هاوڵاتى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تاوەکو ئێستا، سێ کورد دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەبنە پەرلەمانتار. هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی پرۆسەکەش پارتی سۆسیال دیموکرات بەبەدەستهێنانی ٢٥.٨%ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە. لەناو ئەو كاندیدانەشدا كە دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە سێ كاندیی كوردی تێدایە و بەو پێیە بونە پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەڵمانیا. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکەی کۆمیسیۆن، پارتی سۆسیال دیموکرات 25.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتەکانی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانیش کە هاوپەیمانن 24.1٪ی دەنگەکان، پارتی سەوز 14.8٪، پارتی دیموکراتیی ئازاد 11.5٪ و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10.3٪ی دەنگەکانیان بردووەتەوە. بە پێی ئەم ئەنجامانە بێت ئۆڵاف شوڵتس کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و جێگرەوەی ئانگێلا مێرکڵ. دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری (٤٧) پارتی سیاسی بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
هاوڵاتى دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامی هەیە و سبەینێ سێشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوازی نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابهش دهكرێت. سبەینێ سێشەممە 28ی ئهیلوولی 2021، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابهش دهكرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئهیلوولی 2021، موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە دابهش دهكرێت. شەممە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردو تائێستا وەزارەتی تەدنروستی و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشكراوە و ئەمرۆش وەزارەتی دارایی و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن. لەدواى گەیشتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا، دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلول دەستى پێکرد.
هاوڵاتى سهرۆكى ئهنجومهنى ڕاژهى فیدڕاڵى ڕایگهیاند:" لهئێستادا دامهزراندن تهنها بۆ سێ توێژ دامهزراندن ههیه ئهوانیش دهرچوه یهكهمهكانى زانكۆو پهیمانگاكان، خاوهن بڕوانامهى ماستهرو دكتۆرا ، ئهوانهى یاساى ژماره شهشى ساڵى 2000 دهیانگرێتهوه". مهحمود تهمیمى سهرۆكى ئهنجومهنى ڕاژهى فیدڕاڵى له دیدارێكى تهلهفزیۆنیدا لهگهڵ كهناڵى عێراقیه ڕایگهیاند، تاكه لایهنى پهیوهست بهدامهزراندن تهنها ئهنجومهنهكهیانه نهك هیچ لایهنێكى تر. ناوبراو ئهوهشى خستۆتهڕوو، لهئێستادا دامهزراندن تهنها بۆ سێ توێژه ئهوانیش دهرچوه یهكهمهكانى زانكۆو پهیمانگاكان و و خاوهن بڕوانامهى ماستهرو دكتۆراو ئهوانهى كه یاساى ژماره 6 ساڵى 2000 دهیانگرێتهوه مهبهست لێى دامهزراندنى دهرچوانى بهشه پزیشكیهكانه بهگوێرهى پێویستى نهخۆشخانهكان. مهحمود تهمیمى باسى لهوهشكردوه، پێویست بوو سهرجهم فهرمانگهكان ههیكهلى ئیدارى و ژمارهى فهرمانبهران و پسپۆریهكانیان بۆ بنێرن تا بهپێى پێویستى فهرمانگهكان ڕێكیان بخهنهوه بهڵام تائێستا زیاتر له 80% فهرمانگهكان ئهوكارهیان نهكردوه. لهههرێمى كوردستانیش لهساڵى 2014وه دامهزراندن بهشێوهیهكى فهرمى ڕاگیراوه ساڵى ڕابردوو تهنها مامۆستایانى گرێبهست دامهزرێندران
هاوڵاتى مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: " پشتیوانی دۆزی دادپەروەرانەی فەلەستین دەکەین". مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئێمە وەکو یەکێتی رایدەگەیێنن کە بە هەموو شێوەیەک ئەو جۆرە کۆبوونەوانە رەتدەکەینەوە، ئیدی لە هەرێمی کوردستان بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق. رایدەگەیێنین کە پشتیوانی دۆزی دادپەروەرانەی فەلەستین دەکەین. هەروەکو دووپاتیدەکەنەوە هەر هەڵوێستێک گرێدراو بێت بە سیاسەتی دەرەوە، ئەوا بەپێی دەستووری عێراق تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە". وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "یەکێتیی سەرکۆنەی هەر هەوڵێک دەکات، کە دەست بۆ پرەنسیپ و سیاسەتی دەرەوەی عێراق ببات و سەقامگیری و ئاسایشەکەی تێکبدات و قەیران دروستبکات". مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت، ستایشی هەوڵەکان دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و "دوای هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی هاوپەیمانیی کوردستان، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی نیشتمانی پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند لە هەموو ئاستەکان بەدیدێت، لەوانەش بابەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوە". ۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و تێیدا پشتگیریی خۆیان دەربڕی بۆئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت. هەریەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەبارەی کۆبوونەوەکە پیشانداوە و بێئاگایی خۆیان لە نێوەڕۆکەکەی دەربڕیوە؛ ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو بۆچوون و هەڵوێستانەی لەو کۆبوونەوەیەدا دەربڕاون، به هیچ شێوەیهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه.
