هاوڵاتى سەرۆكی ئەڵمانیا و فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامداوە و داوا لە سەرۆكی روسیا دەكەن دەستبەجێ جەنگ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا داوایان لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کردووە دەستبەجێ شەڕ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا 75 خولەک لەبارەی دۆخی ئۆکراینا قسەیان کردووە. لەبارەی پەیوەندییەکەوە، کۆشکی کرێملین دەڵێت، سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سوپای ئۆکرانیا چەکی قورسی لە نزیک نەخۆشخانە، قوتابخانە و باخچەی ساوایان جێگیرکردووە، هەروەها پووتین سوپای ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە خەڵکی ناڕازی لەسێدارە دەدات و "خەڵکی مەدەنی بە بارمتە دەگرێت و وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت". هەروەها کرێملین دەڵێت، پوتن رەخنەی تووندی لە "پێشێلکاریی زەقی" یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە گرتووە.
هاوڵاتى جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی شەممە 12-3-2022 بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". ریابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەنجام و کاریگەرییەکانی گواستنەوەی هەندێک جۆر چەکی وەک سیستمی دژە مووشەکی و مووشەکی دژە تانک و چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا. ئەمرۆ بیست رۆژە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 2ملیۆن و نیو ئۆكرانی لەماڵ و وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون. جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتی:" واشنتن هۆشدارییەکانی مۆسکۆی بە جیدی وەرنەگرتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە دانوستاندنێک لەنێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەنەچووە.
هاوڵاتى له کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئه‌نتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونه‌وه و هێشتا ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه. پێش کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبووه‌وه. به‌پێى راگه‌یێنراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى شهر و دۆخى ئۆکراینا و دۆخى ناوچه‌که ، تاوتوێ کرا. هاوکات، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، کردووته‌وه.
هاوڵاتى مسته‌فا سه‌ید قادر، یه‌کێک له هه‌ڵسوراوانى دیارى گۆران روونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست بڵاوده‌کاته‌وه‌و ئه‌و وتانه ره‌تده‌کاته‌وه که " گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر رونکردنه‌وه‌یه‌کى پێویست: ھه‌ندێک له میدیا و سۆشیالمیدیاى ئاراسته‌کراو، زانیارییه‌کى بێ بنه‌ما و ناڕاستیان به ناوى ئێمه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه «به‌ڵێنمان داوه تا ته‌مه‌نى چوارساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه». له‌رێى ئه‌م رونکردنه‌وه‌وه؛ ھه‌مو لایه‌ک ئاگادارده‌که‌ین ئه‌و زانیاریه درۆیه و دروستکراوه و هه‌ڵبه‌ستراوه. نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانی مسته‌فا سه‌ید قادر
هاوڵاتى وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاشکراى ده‌کات که" بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کێتى له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئازارى 2022، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ میدیایى حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند"له ڕاستیدا کێشه له نێو ماڵى شیعه و سووننه و کوردیش‌دا ھه‌یه، کێشه‌ى نێو ماڵى سووننه تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بووه، کێشه‌ى نێو شیعه‌کانیش تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کێشه‌که‌ش بۆ ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه سه‌ریھه‌ڵداوه". ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند کێشه‌ى ناو ماڵى کوردیش با به ڕاشکاوى بڵێین، ھه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و تمووحه‌ى که ئه‌وان ھه‌یانه و بڕیارى خۆیان بده‌ن و ھه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى کێشه‌ى دروست کردووه، واى کردووه کێشه له نێو پرۆسه‌که دروست ببێت و پڕۆسه‌ى پێکھێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق ھێواش بێت. وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ده‌شڵێت:"پێویسته له نێو کورددا پۆستى سه‌رۆککۆمار یه‌کلابکرێته‌وه، به‌داخه‌وه لایه‌نێک له کوردستان له ھه‌ڵبژاردنى پێشووى عێراق به ھه‌وڵى لایه‌نه‌کانى دیکه ئه‌مه‌ى یه‌کلا کرده‌وه، ئێستاش یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نه‌کرد، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆککۆمار، .....واتا پارتى له به‌غدا پۆستى بۆ پاراستنى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق ده‌وێت و پێویستیشه پێداچوونه‌وه به حوکمرانى له عێراق بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆماریى (جه‌هه‌په) به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌ک له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)و عوسمان کاڤالاى خاوه‌نکارى تورکى ئازادبکات. به‌پێى وێب سایتى "تى 24"ى تورکی، که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسى گه‌نجانى تورک‌دا له‌شارى ئامه‌دى باکوورى کوردستان ڕایگه‌یاندووه"سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوه، ئه‌وکه‌سه هیچ تاوانێکى ئه‌نجامنه‌داوه تا بخرێته زیندانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بێتاوانییه دادگاش سه‌لماندوویه‌تی". هه‌روه‌ها کلیچدار ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که:"دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک هه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵکو سهربازانو ڕۆژنامهنووسو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌ستگیرکراون ئازاد ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که زۆرترین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا دانیشتوون، په‌ڕله‌مانتارانى سه‌ر بهپارتى گه‌لى کۆماریى بوون.
