هاوڵاتى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستورى ئێران رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئێران تاکاتژمێر 12:00ى شه‌و درێژده‌کرێته‌وه و رکابه‌رى سه‌ره‌کى له‌نێوان دوو کاندیدى پارێزگاران و ریفۆرمخوازه‌کاندایه. عه‌باس عه‌لى که‌دخودایى به‌ئاژانسه‌کانى هه‌واڵى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌تى زیاتر به‌و هاوڵاتیانه‌ى تائێستا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان نه‌کردووه، پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئێران تا کاتژمێر 12:00ى شه‌و درێژکرایه‌وه. ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێران بڵاویانکرده‌وه، تائێستا زیاتر له 22 ملیۆن که‌س له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌نگیانداوه و رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان گه‌یشتووه‌ته 37%. به‌به‌شدارى 59 ملیۆن که‌س زیاتر ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزیران، خولى 13هه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور شیاوبونى حه‌وت کاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ندکردبو که ئه‌وانیش بریتین له ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌عید جه‌لیلی، موحسین ره‌زایی، عه‌لى ڕه‌زا زاکانی، ئه‌میرحسێن قازیزاده هاشمی، موحسین مێهرعه‌لیزاده و عه‌بدولناسر هیمه‌تی، به‌ڵام دوێنێ موحسین مێهرعه‌لیزاده و عه‌لیڕه‌زا زاکانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌که کشانه‌وه. به‌پێى راپرسییه‌کى ناوه‌ندى هه‌ڵسه‌نگاندنى بیروڕاى خوێندکارانى ئێران رکابه‌رى سه‌ره‌کى هه‌ڵبژاردنه‌که له‌نێوان ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و کاندیدى پارێزگاران و عه‌بدولناسر هیمه‌تى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندیى ئێران که ریفۆمخوازه‌و و مامۆستاى ئابورى بووه زانکۆى تاران‌دا چڕتر بووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێکى نوێى بڵاوکرده‌وه و جه‌خت ده‌کاته‌وه که، هه‌ڵویسته‌کانى نه‌گۆڕاوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنى داگیرکردنى کوردستان و ده‌شڵێت:" ده‌گه‌رێمه‌وه هه‌رێمى کوردستان". ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له شارى سلێمانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک له بڵاوکراوه‌یه‌کدا نوسیویه‌تى:" دواى ئه‌وه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌فه‌ر و ھه‌ندێک چاره‌سه‌رى پزیشکى بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بووم ئێستا به لوتفى په‌روه‌ردگارى مه‌زن باشم به‌ره‌و وڵات و خاکى پیرۆزى نیشتمان له ماوه‌یه‌کى که‌مدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئه‌و سه‌فه‌ره، له راگه‌یاندنى کوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆى زۆر و راو بۆچوونى جۆراوجۆر و جیاوازى لێکه‌وته‌وه، به ھۆى ھه‌لوێسته‌کانم له مه‌ر داگیرکردنى خاکى کوردستانى وڵاتمان، ئێستاش ئێوه‌ى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، که کوردستان وارگه‌ى پیرۆزى منه و ته‌نانه‌ت مردنیش من و وڵات له‌یه‌ک دوور ناخاته‌وه". هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى من باسم لێکردووه و ھه‌لوێست و بۆچونه‌کانم گۆڕانکارییه‌کیان به سه‌ردا نه‌ھاتووه و ئه‌وه‌ى داکۆکى لێ ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌یه، که لاى من پرسى پارێزگارى له نیشتمان و هه‌ڵوێستى دژه داگیرکاری، بڕیارى هه‌میشه‌یین و من به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌مێنمه‌وه و هه‌رگیز له‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانیانه پاشه‌کشه ناکه‌م ".
هاوڵاتى پێشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له شارى ئیزمیرى تورکیا هێرشێکى چه‌کدارى کرایه سه‌ر باره‌گاى هه‌ده‌په و ژنێکى ئه‌ندامێکى ئه‌و پارته به‌ناوى (ده‌نیز پۆیراز) ژیانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌که و په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌رووداوه‌که‌وه ئاشکراده‌کرێت. میدیاکانى باکورى کوردستان ئاشکرایان کرد که ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه به‌ناوى (ئۆنور گه‌نجه‌ر) چه‌ندین وێنه‌ى به‌چه‌کى جۆراوجۆره‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه که هه‌ندێک له‌وێنه‌کانى له ناوچه داگیرکراوه‌کانى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه گرتووه. والى ده‌وڵه‌تى ئیزمیر یاوز سه‌لیم کۆشگه‌ر دوێنێ له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه کێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه" به‌ڵام هه‌رزوو به‌شێک له دانپێدانانه‌کانى هێرشبه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى ئیزمیر ئاشکرا بوو که رایگه‌یاندوه" من په‌یوه‌ندیم به‌که‌سه‌وه نییه، ته‌نها ڕقم له په‌که‌که‌یه بۆیه ئه‌و هێرشه‌م ئه‌نجامداوه". به‌کوژه‌که ئه‌وه‌شى له دانپیانانه‌کانیدا ئاشکرا کردووه که بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بێ کێشه چه‌ک هه‌ڵبگرێت له مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى غازى ئه‌میرى شارى ئیزمیر وه‌رگرتووه‌و به‌به‌ها سێ هه‌زار و 500 لیره‌ى تورکى چه‌کى کڕیووه بکوژه‌که ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که" 10 فیشه‌کم ناوه به‌باره‌گاى هه‌ده‌په‌وه‌و ئامانجم ئه‌وه بووه که چه‌ند که‌سێک له‌وێ بکوژم، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک که‌س له باره‌گاکه‌دا هه‌بوو، ئه‌ویشم کوشت".
هاوڵاتى گه‌ریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گه‌ریلاکانى له ئاڤاشین بڵاوکرده‌وه، که به چه‌کى قورس له دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا ئه‌نجامیان داوه. له ڤیدیۆیه‌که‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت هێزه‌کانى گه‌ریلا به چه‌کى هاوه‌ن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سوپاى تورکیا و گه‌ریلایه‌ک پێش ئه‌نجامدانى چالاکییه‌که ده‌ڵێت:"سه‌رکه‌وتن بۆ ئێمه‌یه". دواى خوله‌کێکیش ئه‌وه له ڤیدیۆکه‌دا ده‌بینرێت، که کۆمه‌ڵێک سه‌ربازى تورکیا کراونه‌ته ئامانج و هاوه‌ن له ناوه‌ڕاستیان ده‌دات و ژماره‌یه‌کى زۆرى سه‌رباز له زه‌ویدا که‌وتوون و ژماره‌یه‌کى دیکه‌شیان ده‌ستیان به راکردن کردووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، په‌یامێکى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى په‌ڕینه‌وه‌ى مسته‌فا بارزانى باوکى له روبارى ئاراس بڵاوکرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت:"داستانى مێژویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له روبارى ئاراس ره‌تکردنه‌وه‌ى داگیرکارى و بنده‌ستى بو و ئومێدى مانه‌وه و خه‌باتى له دڵى گه‌لى کورد به زیندویى هێشته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى ده‌شڵێت:"ئیراده‌ى به‌رخودان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان له‌نێو ڕۆڵه‌کانى گه‌لى کورددا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌و ئیراده‌یه له هه‌موو هێز و سوپا و پیلانێک به‌هێزتره". ده‌قى په‌یامى بارزانى له ساڵیادى داستانى په‌ڕینه‌وه له ڕوبارى ئاراس: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان ئه‌مڕۆ حه‌فتا و چوار ساڵ به‌سه‌ر داستانى مێژوویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له ڕووبارى ئاراسدا تێده‌په‌ڕێت. له ١٨ـى حوزه‌یرانى ١٩٤٧ـدا دواى په‌نجاوسێ ڕۆژ شه‌ر و بڕینى سنوورى ئێران و عێراق و تورکیا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپا و چه‌کدارانى سێ ده‌وڵه‌ت و پووچه‌ڵکردنى هه‌ڕه‌شه‌ى دوژمنان له ڕێڕه‌وێکى دوورودرێژ و سه‌ختدا بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى توانیان له ڕووبارى ئاراس بپه‌ڕنه‌وه و بچنه خاکى یه‌کێتیى سۆڤییه‌ت. ئه‌و داستانه ڕه‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و