هاوڵاتى  بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویکردۆتەوە هێزە کوردییەکان کورسیەکانیان نزیکدەبێتەوە لە 63 کورسی. هەروەها سەربەخۆکان و لیستە نوێیەکان و پێکهاتەی کۆتاکانیش زیاتر لە ٧٠ کورسیان بەرکەوێت. بەو پیچیەش كورد ژمارەی كورسیەكانی زیادی كردووە. هاوكات لەم هەڵبژاردنەدا جگە لەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ نەوەی نوێ پێکەوە ١٤ کورسییان مسۆگەر کردووە، لەعێراقیشدا هێزە نوێیه‌كان و سەربەخۆکانیش توانیویانە ببنە ژمارەیەکی گەورە. بەجۆرێک لیستی ئیمتداد کە لیستێکی نوێیەو نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرە عێراقیەکان دەکات 10 كورسی هێناوە، هەروەها كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكانیش 20 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، ئەمە جگە لەوەی چەند هێزێکی نوێی دیکەش کورسییان مسۆگەر کردووە. بە رای هەندێک لەچاودێران ئەنجامی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕهێنەربووە، کەدیارترینیان کەمکردنی ڕێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بووە، هەڵبژاردنەکەش ئەگەرچی کۆمسیۆن سەرپەرشتی کردووە، بەڵام کۆمسیۆنەکە مستەفا کازمی پێکیهێناوە کە بە کەسێکی نزیک لە ئەمریکاو دژی لایەنە شیعەکانی نزیک لەئێران ناسراوە. لیستی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەچەتری سیاسی حەشدی شەعبی و فراکسیۆنە ئێرانییەکان لەعێراق دادەندرێت، هاوپەیمانی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 16 کورسی بەدەستهێنا، بەراورد بەهەڵبژاردنی رابردووی ساڵی 2018ـدا، کە 48 کورسی هەبوو ئێستاش 32 کورسی لەدەستداوە. تاكە لایەن لەناو حزبە كوردیەكاندا كە شكستی گەورەی بەركەوت بوتنەوەی گۆران بوو كە هیچ كورسیەكی پەرلەمانی عێراقی بەدەست نەهێنا. كە هەندێك لە چاودێران و ئەندامانی بزوتنەوەكە ئاماژە بەوە دەدەن هاوپەیمانێتیەكەیان بۆتە هۆی بایكۆت كردن لەلایەن جەماوەرەكەیانەوە. عەبدوڕەزاق شەریف، یەكێك لەهاوڕێیانی نەوشیروان مستەفا بۆ هاوڵاتى وتی:""  ئەمە هیچ هۆكار نییە هەرچۆنێك بڕیاریان بدایە گۆڕان تەواو بوو بوو، ئەمە نابێتە هۆكار، ئەو كاتەی یەكێتی و گۆڕان پێویست بوو بەیەكەوە هاوپەیمان بن و رێككەوتنی سیاسییان واژۆ كرد ئەوكاتە گرنگ بوو، بەڵام هەندێك ئەترافی ناو یەكێتی و گۆڕان هەر بەفیتی دەرەكی نەیانهێشت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ببێت، ئەوكاتە پێگەیان بەهێز دەبوو ئەیانتوانی باڵانسی هێز لەهەرێم راستبكەنەوە، بەڵام ئەو كاتەی كە لەدەست دەرچوو هاوپەیمانێتیان بۆ پلەو پۆست و پارە كرد هیچ سودی نەماو لەمەودواش سودی نابێت. فاكتەری شوێن و كات لەهەنگاوی سیاسیدا گرنگە، مەسەلێك هەیە دەڵێت (ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەیت بەكچێنی بتكردایە )، وەك وتم هۆكاری سەرەكی هیچ پەیوەندی بەوە نییە كە گۆڕان بەتەنها یان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بەشداری هەڵبژاردنی بكردایە، ئەگەر نەوشیروان مستەفا خۆیشی زیندوو بووایەو بیوتایە ئەو موڵك و ماڵە هی خۆمە و هی بزوتنەوەكە و پرۆژە سیاسییەكە نییە، گۆڕان هەر دەڕوخاو هیچ كورسی نەدەهێنا.          

هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "نابێت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروستبكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات." کازمی بڕیاریدا سەرجەم دەستگیرکراوانی کەرکووک ئازادبکرێن. بەپێی راگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە  مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەرکووک کراوە کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن "لە لایەن هەندێک کەسەوە هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان."  بەپێی راگەیێنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "نابێت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروستبكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات." لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا هاتووە، پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو "دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە" بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات. لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە کەرکووک دەیان گەنجی کورد دەستگیرکران و ئەشکەنجەدران. بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە  و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە. پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت، گەنجەکان ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. هاوكات هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و پێی راگەیاندووە:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین". هەروەها مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکووک رایگەیاند:"یەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات و لەھیچ لایەنێكی قبووڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی یەكلاكەرەوەی ھەیە".

