هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان و رێگه به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵ ده‌درێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم ئاماده‌یى هه‌بێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا بوونه هۆکارێک بۆئه‌وه‌ى هه‌ردولا بگه‌نه لێکتێگه‌یشتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى ساڵانى رابردوى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" لێکتێگه‌یشتنه‌کان ته‌نها له‌باره‌ى خاڵه‌کانى بودجه‌وه نیین، به‌ڵکو دۆسیه‌کانى وزه و چاودێرى دارایى و پابه‌ندبونه‌کانى سه‌ر هه‌رێم له‌خۆده‌گرن، ئه‌و لێکتێگه‌یشتنانه‌ش ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆئه‌وه‌ى له‌ساڵانى داهاتودا و له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى بودجه کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزى نه‌چن و دوباره نه‌بنه‌وه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌دانوستانه‌کاندا به‌ڵێنیداوه که هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا، "رێگه‌ش به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى ده‌درێت ئاماده‌یى هه‌بێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیکردنى ده‌روازه‌کاندا". سێشه‌ممه‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا مانگانه دووسه‌د ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت به‌شێوه‌ى سولفه.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى سلێمانى دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و به ده‌ستپێشخه‌رى هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تى که له‌چوارچێوه‌ى گروپى ئاشتى سه‌ردانى هه‌رێمی کوردستانیان کردووه تێیدا به‌شدارن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 17ى حوزه‌یرانى 2021، به‌ده‌ستپێشخه‌ریى هونه‌رمه‌ندان، ئێستا له شارى سلێمانی، خۆپیشاندانێکى به‌رفراوان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و مه‌ترسییه‌کانى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خۆپیشاندانه‌که له‌به‌رده‌م باخى گشتى به‌رانبه‌ر ئوتێل سلێمانى پاڵاس بۆ سه‌هۆڵه‌که ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا ده‌یان دروشم دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا ده‌وترێته‌وه.
هاوڵاتى دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن رایگه‌یاند:"له 95%ى سیاسییه‌کانى عێراق له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، مونیر حه‌داد دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن ئاشکرایکرد:" زیاتر له 95٪ى ئه‌وانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقدان و کێشه‌ى سیاسیان هه‌یه، له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره به‌میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، به‌ڵام دادوه‌ر و دادگاى ئازایان هه‌یه، به‌ڵام "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق له‌ژێر فشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسیدایه" هاوکات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى 2003 وه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له‌ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تدا ، سه‌دان ملیار دۆلارى له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیرى تورکیا سوتێندراو کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا و پارتى دیموکراتى گه‌لانیش رووداوه‌که ده‌اخاته ئه‌ستۆى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په)ى ئه‌ردۆغان و پارتى مه‌هه‌په‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویان کرده‌وه، که له‌لایه‌ن که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر بیناى هه‌ده‌په و سووتێنراوه. هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌یان خستۆته ئه‌ستۆى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باغچه‌لى. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، که ئه‌و که‌سه‌ى ئاگرى له بیناکه به‌رداوه ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په‌یان به‌ناوى (ده‌نیز پۆیرازی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ له ناو بیناکه‌دا کوشتووه. ته‌رمى ده‌نیز پۆیراز، که له باڵه‌خانه‌ى هه‌ده‌په له شارى ئیزمیر له ئه‌نجامى هێرشێکى فاشیستانى تورک‌دا گیانى له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌ندرایه پزیشکى دادوه‌رى ئیزمیر و له‌به‌رده‌م بیناکه‌ى هه‌ده‌په له ئیزمیر خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 446 تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه‌و هه‌شت که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکیدا تایبه‌ت به کۆرۆنا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که حه‌وت هه‌زارو 361 پشکنینى کۆرۆنا کراون و 446 تووشبووى نوێ تۆمار کراوه‌و 499 توشبوش چاکبونه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:
هاوڵاتى لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا، حەوت داگیرکەر سزادران. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، ڕاگەیاندراویکی سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە گەریلاکان لە خواکورک، خابوور و ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامداوە و حەوت داگیرکەر سزادراون.
