ئارا ئیبراهیم قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە لەیادی 34 ساڵەی كیمیابارانكردنی شارەكەیاندا دەڵێت كەدوو مانگ پێش ئێستا داواكاریەكانیان بەسەرۆكی حكومەت گەیاندووەو دەتوانن ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری جێبەجێكردنی بدەن، دەشڵێت:»سەردانی بەرپرسانمان ناوێت و خزمەتمان دەوێت». نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە پارێزگای هەڵەبجە لەوە دەرچووە كەبەرپرسان بێنە شارەكە، وتیشی:» ئێمە نامانەوێت بەرپرس بێتە هەڵەبجە دەمانەوێت كار بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە بكرێت، چونكە دوو مانگ پێش ئێستا بەنووسراوی فەرمی داواكاریەكانمان بۆ سەرۆكی حكومەت ناردووەو دەتوانن ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدەن و جێبەجێی بكەن». ناوبراو لەبارەی 34 ساڵەی یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا هێمای بۆ ئەوەكرد كە بڕیاردراوە ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو، كاتژمێر ١٠ی بەیانی پاش وتارێك لەسەر مەزاری شەهیدان تاجە گوڵینە دادەنرێت، وتیشی: « بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ هیچ كەسێك نەنێردراوە، بەڵام لەپێشوازی میوانەكاندا دەبین، چونكە ئەم یادە لەدەرەوەی كوردستانیش دەكرێتەوە و پەیوەندیمان پێوە كراوە كە لە رانیە یادی هەڵەبجە دەكرێتەوە، بۆیە پێویست ناكات ئێمە بەكەس بڵێین وەرە بۆ هەڵەبجەو پێویستە خەڵك خۆی بێت.» هاوكات قایمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەئەوان زۆر لەبەرپرسانی باڵای حكومەت نیگەرانن، چونكە تائێستا لەئاستی خواست و داواكاریەكانی ئەواندا نەبووە. « بەركەوتەی چەكی كیمیایی هەیە تائێستاو دوای ٣٤ ساڵ قەرەنەی چاوی پێویستەو پارە نییە بۆی بكرێت، كەیسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە تائێستا هیچ ئەنجامێكی نییەو كەسوكاری شەهید هەیە تائێستا پارچەزەویەكی وەرنەگرتووە»، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە وادەڵێت. نوخشە ناسیح، ئەوەشی دووپاتكردەوە كەئێستاش نەچووە بچێت و ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئازاری 2022 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەو دەتوانن دڵی هەڵەبجەییەكان خۆشبكەن. سەرەڕای ئەوەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا چەندین بەڕێوەبەرایەتی بۆ دانەنراوەو كێشەی كەمی میلاكیان هەیە. نوخشە ناسیح باسی لەوەكرد كەپێداویستی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دابین نەكراوە، «ئێمە ناومان پارێزگای هەڵەبجەیە و چەند رێكارێكمان ماوە جێبەجێبكرێن، وەك: دروستكردنی كۆمەڵێك بەڕێوەبەرایەتی و دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ ژێرخانی ئابووری پارێزگاكە». هێشتا ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی لەبارەی پێوەری دابەشكاری ژمارەی كورسییەكانی و دابەشكردنی پۆستە خزمەتگوزارییەكان یەكلایینەكراوەتەوە. قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی روونكردەوە كەئەنجومەنی پارێزگا هەبێت باشترە بۆ خزمەتكردنی پارێزگاكە، بەڵام نەبوونیشی رێگر نییە لەبەردەم خزمەتكردنی پارێزگای هەڵەبجەدا.
هاوڵاتی پەیەدە ڕایگەیاند:" پێویستە تورکیا لەوڵات بکرێتە دەرەوە و خۆبەرێوبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ببن بە بەشێک لەدەستوری سوریا تاوەکو ئاڵۆزییەکانی سوریا چارەسەر ببن". ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئازاری 2022، ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک 'پەیەدە'دوای تێپەربوونی 11 ساڵ بەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریادا ڕاگەیانرداوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا "دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ ئاڵۆزییەکانی وڵات گۆڕان بۆ شەڕی توند ئامێز و خوێناویی لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و حکومەتی سوریا، لەم ئاڵۆزییە ناوخۆییەدا هێزە نێودەوڵەتییەکان دەستێوەردانیان کرد و کردیان بە شەرێکی جیهانی، لەئەنجامی ئاڵۆزییەکانیش نیوەی گەلی سوریا ئاوارەی وڵاتانی تر بوون". پەیەدە لەڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "شۆڕشی سوریا بەهیوای هێنانە کایەی سیستەمێکی دیموکراتی و ئازادی دەستپێکرد، بەڵام بەداخەوە ئامانجی شۆڕشەکە بەدی نەهات و لەڕێیڕاستی خۆی لایدا و گۆڕا و بووە هۆکارێک بۆ بەدیهێنانی لایەنە شۆڤینییەکان و دەسەڵاتدارە ڕادیکاڵەکان کە پڕۆژەکانی دیموکراتییان ڕەتکردەوە هەربۆیە هەرێمەکانی وڵاتیان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کرد، حکومەتی سوریاش بەکارهێنانی هێز هەوڵدەدات دەستبەسەر ئەو هەرێمانە بگرێتەوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئێمە کۆنترۆڵی کردنەوە". لە راگەیانراوەی پەیەدەدا ئەوەش هاتووە، "ئێمە لەڕێگای ئەم بەیاننامەیە بانگەوازی ئاشتی ڕادەگەینین و ئامانجمانە لەڕێگای گفتوگۆوە ئاڵۆزییەکانی وڵات کۆتاییان پێبێت، هەروەها پێویستە تورکیا لەوڵات بکرێتە دەرەوە و خۆبەرێوبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ببن بە بەشێک لەدەستوری سوریا تاوەکو ئاڵۆزییەکانی سوریا چارەسەر ببن".
هاوڵاتی باڵیۆزی ئێران له بهغدا رایگهیاند كه لایهكان خواستی گهیشتن به رێككهوتنیان ههیه. ئیرهج مهسجدی به ئاژانسی ههواڵی فهرمی ئێرانی راگهیاندوه كه حكومهتی تاران پشتیوانی له رێككهوتنی نێوان رهوتی سهدر و چوارچێوهی ههماههنگی دهكات، گفتوگۆكانی ئێستای نێوانیشیان ئهرێنییه. "نابێت درز و لێكترازانی نێوان هێزه شیعهكان درێژه بكێشێت، هیوادارین بگهنه تهوافوق لهسهر كوتلهی گهوره و دیاریكردنی سهرۆك وهزیران و هیواداریشین لهگهڵ كورد و سوننه بگهنه رێككهوتن"، مهسجدی وای وتوه. باڵیۆزی ئێران له عێراق پێشبینیشی كردوه كه دۆخی نێوان لایهنه سیاسییهكانی عێراق بهرهو قۆناغی ئهرێنی بڕوات و بهدووری نهزانی لایهنهكان لهسهر پێكهێنانی حكومهت بگهنه ئهنجام، وتیشی كه گهیشتن به بنبهست خزمهت به بهرژهوهندیی هیچ لایهك ناكات.
هاوڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 45 کەس وەکو كاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ناونووسکردووە و پێنج کەس بە هۆکاری جیاوازكاندیدبوونیان رەتکراوەتەوە. هاوكات :" رۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق یاریكرد. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15-03-2022 بڵاویکردەوە، لەو 45 کەسەی کە وەکو كاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ناونووس کردووە، چوار کەس بەهۆی نەبوونی بڕوانامە و کەسێکیش بەهۆی تێبینی یاسایی لەسەری رەتکراونەتەوە، هەروەها 40 کەس وەکو كاندید کە مەرجەکانیان تێدا بووە لەو کێبڕکێیەدا دەمێننەوە. ناوی ئەو كاندیدرانەی کە مەرجەکانیان تێدایە: 1. بەرهەم ئەحمەد ساڵح 2. رێبەر ئەحمەد خالد 3. رزگار محەممەد ئەمین حەمە سەعید 4. رێبوار عەوڕەحمان وەستا ساڵح 5. خالد سددیق عەزیز 6. فەیسەڵ محسن عەبود 7. شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا 8. حسێن ئەحمەد هاشم 9. ئەحمەد موح عیمران 10. ئەحمەد یەحیا جاسم 11. سەباح ساڵح سعید 12. کازم خدیر عەباس 13. لوئەی عبدالساحب عەبدولوەهاب 14. حەمزە بەریسم سەجیل 15. حوسێن موحسن عەلوان 16. عەبدولەتیف محەممەد جەمال 17. عومەر سادق مستەفا 18. سائیر غانم محەممەد عەلی 19. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین 20. خەدیجە خدایخش ئەسەد 21. جەبار حەسەن جاسم 22. هادی عبدولموحسین جاسم 23. رەعد خدیر دفاک سایل 24. ئومێد عەبدولسەلام قادر 25. حەیدەر رەشید عەبدولڕەزاق 26. کەمال عەزیز محەممەد رەحیم 27. جەمال کەبسوون حەمید 28. ئەحمەد خەلیل خدر 29. زافر عەبدولئەمیر جەبار 30. ئەحمەد خەلیل خدیر 31. محەممەد عوبێد جەدوع 32. عەلی عەبد حمد داود 33. عومەر ئەحمەد کەریم 34. فائیزە جەبار محەممەد 35. سەعد جەمیل ناسر 36. عەلی عەباس رەسەن 37. تەها حەمە رەشید عبدولڕەحمان 38. فەتیحە فەتحوڵڵا حەسەن 39. خالد مستەفا حوسێن 40. عەبدولعەزیز ئەحمەد محەممەد
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووری پارێزگای سلێمانی لەبارەی نرخی ئارد و بەنزین و غازەوە بریاری دا
هاوڵاتی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێرئی ئابوریی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لەكۆبونەوەی ئەمرۆدا بریار لەسەر نرخی بەرهەمە خۆراكیەكان و دابینكردنی ئارد بۆ نانەوا و سەمونخانەكان و جێگركردنی نرخی غاز و بەنزین درا. ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێرئی ئابوریی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ژوری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی 9ی 3ی 2022ی ئەنجومەنی وەزیران و راگەیەنراوی کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە دۆخی بازاڕ لە 13ی 3ی 2022دا، کۆبوونەوەیەکی سازکرد. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هەریەک لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و ژوری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بە دابینکردن و گواستنەوە و هێنانە ناوەوە و هەڵگرتن و خستنەڕووی٧ نرخی پێداویستیە سەرەکیەکانی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پێداویستیەکان و بەرژەوەندیی گشتیدا بووە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە: یەکەم: جەخت کردنەوە لەسەر یاداشتی پارێزگاری سلێمانی بە نووسراوی پارێزگای سلێمانی/ نووسینگەی تایبەت ژمارە (25) لە (13/ 3/ 2022)ی تایبەت بە پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخانە، کە هاوپێچی ئەم نووسراوە کراوە. دووەم: لە ڕۆژی (15/ 3/ 2022)وە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیەوە بە هەماهەنگیی قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریی لەو (5) بەنزینخانەیەی بۆ دابینکردنی بەنزینی پشتیوانیکراو لە سنوری شاری سلێمانیدا دیاریکراوە ڕۆژانە (1) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە تایبەت و، (2) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی، ڕۆژێک بۆ ژمارەی تاک و ڕۆژێک بۆ ژمارەی جووت و، (2) بەنزینخانە بۆ پاسەکانی هێڵی گواستنەوەی گشتیی تەرخان دەکرێت. سێیەم: بە دەستپێشخەریی بازرگانان و ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی بڕێک ئارد بێ بەرامبەر بۆ هەر نانەواخانەو سەمونخانەیەک دابیندەکرێت. لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریی، ڕێکاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دیاریدەکەن. چوارەم: بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە کۆمپانیای دابینکردنی غاز دەکرێت، کە پابەندی تەواوی ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پەیوەست بە دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتیان و دابینکردنی غاز بە نرخێکی پشتیوانیکراو بۆ نانەواخانەکان، بێت. پێنجەم: داوا لە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرا، بۆ جێبەجێکردنی کرداریی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە دەسەڵاتی تەواو بەپێی تایبەتمەندیی وەزارەتەکانیان بۆ بەڕێوەبەرێتی گشتیی و بەڕێوەبەرێتی پارێزگاکان داببەزێنن، بۆئەوەی بتوانن ڕۆڵی کارای خۆیان لە چارەسەرکردنی ئەم دۆخەدا ببینن. شەشەم: ژوری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی، دەسەڵاتی تەواو دەدات بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، کە سەرۆکایەتیی لیژنەی هاوشێوە لە یەکە کارگێڕییەکانیاندا بکەن بەهەماهەنگیی فەرمانگا پەیوەندیدارەکانیان لە سنورەکەیانداو چاودێریی وردی قەبارەی خستنەڕوو و کوالێتی و نرخی کاڵاکان بکەن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر قۆرخکارو سەرپێچیکار بگرنەبەر. حەوتەم: پێویستە ڕێگری و بەربەستی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت لە جوڵەپێکردنی کاڵاکان و بەرهەم و پێداویستیە کشتوکاڵیی و پەلەوەریی و ڤێتێرنەرییەکانداو دەرفەتی هاوسەنگ و هاوبەش بۆ هەموو لایەک فەراهەم بکرێت بەبێ جیاوازیی. هەشتەم: دیاریکردنی ڕەسید لە وەزارەتەکانەوە بۆ پێداویستیە سەرەکییەکان لاببرێت و، چاودێریکردنی کوالێتی و نرخ بکرێتە بنەما. نۆیەم: ڕێگا بە کێڵگە پەلەوەرییەکان بدرێت خۆیان پێداویستیەکانی خۆیان بەپێی توانای بەرهەمهێنانیان لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات دابین بکەن. دەیەم: پێویستە ئەو بانکە ئەهلییانەی دۆلار بە نرخی فەرمیی لە بانکی ناوەندیی عیراق وەردەگرن، بەپێی مانیفێستی فەرمیی داخڵکردنی کەرەستە خۆراکییە سەرەکییەکان، دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخی فەرمیی دابینبکەن. یانزەیەم: داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بکرێت فەرمانبەری پێویست بۆ فەرمانگاکانی (چاودێری بازرگانی، دابەشکردنی ئارد، دابەشکردنی خۆراک) دابین بکەن و پشتیوانیی دارایی و تەکنیکییان بکەن بۆئەوەی بتوانن بەباشترین شێوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
هاوڵاتی پارێزگاری كەركوك لەنوسراوێكدا تەنها سێ كاتژمێر مۆڵەت بە كورد دەدات لەناو شاری كەركوك و لە جەژنی نەورۆزدا ئاهەنگ بگێڕن بەبێ بەرزكردنەوەی هیچ دروشمێكی نەتەوەیی. ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئازاری 2021، بەپێی نوسراوێكی پارێزگای كەركوك كە واژۆی راكان جبوری لەسەرە و ئاراستەی نوسینگەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كراوە لە فراكسیۆنی یەكێتیی هاتوە، پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكەن بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و رەزامەندی دەربڕدراوە كە رۆژی 20ی (ئادار/3)ی 2022 لەكاتژمێر 4:00 تا 7:00ی ئێوارە ئەو یادە بكەنەوە. هاوكات، لەبەشێكی تری نووسراوەكەدا هاتووە ئەو وادەیە بەبێ مۆڵەت دان بە بەرزكردنەوەی دروشمی نەتەوەیی یاخود نواندنی رەفتارێك زیان بەكەشی برایەتی پێكهاتە و ئاینەكانی كەركوك بگەیەنێت.
شاناز حەسەن بەغدا بڕیاری داوە 200 ملیار دینارەكە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات. سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی بریاریداوە كە بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دارایی راسپاردووە. فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەی بە هاوڵاتی راگەیاند:" كە بەم زوانە بەغدا 200 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم دەكات". ئاماژەی بەوەش دا، وەكو پێشووتر دوای تەواوبوونی ڕێكارە ئیداری و كارگێڕییەكان، 200 ملیار دینارەكە دەنێردرێت. به گوێرهى رِێككهوتنێك كه له نێوان حكوومهتى ههرێمى كوردستان و حكوومهتى عێراق، بهغدا مانگانه 200 ملیار دینار وهك "سولفهیهك" وهكوو بهشی ههرێمى كوردستان دهنێرێت و لهگهڵ داهاتی ناوخۆدا، مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستانی پێ دابین و دابهش دهكرێ.
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" تا ئێستا بڕی 7 ملیار دینار بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆکراوەتەوە و بەمزووانە دابەشدەکرێت". ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " بڕی 7 ملیار دینار لەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئامادەیە و هەوڵدەدەین بەمزووانە دابەشی بکەین. پێشتریش 4 ملیار دینار بۆ کەلوپەل و پێداویستی وەک هاوکاریی سەرەتایی دابەشکراوە و ئەوە جیاوازە لەو 7 ملیار دینارەی کە ماوە." پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دڵنیایی دا کە "بەزووترین کات" پارەکە دابەشدەکەن و دەشڵێت "هۆکاری ئەوەی کە تاوەکو ئێستا دابەشنەکراوە ئەوەیە کە زیانەکان بە زیاتر لە 21 ملیار دینار خەمڵێنرابوون، بەڵام ئێستا تەنیا 7 ملیار کۆکراوەتەوە. هەروەها ئەوانەیشی هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەن بە دڵنیاییەوە سزای ماددی دەدرێن و دواتر لەگەڵ 7 ملیارەکە تێکەڵ دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکەین بەپێی زیانەکان." سەبارەت بەوەی کە بەشێک لە ماڵەکان ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی لافاوەکە تووشی زیان بووە، پارێزگاری هەولێر گوتی " خەمڵاندنمان بۆ ئەوانەش کردووە کە ئۆتۆمبێلەکانیان تووشی زیان بووە و ئەوانیش بە دڵنیاییەوە قەرەبووی ئۆتۆمبێل وەردەگرنەوە بەپێی زیانەکان." رۆژی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری لافاو دروستبوو، بەو هۆیەوە 12 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
هاوڵاتى سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كرد و نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهورووپاش هاريكارى و پشتگيرى بۆ عيراق و ههرێمى كوردستان نيشان دا تا له بواره مهدهنييهكاندا يارمهتيدهر بن و ههرێمى كوردستانيش بتوانێت سوودمهند بێت له بهرنامهكانى نێردهى يهكێتيى ئهورووپا و كاركردنى لهسهر چاكسازى له كهرتى سڤيلدا . پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 2022/3/15 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا و ئان مێسكانهن سهرۆكى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهورووپا له عيراق كرد. له كۆبوونهوهيهكدا دوايين پێشهاتهكانى دۆخى سياسيى عيراق و تهحهدييهكانى بهردهمى، هێرشه مووشهكييهكهى سهر ههولێر، ههوڵهكان بۆ پێكهێنانى حكوومهتى داهاتووى عيراق، ئامادهيى و ڕۆڵ و چالاكيى يهكێتيى ئهورووپا له بواره جياكاندا له عيراق و ههرێمى كوردستان و بوارهكانى هاريكاريى نێوانيان، پرسى كۆچ و كۆچبهران و مافى مرۆڤ و ئازادييهكان، دۆخى شهڕ له ئۆكرانيا و كاريگهرى و لێكهوتهكانى، تاوتوێ كران. باڵيۆزى يهكێتي ئهورووپا له عيراق پوختهيهكى له كار و چالاكييهكانى يهكێتيى ئهورووپا و دامهزراوهكانى له عيراق و ههرێمى كوردستان و پلانى داهاتوويان پێشكهش كرد و جهختى له خواستى يهكێتي ئهورووپا بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى لهگهڵ عيراق و ههرێمى كوردستان و يارمهتيدانيان بۆ بههێزكردنى دامهزراوهكان، بهڕێوهبردن، ئاوهدانكردنهوه، كهرتى وهبهرهێنان و سيستمى بانكى، دووپات كردهوه. نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهورووپاش ههموو ئامادهيى و پشتگيرييهكى نێردهكهيانى بۆ پێشكهشكردنى هاريكارى و پشتگيرى بۆ عيراق و ههرێمى كوردستان نيشان دا تا له بواره مهدهنييهكاندا يارمهتيدهر بن و ههرێمى كوردستانيش بتوانێت سوودمهند بێت له بهرنامهكانى نێردهى يهكێتيى ئهورووپا و كاركردنى لهسهر چاكسازى له كهرتى سڤيلدا كه بوارهكانى تايبهت به تاوانى ڕێكخراو، كۆچى ناياسايى، پاراستنى شوێنهوارهكان، بهڕێوهبردنى قهيرانهكان، بابهتهكانى جێندهر، دادوهرى و چهند بوارێكى ديكه، دهگرێتهوه. لاى خۆيهوه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ههڵوێستى يهكێتيى ئهورووپا و ڕاگهيهنراوهكهى دهربارهى هێرشى مووشهكيى بۆ سهر ههولێر كرد و جهختى له گرنگيى ئامادهيى و ڕۆڵى يهكێتيى ئهورووپا و دامهزاروهكانى له عيراق و ههرێمى كوردستان كردهوه كه دهتوانن له بواره جياكاندا يارمهتيدهر بن، بهتايبهتى له بوارهكانى ديموكراسى و مافهكانى مرۆڤ و چاكسازى و دادوهرى و گهلێك بوارى ديكهدا كه بۆ ئێستا و داهاتووى عيراق و ههرێمى كوردستان پێويستن.
هاوڵاتى بەرپرسی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند:" بڕیاریان داوە بڕی تەواوی ئەو گەنمەی لە هەولێر و دهۆک و نەینەواش هەیە وەربگرن لەپێناو هاوکاریکردنی جوتیاران". محەمەد حەنون بەرپرسی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دانەوێڵەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" لەدانیشتنی یانزەیەمی دوێنێیاندا ژمارەیەک بڕیاریان بۆ پشتگیری جوتیاران دەرکردووە لەسەر بنەمای ئەوەی قۆناغی داهاتوو پێویستی پێیەتی و بەپێی ئەو هەلومەرجەی لە ئێستادا جیهان پێیدا تێپەڕدەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاری یەکێتی گشتی کۆمەڵەی کشتوکاڵی کە کێشەی جوتیارانی قەزای شێخان و زلیکان و ناوچەکانی دەوروبەرییان خستبووە روو چارەسەرکراوە و ئەوانەش وەردەگیرێت و دەخرێنە کۆگاکانی دەوڵەتەوە. باسی لەوەشکردووە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنی ئەو بڕەی کە لە بەروبوومی گەنمی ناوچەی ئەلئەزیری سەر بە پارێزگای میسان بەرهەم دەهێنرێت و بەمەبەستی یارمەتیدانی جوتیاران، لیژنەکە بەبازاڕکردنی بڕی ئەوگەنمەی لە لقی کۆمپانیاکە لە بەسرە هەیە پەسەند کردووە.
هاوڵاتى لە ئێستادا پلانی روسیا بە ئامانجكردنی بنكە سەربازییەكانی ئۆكرانیایە تا بتوانن لەروی چەك و تەقەمەنی وورەی سەربازەكانەوە كاریگەریان هەبێت، وەزارەتی بەرگریی روسیا دەڵێت:" ئەو شوێنەی کردوومانەتە ئامانج شوێنی راهێنانکردن بووە بەو چەکدارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئۆكرانیا بۆئەوەی دژی هێزەکانی روسیا شەڕبکەن". ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت "بە 30 مووشەک یەک ناوچەی لڤیڤ کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا 35 کەس کوژران و 134 کەسی دیکە بریندار بوون. هیچ شتێکی ئەوتۆ لەوێ نییە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر خاکی رووسیا. سنوورەکانی ناتۆش 20 کیلۆمەتر لەوێوە دوورن." وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، ئەو شوێنەی کردوویانەتە ئامانج شوێنی راهێنانکردن بووە بەو چەکدارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئۆکراینا بۆئەوەی دژی هێزەکانی رووسیا شەڕبکەن. ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا وتی "رژێمی کیێڤ لەم بنکەیەدا ناوەندێکی راهێنان و هاوئاهەنگی بۆ بە کرێگیراوی دەرەکی کردووەتەوە پێش ئەوەی دژی روسیا شەڕیان پێبکات. هێرشەکەمان سەروو 180 بە کرێگیراوی دەرەکی کوشتووە. ئەمە چارەنووسی هەموو بەکرێگیراوێک دەبێت کە دەچێتە ئۆكرانیا."
هاوڵاتى بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:" لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی هەنگاوەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان تاوتوێ کران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش کرایەوە". نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:" وەفدی باڵای یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نووری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و چەند سەرکردەیەک لە ھاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە". بەپێی راگەیێندراوەکەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کراوە "هەنگاوەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان تاوتوێ کران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش کرایەوە". بافڵ تاڵەبانی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروست بكرێت بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق بێت.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەردانەکەی مستەفا کازمی دەرخەری پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ کوردستان". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تویتێکی لەبارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردنی هاوڕێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و وەفدەكەی بۆ هەولێر. سەردانەکەی کە رۆژێک دوای هێرشە ترسنۆکانەکە هات بۆسەر پایتەختەکەمان، دەرخەری پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ کوردستان". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نووسیویەتی، "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کار دەکەین بۆ رێگەگرتن لە پێشێلکاریی زیاتری سەروەریی عێراق".
هاوڵاتى دوو گروپی ناو حەشدی شەعبین و پاڵپشتی خۆیان بۆ هێرشە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر دەربری و بە "پیرۆزیی" ناویدەبەن. بەپێی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئەکرەم کەعبی، کە گرووپەکەی لە ناو حەشدی شەعبیدا بە لیوای 12ی حەشد ناسراوە، لە تیلیگرامی تایبەتی خۆیان لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر هەولێر رایگەیاندووە، "ئەو بۆردوومانە پیرۆزەی کە لە ئێرانی پیرۆزەوە ئەنجامدرا و کرایەسەر چەند بارەگایەکی مۆساد و زایۆنستەکان، کە خاکی پیرۆزی عێراقیان پیس کردووە رەوایە." هەروەها دەشڵێت، "ئەوانەی ئەو زایۆنستە داگیرکەرانەیان لە خاکی عێراق ئامێز گرتووە و هەوڵەکانیان بۆ جیابوونەوە و دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لە ژێر چاودێری ئیسرائیل و ئەمریکا بۆلاوازکردنی عێراقە، لەگەڵ پارچەپارچەکردنی سەروەریی و یەکێتی خاکەکەی". هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی، "داڵدەدانی گرووپەکانی مۆسادی زایۆنستی دژبەری عێراق و ئێران و گەلانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستان، ماف دەداتە هەر لایەنێک بیانکاتە ئامانج و کۆتایی بە بوونی ناڕەوایان لەوێ بهێنێت." ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی گرووپی نوجەبا، ئەمریکا لە ساڵی 2008ەوە سزای بەسەردا سەپاندووە و لە مانگی سێی ساڵی 2019ەوە گرووپەکەی بە گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووە. ئەم پاڵپشتییەی ئەمینداری گشتیی گرووپی نوجەبا بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، دوای چەند کاتژمێرێک هات لە پاڵپشتی گرووپی حیزبوڵڵای عێراق، کە یەکێکە لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی، بۆ ئەو هێرشە. ئەمە لەكاتێكدایە ئەمرۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری كرد و ئیدانەی هێرشەكەی كرد.
هاوڵاتى کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات و رایگەیاند:" هیوادارین ئەم بۆنە پڕ شکۆیە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی و تەبایی سەقامگیری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق". هەر لەنوسراوەکەدا هاتوە، ئاواتەخوازین ساڵی تازە بۆ هەمو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەڕێزتان ببێتە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەستکەوتەکان. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆری كۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی وێنەی نوسراوەكەی كۆنسلوڵخانەی روسیای بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی :" روسیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سلێمنی دەكات".