سازدانی: ئارا ئیبراهیم یەكێك لەهەڵسوراوە دیارەكانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەدات كە رێكخەری گشتی گۆڕان و خانەی راپەڕاندن سحری تێكۆشان و فكری سیاسی و مێژووی نەوشیروان مستەفایان بەتاڵكردەوەو دەشڵێت:» رێگا هەیە بۆ ئینقاز بوون لەو شكستەیان، بەڵام ئایا ئامادەن داوای لێبوردن بكەن لەو هەڵانەی كردوویانە». عەبدولڕەزاق شەریف، یەكێك لەهەڵسوراوانی پێشووی گۆڕان لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتى دەشڵێت:» ئەگەر نەوشیروان مستەفا خۆیشی زیندوو بووایەو بیوتایە ئەو موڵك و ماڵە هی خۆمەو هی بزوتنەوەكەو پرۆژە سیاسییەكە نییە، گۆڕان هەر دەڕوخاو هیچ كورسی نەدەهێنا». هاوكات ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە» جەدوای مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وەك حزبێكی سیاسی  نەماوە». : هۆكاری ئەم شكستە گەورەیەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا چی بوو؟ عەبدولڕەزاق شەریف:  ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەركەوت هیچ كورسییەكی بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستنەهێنا هەم بەژمارەی دەنگدەرانیش دەركەوت كە لەهەموو ناوچەكان دەنگی دابەزیوە لەسەرتاسەری كوردستان لەنیو ملیۆن دەنگەوە، هاتۆتە سەر ئەو 22 هەزار دەنگە، ئەمە جگە لەشكست هیچ مانایەكی تری نییە. هاوڵاتى: ئۆباڵی ئەم شكستە گەورەیە لەناو بزوتنەوەكە دەكەوێتە ئەستۆی كێ؟ عەبدولڕەزاق شەریف: ئەم شكستە موقاجیئ نەبوو چاوەڕوان كراوبوو، ئۆباڵی ئەم شكستە  راستەوخۆ پەیوەندی بەو كەسانەوە هەبوو كە لەدوای مەرگی كاك نەوشیروان بزوتنەوەكەیان بەڕێوە بردووە، هی یەك رۆژو دوو رۆژ نەبووە، لەدوای مەرگی كاك نەوشیروان و لە رۆژی یەكەمەوە، لەماوەی ئەم چوار ساڵەی رابردوودا، ئەم بزوتنەوەیە رەفتارو وتارەكانی هی ئەوە بوو پێگەی جەماوەری روو لەدابەزین بكات و بەرەو فەوتی هەقیقی بچێت . بۆ خۆم هەر لە رۆژنامەی هاوڵاتى  داو لەو سەروەختەدا، چاوپێكەوتنم كردووە، وتوومە» ئەم بزوتنەوەی گۆڕانە روو لەناوچوون و فەنابوونە، لەبەرئەوەی خیانەتیان لەفكرو بیری نەوشیروان مستەفا كردووە، خیانەتیان لەو پەیمانە كۆمەڵایەتییە كرد كە لەگەڵ هاوڕێكانیان دەستیانپێكرد». هاوڵاتى: لەناو بزوتنەوەكەدا دوای مەرگی كاك نەوشیروان خەڵكێكی زۆر زوویر كران، كە زۆربەیان كەسی دیارو هاوڕێی كاك نەوشیروان بوو، پێتوایە بۆچی ئەوانە زوویر كران؟ عەبدولڕەزاق شەریف: ململانێكانی ئەوانەی تۆ بەزوویر ناویان ئەبەیت هیچ كات لەسەر پۆست و پارە نەبووە،  زۆرینەی ئەو هاوڕێیانە، هەموو خۆیان بەخشیە گۆڕان و وازیان لەپارەو پۆست و ئیمكانیەتی خۆیان هێناو خزمەتی گۆڕانیان كرد، ئەو چەند كەسەی گۆڕانیان دروست كرد كێشەیان لەسەر پۆست و پلەو پارە نەبوو، بەڵام كۆمەڵێك كەس كە بەداخەوە بەهەڵە ناویان گەنجی تازەو خوێنی تازەبوو،  كە ناوم نابوون، (خوازەڵۆكی سیاسی) لەپێناوی پوڵ و پۆستا كەوتنە نێوان ئەو برادەرانەوە، لەپێناو بەرژەوەندی پۆست و پلەو پایەو پارەدا خۆیان كرد بە(تۆپی یاری) لەنێوان جەمسەرەكانی ململانێكاندا، بەداخەوە یەكێك لەكوڕەكانی كاك نەوشیروان قیادەی ئەو گەنجانەیان دەكرد، دوایش هەر ئەو گروپە كەناوی خۆیان نابوو گروپی هەستانەوە تۆپێكی تەقیو دەرچون، بەڵام شانسی سەید عومەر لەقاچی ئەودا فشبۆوە   هاوڵاتى: خانەی راپەراندنی گۆڕان راگەیەندراوێكیان دوای دەرئەنجامەكان بڵاوكردەوەو ئۆباڵەكەی دەكەنە ئەستۆی بایكۆت كردنی هەڵبژاردن؟سەرەڕای ئەوەی دەڵێن گۆڕانكاری دەكەین. عەبدولڕەزاق شەریف: راگەیەندراوەكەی گۆڕان هیچ نرخێكی سیاسی و جەماوەری نییە، لەبەرئەوەی بایكۆت ئەنجامەو هۆكارەكانی بایكۆت و بێئومێدكردنی خەڵك چییە، هۆكارەكانی ناڕەزایەتییەكانی خەڵك چییە، ئەمانە پرسیارن پێویستیان بەوەڵامە،  ئەوان باس لەهۆكارەكان ناكەن كە بوونە هۆی ئەوەی گۆڕان روو لە رووخان بكات. رووخانی گۆڕان سەرەتاكەی لە رۆژی مەرگی كاك نەوشیروانەوە دەستی پێكرد، لەجیاتی وەبەرهێنانی ئەو كۆستە نەتەوەیی و نیشتیمانیە، پێچەوانەكەی روویدا، بە تەعریفێك پێت بڵێم لادان لەفكری كاك نەوشیروان و تۆمەتباركردنی كاك نەوشیروان لەلایەن رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەوەی كە خاوەنی گردو موڵك و ماڵەو خاوەنی بینای دیوانی چاودێری داراییە، موڵك و ماڵ هی شەخسی خۆیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان بێبەرییە و مافیان دا بەنەوەكانی هەمووی ببەن بۆ خۆیان،  لەزمانی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی گۆڕانەوە، وتراو كرا  بەوەش سحری تێكۆشان و فكری سیاسی و مێژووی كاك نەوشیروانیان بەتاڵكردەوە. بەداخەوە ئێمە وەك كەمینەیەك ویستمان رێگری بكەین لەو چەواشەكارییە كە ئەمانزانی وانییە و ویستی كاك نەوشیروانیش نەبووە، بەڵام ئەوان لەزمانی قیادەی بزوتنەوەكەوە ئەم دانپیانانەیان بۆ خەڵك راگەیاند، ئەمە سحری بزوتنەوكەو خەباتی سیاسی كاك نەوشیروانی بەتاڵكردەوە، ئەمە هۆكاری سەرەكی هەرەسهێنانی گۆڕان بوو.   