هاوڵاتى لهنیا تهها کهریم کچه کوردێکى دانیشتووى وڵاتى ئایسلهندایه، به ئهندامى پهرلهمانى ئهو وڵاته ههڵبژێردرا که سهر به پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه. لهنیا تهها کهریم، کاندیدى پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى ئاسلهندایهو حزبهکهى توانى چهند کورسییهک لهکۆى 63 کورسى پهرلهمان بهدهست بهێنێت. کاروان ئهنوهر، سکرتێرى لقى سلێمانى سهندیکاى رۆژنامهنوسان که خاڵى لهنیایه، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:"لهنیاى خوشکهزام خوێندکارى زانکۆیهو تهمهنى 21 ساڵه، توانى ببێته بچوکترین ئهندامى پهرلهمانى ئایسلهندا". دوێنێ 25ى ئهیلول ههڵبژاردنى پهرلهمانى ئایسلهندا بهرێوهچوو تێیدا لهنیا تهها کهریم له پارتێکى ئۆپۆزسیۆن سهرکهوتنى بهدهستهێنا. کاروان ئهنور وتیشى:" پارتهکهى لهنیا پارتێکى ئۆپۆزسیۆنهو گرنگى به گهنجان و پهنابهر دهدات، لهنیا بهو پێیهى خهڵکى کورستان و عێراقه و جززورى ئیسلامى ههیه، بووهته جێى باسى میدیاکانى ئهو وڵاته که کچه کوردێک توانى متمانه بهدهست بهێنێت و بگاته پهرلهمان". لهنیا تهها، که به (لهنیا روون) ناسراوه، رۆژى 18-12-1999 له ئایسلهندا لهدایکبووه، دایکى خهڵکى ههڵهبجهیهو باوکیشى خهڵکى سلێمانییه.
هاوڵاتى ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامێکی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدان لە بواری کشتوکاڵی هەرێم دەخەنەگەڕ. بەپێی راگەیەنراوێک ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بە هاوبەشیی دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسە کشتوکاڵیەکان رادەگەیەنێت، کە ئامانج لێی پەرەپێدانە بە کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان. لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئامانجی ئەم پڕۆگرامە یەك ملیۆن دۆلاریە کە بۆ ماوەی 12 مانگە، زیادکردنی توانای پێشبڕکێکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی عێراقە". روونیشیکردوەتەوە، ئەم پڕۆگرامەی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسەکانی ناو کەرتی کشتوکاڵ دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەی بازرگانی زۆر بچوك و بچوك و مامناوەند و بزنسی تازە دامەزراوی بواری کشتوکاڵ و کەرتی بازرگانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان. ئەمەش لە رێی بەخشینی دارایی لە شێوەی ئامێر و خزمەتگوزاری و هاریکاری تەکنیکی بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و ئاسانکاری بۆ دروستکردنی کاری هاوبەش کە دەبێتە هۆی هاندان بە ئاڕاستەی دابەشکردنی خەرجی و فراواکردنی بزنسەکە لە بازاڕە خۆجێییەکاندا.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند:" حزبهكهی پارێزهری ناسنامهی نهتهوهیی كوردستان بووه، دهشڵێت: "بهڵام له ئهنجامدا پارتی حزبێكی یهكگرتووه". ئهمڕۆ یهكشهممه 26ی ئهیلوولی 2021، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەیدا لە شاری هەولێر بەشداریی کرد و رایگەیاند، پارتی خاوەن جەماوەرێکی تایبەتە و ئەوەش وایکردووە، هەمیشە بتوانێت سەرکەوتووانە رووبەڕووی کێشە بۆ دروستکراوەکانی ببێتەوە. نێچیرڤان بارزانی باسی لە رۆڵی پارتی کرد لە بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستاندا و رایگەیاند، "بەردی بناخەی سیستەمی دیموکراسی لەم وڵاتەدا بە هەموو کەموکوڕییەکانیەوە، پارتی داینا و سەرۆکی پارتی یەکەم کەس بوو کە لە کۆیە باسی ئەوەی کرد کە ئێمە دەبێت کێشەکانی خۆمان لە رێگەی سندووقی دەنگدان و هەڵبژاردنەوە یەکلایی بکەینەوە". جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان لە ساڵی 2014دا کرد و وتی، راستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بوو بۆ تێکشکاندنی داعش، "بەڵام ئەوەی کە خۆڕاگر بوو لە پێش سەنگەرەکان، ئەو پێشمەرگانە بوون کە بە مێشکی پارتی ئاو درابوون؛ ئەو پێشمەرگانە بوون کە لە سەنگەری پێشەوە بوون؛ ئەو سەرۆکە بوو کە سێ مانگ هەر لەنێو ئۆتۆمبێل نووست بۆئەوەی رووبەڕووی ئەو دڕندانە ببێتەوە، بە هێزی ئەو گەلە و ئەو پێشمەرگانە". نێچیرڤان بارزانی باسی لە قۆناخی دوای گشتپرسیی ساڵی 2017 کرد و رایگەیاند، پارتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا توانیی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت و ئەوەش وایکرد "نەخشە و پلانی دووژمنان پووچەڵ" ببێتەوە، چونکە هەموولایەک و جیهانیش زانی، پارتی "هێزێکە پشتیوانیی گەل و میللەتی لەگەڵە". لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا جێگری سەرۆکی پارتی تیشکی خستە سەر ئامانجی دامەزراندنی حیزبەکەی و گوتی، پارتی جێگرەوەی هیچ حیزبێک نییە لە کوردستان و دروستبووە بۆئەوەی مافی گەل بەدەستبهێنێت و بووەتە پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی کوردستانیش. لەبارەی دۆخی نێو حیزبەکەشی، نێچیرڤان بارزانی قسەی کرد و رایگەیاند، "رەنگە بۆچوونی جیاواز لەناو پارتی هەبێت؛ رایەکی جیاواز لەسەر چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەیەک لەناو پارتی هەبێت؛ ئەمە بە دڵنیاییەوە هەیە، بەڵام لە ئەنجامدا پارتی حیزبێکی یەکگرتووە، لەژێر یەک سەرکردایەتیدایە، یەک ئاڵا و یەک سەرکردەی هەیە و لەپێناو یەک ئامانجیش خەبات دەکات کە میللەتە". نێچیرڤان بارزانی چوار ساڵی داهاتووی پرۆسەی سیاسیی عێراقی بە گرنگ ناوبرد و داوای لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد دەنگبدەن و هانی هاونیشتمانیانیش بدەن بۆئەوەی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن و دەنگ بە بەربژێرانی حیزبەکەی بدەن. جێگری سەرۆکی پارتی وتی، "زۆر شت لە هەگبەی پارتیدا هەیە کە ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکە دەتوانن بە شانازییەوە باسیان بکەن و بۆ خەڵکی روون بکەنەوە کە بۆچی دەبێت دەنگ بە بەربژێرەکانی پارتی بدەن".
