هاوڵاتی کۆمپانیای گاز پڕۆمی ڕووسی نەگەشتۆتە ئەو بڕە نەوتەی کە پیشبینی دەکرا لە لیدانی بیرە نەوتی سەرقەڵای پێنج لە قەزای کفری، کۆمپانیاکە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری تێداخەرج کردووە و بەوهۆیەوەش خەریکە توشی زیانێکی زۆر دەبیتەوە. بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا بیرە نەوتی سەرقەڵا پێنج کە دەکەوێتە سنوری گوندی ملە سورەی سەرقەڵای قەزای کفری، لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە دەستکراوە بە کارکردن تێیدا و لێدانی بیرەکە سێ قۆناغی بڕیوە لە کۆی پێنج قۆناغی لێدانی بیرەکە؛ لەگەڵ ئەوەشدا کە بڕێکی زۆر گاز ونەوتی تێدایە بەڵام نەگەشتۆتە ئەو بڕەی کە پێویستە. ئاراز محەمەد ڕۆژنامەنوسی ئابوری و بواری نەوت، لەبارەی بیرە نەوتەکانی گەرمیانەوە کە چوار بیرە نەوتن ئەوانیش بیرە نەوتەکانی سەرقەڵا یەک و دوو، بیرە نەوتی سەرقەڵا چوار وپێنجن، دەڵێت" بیرە نەوتەکانی گەرمیان ئاستی بەرهەمهێنانیان کەم بۆتەوە بەجۆرێک لە ٣٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ١٤ هەزار بەرمیل دابەزیوە، جگە لەوەش بەشێک لە بیرە نەوتەکان تێیاندا گاز تێکەڵ بە ئاو بووە" لەبارەی دابەزینی ئاستی بیرە نەوتەکانی سنوری گەرمیان تەها ئیبراهیم، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا دەڵێت، لەوکاتەی من دەستبەکاربوومە ئاستی دەرهێنانی نەوت نەگەشتۆتە زیاتر لە ١٧ هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. سەرجەم بیرە نەوتەکانی سنوری گەرمیان دەکەونە سنوری قەزای کفریەوە، ئەو نەوتەی کە لەوێ دەرئەهێنرێت لە قەزای خورمەڵەوە دەنێردێت بۆ تورکیا ولەوێشەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان ئەکرێت.
هاوڵاتی ڕەجەیب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم لێدوانی راستەوخۆی دا لەبارەی بڕیاری زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو دا و وتی،" هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگا نەدراوە و بڕیارەکە دەچێتە دادگای تێهەڵچونەوە کاساسیۆن، ئەگەر دادگا هەر هەڵەیەکی کردبێ، ئەوا ڕاستی دەکەنەوە". سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ماردینی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە لێدوانەکەیدا لەبارەی سزای زیندانیکردن و دورخستنەوی ئیمامئۆغڵۆ لە کایەی سیاسی ئاماژەی بەوەشداوە، کە زۆرجار هەبووە لەبارەی بڕیارەکانی دادگاوە ڕەخنەی توندمان گرتووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ماف بدرێت بەو کەسانەی کە سوکایەتی بە بڕیارەکانی دادگا دەکەن، یاخود پشتگوێی دەخەن. لەبارەی کاندی داهاتووی ئۆپۆزسیۆنیشەوە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، گرنگ نیە بەلایەوە کە ئەو کاندیدە کێ دەبێت. ڕۆژی هەینی هەزاران کەس لە ئیستەنبوڵ کۆبونەوە وڕەخنەیان لە بڕیارەکەی دادگا و حوکمەتی تورکیا گرت کە پێش هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی تورکیایە کەوا ٢٠ ساڵ حوکمی دەسەڵاتی ئەردۆگان دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەوە. ڕەخنەگران دادگاکان بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە بە سودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیار ئەدەن، لەکاتێکدا حوکمەت ئەوە دوپات ئەکاتەوە کەوا دادگاکان سەربەخۆن. ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستنبوڵ، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی لە لێدوانەکەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ دا دادگایی کرا وسزای دورخستنەوەی لە کایەی سیاسی و زیاتر لە دوو ساڵ ونیو زیندانی بۆدەرچوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو بەڵام بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە و ئیمامئۆغڵوش تانەی لە بڕیارەکە دا وتی ئەوانەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانیان هەڵوەشاندەوە " گەمژەن" ئیمام ئۆغڵو ئەو لێدوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە سیاسی ونایاسایی ناوبرد.
ئەمڕۆ 92رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و ناڕەزایەتی و گردبونەوە و مانگرتنەکان لە ناوخۆ و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوە بەردەوامن و ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداریی دەدەنە دەسەڵاتی ئێران و جەخت لە سەپاندنی سزای نوێ دەکەنەوە. رێوڕەسمی جەماوەریی بۆ کچە خوێندکارێکی لوڕ-ی خەڵکی شاری ماڵێ میر(ئیزە) بەڕێوچو کە تەرمەکەی پاش هەشت رۆژ لە بێسەروشوێنبون لە روباری کارون لە شاری ئەهواز دۆزرایەوە. تەرمی دونیا فەرهادی خوێندکاری بەشی تەلارسازی زانکۆی ئەهواز بە ڕێوڕەسمی جەماوەریی بەخاک سپێردرا و لە زانکۆی ئەهوازیش ناڕەزایەتیی بۆ مەرگی دونیا بەڕێوچو. لە زانکۆکانی ئەهواز و شیراز و کرماشان ناڕەزایەتی و گردبونەوەی خوێندکاران بەردەوام بو و لە میترۆکانی تارانی پایتەختیش دروشم دژی دەسەڵاتی ئێران وترایەوە. پێنج رۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیی پاڵاوگەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە ئێران بەردەوامە و سەدان کرێکار دوای مافەکانیان دەکەن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری شنۆ گەنجێک بە ناوی بەهمەن مەعروفی دوای دەستبەسەرکردنی لە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی شارەکە تەنها چوار کاتژمێر دوای ئازادکردنی گیانی لەدەستدا کەسوکاریشی رایانگەیاندوە دەزگای هەواڵگریی ئێران بەپرسیار و هۆکاری مەرگی بەهمەنە. لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە محەمەد حاجی روسوڵپور، کە یەکێک بوە لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان، بەهۆی ئەشکەنجەوە و بێهۆش بوە و ژیانی لە مەترسیدایە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوانە تا ئێستا زیاتر لە 11 گەنجی کورد بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندان و ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران کوژراون. ئەمڕۆ تەرانەی عەلی دوستی، خانمە ئەکتەری ئێران دوای ئەوەی هەفتەی رابردو رایگەیاندبو؛ بێدەنگیی بەرامبەر دەسەڵات پشتیوانیکردنە لە ستەم و ستەمکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. عەلی دوستی وەک ناڕەزایەتییە بەرامبەر لەسێدارەدانی گەنجان ، رایگەیاندوە نابێت بە بێدەنگیی رێگە بدرێت سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ بکرێت. ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران و وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، رایگەیاند بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا و بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە تا ئێستا 39 کەس لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و هەر بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە بە لە 92 رۆژی ناڕەزایەتییەکان 469 کەس کوژراون و کە 63 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و هەر لەو ماوەیەدا 32 ژن لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە. لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . ئەو وتی وڵاتەکەی بە قوڵی نیگەرانە لە سزای سێدارە و سەرکوتی ژنان و گەنجانی ناڕازیی ئێران بۆیە واشنتۆن هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی روداوەکانی سێ مانگی رابردو دەرباز بەکات و دەبێت ناچار بکرێت بە وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان. لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران. ئەو وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەبڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار بودجەی پەسەند کرد بۆ بەرگری ئەمریکا، پرۆژە یاساکە ڕەوانەی کۆشکی سپی کراوە و و پێشبینی ئەکرێت جۆو بایدن بەزوویی پەسەندی بکات. ئەو بودجەیە کە ئەنجومەنی پیران پەسەندی کردووە بەبڕی ٤٥ ملیار دۆلار زیاترە لەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو، پڕۆژە یاساکە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە پەسەندکرا، هاوکات لەلایەن بەشێک لە لیبڕڵاکانەوە دەنگی پێنەدرا کە لەگەڵ ئەوەدا نەبوون خەرجی سەربازی زیاتر ببێت. بەپێی پڕۆژە یاساکە ٨٥٨ ملیار دۆلار خەرج ئەکرێت بۆ بەرگری ئەمریکا ولە بڕەش %٤.٦ ی بۆ زیادکردنی موچەی سەربازەکان وپشتیوانی کڕینی چەک وکەشتی و فڕۆکە دەبێت. هاوکات بەشێكی بۆ پشتیوانکردنی ئۆکرانیا لە جەنگی لەگەڵ ڕووسیادا دەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی بودجەکە بۆ پشتیوانی تایوان لە ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی چین تەرخانکراوە.
هاوڵاتی بەندەری ئەنتۆرب لە سەر ڕووباری شێڵتی بەلجیکا، بوەتە یەکێک لە گەورەترین دەروازەکانی قاچاخی کۆکاین بۆ ناو ئەوروپا، بەکارهێنەران و بازرگانانی کۆکاین دەڵین دەروازەی ئەنتۆرب ئاسانترین ڕێگایە بۆ گواستنەوەی کۆکاین و لە گەشتنی خواردنێکی دیلیڤەری ئاسانترە وخێراترە. بەندەری ئەنتۆرب لە بەلجیکا بە پانتایی ١٦٠ کیلۆمەتر دەتوانێت کەشتی وبارهەڵگرەکان تێیدا لەنگەر بگرن، ساڵانە ملیۆنان بارهەڵگرلەهەموو جیهانەوە دەگەنە ئەم بەندەرە و بەڵام تەنها %٢ یان پشکنیان بۆ دەکرێت، بەشێکیی زۆریان خورادنن و پێویستە لەماوەیەکی کورتدا پشکنییان بۆ بکرێت و کاتی تەواویان نیە بۆ پشکنینی هەموو شتەکان؛ ئەمەش هۆکارێکە کە بە ئاسانی کۆکاین لەم دەروازەیەوە بگوازرێتەوە. بەشێک لە بەکارهێنەرانی کۆکاین باس لەوە دەکەن کە بازرگانانی کۆکاین لەم بەندەرەوە کۆکاین هەناردەی هۆڵەندا دەکەن و دواتریش لەوێوە بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە ئەکرێت، پاول مەیەر یەکێکە لە قاچاخچیەکانی کۆکاین کە بۆماوەی دوازدە ساڵ زیندانی کراوە باس لەوە دەکات کە بەندەری ئەنتۆرب لەهەموو دەروازەکانی دیکە بۆ ئەوروپا ئاسانترە کە کۆکاینی لێوە هەناردە بکرێت؛ هەروەها حوکمەت ودەسەڵاتدارانی بەلجیکا لەسەر سنورەکان کاری پێویستیان نەکردووە بۆ کۆنڕۆڵکردنی کۆکاین. جێگیری سەرۆکی گومرگی ئەنتۆرب دەڵێت، بازرگانیەکە ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە و ئێمە بەردەوام کۆنتڕۆڵی زیاتر ئەکەین. باس لەوە دەکات بەهۆی ئەو لێشاوە زۆرەی بازرگانی کۆکاینەوە پەیامنێرێکی تاوان توندوتیژی زیادی کردووە، بازرگانانی کۆکاین بە چەک و و نارنجۆک هەڵدەکەوتنە سەر یەکتری، دەشڵێت هەموو کەسێک لەوە دەترسێت کە کەسانی بێیتاوان وئاسایی بەر ئەو هێرشانە بکەون و بەهەڵە بکوژرێن. مەترسی بازرگانی کۆکاین و بوونی چەتەکان لەسنوری بەلجیکا بەجۆرێکە، لەمانگی ئەیلولدا وەزیری دادی بەلجیکا ناچاربوو خۆی بشارێتەوە بەهۆی بوونی مەترسی فڕاندنی لەلایەن چەتەکانەوە.
هاوڵاتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە چوار پلەی سیلیزی بووە. کەشناسێکیش دەڵێت، بارستە هەوایەکی سارد بەشیکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ شەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو چوار پلە بووە لە حاجی ئۆمەران و لە هەڵەبجە و سۆرانیش شەش پلە بووە. هەروەها رایگەیاند، سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردەوە: - هەولێر؛ 20 پلەی سیلیزی - سلێمانی؛ 18 پلەی سیلیزی - دهۆک؛ 18 پلەی سیلیزی - کەرکووک؛ 22 پلەی سیلیزی - هەڵەبجە؛ 18 پلەی سیلیزی - زاخۆ؛ 19 پلەی سیلیزی - سۆران؛ 16 پلەی سیلیزی - گەرمیان؛ 23 پلەی سیلیزی هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بارستە هەوایەکی سارد سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕینی گرتووەتەوە و تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام بارستە هەوا ساردەکە سنووری نێو شارەکانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ناگرێتەوە. گوتیشی: "بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەگەری شەپۆلێکی باران هەیە. لەلایکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو، تاوەکو رۆژی سێشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە رۆژی چوارشممە نمە باران لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و لە شەودا دەگۆڕیت بۆ بارانی مامناوەند و ئەگەری هەیە هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بە رێوڕەسمێکی سەربازی پێشوازی لێکرا. ئەمڕۆ شەممە (17ـی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2022)تەرمی شههید ئاکام عومەر گەیشتەوە سلێمانی و لە رێورەسمێکدا پێشوازی لێکرا. بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان بگاتە هەولێر و وەک بنەماڵەکەی رایانگەیاندووە، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک بسپێردرێت. هەروەها بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرسی حیزبی و حکومی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی ئاکام عومەر رێکخراو و هاوکات لە بارەگای یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەو فەرماندەیە بەڕێوەدەچێت. هاوکات بافڵ جهلال تاڵهبانی ئهمڕۆ شهممه لهمیانی وتارێكدا له مهراسیمی پێشوازی له تهرمی ئاكام عومهر، فهرماندهی هێزهكانی كۆماندۆ، رایگهیاند، "هێزی كۆماندۆ كه ئێستا دهیبینن و ههمو نهیار و دوژمنهكانمان لێی تۆقیون بهشێكی ئهساسی بو له رێكخستنهوهی هێزی پێشمهرگه، بهشێكی ئهساسی بو له دروستكردنی ئهو پهیوهندیه تایبهتهی كه ههمانه لهگهڵ هاوپهیمانهكانمان، رۆڵێكی زۆر زۆر گرنگی ههبو له رێكخستنهوهی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، كاك ئاكام یهكێك بو لهو كهسانهی وایكرد یهكێتی بگهڕێتهوه سهر رێبازهكهی جهنابی مام جهلال، ئهو یهكێتییه كه ئهمڕۆ دهتوانێت یارمهتی عێراق بدات ئینشاالله یارمهتی ههمو خوشك و براكانمان بدات له ههرچوار پارچهی كوردستان". ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رۆژی 19-10-2022 فەرماندەیی هێزێکی کۆماندۆی دەکرد بۆ کێوماڵکردنی ناوچەی زینانە لە گەرمیان و لەکاتی گەڕانەوەیاندا تۆڕێکی مین پێیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئاکام عومەر و حەوت پێشمەرگەی دیکە برینداربوون، دوای مانەوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانەی فارووق، بەهۆی قورسی برینەکەی رۆژی 19-10-2022 بۆ چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا کرا و رۆژی 12-12-2022 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتی ستافێک کە لەبینای چیڤنینگ کار دەکەن کە لیز ترەس تێیدا نیشتەجێ بووە ئەوکاتەی وەزیری دەرەوە بووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پاودەرێکی سپیان دۆزیەوەتەوە لەناو کۆشکەکەدا و دەڵێن بەوجۆرەی پشکنینمان بۆ کردوو دەرکەووتوە ککۆکاینە. بینای چیڤنینگ کە لەسەر ڕووبەڕی سێ هەزار دۆنم درووستکراوە وپێکهاتووە لە ١١٥ ژوری جیا، بە شێوەیەکی نەریتی بە وەزیری دەرەوە دەدرێت ئەوەش بە یاسایەک لە پەرلەمان پەسەندکراوە. ئەو ستافە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوینی ڕابردوو ئەو پاودەرەیان لە چیڤنینگ دۆزیوەتەوە لە ژوری یاریەکاندا، ئەوەش لەشەوە ئاهەنگێکی کە لیز ترەس میوانداری وەزیرانی دەرەوەی کردبوو، لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ ئەوەی لیز ترەس بەسەرکردایەتی پارتی تۆری لە بەریتانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وببێتە سەرۆک وەزیران. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، کە جگە لەو سەرچاوەیە چەندین سەرچاوەی جیاجیای دیکە باسیان لە دۆزینەوەی کۆکاین کردووە لە ماڵەکەی لیز ترەسدا. سەرچاوەکان ودەنگۆکە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەڵگەی بەکارهێنانی کۆکاین لە توالێتەکانی نزیک لە ئۆفیسی پەرلەمانی بۆریس جۆنس و بینای پەرلەماندا دۆزرایەوە. دۆزینەوەی ماددە هۆشبەری کۆکاین لە لە چیڤنینگ و لەلایەن لیز ترەسەوە لەکاتێکدایە کە لیز ترەس لەو ماوە کورتەی کە وەک سەرۆک وەزیران دەسبەکاربوو، وتەبێژەکەی ڕاگەیاندبوو کە هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە پێشینەی کارەکانیانە. هاوکات لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە لیز ترەس ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژانەمەوانان بدات، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژەکەی بەتەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی دوورە لە ڕاستیەوە وڕۆژنامەی گاردیان هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاتسکەرەوەی نەخستۆتە ڕوو بۆ ئەو بانگەشانە.
رۆژنامەنوسێکی تورکیا ئاشکرای دەکایت هەدەپە ژنێک دەکاتە پاڵێوڕاو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی وڵاتەکەدا. ئیسماعیل سایماز، نوسەری رۆژنامەی (سۆزجو)ی تورکی لە دوایین وتاریدا ئاشکرای کرد، پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) بڕیاری داوە ژنێک کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا و لەو چوارچێوەیەشدا گوڵتان کشاناک دەبێتە پاڵێورای ئەو پارتە. سایماز ئاماژەی بەوە کردوە کە بەرپرسێکی باڵای هەدەپە پێی راگەیاندوە؛ ئەگەر کەمال کڵیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا بپاڵێوێت ئەوا هەدەپە چاوپۆشیی لە کاندیدکردنی کشاناک دەکەن. گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پیشوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی(بەدەپە) و سەرۆکی پێشوی شارەوانییەکانی ئامەد لە باکوری کوردستان شەش ساڵە لە زینداندایە و تا ئێستاش دادگای تورکیا بە فەرمی سزای بەسەردا نەسەپاندوە.
هاوڵاتی ئەستێرەی دیاری هۆڵیود، ئەنجلینا جولی لە پۆستێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایەگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ کارکردن وەک باڵوێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ڕێکخراوە دەست لەکاردەکێشێتەوە. ئەنجلینا جولی لەبارەی کارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکرد، نەتەوە یەگرتوەکان ئەو کارانە ئەنجام دەدات کەمن زۆر بڕوام پێیەتی، هەروەها وتیشی پەنابەران ئەوکەسانەن کە زۆر سەرسامم بە کارکردن لەگەڵیان و تاکۆتایی ژیانیشم ئەوکارە دەکەم. لەبارەی کاری نوێی، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لەوە کردووە ئێستا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کار دەکات کەوا گرنگیەکی زۆر بەو کەسانە ئەدەن کە زۆرترین کاریگەری جەنگ وململانێکانیان لەسەربووە، بەڵام لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەوە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندووە،ئەنجلینا جولی یەکێکە لە کاریگەرترین داکۆیکارانی مافی پەنابەران، هەروەها ئەو بەشداری لە کۆمەڵێک کاری فراوانتری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ دەکات. لەبارەی کارکردنی ئەنجلینا جولیەوە وەک لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە، ئەنجلینا جولی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ٦٠ کاری مەیدانی ئەنجامداوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کێشە و خۆڕاگری پەنابەران بێت. ئەنجلینا جولی لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٢ وە بووەتە نێردەی تایبەتی ئاژانسەکە.جگە لەوە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەک بەڕێز و خاتوو سمیس و لارا کرۆفت، تۆمب ڕەیدەر. هاوکات ئەنجلینا جولی لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا، چاوی بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا، یەمەن و بورکینۆ فۆسۆی ڕۆژئاوای ئەفریقا کەوتووە.
بودجەى ساڵى نوێی تورکیا بە کۆی دەنگى پەرلەمانتارانى دەسەڵاتی وڵاتەکە پەسەند کرا و هەدەپە دەڵێت ئەوەی پەسندکراوە بودجەی سەربازیی و جەنگە. شەوی هەینی دانیشتنى تایبەتی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵی 2023 وڵاتەکە بەڕێوەچو و بودجەکە بە 325 دەنگى بەڵێى پارتی داد و گەشە (ئاکەپە) و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست(مەهەپە) پەسند کرا و 201 پەرلەمانتاریش بە دەنگى نەخێردژی پەسندکردنی بودجەکە دەنگیان دا. داهاتی ساڵی 2023 ی تورکیا لە بودجەکەدا بە چوار ترلیۆن و 470 ملیار لیرە دەستنیشان کراوە و خەرجییەکانیش بە سێ ترلیۆن و 810 ملیار لیرە خەمڵێنرا. لە کاتى بەڕێوەچونى دانیشتنى پەرلەمان لەسەر ماددە یاساییەکانی بودجە، پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت پارتى دیموکراتى گەلان(هەدەپە) رەخنەى توندی لە ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە گرت و بە بودجەى جەنگ و شەر ناویان برد. لە بودجەى ساڵى 2023ى تورکیا بۆ وەزارەتى بەرگریى 470 ملیار لیرە دیاریکراوە و ئەم بودجە دیاریکراوی ئێستا بەراورد بە ساڵى 98٪ی زیادى کردوە.
رێکخراوەێکی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەادت لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی 11 خۆپیشاندەری دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە. لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە کاتێکدایە بە پێی ئامارە نافەرمییەکانی چەند رێکخراوێکی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سزای سێدارە 50 خۆپیشاندەری گرتوەتەوە کە لەو ژمارەیەش 15 کەسیان کوردن. ئێران لە ماوەی رابردودا دو گەنجی بە ناوەکانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا رەهنەوەرد بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی لەسێدارەداوە.
بەریتانیا رایگەیاند لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان 300 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر توندتویژی و پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت سزای زیاتر بەرسەر تاراندا دەسەپێنێت. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، ئاشکرای کرد بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران، ئەوا سزای زایاتر ئەو دسەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
هاوڵاتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە نزیک شاری لیۆن لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە ولە ناویاندا پێنج منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی چوارییان سەختە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمی لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە. وتیشی ،نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن،و ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە. ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە. هاوکات محەممەد، دانیشتوویەکی نزیک لە ڕوداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی وت: "گوێم لە دەنگی هاواری ژنان و منداڵان بوو، هەوڵماندا یارمەتییان بدەین بەڵام دوکەڵەکە زۆر بەهێز بوو. هەروەها کەسێکی دیکە گوتی: "بینینی ئەو ڕوداوە شتێکی سامناک بوو من بەڕاستی شۆک بووم، من شاهیدی ژنێک بووم کە منداڵەکەی فڕێدا بۆ ناو خەڵکەکە خۆشبەختانە توانییان بیگرنەوە، بەڵام دواتر خۆی بازیدا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا". میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەمە کوشندەترین ئاگرە لە فەڕەنسا لە ساڵی 2019ەوە کاتێک هێرشێک کرایە سەر مارکێتێک و سوتێنرا لە ناوچەی پاریس 10 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