هاوڵاتى: بۆچی وایان كرد كە ئێوە هەوڵتانداوە ئەوە روونەدات؟ عەبدولڕەزاق شەریف: لە رۆژی مەرگی كاك نەوشیروان پێش ئەوەی تەرمەكەی بنێژین، موئامەرەیەكی گەورە لەسەر فكرو فەلسەفەی كاك نەوشیروان دەستی پێكرد، هەم وەرەسەكان و مناڵەكانی كاك نەوشیروان، هەم ئەوانەی دوو خولە لەخانەی راپەڕاندن بوون هەم ئەوانەی رازیبوون و ئێمەیان تۆمەتباركرد هەموویان پێكەوە ئەجێندای دەرەكیان جێبەجێكردو پرۆسەیەك بوو بۆ ناشرینكردنی مێژووی خەباتی نەوشیروان مستەفا، خۆشتان ئەزانن ئەو كارەكتەری یەكەم و سەرەكی شۆڕشی نوێ بو ، بەمانایەكیتر پرۆسەكە بۆ ناشرینكردنی مێژووی كورد و شۆڕشی نوێ بوو . بۆ جێبەجێكردنی ئەو پیلانە دەرەكیە كە لەلایەن دوژمن و نەیارانی كوردەوە داڕێژرابوو، بەداخەوە كوڕەكانی و هاوڕێكانی خودی نەوشیروان مستەفایان بەكارهێنا، حەتمەن ئەو پوڵ و پۆست هەڵڕژانەی دوای مەرگیتان بینی كە یەك یەك هاوڕێكانی سەرەیان بۆ گرتبوو، ئەوە شیرینی جێبەجێكردنی ئەو پیلانە بوو، وەریانگرت. هەموو ئەوانەی بەشداربوون تامی ئەو شیرینیەیان كرد و تاوانباری سەرەكین . : لەناو جڤاتی گۆڕان باس لەوە كراوە كە بەجیا داببەزن و یانزە كەسیان لەگەڵیدا بوون، بەڵام تەنها حەوت كەسیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتیدا بوون، دواجار حساب بۆ جڤاتی نیشتمانی نەكراوە؟ پێتانوایە ئەوە هۆكار بوو بۆ شكستی گۆڕان؟ عەبدولڕەزاق شەریف: ئەمە هیچ هۆكار نییە هەرچۆنێك بڕیاریان بدایە گۆڕان تەواو بوو بوو، ئەمە نابێتە هۆكار، ئەو كاتەی یەكێتی و گۆڕان پێویست بوو بەیەكەوە هاوپەیمان بن و رێككەوتنی سیاسییان واژۆ كرد ئەوكاتە گرنگ بوو، بەڵام هەندێك ئەترافی ناو یەكێتی و گۆڕان هەر بەفیتی دەرەكی نەیانهێشت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ببێت، ئەوكاتە پێگەیان بەهێز دەبوو ئەیانتوانی باڵانسی هێز لەهەرێم راستبكەنەوە، بەڵام ئەو كاتەی كە لەدەست دەرچوو هاوپەیمانێتیان بۆ پلەو پۆست و پارە كرد هیچ سودی نەماو لەمەودواش سودی نابێت. فاكتەری شوێن و كات لەهەنگاوی سیاسیدا گرنگە، مەسەلێك هەیە دەڵێت (ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەیت بەكچێنی بتكردایە )، وەك وتم هۆكاری سەرەكی هیچ پەیوەندی بەوە نییە كە گۆڕان بەتەنها یان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بەشداری هەڵبژاردنی بكردایە، ئەگەر نەوشیروان مستەفا خۆیشی زیندوو بووایەو بیوتایە ئەو موڵك و ماڵە هی خۆمە و هی بزوتنەوەكە و پرۆژە سیاسییەكە نییە، گۆڕان هەر دەڕوخاو هیچ كورسی نەدەهێنا.   هاوڵاتى: وەك یەكێك لەهاوڕێیانی كاك نەوشیروان پێتانوایە دەبێت گۆڕان چی بكات دوای ئەم شكستە؟ عەبدولڕەزاق شەریف: كاك نەوشیروان مەسئولم بووەو هاوڕێم نەبووە، یەكەمیان بۆ من شانازیترە .  ئەزانی ئەو خەتایە، خەتای دەنگدەران و هەڵسوڕاوان و خەڵك و گۆڕانخوازان نەبوو، ئەوان بێبەرین لەم شكستەی گۆڕان، ئەم جەماوەرەی گۆڕان لەماڵی خۆیەتی و ئەم دەنگە ناڕازیانە ماون، بەڵام گۆڕان ناتوانێت بەم شێوەیە خۆی چاك بكات، رێگا هەیە بۆ ئینقاز بوونی، بەڵام ئەو رێگایانەی هەیە هەرگیز گۆڕان ناتوانێت بیكات. مەسەلەن گۆڕان ناتوانێت داوای لێبوردن لەخەڵك بكات و ئیعتراف بكات كە دوای مەرگی كاك نەوشیروان خیانەتیان لەفكری كاك نەوشیروان كردووە،  ناتوانێت  داوای لێبوردن بكات كە ئەو موڵك و ماڵە هی كوڕەكانی نین و هی بزوتنەوەكەیەو بیگەڕێننەوە بۆ بزوتنەوەكە ، ناتوانن بڵێن هەڵەمان كردبوو ئەجێندای دەرەكیمان جێبەجێكرد. ئەگەر هەموو ئەمانە بەدەنگدەرەكانی بڵێت، گۆڕانكاری لەدەسەڵاتدارەكانی بكات، بێ ئەوەی بەخەڵك بڵێت وەرنەوە، خەڵك خۆی دەچێتەوە بۆ گردەكەی گۆڕان یان خۆی دەچێتەوە بۆ ناو گۆڕان، ئایا دەتوانن ئەمە بڵێن و بیكەن، حەتمەن ناتوانن بیڵێن و ئیعتراف بكەن. ئەو هۆكارانەی خەڵك لەگۆڕان عاجز بووە تا ئێستاش ئەو برادەرانە شانازی بە كۆمپانیاكانیانەوە دەكەن، شانازی بەبوونی پەیوەندییەكانیانەوە دەكەن لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم، شانازی دەكەن بوون بەبەشێك لەئەجێندای ئەم حكومەتە فاشیلەی هەرێمی كوردستان.   هاوڵاتى: واتا گۆڕان بكشێتەوە لەكابینەی نۆیەم یەكێكە لە رێگاكان بۆ چارەسەری ئەم شكستە؟ عەبدولڕەزاق شەریف: لەچاوپێكەوتنێكی  وتوومە، باسم كردووە كەشكستی گۆڕان هی ئەوە نییە چوونەتە ناو حكومەتەوە، بەڵكو هی ئەوەیە كە خیانەتیان لەفكرو مێژووی خەباتی نەوشیروان مستەفا كردووە. ئەسڵەن ئەگەر هەنگاوە تەندروستەكە بنێن ئیعلانی كۆتایی ئەم بزوتنەوەیە بكەن باشترە، بەڵكو لەسەر دارو پەردووی ئەو بزوتنەوەیە شتێكی دیكە دروست ببێت بۆ میللەتەكەمان، ئەگەر نا جەدوای مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وەك حزبێكی سیاسی  نەماوە. دوای مەرگی كاك نەوشیروان پێموتن كە بۆ ئەوەی ئەمانە روونەدات با لەگەڵ تەرمی كاك نەوشیرواندا ئەم بزوتنەوەیەش بنێژین، دەبوو وامان بكردایە، لای كەمی بۆ مێژوو، نەوشیروان مستەفا وەك سمبولی نەتەوەیی نیشتمانی و رەمز بمایایاتەوە كە كورد پیاوێكی وای هەبوو، بەداخەوە نەیانكرد،. رێگە راستەكە ئەوە بوو  كە نەوشیروان مستەفا نە خاوەنی موڵك و نە خاوەنی یەك مەتر زەوی بوو لەكوردستاندا، بەڵام  ئەو غەدرە گەورەیە كرا، بەرامبەریشی سەرجەم هاوڕێیانی نەوشیروان مستەفا، بەشەهیدەكانیشەوە، بۆ هەتا هەتایە لێیان خۆش نابن.   هاوڵاتى: پێت وایە رێكخەرو خانەی راپەڕاندن دەستلەكار بكێشنەوە ؟ عەبدولڕەزاق شەریف :پێم وانیە سەید عومەر ئەوەندە گێل بێت لەم كاتەدا دەستلەكار بكێشێتەوە، چونكە كارێكی وا  مانای لەكۆڵنانی هەموو پۆخڵەواتەكانی رابردووە ، گەر بیكات وەك گەورەترین گەمژەی سیاسی ئەچێتە مێژووی كوردەوە    

هاوڵاتى ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند:" ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ناتوانن رێگری لە چالاکییەکانی ئەو حزبانە بکەن، ئێران هەوڵی پێویست بۆ وەڵامی "شەڕانگێزییەکانی" ئەوان دەدات ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا چەندینجار لەگەڵ "وڵاتانی پشتیوانی" ئەو گرووپانەدا کۆبووینەوەتەوە و دانوستاندنمان کردووە، هەندێ لەو وڵاتانە هەندێ هەوڵیان داوە، بەڵام هەندێ وڵاتی دیکە نەیانتوانیوە دژیان بوەستنەوە". ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران رەخنەی لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە کە لە ئاست ئەو حزبانەدا بێدەنگن و هەوڵێکی کاریگەریان نەداوە. هەروەها دەشڵێت، لە کۆتاییدا ئەم بابەتە دەبێت چارەسەر بکرێت و ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ناتوانن رێگری لە چالاکییەکانی ئەو حزبانە بکەن، ئێران هەوڵی پێویست بۆ وەڵامی "شەڕانگێزییەکانی" ئەوان دەدات. ئەو پەرلەمانتار حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری لە ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچە وەردەگرن. نیل فرۆشان، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی 12-10-2021 بە ئاژانسی تەسنیمی وت:"ئەمریکا دەیەوێ ئێران لەگەڵ "گرووپە تیرۆریستییەکان" تووشی شەڕ بکات و جەختی کردەوە کە بوونی ئەو گرووپانە و مەترسی دروستکردن لەسەر کۆماری ئیسلامی، تەحەمول ناکرێت". حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگرتنی یارمەتی لە وڵاتانی دیکە و هەروەها تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ئێران و هێرش بۆسەر هێزە سەربازییەکانی ئێران رەتدەکەنەوە. ئەمساڵ هەڕەشە و گوشاری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بووە و تەنانەت بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانیش بۆردوومان کران. بەرپرسانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن:" کۆماری ئیسلامی لە ئاستی ناوخۆدا تووشی قەیران بووە و بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە قەیرانەکان، هەڕەشە لەوان دەکات و گوشار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دێنێت". ناڕەزایەتیی ئێران بە بوونی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بە بەرزترین بەرپرسانی عێراقیش راگەیێندراوە. عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی 12-09-2021 لە کۆبوونەوە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای "چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی" ئەو حیزبانەی لە هەرێمی کوردستان کردبوو. ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم هەڕەشە و داواکارییان بە "زیادەڕۆیی" لە قەڵەم داوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە سنوورێکی بۆ دابنرێت. ناوەندی هاوکاری پێشتر وتبووی: کۆماری ئیسلامی بەم بیانووەوە دەیەوێت بە کەڵکوەرگرتن لە دۆخی ناوچەکە و دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاران، قەیرانێکی دیکە بخولقێنێت.

