هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند که ساخته‌کارى ئه‌نجام نادرێت و له‌وباره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌داته لایه‌نه‌کان. ئامانج عه‌زیز، به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دڵنیایى ده‌ده‌ینه لایه‌نه‌کان ساخته‌کارى به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام نادرێت". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که میکانیزم و ئامێره‌کانى کۆمسیۆن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رێگرى زۆر ده‌کات له‌باره‌ى رێگرتن له ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
هاوڵاتى دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات رایگەیاند، سەرجەم گەشتیارانی بیانی دەتوانن داوای ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ بکەن و دەبێت ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەژمارێکی بانکی هەبێت کە 4 هەزار دۆلاری تێدابێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارەکە هەموو کەسێکی بیانی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکات، بەمەرجێک دەبێت لەهەر ساڵێکدا لانی کەم 90 رۆژ لەئیمارات بمێنێتەوە و نابێت ماوەی مانەوەکەشی لە وڵاتەکەیان لە 180 رۆژ لە هەر ساڵێکدا زیاتر بێت. ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات بکەن و پێداویستییەکان پێشکەش بکەن.
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموراتى کوردستان ڕایگه‌یاند کور ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى ده‌نگدانى له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"دوێنى 10 هه‌زار ده‌نگده‌ر له شه‌نگال ده‌نگیان نه‌داوه و پێموایه به‌شێکى کێشه‌کان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و داواشى له هاووڵاتیان کرد به‌شدارى ده‌نگدان بکه‌ن". سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆک کۆمار، فازیل میرانى رایگه‌یاند:" زۆرینه‌ى پێکهاته‌ى شیعه له‌سه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت ڕێکه‌وتوون، سوونه‌کانیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆکى په‌ڕله‌مان ڕێکه‌وتوون، کوردیش ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ڕێکبه‌وێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه:"ناکرێت مه‌رج له‌سه‌ر که‌س دابنێیت و مه‌رجیش خه‌ڵکیت قبوڵ نه‌بێت، پێَویسته ئێمه‌ى کوردیش به گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بگه‌ینه ڕێکه‌وتن".
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌کاتى ده‌نگدانى بۆ په‌رله‌مانى ڕایگه‌یاند:" کاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى داهاتووى عێراق دکتۆر به‌رهه‌مه. بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، کاندیدى یه‌کێتى بۆ سه‌رۆک کۆمارى داهاتووى عێراق دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه. هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:" یه‌کێـتى ده‌که‌نه‌وه به یه‌کێتى مام جه‌لال و کوردستان و که‌رکوک ده‌که‌نه‌وه به کوردستان و که‌رکوکى کاتى مام جه‌لال". هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ک له قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد ده‌بێت و له‌ناو کوردیش‌دا بۆ یه‌کێتى ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، به ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له عێراق رێز له ئیراده‌ى گه‌ل ده‌گیرێت، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه له ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، نوورى مالیکى دواى ده‌نگدان له بنکه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق وێستگه‌یه‌کى گرنگه له مێژووى ئه‌م وڵاته و چه‌سپاندنى دیموکراسییه‌ت". هه‌روه‌ها مالیکى داواى له لایه‌نه‌کان کرد خۆیان به دووربگرن له هه‌ر ساخته‌کارییه‌ک، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه له ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى رایده‌گه‌یێنێت، باوه‌ڕیان به ئه‌نجامه‌کانى ده‌نگدان نییه ئه‌گه‌ر له رێگه‌ى مانگى ده‌ستکرده‌وه بچێته وڵاتێک و بگه‌ڕێته‌وه. قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دواى ئه‌وه‌ى له شارى به‌غدا ده‌نگیدا، بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: " هیوادارین ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌کى نوێ بێت بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان، دواى ئه‌و ناسۆرییه‌ى هه‌مووان چه‌شتوویانه". ناوبراو راشیگه‌یاند که عێراق شایسته‌ى ئاینده‌یه‌کى باشتره، هه‌موو عێراقییه‌کان ئه‌مڕۆ هیوادارین به چڕى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که "ستایشى هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌ین کار بۆ رێگریکردن له ساخته‌کاریى بکات، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌که‌ین، به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى باشه و په‌یامى دڵنیاییه".
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا نییە و هاتووچۆ ئاساییە". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن ورایگەیاند: "ئومێد دەکەم دەنگدان پرۆسەی سیاسی عێراق بگۆڕێت. پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، هاتووچۆی نێوان شارەکان رانەگیراوە و بەردەوامە و ئەمڕۆ وەکو رۆژانی دیکە بازاڕ و دووکانەکان کراوە دەبن و هەموو رێکارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردنی کرد و وتی: "هیوادارم چۆن بانگەشەی هەڵبژادن و دەنگدانی تایبەت بە ئارامی بەڕێوەچوون، دەنگدانی گشتیش بە ئارامی بەڕێوەبچێت". بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئارا ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدان هه‌یه‌و له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رێى لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکییه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى. ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى کۆرى له به‌غداوه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه کارمه‌ندان و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن". ناوبراو ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه که که‌مێکى دیکه سه‌رجه‌م کێشه‌کانى ئامێرى ده‌نگدانه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. هاوکات، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق له‌سه‌رخه‌تن. ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى دروستکراوه که پاڵپشتى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه ته‌کنیاکیانه ده‌کات که له‌ناوه‌نده‌کانى ده‌نگداندا له‌کاتى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان دروستده‌بێت‌و له‌ئێستاوه ده‌ستبه‌کاربون.
هاوڵاتى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، هیواداره پڕۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌رکه‌وتوبێت و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پڕۆسه‌ى ده‌نگدان کرد و ده‌نگیدا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:"به‌هیواى ئه‌وه‌ین ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رێک و پێکى بڕوات و سه‌رکه‌وتوبێت و هیوا و ئاواتى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى عێراق به گشتى بهێنێته دى و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت و داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات". کاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌روى ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه، که زیاتر له 25 ملیۆن که‌س له 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه و زیاتر له سێ هه‌زار و 240 کاندید که له ناویاندا 951 که‌سیان ژنن کێبرکێ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 کورسى په‌رله‌مانى عێراق.
هاوڵاتى سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند: "هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت، دەرئەنجامەکەشی جێگەی رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و خەڵکی عێراق بێت، لە ئیسلامدا دەسەڵات هی خەڵکە و خەڵک دەبێت بەرپرسانی خۆی دابنێت و هەروەکو دانانی بەرنامە و دیاریکردنی حەرام و حەڵاڵ هی خوای پەروەردگارە، بۆیە کۆمەڵگە زیندوەکان ئەو کۆمەڵگەیانەن کە دەسەڵات تیایاندا بەدەست خەڵکەوەیە نەک حزبێک یان بنەماڵەیەک یان کەمینەیەک خۆی بسەپێنێت بەسەر خەڵک و جەماوەردا". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، عه‌لی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان کرد رایگەیاند، "هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت، دەرئەنجامەکەشی جێگەی رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و خەڵکی عێراق بێت، لە ئیسلامدا دەسەڵات هی خەڵکە و خەڵک دەبێت بەرپرسانی خۆی دابنێت و هەروەکو دانانی بەرنامە و دیاریکردنی حەرام و حەڵاڵ هی خوای پەروەردگارە، بۆیە کۆمەڵگە زیندوەکان ئەو کۆمەڵگەیانەن کە دەسەڵات تیایاندا بەدەست خەڵکەوەیە نەک حزبێک یان بنەماڵەیەک یان کەمینەیەک خۆی بسەپێنێت بەسەر خەڵک و جەماوەردا". سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی پێکهێنانی بەرەیەک لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان، وتی، "ئیسلامییەکان ئەگەر نەیانتوانیوە بە یەک لیست بەشداری بکەن زیانیان لێنادات چونکە دەتوانن لە ئەنجومەنی نوێنەراندا پێکەوە بن هەروەکو لە قۆناغی رابردودا گروپی 15 لە ئیسلامییەکان و ئەو لایەنانەی تریش کە قورساییەکی باشیان هەبو، دەگونجێت ئەمجارەش هەمان ئەزمون بە فراوانتر دوبارەببێتەوە، هیوادارم ئەم خولە لە خولەکانی تر کاراتر بێت، بێگومان هەیمەنەی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی تردا و پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی تر، شیعەش کە پێکهاتەی زۆرینە بوە لەناوخۆدا ناکۆک بون و هیوادارم هەموان عیبرەتیان لە هەڵەکان وەرگرتبێت".
