هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە. ئهمڕۆ ههینی 8ی تشرینی یهكهمی 2021، فڕۆکە بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە. لە بۆردومانەكەدا ئوتۆمبێلێك بۆردومان كراوە و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا پشتراست نەكراوەتەوە. فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج کە دەگوترێت، گەریلای پەکەکەی تێدابوون. ئەم هەفتەیە تورکیا ئەو گوندەی بۆردوومان کرد، بۆیە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکیا بن. لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوە جاری دووەمە فڕۆکە سنووری ئەو گوندە بۆردوومان دەکات.
هاوڵاتی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت، لە سێ مانگی بانگەشەی هەڵبژادندا و دەنگدانی تایبەتدا 41 پێشێلكاری بەرامبەر بە 36 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، كەمترین پێشێلكاریش پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبووەو زۆرترینیان پەیوەندیداربوون بەرووداوەكانی دەرەوەی بانگەشە. ئهمڕۆ ههینی 8ی تشرینی یهكهمی 2021، سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان رایگهیاند: لە ماوهی سێ مانگی بانگەشەی هەڵبژادنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق و دەنگدانی تایبەت كه ئهمڕۆ ههینی بهڕێوهچوو، 41 پێشێلكاری بەرامبەر بە 36 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، كەمترین پێشێلكاریش پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبووەو زۆرترینیان پەیوەندیداربوون بە رووداوەكانی دەرەوەی بانگەشە. هاوكات سایتی عههد نیوز بهپێی ئهو پێشێلكارییانه كه دهستی كهوتوه، ئاماژه بهوه دهكات له سهرهتای كردنهوهی ناوهندهكانی دهنگدان بهرووی دهنگدهرانی تایبهت تا ئێوارهی ئهمڕۆ، له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ئهم پێشێلكارییانه كراون: - بردنه ژورهوهی مۆبایل له زۆرێك له ناوهندهكانی دهنگدان و تۆماركردنی وێنه و ڤیدیۆی كاتی دهنگدان. - بانگهشهكردن بۆ چهند كاندید و لیستێك له نزیك ناوهندهكانی دهنگداندا. - ئامادهنهبونی ئاشكرای چاودێرانی سهربه نهتهوه یهكگرتوهكان له زۆربهی ناوهندهكان. - دهمهبۆڵهی نێوان ئهندامانی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان و هێزێكی سهربه سوپای عێراق له ناوهندێكی دهنگدان له پارێزگای ئهنبار. - هوتافكێشان و بهرزكردنهوهی دروشمی چهند لیستێكی بهشداربوی ههڵبژاردن لهناو ناوهندێكی دهنگداندا. دهقی راپۆرتهكهی سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان بەم شێوەیە: • روداوەكانی دەرەوەی بانگەشەو دەنگدانی تایبەت لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەدا: (30) پێشێلكاری، بیریتیبوو لە: (1) حاڵەتی تەقەلێكردن (8 ) حاڵەتی هێرش و سوكایەتی (3) حاڵەتی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی (4)حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ بڕیاری دادگا (12) حاڵەتی رێگریكردن لە روماڵ (2) حاڵەتی پركردنەوەی بەڵێنامە بە رۆژنامەنوس • لە كاتی بانگەشەدا: (2) پێشێلكاری تۆمار كراوە، بریتیبوو لە: (2) حاڵەتی هەڕەشە لێكردن • لەكاتی دەنگدانی تایبەتدا: (9) پێشێلكاری، بریتیبوو لە: (2) حاڵەتی هەڕەشە لێكردن (7) حاڵەتی رێگریكردن لە روماڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناوەند و رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی رۆژنامەگەری جەخت لەوە دەكەنەوە كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە ئەركە گرنگەكانی میدیا لە سیستمی دیموكراسیدا، میدیای ئازادو فرە رەنگ فاكتەری گرنگی چەسپاندنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و كۆڵەكەی (حوكمداری باش)ە، كە تیایدا مافەكانی مرۆڤ بە پرۆسەی گەشەسەندن گرێدەدات. لەم سۆنگەیەوە هۆكارەكانی راگەیاندن بینراو، بیستروا، نوسراو، ئەلیكترۆنی، میدیای نوێ بە گشتی، رۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دیموكراسیدا هەیە، بە بێ میدیا و ئازادی كاركردنیان ناتوانین باس لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكەین. بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، تەنها لە دەنگدان و بژاردنی دەنگەكاندا كورت ناكرێتەوە، بەڵكو مەرجی گرنگی سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە بەرێوەچوونی گفتوگۆی كراوە و بوونی زانیاری دەربارەی لیست و كاندیدە ركابەرەكان و و بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە دەربارەی پرۆسەكە، تا دەنگدەر بە زانیاری تەواو دەربارەی پرۆژەی كاندیدو لیستە ركابەرەكان بچێتە سەر سندوقی دەنگدان، ئازادانە ئەم مافەی خۆی پراكتیك بكات. رێزگرتن لە میدیاكاران و زەمینە خۆشكردن بۆ كارەكانیان هانی بەشداری گشتی دەكات لە پرۆسەی بەشداری لە بریاردان، ئەمەش كاتێك كاریگەری بەهێز