هاوڵاتى وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبهت بهكۆرۆنای بڵاوكردهوهو ئاشكرایكردوه لهو ماوهیهدا ههزارو 360 توشبوى نوێ تۆماركراوهو 20 كهسیش گیانیان لهدهستداوه. ئەمرۆ یەکشەممە، 26ی ئەیلوولی 2021، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبهت بهكۆرۆنای بڵاوكردهوهو ئاشكرایكردوه لهو ماوهیهدا ههزارو 360 توشبوى نوێ تۆماركراوهو 20 كهسیش گیانیان لهدهستداوه. ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی 21871 پشکنین 3082224 تووشبوون 325072 چاکبوون 290880 لەژێر چارەسەر 28408 مردن 5784
هاوڵاتى وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، "بەهۆی كەمبوونەوەی بڕە بەنزینی پێویست، رۆژانەی بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکەین" دەشڵێت، "هەرێم دەبێت مانگانە بە بەهای 250هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات". ئەمرۆ یەکشەممە، 26ی ئەیلوول، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە بارەی رێكارەكانی هەناردەكردنی بڕە نەوتی مانگانەی هەرێم بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، "دەبێت هەرێم مانگانە بە بەهای 250هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات". ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپاش ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە، دواتر كۆمپانیای سۆمۆ كۆی دۆسیە و بەڵگەنامەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەكات بۆ تۆماركردنی ئەو بڕە داهاتانەی كە هەرێم بەدەستیهێناوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی كەمبوونەوەی بڕە بەنزینی پێویستی رۆژانەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی رۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو بەنزینەی كە رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكەین لە جۆری نۆرماڵە. رۆژی 8ی تەمموزی 2021، وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبونەوە، پاشتر لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ بەغدا رێککەوتووین، کە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن.
هاوڵاتى هاوسهرۆكی یهكێتی رایگەیاند: " به گوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهی هاوسهرۆكی یهكێتی، ئهمڕۆ یهكشهممه 26ی ئهیلوولی 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی زیندانیکراوەکانی بادینان. ئهوهش هاتووه: لە دیدارێکدا گوێبیستی خواست و داواکاری کەسوکاری رۆژنامەنووس و چالاكوان و مامۆستا و زیندانیکراوانی بادینان بوو، روونیانکردەوە کە بەبێ ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی بڕیاریان لەسەر دراوە و بەناوی ئاسایشی نیشتمانییەوە دادگایی کراون. بهپێی راگهیهندراوهكه، بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان کە لەبەرامبەر وتنی راستی و داکۆکی لە مافی گشتی زیندانیکراون، روونیکردەوە لە دەڤەری بادینان ئازادییە گشتییەکان بەرتەسککراوەتەوە و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی لەسەر دەربڕینی بیروبۆچونەکانیان، وتنی راستی و داواکردنی مافەکانیان زیندانی دەکرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لەسەر دەدرێت، کە ئەمە بوهتە ھۆی ئەوەی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وێنایەکی خراپ لەسەر ھەرێم بەتایبەت ناوچەی بادینان دروست ببێت و بەئاشکرا رەخنەمان لێبگیرێت. بهپێی راگهیهندراوی نووسینگهی بافڵ تاڵهبانی، بە راشکاوی ھەڵوێستی روونی یەکێتی خستەڕوو رایگەیاندووه، یەکێتی باوەڕیی تەواوی بە ئازادی رادەربڕین و رەخساندنی زەمینەی لەبار بووە تا رۆژنامەنووسان پیشەییانە و پابەند بە بنەمای کاری راگەیاندن ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، سنووری ئازادییە کەسییەکان نەبەزێنن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا ئازادانە و ئازایانە کاری میدیایی بکەن و مافیشیان پارێزراوبێت. بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "یەکێتی لە دۆخی ئازادی رادەڕبڕین و کاری میدیایی لە دەڤەری بادینان نیگەرانە و لەگەڵ ئەوەدانین کە رۆژنامەنووس لەسەر وتنی راستی، خاوەن قەڵەمە بوێرەکان لەسەر داکۆکی لە مافی گشتی، چالاكوانان لەبەرامبەر پێشڕەویکردنی مافی خەڵک، مامۆستایان لەسەر داوای قوتی ماڵ و منداڵیان و کەسانێکیش لەسەر ئازادی سیاسی و بیروڕای جیاواز زیندانی بکرێن. ئەم رەفتارانە ھی حیزبە تاکرەو و خۆسەپێنەکانە، کە لەگەڵ ئەزموونی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ھەرێم یەکناگرێتەوە، بۆیە داوامانکردووە کۆتایی بەم بارودۆخە نائاساییەی بادینان بھێنرێت و رێگە لەوەبگیرێت دادگاکان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێن و حیزب بڕیار لەسەر ئەم کەیسانە بدات". بافڵ تاڵەبانی ھەر پەیوەست بە داواکاری کەسوکاری زیندانیانی بادینان وتی: "ئازادی و رەخنە زیانی بۆ دیموکراسی و ناوبانگی ھەرێمەکان نابێت، بەڵکو ئەوەی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان لەکەدار دەکات زیندانیکردن و کپکردنی بیروڕای جیاواز و دەستوەردانە لە دەسەڵاتی دادوەری و دروستکردنی سیناریۆ و تۆمەت دروستکردنە بەناوی دادگاکانەوە". ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆکی یهێكتی پێی راگەیاندن، "بەھیچ شێوەیەک ئەو دۆخەی لە بادینان دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە و رێنادەن یاسا بکرێتە سێبەری داپۆشینی ئەو پێشێلکاریانە چونکە لە ھیچ یاسایەکی دونیادا نییە زیندانی بێ ئەوەی دادگایی کرابێت، ساڵی زیندانییەکەی و مانەوەی لەزیندان دیاریکرابێت کە ئەمە دەستوەردانی ئاشکرایە لەکاروباری سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دژی مافی مرۆڤیشە". وتیشی: "دڵنیابن یەکێتی پەیوەستە بەڕێبازی مامەوە، بۆ دابینکردنی نان و ئازادی بێ مەرج بۆ نووسەر، رۆژنامەنووس و ئازادیخوازان، لەپێناو ھێشتنەوەی ئەو بەھا باڵایانە داکۆکیکەر و پارێزەری ئەو رێبازە دەبین و نابێت رێگەبدەین بەناوی دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئازادییەکان بۆ ویستی سیاسی بەرتەسک بکرێنەوە".
هاوڵاتى وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند: "ئومێدمان ئەوەیە کە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دێت". دەشڵێت، "لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە". ئەمرۆ یەکشەممە 26ی ئەیلوولی2021، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە دوو جار ئەو بڕیارەی دەرکردووە، ئومێدمان ئەوەیە کە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دێت". ئەو تیشی، "بەڵام هەموومان ئەزموونی پێشووی عێراق دەزانین و دۆخی عێراق لە ئان و سات دایە بە ئەرێنی یان نەرێنی، بەڵام ئەوەی کە گرنگە حکومەتی هەرێم هیچ کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابینکردنی مووچەی هاوڵاتییان، هیواداریشین عێراق لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت". وەزیری دارایی هەرێم، وتیشی، "لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە". دوێنێ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلوولی راگەیاند و فەرمانبەرانی وەزارەتی تهندروستی مووچەیان وەرگرت. هەرچەندە وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوەکەدا ناوی ئەو وەزارەتانەی ئاشکرا نەکردووە کە لەپاش وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن، بەڵام بە گوێرەی لیستی مانگی پێشوو بێت دەبێت مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و دواتر مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق نیشان دا ئەمڕۆ یەکشهممه 26ی ئهیلوولی 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەهمەت مووش، وەزیری بازرگانی تورکیا، كۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، "جەختیان لە خواستى برەودان بە پەیوەندییە بازرگانى و ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا کردەوە و هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى لەنێوان هەردوولادا چارەسەر بکرێن." نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، ستراتیژ و بیرکردنەوەیەکى تازەى تورکیا بۆ چۆنیەتیى فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و چالاکیى ئابوورى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و عێراق پێویستە قورسایى بخاتە سەر وەبەرهێنان زیاتر لە بازرگانی. پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ کردووە، "گرنگ و ستراتیژى"ـن دەشڵێت، "یاساى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان یاسایەکى دۆستانەیە کە هانى سەرمایەگوزاریى بیانى دەدات، هەروەها ئامادەیی هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق نیشان دا." وەزیرى بازرگانی تورکیاش خواستى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندیى بازرگانی و فراوانکردنى چالاکییە ئابوورییەکانى لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە چەند "نموونەیەکى سەرکەوتووى" وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى تورکی لە وڵاتانى ناوچەکە کرد کە بە هەمان شێوە لە هەرێمى کوردستان دووبارە بکرێنەوە، لەوێشەوە بەرەو هەموو ناوچەکانى دیکەى عێراق فراوان بکرێن. لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى تورکیا و شاندێکى تورکى ئامادەبوون. بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا لەسەر بازرگانى و چالاکیى ئابوورى، رێژەى بازرگانی و هاوردەکردنى تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، سیستمى بانکدارى و ناردن و گواستنەوەى پارە، دادگەى بازرگانى، گەشتیارى و چەند پرسێکى دیکە، تاوتوێکران.