هاوڵاتى مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبنکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگیدا. ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له شارۆچكه‌ی پیرمام، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌شداری له ده‌نگدانی گشتی كرد، بۆ دیاریكردنی كاندیدانی كورد بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كرد و رایگه‌یاند:" ده‌نگمان به‌و كاندیده دا، كه بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان وتی "ئه‌مڕۆ به‌شداربووین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق." هیواشی خواست كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا کۆتایی بە ئارامی بەڕێوەبچێت و ئه‌وانه‌ش کە مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن. کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا دوو بانگەوازی کرد و رایگەیاند:"پێویستە هەموومان بەشداربین لە گۆڕینی واقیعەکەمان، بانگەوازم بۆ عێراقییەکان ئەوەیە، وەرنە دەرەوە، دەنگ بدەن، واقیعتان بگۆڕن لەپێناو عێراق و لەپێناو داهاتووتان. بانگەوازی دووەمم بۆ ئەوانەی دوودڵن لە دەنگدان، پشت بە خودا ببەستن و بڕۆن دەنگ بەو کەسە بدەن کە پێتانوایە گونجاوە بۆ داهاتووی خۆتان و داهاتووی عێراق، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لەدوای ساڵی 2003 کە بەبێ قەدەخەی هاتووچۆ بەڕێوەدەچێت". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری بەغدا دەنگی دا، بە میدیاکانی راگەیاند، "رۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بوو، ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتییە، پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین، بە عێراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن دەنگتان بدەن". سەبارەت بە هەڵبژاردنی پیشوەخت و ئەنجام و کاریگەرییەکانی بەسەر داهاتووی عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "ویستم ئەمڕۆ یەکەم کەس بم لەم بنکەی دەنگدان دەنگی خۆم بدەم، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەم کردووە، دەبووایە هەڵبژاردنەکان لە 6ـی حوزەیران بەڕێوەچووبان، هەندێک داوایانکرد دوایبخەن بۆ بەهاری 2022، بەڵام گوتم نەخێر، پێویستە لە 10ـی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت، ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا و بەڵێنەکەمان بردەسەر، لەگەڵ گەلەکەماندا راستگۆ بووین، ئەوە دەرفەتە بۆ گۆڕان، سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس گومانیان هەبوو کە لە 10ـی مانگ هەڵبژاردنەکان بکرێت، ئێستا مەرەکەبی شین بە پەنجەمەوەیە، پشت بە خودا بە پەنجەی هەموو عێراقییەکەوە دەبێت". دەربارەی بەهای دەنگی عێراقییەکان لەم هەڵبژاردنەدا، کازمی داوای لە خەڵک کرد دەنگ بدەن و "دەتوانن بە دەنگەکانتان دۆخی ئێستای وڵات بۆ باشتر بگۆڕن". هاوکات دوو بانگەوازی کرد و گوتی، "پێویستە هەموومان بەشداربین لە گۆڕینی واقیعەکەمان، بانگەوازم بۆ عێراقییەکان ئەوەیە، وەرنە دەرەوە، دەنگ بدەن، واقیعتان بگۆڕن لەپێناو عێراق و لەپێناو داهاتووتان. بانگەوازی دووەمم بۆ ئەوانەی دوودڵن لە دەنگدان، پشت بە خودا ببەستن و بڕۆن دەنگ بەو کەسە بدەن کە پێتانوایە گونجاوە بۆ داهاتووی خۆتان و داهاتووی عێراق، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لەدوای ساڵی 2003 کە بەبێ قەدەخەی هاتووچۆ بەڕێوەدەچێت". سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا کردووە بۆئەوەی پەیامێک بۆ گەل بنێرێت و بڵێت "دەسەڵاتدار خزمەتکاری گەلە، دابەشبوونێکی کۆمەڵایەتی هەبوو بەهۆی رووداوەکانی تشرین کە داوای چاکسازییەکی راستگۆیانەی دەکرد، بۆیە دەبێت هەموومان بەشداری بکەین لە گۆڕینی واقیعەکە، ئەمە دەرفەتە بۆ ئێمە، دەرفەتە، دەرفەتە. بڕۆن بە دەستی خۆتان واقیعی خۆتان بگۆڕن ئەی عێراقییە پاڵەوانەکان". کازمی باسی لەوەش کرد، "هەندێک گوتوویانە حکومەت لە دۆسیەکانی دەرەوە و ئەمنیدا سەرکەوتوو بووە و لە دۆسیەی ئابووریدا شکستی هێناوە، من دەڵێم حکومەت لە دۆسیەکانی دەرەوە و ئەمنیدا سەرکەوتوو بووە و سبەی دووشەممە