێنێت. دادگایەکی ئێران لە شاری دێڵوڕان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانی بە سەر ژمارەیەک دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی ئەو بەشە لە کوردستاندا دەسەپێنێت. 22 گەنجی شاری دێڵوڕان کە بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرابون لە لایەن دادگاوە سەرجەمیان بە 74 ساڵ زیندانیی سزا دراون. بە پێی سزاکەی دادگای ئێران لە دێڵوڕان زۆربەی ئەو دەستگیراوانە لە نێوان دو ساڵ بۆ پێنج ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. سزاکای دادگاکە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکان تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کەس بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون و هاوکات زیاتر لە 18 هەزار کەسیش لە ئێران دەستگیر کراون و چاوەڕێی سزای دادگاکانی ئێران دەکەن.
هاوڵاتی وهزارهتی تهندروستی عێراق رایدهگهیهنێت، لهژێر سهرپهرشتی راستهوخۆی وهزیری تهندروستی زۆرترین بڕی مادده هۆشبهرهكان لهناوبرا. ئهمڕۆ یهكشهممه 18ـی كانوونی یهكهمی 2022، وهزارهتی تهندروستیی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكرد، لهژێر سهرپهرشتیاری راستهوخۆی د.ساڵح حوسناوی، وهزیری تهندروستی عێراق زۆرترین بڕی مادده هۆشبهرهكان به جۆره جیاجیاكانهوه كه له ماوهی رابردوودا دهستی بهسهردا گیرابووهەروەها له بهشی پزیشكی داد ههڵگیرابوون لهناوبرا. وتیشی،، له پرۆسهكهدا، 5.9 تۆنی چهندین جۆری ماددهی هۆشبهر، 54 ملیۆن حهب، 31 ههزار ئهمبول و نۆ ههزار بۆتڵی هۆشبهر لهناوبران. هاوكات وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا، چارەسەری بۆ چوار ھەزار و 500 بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان كراوە و ئاماژە بەوەشكراوە، زۆربەی بەكارھێنەرەكان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵدایه.
لەسەدا ٧٥ی بەشداربووانی راپرسیەک کە لە تورکیا ئەنجامدراوە، پێیان وایە ئەو سزایەی کە بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ سەپێندراوە، پرسێکی سیاسیە و دەسەڵاتی لە پشتەوەیە. کۆمپانیای (بوپار)ی تایبەت بە ئامار و راپرسیەکان، راپرسیەکی لەبارەی سزادانی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەنجامدا. کۆمپانیاکە لە ١٤ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان راپرسیەکەی ئەنجامداوە و هەزار و 750 کەس بەشداریان لە راپرسیەکەدا کردووە. لە راپرسیەکەدا پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان کراوە کە ئایا سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ کارێکی راستە یان نا؟ و ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە: لەسەدا ٧١ سزایەکی دادپەروەرانە نییە. لەسەدا ١٩.٥ سزایەتی دادپەروەرانەیە. لەسەدا ٩.٥ نازانم. لە بەشێکی دیکەی راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئایا، سزاکە سیاسیە یان نا؟ ئەنجامەکە بەم شێوەیە بووە: لەسەدا ٧٥.٥ سزایەکی سیاسیە. لەسەدا ٢١.٥ سزایەکی دادپەروەرانەیە. لەسەدا ٣.٠ هیچ بۆچوونێکم نییە. ١٥ی کانونی یەکەم، دادگای ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ ١٥ رۆژی زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ سەپاند. ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتی تورکیا، رووبەرووی رەخنەیەکی زۆری رای گشتی، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتانی جیهان بووەوە.
هاوڵاتی بەختیار عەلی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە كە ڕێکخراوێکی خۆبەخشین لەقەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی راگەیاند: داوا لەحکومەت و لایەنەکان دەکەم واز لەکەمپەین و ھەڵمەتی ڕواندنی دار بھێنن با بێن دارستانەکان بپارێزن تەنھا پاراستنی دەوێ. وتیشی: خاوەنی دارستانێکی چڕو پڕی جوانین و ھاوڵاتیان بون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەشێوازێکی ژیرانە سود لەدارەکان وەردەگرن داری وشک و سەر پەلەکان دەبڕنەوە ، بەشەکەی تریان بۆ مەبەستی بازرگانی دەیبڕنەوە زۆر بێ ڕەحمانە داری تەڕ بە مشار دەبڕنەوە کە ڕەنگە تەمەنی لە ١٠٠ بۆ ٣٠٠ ساڵ بێت و دەیفرۆشن". ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ساڵی پار لەپێنجوێن بەپێی زانیاریەکانمان زیاتر لەشەش ھەزار دار بڕدراوەتەوە کە تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٢٠٠ ساڵ بوە، ڕاستە هاوڵاتی دەدرێت بە دادگا بەڵام غەرامەکەی کەمە و پۆلیسەکانی دارستان نەرمی دەنوێنن سکاڵاکە ناگەیەننە بەردەم دادوەر چونکە خزم خزمێنەی تێدایە، ھەمانە سێ ھەزار چڵە داری بڕیوە نە بە پارە نەبە زیندانی سزا نەدراوە"، "ناوی بازرگانیش دراوە بەڵام دەستگیریان ناکەن، پێدەچێت پۆلیسی دارستانیش موبەریری ھەبێت کە تیمی گەڕۆکیان نیە یان کارمەندیان کەمە بەڵام ئەمە بیانو نیە، بازرگانەکان بە ئۆتۆمبێلی ئۆراڵ دەچنە سەر کەژوکێوە سەختەکان دارێکی زۆر دەبڕینەوە، هەیە لەمساڵدا یانزدە ئۆراڵ داری فرۆشتوە ئەمە بەس تەنھا یەک کەس، وەکو تەماتە لەناو بازاڕدا ھاوار دەکەن پیکابێک دار دەفرۆشین یان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیەکان ڕێکلامی بۆ دەکەن" جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە لەقەزای پێنجوێن دەڵێت: "بەپێی ئاماری نافەرمی لە ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک و پێنجوێن زیاتر لە ١٠٠ کانەی خەڵوز ھەیە کە بەردەوام خەڵوز بەرھەم دەھێنێت"، وتیشی: "پێنجوێن یانزدە ھەزار ماڵی لێیە زۆربەیان سۆپای دار بەکاردەھێنن، داوا لەحکومەت و لایەنەکان دەکەم واز لەکەمپەین و ھەڵمەتی ڕواندنی دار بھێنن با بێن دارستانەکان بپارێزن تەنھا پاراستنی دەوێ، یاخود ھەر دارێک کە دەبڕێتەوە با لەبەرامبەریدا ھەڵمەتێکی بۆ ڕابگەیەنرێت وەکو قەرەبوو، بەڵام ئەمە تێچوو کاتێکی زۆری دەوێت.
هاوڵاتی دوای چەند رۆژێکی کەم لە خنکانی چوار کۆچبەر و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە، بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، شەوی هەینی 166 کۆچبەری دیکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگار کردووە، کە لەنێو بەلەمی خراپبوودا لەنێو ئاوی ساردی نۆکەندەکە گیریان خواردبوو. پۆلیسی کەناراوەکانی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە بەندەری کالێی فەڕەنساوە بەرەوە بەریتانیا لەڕێگادابوون، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بەلەمەکەیان تێکشکاوە و دواتر پۆلیسی فەڕەنسا ڕزگاریانکردوون بەرپرسانی شاری کالاسی باکووری فەرەنسا دەڵێن، بەلەمێکی هێزی دەریایی نزیکەی 50 کەسیان لە بەلەمێکی "لێقەوماودا" لە ئاوەکانی باکووری شارەکە رزگار کردووە. بەلەمێکی دیکەی سەربازی 31 کۆچبەری دیکەی لە هەمان شوێن رزگارکرد، کە بەلەمەکەیان نقووم ببوو. هەروەها پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا 45 کەسی دیکەیان گەیاندبووە کەنارەکانی شاری کالاس دوای ئەوەی پەیوەندییان پێوە کردبوون و داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو. هاوکات بەلەمێکی دیکەی فریاگوزاری 40 کەسی دیکەی لەو دەوروبەرانە گەیاندە کەناری ئارامی. بەتەنها لەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەری نایاسایی هەوڵیانداوە دەریای مانش ببڕن و لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، گۆڕانەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی ئەو دەریایەش بووە بە گەورەترین مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کۆچبەرانە.
نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران بۆ زیاتر لە 39 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەش دەڵێت: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی رابردو کاریگەریی گەورەیان لەسەر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی هەبوە. بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوامە لە بەرزبونەوە و تەنها لە مانگێکدا بەهای دراوی دۆلار نزیکەی 12٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و دراوی تمەن تا ئێستا زیاتر لە 95٪ی بەهاکەی لە بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە. رۆژی یەکشەممە نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر 39هەزار و 400 تمەن و بەوەش دراوی دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرزبونەوەی نرخ لە وڵاتەکە تۆمار کرد. لە لایەکی دیکەوە عەلی ساڵح ئابادی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ریگەیاند؛ خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییان بە تەنیشت گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە، کاریگەری نەرێنی گەورەیان هەبوە لەسەر دۆخی ئابوری وڵاتاکە و بەهای تمەنیان بە شێوەیەکی پێوانەیی دابەزاندوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە بۆ رێگریکردن لە زیاتر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی کار بۆ خستنە بازاڕی زیاتری دۆلار دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە جەند رۆژی رابردودا بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی مێژویی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 395 هەزار و 600 تمەنی ئێرانی.
هاوڵاتی کۆمپانیای گاز پڕۆمی ڕووسی نەگەشتۆتە ئەو بڕە نەوتەی کە پیشبینی دەکرا لە لیدانی بیرە نەوتی سەرقەڵای پێنج لە قەزای کفری، کۆمپانیاکە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری تێداخەرج کردووە و بەوهۆیەوەش خەریکە توشی زیانێکی زۆر دەبیتەوە. بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا بیرە نەوتی سەرقەڵا پێنج کە دەکەوێتە سنوری گوندی ملە سورەی سەرقەڵای قەزای کفری، لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە دەستکراوە بە کارکردن تێیدا و لێدانی بیرەکە سێ قۆناغی بڕیوە لە کۆی پێنج قۆناغی لێدانی بیرەکە؛ لەگەڵ ئەوەشدا کە بڕێکی زۆر گاز ونەوتی تێدایە بەڵام نەگەشتۆتە ئەو بڕەی کە پێویستە. ئاراز محەمەد ڕۆژنامەنوسی ئابوری و بواری نەوت، لەبارەی بیرە نەوتەکانی گەرمیانەوە کە چوار بیرە نەوتن ئەوانیش بیرە نەوتەکانی سەرقەڵا یەک و دوو، بیرە نەوتی سەرقەڵا چوار وپێنجن، دەڵێت" بیرە نەوتەکانی گەرمیان ئاستی بەرهەمهێنانیان کەم بۆتەوە بەجۆرێک لە ٣٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ١٤ هەزار بەرمیل دابەزیوە، جگە لەوەش بەشێک لە بیرە نەوتەکان تێیاندا گاز تێکەڵ بە ئاو بووە" لەبارەی دابەزینی ئاستی بیرە نەوتەکانی سنوری گەرمیان تەها ئیبراهیم، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا دەڵێت، لەوکاتەی من دەستبەکاربوومە ئاستی دەرهێنانی نەوت نەگەشتۆتە زیاتر لە ١٧ هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. سەرجەم بیرە نەوتەکانی سنوری گەرمیان دەکەونە سنوری قەزای کفریەوە، ئەو نەوتەی کە لەوێ دەرئەهێنرێت لە قەزای خورمەڵەوە دەنێردێت بۆ تورکیا ولەوێشەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان ئەکرێت.
هاوڵاتی ڕەجەیب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم لێدوانی راستەوخۆی دا لەبارەی بڕیاری زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو دا و وتی،" هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگا نەدراوە و بڕیارەکە دەچێتە دادگای تێهەڵچونەوە کاساسیۆن، ئەگەر دادگا هەر هەڵەیەکی کردبێ، ئەوا ڕاستی دەکەنەوە". سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ماردینی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە لێدوانەکەیدا لەبارەی سزای زیندانیکردن و دورخستنەوی ئیمامئۆغڵۆ لە کایەی سیاسی ئاماژەی بەوەشداوە، کە زۆرجار هەبووە لەبارەی بڕیارەکانی دادگاوە ڕەخنەی توندمان گرتووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ماف بدرێت بەو کەسانەی کە سوکایەتی بە بڕیارەکانی دادگا دەکەن، یاخود پشتگوێی دەخەن. لەبارەی کاندی داهاتووی ئۆپۆزسیۆنیشەوە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، گرنگ نیە بەلایەوە کە ئەو کاندیدە کێ دەبێت. ڕۆژی هەینی هەزاران کەس لە ئیستەنبوڵ کۆبونەوە وڕەخنەیان لە بڕیارەکەی دادگا و حوکمەتی تورکیا گرت کە پێش هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی تورکیایە کەوا ٢٠ ساڵ حوکمی دەسەڵاتی ئەردۆگان دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەوە. ڕەخنەگران دادگاکان بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە بە سودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیار ئەدەن، لەکاتێکدا حوکمەت ئەوە دوپات ئەکاتەوە کەوا دادگاکان سەربەخۆن. ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستنبوڵ، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی لە لێدوانەکەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ دا دادگایی کرا وسزای دورخستنەوەی لە کایەی سیاسی و زیاتر لە دوو ساڵ ونیو زیندانی بۆدەرچوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو بەڵام بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە و ئیمامئۆغڵوش تانەی لە بڕیارەکە دا وتی ئەوانەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانیان هەڵوەشاندەوە " گەمژەن" ئیمام ئۆغڵو ئەو لێدوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە سیاسی ونایاسایی ناوبرد.
ئەمڕۆ 92رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و ناڕەزایەتی و گردبونەوە و مانگرتنەکان لە ناوخۆ و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوە بەردەوامن و ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداریی دەدەنە دەسەڵاتی ئێران و جەخت لە سەپاندنی سزای نوێ دەکەنەوە. رێوڕەسمی جەماوەریی بۆ کچە خوێندکارێکی لوڕ-ی خەڵکی شاری ماڵێ میر(ئیزە) بەڕێوچو کە تەرمەکەی پاش هەشت رۆژ لە بێسەروشوێنبون لە روباری کارون لە شاری ئەهواز دۆزرایەوە. تەرمی دونیا فەرهادی خوێندکاری بەشی تەلارسازی زانکۆی ئەهواز بە ڕێوڕەسمی جەماوەریی بەخاک سپێردرا و لە زانکۆی ئەهوازیش ناڕەزایەتیی بۆ مەرگی دونیا بەڕێوچو. لە زانکۆکانی ئەهواز و شیراز و کرماشان ناڕەزایەتی و گردبونەوەی خوێندکاران بەردەوام بو و لە میترۆکانی تارانی پایتەختیش دروشم دژی دەسەڵاتی ئێران وترایەوە. پێنج رۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیی پاڵاوگەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە ئێران بەردەوامە و سەدان کرێکار دوای مافەکانیان دەکەن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری شنۆ گەنجێک بە ناوی بەهمەن مەعروفی دوای دەستبەسەرکردنی لە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی شارەکە تەنها چوار کاتژمێر دوای ئازادکردنی گیانی لەدەستدا کەسوکاریشی رایانگەیاندوە دەزگای هەواڵگریی ئێران بەپرسیار و هۆکاری مەرگی بەهمەنە. لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە محەمەد حاجی روسوڵپور، کە یەکێک بوە لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان، بەهۆی ئەشکەنجەوە و بێهۆش بوە و ژیانی لە مەترسیدایە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوانە تا ئێستا زیاتر لە 11 گەنجی کورد بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندان و ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران کوژراون. ئەمڕۆ تەرانەی عەلی دوستی، خانمە ئەکتەری ئێران دوای ئەوەی هەفتەی رابردو رایگەیاندبو؛ بێدەنگیی بەرامبەر دەسەڵات پشتیوانیکردنە لە ستەم و ستەمکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. عەلی دوستی وەک ناڕەزایەتییە بەرامبەر لەسێدارەدانی گەنجان ، رایگەیاندوە نابێت بە بێدەنگیی رێگە بدرێت سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ بکرێت. ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران و وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، رایگەیاند بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا و بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە تا ئێستا 39 کەس لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و هەر بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە بە لە 92 رۆژی ناڕەزایەتییەکان 469 کەس کوژراون و کە 63 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و هەر لەو ماوەیەدا 32 ژن لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە. لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . ئەو وتی وڵاتەکەی بە قوڵی نیگەرانە لە سزای سێدارە و سەرکوتی ژنان و گەنجانی ناڕازیی ئێران بۆیە واشنتۆن هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی روداوەکانی سێ مانگی رابردو دەرباز بەکات و دەبێت ناچار بکرێت بە وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان. لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران. ئەو وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەبڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار بودجەی پەسەند کرد بۆ بەرگری ئەمریکا، پرۆژە یاساکە ڕەوانەی کۆشکی سپی کراوە و و پێشبینی ئەکرێت جۆو بایدن بەزوویی پەسەندی بکات. ئەو بودجەیە کە ئەنجومەنی پیران پەسەندی کردووە بەبڕی ٤٥ ملیار دۆلار زیاترە لەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو، پڕۆژە یاساکە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە پەسەندکرا، هاوکات لەلایەن بەشێک لە لیبڕڵاکانەوە دەنگی پێنەدرا کە لەگەڵ ئەوەدا نەبوون خەرجی سەربازی زیاتر ببێت. بەپێی پڕۆژە یاساکە ٨٥٨ ملیار دۆلار خەرج ئەکرێت بۆ بەرگری ئەمریکا ولە بڕەش %٤.٦ ی بۆ زیادکردنی موچەی سەربازەکان وپشتیوانی کڕینی چەک وکەشتی و فڕۆکە دەبێت. هاوکات بەشێكی بۆ پشتیوانکردنی ئۆکرانیا لە جەنگی لەگەڵ ڕووسیادا دەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی بودجەکە بۆ پشتیوانی تایوان لە ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی چین تەرخانکراوە.