  هاوڵاتى مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە رایگەیاند:" ەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات".  شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی هاتووە، "لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە". دەقی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانێت كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە. بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەركوك و كەركوكییەكان لە ھەر موزایەدەو درووشم بازییەك بە گەورەتر دەزانێت كە ھەندێك لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەرام و دەستكەوتی بچووكی حیزبی دۆزی گەورەی كەركووك و چارەنووسەكەی و دانیشتووانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، كە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەكی سیاسی نالۆژیكییە بۆیە یەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات و لەھیچ لایەنێكی قبووڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی یەكلاكەرەوەی ھەیە. راگەیێندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان

  هاوڵاتى هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند:" خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکووک دەزانین، بۆیە سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادە باشیدایە چاوەڕوانی فەرمانین". ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە سەر بە یەکەی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگەن لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاندووە: "خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکووک دەزانین، بۆیە سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادە باشیدایە چاوەڕوانی فەرمانین." شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. ئاڵۆزییەکانی کەرکووک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد. هاوكات هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و پێی راگەیاندووە:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین". بەپێی زانیاریەكانی هاوڵاتی لئێستادا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر خەت بوون و راگەیێندراویان لەو بارەوە دەبێت.  

هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و دەڵێت:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین". ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و پێی راگەیاندووە:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین". ئاڵۆزییەکانی کەرکوک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد بەو هۆیەوە ماوەی دوو شەوە دوو شەقامی سەرەكی ەكروكك داخراون و كێشە و ناكۆكی لەنێوان لایەنگرانی حزبە سیاسیەوكاندا بەردەوامە. شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. بەپێی زانیاریەكانی هاوڵاتی لئێستادا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر خەت بوون و راگەیێندراویان لەو بارەوە دەبێت.  

هاوڵاتى ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند به‌هۆی كاتی پێشكه‌شكردنی سكاڵا و پێداچونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆن و هاوكات بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ له‌وانه‌یه‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته‌ 20 رۆژی دیكه‌. ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و لێدوانه‌یدا راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌دا بێت كه‌ ئێستا كۆمسیۆن بۆ ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوو رایگه‌یاندووه‌. وتیشی "ئه‌وه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان بۆخۆیان حسابیان كردووه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له‌ په‌رله‌ماندا، لای كۆمسیۆن جیاوازه‌، چونكه‌ ناكرێت چوار كه‌س له‌ یه‌ك بازنه‌دا كه‌ هه‌ر چواریان سه‌ربه‌ یه‌ك كوتله‌ بن، به‌ براوه‌ و سه‌ركه‌وتوو حساب بكرێن، له‌م حاڵه‌ته‌دا كۆمسیۆن ئه‌وه‌یان لا ده‌بات كه‌ كه‌مترین ده‌نگی هێناوه‌ و ده‌نگه‌كانی ده‌دات به‌ ژنێكی كۆتا كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ حزبێكی دیكه‌ بێت، ئه‌وكاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تا رێژه‌ی كۆتا بپارێزێت كه‌ 25%ی بۆ دیاریكراوه‌". عیماد جه‌میل ده‌ڵێت "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هێشتا كۆتایی نین و كۆمسیۆن پابه‌ند نییه‌ به‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ حزب و لایه‌نه‌كان خۆیان رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ كاری كۆمسیۆنه‌ و تائێستاش خۆی ژماره‌ی براوه‌كان و ناوه‌كانیان و ژماره‌ی كورسییه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه‌", به‌وته‌ی جه‌میل له‌وانه‌یه‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، بكه‌وێته‌ 20 رۆژی دیكه‌ و سه‌ره‌تای مانگی 11 و له‌وانه‌شه‌ ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكاریی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بێت.

 هاوڵاتى ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021،  فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات". لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و سوپاسی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەشداریکردنیان لە پڕۆسەکە، و سوپاسی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ دەنگدان، و پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لە پێناوی بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دوور لە ململانێی ناوخۆیی بە ئاڕاستەی داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان. دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدڕاڵ. سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون سەبارەت بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاکسازی و رێکخستنەوەی بواری باج لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا چەند راسپاردەیەک بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان خراونەتەڕوو. چوارەم: خستنەڕووی پێشنیازی راسپاردنی هەریەک لە (وەزیری داد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران) بۆ بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی کە لە دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم داوایانە.

سازدانی: ئارا ئیبراهیم بەرپرسێكی یەكێتی ئاماژە بەوە دەدات كەكورد لەناوچە كێشە لەسەرەكان پارێزگاری لەدەنگەكانی كردووەو براوە بووە لەبەدەستهێنانی كورسی زیاتر ئەوەش بەهێزتری دەكات بەرانبەر شیعەو سوننە لە بەغدا. رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لەهەولێر لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى دەشڵێت:» بوونی كەمپی ئاوارە ئێزیدیەكانی شەنگال كەژمارەیەكی زۆرن وای كردووە كە پارتی هەرسێ كورسییەكەی شەنگال بباتەوەو لەناو شەنگالیش لایەنی سیاسی هەیە ئیش بۆ ئەجێنداكانی پارتی دەكات دژ بە یەبەشە» هەروەها ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتنی وەفدی باڵای ئێران بۆ عێراق، دەركەوت كە «هەژموونی ئێران لەعێراق پاشەكشەی كردووەو هاوئاوازەكانی ئەمریكا سەركەوتووبوون».   هاوڵاتى: لەسەر دەرئەنجامەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان، موسڵ، كەركوك، دیالە، سەڵاحەدین پێتانوایە كورد سەركەوتنی بەرانبەر عەرەبی سوننەو شیعە بەدەستهێناوە؟ رەشاد گەڵاڵی: لەپارێزگای موسڵ لەكۆی 33 كورسی كورد، 11 كورسی بەدەستهێناوە، پارتی 9 و یەكێتی دوو كورسی، واتا كورد لە سێ بەش بەشێكی كوردسییەكانی بردووە، ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت كە پەیامێكە بۆ شیعەو سونەكان كە كورد بەشێكی گرنگە لەناو ئەو پارێزگایە بەبێ كورد ناتوانرێت كێشەكانی موسڵ یەكلایبكرێتەوە. راستە كە دێتە سەر وردەكاری هەژموونی پارتی لەموسڵ لەیەكێتی و لایەنەكانی دیكە زیاترە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەروانگەی قەزێی نەتەوەییەوە سەیر بكەین سەنگی كورد لەم پرۆسەیەدا دەركەوت هیچ كوتلەیەكی سوننی و شیعی بەقەدەر  پارتی نییەو یەكەمی سەر ئاستی پارێزگای موسڵە. لەسەر پارێزگای كەركوك كورد كە شەش كورسی لەكۆی 12 كورسی بەدەستهێناوە گرنگە، لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر دوو پرۆسە كراوە كە عەرەب و توركمان پێیانوابوو دەرئەنجامی هەژموونی ئاسایش و پێشمەرگەیە كورد دەتوانێت شەش كورسی بەدەستبهێنێت، ئەگەر نا كورد قەبارەكەی بەو شێوەیە نییە، دەركەوت كورد پارێزگاری لە شەش كورسییەكەی خۆی كردووەو واتا نیوەی كەركوك كوردەو نیوەكەی دیكەی عەرەب و توركمانە. بۆ سەڵاحەدین دەرچوونی كاندیدێكی یەكێتی ئەو پەیامە دەگەیەنێت كە سەنگی كورد بوونی هەیەو ئێمە وەك یەكێتی لەگەڵ گۆڕان لەناو هاوپەیمانێتییەكدا بووین و لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو لێكتێگەیشتن هەبووە و یارمەتیدەر بووە، هەرچەندە پارتی كاندیدی هەبووەو دەرنەچووە. لەدیالەش دەرچوونی كاندیدێكی دیكەی یەكێتی بۆ رەوایەتی كێشەی نەتەوایەتیمان لەو سنورە گرنگە، ئەم كوردسیە ئەهەمییەتی خۆی هەیە بۆ سەنگی كورد لەناوچە كێشە لەسەرەكان.   هاوڵاتى: پێتانوایە هێزە شیعییەكان كە نزیك بوون لە ئێران شكستیان هێناو هاو ئاوازەكانی ئەمریكا بەتایبەت سەدر سەركەوتنی بەدەستهێناوە؟ رەشاد گەڵاڵی: پێموایە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتنی وەفدی باڵای ئێران بۆ عێراق، دەركەوت كە ئێران پاشەكشەی كردووەو ئەوانەی نزیك بوون لە ئەمریكا سەركەوتوو بوون. برۆ سەیری دەرئەنجامی هەموو كوتلەكانی بەدرو نەسرو حیكمەو مالكی و حەشدی شەعبی بكە هەموویان پاشەكشەیان كردووە، تەنها تەیاری سەدری نەبێت كە خۆیان بەعێراقی  دەزانن و لەڕووی مەرجەعییەوە پێچەوانە بیردەكەنەوە لەگەڵ ئێران و سیستانی، بۆیە وای دەبینم دوای ئەم پڕۆسەیە ململانێكان توندتر دەبن، لەم پرۆسەیە هاوئاوازەكانی ئەمریكا سەركەوتوو بوون.   