هاوڵاتى هەپەگە ئاماری دوو مانگی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابووری ئاشکرا کرد، لەو ماوەیەدا ٢٨٨ چالاکییان ئەنجامداوە و ٣٨٩ سەرباز سزادراون و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٧ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. پێنجشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئاماری دوو مانگی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابووری ئاشکرا کرد. سوپای توركیا سەرەڕای داگیركارییەكانی لەسنوری بادینان و بڕینەوەی دارەكان و بردنیان بۆ وڵاتەكەی، بەردەوام بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەشوێن گەریلاكانەوەیەو دەیانەوێت لەو رێگەیەوە چالاكییەكانیان بەرانبەر سوپاكەیان لەباكورو باشووری كوردستان رابگرن یان كەمی بكەنەوە، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بۆ پاراستنی خاك و گەلی كورد لەباشوور بەردەوام دەبن لە «بەرخودان» دژی سوپای توركیا‌و داگیركارییەكانی.
هاوڵاتى وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسانەی ناکۆکییان لەسەرە و گەمارۆکان و رێککەوتنی ئەتۆمی نەدراوە. وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە راگەیاندنەکانی وتووە، تاوەکو کاتێک هەموو پرسەکان چارەسەر نەکرێن، رێککەوتن ناکرێت. مەحمود واعزی، سەرۆکی نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە لەبارەی دانوستاندنەکانی ڤییەننا سەبارەت بە لادانی گەمارۆکان و زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی وتی: "گەمارۆکانی سەر نوسینگەی رێبەری ئێران، کەرتی نەوت و گواستنەوەی دەریایی ئێران نامێنن". ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە، وتویەتی: "رەشنووسەکان بۆ رێککەوتن ئامادەکراون، بەڵام ئەمە بە مانای رێککەوتن نییە". ئەو وتەبێژە دەڵێت: "لە دانوستاندنێکی ئاڵۆزی لەمجۆرەدا، دانوستاندنکارەکان هەوڵدەدەن لە هەندێ رەشنووسدا پرسە سەرەکییەکان بێننە گۆڕێ و باسیان بکەن، بەڵام تاوەکو کاتێک کە رێککەوتن لەسەر هەموو بابەتەکان نەکرێت، لەسەر هیچیان رێککەوتن نەکراوە". ئێران و وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی شەش خولی دانوستاندنیان لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا، بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەبردووە، ئەمریکاش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە دانوستاندنەکاندا بەشدارە. حکومەتی باراک ئوباما ساڵی 2015 لەگەڵ حکومەتی حەسەن رووحانی رێککەوتنیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد. 3 ساڵ دواتر حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، لە رێککەوتنەکە کشایەوە. حکومەتی حەسەن رووحانی لە ئێران نزیکەی 40 رۆژی دیکە لە دەسەڵاتدا دەبێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی رايگه‌یاند له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت. پێنجشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2021، وه‌زاره‌تی دارایی رايگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٥-٢٦/ ٦/ ٢٠٢١ مووچه‌ی مانگی (شه‌ش)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەم مانگەش موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و موچەی پلە باڵاکانیش بە لێبڕینی 50% دابەشدەکرێت.
هاوڵاتى وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لەوڵاتانی دەرەوە رەتدەکاتەوە و داواشیانکردوە دۆسیەی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتیانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە کەبەشێکیان ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لەتورکیا و ئوردن چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین بۆ چونیان بۆ وڵاتی سێیەم. پێنجشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2021، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەمیانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی کۆچ و کۆچبەرانی ئەمریکا لەواشنتن رایگەیاندوە، بەغدا گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان بەشێوەی زۆرەملێی لەوڵاتانی دەرەوە رەتدەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەی داوای مانەوەیان لەو وڵاتانە رەتدەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان لەئەمریکا کردوە و لەئێستادا لەوڵاتانی تورکیا و ئوردن دەژین، بەشێکیان ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لەو وڵاتانە دەژین و دۆسییەکانیان دواخراوە، بۆیە داوایان لەبەرپرسانی واشنتن کردوە کاربکەن لەسەر دۆسییەکانیان. ئەوەش لەکاتێکدایە پێشوتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی پەنابەریدا لەسەر بەرنامەی "رێگەپێدانی راستەوخۆ فێڵ و ساختەکارییان کردوە"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی 104000 (سەد و چوار هەزار) داخوازینامە دەکات کەزۆرینەیان داخوازینامەی هاوڵاتیانی عێراقن، بۆیە لەئێستادا 500 (پێنج) پەنابەری عێراقی کەبەهۆی ئەو بەرنامەیە لە ئەمریکان مەترسی ئەوەیان لەسەرە دیپۆرت بکرێنەوە.
هاوڵاتى بە واژۆی وەزیری پێشمەرگە پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان پلەی بەرز دەکرێتەوە. بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە رۆژی 15-06-2021 دەرچووە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان. لە نووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، پلە بەرزکردنەوەکە بەپێی خشتەیەک و بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەکانیان رێکخراوە و بەسەر دوو لیستدا دابەشکراون، کە لیستی یەکەم لە 5 هەزار و 874 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت و لیستی دووەم لە 121 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت. بە گوێرەی زانیارییەکان لە مانگی تەمموزەوە ئەو پلە بەرزکردنەوەیە جێبەجیدەکرێت و مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت.
هاوڵاتى بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکاکانی تورکیا سنوری گوندی مژێ ی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە. کاتژمێر 5:14 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکاکانی تورکیا سنوری گوندی مژێ یان لەبناری چیای گارە بۆردومانکردوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردوە. ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ بۆردومانکرد. لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 75 دۆلار زیاتره. پێنجشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلار‌و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بڕیاره مانگى داهاتوو ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک پله‌س کۆببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى قه‌بارى خستنه‌ڕووى نه‌وت بده‌ن له مانگى ئابدا.
هاوڵاتى رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌منستى)رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌زگاى پاراستنى پارتى به‌شێوه‌ى ھه‌ڕه‌مه‌کى خه‌ڵکیان گرتووه و شوێنبزریان کردوون و بۆیه‌داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه ئازاد بکه‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، رێکخراوى ئه‌منستى نێوده‌وڵه‌تى له نوێترین راپۆرتى خۆیدا رایگه‌یاند، ئاسایش و ھه‌واڵگریى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان(ھێزه‌کانى پاراستن، ئاژانسى ھه‌واڵگریى پارتى دیموکراتیى کوردستان) به‌شێوه‌ى ھه‌ره‌مه‌کى خه‌ڵکیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه، تیایدا شه‌ش که‌س شوێن‌بزر کراون. رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌ڵه‌تى راپۆرتى تایبه‌تى خۆى له باره‌ى ده‌ستگیراوانى بادینان بڵاوکرده‌وه و تیایدا به وردى ره‌وشى ده‌ستگیرکردنیان و ئازادى راده‌ربڕینى له هه‌رێمى کوردستان خستووه‌ته‌ڕوو، له رێگه‌ى ده‌ستگیرکردنى ھه‌ره‌مه‌کى و گێچه‌ڵپێکردن ده‌ستبه‌سه‌رکراون، هه‌ربۆیه پێویسته‌ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه ئازاد بکه‌ن. له باره‌ى ده‌ستگیرکردن و بڕیاردان به سزادانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان راپۆرته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وانه‌ى که پێشتر حوکمدراون له دادگایى نادادپه‌روه‌رانه- به‌ھۆى به‌شداریکردنییان له خۆپیشاندانه‌کان یاخود کردارى پرۆفێشناڵانه یان چالاکى په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌پێى ئه‌و پارێزه‌ر و کارمه‌ندانه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ که له‌لایه‌ن رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیى چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کراوه له‌نێوان مانگه‌کانى ئازارى 2020 و نیسانى 2021، ھێزه ئه‌منییه کوردییه‌کان ته‌نھا له پارێزگاى دھۆک زیاتر له سه‌د که‌سیان ده‌ستگریکردووه، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى بادینان و باکوورى خۆرئاواى پارێزگاکه. رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌نێوان مانگه‌کانى شوبات و ئایارى 2021، رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیى که‌یسی14 که‌سى له بادینان تۆمارکرد که سێ ڕۆژنامه‌وان و 11 چالاکوانى سیاسیى و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیى بوون، ھه‌موویان له‌نێوان مانگه‌کانى ئاب و تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستگیرکرابوون- وه بۆى ده‌رکه‌وت، که له ھه‌موو که‌یسه‌کاندا ئاسایش و ھه‌واڵگریى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان(ھێزه‌کانى پاراستن، ئاژانسى ھه‌واڵگریى پارتى دموکراتیى کوردستان)به‌شێوه‌یه‌کى ھه‌ره‌مه‌کى خه‌ڵکیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه، که شه‌شیان شوێن‌بزر کراون. به‌پێى ئه‌و راپۆرته له ھه‌موو ئه‌و 21 که‌یسه‌ى که رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیى تۆماریکردووه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنى ئه‌م به‌یاننامه‌یه، ھێزه‌کانی ئاسایش ئه‌و که‌سانه‌یان له ماڵه‌وه یاخود له شوێنى کاریان ده‌ستگیرکردووه به‌بێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن یان ھه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کى فه‌رمى که ھۆکارى ده‌ستگریکردنه‌که روون بکاته‌وه. راپۆرته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌و که‌سانه‌ى که به ده‌ستبه‌سه‌رکراوى مانه‌وه ته‌نیا رێگایان پێدرا له ماوه‌ى سێ رۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کى پچڕپچێ په‌یوه‌ندیى به خانه‌واده‌کانیانه‌وه بکه‌ن، که ھه‌رشه‌ش که‌سه‌که له ژوورى قه‌ره‌باڵغدا ھێڵراونه‌ته‌وه و خۆراکى که‌میان پێدراوه. هاوکات رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى باسى له‌وه‌کردوه، "یه‌کێک له حاڵه‌ته‌کان، ھێزه‌کانى ئاسایش که‌سێکیان به‌ته‌واوى رووتکرده‌وه‌ته‌وه و واى لێ‌کرا