هاوڵاتى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک نەچۆتە وەزارەت بۆ ناردنی هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم لەکاتێکدا تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایدایە ئەو پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت و دەشلێت"من ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندم هیچ بڕیارێك بۆ وه‌زاره‌تى دارایی نه‌چوه‌و ئه‌وانیش وتیان هیچ بڕیارێكمان پێ نییه پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌ین". له‌دوا كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاردرا مانگانه 200 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌رێم له‌به‌غداوه ڕه‌وانه بكرێت، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی عێراق ڕاسته‌وخۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا وتویه‌تى: ئاماده‌نیم هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرم. فازڵ نەبى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتى سه‌رفى پاره له‌ده‌سه‌ڵاتى (وه‌زیرى دارایی، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى دارایی)دایه، جگه له‌و سێ ده‌سه‌ڵاته هیچ كه‌سێك ناتوانێت پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكات. به‌وته‌ى نه‌بى، "ته‌نانه‌ت بانكى ناوه‌ندیش ناتوانێت پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، چونكه ئێمه كاتێك له‌وه‌زاره‌تى دارایی بوین چه‌ندینجار بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان بۆ هاتوه‌و جێبه‌جێمان نه‌كردوه، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا بووه". سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كانى بانكى (TBI) كه حكومه‌تى هه‌رێم قه‌رزاره، فازڵ نه‌بى ئاشكرایكرد، "خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ بانكه‌كه كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان مرونه‌تیان نواندوه كه كه‌متر له‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم قه‌رزاره وه‌ریبگرێته‌وه". ئه‌وه‌شى وت:"من ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ناردنى پاره بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندم هیچ بڕیارێك بۆ وه‌زاره‌تى دارایی نه‌چوه‌و ئه‌وانیش وتیان هیچ بڕیارێكمان پێ نییه پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌ین".
هاوڵاتى سەرۆک کۆماری عێراقپێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش. لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە روونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕووی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەپێویستی خستنەگەری گشت ھەوڵەکان لە پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش، ھەروەھا بە گرنگییەوە باسی لەئازایەتی کچان و ژیانی رزگاربوو کرد لەبەرامبەر تاوانە قیزەوەنەکانی داعش و تیرۆر کە دژی ھەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی قوربانیان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر لە رووی ماددی و مەعنەوی و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یان به‌كۆمەڵگه، جەختیشکردەوە لە گرنگی یەکخستنی ھەموو ھەوڵەکان بەئاڕاستەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگاڵ، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی ھەماھەنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم رفێندراوان و بێ سه‌روشوێنان. لای خۆیانەوە شاندی کچانی رزگاربووی ئێزیدی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆمارییان کرد، بۆ ئەو رۆڵە گرنگ و کارایەیی کە بینی لە تێپەڕاندنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، هەروەها بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی لە سەرەتای ئەو دۆسێیە تا دەرچوونی یاساکە و بەدواداچوون بۆ دۆخی گشتی شەنگال.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه، بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابوری كوردستان و دابینكردنی خه‌ڵكی كوردستان و دەشلێت" دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی" ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جوتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئه‌و جوتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساخ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جوتیاران نه‌مێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌م جۆره پڕۆژانە بێگومان گه‌لێك گرنگ و ستراتیژینه، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، جێگه‌ی خۆیەتی سوپاسێكی تایبه‌تی كۆمپانیای جێبه‌جێکار بكه‌م، كه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كردوه به پشتیوانی شانشینی هۆڵه‌ندا، جێگه‌ی رێز و پێزانینی ئێمه‌یه". مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "پار كه سه‌ردانی هۆڵەندام كرد و لە دیدارێكماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك روته باسمان له پشتیوانی به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ئابوری كوردستان کرد، به دڵخۆشییه‌وه به پیر داواكه‌ی ئێمه‌وه هاتن و هه‌مو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه پشتیوان و هاریكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت و هه‌مو كه‌رته‌كان به‌ره‌و پێش بچن". ئەوەشی خستەڕو، "هه‌مو ده‌زانین كه كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابوری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جوتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پارێزگایه ده‌ڕه‌خسێنێت". مەسرور بارزانی وتیشی، "داواكاری من له جوتیارانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه گرنگی به جۆری به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن، ده‌مانه‌وێت كوردستان به جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بناسرێت، كه ئه‌و تام و چێژه‌ی له به‌رهه‌می كوردستان هه‌یه خه‌ڵكی دیكه بزانێت و ببێته هێمایه‌كی بازرگانی كه له دره‌وه بفرۆشرێت". لەبارەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا، مەسرور بارزانی وتی، "رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه، بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابوری كوردستان و دابینكردنی خه‌ڵكی كوردستان و له‌وانه‌ش، موچه‌ی خه‌ڵك، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشخستنی باری ژیانی هه‌مو هاوڵاتییان له هه‌مو ئاسته‌كان، من له‌و باوه‌ڕه‌دام مادام ئێستا له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابوری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵیش به‌ره‌و پیری داخوازی هه‌رێم بێت و بازاڕی عێراقیش به‌روی به‌رهه‌می هه‌رێم بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربونی ئابوری عێراق به شێوه‌یه‌كی گشت هەروەها وتیشی، "ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست دێن، بێگومان سود و قازانجی بۆ هه‌مو خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت، جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له هه‌موان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم". مەسرور بارزانی ئەوەشی وت، "دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی، پێش ئێستا باسی ئه‌وه‌مان كرد ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان بڕه‌خسێنین و به پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی هاوبه‌ش و هاریكاری دۆست و وڵاتانی دۆست هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڕه‌خسنێرێت".
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پرسی نرخی سوتەمەنی و بەنزین لەدەسەڵاتی حکومەتە خۆجێیەکاندا نیە و پەیوەندی هەیە بە بازاری نێودەوڵەتی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، جەختیش دەکاتەوە هەر پێشنیازێکی یاسایی ، زانستی و کارگێڕی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین هەبێت پشتیوانی دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی رایگەیاند، پرسی سوتەمەنی و بەنزین لەلای حکومەتە خۆجێیەکان نیە و هەرچارەسەر و بڕیارێکیش لەم بارەیەوە لەدەستی بازاری نێودەوڵەتی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستاندا دایە. لەبارەی لێدوانی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمی هێنانی بەنزین بەنرخێکی هەرزانتر، پارێزگاری سلێمانی وتی، "هەر رێکارێک یاسایی نەبێت ناتوانین قبوڵ بکەین، ناتوانین ئۆکتانی خوار 92 داخڵ بکەین لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی خەڵک دەسوتێت و ماڵی خەڵک وێنران دەبێت، بۆیە هەر رێکارێکی یاسایی و زانستی و کارگێڕی هەبێت بەدڵنیاییەوە ئێمە پشتیوانی دەکەین". ئەمڕۆ نرخی بەنزین لەبەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر لیترێک بەم شێوەیە بو؛ بەنزینی نۆرماڵ یەک لیتر بە 700 دینارە، بەنزینی موحەسەن یەک لیتر بە 750 دینارە، بەنزینی سوپەر یەک لیتر بە 850 دینارە.
