هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گومرگه‌کان کۆبوه‌وه و ڕاگه‌یاند،:" ده‌بێت کار له‌سه‌ر چالاکترکردن و ڕێکخستنى جوڵه‌ى بازرگانى بکه‌ن به مه‌به‌ستى زیادکردن و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھات". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بونى وه‌زیرى دارایى و ئابوری، و سه‌رۆکى دیوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانى گومرگه‌کانی ھه‌رێمى کوردستان و بانکه بازرگانییه‌کان کۆبوه‌وه، له گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى چاکسازیکردن له پرسى ڕێکخستنه‌وه‌ى کاره‌کانى گومرگه‌کان و ده‌روازه سنورییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین به مه‌به‌ستى زیادکردن و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھاتى دارایى و چالاکترکردنى جوڵه‌ى بازرگانی. قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:" به‌ھێزکردنى که‌رتى تایبه‌ت و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھات یه‌کێکه له کاره له‌پێشینه‌کانمان و ده‌بێت ئاسانکارى بکرێت به‌تایبه‌ت له‌پرسى نه‌ھێشتنى رۆتین بۆ ئه‌وه‌ى جوڵه‌ى بازرگانى چالاک‌تر بێت". ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند:" به ئه‌لیکترۆنیکردنى کاروبار و مامه‌ڵه‌کان له ده‌روازه سنورییه‌کان ھۆکارێکه بۆ باشتر خزمه‌تکردن و نه‌ھێشتنى ڕۆتین و شه‌فافترکردنى پرۆسه‌ى کۆکردنه‌وه‌ى داھات، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام کارى پێ بکرێت. دواتر به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرکى ھه‌رێم راپۆرتێکى خسته‌ڕو، له‌باره‌ى پلانه‌کانیان و بڕى داھاتى دارایى له‌ماوه‌ى رابردو، هه‌روه‌ها گرفت و له‌مپه‌ره‌کانى جوڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه سنورییه‌کانى ڕونکرده‌وه و ئاماژه‌ى به چاره‌سه‌ره گونجاوه‌کانیشدا که کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه بڵاویکرده‌وه که ڤیدیۆى دوایین ساته‌کانى گه‌مارۆدانى قاره‌مانه‌کانى مام ره‌شۆ گه‌یشته ده‌ستیان" ئه‌و قاره‌مانانه له بریى خۆراده‌ستکردن به‌ره‌نگارى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى تورک بوونه‌وه و به‌سه‌ر مردن‌دا رۆیشتن". ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یران بڵاویکرده‌وه که "حه‌وت گه‌ریلاى ئازادیى کوردستان له ناوچه‌ى مام ڕه‌شۆ 10 رۆژ به شێوه‌یه‌کى قاره‌مانانه و پاڵه‌وانانه به‌ره‌نگارى و به‌رخودانیان له دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کرد، هه‌ندێک ڤیدیۆى پێش هێرشى کیمیایى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و حه‌وت گه‌ریلایه به ده‌ستمان گه‌یشت". راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: ناوچه‌ى مام ره‌شۆ له ئاڤاشین یه‌کێک له یه‌که‌م شوێنه‌کان بوو، که کرایه ئامانجى هێرشه داگیرکه‌رییه‌که‌ى سوپاى تورک له 23ى نیسانى 2021دا. له شاخى شه‌هید مونزور له مام ره‌شۆ به پێشه‌نگایه‌تیى فه‌رمانده‌ى گه‌وره سه‌رحه‌د گراڤى (کاموران ئالپسار / جۆله‌مێرگ)، روکه‌ن زاگرۆس (سه‌حه‌ر بینگۆل / جۆله‌مێرگ)، ساریا دیار (بشه‌نگ هه‌زه‌ر / شرنه‌خ)، جانفه‌دا حه‌سه‌که (شه‌هباز عیزه‌ده‌ین سه‌یدۆ / حه‌سه‌که)، خه‌بات ئاسۆ (عوبه‌ید مه‌ولودى / کرماشان)، زه‌فه‌ر تۆڵهه‌ڵدان (محه‌مه‌د عه‌بدولقادر حوسێن / قامیشلۆ) و کامه‌ران ئامه‌د (موسته‌فا شیمشه‌ک / ئامه‌د) ١٠ رۆژ به شێوه‌یه‌کى مێژوویى به‌ره‌نگارى و به‌رخودانیان کرد. ئه‌و ٧ گه‌ریلایه له یه‌که‌م ساتى هێرشه‌کانه‌وه له سه‌نگه‌ره‌کاندا ده‌ستیان به به‌ره‌نگارى کرد. ماوه‌ى ١٠ رۆژ به ئه‌نجامدانى چالاکى و هێرش بۆ سه‌ر داگیرکه‌ران، به سابوتاژ و نیشانه‌شکێنى و به رێبازى گه‌ریلاکانى سه‌رده‌مى نوێ له زاگرۆس گورزى گه‌وره‌یان له داگیرکه‌ران دا. سوپاى تورک له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ى پۆڵاین