به‌درێژایى لێکۆڵینه‌وه‌که به رووتى بمێنێته‌وه... پێشکه‌ش نه‌کردنى په‌ڕاوى که‌یسه‌که له‌کاتى گونجاو‌دا بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌ره‌کان به‌رگریى خۆیان ئاماده بکه‌ن و خانه‌واده‌کانیان رێگه‌یان پێنه‌درا که له دانیشتنه‌کان ئاماده بن". رێکخراوه‌که هێماى ئه‌وه کردوه، ھیچ پارێزه‌رێکى که‌یسه‌کان پێش دادگاییه‌که فایلى که‌یسه‌کانیان له‌کاتى پێویست پێنه‌درا تا به‌رگرییه‌کى رێکوپێک ئاماده بکه‌ن. له باره‌ى پشت به‌ستنى دادگا به شایه‌تیدانى دوو شایه‌تحاڵ، راپۆرتێکى ئه‌منستى ده‌ڵێت، دادگاکه پشتى به دوو شایه‌تى سه‌ره‌کى به‌ست، که یه‌کێکیان ھه‌واڵپێده‌رێکى نھێنى بووه." شایه‌حتاڵه نه‌ناسراوه‌که له دادگا ده‌رنه‌که‌وت، سه‌ره‌ڕاى داواکاریى پارێزه‌ر و فه‌رمانى دادوه‌ر. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، پارێزه‌رى شێروان شێروانیى ته‌نھا یه‌ک رۆژ پێش دادگاییه‌که فایله‌کانى که‌یسه‌که‌ى پێدرا، که کاتى گونجاوى بۆ نه‌مایه‌وه تاکو به‌شێوه‌یه‌کى رێکوپێک به‌رگرییه‌ک ئاماده بکات". هه‌روه‌ها رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌درێژه‌ى راپۆته‌که‌یدا باسى له‌وه‌شکردووه که "ده‌ستگیرکردنى ھه‌ڕه‌مه‌کى و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و شوێنبزرکردنى به‌زۆره‌ملێ و دادگایکردن و هه‌ڕه‌شه‌ى دانپێدانان به ترساندن و هه‌ڕه‌شه له چالاکوانان وه‌رگیراوه". رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، به‌تایبه‌تى له دھۆک، رێکخراوه‌که چوار حاڵه‌تى ترساندنى ئه‌و که‌سانه‌ى تۆمارکردووه که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدارن به قوربانیه‌کانى دواین سه‌رکوتکارییه‌کانى دژى ئازادى راده‌ربرین له دھۆک، له رێگه‌ى ھه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌کیى له دژى ئه‌ندامانى خانه‌واده یان ئه‌و پارێزه‌رانه‌ى که کار له که‌یسه‌که ده‌که‌ن دانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوه. راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، که ھه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که تۆمه‌تى ناسراویان ئاراسته کراوه تۆمه‌تبار کراون به‌پێى یه‌کێک له‌و سێ یاسایه‌ى که زمانى ناڕوون و فراوان له‌خۆ ده‌گرن و رێگه‌ده‌ده‌ن به دادگایی‌کردن له‌سه‌ر کردارگه‌لێک که به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى وه‌ک تاوانى ناسراو سه‌یر ناکرێن. ده‌شڵێت، زمانێک تا ئه‌و رادده‌یه لێڵه که رێگه ده‌دا به گرتنه‌به‌رى رێکارى یاسایى له دژى ئه‌و که‌سانه‌ى که به شێوه‌ى ئاشتیانه ره‌خنه له کارمه‌ندانى حکومه‌ت و ده‌زگاکان ده‌گرن. مادده‌ى ژماره (٢) له یاساى ھه‌رێمى کوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارھێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن-یاسایه‌کى کێشه‌دارى تر- ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کى گشتگیرتر به‌کارھێنرا بۆ تۆمه‌تبارکردنى که‌سانێک له‌به‌رامبه‌ر "خراپ به‌کارھێنانی" ئامێرى مۆبایل و ئیمه‌یڵ و ئینته‌رنێت، له‌ژێر تۆمه‌تى ناڕوون و فراوان که به پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى وه‌کو تاوان نه‌ناسێنراون. رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیى زۆر نموونه‌ى به ئامانجگرتن و گێچه‌ڵ پێکردن و ھه‌ڕه‌شه لێکردن و ترساندنى که‌سه‌کانى تۆمارکردووه ته‌نھا له‌به‌رئه‌وه‌ى به مافى ره‌واى خۆیان ھه‌ڵساون به ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، تیایدا له رێگه‌ى جێبه‌جێکردنى وردى یاسا خراپ پێناسه‌کراوه‌کان بۆ لکاندنى به‌ھانه‌ى بێ بنه‌ما، تۆمه‌تى لێڵ و فراوان به که‌سه‌کان و بێبه‌شکردنیان له مافه‌کانى دادگایى دادپه‌روه‌رانه و ده‌سته‌به‌رى یاسایی. هاوکات له کۆتایى راسپارده‌کان رێکخراوه‌که داواده‌کات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و که‌سانه ئازاد بکه‌ن که له ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ھه‌ره‌مه‌کیى دا ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى که تاوانبار ده‌رچوون له دادگاییه نادادپه‌روه‌ره‌کان، مه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى راستگۆیانه به تاوانێک تۆمه‌تبار بکرێن که به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى بناسرێ. له باره‌ى په‌نا بردن بۆ دادگاى نێوده‌وڵه‌تى رێکخراوى ئه‌منستى له راپۆرته‌که‌یدا داواده‌کات، ھه‌موو رێوشوێنێکى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌موو ئه‌و که‌سانه بھێننه به‌رده‌م دادگا که گومانلێکراون به ھه‌بوونى به‌رپرسیاریه‌تیى تاوانکاریى له ده‌ستبه‌سه‌رکردنه ھه‌ڕه‌مه‌کییه‌کان و شوێنبزرکردنه زۆره‌ملێیه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و تاوانه‌کانى دیکه به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى یان پێشێلکارییه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ له دادگایى دادپه‌روه‌رانه له دادگاى مه‌ده‌نیى ئاسایى به‌بێ په‌نابردنه به‌ر سزاى مه‌رگ.