هاوڵاتى سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند: " هاوپەیمانێتی یەکێتى و گۆڕان تەنیا بۆ هەڵبژاردن نیە، بەڵکو دوای هەلبژاردنیش بەردەوام دەبێت". ئەمڕۆ یەکشهممه 26ی ئهیلوولی 2021، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی قەزای پێنجوێنی کرد و بەشداری کرد لە ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان و لە وتەیەکدا رایگەیاند، هاوپەیمانێتی یەکێتى و گۆڕان تەنیا بۆ هەڵبژاردن نیە، بەڵکو دوای هەلبژاردنیش بەردەوام دەبێت. لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز هەنگاو دەنێین تا بتوانین باشترین و بەهێزترین نوێنەری هاوپەیمانی کوردستان بنێرینە بەغدا تا بەرگری لەمافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن. سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتیشى" نەهاتووم پەردەپۆشی هیچ کەم و کورتییەکی حوکمڕانی بکەم، بەڵام هاتووم ئەوەتان بۆ روون بکەمەوە بۆچی گرنگە بەشداری هەڵبژاردن بکەین". قوباد تاڵەبانی وتیشی : کوردستان لەم چوارساڵەی ئایندە توشی رکابەری زیاتر دەبێتەوە لەرووی ئابوری و دارایی و ئەمنی و سەربازیشەوە، جەختیشی کردەوە کە ئاراستەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و سنوردارکردنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگۆڕینی دەستوری عێراقی، بۆیە پێویستە رووبەرووی ئەمە ببینەوە و ئەم شەڕە لەبەغداد بکەین بەناردنی نوێنەری باشی ئێوە بۆ پارلەمانی عێراق، تا پارێزگاری لەقەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین. سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتیشی جاران رکابەرییەکی ناوخۆیی هەبوو بۆیە دەنگەکانی خۆمان پەرت و بڵاوکردبوو، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە تا پەرت و بڵاوبین لاوازین، کەلاواز بووین ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە بۆیە بریارمان داوە ئەمجارە لەژێر چەتری هاوپەیمانی کوردستان بەیەکەوەبین، بەیەکەوە باشتر ئەتوانین بەرگری لە مافەکانی کورد بکەین. لەدرێژەی وتەکانیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بۆ ئەم هەڵبژاردنە نیە، بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ناو کۆمەڵگەی ئێمە، یەکێک لەئامانجەکانیشی پاراستنی یەکڕیزییە، گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییە، بەم شێوەیە کوردستان ئەپارێزین و گەشەی پێ ئەدەین. ەکۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان جەختیکردەوە کەهەموو ئەو ئامانجانە بەوە دەکرێت کە رۆژی 10 ی 10 خۆمان و دۆستەکانمان و ئەو کەسانەش کۆبکەینەوە کەبەهەر هۆکارێک بێ دوورکەوتبنەوە، و بەیەک دەنگی و بەیەک دەستی بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان هەڵبژێرین و بیکەینە جێ متمانەی خۆمان، دڵنیام سەردەکەوین لەم قۆناغە سەختە و بەرەو سەرکەوتنی تر هەنگاو دەنێین و خزمەتگوزاریی زیاتر دەبێ و ئارامی زیاتر بەدەست دێت.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی ھەرێم، رایگەیاند:" رۆژی دووشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، موچەی یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ دابەشدەکرێت". ئەمڕۆ یەکشهممه 26ی ئهیلوولی 2021، وەزارەتی دارایی ھەرێم، رایگەیاند:" سبەینێ دووشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت". راشیگەیاندووە:"بڕیارە ڕۆژی سێشەممە موچە ھەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت". دوێنێ شەممە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردو ئەمڕۆش موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق رایگەیاند: "حکومەت بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات". جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:" حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بکات". خهڵهف بڕی پاداشتهكهی دیاری نهكردوه كه چهنده و رایگهیاندوه كه حكومهت ئهو پارهیهی دابینكردوه، ئهوهش وهك هاندانێك بۆ پهلهكردن له وهرگرتنهوهی كارتهكان تا نهگهڕێتهوه نوسینگهی نیشتمانیی كۆمسیۆن و هاوڵاتی له مافی دهنگدان بێبهش نهبێت. دەشڵێت، کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرەو کۆتایی نزیکبووەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکەن.