هاوڵاتى جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەرپرسانى تورکیا بەڵێنیان پێداون قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە بەپاساوى ریفراندۆمەوە مۆرى سور لە پاسپۆرتەکانیان دراوە. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2021، بەشیر حەداد لەمێزگردێکدا لە کلەب ھاوس وتى "نزیکەى 10 کەس کە سیاسی و کەسانى ئاساییان تێدایە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپاساوى ریفراندۆم تورکیا مۆرى سورى لەپاسپۆرتەکانیان داوە و رێگەیان پێنادات بچنە ئەو وڵاتە". وتیشى لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا قسەیان کردووە و کێشەکەیان پێگەیاندوون، بۆ ئەوەى قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە لاببرێت. بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، باڵیۆزى تورکیا بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و مۆرى سور لەسەر پاسپۆرتى ئەو کەسانە هەڵبگرن و بتوانن سەردانى تورکیا بکەن.
هاوڵاتى وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند "سەرۆک جۆ بایدن، لەم دانووستانانەدا سەرکردەی ئێرانی عەلی خامنەیی وەکو ئەو کەسە دەبینێت کە بڕیار دەدات". جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، وتی، "سەرۆک جۆ بایدن، لەم دانووستانانەدا سەرکردەی ئێرانی عەلی خامەنەیی وەکو ئەو کەسە دەبینێت کە بڕیار دەدات. ئەم دۆخە لە پێش ھەڵبژاردنەکاندا بەم شێوەیە بوو و ئەمڕۆش ھەر بەم شێوەیەیە، ئەگەری ھەیە لە داھاتووشدا ھەر ئاوھابێت". وتەبێژی کۆشکی سپی، دەڵێت: "سەرۆککۆماری نوێ، بە بەرپرسیار دادەنرێت لەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجامیداوە". ساکی، جەختی لەوەش کردەوە کە دانووستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەردەوامە بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک و وتی، "ئێران، لە مافەکانی مرۆڤ و بابەتەکانی وەکو پەیوەندییەکانی لە ناوچەکە كارەكتەرێكى باش نییە لە جیھان. ئێمە بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانیمان بەدوای رێککەوتنێکی ئەتۆمييەوەين بەڵام بەسەر ئەم خاڵەدا تێناپەڕێین".
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 8 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوتی ئێران بەشێوەیەکی کاتی راگیران و بەهای دۆلاریش لەبازارە داراییەکان بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند شایه‌تحاڵێکه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، نیو کاتژمێرله‌مه‌وبه‌ر، هێزى کۆماندۆى ئاڵتوونى سه‌ر به به‌رپرسێک له نزیک بیناى هۆتێل ئه‌بوسه‌ناوه ته‌قه‌یان له هێزه‌کانى ئاسایش کردووه. ئه‌و شایه‌تحاڵانه ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که هێزه‌که‌ى کۆماندۆى ئاڵتونى سێ مێکزه‌مینى بووه‌و دۆشکه‌ى له‌سه‌ر بووه ته‌قه‌یان له ئاسایش کردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو بازاره‌که‌ى سه‌رچنار ئوتومبێلێکى پۆلیسى فریاکه‌وتن هه‌وڵیداوه رایانبگرێت، به‌ڵام له ئوتومبێله‌که‌یانداوه‌و ده‌رچوون. به‌پێى به‌دواداچونه‌کان چه‌ند بریندارێک له‌هه‌ردوولا هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت برینداره‌کان زیاتر سه‌ر به‌هێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و پۆلیسى فریاکه‌وتنن یان هێزى کۆماندۆى ئاڵتونى.
هاوڵاتى هه‌نگاوه‌کان و جووڵه‌ى هێزه‌کانى پارتى له‌و ناوچانه‌ى که شه‌رى سه‌ختى تێدایه له‌نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و به"داخڵبوون بۆ شه‌ر دژى گه‌ریلا" داده‌نرێت و کۆماجڤاکێن کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندینجار هۆشدارى داوه‌و به‌رده‌وام داواى کشانه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پارتى ده‌کات. پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه گرته ڤیدیۆیه‌کى بڵاوکرده‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى مه‌تین که له‌رێگه‌ى زمانى "گه‌ریلایه‌ک"ى ده‌ستگیرکراو که نازانرێت ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کردووه و هێشتا کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌داوه، بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه رێگا خۆشکردنه بۆ شه‌ری پێشمه‌رگه‌ى پارتى و گه‌ریلا. به‌پێى ئه‌و زانیاری و به‌دواداچونانه‌ى که هاوڵاتى کردویه‌تى و ده‌ستى که‌وتووه له هه‌رێمى ئاڤاشین و قه‌ڵاى بێده‌وێ شه‌ڕێکى زۆر دژوار هه‌یه و گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا خۆڕاگرییه‌کى سه‌خت ئه‌نجام ده‌دات و سوپاى تورکیا تووشى شۆک بووه و پارتى ده‌یه‌وێت پاسه‌وانى سنورى عێراق بباته ئه‌و ناوچه‌و وه‌کو قه‌ڵغان به‌کارى بهێنێت بۆ چوونه ناو ئه‌و هه‌رێمانه‌ى گه‌ریلاى تێدایه، که پاسه‌وانى سنورى عێراق که هێزێکى نیزامى و ده‌ستورین له‌و شه‌ره‌وه بگلێنن تا حکومه‌تى عێراق داخڵى ئه‌و شه‌ره بکه‌ن و شه‌رعییه‌ت بده‌نه شه‌رکردن دژى گه‌ریلا. پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه که له پشته‌وه هێزێک بجووڵێنێت بۆ (ره‌نجبراخ) که سێکوچکه‌ى (سیدا و ساجا و چه‌مجو)یه و ناوه‌ڕاست و دڵى هه‌رێمى گه‌ریلایه. واتا (ره‌نجبراخ) ناوه‌ڕاستى هه‌رێمه‌کانى زاگرۆسه و جه‌بهه‌ى پشتى ئه‌و شوێنانه‌یه که ئێستا گه‌ریلا تیایدا خۆراگرى ده‌کات و به‌رپه‌رچى سوپاى تورکیا ده‌داته‌وه. بۆیه جووڵه‌کردنى هێزه‌کانى پارتى بۆ ئه‌و سێکوچکه‌یه لاى په‌که‌که به واتاى ده‌ستێوه‌ردان داده‌نرێت له شه‌ر و خۆڕ‌اگرى گه‌ریلا دژ به داگیرکه‌رییه‌کانى سوپاى تورکیا. پێشتر موراد قه‌ره‌یلان یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى کۆماجڤاکێن کوردستان له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تیڤى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "بائه‌وان سه‌روه‌ر بن سه‌ر سه‌رى ئێمه، به‌ڵام چى ده‌که‌ن له‌ناوچه‌کانى شه‌ر با بچنه ئه‌ولاترو دووربکه‌ونه‌وه له‌و شوێنانه‌ى به‌رخودانى گه‌ریلاى تێدایه". هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان داواى کرد که ئه‌وان 40 ساڵه له‌و ناوچانه‌دان و پێشتر پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا بوونى نه‌بووه، ئێستا خێره دێنه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام سه‌ره‌راى هۆشدارییه‌که‌ى قه‌ره‌یلان جوڵه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى به‌رده‌وامه‌و تورکیا ده‌یه‌وێت و پیلانى ئه‌وه‌یه شه‌رى کورد‌و کورد دروست ببێت. که‌جه‌که چه‌ندینجار ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که هاتنى ئه‌و هێزانه بۆ نزیک ئه‌و شوێنانه‌ى گه‌ریلاى تێدایه واتا "خه‌نجه‌ردان له‌دڵى گه‌ریلا" و راسته‌وخۆ وا ده‌بینرێت که هاوکارى و پشتیوانى سوپاى تورکیا ده‌کات بۆ لێدان له پارتى کرێکارانى کوردستان. له ساڵى 1988وه تا ئه‌مڕۆ هیچ کاتێک هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له ناوچه‌کانى (سیدا و ساجا و چه‌مجو) نه‌بووه، به‌ڵام گه‌ریلا له ده‌ستپێکى هه‌ڵگرتنى چه‌ک دژى سوپاى تورکیا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى هه‌شتاکاندا له‌و هه‌رێمه‌دا بوونى هه‌یه، له کاتێکى وه‌ها هه‌ستیاردا ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شوێنانه به خزمه‌تى راسته‌قینه بۆ سوپاى تورکیا هه‌ژمار ده‌کرێت. پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى هێزێکى پاسه‌وانى سنوور له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ئه‌و شوێنانه ببه‌ن که گه‌ریلاى تێدا جێگیره‌و به‌ناوى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شه‌وه. په‌که‌که ئه‌و جوڵه سه‌ربازیانه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دۆخێکى نه‌خوازراو ده‌بینێت که به‌ماناى شه‌رى دژى گه‌ریلاى داده‌نێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشره‌وییه‌کانى پارتى له‌وناوچانه به‌رده‌وام بێت مه‌ترسییه‌کانى دروستبوونى شه‌رى گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ى پارتى زیاتر ده‌بێت که وه‌ک ده‌ڵێن"له‌ئان و ساتدا"یه. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 21ى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى هاوڵاتى له راپۆرتێک‌دا له‌باره‌ى جووڵه‌کانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له بادینان و چوونى پاسه‌وانى سنور بۆ ئه‌و ناوچانه بۆچوونى بابه‌کر زێبارى، سه‌رۆکى ئۆپه‌راسیۆنى پێشمه‌رگه له‌پارێزگاى دهۆک وه‌رگرتووه‌و تێیدا ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که هیچ جووڵه‌یه‌ک به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کرابێت و ده‌ڵێت:" تا راده‌یه‌ک ره‌وشه‌که ئارامه‌و مه‌ترسى که‌مبووه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جووڵه‌یان پێنه‌کراوه‌و له شوێنه‌کانى خۆیاندا ماون، ته‌نها پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به‌عێراق حه‌وت بۆ هه‌شت بنکه‌یان داناوه‌و تێیدا جێگیر بوون". هاوکات بابه‌کر زێبارى ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که"له‌هه‌ندێک شوێن هێزه‌کانى په‌که‌که له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى تورکیادایه"، ئه‌م لێدوانه فه‌رمییه زانیارییه‌کانى هاوڵاتى پشتراستده‌کاته‌وه که پارتى نییه‌تى شه‌رى گه‌ریلاى هه‌یه. بابه‌کر زێبارى له‌ژماره‌ى پێشووى (هاوڵاتی) له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا که له دوو توێى دوولاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌که‌دا بڵاوکرایه‌وه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که"مه‌سعودبارزانى و سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شه‌رى کورد‌و کورد نین و په‌که‌که‌ش هه‌ر کورده". سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که چه‌ندین که‌سایه‌تى سیاسى و حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان داوایان کردووه که هه‌ردوولا دانوساندن ئه‌نجام بده‌ن و شه‌رى کورد‌و کورد جارێکى دیکه نابێت رووبدات، به‌ڵام جوڵه‌و هه‌نگاوه‌کانى هێزه‌کانى پارتى له‌و سنورانه‌دا که شه‌رى سه‌خت له‌نێوان په‌که‌که‌و سوپاى تورکیادا هه‌یه مه‌ترسییه‌کانى شه‌ریش له‌نێوان گه‌ریلاو هێزه‌کانى پارتیدا زیاتر ده‌کات.
هاوڵاتى باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق، سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌کى پێشمه‌رگه‌ى کرد، له‌به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیکردن و چوونه ژێر فه‌رمانده‌یى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه و رایگه‌یاند:" یه‌کگرتویى هێزى پێشمه‌رگه واته هه‌رێمێکى کوردستانێکى به‌هێزتر. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌کى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى کرد بۆ ده‌ستخۆشیکردن له بڕیارى په‌یوه‌ندیپێکردنى فه‌رمانده‌ییه‌که‌یان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چونه ژێر فه‌رمانده‌ییه‌کى یه‌کگرتوه‌وه که ده‌بێته هۆى پته‌وکردنى ئاساییشى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، ماتیۆ تۆله‌ر ته‌ماشاى ئه‌و هاوکاریانه‌ى کرد که به‌م دواییانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌مریکاوه دابینکرابون؛ که له مانگى 11ى ساڵى ڕابردوه‌وه، حکومه‌تى ئه‌مریکا به بڕى 250 ملیۆن هاوکارى بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابینکردوه له شێوه‌ى ئۆتۆمبێل و ئامێرى ئاشکراکردنى مین و که‌لوپه‌لى دیکه و هه‌روه‌ها سازکردنى کۆرسى ڕاهێنانى بنه‌ڕه‌تى و گرنگ بۆ ئه‌ندامانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. هاوکات، ماتیۆ تۆله‌ر ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌و که‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌ى که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا دابینیکردون نیشانده‌رى به‌رده‌وامى یه‌کێک له به‌رجه‌سته‌ترین و درێژخایه‌نترینى ئاماژه‌کانى پابه‌ندبونى ئه‌مریکایه به خه‌ڵکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، "یه‌کگرتویى هێزى پێشمه‌رگه‌ش واته عێراقێکى به‌هێزتر و هه‌رێمێکى کوردستانێکى به‌هێزتر".
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 70 ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه هێزه‌کانى پشتیوانى دووى سه‌ر به یه‌که‌که‌ى بخرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" له‌نامه‌یه‌کى ره‌سمیدا، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 70ى پێشمه‌رگه که ئاراسته‌ى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه کراوه، تیایدا ئاماده‌یى فه‌رمانده‌ییه‌که بۆ وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌ربڕاوه، که هێزه‌کانى پشتیوانى دووى یه‌که‌ى حه‌فتا، بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، په‌یوه‌ست به‌و پرسه وه‌زیرى پێشمه‌رگه، ستایشى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ردوو هێزه‌کانى پشتیوانى (یه‌ک و دوو)ى یه‌که‌کانى حه‌فتاو هه‌شتا ده‌کات، له چه‌قى به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ش، بۆ دروستکردنى هێزێکى یه‌کگرتوى سه‌ربازیانه‌ى سه‌رده‌مى داوا ده‌کات، له‌هه‌نگاوه‌کانى دادێت سه‌رجه‌م هێزه‌کان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا کۆببنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌نگاوى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ئه‌نجامى خێراترکردنى پڕۆسه‌ى رێفۆرمى سه‌ربازیه و ئاراسته‌ى کاروانى چاکسازیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامى ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق له‌میانى دیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه، ده‌ستخۆشى له‌و هه‌نگاوانه کرد‌و راشیگه‌یاند" دۆخى ئێستا و داهاتووى ناوچه‌که، پێویستى به یه‌ککڕیزى و یه‌کگرتوى هێزێکى نیشتمانى تۆکمه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هاوکارى و هه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌کانمان بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
سازدانی: ئارا ئیبراهیم بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە» ئەگەر مانگانە لەبەغداوە بری (200) ملیار دینار بنێردرێت كێشەی لێبڕینی موچە چارەسەر دەبێت و ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەتوانێت موچە دابەشبكات». دكتۆر فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەو پێیەی كۆمپانیا نەوتییەكان بەرژەوەندیان لەهەرێمدا هەیە دەتوانێت پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات وەك ئەو دەڵێت:» كۆمپانیا نەوتییەكان بەرژەوەندییان لەهەرێمدا هەیە، رەنگە ئامادەبن بچنە ژێر باری هەندێك گۆڕانكاری لەگرێبەستەكاندا». ناوبراو دەشڵێت:» لەنزیكەوە ئاگادارم كە رەزامەندی دراوە بانكی TBIی وەرگرتنەوەی قەرزەكەی لەحكومەتی هەرێم بۆ ئەمساڵ كەمانگانە (55) ملیار دینار‌و كەسرێكە كەمبكاتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار تا پارەی زیاتر بۆ هەرێم رەوانە بكرێت». هاوڵاتى: رێككەوتن یاسای بودجەی 2021 لەقازانجی هەرێمە جێبەجێ بكرێت یان عێراق، لەكاتێكدا داوای داهاتی (250) هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەكەن كە لەسەروو (70) دۆلار زیاترەوە عێراق دەیفرۆشێت؟ فازڵ نەبی: تائێستاش یاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەگەر جێبەجێ بكرێت لەقازانجی هەرێمی كوردستاندایە، راستە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە ئەوەندە قازانجی هەرێم كەمدەبێتەوە لەو روانگەیەی کە عێراق داهاتی نەوت بەنرخی سۆمۆ وەردەگرێت، مەسەلەن كە نرخی نەوت بە (50 بۆ 55) بووە مومكینە مانگانە (200) ملیار دینار بهاتایە بۆ هەرێم، بەڵام مانگی یەك تا شەش كە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە مومكینە مانگانە (50 بۆ 60) ملیار دینارێك بۆ هەرێم بنێردرێت، بەڵام هەر لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندایە. بەڵێ بۆ زانیاری تەئكیدم هەیەو لەگەڵ بەرپرسی ئەو دۆسییەیە لەنزیكەوە قسەمان كردووە كە بۆ ئەمساڵ نەك بۆ ساڵەكانی دیكە ئەو مەبلەغە كەمانگانە (55) ملیار‌و كەسرێكە كەمبكرێتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار، بەڵام هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام رەزامەندی نیشاندراوە كە بۆ ئەمساڵ كەمبكرێتەوە هاوڵاتى: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار وەك سولەفەیە تا وردبینی چاودێری دارایی لەنێوان هەردوولا جێبەجێ دەكرێت؟ یان بەغدا هەر ئەوەندە رەوانە دەكات؟ فازڵ نەبی: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران دیاری دەكات، ئەگەر بڕیارەكە وەكو سولفە بێت و ناوی وا نرابێت تا ئەوكاتەی یاسای بودجە جێبەجێ دەكرێت ئەوە لەناحیەی قانونی راستە و دەبێت وەزارەتی دارایی جێبەجێی بكات، بەڵام ئەگەر ناوی سولفە لەنوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نەهاتبێت و تەنها ئەوە نووسرابێت كەمانگانە (200) ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت ئەوە لەناحیەی قانونی ئیشكالی تێدایە، بۆیە وەزارەتی دارایی تائێستا بڕیارەكەی جێبەجێ نەكردووە، چونكە ئەگەر لەناحیەی یاسایی كێشەی تێدابێت ناتوانی جێبەجێی بكەیت. جارێكی تر دەگەڕێمەوە سەر ئەوەی ئەگەر سولفە نووسرابێت لەبڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كەسولفەش بۆ یەكجار دەنێردرێت تا تەسفیە لەنێوان هەردوولادا دەكرێت. قەرارێك كە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە كە (200) ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام ئەگەر نووسرابێت سولفە تا ئەوكاتەی وردبینییەكان تەواو دەبێت هیچ كێشەی سیاسی تێدا نییەو دەبێت وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات هاوڵاتى: پێتانوایە دۆخی دارایی هەرێم بەناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە باشتر دەبێت، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بەموچەوە هەیە كە بێ لێبڕین دابەش بكرێت؟ فازڵ نەبی: بەڵێ بەتەئكید ئەگەر مانگانە لەبەغداوە بڕی (200) ملیار دینار بنێردرێت كێشەی لێبڕینی موچە چارەسەر دەبێت و ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەتوانێت موچە دابەش بكات، بەڵام كێشەكە لێرەدایە ئایا مانگانە بەفعلی (200) ملیار دینار دەنێردرێت، چونكە بەپێی یاسای بودجەی 2021 مانگانە ئەو بڕە نانێردرێت و بەپێی یاساكەو بەپێی نرخی نەوت ئەو مەبلەغە دەگۆڕێت. قەرارێك كە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە كە (200) ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام ئەگەر نووسرابێت سولفە تا ئەوكاتەی وردبینییەكان تەواو دەبێت هیچ كێشەی سیاسی تێدا نییەو دەبێت وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات، هەرچەندە وەزیری دارایی عێراق دەنگی بە بڕیارەكە نەداوە. هاوڵاتى: پێتانوایە بەغدا دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە كە لەماددەی 11ی یاساكەدا هاتووە؟ فازڵ نەبی: بەغدا بەسەر دوو تیم دابەش بووە، تیمێك كە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی عێراقیدان زۆر حەز دەكەن یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، تیمێك هەیە كە نایەوێت یاساكە جێبەجێ بكرێت، ئنجا لەبەر بوونی دوو تیم پیاو ناتوانێت بۆچوونی راست بزانێت. هاوڵاتى: حكومەتی هەرێم نزیكەی حەوت ترلیۆن دیناری بانكی تی بی ئای قەرزارە بەپێی ماددەی 11ی بودجەی عێراق دەبێت مانگانە (50) ملیار بدرێتەوە بەو بانكە، پێتانوایە حكومەتی هەرێم لەتوانایدایە مانگانە ئەو پارەیە بداتەوە یان رەزامەندی دراوە ئەو بڕە كەمبكرێتەوە بۆ (30) ملیار دیناری مانگانە؟ فازڵ نەبی: بەڵێ بۆ زانیاری تەئكیدم هەیەو لەگەڵ بەرپرسی ئەو دۆسییەیە لەنزیكەوە قسەمان كردووە كە بۆ ئەمساڵ نەك بۆ ساڵەكانی دیكە ئەو مەبلەغە كەمانگانە (55) ملیار‌و كەسرێكە كەمبكرێتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار، بەڵام هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام رەزامەندی نیشاندراوە كە بۆ ئەمساڵ كەمبكرێتەوە، بەڵام بۆ ساڵەكانی دیكە قەرەبووی ئەوە بكرێتەوە تا بۆ ئەمساڵ پارەیەكی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت. هاوڵاتى: رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەكرد كەمانگانە حكومەتی هەرێم 253 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتەوە، واتا مانگانە زیاتر لە 379 ملیار دینار دەكات، پێتانوایە دەبێت ئەولەویەت بدرێت بەموچە و چارەسەری لێبڕین بكرێت؟ فازڵ نەبی: هەردووكی موهیم و گرنگە، دایمە لەهەموو چاوپێكەوتنەكان ئەو قسەیەم كردووە دەبێت دابەشكردنی مووچە ئەولەویەتی هەبێت، واتا دەبێت مووچە ئەولەویەتی هەموو شتەكانی دیكە بێت، بەڵام زۆرجار تۆ قەرزێكت كردووە كە ئەو قەرزانە ئەگەر دوابخرێت مومكینە دوو كێشەت بۆ دروست ببێت یەكیان ئەوەی كەئەوان قبوڵ نەكەن لەسەر ئەوەی ئەو جەدوەلەی قەرزانە دوابخرێت یان كەمبكرێتەوە كە رەنگە تووشی كێشەی دادگات بكات، كە ئەوانە وەسیقەی فەرمیان هەیە. هەروەها دواخستنی دانەوەی ئەو قەرزانە سوودی زۆر زیاتر دێتە سەر قەرزەكان، بۆیە حكومەتی هەرێم ئەو ملاحەزانەی بە نەزەری ئیعتبار وەرگرتووەو دەیەوێت ئەو قەرزانە لەكاتی خۆیدا بداتەوە. هاوڵاتى: بەڵام مەبەستم لەوەیە حكومەت كە 379 ملیار دینار قەرز دەداتەوە مانگانە كەمی بكاتەوە بۆ 200 ملیار دینار تا كورتهێنانی دابینكردنی موچەی پێ پڕبكاتەوە؟ فازڵ نەبی: ئەگەر حكومەتی هەرێم توانی بگاتە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەوانەی قەرزی حكومەتیان لایە ئەوە دەبێت، بەڵام مەسەلەكە ئەوە نییە حكومەتی هەرێم بەكەیفی خۆی بێت چەند بداتەوە. ئینجا تەحدید كراوە مانگانە دەبێت چەند قەرز بداتەوە، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم بتوانێت لەگەڵیاندا قسە بكات و جەدوەلی قەرزەكە پێداچوونەوەی تێدا بكات ئەوە شتێكی باشە بۆ ئەوەی بتوانێت هەم موچەی تەواوی خەڵك بدات و هەم هەندێ خەرجی پێویستیی دابین بكات. چاكسازیكردن زۆر گرنگە لەداهات و خەرجییەكاندا كەحكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بێت كە ئیدارەی مالی بكات، بەڵام بەهەموو ئەو شتانەشەوە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵەكانی 2010 تا 2013 هاوڵاتى: پێتانوایە ئەگەر نرخی نەوتی خاو بەم نرخەی ئێستا بمێنێتەوە كە لەسەروو 73 دۆلارەوەیە بۆ هەر بەرمیلێك، پێتانوایە ئەگەر حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بەگرێبەستەكانی نەوت و باجی سەر كۆمپانیا نەوتییەكان بكات دەتوانێت ئیدارەیەكی باشتری دۆسەی نەوت بدات؟ فازڵ نەبی:چەند نرخی نەوت بەرزببێتەوە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و عێراقیشدایەو هەموو ئەو دەوڵەتانەی كەخاوەنی نەوتن و ئیعتمادییان لەسەر نەوتە. هەموو ئەوانەی خاوەنی نەوتن كێشەكانیان شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوتە، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو مەجالەی هەبێت و فعلەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت بەگرێبەستەكانیاندا پێداچوونەوە بكات ئەوە ئیشێكی زۆر باشە، ئەوەش بەگفتوگۆو مفاوەزات، چونكە كۆمپانیا نەوتییەكان مەساڵحیان لەهەرێمی كوردستاندا بۆ دروستبووەو دەچنە ژێر باری هەندێك گۆڕانكاری لەگرێبەستەكانیاندا. هاوڵاتى: لقی بانكی ناوەندی لەهەولێر بوونی هەیە، بەڵام لقی بانكەكانی رەشیدو رافیدەن بوونی نییە، بەتایبەت كە بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا چەندین جار داوایان كردووە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم سودمەندبن لەو ئۆڤەرە جیاوازانەی بانكەكان پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەن؟ كاتی ئەوە نەهاتووە حكومەتی هەرێم گرنگی بەم پرسە بدات مادام هەرێمێكی فیدراڵین؟ فازڵ نەبی: خەلەلەكە لەبەغدایەو پرسەكە سیاسییە، ئەوكاتەی ئێمەش لەبەغدا بووین لەگەڵ كاك وشیار زێباری گفتوگۆمان لەگەڵ هەردوو بانكەكەدا كرد موافەقەتماندا هەتا داوامان لەبانكەكانی سناعی و تیجاری زراعی كرد ئەوانیش بێن و لەهەرێم لقی بانكەكانیان بكەنەوە، بەڵام جانبی سیاسی رێگرە لەكردنەوەی بانكەكان. هەر كەسێك بتوانێت قەناعەت بەجیهەتی سیاسی بەغدا بكەن گرنگە، چونكە بەڕێوەبەرە گشتییەكانیان دواتر موسائەلەی قانونیان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە جانبی سیاسی رێگرە لەكردنەوەی لقی ئەو بانکانە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا. هاوڵاتى: پێتانوایە كەی چ كاتێك دۆخی دارایی هەرێم دەگاتە قۆناغێكی باش كەوەكو ساڵانی 2010 تا 2013 مان لێبێتەوە كە پارە زۆر بوو پرۆژە جێبەجێ دەكراو ئیشوكاریش زۆر بوو؟ فازڵ نەبی: زۆر زەحمەتە بگەڕێینەوە ئەو ساڵانە، چاكسازیكردن زۆر گرنگە لەداهات و خەرجییەكاندا كەحكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بێت كە ئیدارەی مالی بكات، بەڵام بەهەموو ئەو شتانەشەوە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵەكانی 2010 تا 2013.
هاوڵاتى دادگاى ده‌ستورى تورکیا رایگه‌یاند له‌باره‌ى دۆسیه‌ى داواکارى بۆ داخستنى هه‌ده‌په ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه و دۆسییه‌که‌ى قبوڵکردووه، پارتى دیموکراتى گه‌لانیش پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به جوڵاندنى ئه‌و پرسه ده‌زانن. داواکارییه‌که له‌لایه‌ن داواکارى گشتى کۆماریى تورکیاوه ئاڕاسته‌کراوه، به‌ڵام به‌رپرسانى هه‌ده‌په ئه‌م هه‌وڵه به پیلانى پارتى ئاکه‌په‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌هه‌په‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى باخچه‌لى ناوده‌به‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارته‌که‌یان. به‌کر شاهین سه‌رۆکى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیا رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م بڕیار دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌مان له‌ناو دۆسیه‌که‌دا هه‌یه که زیاتر له 800 لاپه‌ڕه‌یه، تیایدا داواکراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیرێته‌به‌ر". دادگاى ده‌ستورى تورکیا له 15 ئه‌ندام پێکدێت و بۆ داخستنى هه‌ر پارتێکى سیاسى له‌و وڵاته پێویسته دوو له‌سه‌ر سێ واتا 10 ئه‌ندام ده‌نگبده‌ن و رازى بن به‌و بریاره.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵوێزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبوییه‌وه‌و تێیدا نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند:"پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامیى هاریکارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له عیراق و ناوچه‌که به په‌یامێکى گرنگ و مایه‌ى دڵنیایى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ماتی‌و توله‌ر باڵوێزى ئه‌مریکا له‌عێراق کۆبوویه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/6/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عیراق کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دۆخى عیراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوه‌خته‌ى عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، ڕۆڵ و سیاسه‌تى ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ کران. به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا دووپاتى کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا له هاوبه‌شى و هاریکارى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان و دۆستانى له عیراق و ناوچه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى هاوڕا بوو که تیرۆر و مه‌ترسییه‌کانى داعش له عیراق و ناوچه‌که هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جددى و راسته‌قینه‌ن و هاریکارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان پێویستن. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریکاى به به‌رده‌وامیى هاریکارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له عیراق و ناوچه‌که به په‌یامێکى گرنگ و مایه‌ى دڵنیایى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى کوردستان به بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و فراوانکردنى بواره‌کانى هاریکارى و هاوبه‌شیى نێوانیان کرده‌وه. له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که‌دا به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵیى خۆى به ده‌رچوونى خولێکى دیکه‌ى زانکۆى ئه‌مه‌ریکیى کوردستان له دهۆک نیشان دا و پیرۆزبایى له ده‌رچووان کرد، هه‌روه‌ها پشتگیریى وڵاته‌که‌ى له پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌کانى یه‌کخستنى پێشمه‌رگه دووپات کرده‌وه. به‌رنامه‌ى کارى سه‌ردانى به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندێکى که‌له‌پوورى سریانى، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى کوردستان، پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که بوو.
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێکدا داوا له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات تێڕوانین و په‌یوه‌ست بوونیان نیشتمانیانه‌وه هه‌بێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌په‌یامه‌که‌یدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراقدان، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبن به نیشتیمانه‌وه و رێز له سه‌روه‌رى و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگرن." موقتەدا سەدر دەشڵێت:"عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان." رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."
ماردین نورەدین بەهۆی رێگەدان بە هاوردەكردنی ماسی بەستوو، وەزارەتی كشتوكاڵ تۆمەتبار دەكرێت بەوەی رێگانادات سامانی ماسی ناوخۆ ساغبكرێتەوەو ئەوەش خاوەن حەوزەكانی تووشی زیانی ماددی كردووەتەوەو وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێت باج لەسەر هاوردەكردنی دانراوە بۆ پارێزگاری لەبەرهەمی خۆماڵی. لەهەرێمی كوردستاندا (400) حەوزی بەخێوكردنی ماسی بوونیان هەیە، كە لەپارێزگای هەولێر (184) پڕۆژە و (92) لەسلێمانی و (56) لەدهۆك و (68) لە گەرمیان، بێجگە لەوەی لەبەنداوەكانیش ماسی تێدایە ساڵانە حەوت بۆ هەشت هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆیی بوونی هەیە. خاوەن حەوزێكی ماسی بەخێوكردن دەڵێت بەهۆی هاوردەكردنی ماسییەوە نرخ كەمبووەتەوەو تووشی زیانی ماددی بوون. سۆران ، خاوەنی حەوزی ماسی لەكفری لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى ئاماژەی بەوەشكرد، هاوردەكردنی بەرهەم لەدەرەوە دەبێتە هۆی هەرزان بوونی نرخی ماسی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، وتیشی:» ساڵانە دوو حەوزمان هەیە هەریەكەی (40) تۆن بەرهەممان هەیە، ئەمساڵ زەرەرمان كردووەو حكومەت هاوكاریمان ناكات». ناوبراو باسی لەوەشكرد، تەنانەت ماسییەكان كە نەخۆش دەكەون حكومەت هیچ دەرمانێكیان پێنادات. سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە پرۆژەیاسایەكیان پێشكەشی پەرلەمان كردووە بۆ دروستكردنی سندوقی بیمەی كشتوكاڵی بۆ زیانلێكەوتووان، بەڵام حكومەت رەتیكردووەتەوە. عبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان بەهاوڵاتى وت:»لەچوارچێوەی خەمخۆریمان بۆ كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاران و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی خۆمان، بۆ زیانلێكەوتووانی كەرتی كشتوكاڵ ئیتر جووتیار یان كۆمپانیا یان پڕۆژەی كشتوكاڵی لەسامانی رووەك و سامانی ئاژەڵ، بەڵام بەداخەوە ئەم پڕۆژەیەی سندوقی بیمەی كشتوكاڵیەی رەتكردەوە بەبیانووی بارگرانی دارایی كەسەرەتا داوای یەك ملیار دینارمان كردبوو». سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ پێشیوابوو بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی بەدوو شێواز دەپارێزرێت، یەكەمیان لێنەگەڕێین ماسی بەقاچاخ لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بێت كە» لەدەرەوە ماسی بەلێشاو هاتووە بەقاچاخ وەك قەدەغەكراو قەدەغەكراوە، بەڵام هەر دێت، ئەمە زەرەرێكی زۆری لە پڕۆژەكانی ماسی و خاوەن پڕۆژەكانی ماسی داوە، دووەمیان ئەم پڕۆژانە هەموو لە چوارچێوەی بیمەی كشتوكاڵی كۆبكرێنەوە، ئەگەر ئێستا بیمەی كشتوكاڵی هەبوایە ئەو كەسانە قەرەبوو دەكرایەوە». عەبدولستار مەجید ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەگەر پاڵپشتی سامانی ماسی بكرێت و ڕێ لەهێنانی ماسی بەقاچاخ لەدەرەوە بگیرێت «دڵنیاتان دەكەمەوە ئەوەندە پڕۆژە و سەرچاوەی ماسی بەخێوكردنمان هەیە، كەبەشی هەرێمی كوردستان دەكات». بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە (14) هەزار تۆن ماسی هەیە، بەڵام ئەوەی لەناوخۆدا بەرهەمدەهێندرێت دەگاتە حەوت تا هەشت هەزار تۆنی ساڵانە، بۆیە هەندێ وەرز رێگە بەهاوردەكردنی دەدرێت. حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:» ئێمە پێویستمان بە(14) هەزار تۆن ماسی هەیە لەساڵێكدا، بەڵام لەناوخۆدا حەوت تا هەشت هەزار تۆن بەرهەممان هەیە كە لەسەدا 60% پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە». هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ستانداردێكیان داناوە ساڵانە هەموو تاكێك نزیكەی پێویستی بەسێ كیلۆ گۆشتی ماسی هەیە بەڕێژە كە سامانی ماسی لەهەندێ وەرزدا بەشی ناوخۆ دەكات، لەهەندێ وەرزدا بەشی ناوخۆ ناكات، بۆیە هەندێ جار هاوردەكردن قەدەغە دەكەن. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد ماسی سەلەمون لە 15/3وە قەدەغە كراوە لەبەرئەوەی چەند پرۆژەیەك هەبووە بەشی پێداویستی ناوخۆی كردووە، ئەم قەدەغەیە هەتا 15/6 بووە، لەو بەروارە بەدواوە باجیان كردۆتە سەری بۆ هەر كیلۆیەك هەزار دینار باج وەرگیراوە، وتیشی:» داوامان دەكرد كەبودجەیەك هەبێت بۆ ئەوەی لەبەردەست بێت بۆ ئەو حاڵەتە كتوپڕانە و بڵاوبونەوەی نەخۆشی و هەر كارەساتێكی سروشتی، بەڵام بەحوكمی ئەو بارودۆخە نەتوانراوە ئەو پاڵپشتیە داراییە بكرێت». حسێن حەمەكەریم ئەوەی رەتكردەوە كە وەزارەتەكەیان پارێزگاری لەسامانی ماسی ناوخۆیی نەكات، وتی:»بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ ئێمە ماسی فرێش لەبەرواری 1ی نیسان تا 1ی تشرینی یەكەم هاوردەكردنی ماسی قەدەغە دەكرێت، ئەمانە هەمووی بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە كە باجی هەر كیلۆیەك ماسی هاوردەكراو هەزار دینارە». سەبارەت بەوەی چی بكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاد بكرێت و هاوردە لەدەرەوە نەیەت، حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بەهاوڵاتى وت:»زیادكردنی پڕۆژەكانی ماسی و پەروەردەكردن بەشێوەیەكی زانستییانەو پارێزگاریكردن لەماسیەكان لەڕووی نەخۆشی و زیادكردنی بەنداوەكان كە لەئێستادا كار لەسەر نۆ بەنداوی گەورە دەكەین بەشێوەی هاوبەشی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، یەكێك لەلایەنە ئەرێنیەكانی ئەم بەنداوانە دەبێتە هۆی زیادكردنی بەرهەمی ماسی، ئەمانە هەموو كاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی ئێمە لەداهاتوودا بگەینە ئیكتیفای زاتی».
شاناز حەسەن بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لەشارباژێر «ترسی» لەناو دانیشتوانی گوندەكان دروستكردووەو داوا دەكەن پارێزگاری‌یان لێبكرێت. سەرلەئێوارەی رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە كاتژمێر (6:40) خولەك، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان توركیا بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی سەر بەقەزای شارباژێری كرد‌و تێیدا دوو گەریلا شەهیدبوون و یەكێكی دیكە برینداربوو. قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند فڕۆكەكانی توركیا ناوەڕاستی گوندی گەڵاڵەیان بۆردومان كردووەو ئوتۆمبێلێكی گەریلایان كردۆتە ئامانج كەگەریلای تێدا بووەو دوانیان شەهیدبوون و یەكێكیان بریندارە. سوپای توركیا سەرەڕای داگیركارییەكانی لەسنوری بادینان و بڕینەوەی دارەكان و بردنیان بۆ وڵاتەكەی، بەردەوام بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەشوێن گەریلاكانەوەیەو دەیانەوێت لەو رێگەیەوە چالاكییەكانیان بەرانبەر سوپاكەیان لەباكورو باشووری كوردستان رابگرن یان كەمی بكەنەوە، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بۆ پاراستنی خاك و گەلی كورد لەباشوور بەردەوام دەبن لە «بەرخودان» دژی سوپای توركیا‌و داگیركارییەكانی. فڕۆكەكەی توركیا رۆژی شەممە، لەكاتژمێر 3ی ئێوارەوە بەئاسمانی ناوچەی گوندی گەڵاڵەدا سوڕاوەتەوەو تاكاتژمێر (6:30) خولەك ئەوكات موشەكەكەی هاویشتووە. ژاكاو كمال، تەمەن 33ساڵ، دایكی چوار منداڵەو باس لەكاتی پێش رووداوەكە دەكات كەهاوسەرەكەی لەكار دەگەڕێتەوە. ژاكاو بۆ هاوڵاتى باسی لەوەكرد كە فڕۆكەی توركیا بەسەر سەرمانەوە دەسوڕایەوەو ترسمان هەبوو ئێمەو مناڵەكان لەناوبچین». ژاكاو ئەوەشی باسكرد هاوسەرەكەی پێشمەرگەیەو بەبنەماڵە سەر بەحزبی پارتین، وتیی:» بەگەریلاكانم وت كەدووربكەونەوە لەماڵەكەیان، بەڵام گەراجەكەیان و ئوتۆمبێلەكەیان زیانی بەركەوتووە... من ماڵ و حاڵم رۆیشت و زیانێكی زۆرم بەركەوت كە كەس نەبووە تائێستا لام لێبكاتەوە». بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لەگەراجێكی ماڵێكی داوە كەتێیدا سێ گەریلای ژنی تێدا بووە. حوسێن قادر یەكێكی دیكەیە لەدانیشتوانی گوندی گەڵاڵە دەڵێت ئەو ئوتۆمبێلەی كە گەریلای تێدابووە هەڵبەت GPSی لێبەستراوە، بۆیە فڕۆكەكە پێكاویەتی. حسێن قادر، دانیشتووی گوندی گەڵاڵەی سەر بەقەزای ماوەت لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» ئوتۆمبێلێكی پیكاپ كە لەقامیشەوە هاتووە لەناو گوندی گەڵاڵە لەناو گەراجێكدا لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا بۆرودمان كرا‌و بەو هۆیەوە دوو گەریلا كوژراون و یەكێك برینداربوو». ناوبراو وتیشی:» ئوتۆمبێلەكە لەناو ماڵەكانی گوندەكەدا بووەو بەساروخێكی فڕۆكەکە لێی داون، بەڵام هیچ كەسێكی گوندی گەڵاڵە زەرەری بەرنەكەوت». حسێن قادر، جەختی لەوەكردەوە كەگەریلاكان لەهاتنیان بەرەو ناو گوندەكە ئامانجیان ئەوەبووە كە فڕۆكەی توركیا لێیان نەدات، ئەگینا دەیانتوانی خۆیان بشارنەوە یاخود بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان». ئەم هاووڵاتییە، باسی لەوەشكرد بریندارەكە تادرەنگانی شەو لەگوندەكەدا ماوەتەوەو خەڵكی گوندەكە ئاگاداری بوون، دواتر پزیشكیان بۆ هێنا لەگوندەكەدا نەمان. هاوكات رێژنە دێهاتی، كچێكی گوندی گەڵاڵەیەو هەر لەگەڵ بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا بۆ لادێكەی ڤیدیۆ‌و وێنەی بۆردومانەكەی بڵاوكردەوەو لەسۆشیال میدیا دەنگدانەوەی هەبوو. رێژنە دێهاتی، لێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» بەداخەوە رووداوێكی زۆر ناخۆش گوندەكەمانی گرتەوە كەخەڵكەكە تا بەرەبەیان نەیانتوانی چاو لێكبنێن و ئۆقرە بگرن لەتاو ترسی ماڵ و منداڵ و دووبارە بۆردومانكردنیان». هەروەها دێهاتی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمە بۆ كێ گرنگەو كێ لێیان دەپرسێتەوە ئەگەر (10) كەسی ناو گوندەكەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستبدایە كە دوو جار ناوەڕاستی گوندەكەیان بۆردومان كراوە. ئەو كچە بەهیواوە قسەی بۆ هاوڵاتى كرد‌و وتی:» تازە شوێنێكم دروستكردووە تاكو بەرهەمی گوندەكەمانی تێدا كۆبكەمەوەو ساغیان بكەمەوەو گوندەكە بەرەو نوێبوونەوە بەرم، ئێمە ئاوەدانیی دەكەین، ئەوان وێرانی دەكەن، ئێمە هیوا دروستدەكەین، توركیا هیوامان ناهێڵن». قایمقامی قەزای ماوەت ئەوە دووپاتدەكاتەوە كەخەڵكی گوندەكان شڵەژاون و ترسێكی زۆر لەناو گوندی گەڵاڵە بەتایبەت دروست بووە. كامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت، دوێنێ یەكشەممە سەردانی گوندی گەڵالەی كرد‌و لەلێدوانێكدا بە وت:» بەڕاستی بۆ خەڵكی گوندەكە بارودۆخێكی زۆر ناخۆش بوو، خەڵكەكە هەموو شڵەژاوەو ترسێكی زۆری لەناو گوندەكە بڵاوكردووەتەوە». ناوبراو ئەوەشی روونكردەوە كەتەنیا داواكاری ئەوان پاراستنیانەو ئەوانیش وەك ئەركی كارگێڕی خۆیان دەیگەیەننە پارێزگاری شارەكە «ئێستا لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوەی ئەو ماڵەی گەراجەكەیان بۆردومان كراوە قەرەبوو بكرێنەوە».
هاوڵاتى وەزارەتی نەوت پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی خاوی نەوت بۆ ٨٠ دۆلاری ئەمریکی دەکات. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2021، عاسم جیهادەوە بە كه‌ناڵى عێراقیه‌ى راگەیاند، گەشبینن بە بەرزبوونی نرخی نەوت، بەڵام ئەوان پشت بە جێگیری نرخەکەی دەبەستن، ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی نەوت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاندووە و پێشبینی دەکەن بگاتە ٨٠ دۆلاریش. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بە کاتی بەرزبوونەوەی نرخی چاوەڕوانکراو نەکرد. لەناوەڕاستی ئەم مانگە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٤ دۆلار و ٢٠٠ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٧٢ دۆلار و ٢٣ سەنت بەرزبووەوە. لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ساڵی رابردووەوە؛ کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی. لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووش‌دا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی. ئەمڕۆ دووشه‌ممه نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 75 سەنتە هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى ئاسیاسێڵ رۆژى 17ى حوزه‌یرانى 2021، ئاسیاسێڵ له‌به‌غدا وه‌ک یه‌که‌مین کۆمپانیاى بوارى په‌یوه‌ندى مۆبایل و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌کان له‌عێراق بۆ سێهه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ک دوو خه‌ڵاتى له دیدارى دابه‌شکردنى خه‌ڵاتى دارایى نێوده‌وڵه‌تی"International Finance Awards" به‌ده‌ستهێنا له به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنه مرۆڤدۆستانه‌کانى له سه‌رتاسه‌رى عێراق و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه گه‌وره و ناوازه‌کانی. دامه‌زراوه‌ى دارایى نێوده‌وڵه‌تى پلاتفۆرمێکى جیهانییه که هه‌وڵده‌دات بۆ ڕێزلێنان و به‌رزڕاگرتنى خزمه‌تگوزارى تازه‌گه‌رانه و چیرۆکه‌کانى پێشه‌نگبوون و توانسته ته‌کنیکییه‌کان له‌سه‌ر ئاستى جیهان. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ دوو خەڵاتی گەورە لە دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی "International Finance Awards"ـەوە بۆ ساڵی 2021 بەدەستدەهێنێت بەغدا،2021-06-17 - ئاسیاسێڵ، کە یەکەمین کۆمپانیای بواری پەیوەندی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، بۆ سێهەمین ساڵ لەسەریەك دوو خەڵاتی لە دیداری دابەشکردنی خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی"International Finance Awards" بەدەستهێنا لە بەرامبەر بەشداریکردنە مرۆڤدۆستانەکانی لە سەرتاسەری عێراق و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە گەورە و ناوازەکانی، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆجیانەی پێشکەشیکردوون. دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی خزمەتگوزاری تازەگەرانە و چیرۆکەکانی پێشەنگبوون و توانستە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەم دیدارە بەناوبانگە ئامانجییەتی تیشک بخاتە سەر گرنگیی و کاریگەریی پەیوەندییەکان و بەدیجیتاڵکردنی ژێرخانی بزنس لە جیهاندا، بەمەش نیشانیدەدات کە پەیوەندییەکان کۆڵەکەی بنەڕەتی ئابوورییە. ئاسیاسێڵ خەڵاتی "باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق" وەك فراوانترین تۆڕی ئینتەرنێت، هەروەها وەکو "باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی"یەوە بەدەستهێنا لە ئەنجامی دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی، هەوڵە خێرخوازییەکانی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا. هاوشان لەگەڵ تێڕوانینیدا بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی سۆسیۆ-ئابوریی درێژخایەن و گەشەسەندوو، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری و پڕۆژەی داهێنەرانە کە دەبنە مایەی پاڵپشتیکردن لە گەنجان، بەهێزکردنی ژێرخانی بزنس لە ناوخۆی وڵات‌دا وهاندانی فێربوون و گەشەپێدانی درێژخایەن. ئاسیاسێڵ ئامانجییەتی بەپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی زۆر بە جددی وەربگرێت وهەوڵدەدات ببێتە داکۆکیکاری پێشەنگ لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و کلتوری و ژینگەییەوە لە بەردەوامبوون لە پابەندبوونی بە هێنانەکایەی ستراتیژگەلێك کە دۆستی ژینگە بێت. چرا حسێن، بەڕێوەبەری کۆمێرشیاڵ لە ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی: "ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە ئاسیاسێڵ ئەوە سێ ساڵە لەسەریەك ئەم خەڵاتە بەناوبانگانە دەباتەوە. ئەمە نیشانەی هەوڵی گەورە و کاری جددی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە. هەمیشە خۆمان تەرخانکردووە لە پێناو ئەوەی ئەم وڵاتە بکەینە ماڵێكی باشتر بۆ خەڵکەکەمان. وە بە بەردەوامی لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری تازە و داهێنەرانەداین بۆ ئەوەی بتوانین لەو تۆڕ و ژێرخانە بەهێزەدا پیادەیان بکەین کە خۆمان هەمانە تا بتوانین بەردەوام چالاکییەکانمان باشتر بکەین وهەموو شتێك بە جۆرێك ئاسان بکەین کە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵك دەستیان پێی ڕابگات. بەڕاستی ساتەوەختی لەم جۆرە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانت پێدا دەنێت و ڕێزت لێدەنێت ئەرکەکەمان قورس‌تر دەکات وهانماندەدات کە بەردەوامبین لە کارکردن بەرەو بەدیهێنانی پەیامی ئاسیاسێڵ بۆ بیناتنانی کۆمەڵگەیەك کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە گەشەسەندوو بێت ولە هەمان کاتدا بە بەردەوامی پشتیوانی بکەین لە گەشەسەندن." ---تەواو--- دەربارەی ئاسیاسێڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کواڵیتی مۆبایل وئينته‌رنێته لە سەتاسەرى عێراقدا وله 1ى كانونى دووەمی 2021 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووی ڕەزامەندی14.7 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ 99.06% ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تۆڕه‌كه‌ى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ناو هه‌موو كۆمپانياكانى تر‌ى مۆبايل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان [email protected] www.asiacell.com / @AsiacellConnect لە تویتەر / Asiacell لە فەیسبوك / Asiacell لە ئینستاگرام / Asiacell لە لینکدن LinkedIn