هاوڵاتى مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە چەندین بنکە و وێستگەی دەنگدان کێشەی تەکنیکی ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مافی دەنگدان بێ بەشبوون" دەشڵێت، "ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان". ئەمرۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە چەند شوێنێکیش بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری لە یاسا بەدەر، ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان کە ئەمە مایەی نیگەرانیی و ناڕەزایی قووڵی ئێمەیە و دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافی ئازادیی بەشداریکردنە لە پرۆسەی دەنکدان". ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوازیارم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشت لە ململانێ ناوخۆییەکان بکەن و هەموویان لە بەغدا بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کار بکەن". دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسێکی گەرمی هاووڵاتیانی هەرێمی کورستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەم بۆ بەشدارییان لەو پرۆسە دیموکراسییە و هەستکردنیان بە بەرپرسیاریێتی لە پرۆسەی سیاسیی و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. سوپاسی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ بەگشتی دەکەم کە ئەرکی خۆیان لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ دەنگدان و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان، بە باشترین شێوە بە جێگەیاند، هەروەها سوپاسی کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم،بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە، هەرچەندە بەداخەوە لە چەندین بنکە و وێستگەی دەنگدان کێشەی تەکنیکی ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مافی دەنگدان بێ بەشبوون. لە چەند شوێنێکیش بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری لە یاسا بەدەر، ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان کە ئەمە مایەی نیگەرانیی و ناڕەزایی قووڵی ئێمەیە و دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافی ئازادیی بەشداریکردنە لە پرۆسەی دەنکدان. ئەم ئێوارەیە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز موستەفا کازمی بەتەلەفۆن قسەم کرد و پیرۆزباییم لێکرد کە بەڵێنی خۆی بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بردە سەر. هەردوولا هاوڕابووین لە سەر گرنگیی لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون کردن بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف و لەکاتێکی دياريكراودا، بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە کاتی پرۆسەی دەنگداندا ڕوویاندا.دڵنیام سەرۆک وەزیران، دەتوانێت ئەرکەکانی قۆناغی کاربەڕێکردن بە باشی بەڕێوە ببات و لەم ڕووەوە هاوکار و پشتیوانی دەبین. ئێستا دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات، هیوادارم هەموو ئەو بەربژێرانەی متمانەی هاووڵاتییانی کوردستان بە دەست دەهێنن و دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکدەنگی و پێکەوە، کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و هاوسەنگی و سازان، لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی فیدرالی لە عێراقدا . خوازیارم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشت لە ململانێ ناوخۆییەکان بکەن و هەموویان لە بەغدا بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی، کار بکەن بۆ ئەوەی، پێگەی هەرێمی کوردستان، لە عێراقی فیدرالدا بەهێز ببێت و مافە دەستورییەکانی کوردستانیيان دەستەبەر بکرێن ، بۆ ئەم مەبەستەش، لە گەڵ هەموو لایەنەکان، لە پەیوەندیدا دەبین . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 10ی ئۆکتۆبەری 2021
هاوڵاتى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ پابه‌ندبونى خۆمان بۆ گه‌لى عێراق دوپاتکرده‌وه ئه‌ویش له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى گشتییه‌وه بۆ په‌رله‌مان، بۆیه سوپاسى ده‌نگده‌ران و مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین که هۆکاربون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره کۆتایى بێت". ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، سوپاسى لایه‌نه‌کان به‌شداره‌کان، ده‌نگده‌ران، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆشه‌ویستانى چاکسازى ده‌کات. پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان کۆتایى هات و کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌واوى بنکه‌کان داخران و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌ستیپێکرد.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌رکى خۆمان به‌جێهێنا و گفتى خۆیان برده‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد و ئارام". دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق که کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، کۆتایى هات، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له رێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، "سوپاس بۆ خوا ئه‌رکى خۆمان به‌جێهێنا و گفتى خۆمان برده‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد و ئارام، زۆر سوپاس بۆ: گه‌لى هێژامان، ده‌نگده‌ران، پاڵێوراوان، هێزه سیاسییه‌کان، چاودێران، کارمه‌ندانى کۆمسێونى هه‌ڵبژاردن، هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و مه‌رجه‌عییه‌تى ئاینی". کاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌روى ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه، کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له عێراق و کوردستان داخران. هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق دابه‌شکراوه به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا، بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ک کۆتایه‌ک بۆ ژنان دانراوه، هاوکات نۆ کورسى بۆ کۆتاى پێکهاته‌کانى کریستیان، شه‌به‌ک، ئێزدی، سابیئه و کوردانى فه‌یلى ته‌رخانکراون.