دەبێت كە دەزگاكانی میدیا بە شێوەیەكی پیشەییانە ئەم ئەركە جێبەجێبكەن و دەزگاكانیان ببنە سەكۆیەك بۆ گوزارشتكردن لە فرەیی سیاسی. میدیاكان لەم هەڵبژاردنەدا روماڵی درێژترین پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنیان كرد ئەنجومەنی باڵای كۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە 30ی ئەیلولدا رایگەیاند بە بەشداربوونی فراوان و چڕی میدیای ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانی دەكاتە شەریكی ئامانجەكەمان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان. چاودێریكردنی میدیا بۆ ئەم پرۆسەیە، رۆڵبینینی میدیاكان فاكتەرێكی گرنگی پێدانی زانیاری و گفتگۆی كراوەی نێوان كاندەیدەكان بوو، تا دەنگدەر بە زایانیاری تەواوە بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و ئازادانە دەنگی خۆی بدات. سەنتەری میترۆ لەگەڵ سەرنجی لەسەر رووماڵی هەندێ میدیا، بەڵام بە شێوەیكی گشتی هەوڵی زۆر هەبوو بۆ پەیرەو كردنی پرەنسیپی بابەتیانە و بێلایەنی، هەروەها پابەندبوون بە بریارو رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و پێودانگە نێودەوڵەتییەكانی روماڵی میدیا بۆ هەڵبژاردن. بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی عیراق لە 8ی تەمموزەوە دەستی پێكردووە بۆ 9ی تشرینی یەكەمی 2021، بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو، ئەمە بە گەورەترین ماوەی بانگەشە ئەژمار دەكرێت لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا. لەو ماوەیەدا زۆرینەی میدیاكانی هەرێمی كوردستان، بینرواو، بیستراو، ئەلیكترۆنی، بەرنامەكانیان تەرخانكردبوو بۆ ناساندانی كاندیدی حزب و هاوپەیمانییە سیاسیەكان و كاندیدە سەربەخۆكان، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەر نەبوو لە پێشێلكاری بەرامبەریان، چ ئەو جۆرە پێشێلكاریانەی كە پەیوەندیان بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بوو، یان ئەوانەی لە پەراوێزی بانگەشەكاندا بەرامبەریان ئەنجام دراوە. ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) باجی تایبەتی بۆ راگەیانكارانی ناوخۆو دەرەوە، بۆ تیمەكانی راگەیاندن و پەیامنێران، دابەشكرد. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەكاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا داواكارییەكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان و رۆژنامەنووسان كرد، بۆ ئەوەی لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا رێز لە ئەركی یەكدی بگرن و داوای لە هەموو دامودەزگا ئەمنییەكانی كرد رێز لە كاری میدیاكاران بگرن و هاوكارییان بكەن. تا نووسینی ئەم راپۆرتە دەربارەی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ میدیاكاران لە پێدانی باجی راگەیاندنكاران هیچ دەزگایەكی راگەیاندنی ناوخۆو دەرەوە سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆمار نەكردوە. سەنتەری میترۆ لە 8ی تەمموز بۆ 8ی تشرینی یەكەم، ئەم سكاڵایانەی لە پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندن پێگەیشتووە، بەم شێوەیە: • 11ی شەوی یەكشەممە 18ی تەمووز لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، تەقە بەسەر ئۆتۆمبێلی پشتیوان زاهیر حسێن، سەرنووسەری سایتی راچڵەكین كرا، بە پێی لێدوانی بۆ میترۆ ئاسایش تەقەكەرانی دۆزیوەتەوە. • كاتژمێر 10ی شەوی هەینی 23ی تەمووز، لەبەردەم نەخۆشخانەی شار، لە سلێمانی هێرش كرایە سەر تیمی كەناڵی ئین ئارتی كارزان تاریق و محهمهد حەسەن، بۆ ماوەیەك لە ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەسەر كران، كەلەوپەلی رۆژنامەوانیان لێ زەوتكرا، پاش یەك كاتژمێر ئازاد كران. • رۆژی شەممە 7ی ئاب لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر، لە كاتی رووماڵی هەواڵدا هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی تیمی (تۆری میدیای ئێستا) (ئەیوب عەلی _ هەنگاو غەفور) بۆ ماوەیەك دەستبەسەر كردو كەلوپەلی رۆژنامەوانیان زەوتكردو هەرەشەیان لێكردوون جارێكی تر نەیەنەوە ناوچەكە. • رۆژی یەكشەممە 8ی ئاب، لە لایەن هێزێكی ئەمنی لەبەردەم دادگای هەولێر، رێگری لە پەیامنێری پەیام ( ئیدریس محمد) كران كە روماڵی دادگاییكردنی راگیراوانی دهۆك بكەن. • رۆژی دووسەممە 9ی ئاب لە گرەكی سەركارێزانی شاری هەولێر، لەكاتی روماڵی كێشەی كەم ئاویدا، لە لایەن هێزێكی مەدەنییەوە هێرش كرایە سەر (تۆری میدیای ئێستا) ( ئەیوب عەلی و هەنگاو غەفور). • كاتژمێر 1 و نیوی پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 11ی ئاب، لە گەرەكی باداوان لە هەولێر، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێكدا لەسەر گردبونەوەی نارەزایەتی، موختاری ئەو گەرەكە هێرشی كردە سەر پەیامنێری ئین ئارتی ( چۆمان مەحمود). • كاتژمێر 10و نیوی بەیانی رۆژی شەممە 21ی ئاب، لەبەردەم بینای قائیمقامییەتی هەولێر، كاتی ئاماەكردنی راپۆرتێك لەسەر گردبونەوەی نارەزایەتی خاوەن نانەواخانەو سەمونخانەكان، لەلایەن هێزێكی مەدەنییەوە هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئین ئارتی ( هێرش قادر، شیروان مەولود). • كاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی دوو شەممە 30ی ئاب، لە گەرەكی ژینی شاری هەولێر، لەكاتی روماڵی كێشەی كەم ئاوی، لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە هێرش كرایە سەر تیمی رۆژنامەوانی ئین ئارتی( رزگار ناسیح، محمەدی كامێرامان)، كەلەوپەلی رۆژنامەنوسییان زەوت كراوە. • كاتژمێر 12 ی نیوەرۆ رۆژی یەك شەممە 5ی ئەیلولی، لەبەردەم بانكی توی مەلیك، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئین ئارتی ( هاودێر زۆراب، گۆران لوقمان) كەلوپەلی رۆژنامەوانیان لێ زەوتكردن. • كاتژمێر 1:30 ی پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 9ی ئەیلول، لە ناحییەی بازیان هێزێكی ئەمنی لەكاتی پەخشی راستەوخۆدا 2 جار رێگرییان لە تیمی كەناڵی ئین ئارتی ( كارزان تاریق، محمد حسن) كرد. • كاتژمێر 11ی رۆژی سێشەممە، 14ی ئەیلول، لەناو بازاڕی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك، رێگری لە تیمی ئین ئارتی( وحید نیعمەت، بارزان حەسەن) كرا كە روماڵی گردبونەوەیەكی نارەزایەتی ئەو هاوڵاتیانە بكەن كە لە سەردەمی ئەنفالدا بەرەو توركیا ئاوارە بوون. • كاتژمێر 11ی رۆژی سێ شەممە، 14ی ئەیلول، لەناو بازاڕی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك، رێگری لە تیمی كەناڵی سپێدە ( ئەكرەم ئەمین، حاتەم ئیبراهیم كرا كە روماڵی گردبونەوەیەكی نارەزایەتی ئەو هاوڵاتیانە بكەن كە لە سەردەمی ئەنفالدا لە توركیا ئاوارە بوون. • شەوی پێنج شەممە 9ی ئەیلول، لەبەردەم كەناڵی ئین ئارتی گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی رێگری لە كامێرەمانی تیمی ئین ئارتی ( بریار عەلی) كرد روماڵی هۆكاری بوونی ئەو هێزە بكات نزیك كەناڵەكەیان. • كاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی شەممە 18ی ئەیلول، لە بازگەی سحێلانی سەر بە پارێزگای دهۆك، رێگری لە تیمی كەناڵی ئین ئارتی ( وحید سندی، شەهباز نیعمەت) كرا، پاشان براون بۆ بارەگای سەربازی لە سیحیلان و بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە جارێكی تر نەیەنەوە بۆ ناوچەكە. • رۆژی دوو شەممە 27ی ئەیلول لە قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە لایەن سەركردەیەكی سەربازی ناووچەكە بە تەلەفون هەرەشە لە پەیامنێری ئین ئارتی ( وریا حەمە كەریم كرا، پاش ئەوەی روماڵی هەواڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی كردوە. • رۆژی یەك شەممە 29ی ئەیلول، پاش ئامادەكردنی راپۆرتێكی هەستیار، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هەرەشە لە فۆتۆجورانالیست ( سەنگەر ئاكرێیی) كرا. • بەیانی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم، لە بنكەی دەنگدانی تایبەت لە ناحییەی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، چەند پێشمەرگەیەك هێرشییان كردە سەر بەرێوەبەری (جار میدیا) و ئازاریان دا. • بەیانی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم، لە كاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە بنكەی غەفور ژاژڵەیی، رێگری لە پەیامنێری كوردسات (شاڵاو عەلی) كرا، پاساویان ئەوەبووە بە مۆبایل وێنەی گرتووە. • بەیانی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم لە قەزای بەردەرەشی باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك، لە كاتی پەخشی راستەوخۆی پەیامنێری دهۆكی ئین ئارتی ( سەباح سۆفی) كەسێك بەرگی مەدەنی پۆشیبوو، دەستی هێنایە بەردەم زوومی كامێرای كەناڵەو رێگری لێكرد. • بەیانی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم، رۆژنامەنوس (ئەمیر عەلی) پێی راگەیاندین كە لە كردنەوەی بنكەی دەنگدان تا 9:30 رێگە نەدراوە رۆژنامەنوسان روماڵی دەنگدان بكەن لەناو بنكەكە كە بۆ رۆژنامەنوسان تەرخان كراوە. • بەیانی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم، پەیامنێری شارپرێس مەروان یەحیا، پێی راگەیاندین كە لە قوتابخانەی ئاڤا لە ناوەندی شاری دهۆك هێزی ئەمنی و سەرپەرشتیارانی بنكەكە، رێگرییان لێكردوە روماڵ بكات. • پاش نیوەڕۆی هەینی، رۆژنامەنوس (مەحمود یاسین كوردی) لە رێی تۆری كۆمەڵایەتی نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی: (هەرێم، حكومەت، پەرلەمان) و سەندیكاو میترۆ كردووە لەبارەی هەرەشەكردنی ئەفسەرێكی پێشمەرگە لەو رۆژنامەنوسە. • كاتژمێر 4:30ی ئێوارەی رۆژی هەینی، 8ی تشرینی یەكەم، لە كاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە بنكەی غەفور ژاژڵەیی، رێگری لە تیمی راگەیاندنی پۆلەتیك پریس (دونیا مەجید، ئاودێر بەكر) كرا، پەخشی راستەوخۆ بكەن.
هاوڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق كۆتایی هاتنی وادهی دهنگدانی تایبهتی له كاتژمێر6ی ئێوارهی ئهمڕۆ راگهیاند و دهڵێت كه ئهم ههڵبژاردنه سهركهوتوو بووه و پێشێلكاریی تێدا نهكراوه. كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆ له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كه ئامێرهكانی دهنگدان خۆیان بهشێوهیهكی ئۆتۆماتیكی لهكاتژمێر 6ی ئێواره لهكار وهستاون و بڕیاره له كاتژمێر 7 ئامیرهكان بۆ جیاكردنهوهی دهنگهكان دابگیرسێنهوه. كۆمسیۆن دهڵێت كه پڕۆسهكه به سهركهوتویی و بهبێ هیچ پێشێلكارییهك بهڕێوهچووه و ئهنجامهكانیش له رێگهی مانگی دهستكردهوه رهوانهی بهغدا دهكرێن و هاوكات چهند سندوقێك به دهستی جیادهكرێنهوه تا بزانرێت لهگهڵ دهنگدانی ئهلیكترۆنیدا هاوكاته یان نا. دوپاتیشیكردوهتهوه كه دزهپێكردنی ئهنجامهكانی ههڵبژاردن به تاوان دادهنرێت و ههر كهس و لایهنێك له پشتییهوه بێت، سزا دهدرێت. كاتژمێر 7ی سهرلهبهیانیی ئهمڕۆ ههینی 8ی تشرینی یهكهمی 2021، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقدەستیپێکرد و تاوەکو كاتژمێر 6ی ئێواره پرۆسهكه كۆتایی هات. ئەمڕۆ هەینی 08-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە تەواوی عێراق یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر دەتوانن بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن. بڕیاریشه یهكشهممهی داهاتوو 10ی تشرینی یهكهمی 2021، دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و بهپێی ئامارهكان نزیکەی 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كردووە رێگەنەدرێت بە فشاركردن لە هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەت. ئهمڕۆ ههینی 8ی تشرینی یهكهمی 2021، بهپێی ههواڵی ئاژانسی فەرمی عیراق، مستەفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق فەرمانی كردووە رێگەنەدرێت بەهیچ جۆرە فشارێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت دەستی پێكردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوهختهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق، لە سەرتاسەری عیراقیش یەك ملیۆن و 75 هەزار و 727 كەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەكەن كە كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. هاوكات 120 هەزار و 126 ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەكانیش 671 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق - یونامی رایگەیاند:" چاودێرەکانیان ئەمڕۆ هیچ سکاڵایەکیان نەگەیاندووەتە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان". یونامی دەڵێت، "ئێمە راپۆرتی رۆژنامەوانیمان بینیوە، گوایە چاودێرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سکاڵای گەیاندووەتە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە چەند نادروستییەکی هەڵبژاردن. ئەمە سەرلەبەری ناڕاستە". ئەو راگەیێندراوەی یونامی کە لە پێگە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەگەر چاودێرانمان هەر شتێکی جێی نیگەرانی ببینن، بە راپۆرت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەینێرن". هەر ئەمڕۆ یونامی ئاماژەی بەوەش کرد، "لە رۆژی هەڵبژاردندا، پێویستە عێراقییەکان بە متمانەوە و بە دڵی خۆیان دەنگ بدەن لە کەش و هەوایەکی خاڵی له پاڵەپەستۆ و تۆقاندن و هەڕەشە"، هاوکات داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکات "رێز لە ئازادیی هەموو عێراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە خۆیان هەڵیاندەبژێرن". ئەمڕۆ هەینی 08-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە تەواوی عێراق یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر دەتوانن بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
هاوڵاتی عومهرى سهید عهلى ڕێكخهرى گشتى بزوتنهوهى گۆڕان لهكۆتا ڕۆژى بانگهشهى ههڵبژاردندا پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "هاوڵاتیانى كوردستان.. ئێوهى خۆشهویست دهزانن بزوتنهوهى گۆڕان لهماوهى ڕابردودا چ لهسهر ئاستى ههرێمو چ لهسهر ئاستى عێراقیش لهمیانى بهشداریكردنى لهپرۆسهى سیاسیدا بهكارى نایاساییو سهفهقاتى ژێر بهژێرهوه تێوهنهگلاوین". دهشڵێت:"ههربۆیه بهدهنگێكى زوڵاڵو دلێرهوه بانگهشهى خۆمان دهستپێكردوه، لهو ڕوهشهوه داوا لهخهڵكى كوردستانو ناوچه دابڕێندراوهكان دهكهین دهنگمان پێبدهن، چونكه كاندیدهكانمان خهڵكانى پسپۆڕو شایستهن نوێنهرایهتیان بكهن". ڕێكخهرى گشتى گۆڕان ئهوهشى ڕونكردهوه، "جارێكى تر داوا لهههموو كهس دهكهین بهشداریی پرۆسهى دهنگدان بكهنو دهنگتان بۆ هاوپهیمانى كوردستانو لهناو ئهو هاوپهیمانیهشدا دهنگتان بۆ كاندیدهكانى بزوتنهوهى گۆڕان بێت". دهشڵێت:"بزوتنهوهى گۆڕان لهم ههڵبژاردنهدا پێویستى بههیمهتو كۆششى زیاترى هاوڵاتیانى كوردستان ههیه، ئهم ڕۆڵهى ئێوه دهبێته هۆى بههێزكردنى بهردى بناغهى پڕۆژهى سیاسیی ڕهوانشاد نهوشیروان مستهفا". ههروهك بههاوڵاتیانى كوردستانى ڕاگهیاند، "پاراستنى بزوتنهوهى گۆڕان كه بونى سهنگهرێكى پتهوه بۆ خهباتى مهدهنىو پهرلهمانىو بههێزبونهوهى پێگهو سهنگى خهڵك لههاوكێشهى سیاسى ههرێمو عێراق".
سازدانی: شاناز حەسەن كاندیدێكی سەبەخۆ داوا دەكات كەخەڵك بگەڕێتەوە بۆ رێزو خۆشەویستی و نەبنە كۆیلەی هیچ كەسێك، دەشڵێت:» لەبەغدا شەڕی پاراستنی كەلتوری نەتەوەكەم دەكەم». ئیبراهیم ئەحمەد، كاندیدی سەربەخۆ لەبازنەی یەكی سلێمانی بەژمارە 29، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی ئەوە دەخاتەڕوو كە»ویستوومە بەردەوام كاربكەم بۆ ئەوەی رێز لەناسنامەی نەتەوە بریندارەكەم بگرین، نەتەوەیەكی گەورە كە نەگەیشتوین بەمافەكانی خۆمان، شەڕی كورد تەنیا شەڕی ئازادی خاك نیە، بەڵكو دەیانەوێت بمانشكێنن و وردە وردە لەناومان ببەن». هاوڵاتی: ئامانجتان چییە وەك كاندیدێكی سەربەخۆ؟ ئیبراهیم ئەحمەد: گرنگترین شت بۆ هەر تاكێك سەربەخۆییە، حەزم كردووە بەردەوام خۆم خاوەنی خۆم بم، هیچ كات حزبی نەبووم و سەر بەهیچ حزبێك نیم، راستە لەدەزگایەكی حزبیدا كارم كردووە، بەڵام زۆر بێلایەنانە و سەربەخۆو ئازادانە و بێ جیاوازی كارم كردووە، بۆیە شانازی بە ئەوەوە دەكەم كەسەربەخۆم. هاوڵاتی: دەتانەوێت چی بكەن بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەگەر وەك كاندیدێك سەركەوتن بەدەستبهێنن؟ ئیبراهیم ئەحمەد: ساڵانێكە دروشمم كاركردن بووە بۆ هونەرو كلتور، لەو بوارەدا بەردەوام كارم كردووە، پێشتر كۆمەڵێك كارو پڕۆژەم كردووە، پڕۆژەم هەبووە بۆ كاری دەستی، ئەو پیشەیەی كە لەزۆربەی وڵاتانی دونیادا گرنگی و بەهای خۆی هەیە، هەم لەڕووی دارایی و لەڕووی گەشتیاری گرنگن. زۆر پڕۆژەم هەبووە بۆ فێركردنی گەنجان بەكاری دەستی و پڕۆژەم هەبووە بۆ بەتەمەنەكان و خانەنشینان بتوانین سودیان لێوەربگرین مێژوویەكیان لێ بنووسینەوە، هەم خزمەتیش بەو چینە بكات، سلێمانی وەك شارێكی رۆشنبیری بەداخەوە زۆر پشتگوێخراوە، بۆیە دەمەوێت لەناوەندی شارەوە ببێتە ناوەندێك بۆ كلتوری و گەشتیاری. هاوڵاتی: پێتوایە ئەو بەڵێنانەی دەدرێت لەكاتی بانگەشەدا جێبەجێدەكرێن؟ ئیبراهیم ئەحمەد: ئومێدم دەكرد ئەو بەڕێزانەی كە لەوێن بیانتوانیایە هەر یەكەیان یەك پڕۆژە جێبەجێبكەن، بۆ ئەوەی لەو ناسنامە و كلتورە دەوڵەمەندەی هەمانەو كورد خاوەنیەتی، وەك نەتەوەیەكی ئاشتیخواز و پێشكەوتوو بناسێنرێین، چونكە هونەر ئاستی هۆشیاری نەتەوەیە و ناسنامەی نەتەوەیە. هاوڵاتی: خەڵكی هەرێمی كوردستان زۆر گلەییان لەوە هەیە لەكاتی بانگەشەدا زۆر بەڵێن بەخەڵك دەدرێت، بەڵام ئەم بەڵێنانە هیچی نابنە كارو پەرلەمانتاران كاری لەسەر بكەن؟ ئیبراهیم ئەحمەد: بەداخەوە خەڵكیان گەوجاندووە، كە جارێك دوو جار دەنگمان پێدان و گرنگیان بە خەڵك نەدا پێویستە خەڵك خۆی هۆشیار بێت، هەڵنەخڵەتێن بە بەڵێنی درۆ، ساڵێك دوان سێ، ئەوە كارەساتە تۆ هەر بڕوا بەئەمانە بكەی، كە هەر بڵێت ئەمە ئەكەم و نایكا، بۆیە بەداخەوە هەڵگرتنی ئەم بەڵێنە گەورەو دروشمە قەبە و زلانە نیشانەی نەكردنیەتی، وەك كورد دەڵێت بەردی زل نیشانەی نەهاویشتنیەتی. بۆیە شەرمە ئەوەندەی كار لەسەر بودجە و پارە دەكرێت، بۆ خەڵك تەنیا