هاوڵاتی وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگەیاند:"پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات". ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، چاو لی جان، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر". هاوکات دوێنێ وتەبێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ''تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر رووسیا و وتی، "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت". ئەوەشی وتووە، ''ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت.''
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا". ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ بەهۆکاری ئەمنی و بەهۆی ئەوەی شاری کیێڤ بەبەردەوامی روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی روسیا دەبێتەوە، بڕیاردراوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان بۆ شاری چێرنیڤستی بگوازنەوە کە دەکەوێتەسەر سنوری رۆمانیا".
هاوڵاتی بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكرانيا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد." له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد و تيشك خرايه سه‌ر ئاڵەنگاری و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى رووسيا و ئۆكرانيا، دۆخى مرۆيى له ئۆكرانيا، رۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييهنا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن. لەو بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی "به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا ده‌كات". رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان". ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، '' ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان ئەوەی پێی دەبێت دەوترێت کوشتن لەسەر شەرەف لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت.'' ئەوەشخراوەتەڕوو، ''دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف" وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان "ماریا" سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و ئایدی موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.". ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.''
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێمە شەڕی راستەوخۆی روسیا ناکەین لەناو ئۆکرانیادا چونکە دەبێتە جەنگی جیهانی". دەشلێت:" ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بەردەوامی هاوکارییە مرۆی و لۆجستی و مادییەکانی خۆیان داوایان لە تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانیان کردووە هاوکارییەکان بگەیننە ئۆکرانیا. سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی سزاکانەوە رایگەیاند سزای دیکە و توندتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن و ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە. وتیشی، " ئێمە رێگا نادەین روسیا چارەنوسی جیهان لەڕێگەی جەنگەوە بگۆڕێت." باسی لەوەشکردووە، لەناو هاوکارییەکاندا پارە و خۆراک و یارمەتی پێویستن بۆ گەلی ئۆکرانیا و بۆ دەسەڵاتی وڵاتەکە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن. لەبارەی پەنابەرە ئۆکرانیەکانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەمووان پێشوازی لە هاوڵاتیانی پەنابەری ئۆکرانیا بکەن بە هەموو توانایانەوە.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند:" لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە". ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە. بەپێی هەواڵی میدیا روسیەکان، روسیا ئەمریکا بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە دروستکردنی چەکی بایلۆجی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستکراویان هەیە کە ئەمریکا لە تاقیگەیەکی تایبەت لە نزیک سنووری روسیا، دەستی بە بەرنامەیەکی تایبەت بە دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی کردووە کە لەو رێگەیەوە نەخۆشیی کوشندە وەک پەتای تاعوون، بڵاودەبێتەوە. لەو بارەیەوە، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەواڵەکەی پشتراستکردوەتەوە و دەڵێت، "ئێمە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، چەند راستییەکمان بۆ یەکلابووەوە، ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە". جەنگی ئۆکرانیا و روسیا پێی ناوەتە هەفتەی سێیەمەوە، هەرچەندە هەریەک لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا چەندین سزایان لە بوارەکانی ئابووری و وزە و گەشتی ئاسمانی‌دا بەسەر روسیادا سەپاندووە، بەڵام هێشتا هێرشەکان بەردەوامیان هەیە. هاوکات، لە دوو رۆژی رابردووش‌دا هەریەک لە وەفدی دانوستکاری هەردوو وڵات لە تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی رێگە بۆ دەرجوونی هاوڵاتیانی سڤیل لە ئۆکرانیادا، بەڵام ئۆکرانیا رایگەیاند، هێشتا هیچ بەرەوپێشچونێک نییە و روسیا نەخۆشخانە و مؤڵ و ناوچە نیشتەجێبوونەکان بۆردومان دەکات.