هاوڵاتى تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٥٣١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٣ هەزار و ٧٦١ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٥٦٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ٣٦٦ كەسیان چاكبونەتەوە.
هاوڵاتى رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێشێلکاری و دواخستنی زۆر لە ناوەندەکانی دەنگدان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، کەرکووک و دیالە روویانداوە، وەکو رێگریکردن لە چوونی چاودێران بۆ نێو ناوەندەکانی دەنگدان و لەکارکەوتنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن و بەردەوامیی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێش ناوەندەکانی دەنگدان. ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی هەڵبژاردن، کە رێکخراوێکی ناحکومییە و لە ساڵی 2003 وە لە عێراق دامەزراوە، لە راگەیێندراوێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "هەرچەندە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەو 10 پارێزگایەی عێراق کە تێیاندا چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەکەین بێ کێشە دەستیپێکرد، بەڵام تیمەکانمان زۆر لە دۆخەکانی رێگریکردن لە چوونی چاودێران بۆ نێو ناوەندەکانی دەنگدانیان بەدیکردووە، لەپاڵ بەدیکردنی دۆخی درەنگ کردنەوەی وێستگەکانی دەنگدان و لەکارکەوتنی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان بۆ ماوەی 15 خولەک، لەگەڵ تێبینیکردنی دۆخەکانی گوشارخستنەسەر و تۆقاندنی دەنگدەران لە چەند پارێزگایەک". رێکخراوی نوور ئەلجامیعە دەشڵێت، "ئێمە 1436 چاودێرمان لە 59 بازنەی هەڵبژاردن لە 10 پارێزگا بڵاوکردووەتەوە، هاوکات ناوەندێکی زانیاریمان هەیە پەیوەندیی بە هەموو چاودێرەکانەوە هەیە بۆ وەرگرتنی راپۆرتەکانی چاودێری لێیان، بەڵام بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 رێگە بە چاودێرە خۆجێیەکان نادات مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەنە نێو ناوەندەکانی دەنگدان، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی هەیە لەسەر توانای چاودێرەکان بۆ کت‌وپڕ گواستنەوەی زانیارییەکان". رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق لە راپۆرتەکەیدا ئاشکراشی دەکات، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانمان کە 1300 چاودێرمان بۆیان ناردووین، کێشەکانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی کە ئەمڕۆ روویاندا بریتین لەمانە، 75 چاو‌دێر کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی (نەینەوا، دەوروبەری بەغدا، ئەنبار، کەرکووک)ن رێگەیان لێگیراوە بچنە نێو ناوەندەکانی دەنگدان یان لە چەند وێستگەیەکی دەنگدان دەرکراون، ئەوەشی رێگەی لە چاودێرەکان گرتووە هێزە ئەمنییەکانن، چونکە ئاشنای رێکارەکان نین، هەروەها ئەوەی چاودێرەکانی لە وێستگەکانی دەنگدان دەرکردووە فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنن، 96%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن هێزە ئەمنییەکان پێشی ناوەندەکانی دەنگدانیان گرتووە، 90%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن هەموو ئەندامانی تیمەکانی ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەبوون، هەروەها 13%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێشی ناوەندەکانی دەنگدان بەتایبەت لە شارەکانی (کەرکووک، دیالە، بەغدا) بەردەوام بووە". ئەمە لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 627 هەزار چاودێری بیانی و خۆجێیی و لایەنە سیاسییەکان چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەکەن لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق. کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمسیارانى عێراق کاتژمێر 6ى سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا کۆتایى پێدێت و به‌و پێیه بێت که‌متر له کاتژمێر ماوه بۆ ده‌نگده‌ران بۆ به‌شداریکردنیان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له کاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانى ده‌ستى پێکردووه‌و بریاره کاتژمێر 6:00 ئێواره کۆتایى پێ بێت. تا کاتژمێر سێى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى یه‌که‌مى کۆمسیۆنى عێراق یه‌ک له‌سه‌ر سێى هاوڵاتیان له عێراقدا ده‌نگدانداوه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى یه‌کێتى رایگه‌یاند که رێژه‌ى به‌شداریکردنى کورد له که‌رکووک زۆر که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ده‌شڵێت:" فریانه‌که‌وین له که‌رکوک و به‌تایبه‌ت له بازنه‌ى یه‌ک کورسییه‌ک ده‌دۆڕێین". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، خالید شوانی، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "که‌رکووک دۆزى میحوه‌رى و دۆزى کورد و هه‌موو کوردستانه، نه‌ک ته‌نیا که‌رکووکییه‌کان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ڕى هه‌ڵبژاردن و شه‌ر سه‌لماندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ته‌نیا و ته‌نیا له ئه‌ستۆى که‌رکووکییه‌کانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" رووى ده‌ممان له خوشک و برا که‌رکووکییه‌کانه، راسته که‌رکووک دۆزى نه‌ته‌واویه‌تى هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستانه، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕى ململانێى سیاسیى شه‌ڕى که‌رکووکییانه". هه‌روه‌ها خالید شوانى، باسى له‌وه‌شکرد " هه‌ندێک گرووپى شۆڤینى له نێو پێکهاته‌ى تورکمانى و پێکهاته‌ى عه‌ره‌بی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن و دیموکراسى سه‌یر ناکه‌ن، به‌ڵکو وه‌ک یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک سه‌یر ده‌که‌ن، له هه‌موو کوچه و کۆڵانى گه‌ڕه‌که عه‌ره‌بییه‌کان جۆش و خرۆشێکیان خستووه‌ته به‌رده‌م ده‌نگده‌رانى خۆیان و ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ گشتپرسییه له‌سه‌ر چاره‌نووسى که‌رکووک و ناسنامه‌ى که‌رکووک، کاتى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى کورد له نێو که‌رکووک له‌نێوببه‌ین، که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه و چه‌ندین جارى دیکه ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که‌رکووکیان هه‌رچه‌نده چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى به عه‌ره‌بکردن بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تى له‌و ساڵانه‌ى رابردوودا له ناوچه‌کانى خوارووى که‌رکووک و نێو که‌رکووک". خالید شوانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئه‌مڕۆ ئه‌وان مه‌رامیان بردنه‌وه‌ى کورسى نییه به قه‌د ئه‌وه‌ى مه‌رامیان له‌نێوبردنى کورده له که‌رکووک، وه‌ک یه‌کێک له په‌رله‌مانتاره‌کانیان، که به نامۆ ناومان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت له ره‌گ و ریشه‌وه له‌و شاره هه‌ڵیانده‌ته‌کێنین". خالید شوانى تکا له که‌رکوکییه‌کان ده‌کات بچنه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " تکایه ئه‌مڕۆ رۆژى جوامێرییه و رۆژێکى مێژووییه، رۆژێکه ئه‌و چه‌ند کاژێره‌ى ماوه و له مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه، سه‌رکه‌وتووبین هه‌تا ماوین ده‌توانین شانازى به خۆمان و بوونى خۆمان بکه‌ین و نه‌وه‌کانى دواى خۆمان شانازیمان پێوه‌بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌چین و له ماڵه‌وه دانیشین و له هه‌ڵبژاردنه به‌شدارى نه‌که‌ین و خوانه‌کا دۆڕاو بین ، ئه‌وا ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک له ده‌ستده‌ده‌ین". خالید شوانی، به داتا روونکردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر جیاوازى ده‌نگدان له نێوان کورد و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه له که‌رکووک ده‌کات و ده‌ڵێت که ده‌نگدان له ناوچه‌کانى ئێمه که‌متره، به ژماره‌ش ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌ڵێت ئه‌و قسانه بۆ ترساندنه، له ناوه‌ندى داقوق له ئیمام حوسێن، که ناوه‌ندێکى