هاوڵاتى بڕینەوەی داری دارستانەکانی باکورو باشوری کوردستان لەماوەی رابردوودا پرسی سەرەکیی زۆبەی میدیا‌و چالاکوانانی کورد بوو، بەڵام ئاگرکەوتنەوە بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆرێک مەترسیی لەناوچوونی (50%)ی ئەو دارستانانە لەئارادایە. زۆرینەی خەڵک پێیان وایە داری دارستانەکان تەنها بۆ سوتان و کەرەستەی پێویست و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و هەوای پاک گرنگە، لەکاتێکدا دارستانەکان دەتوانن (40%)ی ئاوی سروشتی لەخۆیاندا گل بدەنەوەو هاوکات تووێژینەوە زانستییەکان دەریانخستوە کەهەر پێنج دۆنم دارستان دەتوانێت (67) تۆن گەردیلەی خۆڵ لەخۆبگرێت و مرۆڤەکان لەمەترسیی ئەو گەردیلە و خۆڵبارینانە رزگار بکات، بۆیە لەناوچوونی ئەو دارستانانە جا بەبڕینەوە بێت یان بەسوتان دەتوانێت ژیانی ئاسایی مرۆڤەکان پەکبخات. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کردووە لەهەرسێ چرکەدا دارستانەکانی گۆی زەوی بە پانتایی یاریگایەکی دووگۆڵی دەسوتێن و لەناودەچن واتە لەهەر سێ چرکەدا دوو هەزارو (500) مەتر دووجا لەدارستانەکانی کۆی گۆی زەوی دەسوتێن و لەناودەچن. دارستانەکانی رۆژهەڵات هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە.. بەپێی ئامارەکانی ژینگەی ئێران لەهەر (20) چرکەیەکدا رووبەرێکی هاوئەندازەی یاریگایەکی دووگۆڵی لەدارستانەکانی جوگرافیای ئەو وڵاتە بەهۆکاری مرۆیی و ئاگرکەوتنەوە و بڕینەوە رووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە کەزۆربەی ئەو دارستانانەش دەکەونە رۆژهەڵاتی کوردستان. لەساڵی (1955) تاساڵی (2020) نزیکەی یەک ملیۆن و (500) هەزار هەکتار لەدارستانەکانی ئێران لەناوچوون ، واتە لەهەر چرکەیەکدا (360) مەتر دووجا لەدارستانەکان سوتاون کەئەمەش ئاماژەیە کەساڵانە (1.5%) دارستانەکانی جوگرافیای ئێران لەناوچوون و هەر پێنج ساڵ جارێکیش یەک ملیۆن هەکتار کەدەکاتە حەوت ملیۆن و (500) هەزار دۆنم لەدارستانەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی نامێنێت و لەنەخشەدا وەک دارستان ئەژمار ناکرێت. تەنها لەساڵی (2020) زیاتر لە (105)هەزار دۆنم لەدارستانە سروشتییەکان واتە ئەو دارستانانەی خۆڕسکانە سەریانهەڵداوەو لەژینگەدا هەبوون، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سوتاون و بەتەواوەتی لەناوچوون کەزۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان و لەناوچوونەکان دارستانەکانی زاگرۆس ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. رێکخراوی ژینگەی ئێران ئاشکرای کردووە بڕینەوەو ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی یان بەئەنقەست و ئەو هۆکارانەی دەستی مرۆڤی تێدابووە لەماوەی (16) ساڵدا چڕیی زۆربەی دارستانەکانی ئەو وڵاتەی بۆ (25%) تا (50%) کەمکردووەتەوەو بەناچاری هەوڵداروە دارستانی دەستکرد دروستبکرێت کەئەویش چڕییەکەی (1%) بۆ (5%)ە، کە بەراورد ناکرێت بەچڕیی دارستانی خۆڕسک. ئەو رێکخراوە روونیکردووەتەوە کە ساڵانە لەئێران (515) هەزار دۆنم لەچڕیی دارستانەکانی وڵاتەکە کەم دەبێتەوە و لەبەرامبەردا (600) هەزار دۆنم دارستانی دەستکرد بەچڕییەکی کەمەوە جێگەی دەگرێتەوە کەئەمەش بەهەوڵی ژینگەپارێزان و ئەو کەسانەیە کەهەوڵی چاندنی نەمام دەدەن. تائێستا هۆکاری (90%)ی سوتان و لەناوچوونی دارستانەکانی ئێران بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوەو رێکخراوی ژینگەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە مرۆڤ زیاترین پشکی هەیە لە لەناوچونی دارستانەکانی وڵاتەکە، چونکە جگە لەبڕینەوە و وێرانکاریی ، مرۆڤ هۆکاری زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانە لەدارستانەکاندا بەتایبەت دارستانەکانی (هیرکانی) لەباکوری ئێران و دارستانەکانی (زاگرۆس) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. دارستانەکانی هیرکانی و زاگرۆس لەڕووی چڕییەوە بەچڕترین دارستانەکان لەجوگرافیای ئێران ئەژمار دەکرێن. لەباکورو باشور بڕینەوە لەڕۆژهەڵات سوتان هەڕەشە لەدارستانەکانی زاگرۆس دەکات.. دارستانەکانی زاگرۆس کە لەناوچەی (وان) لەباکوری کوردستانەوە دەستپێدەکات و بە (11) پارێزگا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران‌دا تێدەپەڕێت، نزیکەی (40%)ی کۆی دارستانەکانی ناوچە جیاوازەکانی ئێران لەخۆدەگرێت کە رووبەرەکەی دەکاتە نزیکەی (30) ملیۆن دۆنم و زۆربەی دارەکانیشی لە بەڕوو، مازو، بێوڵ، قەزوان و چوالە و بایامە. لەماوەی رابردوودا هەواڵی زۆر سەبارەت بەبڕینەوەی دارەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان کراوە کەهۆکارێکی سەرەکیی بڕینەوەی ئەو دارانە دەگەڕێتەوە بۆ پرسی داگیرکاریی حکومەتی تورکیا، چونکە مێژووی داگیرکاریی ئەو وڵاتە دەیسەلمێنێت کە تورکیا دوای داگیرکردنی هەر خاکێک هەوڵی لەناوبردن و بردنی بەروبوومی ئەو خاکە دەدات و تەنها زەوییەکی بەتاڵی بێ‌سود دوای خۆی جێدەهێڵێت کە لەسیاسەتدا وەک سیاسەتی زەوی سوتاو ناودەهێنرێت. دارستانەکانی زاگرۆس کە(70%)ی دارەکانی لەداری بەڕوو پێكدێت لەباکوری کوردستانەوە بەرەو پارێزگاکانی (ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، چوارمەحاڵ و بەختیاری، لوڕستان) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەگاتە پارێزگاکانی (هەمەدان، مەرکەزی، فارس) لەئێران، ئامارە رەسمییەکان دەریدەخەن تائێستا حەوت ملیۆن دۆنم لەداربەڕووەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە وشک بوون کە پشکی زۆری ئەو ژمارەیە بەر پارێزگای ئیلام دەکەوێت، چونکە ئەو پارێزگایە سێ ملیۆن و (205) هەزار دۆنم لەداربەڕووەکانی بەهۆی نەخۆشییەوە وشک بووە کە دەکاتە نیوەی زیاتری دارستانەکانی و بەمەش ئەو پارێزگایە کەوتووەتە قەیرانی دارستانەوەو هاوکات پارێزگای لوڕستان تائێستا دوو ملیۆن و (800) هەزار دۆنم لەدار بەڕووەکانی وشک بووەو لوڕستانیش دوای ئیلام رووبەڕووی قەیرانی لەناوچوونی دارستان بووەتەوە. بەپێی ئەو ژمارانە تەنها لە دوو پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان زیاترین رووبەری دارستانەکانی داری بەڕوو کە دەکاتە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆنم، وشک بووە، بۆیە چالاکوانان و ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی حەوتی مانگی خاکەلێوە لەوەزری بەهاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی بەڕووی زاگرۆس ناولێناوەو لەو رۆژەدا داوا دەکەن هەموان بە ناشتنی بەڕوو بەشداربن لەپڕۆسەی پارێزگاری و رێگریی لە لەناوچونی داربەڕووەکانی زاگرۆس. ئاگر ئامانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە.. ئەمساڵ لەوەرزی بەهارو سەرەتای هاویندا زیاتر لە (51) ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەدارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و تەنها لەئاگرکەوتنەوەی ناوچەی سەردەشت سەر بەپارێزگای ورمێ کە چوار رۆژی خایاندووە نزیکەی (600) دۆنم لەدارستانی ئەو ناوچەیە سوتاوەو زیانی گەورەی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە لەکاتێکدا سەرجەم دارستانەکانی پارێزگای ورمێ (13) ملیۆن و (400)هەزار دۆنمەو لە رووی چڕیی دارستانەوە بەیەکەمین دارستانی چڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەژمار دەکرێت. سەرچاوەکانی هەواڵی ژینگە لەئێران بڵاویان کردووەتەوە لەهەفتەیەکداو لەسەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ئاگرکەوتنەوە لە رووبەری سێ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوەنی ناوچە جیاوازەکان لەو وڵاتە روویداوە کە زۆربەیان لەدارستانەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ ئاشکرای کردووە لەساڵی (2020) نزیکەی (67) رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەتە هۆی سوتانی هەزارو (325) دۆنم لەدارستانەکانی ئەو پارێزگایە. جگە لەئاگرکەوتنەوە مێرووی (پەپولەی سپی) کە لەساڵی (1998) سەریهەڵداوە بووەتە هەڕەشە بۆ لەناوچوونی داری چوالە و بەڕوو کە دارستانە چڕەکانی و سەردەشت و پیرانشار لەپارێزگای ورمێ گرتووەتەوە و تائێستا زیانی بە (650) هەزار دۆنم دارستان گەیاندووە و (50) هەزار بۆ (150) هەزار دۆنمی خستووەتە دۆخی لەناوچوونەوە. حکومەتی ئێران بڕی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی دارستانەکانی ورمێ تەرخان کردووە کە بەوتەی شارەزایان بەو بڕە پارەیە ناتوانرێت لانیکەمی ئامرازەکانی پاراستنی دارستانەکانی ئەو پارێزگایە دابین بکرێت. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری سەرچاوە سروستییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندوە لەسەرەتای وەرزی بەهار تاسەرەتای هاوینی ئەمساڵ (36) رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناوچەکانی ئەو پارێزگایە بووەتە هۆی سوتانی هەزارو (610) دۆنم لەدارستان و پوش و پاوەنەکان کە بەدیاریکراوی لەو ژمارە (950) دۆنم دارستانی خۆڕسکی سەر بەدارستانەکانی زاگرۆس بووە لەکاتێکدا ساڵی (2020) نزیکەی (187) ئاگرکەوتنەوە روویانداوە کە بووەتە هۆی سوتانی حەوت هەزارو (225) دۆنم لەدارستانەکانی ئەو پارێزگایە. سەرجەم زەوی دارستان و پوش و پاوەنی پارێزگای سنە دەگاتە حەوت ملیۆن و (935)هەزار دۆنم کەنزیکەی نیوەی زیاتری سەرجەم رووبەری ئەو پارێزگایە دەکات و ساڵانە نێوەنجی (6.7%) کۆی ئالیکی ئاژەڵ لەئێران دابین دەکات. سەرۆکی فەرمانگەی دارستانی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە پارێزگاکە خاوەنی دوو ملیۆن و(635) هەزار دۆنم دارستانەو هاوکات زیاترین زەوی کشتوکاڵی و پوش و پاوەنی هەیە کەدەکاتە نزیکەی حەوت ملیۆن و (875) هەزار دۆنم ، بەڵام ئاگرکەوتنەوەو وشکەساڵی بووەتە هۆی لەناوبردنی (850) هەزار دۆنم دارستانی خوڕسکی پارێزگاکە. ئاگری بەئەنقەست.. ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئێرانیش، مرۆڤە، بەڵام مەبەست و ئامانجەکان جیاوازن. بۆ نموونە لەدارستانەکانی باکوری ئێران لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی و بازرگانیدا ئاگر لەدارستانەکان بەردەدرێت، بۆیە سوتانی دارستانەکان و دارەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی خەڵوزو ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی بازرگانییە، چونکە یاساکانی ئێران زۆر سنوردارەو رێگە بە سوتاندنی دار بۆ دروستکردنی خەڵوز نادات. لەڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند دیاردەیەک هۆکاری سەرەکیی سوتاندنی دارستانەکانن، کەسەرەکیترینیان بەبڕوای خەڵکی ئەو ناوچەیە: هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی رێگریی لەجموجۆڵی نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەت نەیارە کوردەکان لەسنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرن و بواری خۆحەشاردان و حەوانەوە بەو نەیارانە نەدەن، دارستانە چڕەکان ئاگر تێبەردەدەن و ئەمەش کارەساتی بۆ ژینگەی ئەو ناوچانە لێدەکەوێتەوە. شەهیدانی پاراستنی دارستانەکانی رۆژهەڵات.. ساڵانێکە کۆمەڵێک چالاکوان و ژینگەپارێزی کوردستان لەچوارچێوەی گروپی چالاکیی مەدەنی و شاخەوانی و ژینگەپارێزیدا هەوڵی رزگارکردنی دارستانەکان لەسوتان و لەناوچوون دەدەن و لەو پێناوەشدا تائێستا زیاتر لەهەشت کەس گیانی خۆیان بەخت کردووە. لە (25)ی ئابی ساڵی (2018) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی مەریوان دوو خۆبەخشی ژینگەپارێز بەناوەکانی (شەریف باجوەر، ئۆمێد کۆنەپۆشی) و دوو کارمەندی فەرمانگەی ژینگە لەئێران لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی کەرەستەی سەربازیی گیانیان لەدەستداو لە(28)ی حوزەیرانی بەهۆی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەسی خۆبەخش و ژینگەدۆست بە ناوەکانی (موختار خەندانی، بیلال ئەمینی، یاسین کەریمی) گیانیان لەدەستدا. ژیان لەپێناو ژینگەدا.. رووبەری دارستانەکانی جیهان بەگشتی (17) ملیار‌و (225) ملیۆن دۆنمە و (10) وڵاتی (روسیا، ئۆسترالیا، بەڕازیل، کۆنگۆ، کەنەدا، ئەندۆنیزیا، پیرۆ، هندستان، چین) خاوەنی (75%)ی سەرجەم دارستانەکانی گۆی زەوین و پشکی ئێران لەڕووی جوگرافییەوە (04%)ی دارستانەکانە کە نیوەی زیاتری لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بایەخدان بەپاراستنی سروشت و ژینگە لەجیهاندا بووەتە بەشێکی گرنگی ژیان و لوتکەی شاخ و کێوەکان تا قوڵایی زەریاکانی گرتووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا نەتەوەیەکگرتووەکان دەیەی نێوان ساڵانی (2021) تا (2030) وەک سەردەمی (بووژانەوەی ئیکۆسیستم) ناولێناوەو هەوڵدەدات سیاسەتی ئابوریی و کەلتوریی و کۆمەڵایەتیی وڵاتانی جیهان لەسەر بووژاندنەوەی ئیکۆسیستم رێکبخات.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق له نوسراوێکدا رایگه‌یاندوه، دواى ئه‌و هه‌موو ئاگادارکردنه‌وانه‌ى پێیانداوه، کۆمپانیاى (کۆڕه‌ک تیلیکۆم) پابه‌ند نه‌بووه به‌و بابه‌ته یاسایى و هونه‌ریى و داراییانه‌ى که ده‌که‌وێته سه‌رشانی. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌دنییه‌کانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که"هه‌نگاوى نوێیان دژى (کۆڕه‌ک تیلیکۆم) هه‌ڵگرتووه و هه‌نگاوه‌کان ده‌گاته ئاستى به‌کارهێنانى هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ى چاکسازى له گرێبه‌سته‌که‌یدا هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنى موڵک و ماڵى گشتییه". هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق ه‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاریانى ده‌سته، ژماره (2021 / ق 60) له به‌رواى 21/6/2021 دا ڕژد (حریص)ه که هه‌موو ڕێوشوێنه‌کانى به‌پێى گرێبه‌ستى ڕێگاپێدان و به‌جۆرێکبێت گره‌نتیى به‌رده‌وامیى به‌شداران بکات له به‌کارهێنانى په‌یوه‌ندییه گواستراوه‌کان له عێراقدا. هاوکات به پشتبه‌ستن به ئه‌وه‌ى له ده‌قى ماده‌ى (15/دووه‌م)ى یاساى بودجه‌ى فیدراڵیى ژماره 33ى ساڵى 2021ى کۆمارى عێراقدا هاتووه و له ڕۆڵى ڕێکخه‌ریى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه له ڕێکخستن و چاودێریکردنى ئه‌داى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى مۆبایل که له عێراقدا کارده‌که‌ن و به‌پێى فه‌رمانى ته‌شریعیى ژماره 56ى ساڵى 2004ى کارپێکراو و به‌نده‌کانى گرێبه‌ست که پێشتر ده‌سته‌که هه‌ستاوه به‌گرتنه‌به‌رى زنجیره‌یه‌ک ڕێوشوێنى ڕێکخستنانه به‌رامبه‌ر کۆمپانیاى کۆڕه‌ک تیلیکۆم بۆ په‌یوه‌ندیى گواستراوه له عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه‌ى فیدراڵ‌دا هاتووه، له‌پێناو ڕێکخستنى پابه‌ندبوون به پابه‌ندییه‌کانى سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌وه که خزمه‌تگوزاریى په‌یوه‌ندیکردن پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌نه‌وه 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت و ده‌شڵێت:" خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یرانى 2021، جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ناکرێت له‌ڕوى سیاسییه‌وه گرفت له‌به‌رده‌م ناردنى 200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ست کراوه به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردولا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیوادارین به‌مزوانه پاره‌که ره‌وانه بکه‌ن، ئێمه وه‌ک حکومه‌ت هه‌مو سیناریۆکانمان له‌به‌رچاوگرتوه و کارمان له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى هه‌رێم کردوه، له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا ئێمه وه‌ک داهات دیراسه‌تمان کردوه چۆن بتوانین داهاته‌که بۆ موچه و خزمه‌تگوزاریه‌کان دابینبکه‌ین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئیش و کاره‌کانى خۆمان و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌سه‌ر یاساى بودجه کراوه". سه‌باره‌ت به‌ئامانجى ناردنى 200 ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، جوتیار عادل ئاشکرایکرد، "خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ره‌نگه پشکى هه‌رێم زیاتر بێت و به‌پێى داتا و وردبینیه‌کان بڕى راسته‌قینه‌ى پشکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت". هاوکات وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا بۆ ناردن یاخود نه‌ناردنى پشکى هه‌رێم، هه‌رێم ئاماده‌کارى کردوه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى پێکدێت له داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى هه‌موى ده‌خرێته ژێر دیراسه و له‌بودجه‌دا ره‌چاو ده‌کرێت. جووتیار عادل له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وتى"وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت، پابه‌ندیش ده‌بین به‌و به‌ڵێنه‌مان".
شاناز حەسەن هەشت هاووڵاتی گوندی حاجی لەر لەگەرمیان كەزیاتر لەدوو هەزارو (400) دۆنم زەوییان داگیركراوە، داوا لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەن قەرەبوویان بكەنەوەو زەوییەكانیان وەربگرنەوە. نوری فەخرەدین تاڵەبانی، خەڵكی گوندی حاجی لەر سەر بەئیدارەی گەرمیان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» ئێمە تاپۆی موڵكەكانمان هەیە كەكاتی خۆی لەحكومەتی عێراقی هەر یەكەمان (300) دۆنم زەویمان وەرگرتووەو ئێستا لەلایەن خەڵكی عەرەب و ئێرانی ناوچەكەوە داگیركراوە». ئەم خاوەن زەوییە لەساڵی 2004دا لای دادوەر سكاڵایان تۆماركردووەو دادگا لیژنەی پێكهێناوەو دواتر سزا بۆ حەوت كەس دەركراوەو پارەی قەرەبووكردنەوەكەی دیاریكراوە، بەڵام لەدوای تەممیزكردنەوەی بڕیارەكەشەوە تائێستا كاری پێنەكراوەو وتی:» بڕیارەكە لەلایەن پۆلیسەوە تائێستا پشتگوێخراوەو وەك خۆی ماوەتەوە». بەپێی بڕیاری (117)ی حكومەتی عێراقی، هەركەس كەجوتیار بووە لە گوندەكاندا (300) دۆنم زەوی بەناویانەوە تاپۆ كراوە و بۆتە موڵكی خۆیان. ئاڵا نوری، یەكێكە لەو كەسانەی كە (300) دۆنم زەوی لەگوندی حاجی لەر داگیركراوە، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێمە (300) دۆنم زەویمان هەیە بەناوی دایكمەوەو تاپۆی حكومەتی عێراقمان هەیە، بەڵام دوای ئەوەی ئێمە هاتووینەتە ناوشار لەساڵی هەشتاكانەوە، بۆیە لەدوای ئەوەوە داگیركراوەو ئێستا لەدوای راپەڕینەوە خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان كردووەتە خاوەنی و ئێمە ناتوانین وەریبگرینەوە». ئەو جوتیارانەی كەئێستا زەوییە كشتوكاڵیەكانی ئەم هەشت خێزانە بەڕێوەدەبەن زۆرترینیان عەرەب و ئێرانین و كاری كشتوكاڵی تێدادەكەن. هەروەها ئاڵا نوری، باسی لەوەكرد چەندین جار هەوڵیانداوە زەویەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئەو جوتیارانە داگیریان كردووە ئامادە نین بیاندەنەوە. «تائێستا چووینەتە وەزارەتی گشتوكاڵ و پەرلەمان و زۆر جێگەی پەیوەندیدار، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە وەریبگرنەوەو داواكارم وەزارەتی كشتوكاڵ كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكات». هاوڵاتى پەیوەندی كرد بە شادییە حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر داواكاریی ئەم هاووڵاتیانە، بەڵام لەوەڵامدا وتی:» ئێمە بەهیچ شێوەیەك قسە لەسەر ئەو بابەتە ناكەین، چونكە پێش زیاتر لەچوار ساڵ ئەو كێشەیە لەئیدارەی گەرمیان چارەسەر كراوە»، بەڵام ئەوانەی زەوییەكانیان بەناوەوەیە ئەو قسەیە رەتدەكەنەوەو دەڵێن:» بڕیاری دادگا‌و نووسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ هەیەو تائێستا قەرەبوو نەكراوینەتەوە، ئیتر چۆن ئەو دۆسییە چاككراوە». شەش ساڵ پێش ئێستا، رۆژنامەی هاوڵاتى ژمارە (1579) لەساڵی 2015دا كاری لەسەر ئەو دۆسیەیە كردووەو داواكاری ئەو هاووڵاتیانەی گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام تائێستا وەك خۆیان دەڵێن نە قەرەبوو كراونەتەوە نە زەوییەكانیان وەرگیراوەتەوە.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوه‌وه و ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى بودجه تاوتوێ کرد‌و تێیدا بریاردرا لێکتێگه‌شتنى زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا دروست ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا و له کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوری، ڕونکردنه‌وه‌ى زیاتر و پێویستى له‌باره‌ى ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى ناو بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 خسته‌ڕوو . هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ى چێ ده‌رباره‌ى ئه‌و تێببینى و سه‌رنجانه‌ى که له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕو، بڕیاردرا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابورى و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌کان، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌ى پێویست ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان (دارایى و کاروبارى ئابوری، سامانه سروشتییه‌کان و یاسایى ) ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مانى کوردستان. هاوکات، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، حکومه‌تى هه‌رێم به‌رچاوڕونى زیاتر ده‌داته په‌رله‌مانتاران بۆ هێنانه‌دى لێکتێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش له نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه یاسایه‌کى شه‌فاف و گشتگیر ئاماده بکرێت و دواى په‌سه‌ندکردنى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ده‌نگدان.
هاوڵاتى ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر سێکته‌ره‌کانى نه‌وت و گواستنه‌وه و دڵنیایى له‌سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران له‌سه‌ر زارى مه‌حمود واعزى به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئێران باسى له‌وه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌نا، ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر که‌رته‌کانى نه‌وت، گواستنه‌وه و دڵنیایى ئێران ده‌ربڕیوه. به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاکانیشدا، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌رهێنانى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیارى ئێرانى له لیستى سزاکانى خۆیدا داوه"رێککه‌وتنه‌که هه‌لگرتنى سزا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیى و ئه‌ندامى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییه‌وه ده‌گرێته‌وه". له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو گفتوگۆکانى ڤییه‌نا له نێوان ئێران و روسیا و چین و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران به ئامانجى رێگریکردن له و وڵاته بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌ده‌ستنه‌هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا سزا سه‌پێنراوه‌کانى به‌سه‌ر که‌رته جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵگرێت. له مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٨ـدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌ننانه کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند و چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئوردن ده‌کات له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا، شاى ئوردن په‌وه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوه‌زیرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێکى له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پادشاى ئوردن بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تى:" خۆشحاڵ بووم به‌کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى و، پادشاى ئوردن بۆ تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن و هاوکارى دوولایه‌نه له‌پرسه ئابورى و ئاسته‌نگییه هه‌رێمى و ناوچه‌ییه‌کان". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێکى دیکه که جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولا بوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر کراوه، هه‌رێمى کوردستان بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن به‌رزده‌نرخێنێت و کار ده‌که‌ن بۆ پته‌وتکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.