گوێبیستی دەستکەوتێکی ئەمنیی گەورە دەبن". دەربارەی چاکسازی و ئاڵنگارییەکانی حکومەت لەڕووی ئابوورییەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، "بۆ ئەوانەش کە دەڵێن حکومەت لە دۆسیەی ئابووریدا شکستی هێناوە، دەڵێم حکومەت لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانیی 12 ملیار دۆلار یەدەگ دابین بکات، لە دۆخی دابەزینی نرخی نەوت، قەیرانی کۆرۆنا و لە وڵاتێکی نیمچە مایەپووچدا. حکومەت توانیی لاپەڕەیەکی سپی بۆ چاکسازی پێشکێش بکات، کە سێ تاوەکو پێنج ساڵ پێویستە بۆئەوەی عێراق هەستێتەوە و دەرفەتی ئەوەمان هەیە عێراق بچێتە ریزی وڵاتە پێشکەوتووەکان، بەڵام پێویستی بە سەرکردایەتییەکی دڵسۆزە". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران بە شێوەیەکی جیاواز داوای لە خەڵک کرد بەشداریی بکەن و گوتی، "بڕۆن دەنگ بەوانە بدەن کە لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەتاندان، دوا بانگەوازم ئەوەیە وەرنە دەرەوە، وەرنە دەرەوە، دەنگ بدەن". بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسلێمانی دەنگی دا و رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی "پیرۆزە" بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات ". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەی دەنگیدا لەبنکەی رەوشەن بەدرخانی شاری سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش رۆژێکی "پیرۆزە" بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات. ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەرکی ئێمەیە دەنگدەری نوێ هەڵبژێرین و بینێرین بەغدا، چونکە باوەڕمان وایە بەشێکی زۆری کێشەکانی ئێمە لەبەغدا چارەسەر دەبن". سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماریش، قوباد تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە یەکێتیی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق دەدات کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 7:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەولێر بەشداری پرۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و رایگەیاند:" هیوادارن ئەم هەڵبژاردنە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو باشتربوون بەرێت". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری رووداودا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق گوتی، "ئەوەی من تەمەننا دەکەم، هەموو هێزە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن هەموومان لە بەغدا کۆدەنگ بین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا. هەروەها هیوادارین پەرلەمانی داهاتوو، بۆ چارەسەری کێشەکانی هەموو عێراقییەکان بێت. ئێمە هەموو جارێک گوتوومانە گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترە لەوەی کە هەیە، ئێمە هیوادارین تەرکیزی سەرەکی لەسەر دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و نەهێشتنی گەندەڵی بێت. لەسەر دروستکردنی دەوڵەتی دامەزراوەیی بێت". سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "وەکو کوردستان، وەکو واجبی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو ئەو ئەرکانەی لەسەریەتی جێبەجێی دەکات". هیوایشی خواست، "ئەوانەی دەچنە پەرلەمان بتوانن داکۆکی لە هەموو لایەک بکەن، لە مافەکانی هەموو عێراقییەکان. لەمەودوا شایەتی ئەوە بین بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە بەرەو باشی بچێت". نێچیرڤان بارزانی کە یەکەم سەرکردە بوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دەنگی دا، گوتیشی "خۆشحاڵم کە یەکەم کەس بم دەنگم داوە. ئەوە مافێکی یاسایی هەر کەسێکە دەنگ بدات". دوای دەنگدان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکیشی ئاراستەی گەلی عێراق کرد و گوتی، "پەیامی من بۆ هەموو گەلی عێراق، پەیامی ئاشتییە، پەیامی برایەتییە. پەیامێکە کە هەموومان پێکەوە دەبێت هەوڵبدەین بارودۆخی عێراق بەرەو باشتر ببەین. هەموومان لەنێو یەک پاپۆڕداین، دەبێت هەموومان هەوڵی جیددی بدەین عێراق سەربکەوێت". نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە یەکەم هەنگاوی دوای هەڵبژاردن دا کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بیگرنەبەر و گوتی، "دوای هەڵبژاردن بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکان دەکەین و گفتوگۆی جیددیی دەکەین، تاوەکو بتوانین بە چ شێوەیەک بەشداربین، بتوانین بە چ شێوەیەک هەموومان پێکەوە لە حکومەتی داهاتوو بەشداربین". بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو ئەم هەڵبژاردنە لایەنە عێراقییەکان لە کاتی بانگەشەدا کەمتر هێرشیان کردە سەر هەرێمی کوردستان. نێچێرڤان بارزانی گوتی، "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەو متمانەیە دروست بکرێتەوە. پێموایە بە شێوەیەکی گشتی، هەر حکومەتێک لە بەغدا بێتە سەر دەسەڵات، دەبێت تەرکیزی لەسەر ئەوە بێت خزمەتگوزاری پێشکێش بکات بۆ هاووڵاتییانی هەموو عێراق. خەڵک ماندوو بووە لە دروشمی بێ ناوەڕۆک، هیوادارم ئەو حکومەتە جیاواز بێت، هیوادارم تەرکیز لەسەر ئەو لایەنە بێت، کە ئێمە چۆن دەتوانین ئەو متمانەیە لەگەڵ هەموو عێراق دروست بکەین، پێموایە ئەوە گەورەترین تەحەددایە دەبێت لە حکومەتی داهاتوودا بە جیددی ئیشی بۆ بکرێت". سەبارەت بە ئاییندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دوای هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، "هەرێمی کوردستان وەکو هەرێمێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقدایە. هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە هەموو ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە بە دیالۆگ و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن. پێشتر هەرێمی کوردستان ئەو سیاسەتەی هەبووە. ئێستاش هەرێمی کوردستان ئەو سیاسەتەی هەیە. هەرێمی کوردستان دەزانێت هەم مافی هەیە و هەم ئەرکیشی هەیە". نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، "ئەوەی بەلای هەرێمی کوردستانەوە گرنگە، سەقامگیریی عێراقە. پێموایە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەگەینە ئەو ئامانجە". لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن جارێکی دیکە کورد بە تایبەتشی پارتی گەڕایەوە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمە هەنگاوێکی دروست بوو، چونکە بەپێی یاسا هەر حیزبێک مافی هەیە بانگەشە بکات. ئەو هەنگاوە گرنگ بوو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام بابەتەکە کردنەوەی بارەگای حیزبێک نییە لە کەرکووک یان شوێنێکی دیکە. ئێمە ماددەیەکی دەستووریمان هەیە کە ماددەی 140ـە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێ بکات. بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە ئێمە پێمانوایە هەم سەقامگیری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، هەم خەڵکیش لە هەموو عێراق خۆشحاڵ دەبن، ببینن کێشەکان چارەسەر کراون". نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "زۆر گرنگە پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەهێز بێت. کورد وەکو نەتەوەیەک لە عێراقدا دەژی. لەبەرئەوە رۆڵی کورد لە بەغدا لە دوای ساڵی 2003 زۆر گرنگ بووە. ئێمە دەمانەوێت رۆڵی خۆمان ببینین بۆ باشکردنی هەموو بارودۆخی عێراق". بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
هاوڵاتى سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاند و داوای ئازادی بۆ دەکات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی خولی چوارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی هاشتاگی ئازادی ئۆجالان ڕاگەیاند. لە تویتەکەیدا نوسیویەتی “کاتی گەڕانەوەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ ئۆجالان” لەگەڵ دانانی هاشتاگی کەمپینەکە ئەوەشی وتووە “کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەرانی کورد لە زیندانەکان ئازاد بکەین، بەتایبەتی عەبدوڵا ئۆجالان و سەلاحەدین دەمیرتاش”. ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی كورد تێدەپەڕێت، لەو ساڵیادەدا لەسەر ئاستی جیهان داوای ئازادكردنی دەكرێت و کەمپینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە جیهاندا دەستی پێکردووە.