بە چاوی پارە سەیر دەكرێت لەكاتێكدا مرۆڤەكان سەرچاوەی هەموو شت ێكن. بۆ رێز لەكەسایەتی مرۆڤەكان ناگیرێت، بۆیە دروشمم بۆ ئەوەیە شۆڕشێكی رۆشنبیری بەرپا بكرێت، پێویستە خەڵك هۆشیار بكرێتە لەوەی چی دەگوزەرێت لەم هەرێمە، بۆچی دەبێت لەهەموو بابەتێكدا باس باسی موچەو پارەبێت لەكاتێكدا ئەوە كاری پەرلەمانتار نیە، ئەوە ئەركی حكومەتە و دەبێت ئەركی خۆی جێبەجێبكات. هاوڵاتی: پێتانوایە خەڵك متمانە بەكاندیدانی سەربەخۆ دەكات؟ ئیبراهیم ئەحمەد: بەداخەوە ئەوەی ساڵانی رابردوو رویداوە وایكردووە، بەمەبەست وایانكردووە متمانە نەهێڵن و چاك و خراپیان بە یەكەوە سوتاندووە، بەپارە خەڵكیان وا دەستەمۆ كردووە، بەداخەوە بەشێكی زۆری خەڵك تەنیا دوای بەرژەوەندی خۆی كەوتووە، ئێستا خەڵك هەیە زۆر ناڕازییە، بەڵام وەرە پارەی بەرێ بە لایەكی تردا دەیشكێنێتەوە، هەموو پیرۆزییەكان دەشكێنن. هەموو ئەمانەش كاریگەری لەسەر متمانە هەیە، خەڵكیان فێری زۆر شتی ناشرین كردووە كە لە كلتوری ئێمەدا نەبووە، بەڵام ئەوەی لەنزیكەوە دەمناسێت ساڵانێكی زۆرە كاردەكەم و دەرفەتی زۆر گەورە هاتۆتە پێشم، بەڵام نەمكردووە ببومایە بە كۆیلە، نابمە كۆیلەی كەس وپارە و هیچ شتێك، بۆیە دەبێت خەڵك خۆی ئەوە قبوڵ نەكات و نەبێتە كۆیلەی هیچ كەس و شتێك، چونكە ئەمە سەرچاوەی نەهامەتییەكانە. هاوڵاتی: شێوازی بانگەشەكردنی لایەنەكانت پێ چۆنە؟ ئیبراهیم ئەحمەد: ئەو هێرشكردنانە تەنیا بانگەشەیە و هیچیی تر نیە، چونكە لەسەركردەكانی خۆیانەوە گوێمان لێ بووە، كە وتوویانە لەكاتی بانگەشەدا هێرشی توند دەكەین، بەڵام دواتر كە بانگەشە تەواو بوو ئێمە هەر ئەو براو دۆستەین، كە پێكەوە هاوبەشین و هیچ كێشەمان نیە، تەنیا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی حەماسی لایەنگرەكانیانە. بانگەشەیەكی تەقلیدیەو دوورم لەو بانگەشەیە، كە بەتەنیا خۆم و چەند كەسوكارێكم بانگەشە دەكەین و كە ئەوانیش چەندان تیمیان هەیە، بەپارەی دزراوی ئەم میللەتە دەیان و سەدان تیمیان دروستكردووە، وێنەكانی منیان لێكردۆتەوە و وێنەی خۆیان هەڵواسیوە، بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ زمانی خۆشەویستی و بانگەشەیەكی گونجاوو رێزگرتن لەكەسایەتی یەكتری ئەنجام بدەین. هاوڵاتی: تا چەند وەك كاندیدانی سەربەخۆ لەناو خۆتاندا هەماهەنگیتان هەیە؟ ئیبراهیم ئەحمەد: بەو پێیەی پەیوەندیەكانم باشە تا ئەندازەیەك هەماهەنگم و پەیوەندیەكانم پاراستووەو دژایەتی هیچ كەسێك ناكەم، بەڵام بەگشتی هەماهەنگیمان نیە لەناو هەموو كاندیدەكاندا. هاوڵاتی: كۆتا پەیامت چییە؟ ئیبراهیم ئەحمەد: شەڕی كورد تەنیا شەڕی ئازادی خاك نیە، بەڵكو دەیانەوێت بمانشكێنن و وردە وردە لەناومان ببەن، با بگەڕێیتەوە بۆ خۆشەویستی و پەیوەندیە توندوتۆڵەكەی كلتوری خۆمان، با متمانە بگەڕێنینەوە و با هەموو كەس وەك یەك سەیر نەكەین و بە چاك بڵین چاك و بە خراپیش بڵێن خراپ، شەڕی من شەڕی ناسنامەی بەرزو پیرۆزی ئەم نەتەوەیەیە.
هاوڵاتی تۆڕی باڵوێزانی ئازادی ئهمڕۆ دهستی به چاودێریكردنی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگەیاند:" لهههندێك بنكهی دهنگدان مامهڵهی كارمهندانی كۆمسیۆن لهگهڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو، لهههندێكیش رووبهڕووی توندوتیژی و دهركردن بوونهوه". باسلەوەشکراوە، لهههندێ له بنكهكان پڕۆسهی دهنگدان دواكهوت بههۆی كهم شارهزایی فهرمانبهرانی كۆمسیۆن و بههۆی گرفتی تهكنیكی ئامێرهكانهوه. ئەوەشخراوەتەڕوو، ''پرۆسهی چاودێریكردنی تۆڕهكه بهردهوام دهبێ له رۆژی دهنگدانی گشتیش كه بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو رێككهوتی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 له ههموو پارێزگاكان بهڕێوهبچێت، ئهمهش له رێگهی 500 چاودێرهوه كه له ئهندامانی ڕێكخراوهكانی ناو تۆڕهكه پێكهاتوون له ههموو پارێزگاكانی عێراق و ههرێمی كوردستان.'' ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، چاودێرهكانیان ههندێك لادان و پێشێلكاریان تۆماركردووه کە بەم شیوەیە: 1- لهههندێ له بنكهكان پڕۆسهی دهنگدان دواكهوت بههۆی كهم شارهزایی فهرمانبهرانی كۆمسیۆن و بههۆی گرفتی تهكنیكی ئامێرهكانهوه. 2- لهههندێ له بنكهكانی دهنگدان پڕوپاگهنده بۆ ههندێك پاڵێوراو بهردهوام بوو. 3- لهههندێك بنكهی دهنگدان مامهڵهی كارمهندانی كۆمسیۆن لهگهڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو. لهههندێكیش رووبهڕووی توندوتیژی و دهركردن بوونەتەوە.
هاوڵاتی سەبارەت بە هەڵبژاردن شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەپەیامێكی ڤیدۆیی نوێدا داوا لە دەروێشەكانی و گەلی عێراق دەكات بەپەرۆشیەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن و عێراق لەئەستۆی ئەوان دایە. ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە پەیامەكەیدا روویكردە دەروێشەكانی و گەلی عێراق و رایگەیاند:" داواتان لێدەكەم هەڵتان نەخەڵەتێنن، چونكە ئێمە بۆ هەمو گەلی عێراق كاردەكین بەبێ جیاوازی، داوای لە دەروێشەكانیشی كرد هەرچ كەسێك شایستەیە لە برا مەسیحیەكان و سائیبی و شەبكە و ئێزیدیەكان، دەبێت بە دەنگی كەسنەزانیەكان سەربكەون تاوەكو بۆ جیهانی بسەلمێنن كە دەروێشەكانی كەسنەزانی لەبازنەیەكی بچوكدا نین و كەسنەزانی بەیەك چاو سەیری عێراقیەكان دەكات". وتیشی:" ئەو كەسانەی بەدەنگی ئێمە سەر دەكەون ئەگەر كەموكوڕیان هەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و ئەگەر خزمەتی میللەتیش بكەن پاداشتیان دەكەین، ئێمە بۆ عێراق بەگشتی كاردەكەین و كاركردنمان بۆ هیچ لایەك یان نەتەوەیەك و مەزهەبێكی دیاری كراو نیە، بەڵكو بۆ هەمو عێراق كاردەكەین بەبێ جیاوازی".
هاوڵاتی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئومێد دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەبێ ترس و تۆقاندن دەنگ بدەن و ئەوانیش هەر ناڕەزاییەکی هێزە ئەمنییەکان دەگەیەنن کە بەهۆیەوە دەستوردان و پێشێلکاری مافەکانیاندا بکرێت. ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو وڵات و پرۆسەی چاکسازیدا دەنگ دەدەن و داواکاری ئەوانیش ئەوەیە ئومێد دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەبێ ترس و تۆقاندن دەنگ بدەن. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری نیشتیمان بن، رەوتی سەدر پشتیوانیان دەکات و رێگەش نادات دەستوردان و پێشێلکاری لە مافەکانیاندا بکرێت. کاتژمێر 7:00ی ئەمرۆ هەینی، لە سەرتاسەری عێراق پرۆسهی دهنگدانی تایبهت دهستیپێكردو ناوهندهكانی دهنگدان به رووی هێزه ئهمنییهكان و ئاواره و زیندانیكراوهكاندا كرانهوه. لە تەواوی عێراق، یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها لە زیندانەکاندا، 671 کەس ئەو مافەیان هەیە. ئەو ئاوارانەشی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.
هاوڵاتی وتەبێژی قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لەسەر کاندیدەکانى هاوپەیمانى لەکەرکوک ڕونکردنەوە دەداتو ڕایدهگهیهنێت، "تاكە كاندیدی ھاوپەیمانى كوردستان لەبازنەی (2)ی كەركوك تەنھا گەیلان قادرە". لەڕونکردنەوەیەکدا سەمیر هەورامى وتەبێژی قوباد تاڵەبانى ئاشكرایكردوه، "چەند ڕۆژێكە لەڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بەھاوڵاتیانی شاری كەركوكەوە دەكرێت بەناوی نوسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانییەوەو داوا لەھاوڵاتییان دەكرێت كە دەنگبدەن بەدكتۆرە ئاشتی، بۆیە بەپێویستمانزانی بۆ ڕای گشتییو كەركوكییە خۆشەویستەكان بەتایبەت ڕونبكەینەوە". هەورامى جەختیکردۆتەوە، "بەھیچ شێوەیەك ئەوان ئاگاداری ئەو پەیوەندییانە نینو تاكە كاندیدی ھاوپەیمانی كوردستانیش لەبازنەی (2)ی كەركوك تەنھا گەیلان قادرە كە ژمارەكەی (21)ه". وتەبێژی قوباد تاڵەبانى داوا لەکەرکوکیەکان دەکات لەبازنەى 2ی کەرکوک، دەنگبدەن بەگەیلان قادر نەك كەسی تر کە بەوتەى خۆى، "ئەو بڕیارەش لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوەندی ھاوپەیمانی كوردستانو گشتی دراوە".
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و لە سێ بنکە کێشەیان هەبووە، ئەوانیش چارەسەرکران. پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی سەردانی بنکەیەکی دەنگدانی کرد رایگەیاند: "لە سێ بنکەی دەنگداندا لە عەینکاوە، کەسنەزان و کۆیە، کێشەی دەنگدان دروستبوو بەهۆی قەرەباڵخی زۆر و لۆدی زۆری دەنگدەران لەسەر ئامێرەکان، کەمێک پرۆسەکە وەستا، بەڵام دواتر کێشەکان چارەسەرکران". ئومێد خۆشناو داوای لە دەنگدەران کرد، جەنجاڵی دروستنەکەن و پەلە نەکەن، هەم بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا و هەروەها بۆ کەمبوونەوەی لۆد لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان. سەبارەت بە سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە، ئومێد خۆشناو وتی: "پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەناچێت، بەڵکو سرووشتیی ئامێرەکان وایە و پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێکی لۆجیستی و ئامێر و ئەمنی لە پرۆسەکەدا نییە، ئەمەش بەهۆی ئەو ئامادەکارییانەیە کە پێشتر کۆمیسیۆن و هەروەها پارێزگا کردوویانە". لەبارەی دەنگدانی ئاوارەکان لە کەمپەکان، پارێزگاری هەولێر وتی: "دەنگدانی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەنێو کەمپەکان ئەرکی ئێمەی قورسکرد و سەرەتاش بەغدامان ئاگادارکردبووەوە کە ناتوانین پاسی هاتووچۆ بۆ ئاوارەکان دابین بکەین، بەڵام بەغدا وەڵامی نەبوو، بۆیە ناچاربووین هاوکاریان بکەین".
هاوڵاتی لەسەر رێگەی کەرکووک - حەویجە بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە 37 پۆلیسی فیدراڵی بوونە قوربانی، بەرپرسی فەرمانگەی گەیاندن و راگەیاندنی کەرکووک دەڵێت، دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 35ی دیکەش برینداربوون. لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان کەرکووک - حەویجە و لە نزیک یەکبڕی ریاز، رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و کۆستەرێکدا روویدا و بەھۆیەوە 29 کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستدا. قوربانییەکان پۆلیسی لیوای ھەشتی فیرقەی پێنجن و لەکاتی گەڕانەوەیان لە بنکەکانی دەنگدانەوە بۆ بارەگای لیوا تووشی ئەو رووداوە ھاتوون. ئەمڕۆ هەینی 08-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە تەواوی عێراق یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر دەتوانن بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی روماڵی میدیاکانەوە داوایەکی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کرد و داوا دەکات، "رێز لە کاری میدیاکاران بگرن و هاوکارییان بکەن لە چوارچێوەی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆن". ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، لە راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە 10ی ئوکتۆبەر 2021 پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی بڕوابوونی بە رۆڵی گرنگی میدیا لە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و رووماڵکردنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە، داوا لە هەموو دامودەزگا ئەمنییەكانی دەکات رێز لە كاری میدیاكاران بگرن و ھاوکارییان بکەن و لە چوارچێوەی رێنوێنییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان مامەڵە لەگەڵ تیمەكانی راگەیاندن بكەن". حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، لە قۆناغەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و جیاكردنەوەی دەنگەكانیش، زەمینە خۆش بكرێت تاوەکو میدیاكارانی ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەیەكی ئازادانە و پیشەییانە كارەكانیان ئەنجام بدەن. هاوکات داواش لە میدیا و رۆژنامەنووسان دەکات، "لە چوارچێوەی هەمان رێنوێنی هەڵسوكەوت بكەن و رێز لە ئەركی ئەو هێزانە بگرن كە بۆ پاراستن و سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و سەقامگیری و ئارامی لە ئەركدان". ئەمڕۆ هەینی 08-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە تەواوی عێراق یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر دەتوانن بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
هاوڵاتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پەیامەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکان، بەشداری هاوڵاتیان، جێبەجێکردنی کارنامەکانی حکومەت و قۆناغی داهاتووی دوای هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم بۆچوونی خۆی بۆ رایگشتی بخاتەڕوو. ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، موشریق عەباس، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەهەژماری فەرمی خۆی لەتوڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران پەیامێکی "گرنگ و راشکاو" ئاڕاستەی گەلانی عێراق دەکات. دوێنێش مستەفا کازمی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەکردبو، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بەم خولە هێنا بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم. هەڵبژاردن ڕێڕەوی بەرهەمهێنانی ئەنجومەنێكی نوێی نوێنەرانە بۆ پاراستنی وڵات و دەوڵەت." ئاماژەی بەوەشکردبوو، "ئازادانە ئەوانە هەڵبژێرن كە لە سۆنگەی بەها نیشتمانییەكانەوە نوێنەرتان دەبن و گۆڕانكاری دروست بكەن." رۆژی یەکشەممەی داهاتو 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی 329 کورسی پەرلەمان. کاتژمێر 7:00ی ئەمرۆ هەینی، لە سەرتاسەری عێراق پرۆسهی دهنگدانی تایبهت دهستیپێكردو ناوهندهكانی دهنگدان به رووی هێزه ئهمنییهكان و ئاواره و زیندانیكراوهكاندا كرانهوه. لە تەواوی عێراق، یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها لە زیندانەکاندا، 671 کەس ئەو مافەیان هەیە. ئەو ئاوارانەشی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.