تورکمانییه 1321 که‌س چووه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام له ناوه‌ندى بڕیار که له ناوچه‌یه‌کى کوردییه، ته‌نیا 231 که‌س چوون بۆ ده‌نگدان. هه‌روه‌ها زیاتر روونیده‌کاته‌وه که له عروبه له قوتابخانه‌ى وه‌رکا له به‌یانییه‌وه سره‌یان گرتووه و کۆڵانه‌کانیان پڕکردووه، تاوه‌کو ئه‌و قسانه ده‌که‌ین 1200 که‌س ده‌نگیانداوه، له‌کاتێکدا لاى ئێمه له قوتابخانه‌یه‌ک که ناوى خه‌نسایه 458 که‌س چووه‌ته ده‌نگدان. "ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ى ماوه ده‌نگنه‌ده‌ین ئه‌وا کورسییه‌ک له بازنه‌ى یه‌ک ده‌دۆڕێنین"
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران رایگه‌یاند:" به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى به ده‌نگدان دێت و کاتى هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران له کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه و پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى پێدێت و رێژه‌ى به‌شداربوان زۆرباشه و تائێستا سێیه‌کى ده‌نگده‌ران ده‌نگیانداوه. له‌کاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێکرد و له ئێستادا پرۆسه‌که به‌رده‌وامه و ته‌نها یه‌ک کاتژمێر و 45 خوله‌کى دیکه کاتى به‌شدارى کردنى ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا ماوه‌ته‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق دابه‌شکراوه به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا، بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ک کۆتایه‌ک بۆ ژنان دانراوه، هه‌روه‌ها نۆ کورسى بۆ کۆتاى پێکهاته‌کانى کریستیان، شه‌به‌ک، ئێزدی، سابیئه و کوردانى فه‌یلى ته‌رخانکراون. هه‌روه‌ها 55 هه‌زار و 41 وێستگه‌ى ده‌نگدان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌ن له هه‌ر وێستگه‌یه‌ک 450 که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى دواى ده‌نگدانى رایگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن نه‌خشه بنچینه‌ییه‌کانى ئێستاى عێراق زۆر ناگۆڕیت که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌م ده‌کات". مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، دواى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا تا راده‌یه‌ک باشده‌بێ، ئه‌وه‌ى بێته سه‌ر حوکم پێویستى به سه‌قامگیرییه، بۆیه کێشه‌ى بودجه، نه‌وت، مادده‌ى 140، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و له‌م ساته به‌دواوه ده‌بێ هێزه کوردستانییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان هه‌بێ، به چه‌ند باڵێک بچنه به‌غدا، به‌ڵام یه‌ک سه‌ر و یه‌ک عه‌قڵ و یه‌ک ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به زانینى رێژه‌ى ده‌نگه‌کان بزانن که ئه‌و رێژه زۆره‌ى خه‌ڵک که نه‌هاتووه بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه ره‌خنه‌یه" ره‌خنه‌یه له‌و سیاسه‌تانه‌ى که ساڵانى پێشوو گیراونه‌ته‌به‌ر، ده‌بێ ئه‌مه رامان بچڵه‌کێنێ". هاوکات، مه‌لا به‌ختیار داوا له‌و که‌سانه ده‌کات که تائێستا به‌شدارییان نه‌کردووه یان ره‌خنه و ناڕه‌زاییان هه‌یه و ده‌ڵێ "با ره‌خنه‌یان بگۆڕن به هه‌ڵوێستى ده‌نگدان، ره‌خنه‌یان نه‌سووتێنن به ده‌نگنه‌دان، که ده‌نگ ناده‌ى وه‌کو که‌رکووکییه‌ک، شنگالییه‌ک، خانه‌قینییه‌ک، خورماتووییه‌ک، قه‌ره‌ته‌په‌ییه‌ک، جه‌باره‌ییه‌ک و مه‌نده‌لییه‌ک و ئه‌م هه‌موو ناوچه کێشه له‌سه‌رانه، بێگومان ده‌نگنه‌دانى کورد له کوردستان به گشتیى و له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی، زمانى شۆڤێنى و تائیفییه‌کانى عێراق زاڵده‌کات به‌سه‌ر نوێنه‌رانى ئێمه له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن ئه‌وه‌تا خۆتان ده‌نگتان که‌م داوه له ناوچه‌کانى خۆتان". مه‌لا به‌ختیار پیلانێکى به‌غدا ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: "له به‌غدا پیلانێک هه‌یه بۆ هه‌موارکردنى مادده‌ى 140، که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌مده‌کات".
هاوڵاتى له ده‌نگدانى گشتى له سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و ڕێژه‌ى به‌شداریکردن له پارێزگا‌و به‌شێک له قه‌زاو ناحییه‌کان خراوه‌ته‌روو. لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەدا، كرانەوە، بڕیارە پرۆسەكە تا كاتژمێر 6:00 ئێوارە بەردەوام بێت. به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمسیۆن ئاستى به‌شدارى ده‌نگدان له‌م ناوچانه‌ى هه‌رێمى کوردستان تا کاتژمێر دووى دوانیوه‌ڕۆ به‌م به‌م شێوه‌یه: هه‌ولێر: 18% سلێمانی:20% هه‌ڵه‌بجه: 16% سۆران: 35% راپه‌رین، 25% چۆمان:20% مه‌خمور: 10% که‌لار: 12% ئامێدی: 30% مێرگه‌سور: 45% زاخۆ: 27% که‌رکوک: 35% دهوک: 25% ته‌قته‌ق: 10% کۆیه: 19% خانه‌قین: 10% هاوکات به‌پێى ئامارێکى نوێى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، رێژه‌ى به‌شدارى له شاره‌کانى عێراق تا نیوه‌ڕۆ له‌چاو خۆیدا له شاره‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق که‌مبووه. به‌غدا – 25% ئه‌نبار- 22% دیاله – 29% که‌ربه‌لا – 27% نه‌جه‌ف – 32% به‌سره- 30% زیقار – 27% میسان – 21% دیوانیه – 18% موسڵ – 22% سه‌لاحه‌دین – 23% واست – 23% موسه‌نا – 27%
هاوڵاتى تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی ئەمرۆ یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بە 10 خاڵ گرنگترین كێشە و گرفتەكانی ئەمڕۆی بەدەم دەنگدانی گشتیمان بۆ رای گشتی خستۆتە ڕوو". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆڕی باڵوێزانی ئازادی له رێگه‌ی چاودێره‌كانیه‌وه ده‌ستی كرد به به چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،دوای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 8/10/2021 چاودێڕی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی كردبوو و سێ راپۆرتی تایبه‌تی به‌ته‌نها ده‌ركردوو،راپۆرتێكی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ی چاودێری ده‌ركردبوو". ڕاشیگەیاندووە" تۆڕه‌كه‌مان به‌وردی پلانی داناوه بۆ دابه‌شكردنی چاودێره‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌ر 83 بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكان و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ چاودێری زۆرترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت.كاری تۆڕه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی پانتایی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دێت كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئازادی و به‌هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری نه‌رویجی جێ به جێده‌كرێت". بەپێی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی" ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستێكی باشدایه بۆ كردنه‌وه‌ی 8954 ناوه‌ندی ده‌نگدان كه 55041 وێستگه له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا 23,986.741 كه‌س مافی ده‌نگدانی تێدا هه‌یه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا کە ڕۆڵی کۆمیوسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە ئەمنیەکان بە بەرزی هەڵدەسەنگێنین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، داوایان لێدەکەین کە ڕێکاری دەسبەجێ بگرنە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی پەك کەوتن و کارنەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و ڕێگادان بە چاودێرە خۆجێیەکان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان". دەقی راپۆرتەكەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاپۆرتی یەکەمی ئاماژە بە گرنگترین ئەو تێبینیانە کراوە کە لە لایەن چاودێرەکانی ڕێکخراوەکەوە لە پارێزگا جیاوازەکاندا تۆماریان کردووە: 1-دواکەوتن لە کردنەوەی سێنتەرەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی سێنتەرو وێستگەکانی هەڵبژاردن . 2-ئامادەبوونیكی کەمی دەنگدەران لە سێنتەرەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق 3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی سێنتەرەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك. 4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ؛ بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە . 5- رێگری له چاودێران له هه‌ندێ: له بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێ گیراوه كه مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه له‌ولاشه‌وه رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی. 6-ده‌ركردنی هه‌ندێك چاو‌دێر له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان. 7-به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان. 8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان. 9-پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوه‌ند بنكه‌كانی ده‌نگدان. 10-به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ندێك پارێزگا له رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
هاوڵاتى قائیمقامی كۆیە بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و رایگەیاند:" لە قەزاکەیاندا 19 بنکەی دەنگدان هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، تارق حەیدەر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" 19 بنكە لە كۆیە هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە، لە دیارترین گرفتەكانی بنكەكانیش، ئەو كۆدانەی كە دیاریكراون بۆ كارپێكردنی ئامێرەكانی دەنگدان كارناكەن". لەلایەکی دیکەیشەوە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک لە وێستگەکانی دەنگدان لەهەولێر و بەتایبەت لە بنکەکانی دەوروبەری منارەی چۆلی کارەبای نیشتیمانی بڕا و لەبەشێک لە وێستگەکانیش ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان کار ناکات، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانیش بە وێستگەنیوزیان راگەیاند، ترسیان هەیە دەستکاری ئەنجامەکان و بکرێت نەبوونی کارەبا بکرێتە پاساوی ساختەکاری. هاوكات ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى کۆرى له به‌غداوه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه کارمه‌ندان و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن". کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند که ساخته‌کارى ئه‌نجام نادرێت و له‌وباره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌داته لایه‌نه‌کان. ئامانج عه‌زیز، به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دڵنیایى ده‌ده‌ینه لایه‌نه‌کان ساخته‌کارى به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام نادرێت". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که میکانیزم و ئامێره‌کانى کۆمسیۆن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رێگرى زۆر ده‌کات له‌باره‌ى رێگرتن له ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
هاوڵاتى دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات رایگەیاند، سەرجەم گەشتیارانی بیانی دەتوانن داوای ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ بکەن و دەبێت ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەژمارێکی بانکی هەبێت کە 4 هەزار دۆلاری تێدابێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارەکە هەموو کەسێکی بیانی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکات، بەمەرجێک دەبێت لەهەر ساڵێکدا لانی کەم 90 رۆژ لەئیمارات بمێنێتەوە و نابێت ماوەی مانەوەکەشی لە وڵاتەکەیان لە 180 رۆژ لە هەر ساڵێکدا زیاتر بێت. ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات بکەن و پێداویستییەکان پێشکەش بکەن.
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموراتى کوردستان ڕایگه‌یاند کور ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى ده‌نگدانى له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"دوێنى 10 هه‌زار ده‌نگده‌ر له شه‌نگال ده‌نگیان نه‌داوه و پێموایه به‌شێکى کێشه‌کان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و داواشى له هاووڵاتیان کرد به‌شدارى ده‌نگدان بکه‌ن". سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆک کۆمار، فازیل میرانى رایگه‌یاند:" زۆرینه‌ى پێکهاته‌ى شیعه له‌سه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت ڕێکه‌وتوون، سوونه‌کانیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆکى په‌ڕله‌مان ڕێکه‌وتوون، کوردیش ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ڕێکبه‌وێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه:"ناکرێت مه‌رج له‌سه‌ر که‌س دابنێیت و مه‌رجیش خه‌ڵکیت قبوڵ نه‌بێت، پێَویسته ئێمه‌ى کوردیش به گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بگه‌ینه ڕێکه‌وتن".