هاوڵاتى بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی وەڵامى راپۆرتێکى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لە مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان، دەداتەوە. ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2021، بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی لە ڕاپۆرتەکەدا دەربارەی ژمارە زوری سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات" ئێمەش گلەییمان هەیە لە ژمارەی زوری سزادراو لە ئێستادا چونکە بە راستی بارگرانیەکی زور لەسەر چاکسازیەکانی هەرێمە لەبەر ئەم ژمارە زورەی سزادراو، بەلام ئەوەی کە لە راپورتی بریادەری لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان خاتون (بەدریە ئیسماعیل) دا هاتووە کە ژمارەیەکی زوری سزادراو لە ناو یەک هولی چاکسازیەکان دانە و ب دیارکراویش ئاماژەی پێداوە کە لە یەک هولی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سزادراوان گەیشتووتە 100 تا 135 سزادراو ،ب هیچ شێوەیەک ئەوە راست نیە". لە ئێستادا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵ (18) سزادراوە و لە چاکسازی گەورانی دهۆکیش زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵدا (28) سزادراوە کە ئەوەش لەبەر زۆری ژمارەی سزادراوانە. دەقى وەڵامەکە: وەلامی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی دەربارەی راپورتی لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت دوخی سزادراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان: 1//سەبارەت پولین کردنی سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەی کە روون و دیارە سزادراوان پولین کراون بە پیێ ئەو مادە سزایی یەی کە سزادراو لەسەری حوکم دراوە ،بەو پێیەی کە سزادراوێک کە بە پیێ مادەی کوشتن سزادرا بێت لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن و هەروەها ئەو سزادراوانەی کە بە پیێ یاسایی ماددە هوشبەرەکان حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جیاواز و ئەوانەی بە پیێ مادەی تیرور حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن ب هەمان شێوەش سەبارەت بەو سزادراونەی کە لەسەر تاوانی سێکسی و دزی .....هتد سزا ئەدرێن پولین کراون بە شێوەیەک کە تێکەلاوی روی نەدات ،واتا هەر پولین کردنەکە لەسەر جوری تاوانەکەیە. 2//دەربارەی ژمارە زوری سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئێمەش گلەییمان هەیە لە ژمارەی زوری سزادراو لە ئێستادا چونکە بە راستی بارگرانیەکی زور لەسەر چاکسازیەکانی هەرێمە لەبەر ئەم ژمارە زورەی سزادراو بەلام ئەوەی کە لە راپورتی بریادەری لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان خاتون (بەدریە ئیسماعیل) دا هاتووە کە ژمارەیەکی زوری سزادراو لە ناو یەک هولی چاکسازیەکان دانە و ب دیارکراویش ئاماژەی پێداوە کە لە یەک هولی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سزادراوان گەیشتووتە 100 تا 135 سزادراو ،ب هیچ شێوەیەک ئەوە راست نیە لە ئێستادا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هول(18)سزادراوە و لە چاکسازی گەورانی دهوکیش زورترین ژمارەی سزاداو لە یەک هول دا (28)سزادراوە کە ئەوەش لەبەر زوری ژمارەی سزاداوانە . 3//دەربارەی ئەو سزادراوانەی کە بە حوکمی لە سێدارەدان (اعدام) سزادراون ،دیارکردنی چارەنووسیان لە دەستی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان دا نیە ،ئەو چەندە لە دەسەلاتی سەروکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستانە،لەبەر ئەوە پێویستە ئەو دوو سەروکایەتیە چارەسەریەکی گونجاو بو سزادراوانی بە حوکمی لە سێدارەدان سزادراون بدوزنەوە جا ب جێ بەجێکردنی سزاکە یا گورینی سزاکە. 4//دەربارەی بابەتی بەردانی بە مەرج (افراج شرطی)لە چاکسازیەکانی ئێمە بە شێوەیەکی رێک و پێک جێ بەجی ئەبێت و هیچ سزادراوێک نیە کە ماوەی سزاکەی تەواو بووبێت و ئێمە رێگریمان لێ کردبێت هەلبەتە تا ئەو چەندەی ل چارچێوەی یاسایی دا بێت ،هەروەک لە ماددەی 331/ٲ لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردن (اصول محاکمات جزایی )دا هاتووە کو بو بەرێوەبردنی کاروباری بەردانی بە مەرج پێویستە سزادراوەکە سێ چارەک لە ماوەی سزاکەی تەواو کردبێت و خاوەن رەوشتێکی بەرز و باش بێت لە ناو چاکسازیەکان و هەر سزادراوێک کە بەردانی بە مەرج شمولی بکات جگە لەو سزادراوانەی بە پیێ مادەی 331/د یاساکە نایانگرێتەوە.. تێبینی /ئەو روژەی کە بەرێزان پەرلەمانتارانی لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤ سەردانی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانیان کردبوو لەگەل ژمارەیەکی زور لە سزادراوان کووبوونەتەوە و هیچ تێبینی و گلەییان نەبووە و ئەو خاتونەش کە بریادەری لێژنەکەیە خوی لەسەردانیان بۆ چاکسازی گەورانی دهۆکدا لە گەل لێژنەکە دا نەبووە و پێویست بوو بەر لەوەی قسەی بو میدیاکان بکات ئەوەی لەبەر چاو بگرتایە کە لە لە ئێستا دا چاکسازی گەورانی هەولێر لە ژێر نۆژەنکردەنەوەدایە و سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئیستادا گوازراونەتە چاکسازی گەورانی دهوک و چەند شوێنیکی تر و ئەلبەتە خاتون (بەدریە ئیسماعیل )بریادەری لیژنەکە باش ئەو ڕاستیە ئەزانێت چونکە خوی دانیشتووی شاری هەولێرە.
هاوڵاتى حکومەتی چین، سێ کەشتیوانی بە کەپسوولی شینزو 12 و لەڕێگەی کەشتی ئاسمانی لۆنگ مارچ تو ئێف-ەوە ناردووەتە بۆشایی ئاسمان. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی چین، ئەو سێ کەشتیوانە دەچنە وێستگەی ئاسمانی چینی لە بۆشایی ئاسمانی بەناوی ویستگەی "تیانهی" و بۆ ماوەی 3 مانگ لەوێ دەمێننەوە. کەشتییە ئاسمانییەکەی چین لە کاتژمێر 4:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-06-2021 بەرەو ئاسمان هەڵدرا و بە سەرکەوتوویی گەشتەکەی دەستپێکرد و دەچێتە وێستگەی ئاسمانیی تیناهی کە لە 29ـی مانگی نیسانی 2021دا حکومەتی چین دامەزراندنی لە بۆشایی ئاسمان راگەیاند. بەم هەوڵە نوێیەی چین کارەکانی لە بۆشایی ئاسماندا فراوانتر کرد و لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا چین توانی بەرد و خاک لە مانگەوە بیێنێتەوە بۆ سەر زەوی و هەروەها رۆبۆتێکی شەش ویلی تایبەت بە توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیش ناردە سەر مەریخ، لە ماوەی شەش مانگدا ئەمە سێیەمین سەرکەوتنی چینە لە بواری بۆشایی ئاسماندا.
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستنیشانی دەکات کە شێوازی دەسەڵاتداری لە هەرێمی کوردستان گەلێک بشێو و ئاڵۆز بووە و هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی نێوان کوردان دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت. رۆژی چوارشه‌ممه سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌لێك پشێو ئاڵۆز بووه و گۆڕانكارییه‌كان خێرا ڕوو ده‌ده‌ن . لەسەر مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ، سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین جەختی کردەوە کە “تێگه‌یشتن له هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی، فاكته‌رێكی كاریگه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و شه‌ڕی نێوان كوردانیش ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت”. لە ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، گەریلا لە شەڕێکی قورسدایە لە بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورک، پەکەکە ئەم هەوڵەی بە مەترسیدار و بە ” وەشاندنی خەنجەر لە پشتەوە” ناوزەد کردووە و هۆشداری داوە لەئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ و داوای لە لایەنەکانی باشووری کوردستان کردبوو کە لە دژی ئەم هەوڵە هەڵوێست بنوێنن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 17 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، دواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى دو کاتژمێرى له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئاشکراکرد:"له‌گه‌ڵ پوتن رێکه‌وتووین که رێگرى بکه‌ین له‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌چه‌کى ئه‌تۆمى بگات". جۆ بایدن رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ پوتن پرسى داهاتوى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان واشنتن و مۆسکۆمان تاوتوێکرد، که ئه‌جێنداى ئه‌و دژى روسیا نیه، به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى ئه‌مریکایه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌مریکا راشیگه‌یان:" به‌هیچ جۆرێک له‌پێشێلکارییه‌کان دژى سه‌روه‌رى خاکى وڵاته‌که‌مان و ده‌ستێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆشنابین، وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌ده‌ینه‌وه". بایدن له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌کانى روسیا دژى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌که‌ی، سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌لێکسانده‌ر ناڤالنى سه‌رۆکى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ى کرد و جه‌ختیکرده‌وه که هه‌نگاوه‌کان دژى ئه‌و سه‌رکرده‌یه پێچه‌وانه بنه‌ما دیموکراسییه‌کانه. بایدن پرسى هێرشى ئه‌لیکترۆنى له‌گه‌ڵ پوتین تاوتوێکردوه و به‌ڕاشکاوى پێیوتوه که هێرشکردنه سه‌ر ژێرخانى ته‌کنۆلۆجیاى وڵاته‌که‌یان ره‌تده‌که‌نه‌وه سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى روسیا پرسه‌کانى ئه‌تۆمى ئێران، مه‌له‌فى سوریا و لیبیاى تاوتویکردوه" ره‌خنه‌کانى پوتن له‌ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندیدار به‌مافه‌کانى مرۆڤ مایه‌ى گاڵته‌جاڕیى و پێکه‌نینن".