هاوڵاتى: یەبەشەو ئەو لایەنانەی كە بەشێك بوون لە رزگاركردنی شەنگال نەیانتوانی كورسی بەدەستبهێنن، بەڵام پارتی سەرەڕای بەجێهێشتنی شەنگال سێ كورسیەكەی قەزای شەنگالی بردەوە، هۆكار چییە؟ رەشاد گەڵاڵی: تا ئاوەدانكردنەوە لەموسڵ ئەنجام نەدرێت وەك ئەوەی لە روومادی ئەنجامدرا ئاوارەكانی شەنگال چەكێكی كاریگەر دەبن بەدەست پارتی دیموكراتی كوردستان هەر كاتێك بۆی بكرێت بەم شێوەیە دەنگی یەكەم دەبێت لەشەنگالدا، بۆیە موسڵ بایەخی زۆری هەیە. چەندین كەمپی ئاوارەی ئێزیدی بە كوردو تەنانەت عەرەبیشەوە لەژێر دەسەڵاتی ئەمنی پارتیدان، ئاوارەی ئێزیدی كە دوای ئەو وەزعەی بەسەریاندا هات كە بەهەزاران كەسیان بوونە قوربانی و ژنان رفێندراون كەوتنە بەر دەستی داعش و كەرامەتیان شكێندراو ئەتككران بێشەرمانە، كەچی تەماشا دەكەین هەرسێ كورسییەكەی شەنگال بۆ پارتی بوو، چونكە ئاوارەكان لەژێر دەستی پارتیدا بوون، بوونی كەمپ لەژێر دەسەڵاتی پارتی لەڕووی ئیداری و ئەمنییەوە زاڵ بووەو هەژموونی خۆیان هەیە لەسەریان كە سودمەندی یەكەم بێت لەبوونی ئاوارەكان. یەكێتی لەشەنگال هەڵەی سیاسی كرد دەبوو وردتر مامەڵەی بكردایە، كاندیدی بۆ كورسی كۆتای ئێزیدییەكان هەبووایەو نەچوایەتە كێبڕكێ لەگەڵ پارتی بۆ سێ كورسیەكەی شەنگال، چونكە پارتی ئاوارەكانی لەبەردەستدا بووە، چونكە كاندیدەكەی یەكێتی دەنگی زیاترە لەو كاندیدە دەرچووەی كورسی كۆتا كە بەدوو هەزار دەنگ رۆیشتووە كە حزبی ئیسڵاحە. ئەمەی لەناو شەنگال روویدا كەپارتی سێ كورسیەكەی بردووە بەتەنها پەیوەندی بە یەبەشەوە نییە، چونكە حزبەكەی حەیدەر شەشۆ كە یەكێتی بوو دواتر بەشانۆگەرییەك زیندانی كردوو دواتر هەزاران چەكداری لەلایەن پارتییەوە موچەی پێدرا رۆڵی هەبوو لەوەی یەبەشە ئەو كورسییە نەبات، چونكە پەیوەستن بەپارتییەوە و ئەجێندای پارتی جێبەجێ دەكەن.   هاوڵاتى: لەسەر ئاستی موسڵ ئەو 22 كورسییەی دیكەی موسڵ كێ بردوویەتی، ئوسامە نوجێفی یان حەلبوسی یان ئەو سونانەی كە نزیك حەشدی شەعبین؟ رەشاد گەڵاڵی: ئوسامە نوجێفی سەركەوتوو نەبووەو زەرەرمەندی یەكەم بوون و سەركردە كۆنەكان هیچیان سەركەوتوو نەبوون. تەنانەت حەلبوسیش كە پرۆژەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵی هەبوو لەگەڵ كوێت و خەلیج دواكەوت ئەوەیش كورسی زۆری نەبووەو بەشێك لەو سونانەی كە كاندیدی حەشد بوون كورسییان هێناوە.   هاوڵاتى: پێتانوایە پارتی تاكە حزب دەبێت لەبەغدا شیعەو سوننەكان گرنگی پێدەدەن؟ رەشاد گەڵاڵی: پێموایە ئەم وەزعەی كە دروست بووە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك سكاڵامان لەبەردەستە كە بەشێك لەم كێشانە لەسەر ئاستی بەغدا یەكلاییدەبنەوە، بەڵام لەم پرۆسەیەدا باڵادەستی پارتی دەركەوت و دەریشكەوت حزبێكی بێ ركابەرە لەساحەكەدا و پاشەكشە لەزۆربەی حزبە كوردییەكان روویداوەو تەنها یەكگرتووی ئیسلامییە كەدەنگ و كورسییەكانی زیادی كردووە. بەگشتی دەنگدەرانی پارتی، یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ بەشداری دەنگدانیان نەكردووەو بەشێكی زۆریان بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، پارتی لەسەر ئاستی دهۆك كورسی و دەنگەكانی كەمی كردووە، تەنها لەهەولێر دەنگ و كورسی زیادی كردووە، لەموسڵ براوەی یەكەمە. سەركردایەتی سیاسی بەتایبەتی سەركردایەتی پارتی غرور نەیگرێت و نەبێتە هۆی ئەوەی هیچ حسابێك بۆ لایەنەكانی دیكە نەكات، چونكە پارتی بووە حزبی یەكەمی كورد لەبەغدا كە بۆ زۆربەی هاوكێشەكان بەشداری كاریگەری دەبێت و پرسەكان یەكلاییدەكاتەوە كە بووە خاوەنی 32 كورسی لەپەرلەمانی عێراق، هەم شیعەو هەم كوتلەكانی دیكەی سوننە گفتوگۆ زیاتر لەگەڵ پارتی دەكات.  

  هاوڵاتى درەنگانی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی ژماردنی دەستی ژمارەیەک وێستگەی دیکەی ئاشکرا کرد و گۆڕانكاری به‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نه‌كاندا هات. درەنگانێکی شەوی رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی راگەیاند  گۆڕانكاری به‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نه‌كاندا هات. میدیاكانی پارتی بڵاویان كرده‌وه‌: بەگوێرەی ئەنجامەکان لە سنووری سلێمانی کاندیدێکی‌ دیکەی‌ پارتی‌  سەرکەوتووه‌، هەروەها لە دهۆک کاندیدێکی دیکەی پارتی سەرکەوت و کورسییەکانی پارتی لە دهۆک بوو بە نۆ کورسی، لە هەموو عیراقیش ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی زیادیان كرد و بووه‌ بە 34 کورسی. هەروەها لیستی‌ بزووتنەوەی‌ درێژکراوەی‌ تشرین سێ کورسی‌ زیادیکرد و بووە 12 کورسی‌. هاوپەیمانی‌ فەتح چوار کورسی‌ زیادیکرد و بووە 20 کورسی‌. ژمارەی‌ کورسییەکانی‌ دەوڵەتی‌ یاسا لە 34 کورسییەوە گەیشتە 39 کورسی‌. رەوتی‌ حیکمە کورسییەکی‌ زیاد بووە و لە دوو کورسییەوە بووەتە سێ کورسی‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بە پێی ژماردنەوەی دەنگەكان كە بەردەوامەو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە. بەپێی ئەنجامەکان کورسی هەندێک لایەن کەمیکردووە، رەوتی سەدر لە 73 کورسی بووەتە 70 کورسی، سێ کورسی کەمبووەتەوە. پێشتر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی‌ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندبوو، ئەنجامی‌ ژماردنی‌ دەستیی‌ 8547 وێستگەی‌ دەنگدان لە سنووری‌ پێنج پارێزگا ئاشکرا دەکەن، کە بە تیروپشک دەستنیشان کراون.

هاوڵاتى عەبدولستار مەجید، كاندیدی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند: "ناچار ببین خەڵكمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێكارێك دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناكەین و بێدەنگ نابین". ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدولستار مەجید ڕایگەیاند "بە بەرنامە ساختەكاری كراوە و ئێمە لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین،بەڵگەو داتا رادەستی كۆمیسیۆن ئەكەین و لەسەر ئەو ئەنجامانە بێدەنگ نابین و قبوڵی ناكەین گەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت. عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات ناتوانێت هیچ هەڵبژاردنێك بەبێ ساختەكاری بەڕێوەببات، هەروەها دەشڵێت، لە هەولێر ساختەكاری بە بەرنامە كراوە. كاندیدەكەی كۆمەڵ دەشڵێت، ئێمە دەرئەنجامەكانی بازنەكانی سێ و چواری هەولێر رەتدەكەینەوە و بەڵگە و داتای روونمان بۆ ئەوە هەیە، بە بەڵگەشەوە تەسلیمی كۆمیسیۆنی دەكەین. بەوتە عەبدولستار مەجید "ناچار ببین خەڵكمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێكارێك دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناكەین و بێدەنگ نابین ئەگەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت".

هاوڵاتى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه‌ هێزێكی نزیك له‌ ئێرانه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی راگه‌یه‌ندرا. ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ فه‌تح ده‌ستبه‌رداری ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نابێت و وتی "سه‌رلێتێكچون له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان هه‌بووه‌ و وتی "بەڵگەمان هەیە کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو بووین". به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی هاوپه‌یمانی فه‌تح نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی و ئه‌مه‌ش سه‌رلێتێكچونه‌ و ده‌بێت خێرا دركی پێ بكرێت. هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ باڵی سیاسیی حه‌شدی شه‌عبییه‌ و خاوه‌نی گروپی چه‌كداری رێكخراوی به‌دره‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو 48 كورسیی هه‌بوه‌ و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كورسییه‌كانی بۆ 14 كه‌میكردوه‌.

هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە و بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌. ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکا  باسی لەوەکردووە، ''قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگای بایەخە.'' ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەشڵێن، پڕۆسەی چاکسازی لە ‌وەزارەتەکەیدا پێویستی بە هەوڵی هەمەلایەنە و گشتگیر هەیە.  لە ڕابردوویشدا سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە. 

  هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند:" "هاوسەنگەری دڵسۆزان و ئسڵاحخوازان دەبن". سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بە "بایەخدار و هەستیار" ناودەبات و دەڵێت، "بە یاسا و سیستەمێکی جیاواز و نوێ بەڕێوەچوو"، هیوایشی خواستووە کە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە حوکمڕانیی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری دیموکراسی و نەهێشتنی بارودۆخی خراپی هاووڵاتییان و بنەبڕکردنی گەندەڵی. ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە رێزەوە کۆشش و زەحمەتی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تیمەکانی بانگەشەی بەربژێرەکانیان و هاوکاریی خەڵک و دەنگدەرانیان دەنرخێنن، سوپاسی تیمەکانی چاودێریی نێودەوڵەتی و تۆڕەکانی چاودێریشی کردووە و دەشڵێت، "وا ده‌زانین كه‌ پێشوه‌چوونی ره‌وشی ئارامی پرۆسه‌كه‌، جێگەی هیوا و دڵخۆشییه‌". سەلاحەدین بەهائەدین سوپاسی رێکخستنەکانی حزبەکەی دەکات و جه‌خت لەوە دەکاتەوە کە پابەندن به‌ "ستراتیژی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزب كه‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌ به‌ بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ و هاوسه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و خزمه‌تكردنی میلـله‌ت و خه‌بات بۆ حوكمڕانیی دروست و چه‌سپاندنی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری". هەروەها باسی لەوەش کردووە، "به‌ڵێن به ‌گه‌لی خۆمان و هاونیشتمانیانی ئازیز ده‌ده‌ین، پرۆژه‌ی ئیسلامی و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو هه‌رده‌م له‌ خزمه‌ت شوناس و ئه‌خلاق و ره‌سه‌نایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت و، نوێنه‌ره‌ ده‌رچووه‌كانمان تایبه‌ت نابن ته‌نیا به‌ یه‌كگرتووه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ر پێگه‌ و بوارێكی خزمه‌تكردندا هاوسه‌نگه‌ری دڵسۆزان و ئیسڵاحخوازان ده‌بن". یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دوو هێندە زیادیکرد و توانیی چوار کورسیی ئەنجوومەنەکە بەدەستبهێنێت، دووانیان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و دووانەکەی دیکەش لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.