و بڕیارى به هێز و رۆح و وره‌ى ئاپۆیى فیداییانه‌ى گه‌ریلاکان نه‌یتوانى هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنێت و هه‌موو رۆژێک له ئاسمان و زه‌مینه‌وه بۆردومانى چڕى سه‌نگه‌ره‌کانى ده‌کردن، به‌ڵام گه‌ریلاکان هه‌موو ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى دوژمنى داگیرکه‌ریان به شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه پووچ ده‌کرده‌وه. له دژى راده‌ستبوون وه‌ستانه‌وه هه‌ندێک ڤیدیۆى کاتى به‌رخودانى مام ره‌شۆ له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌وه تۆمار کراوه. له‌و ڤیدیۆیانه‌دا سیاسه‌تى شه‌ڕى تایبه‌ت و چه‌په‌ڵى سه‌ربازانى تورکى داگیرکه‌ر بۆ جارێکی‌تر و به باشى روون ده‌بێته‌وه. سه‌ربازانى تورک، که نه‌یانده‌وێرا نزیک ده‌مى تونێله‌کانى شه‌ێ ببنه‌وه له دووره‌وه داوایان ده‌کرد، "خۆتان راده‌ست بکه‌ن" و پێیان ده‌وتن، 'ئه‌گه‌ر بێنه ده‌ره‌وه هیچ زیانێکتان پێ ناگات'. گه‌ریلا قاره‌مانه‌کان له به‌رامبه‌ر هه‌ر داوایه‌کى خۆراده‌ستکردن له‌لایه‌ن سوپاى تورکه‌وه له ناو تونێله‌کانى شه‌ڕدا به بۆمباکان و ته‌قاندنى گولـله به‌ره‌و دوژمن وه‌ڵامى داواکه‌یان ده‌دایه‌وه و له دژى راده‌ستبوون ده‌وه‌ستانه‌وه. گه‌ریلاکان له بریى خۆراده‌ستکردن به‌رخودانى شکۆمه‌ندانه و شه‌هاده‌تیان گرته‌به‌ر و تاوه‌کو دوا ساتى ژیانیان له تونێله‌کاندا به قاره‌مانى شه‌ڕیان کرد. گازى کیمیاییان له دژى گه‌ریلاکانى ئازادى به‌کارهێنا سوپاى تورک هه‌رچیى له توانادا بوو کردی، به‌ڵام نه‌یده‌توانى به‌رخودانى پۆڵاینى ئه‌و پۆله گه‌ریلایه‌ى ئازادیى کوردستان تێکبشکێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و سوپاى داگیرکه‌ره وه‌ک پیشه‌ى هه‌موو داگیرکه‌ران و فاشیسته‌کان و تاوانبارانى شه‌ێ قێزه‌ونترین شێوازى شه‌ڕى گرته‌به‌ر و به گازى کیمیایى هێرشى کرده سه‌ر سه‌نگه‌رى به‌ره‌نگاریى گه‌ریلاکانى ئازادی. ٧ گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تیى سه‌رحه‌د گراڤى مام ره‌شۆیان کرد به قه‌ڵا و ١٠ رۆژ به به‌هێزى و لێهاتووییه‌وه به‌ره‌نگارى داگیرکه‌ریى سه‌ر باشوورى کوردستان بوونه‌وه و به گازى کیمیایى شه‌هید کران. ئیمه جارێکی‌تر یادى قاره‌مانه‌کانى مام ره‌شۆ ده‌که‌ینه‌وه: سه‌رحه‌د گراڤى پێشه‌نگى به‌رخودانى مام ره‌شۆ سه‌رحه‌د گراڤى له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى زۆر وڵاتپارێزدا له‌دایکبووه. هاوڕێ سه‌رحه‌د تایبه‌تمه‌ندى وڵاتپارێزى هۆزى گراڤى له‌خۆ گرتووه و له منداڵیه‌وه ته‌ڤگه‌رى ئازادى ناسیوه و کاتێک گه‌وره بووه ده‌ستى به خه‌بات له‌ناو ته‌ڤگه‌رى گه‌نجاندا کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له زانکۆى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا ئاستێکى باشى به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سیستمى قڕکه‌رى باش ناسیوه و بۆ شۆرشگێرى گۆڕیوه. هاوڕى سه‌رحه‌د له ساڵى ٢٠١١دا رووى له چیاکانى کوردستان کردووه و به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کردووه. له زۆر گۆڕه‌پانى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیادا خه‌باتى پراکتیکى کردووه و بووه به فه‌رمانده. هاوڕێ سه‌رحه‌د هێڵى گه‌ریلایه‌تى سه‌رده‌مى نوێ به باشى ناسیوه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانى پراکتیزه‌کردنى ئه‌و هێڵه بووه. هاوڕێ سه‌رحه‌د پێشه‌نگایه‌تى بۆ به‌رخۆدانى قاڕه‌مانێتى کرد. پێشه‌نگایه‌تى بۆ هاوڕێکانى کرد به چالاکیه‌کانى ترسێکى گه‌وره‌ى له دلێ دوژمن‌دا دروست کرد. رووکه‌ن زاگرۆس زوو تێگه‌یشت و خێرا فێر بوو هاوڕێ رووکه‌ن زاگرۆس له گه‌ڤه‌رى جۆله‌مێرگ له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزیدا له‌دایک بوو هاوڕێ رووکه‌ن به هیواى ئه‌وه‌ى له چیاکانى کوردستان ببێته ژنێکى ئازادى کورد له ساڵى ٢٠١٤دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. له‌و رۆژه‌وه‌ى که به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد، به ئه‌ڤینێکى گه‌وره‌وه خه‌باتى کرد. وه‌ک شه‌ڕڤانێکى یه‌ژاستار له هه‌موو بوارێک‌دا سه‌رله‌نوێ خۆى خوڵقاند. له زۆر گۆڕه‌پانى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا خه‌باتێکى پراکتیکى کرد و له دڵى هه‌موو هه‌ڤاڵانیدا جێى خۆى گرت. ساریا چه‌که‌که‌ى دیارى برا شه‌هیدى هه‌ڵگرتبوو هاوڕێ ساریا دیار له هه‌زه‌خى شڕنه‌خ له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا له‌دایک بووه. هاوڕێ ساریا له منداڵی‌دا زوڵمى ده‌وڵه‌تى بینى و به چیرۆکى قاڕه‌مانێتى براى خۆى دیار غه‌فور گه‌وره بوو. دواى شه‌هیدبوونى هه‌ڤاڵ دیار، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌کى هه‌ڵگرێت و تۆڵه‌ى بکاته‌وه، به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. هاوڕى ساریا له زۆر گۆڕه‌پان تێکۆشانى کرد، هێڵى ته‌ڤگه‌رى ژنانى ئازاد و میلیتانى له که‌سایه‌تى خۆیدا به سه‌رکه‌وتوویى جێبه‌جێ کرد. هاوڕێ ساریا تا شه‌هید بوو ده‌ستى له خه‌بات و قاڕه‌مانێتى هه‌ڵنه‌گرت. جانفه‌دا راستییه‌کانى ده‌ڵه‌تى تورکى بۆ ده‌رکه‌وتبوو هاوڕێکه‌مان جانفه‌دا له حه‌سه‌که له‌دایکبوو و له‌ناو ئاتمۆسفه‌رى شۆرشگێرى رۆژاڤاده له‌ناو تێکۆشانێکى گه‌وره‌دا بوو. بینى که ده‌وڵه‌تى تورک له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فاشیزم و دواکه‌وتوویى ده‌سه‌پێنێت و له‌به‌رئه‌وه‌ش له چیاکانى کوردستان به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. به وزه‌ى گه‌نجى خۆى و خاکیبوونی، له چیاکانى ئاڤاشین بوو به گه‌ریلایه‌کى سه‌رکه‌وتوو و خاوه‌ن ئه‌زموون. له به‌رخۆدانى مامره‌شۆدا به شێوه‌یه‌کى مێژوویى به‌رخۆدانى کرد و شه‌هید بوو. خه‌بات له ناو راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵداندا گه‌وره بوو هاوڕێ خه‌بات ئاسۆ له شارى کرماشان له شارى وڵاتپارێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌دایک بوو. به که‌لتورى به‌رخۆدانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و تایبه‌تمه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره بوو و له ساڵى ٢٠١٨‌دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلاکانى کوردستاندا کرد. له قه‌ندیل تا ئاڤاشین ئه‌زموونى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا و ره‌نجى کێشا. وه‌ک هاوڕێیه‌کى فیداکار به شێوه‌یه‌کى خاکیبوون به‌شدارى له چالاکیه‌کاندا کرد و له‌ناو دڵێ هه‌ڤالانیدا جێى خۆى کرده‌وه. زه‌فه‌ر جه‌نگاوه‌رێکى نمونه‌یى بوو هه‌ڤاڵمان زه‌فه‌ر تۆڵهه‌ڵدان له شارى قامشلۆى رۆژاڤاى کوردستان له‌دایک بوو و له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا گه‌وره بوو. له گه‌نجێتى خۆیدا به‌دواى تێکۆشان‌دا وێڵ بوو و له ساڵى ٢٠١٣دا به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. له زۆر گۆڕه‌پان تێکۆشانى کرد و بووه میلیتانێکى سه‌رکه‌وتوو و به‌هێزى و ئاپۆیی. به‌شدارى له زۆر جالاکى له ئاڤاشین کرد و دوایین جار له به‌رخۆدانى مامره‌شۆدا رۆڵێکى مێژوویى بینى و تێکه‌ڵ به کاروانى شه‌هیدان بوو. کامه‌ران زوو زوڵمى ناسی هه‌ڤاڵمان کامه‌ران ئامه‌دیش له ئامه‌دى پایته‌ختى کوردستان له‌دایک بووه. هاوڕێ کامه‌ران له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا گه‌وره بووه، له ته‌مه‌نێکى بچووکدا رووى راسته‌قینه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکى ناسیوه. له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک راپه‌ڕیوه و له ساڵى ٢٠١٩دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کردووه. وه‌ک گه‌ریلایه‌کى سه‌رکه‌وتوو له ئاڤاشین تێکۆشانى کردووه و له به‌رخۆدانى ئه‌فسانه‌یى مامڕه‌شۆدا جێى گرتووه و وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کى کوردى خاوه‌ن شه‌ره‌ف، جێى خۆى له‌ناو مێژووى به‌رخۆداندا کرده‌وه.
هاوڵاتى یه‌کێک له ئه‌ندامانى نوێنه‌رایه‌تى رۆژئاڤاى کوردستان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که سێ ده‌ستگیرکراوه‌که‌یان لاى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌و ده‌شڵێت:" به‌ڵام نه تۆمه‌ته‌که‌مان پێده‌ڵێن نه شوێنى ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تیى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و پارتى یه‌کێتى دیموکرات-په‌یه‌ده له هه‌رێمى کوردستان، کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى سێ ئه‌ندامیان له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر ئه‌نجامدا. فه‌تحوڵا حوسێنی، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆژئاواى کوردستان له کۆنگره‌که‌دا ڕایگه‌یاند:" تائێستا لامان ڕوون نییه بۆچى ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان ده‌ستگیرکراون، دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان پێیوتووین لاى ئێمه‌ن، به‌ڵام نه تۆمه‌ته‌که‌مان پێده‌ڵێن نه شوێنى ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان". هه‌روه‌ها نورشان حه‌سه‌ن، نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاوا به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆژئاوا و په‌یه‌ده‌ى خوێنده‌وه و تێیدا هاتبوو: له به‌ره‌به‌یانى ١٠ى حوزه‌یرانى ٢٠٢١ه‌وه جیهاد حه‌سه‌ن، نوێنه‌رى ڕۆژئاوا و دوو ئه‌ندامى په‌یوه‌ندییه‌کانى په‌یه‌ده مسته‌فا خه‌لیل و مسته‌فا عه‌زیز، له‌کاتى پێشوازییکردن له چه‌ند میوانێک له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر ده‌ستگیرکران و دواتر ڕاده‌ستى ئاسایشى گشتیى هه‌ولێر کراون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:"له‌ڕۆژى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و ئه‌ندامانه‌مانه‌وه تائێستا هیچ زانیارییه‌کمان له‌باره‌یانه‌وه ده‌ستنه‌که‌وتووه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که گومانمان له ژیانى ئه‌ندامه‌کانمان هه‌یه".
هاوڵاتى هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاڤاشین بەرخودانی ئەفسانەیی دەکەن و راشیگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانی گەریلادا ٥ داگیرکەر سزادراون و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون و داگیرکەران ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر بەرخودانی گەریلا لە ئاڤاشین راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە چوراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەى ئاڤاشین بە ئەنجامدانی چالاکی و شەڕ بەردەوامە. لە ١٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین بە چەکی کەسی لە داگیرکەران درا، کە دەیانخواست خۆیان لە تونێلەکانی شەڕ نزیک بکەونەوە. داگیرکەران گورزیان لێدرا و نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران هەوڵیاندایەوە لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و بە چەکی کەسی لێیاندرا. لەو گورزەدا داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر ١٣:١٠ بە گروپێکی تری داگیرکەران درا و لەو لێدانەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوو. لە هەمان کاتدا بە نیشانەشکێنیش داگیرکەرێکی تر سزادرا. داگیرکەران خواستیان بە ناوچەکەدا بڵاوببنەوە و خۆیان جێگیر بکەن، بەڵام دیسانەوە کرانەوە ئامانج و لە ئاکامدا گورزی قورسیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن. داگیرکەران، کە نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن ئەمجارە درۆنیان ناردە سەر ناوچەکە. هێزەکانمان لە درۆنەکانیشیان دا و درۆنەکانیش ناچار بە کشانەوە کران. لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا داگیرکەران بە کۆپتەر دەستیان بە هێرش کرد و بە ٢ کۆپتەری تری سکۆرسکی دەستیان بە گواستنەوەی مردووەکان و بریندارەکانیان کرد. هاوکات سەنگەرەکانی شەڕ بە کۆپتەرە جەنگییەکان بۆردومان کران. لەو چالاکییانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە. لە ئەنجامیشدا ٥ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون. شەڕی قورس لە ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین بە بەرخودانی فیداییانەى هێزەکانمان بەردەوامە".
هاوڵاتى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ئێمه پێویستمان به‌ڕاوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2021 ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد. له‌دیداره‌كه‌دا باسی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند:" له‌ئێستادا پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نێردراوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی و یاسایی، قه‌زائی، دارایی گرنگ و فراوانی هه‌یه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاگایی و هه‌ستیارییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌جۆرێك كه‌هیچ هاودژییه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراق و به‌لامانه‌وه گرنگه كه دیدگای وڵاته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان بزانین سه‌باره‌ت به‌و پرسه". هاوكات ڕێواز فایه‌ق ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد، "ده‌مانه‌وێت لێكه‌وت و ده‌رهاوێشته یاسایی و دارایی ئه‌منییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م پرسه بخه‌ینه پێش چاوی هه‌موولایه‌ك، ئێمه پێویستمان به‌ڕاوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته پێویستیی به‌پاڵپشتیی ته‌كنیكی و ئابووری و سیاسیش هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی". ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ دیراسه‌كردنی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مان و گه‌یاندنی به‌ناوه‌ندی بڕیار له‌واشنتۆن و هیوای خواست له‌ئاینده‌یه‌كی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌م پرسه بده‌ن به په‌رله‌مانی كوردستان.
عەمار عەزیز سوپای تورکیا خاڵێکی نویێ لە رۆژهەڵاتی گوندی هرۆر دانا ئێستاش لە بڕینەوەی دارەکانی ئەو ناوچانە بەردەوامە کە داگیری کردون. شڤان هروری ، خەلکی گوندی هرورە به هاوڵاتی وت"ئەمڕۆ سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی نویێ یان لەنزیک گۆندی هرور یان دانا، خاڵەکە دەکەوێتە رەخی رۆژهەڵاتی گۆندەکە، ئەوەندە نزیکە لێمان دەنگی ماتۆری بڕینی دار دەگاتە ئێمە". دەشڵێت "ئەمە سێ یەمین خاڵی سەربازی تورکیا لە سنوری گۆندی هرۆر، پێشتر دوو خاڵی سەربازییان داناوە لەهەردوو گوندی کەڤرەسور و دەڕارێ کە دەکەونە رۆژئاوای گۆندەکە".
هاوڵاتى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەتیدەکاتەوە ئەو ئاردەی کە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە دابەشدەکرێت خراپ بێت و دەڵێت:" کێشەی نییە و لە لایەن لیژنەکەیانەوە پەسەند کراوە". وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای دەنگۆیەکی زۆری ھاووڵاتییان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەشدەکرێت، رۆژی سێشەممە ١٤-٦-٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقی کردەوە کە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاوروونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت وەزارەتەکە دەشڵێت:"دوای تاقیکردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندرا".
نامۆ سەربەست ماوەیەك لەمەوبەر گرژییەكان لەنێوان حەشدی شەعبی و حكومەتی عێراقدا خەریك بوو بگاتە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی، ئەوەش بەهۆی دەستگیركردنی قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشد لەئەنبار، بەتۆمەتی تیرۆر. دواتر دیمەنەكە گۆڕاو قاسم بەهۆی «بەشنەكردنی بەڵگەكانەوە» وەك بەیاننامەكەی ئەنجومەنی دادوەری وتی، ئازادكرا. رۆژی چوارشەممەی رابردوو موسڵح ئازادكرا‌و وێنەو ڤیدیۆكانی بڵاوبوونەوە كە لەشاری كەربەلا لەنێو كەژاوەی لایەنگرانیدا دەسوڕایەوەو هەندێكیان مەڕو حوشتریان لەبەرپێدا سەردەبڕی، لەولاشەوە دەركەوتەكانی گرژییەك لەنێوان حكومەت و ئەنجومەنی دادوەریدا دەركەوت، لانیكەم لەڕووی راگەیاندنەوە. ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند:»ئازادكردنی موسڵح بەهۆی ئەوەوە بووە كەهیچ بەڵگەیەك نییە لەدژی». دەشڵێت لەكاتی تاوانی كوشتنی چالاكوانی كەربەلایی، ئیهاب ئەلوەزنی، كەبریتییە لەئەو تاوانەی تۆمەتباركراوە بەئامادەكاریی بۆی، «موسڵح لەدەرەوەی عێراق بووە». راشیگەیاندووە:»خێزانی ئەلوەزنی لەكاتی تۆماركردنی وتەكانیاندا هیچ بەڵگەیەكیان بەپێی یاسا لەو بارەیەوە پێشكەش نەكردووەو لایەنەكانی لێكۆڵینەوەش، وێڕای هەوڵە ناوازەكانیان، نەیانتوانیوە بەڵگە پێشكەش بكەن»، بەڵام سەرچاوەیەكی فەرمیی ئاگادار بەماڵپەڕی حوڕەی راگەیاند كە:»ئازادكردنی موسڵح لەئەنجامی فشاردا بووە بۆ سەر دادگا». جەختیشی كردەوە كە:»حكومەت بەڵگەو تۆماری پێشكەشكردووە كەئیدانەی موسڵح دەكات، هەروەها دانپێدانانی موسڵح هەیە، بەڵام دادوەرەكە وایداناوە كەهەموو ئەوانە بەس نین». سەرچاوەكە دەشڵێت:»سەیر لەوەدایە كەهەمان دادوەر فەرمانی دەستگیركردنەكەی دەركردووە، ئەگەر بەڵگەكان بەش ناكەن، بۆچی لەبنەڕەتەوە فەرمانەكەی دەركرد؟ حكومەت ئەركی خۆی بەجێهێناوە، بەڵام دەستی لەلایەن دادگاوە بەستراوە». بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو دادوەرەی ئازادی كردووە، سەر بەلیژنەی دژایەتی گەندەڵییە كەحكومەت پێكیهێناو ئەحمەد ئەبو رغیف بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەرۆكایەتی دەكات و بەلیژنەی ئەمری دیوانی ناسراوە. سەرچاوەكە رەتیكردەوە دۆسیەكە كۆتایی هاتبێت و جەختیكردەوە كە:»حكومەت بەدوای بەڵگەو بەراوردی نوێ‌دا دەگەڕێت». بەڵام دانی‌نا بەبوونی «تێك‌شكان» و «سەركەوتن» لەهەوڵەكانی حكومەتداو وتی:»هێشتا پیاوكوژەكانی وەك خانەی مەرگ و حسام ئەلئەزیرجاوی لەزینداندان و دادگا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكات». سەرچاوەكە دەشڵێت:»ئەوەی روودەدات بەشێكە لەپرۆسەیەكی خۆدزینەوەی درێژخایەن و هەڵسوكەوتی گروپە چەكدارەكان بەڵگەیە بۆ قەبارەی ئەو فشارەی حكومەت خستوویەتییە سەریان و لەژێر فشارێكی زۆردان». هاوكات سەرچاوەیەكی تر كە لەحكومەتی عێراقدا كاردەكات تەئكیدی كردەوە كە:»ئازادكردنی موسڵح بەهۆی بەشنەكردنی بەڵگەكانەوە، مانای كۆتایی هاتنی دۆسیەكە نییە، بەڵكو مانای ئەوەیە كە لەكاتێكدا حكومەت بەڵگەی نوێ بداتە دادگا، دەكرێت دۆسیەكە بكرێتەوەو حكومەتیش بەردەوامدەبێت لەلێكۆڵینەوە». هەر لەوبارەیەشەوە، سەرچاوەیەكی تری حكومەتی عێراق لەلێدوانیكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس بەرپرسیاریەتی ئازادكردنەكەی خستە ئەستۆی دادگا‌و وتی:»لەلایەن خۆمانەوە وەك حكومەتی عێراقی، هەموو بەڵگەكانی تایبەت بەدۆسیەی موسڵحمان پێشكەشكرد، بەڵام دادگا بەهۆی ئەو فشارانەوە كەخرانە سەری، ئازادی كرد». سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد كە بەڵگەكان:»پەیوەندیی تەلەفونیی لەنێوان موسڵح و جێبەجێكارانی تیرۆكردنەكەو وتەی شایەتحاڵەكان و كەسوكاری قوربانییەكان و نامەی هەڕەشە بۆ خێزانی قوربانییەكان لەخۆدەگرێت، كە دەیسەلمێنن موسڵح لەتیرۆركردنەكانەوە تێوەگلاوە، بەڵام دادگا دەڵێت بەڵگەی پێویستی نییە بۆ بەردەوامیی دەستبەسەركردنی موسڵح». بڕیاری ئازادكردنی قاسم موسڵح هێندە لەناكاو بوو تەنانەت فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، كە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران وتی موسڵح لای ئەوان دەستبەسەرە، ئاگاداری ئازادكردنەكە نەبوون. بەبەڵگەی ئەوەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادكردنەكەیدا، ئاژانسی «ئەڵترا عێراق»ی ناوخۆیی پەیوەندی دەكات بەلیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندییەكەوە، بەڵام دەڵێت هیچی فەرمییان پێنەگەیشتووەو ئاگادار نییە. ئاژانسەكە دەڵێت دوای ماوەیەك خەفاجی تەلەفونی كردەووەو وتی بەڵێ بەبڕیاری دادگا ئازادكراوە. ئاژانسی فرانس پرێس لەسەرچاوەیەكی حەشدی شەعبییەوە باسی لەئەوەكرد كە:»موسڵح بەچەند رۆژێك پێش ئازادكردنی لای حكومەت نەماوە، بەڵكو براوەتە بارەگای حەشدی شەعبی بۆ لێكۆڵینەوە». دوای دەستگیركردنی سەرچاوەیەكی بەرپرسی حكومی بەماڵپەڕی حوڕەی راگەیاند كە: «موسڵح لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا، دانیناوە بەتێوەگلان لەئۆپراسیۆنەكانی كوشتنی چالاكوان و خۆپیشاندەراندا». لەكاتێكدا ئەندامانی حەشدی شەعبی لایەنگری موسڵح، ڤیدیۆی پێشوازیلێكردنیان بەهوتافاتی ئاینییەوە بڵاودەكردەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕبوون لەڕەخنە و رەتكردنەوە بەرامبەر بڕیارەكە. یەكێك لەو تۆمەتانەی ئاراستەی موسڵح كرابوو، هەڕەشەكردن بوو لەچالاكوانی دیاری كەربەلا، ئیهاب ئەلوەزنی، بەرلەوەی لەناوچەی ئەلمەدینەل قەدیمە، كەماڵی ئەوو موسڵحیشی لێیە، بكوژرێت. دوای كوژرانیشی دایكی ئیهاب بەئاشكرا لەشاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە وتی كەهەڕەشەی لەكوڕەكەی كردووەو وتوویەتی دەتكوژم.
هاوڵاتى له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، رۆژنامه‌نوسان به وێنه و زانیارییه دروسته‌كانیان هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردوه‌و دیموكراسی بێ رۆژنامه‌ی ئازاد نایه‌ته دی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌یادی 152 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی‌دا پێویسته باس له‌وه‌شبكرێت، كه به‌درێژی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جه‌نگاوه‌و رۆڵی باشی بینیوه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاندوه، رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی دژی توندڕه‌وی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیداوه كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یه‌كڕیزی ئاڕاسته بكات، له‌م یاده‌شدا هیواده‌خوازم رۆژنامه‌نوسان به به‌رپرسیارێتی و بابه‌تی و پیشه‌ییانه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.
عەمار عەزیز زیاتر لەمانگێكە شەڕ و بۆردوومانكردنی ناوچەكانی سنوری قەزای ئامێدی و زاخۆ شەڕ تێیدا بەردەوامە ، بەو هۆیەوە سەدان دۆنم زەوی سوتان، لەئێستادا جگە لەداربڕین مەترسی دزینی شوێنەوارەكانی بادینانیشی هاتووەتە سەر بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لەپارێزگای دهۆك دەڵێت:» شەش تا حەوت ناوچەی شوێنەواری بەهۆی بۆردومان و سووتان زیانی پێگەیشتووە، بەتایبەت قەڵای قومری لەناوچەی هرور». بێكەس بریفكانی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لەپارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد ئەو شوێنەی كەشەڕ تێیدا بەردەوامە ناوچەی شاخاوییەو زۆرێك لەشوێنەواركان لەو ناوچەیەدان، وتیشی:»دەیان ئەشكەوتی كۆن ، ناوسك ، كڵێسە ، جگە لەمەش ئەو گوندانەی كەئێستا بۆردوومان دەكرێن بۆ ئێمە ناوچەی شوێنەوارین، چونكە لەو گوندانە مزگەوتێكی كۆن هەیە یان كڵێسایەك یان هەر شتێكی تر، بەهۆی شەڕی پەكەكەو توركیا زیان گەیشتووە بەژمارەیەك شوێنەواری ئێمە بەتایبەت لەناوچەی بەرواری باڵا». ناوبراو وتیشی:» شەش تاحەوت ناوچەی شوێنەواری بەهۆی بۆردومان و سووتان زیانی پێگەیشتووە، بەتایبەت قەڵای قومری لەناوچەی هرور، جگە لەمەش هەندێك ئەشكەوتی شوێنەواری لەلایەن پەكەكەوە بەكاردەهێنرێن بۆ خۆپاراستن و لەناو ئەو ئەشكەوتانە دەژین، ئێمە ترسێكی زۆرمان هەیە چۆن دارەكان بڕان، ئەوهاش شوێنەوارەكانی بادینان لەناوببرێن یان بدزرێن، لەسەر ئەم مەترسییە گەورەیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەهەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی نیودەوڵەتیمان ئاگاداركردووەتەوە». ئەو شوێنەوارانەی دەكەونە ناوچەی شەڕ لەچیای مەتین و چەندین شوێنی دیكەی ناوچەكە بۆ سەردەمی چاخی بەردین دەگەڕێتەوە، كە تەمەنیان لەنێوان (60 بۆ 90) هەزار ساڵ دەبێت، هەروەها بەشێكیان مێژوویان بۆ سەردەمی سۆمەری و بابلییەكان و دواتر بۆ سەردەمی مێژووی كۆنی كورد وەك سەردەمی میتانی و میدی و كاردۆخی لەزاگرۆس دەگەڕێتەوە . كۆڤان ئیحسان، ڵێكوڵەرو شارەزا لەبواری شوێنەوار لەپارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» نزیكەی (20) شوێنی مێژوویی لەسنوری قەزای ئامێدی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، چونكە لەم شوێنانە شەڕی پەكەكەو توركیا دەكرێت، دڵنیام زیان بەو شوێنەوارانە كەوتووە ، ئەم (20) شوێنانە ، پردی كەون ، مەزارگا، قەڵا، رێگایەكانی كۆن و شوێنەواری، ئەشكەوت لەخۆدەگرێت.» كۆڤان ئیسحان پێشیوابوو لەسەر ئەم (20) شوێنانە بەردەوام شەڕ لەنێوان توركیا‌و پەكەكە دەكرێت ، بۆیە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەو شارەزایەی بواری شوێنەوار هێمای بۆ ئەوەشكرد «بەداخەوە پێش ماوەیەك مەرقەدی شێخ ئیسلام لەناوچەی گارە لەلایەن فرۆكەكانی توركیا تەقێنرایەوە، شێخ ئیسلام لەساڵی (486) هیجری كۆچی دوایی كردووە، هیچ كەسێك باسی ئەم رووداوەی نەكرد، سوپای توركیا كاتێك دەچێتە شوێنێك ناوچەكانی شوێنەواری وێران دەكات هەروەك لەعەفرین و كۆبانێ، بۆیە دەبێت هەموو كەسێك هەست بەبەرپرسیاری بكات لەبەرامبەر ئەم سامانە نەتەوەییە كە بەداخەوە لەئێستادا لەژێر مەترسی لەناوچوونە». كۆڤان ئیحسان ئەوەشی دووپاتكردەوە كە راپۆرتێكی بەزمانی ئینگلیزی ئامادە كردووە لەسەر شوێنەوارەكانی بادینان بەتایبەت ئەو شوێنەوارانەی كەئێستا لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندان، «بۆئەوەی فشارێكی نێودەوڵەتی لەسەر توركیا دروستبكەین، تا بەلایەنی كەمی شەڕ لەناوچەكانی شوێنەواری رابگریت». «ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەسەر ئەم پرسە هەستیارە بێ دەنگن، حكومەتی هەرێم دەتوانێت شتێك بكات بۆ پاراستنی ناوچەكانی شوێنەواری، هیوادارم بەزووترین كات هەموو دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ ئەم پرسەیە بێنە سەرخەت تا بەدەردی دارەكان نەچێت»، كۆڤان ئیحسان وادەڵێت. سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت:»ئەوانەی گلەیی دەكەن با فەرموون پێنج خولەك بچنە ئەو شوێنانە، ئەو ناوچانەی ئێستا شەڕی تێدایە لەدەرەوەی دەستەڵاتی ئێمەدایە». رزگار سدقی، سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» ئێمە بێ‌دەنگ نین و بەهیچ شێوەیەك ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بێ‌دەنگ نین، بەڵام ئەو ناوچانەی كەئێستا شەڕی تێدا دەكرێت، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنانە، ئەوانەی گلەیی دەكەن با فەرموون پێنج خولەك بچنە ئەو شوێنانە، ئەو ناوچانەی ئێستا شەڕی تێدایە». رزگار سدقی ئەوەشی روونكردەوە كە بەدواداچوونیان كردووە بۆ پاراستنی شوێنەوارەكانی بادینان، وتیشی:»تەحەدا دەكەم یەك كەس دەستدرێژی بكاتە سەر شوێنەوارێك یان هەوڵی دزین بدات لەو ناوچانەی كە لەسنوری دەسەڵاتی ئێمەدایە رێگریمان كردووە».
هاوڵاتى شەڕێکی سەخت لە ئاڤاشین لەنێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورکیا ڕوویداوە و تا ئێستا پێنج داگیرکەر سزادراون. بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکانی هەپەگە لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە مەیدانی وەرخەلێ سەربە هەرێمی ئاڤاشین لەنیوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئارادایە. بە گوێرەی سەرچاوەکان، لەو شەڕەدا، تا ئێستا پێنج داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە سزادراون. سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە کە شەڕەکە لە مەیدانی وەرخەلێ لە ئێستادا بە قورسی بەردەوامە.
هاوڵاتى سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان ستەمی بەرامبەر دەکرێت و بەزەبری هێز لەماڵ و شوێنی خۆیان دەردەکرێن، بۆیە باوەڕیانوایە باشترین چارەسەر بۆ کورد لەعێراق راگەیاندنی سیستەمی کۆنفیدڕاڵییە، دەشڵێت، " میللەتێک سەربەخۆیی و ئازادی نەبێت خۆشی نەبێت باشە". محەممەد حاجی مەحموود لەکۆنگریەکی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبەکەیدا باسی لەوەشكرد، هەرکاتێک کورد لەعێراق یەکگرتوو و یەکڕیزبووبێت دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەپێچەوانەوە کە پەرتەوازە بوون " زیانی گەورەمان کردوە". ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکەن چیتر بۆ دابینکردنی موچە و بودجە ڕوو لەبەغدا نەکەن، بەڵکو پێداچوونەوە بە دۆخی ناوخۆ و ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر بکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم، چونکە باوەڕیانوایە بەغدا ئامادە نیە هیچ رێککەوتنێک بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان جێبەجێ بکات.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند بریارێکی نوێی لەبارەی گەشتکردن دەرکرد و رایگه‌یاند، ئەوانەی دوو جار ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات. لە راگەیاندراوێکدا، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە. هاوکات گونجاندنیەتی لەگەڵ "هەلومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان." بریارێکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: - ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر، لە كاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات. - ئەو هاووڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو قورچک ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 73.11 دۆلارە. نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 71.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دژى هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌وه‌ستنه‌وه که ده‌ستدرژى بکه‌نه سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى و ده‌شڵێت، " سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى دژى ھه‌ر مه‌رامێک ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت یاسا و دادگاکانمان بخاته ژێرپرسیاره‌وه". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى سلێمانى کۆبوه‌وه و پشتیوانى و ھاوکارى ته‌واوى یه‌کێتى دوپاتکرده‌وه بۆ رێگریکردن له‌زیاده‌ڕه‌وى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ھه‌ر ھه‌وڵێک که ھه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌ستدرێژى بکاته سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى و رایگه‌یاند، به‌توندى روبه‌ڕوى هه‌رکه‌س و لایه‌نێک ده‌بینه‌وه که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى و تایبه‌ت ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر موڵک و ماڵى گشتی. هاوکات، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رونیشیکرده‌وه، "به هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژى یاساشکێنى ده‌وه‌ستینه‌وه و پاراستنى موڵکى گشتى و سیماى سلێمانى به‌ئه‌رکى خۆمان ده‌زانین، ھاوکار و پشتیوانى سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت ده‌بین بۆ رێگریکردن له‌م دیارده‌یه و یه‌کێتى به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نایاساییانه بێده‌نگ نابێت". ھه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد، "سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى دژى ھه‌ر مه‌رامێک ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت یاسا و دادگاکانمان بخاته ژێرپرسیاره‌وه، ھیچ که‌س و گروپێکیش له‌سه‌رو یاساوه نین، بۆ ئه‌وه‌ش ھه‌مو ھاوکارى و پشتیوانییه‌کى یه‌کێتى له‌پێناو پاراستنى موڵکى گشتى ده‌ربڕی".