هاوڵاتی دوا بە دوای ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیار کرد، مستەفا کازمی نامەیەکی ماڵئاوای بڵآوکردەوە و رایگەیاند:" هەموو ئەرکەکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە". ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانێ عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند:" هەموو ئەرکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە". سەرۆک وەزیرانێ عێراق باسی لەوەشکردووە:"وڵاتمان گەیاندە بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەر باری هەموو رێگری و ئاڵنگاریە ناوخۆی و دەرەکییەکان بە ئارامی و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانمان بۆ حکومەتی داهاتوو داناوە. " لەبەشێکی دیکەی نامەکەیدا کازمی دەڵێت: "دوبارە سەربازی عێراقمان گەڕاندەوە بۆ نێو کۆمەڵگای نێودوڵەتی و ناوخۆی." کازمی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانی کردووە و دەوڵەتی عێراقمان لە بێ دەوڵەتی رزگار کرد و بە ئازایەتی هێزە ئەمنی و هەواڵگیریەکانمان گروپە چەکدارەکان و شانە نوستوو داردەستەکانیمان بێدەنگ کرد ." لە نامەکەیدا هاتووە: "هێز و لایەن و پارت و کەسایەتییە سیاسییە نیشتیمانییەکان کە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە دەری خستن و هەلی پێدان و تێیدا سەرکەوتن، ئەمڕۆ بەرپرسن لە پاراستنی رێڕەوی نیشتیمانی لە چوارچێوەی کۆتایپێهێنانی ئەو بنبەستە سیاسیەی وڵات پێیگەیشتووە". دەشڵێت:" ئەوان بەرپرسن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و نیشتیمان بپارێزێت و بەرگری بکات لە یەک پارچەیی خاکەکەی و چارەنوسی". لە کۆتانیشدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە لەم رێگەیەدا دراون".
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە." بەگوێرەی مۆسکۆش، لە سەرەتای هێرشی وڵاتەکە بۆ سەر ئۆکراینا، تاوەکو ئێستا هێزەکانی رووسیا 187 هەزار کەسیان بۆ نێو خاکی روسیا و بێلاڕوس گواستووەتەوە کە 47 هەزاریان منداڵ بوون. سەرۆکی ئۆکراینا مۆسکۆ بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و سەرەڕای ئەوەش دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا، بە بەکارهێنانی رێڕەوی مرۆیی، نزیکەی 100 هەزار کەسیان لەو شوێنانەی کە شەڕیان تێدایە گواستووەتەوە. لە شاری ماریوپۆل لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا . بەردەوام لەلایەن سوپای روسیاوە بۆردوومانی چڕ دەکرێت. بنکەیەکی سەربازی لەو شارە لەلایەن سەربازانی ئۆکرانیا وە چۆڵکراوە. ئێستا لەلایەن هێزەکانی کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسکەوە دەستی بەسەردا گیراوە. روسیا دەڵێت لە ناوچەکانی کیێڤ، خارکیڤ، ماریوپۆل و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا رێڕەوی مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل کراونەتەوە.
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لە کۆگاکان و عەمبارەکاندا تا بەشی یەک ساڵی دیکە خۆراک هەیە و قەیرانمان نییە". داوای لەحکومەتی هەرێم کرد، هاوشێوەی تێپەڕاندنی قۆناغی کۆرۆنا دەسەڵاتی لامەرکەزی بداتە پارێزگاکان بە ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆراک لەناو پارێزگاکاندا و دابینکردنی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. ئەمڕۆ هەینی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە وتاری کردنەوەی فێستیڤاڵی بەهارەدا وتارێکی پێشکەش کرد ورایگەیاند:" لە دوو ساڵی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بە هەوڵی حکومەتی خۆجێی و حکومەتی هەرێم و ژوری بارزگانی سلێمانی و یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان و ئێران لە رێگەی شەش دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە توانرا خۆراکی پێویست دابینبکرێت و جوڵەی بازرگانی نەوەستێت. ئاماژەی بەوەشدا، ژوری بازرگانی زیاتر لە ٧٠٠ عەمباری پێکەوە دروستکردووە، بووە بە گەنجینەیەکی ستراتیجی هەرێم و عێراق و خۆراکییان تێدا هەڵگیراوە. وتیشی، "لە ئێستاوە تا یەک ساڵی دیکە ئەگەر برنج و زه‌یت هاوردە نەکرێت کێشەمان نابێت، چونکە بڕی پێویستمان عه‌مبار كردووه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین". پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، عەمبار و کۆگاکان توانای دابینکردنی خۆراکی یەکساڵییان بەگوێرەی داخوازی و پێویستی بازاڕ هەیە. ئاشکراشی کرد، بازرگانەکان سەرچاوەی دیکەیان دۆزیوەتەوە تا لە رێیانەوە پێداویستی خۆراک دابین بکەن. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لەحکومەتی هەرێم کرد، هاوشێوەی تێپەڕاندنی قۆناغی کۆرۆنا دەسەڵاتی لامەرکەزی بداتە پارێزگاکان بە ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆراک لەناو پارێزگاکاندا و دابینکردنی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. هەروەها، داواشی کرد هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم باج لەسەر هاوردەکردنی ماددەی خۆراک و خواردەمەنی سەرەکی هەڵبگرێت و پەبەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەوە رابگەیەنێت.