مێژوویى و سیاسى و سه‌ربازیى گه‌وره‌ى هه‌بوو و، کاریگه‌رییه‌کى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى دۆزى ڕه‌واى کورد له‌و کات و له قۆناغه‌کانى داهاتوو به‌جێهێشت. له‌دواى ڕووخانى کۆمارى کوردستان له مه‌هاباد هه‌موو هه‌وڵى دوژمنان ئه‌وه بوو که کۆتایى به خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى سته‌ملێکراوى کورد بهێنن و ئیراده‌ى مرۆڤى کورد بشکێنن. به‌ڵام له‌و داستانه مێژووییه‌دا ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر پیلانى دوژمنان سه‌رکه‌وت و ئه‌وه سه‌لمێندرا که ئیراده‌ى به‌رخودان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان له‌نێو ڕۆڵه‌کانى گه‌لى کورددا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌و ئیراده‌یه له هه‌موو هێز و سوپا و پیلانێک به‌هێزتره. داستانى مێژوویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له ڕووبارى ئاراس ڕه‌تکردنه‌وه‌ى داگیرکارى و بنده‌ستى بوو و، ئومێدى مانه‌وه و خه‌باتى له دڵى گه‌لى کورد به زیندوویى هێشته‌وه. مسعود بارزانی 18ـى حوزه‌یرانى 2021
جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا: پلانێک هه‌یه بۆ په‌لکێشکردنى شه‌ڕێکى نهخوارراو له‌نێوان په‌که‌که‌و پێشمه‌رگه
هاوڵاتى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" هه‌وڵێک هه‌یه بۆ په‌لکێشکردنى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو له‌نێوان په‌که‌که‌و پێشمه‌رگه"، ده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که بۆ چه‌کدارانى په‌که‌که به‌رگریکردن بێت له خۆیان، بۆ هێزى پێشمه‌رگه تێوه ده‌گلێنن له‌و شه‌ڕه‌ى که خواستى گه‌لى کورد‌و پێشمه‌رگه‌ى له سه‌ر نییه؟". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له نوسینێکدا که له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، نوسیویه‌تى:"به داخه‌وه له ئێستادا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ په‌ڵکێش کردنى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو له نێوان چه‌کدارانى په‌که‌که‌و هێزى پێشمه‌رگه له خاکى هه‌رێمى کوردستان، هیوادارم که رونه‌دات و ئه‌و خوێنڕشتنه لێره‌وه بوه‌ستێ." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که بۆ چه‌کدارانى په‌که‌که به‌رگریکردن بێت له خۆیان، بۆ هێزى پێشمه‌رگه تێوه ده‌گلێنن له‌و شه‌ڕه‌ى که خواستى گه‌لى کورد و پێشمه‌رگه‌ى له سه‌ر نییه؟ پاشان بۆ ته‌نها له‌و قه‌واره‌یه‌ى هه‌رێمى کوردستان چالاکییه‌کانیان چڕکردۆته‌وه که به خوێنى هه‌زاران شه‌هید بنیاد نراوه و پاساو ده‌ده‌ن به تورکیا هێرشیان بکرێته سه‌ر!" هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که"ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنى هیچ هێزێکى بێگانه نین که سنور و سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان ببه‌زێنێ"، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێز له‌و پارته سیاسییانه ده‌گرن که له خاکى هه‌رێمه‌که‌ماندا گیرساوه‌تنه‌وه‌و ڕێگایان داون کار و چالاکى سیاسى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام "هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین که ببن به‌مایه‌ى شه‌ڕو ناسه‌قامگیرى و هۆکارى چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شه‌هیدکردنى ده‌یان خه‌ڵکى سڤیل له ناوچه‌که‌دا." جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که "ئه‌وه‌ى که ئێستا روده‌دات دڵنیام پلانى نه‌یارانى دژ به نه‌ته‌وه‌ى کورده".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌بازاره‌کاندا داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 72 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به 72 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 73 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 70 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 71 دۆلار و دوو سه‌نت بوو. له‌دوو رۆژى رابردوودا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى خه‌یاڵى به‌خۆوه بینى و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برنت به‌رزبوه‌وه بۆ سه‌رو 74 دۆلار.
هاوڵاتى کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان، نوسینێکى به عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک سڕییه‌وه که تێیدا رایگه‌یاندبوو: "کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا پێى وتوین که پارێزگاى دهۆک باشترین پارێزگاى هه‌رێم و عێراقه بۆ ئازادى راده‌ربڕین". له نوسینه‌که‌یدا که له لاپه‌ڕه‌ى خۆى بڵاویکردبوه‌وه، عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک له‌باره‌ى دیدارێکى له‌گه‌ڵ ڤانسینت پۆمپیۆ، کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاندبو، کونسوڵى یه‌کێتییه‌که پێى وتین: "دهۆک باشترین پارێزگاى هه‌رێم و عێراقه بۆ ئازادى راده‌برین." له‌دواى چه‌ند کاتژمێرێک، پارێزگارى دهۆک ئه‌و نوسینه‌ى سڕییه‌وه‌و له‌باره‌ى دیداره‌که‌ى له‌گه‌ڵ کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا، نوسینێکى دیکه‌ى داناوه که ئه‌و دێڕه‌ى تێدا نییه. سڕینه‌وه‌ى ئه‌و نوسینه‌که‌ى پارێزگار به‌پێى قسه‌ى ماڵپه‌ڕى "ته‌ڤدا پرێس" دواى ئه‌وه هاتوه که ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپاوه کردووه سه‌باره‌ت به دروستى ئه‌و هه‌واڵه‌ى گوایه پارێزگاى دهۆک باشترین پارێزگایه له هه‌رێمى کوردستان و عێراق بۆ ئازادى ڕاده‌ربڕین، له‌وه‌ڵامدا کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌روپا ڕایگه‌یاندووه "پارێزگارى دهۆک هه‌ڵه‌ى کردوه ده‌بێت هه‌ڵه‌که‌ى ڕاست بکاته‌وه". نوسینى یه‌که‌مى پارێزگارى دهۆک که سڕدراوه‌ته‌وه: نوسینى دووه‌مى پارێزگارى دهۆک:
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه 19 حاڵه‌تى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى گازوایل و به‌نزینى ژه‌هراوى و خواردنى خراپه‌وه تۆمارده‌کرێت و ده‌شڵێت:" 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "گازوایل و به‌نزینى ژه‌ھراوى و خواردنى خراپ، ھۆکارن بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه نزیکه‌ى 19 حاڵه‌تى شێرپه‌نجه تۆماربکرێت". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" نزیکه‌ى 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه، به‌ڵام شه‌ش مانگه ھه‌زاران توشبوو گرفتى ده‌رمانیان ھه‌یه‌و حکومه‌ت ده‌ڵێ، مانگانه ته‌نیا 2%ى ئه‌و پاره‌یه خه‌رجده‌کرێت بۆ کڕینى ده‌رمان". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه، که‌مى موچه‌ى کارمه‌ندان له نه‌خۆشخانه‌ى ھیواو زۆرى موچه له نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌ھلی، له ئاینده‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ وه‌ستاندنى باشترین نه‌خۆشخانه‌ى شێرپه‌نجه له عێراقدا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان و رێگه به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵ ده‌درێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم ئاماده‌یى هه‌بێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا بوونه هۆکارێک بۆئه‌وه‌ى هه‌ردولا بگه‌نه لێکتێگه‌یشتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى ساڵانى رابردوى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" لێکتێگه‌یشتنه‌کان ته‌نها له‌باره‌ى خاڵه‌کانى بودجه‌وه نیین، به‌ڵکو دۆسیه‌کانى وزه و چاودێرى دارایى و پابه‌ندبونه‌کانى سه‌ر هه‌رێم له‌خۆده‌گرن، ئه‌و لێکتێگه‌یشتنانه‌ش ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆئه‌وه‌ى له‌ساڵانى داهاتودا و له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى بودجه کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزى نه‌چن و دوباره نه‌بنه‌وه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌دانوستانه‌کاندا به‌ڵێنیداوه که هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا، "رێگه‌ش به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى ده‌درێت ئاماده‌یى هه‌بێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیکردنى ده‌روازه‌کاندا". سێشه‌ممه‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا مانگانه دووسه‌د ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت به‌شێوه‌ى سولفه.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى سلێمانى دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و به ده‌ستپێشخه‌رى هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تى که له‌چوارچێوه‌ى گروپى ئاشتى سه‌ردانى هه‌رێمی کوردستانیان کردووه تێیدا به‌شدارن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 17ى حوزه‌یرانى 2021، به‌ده‌ستپێشخه‌ریى هونه‌رمه‌ندان، ئێستا له شارى سلێمانی، خۆپیشاندانێکى به‌رفراوان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و مه‌ترسییه‌کانى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خۆپیشاندانه‌که له‌به‌رده‌م باخى گشتى به‌رانبه‌ر ئوتێل سلێمانى پاڵاس بۆ سه‌هۆڵه‌که ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا ده‌یان دروشم دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا ده‌وترێته‌وه.
هاوڵاتى دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن رایگه‌یاند:"له 95%ى سیاسییه‌کانى عێراق له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، مونیر حه‌داد دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن ئاشکرایکرد:" زیاتر له 95٪ى ئه‌وانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقدان و کێشه‌ى سیاسیان هه‌یه، له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره به‌میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، به‌ڵام دادوه‌ر و دادگاى ئازایان هه‌یه، به‌ڵام "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق له‌ژێر فشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسیدایه" هاوکات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى 2003 وه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له‌ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تدا ، سه‌دان ملیار دۆلارى له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیرى تورکیا سوتێندراو کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا و پارتى دیموکراتى گه‌لانیش رووداوه‌که ده‌اخاته ئه‌ستۆى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په)ى ئه‌ردۆغان و پارتى مه‌هه‌په‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویان کرده‌وه، که له‌لایه‌ن که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر بیناى هه‌ده‌په و سووتێنراوه. هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌یان خستۆته ئه‌ستۆى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باغچه‌لى. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، که ئه‌و که‌سه‌ى ئاگرى له بیناکه به‌رداوه ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په‌یان به‌ناوى (ده‌نیز پۆیرازی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ له ناو بیناکه‌دا کوشتووه. ته‌رمى ده‌نیز پۆیراز، که له باڵه‌خانه‌ى هه‌ده‌په له شارى ئیزمیر له ئه‌نجامى هێرشێکى فاشیستانى تورک‌دا گیانى له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌ندرایه پزیشکى دادوه‌رى ئیزمیر و له‌به‌رده‌م بیناکه‌ى هه‌ده‌په له ئیزمیر خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 446 تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه‌و هه‌شت که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکیدا تایبه‌ت به کۆرۆنا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که حه‌وت هه‌زارو 361 پشکنینى کۆرۆنا کراون و 446 تووشبووى نوێ تۆمار کراوه‌و 499 توشبوش چاکبونه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: