هاوڵاتى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه هێزێكی نزیك له ئێرانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی راگه‌یه‌ندرا. ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه فه‌تح ده‌ستبه‌رداری ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نابێت و وتی "سه‌رلێتێكچون له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌بووه و وتی "بەڵگەمان هەیە کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو بووین". به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی هاوپه‌یمانی فه‌تح نه‌خراوه‌ته سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی و ئه‌مه‌ش سه‌رلێتێكچونه و ده‌بێت خێرا دركی پێ بكرێت. هاوپه‌یمانی فه‌تح كه باڵی سیاسیی حه‌شدی شه‌عبییه و خاوه‌نی گروپی چه‌كداری رێكخراوی به‌دره، له هه‌ڵبژاردنی پێشوو 48 كورسیی هه‌بوه و له‌م هه‌ڵبژاردنه كورسییه‌كانی بۆ 14 كه‌میكردوه.
هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە و بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ''قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگای بایەخە.'' ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەشڵێن، پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەیدا پێویستی بە هەوڵی هەمەلایەنە و گشتگیر هەیە. لە ڕابردوویشدا سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە.
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند:" "هاوسەنگەری دڵسۆزان و ئسڵاحخوازان دەبن". سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بە "بایەخدار و هەستیار" ناودەبات و دەڵێت، "بە یاسا و سیستەمێکی جیاواز و نوێ بەڕێوەچوو"، هیوایشی خواستووە کە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە حوکمڕانیی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری دیموکراسی و نەهێشتنی بارودۆخی خراپی هاووڵاتییان و بنەبڕکردنی گەندەڵی. ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە رێزەوە کۆشش و زەحمەتی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تیمەکانی بانگەشەی بەربژێرەکانیان و هاوکاریی خەڵک و دەنگدەرانیان دەنرخێنن، سوپاسی تیمەکانی چاودێریی نێودەوڵەتی و تۆڕەکانی چاودێریشی کردووە و دەشڵێت، "وا ده‌زانین كه پێشوه‌چوونی ره‌وشی ئارامی پرۆسه‌كه، جێگەی هیوا و دڵخۆشییه". سەلاحەدین بەهائەدین سوپاسی رێکخستنەکانی حزبەکەی دەکات و جه‌خت لەوە دەکاتەوە کە پابەندن به "ستراتیژی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزب كه ئه‌وله‌ویه‌ته به بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ و هاوسه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و خزمه‌تكردنی میلـله‌ت و خه‌بات بۆ حوكمڕانیی دروست و چه‌سپاندنی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری". هەروەها باسی لەوەش کردووە، "به‌ڵێن به گه‌لی خۆمان و هاونیشتمانیانی ئازیز ده‌ده‌ین، پرۆژه‌ی ئیسلامی و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو هه‌رده‌م له خزمه‌ت شوناس و ئه‌خلاق و ره‌سه‌نایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت و، نوێنه‌ره ده‌رچووه‌كانمان تایبه‌ت نابن ته‌نیا به یه‌كگرتووه‌وه، به‌ڵكو له هه‌ر پێگه و بوارێكی خزمه‌تكردندا هاوسه‌نگه‌ری دڵسۆزان و ئیسڵاح‌خوازان ده‌بن". یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دوو هێندە زیادیکرد و توانیی چوار کورسیی ئەنجوومەنەکە بەدەستبهێنێت، دووانیان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و دووانەکەی دیکەش لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هاوڵاتى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا سندوقه‌كانی 3 هه‌زار و 100 وێستگه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، 200 له‌و سندوقانه به‌ر وێستگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ون کە کێشەی تەکنیکیان بۆ دروست بووە. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه بڕیار دراوه ده‌نگه‌كانی 3 هه‌زار و 100 وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه كه ده‌كاته 6%ی ده‌نگی ئه‌و وێستگانه‌ی كه له رۆژی ده‌نگاندا ئامێره‌كانیان له‌كاركه‌وتون. كۆمسیۆن ده‌ڵێت كه كۆی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه ده‌ژمێردرێنه‌وه، 60 هه‌زار ده‌نگه كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش بووه، ده‌شڵێت ئه‌نجامه به‌راییه‌كان به راپۆرتی ئه‌لیكترۆنی و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی كه پێشتر كراوه، هاوشێوه بوون و ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك رووبدات ئه‌و بڕیار ده‌درێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی بژمێردرێن. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه وێستگه نیوز ده‌ستی كه‌وتووه، 200 سندوق له سندوقی ئه‌و وێستگانه كه كۆمسیۆنی باڵا بڕیاری داوه به‌ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه، بەر سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەوێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ش هی ئه‌و سندوقانه‌ن كه له رۆژی ده‌نگداندا كێشه‌ی ته‌كنیكیان بۆ دروست ببوو.
هاوڵاتى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند:" ئه‌ركه‌كانتان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكه‌ن". ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كرد و به‌دواداچونی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچونی ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان كرد، بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سندوقه‌كانی ده‌نگدان. مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پلانی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری هه‌مو ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان كرد له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌بێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هیچ كێشه و گرفت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چو. فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ستایشی هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد له‌دابینكردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن به‌بێ هیچ ڕوداو و سه‌رپێچیه‌كی ئه‌منی و ستایشی كردن، بۆ بێلایه‌نی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه به‌گیانێكی باڵای نیشتمانیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كرد. مسته‌فا كازمی سه‌ركرده و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كانی ئاراسته‌كرد، ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی وڵات و هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی تیرۆردا زیاتر بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ستایشی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه دیاریكراوه‌ی كرد كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چو، بۆ ده‌ستگیركردنی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدای سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كه دوای هه‌وڵێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه به‌پشتیوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدرا
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:" له‌كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه". به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوێکى وەزارەتی کارەبا، پڕۆژەی چاکسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆڵ لەلایەن کۆمپانیای داناگازەوە بەهاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبون دەچێت‌و دۆخی کارەبا بەر لەکاتی دیاریکراودا، لەکاتژمێر 7:00ى ئێوارەى ئه‌مڕۆوه بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە. ئه‌وه‌ش هاتوه، "کۆمپانیای داناگاز لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوه دەستى بەجێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی لەکێڵگەی کۆرمۆڵ کرد کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوەو لەئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو". ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمنی عێراقەوە وەزارەتی كارەبا ماوەی سێ ڕۆژ كارەبای نیشتیمانی بە 24 كاتژمێری پێشكەش هاوڵاتیان كرد‌و و دوای بە دوای ئەوەش لە دوێنێ دووشەممەوە، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی زۆر كەمی كردووە بە شێوەیەك لەهەندێك ناوچە هەر نەبوە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان وهه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بكه‌ين." ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان هاوكار بين." دەقی پەیامەکە: هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م. ئيتر عيراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يه‌كلايى ببنه‌وه، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بكه‌ين. يه‌كڕيزى، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، كليلى سه‌ركه‌وتنمانه كه ده‌سته‌به‌رى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سيستمى فيدراڵى و قه‌واره سياسييه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان هاوكار بين. ئه‌ركى هه‌موومان له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق ئه‌وه‌يه به روانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنێكى تازه و واقعبينييه‌وه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى رابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كار بۆ عێراقێكى سه‌قامگير و خۆشگوزه‌ران بكه‌ين كه تيايدا مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێكه‌وه‌يی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه. سوپاسى هاووڵاتييان، هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان، ميديا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م كه له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق، بۆ چاودێرانى ناوخۆيى و بيانى و تيمه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆک و تیمی یوونامی له عیراق و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه چاودێريى پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان كرد و پرۆسه‌كه به ئارامى به‌ڕێوه چوو. ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگه له‌سه‌ر ڕێگه‌يه‌گى ڕاست. به‌شداريمان له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانمان له به‌غدا، پابه‌نديمانه به بنه‌ماكانى ديموكراسييه‌وه. له لايه‌كى ديكه‌وه رێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌يامێكى روونى هاووڵاتييانه كه چاويان له ژيان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه. ئه‌مه بۆ هه‌موومان له حكومه‌ت و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جیددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر. ئيدی كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه ببات. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
هاوڵاتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە ورایگەیاند:"کەمیی رێژەی بەشداریی خەڵک لەو هەڵبژاردنە بۆ زۆر خەڵک بێهیواکەربوو." نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرنگە لە تایبەتمەندیی هەڵبژاردنەکەی 10ـی ئۆکتۆبەر تێبگەن کە پێ‌زانین بووە بەو داواکارییەی خەڵکی عێراق دوو ساڵە باسی دەکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوەشکردووە، وڵاتان بەر لە هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا لە پاڵ عێراقییەکان بوون و لە رۆژانی داهاتووشدا هەروا دەمێننەوە. دەستخۆشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەکات، دەڵێت جێگەی رێز و تەقدیرن بۆ ئەو کارە سەختەی لە رۆژی هەڵبژاردندا کردوویانە، هاوکات دەستخۆشی لە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش دەکات کە ئەمنییەتی پرۆسەکەیان پاراستووە. بەرنامەی هاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە 94٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ پارتێک لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان زۆرینەی بەدەستنەهێناوە. رێژەی بەشداریی دەنگدەران بە 41٪ کەمترین رێژەی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکەی هەڵبژاردنی 2018ـی شکاند کە ئەوکات رێژەی بەشداریی خەڵک 44٪ بوو.
هاوڵاتى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:" رێژەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی 37%بووە. بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی کۆمیسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 20%ی ئەوانە دەنگی دروستیان بە بەربژێری حزب و سەربەخۆکان داوە و 17%ی دیکە دەنگەکانیان سووتاندووە". ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:" رێژەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی 37%بووە. بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی کۆمیسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 20%ی ئەوانە دەنگی دروستیان بە بەربژێری حزب و سەربەخۆکان داوە و 17%ی دیکە دەنگەکانیان سووتاندووە". بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ملیۆنێک و 425 هەزار و 705 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، 288 هەزار و 679 کەس دەنگیان بە حزب و بەربژێرەکان داوە. تاوەکو ئەمڕۆ 12ی ئۆکتۆبەر، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەو دەنگانەی دەنگدەر سووتاندوونی، یاخوود لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هەژمار نەکراون هیچ روونکردنەوەیەکەی بڵاونەکردووەتەوە. رۆژی یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کورستان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند.
هاوڵاتى سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند:" پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لە ڕۆژئاڤاوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆمان لەناویان ببەین". بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەنگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکە لێدا. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی دووشەممە 11ی تشرینی یەکەم لە وتارێکیدا ئاماژەی بە بوونی هەڕەشە لە سووریاوە بۆ سەر تورکیا کرد.ئەردۆغان ناوی یەپەگە و پەکەکەی هێنا و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەنگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکە لێدا. ئەردۆغان وتی: "ئیدی ئاراممان نەماوە. پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لەوێوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆمان لەناویان ببەین. لەگەڵ دوایین هێرش بۆ سەر پۆلیسەکانمان و دنەدانی سەر خاکەکەمان ئیدی جامەکە لەسەری رژاوە. لە کەمترین ماوەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەنگاوی پێویست دەنێین". تورکیا ئابی 2016 بە بیانووی ئەوەی هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی هەیە، سوپای ناردە نێو خاکی سووریا و بە هاوکاریی بەشێک لەو گرووپانەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە ئەنقەرە پشتیوانی‌یان دەکات، جەرابلوس، ئەلباب، راعی و ئەعزازی کۆنترۆڵکردن. تورکیا رایگەیاند بە مەبەستی وەستاندنی جموجووڵەکانی داعش لەو ناوچانە سوپای ناردووە. لە 20ی کانوونی دووەمی 2018 هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون" دەستیپێکرد. هەروەها 12ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی ''کانی ئاشتی'' بۆ سەر گرێسپی و سەرێکانیی رۆژاوای کوردستان ئەو دوو ناوچەیەشی خستە ژێر رکێفی خۆیەوە. لەکاتێکدا پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.
هاوڵاتى جارێکی دیکە دادگایی‌کردنی ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری لە دادگای هەولێر دواخرا. تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایی‌کردنی ئومێد بەڕۆشکی و مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا. باوكى به‌ده‌ل به‌روارى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێره‌وه ڕایگه‌یاند، داهاتى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا زیاتره حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت پاره‌ى خه‌ڵك نه‌دات و بڵێت ده‌بێت بێده‌نگ بن ده‌ڵێت" ئه‌ورۆژه ڕۆشت میلله‌ت نه‌زانێت چى ڕوده‌دات" باوكى به‌ده‌ل به‌روارى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وڕۆژه ڕۆشت كه له‌گونده‌كان بگه‌ڕێن و به‌خه‌ڵك بڵێن وه‌ره ببه پێشمه‌رگه‌و ببه پارتى و ئێمه‌ش ئاگامان له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆمان نه‌بێت و پێمان بڵێن به‌هارتان بۆ دروست ده‌كه‌ین. باوكى مامۆستا به‌ده‌ل باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ى تاوانى هه‌بێت خۆى به‌ده‌ستى خۆى له‌ناوجه‌رگه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵیده‌واسێت،ده‌ڵێت" مامۆستایانى به‌ڕێز و میله‌ت ئه‌م حكومه‌ته‌یان قابیله چونكه بێده‌نگن و به‌ده‌ل به‌روارى له‌سه‌ر مافى هاووڵاتیان ده‌ستگیركراوه". نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دواتریش لە لایەن دادگای دهۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی خۆپیشاندا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ناوەندگەلێک لەخاکی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی هێزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی ئێران هەیە کە لەوێوە ئۆپراسیۆن دژ بەئێران دەکەن‌و چەک دەگوازنەوەو باج‌و سەرانە لەبازرگان‌و کۆڵبەرەکان وەردەگرن". ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی"میهر" سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ناوەندگەلێک لەخاکی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی هێزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی ئێران هەیە کە لەوێوە ئۆپراسیۆن دژ بەئێران دەکەن‌و چەک دەگوازنەوەو باج‌و سەرانە لەبازرگان‌و کۆڵبەرەکان وەردەگرن". خەتیب زادە وتویه‌تى:"ئەو بنکانە ئەبێت دابخرێن، چونکە ئەو بابەتە لەگەڵ نیازپاکی دراوسێیەتیدا نایەتەوە، ئەو بنکانە چیتر ناتوانن ببنە سەرچاوەی نائارامی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبەرئەوەی تاران وەڵامیان دەداتەوە". چەند ڕۆژێک پێشتر لیوا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ڕازینابن گروپە چەکدارییە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بن. ڕاوێژکارەکەی خامنەیی لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتبوی:"بەهەرێمی کوردستان دەڵێین، ڕازیی نابین ئەو گروپە چەکدارییە بەرهەڵستکارانە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێوەدابن، لەبەرئەوەی ئەو گروپانە هەندێک کێشەو سەرئێشە بۆ ئێران دروستدەکەن، هەرچەندە بەمەترسییەکی گەورەش هەژمارناکرێن". ماوەی زیاتر لە مانگێكە ئێران بە ڕێگەی جۆراوجۆر هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ دەركردنی حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى لەبارەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " سەركەوتنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بە مانای سەركەوتنی پڕەنسیب و بەها و ئەو بنەمایانەیە كە خەباتی گەلی كوردستانی لەسەر وەستاوە. دەشڵێت "هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەکدی بن." رۆژی دووشەممە 11-10-2021 مه‌سعود بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو هەڵبژاردنەدا بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان کرد. بەپێی ئەو ئەنجامانەی کۆمیسیۆن بڵاوی کردوونەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژارنە 32 کورسی بەدەستهێناوە.مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی لە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت "سەركەوتنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بە مانای سەركەوتنی پڕەنسیب و بەها و ئەو بنەمایانەیە كە خەباتی گەلی كوردستانی لەسەر وەستاوە و، پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە گەلی كوردستان لە هیچ بارودۆخێكدا دەستبەرداری مێژوو و بەهاكانی نابێت. پێویستە ئەو سەركەوتنەی پارتی ببێتە هۆی ئەوەی بەرپرس و كادیر و ئەندامانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن و، هەمیشە ئەو ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانیان لەبیر بێت، "لە سەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكست نا‌ئومێد نەبن". مه‌سعود بارزانی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەی هەڵبژاردن بەرزدەنرخێنێت و دەستخۆشی لە کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و دەشڵێت "رۆڵی بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بەرز دەنرخێنین." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مه‌سعود بارزانی داوایەک ئاراستەی لایەنە كوردستانییەكان دەکات و رایدەگەیێنێت "هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن. هیوادارم هەموو لایەنەكان بەیەكەوە و بۆ یەك ئامانجی هاوبەش و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كار بكەن." دەقی پەیامەکەی مه‌سعود بارزانى لەبارەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو هەڵبژاردنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی لە كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم كە توانیان لە كێبڕكێیەكی مەدەنی و ئارام‌دا سەركەوتنێكی گەورە بۆ پارتی و ڕێبازەكەیان مسۆگەر بكەن و ڕۆحی شەهیدان ئاسوودە بكەن. سەركەوتنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بە مانای سەركەوتنی پڕەنسیب و بەها و ئەو بنەمایانەیە كە خەباتی گەلی كوردستانی لەسەر وەستاوە و، پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە گەلی كوردستان لە هیچ بارودۆخێكدا دەستبەرداری مێژوو و بەهاكانی نابێت. پێویستە ئەو سەركەوتنەی پارتی ببێتە هۆی ئەوەی بەرپرس و كادیر و ئەندامانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن و، هەمیشە ئەو ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانیان لەبیر بێت، "لە سەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكست نا‌ئومێد نەبن". هەر بەم بۆنەیەوە سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەزگا ئەمنییەكان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەكەم كە بە شەونخونی و ماندووبوونیان بوونە هۆی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستخۆشیان لێ دەكەم. هەروەها ڕۆڵی بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بەرز دەنرخێنین. سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتنی ئیرادەی گەل و سەركەوتنی دیموكراسیە. هەر بۆیەش هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن. هیوادارم هەموو لایەنەكان بەیەكەوە و بۆ یەك ئامانجی هاوبەش و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كار بكەن و، لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بنیات بنێنەوە. جارێكی تر سوپاس بۆ گەلی كوردستان و سوپاسی تایبەتیش بۆ خوشك و برایانی خۆڕاگر و خاوەن بیروباوەڕ لە كەركووكی دڵی كوردستان. مسعود بارزانی ١١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١
هاوڵاتى مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی رایگەیاند:" ئەنجامی هەڵبژاردنی بازنەی چواری سلێمانی بە تەواوی رەتدەکەنەوە و پێیانوایە ژمارەی دەنگی بەربژێرەکەیان بە هەڵە بڵاوکراوەتەوە یان گۆڕدراوە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکە بەربژێری پارتی لە سنووری لقی 11ی پارتی کە ناسکە عەبدوڵڵا بوو دەنگی پێویستی نەهێناوە، بەڵام مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن رەتدەکاتەوە. مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە ئۆفیسی سلێمانیی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی پارێزگای سلێمانی راگەیاند. بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆمیسیۆن کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عەبدوڵڵا 11 هەزار و 742 دەنگی بە دەستهێناوە". مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی دەڵێت بەربژێرەکەیان زیاتر لەو دەنگانەی هێناوە کە کۆمیسیۆن رایگەیاندووە و دەڵێت: "ئێمە ئاماری تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە، کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیونی هەڵبژاردن وەریانگرتووە تەنیا لە هەڵبژاردنی گشتیدا 13,416 دەنگمان بەدەستهیناوە". مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی پێیوایە ئەو ئەنجامەی کۆمیسیون رایگەیاند "بە هەڵە تۆمارکراوە یان دەستێکی لە پشتە" بۆیە بە تەواوی رەتیدەکەنەوە. داوا لە کۆمیسیۆن دەکەن پێداچوونەوە بە راگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات و بۆ ئەو بابەتە سکاڵا تۆمار دەکەن. بازنەی چواری سلێمانی کە دووکان، چوارقوڕنە، حاجیاوا، رانیە، بێتواتە و قەڵادزێ دەگرێتەوە، بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن، ئەو چوار بەربژێرە زۆرترین دەنگیان هێناوە: سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ) 22634 دەنگ سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ) 18868 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی) 15360 دەنگ بەدریە حوسێن عەزیز (یەکێتی): 13456
هاوڵاتى ئەحمەدی حاجی رەشید، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سەرنەکەوتنی لەهەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "چانس یاوەرم نەبوو، نەمتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنم لەوەش پەشیمان نیم كەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم". ئەحمەدی حاجی رەشید لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "من یەكێك بووم لە بەربژێرەكانی بازنەی (3) خوازیار بووم بتوانم سەركەوتن بەدەست بێنم و ئەگەر بتوانم خزمەتێك بەتاكی هاوڵاتی لەهەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و دانیشتوانی سنوری بازنەی (3)پێشكەش بكەم، دیارە چانس یاوەرم نەبوو وە نەمتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنم، دیارە جێگای متمانەی تەنها ئەو خەڵكە بووم كە دەنگیان پێداوم." ئەوەشی خستوەتەڕو، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە دەنگیان پێداوە و "لەوەش پەشیمان نیم كەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم وخۆم خستە بەردەم بڕیاری ئێوەی بەڕێز و دواجاریش بڕیارەكەتانم قبوڵ كرد بەوپەڕی نیگەرانیەوە چونكە جگە لە دڵسۆزی هیچی ترم نەبوو بۆتان." ئەمڕۆش محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوای لێبوردن له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنین كه له‌به‌رچاومانگرتبوو". ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان کۆمەڵی دادگەری کوردستان رێژەی دەنگ و کورسییەکانی لەپەرلەمانی عێراق 50% کەمیانکردووە و کورسییەکی پەرلەمانی مسۆگەرکردوە، لەکاتێکدا لەخولی رابردوی پەرلەماندا خاوەنی دوو کورسی بوو، هەروەها ئەحمەدی حاجی رەشید یەکێک لەکاندیدە ناسراوەکانی ئەو حزبە لەبازنەی سێی سلێمانی بۆ خولێکی دیکەی پەرلەمان دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا.