هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌نه‌وه 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت و ده‌شڵێت:" خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یرانى 2021، جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ناکرێت له‌ڕوى سیاسییه‌وه گرفت له‌به‌رده‌م ناردنى 200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ست کراوه به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردولا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیوادارین به‌مزوانه پاره‌که ره‌وانه بکه‌ن، ئێمه وه‌ک حکومه‌ت هه‌مو سیناریۆکانمان له‌به‌رچاوگرتوه و کارمان له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى هه‌رێم کردوه، له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا ئێمه وه‌ک داهات دیراسه‌تمان کردوه چۆن بتوانین داهاته‌که بۆ موچه و خزمه‌تگوزاریه‌کان دابینبکه‌ین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئیش و کاره‌کانى خۆمان و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌سه‌ر یاساى بودجه کراوه". سه‌باره‌ت به‌ئامانجى ناردنى 200 ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، جوتیار عادل ئاشکرایکرد، "خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ره‌نگه پشکى هه‌رێم زیاتر بێت و به‌پێى داتا و وردبینیه‌کان بڕى راسته‌قینه‌ى پشکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت". هاوکات وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا بۆ ناردن یاخود نه‌ناردنى پشکى هه‌رێم، هه‌رێم ئاماده‌کارى کردوه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى پێکدێت له داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى هه‌موى ده‌خرێته ژێر دیراسه و له‌بودجه‌دا ره‌چاو ده‌کرێت. جووتیار عادل له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وتى"وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت، پابه‌ندیش ده‌بین به‌و به‌ڵێنه‌مان".
شاناز حەسەن هەشت هاووڵاتی گوندی حاجی لەر لەگەرمیان كەزیاتر لەدوو هەزارو (400) دۆنم زەوییان داگیركراوە، داوا لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەن قەرەبوویان بكەنەوەو زەوییەكانیان وەربگرنەوە. نوری فەخرەدین تاڵەبانی، خەڵكی گوندی حاجی لەر سەر بەئیدارەی گەرمیان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» ئێمە تاپۆی موڵكەكانمان هەیە كەكاتی خۆی لەحكومەتی عێراقی هەر یەكەمان (300) دۆنم زەویمان وەرگرتووەو ئێستا لەلایەن خەڵكی عەرەب و ئێرانی ناوچەكەوە داگیركراوە». ئەم خاوەن زەوییە لەساڵی 2004دا لای دادوەر سكاڵایان تۆماركردووەو دادگا لیژنەی پێكهێناوەو دواتر سزا بۆ حەوت كەس دەركراوەو پارەی قەرەبووكردنەوەكەی دیاریكراوە، بەڵام لەدوای تەممیزكردنەوەی بڕیارەكەشەوە تائێستا كاری پێنەكراوەو وتی:» بڕیارەكە لەلایەن پۆلیسەوە تائێستا پشتگوێخراوەو وەك خۆی ماوەتەوە». بەپێی بڕیاری (117)ی حكومەتی عێراقی، هەركەس كەجوتیار بووە لە گوندەكاندا (300) دۆنم زەوی بەناویانەوە تاپۆ كراوە و بۆتە موڵكی خۆیان. ئاڵا نوری، یەكێكە لەو كەسانەی كە (300) دۆنم زەوی لەگوندی حاجی لەر داگیركراوە، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێمە (300) دۆنم زەویمان هەیە بەناوی دایكمەوەو تاپۆی حكومەتی عێراقمان هەیە، بەڵام دوای ئەوەی ئێمە هاتووینەتە ناوشار لەساڵی هەشتاكانەوە، بۆیە لەدوای ئەوەوە داگیركراوەو ئێستا لەدوای راپەڕینەوە خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان كردووەتە خاوەنی و ئێمە ناتوانین وەریبگرینەوە». ئەو جوتیارانەی كەئێستا زەوییە كشتوكاڵیەكانی ئەم هەشت خێزانە بەڕێوەدەبەن زۆرترینیان عەرەب و ئێرانین و كاری كشتوكاڵی تێدادەكەن. هەروەها ئاڵا نوری، باسی لەوەكرد چەندین جار هەوڵیانداوە زەویەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئەو جوتیارانە داگیریان كردووە ئامادە نین بیاندەنەوە. «تائێستا چووینەتە وەزارەتی گشتوكاڵ و پەرلەمان و زۆر جێگەی پەیوەندیدار، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە وەریبگرنەوەو داواكارم وەزارەتی كشتوكاڵ كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكات». هاوڵاتى پەیوەندی كرد بە شادییە حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر داواكاریی ئەم هاووڵاتیانە، بەڵام لەوەڵامدا وتی:» ئێمە بەهیچ شێوەیەك قسە لەسەر ئەو بابەتە ناكەین، چونكە پێش زیاتر لەچوار ساڵ ئەو كێشەیە لەئیدارەی گەرمیان چارەسەر كراوە»، بەڵام ئەوانەی زەوییەكانیان بەناوەوەیە ئەو قسەیە رەتدەكەنەوەو دەڵێن:» بڕیاری دادگا‌و نووسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ هەیەو تائێستا قەرەبوو نەكراوینەتەوە، ئیتر چۆن ئەو دۆسییە چاككراوە». شەش ساڵ پێش ئێستا، رۆژنامەی هاوڵاتى ژمارە (1579) لەساڵی 2015دا كاری لەسەر ئەو دۆسیەیە كردووەو داواكاری ئەو هاووڵاتیانەی گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام تائێستا وەك خۆیان دەڵێن نە قەرەبوو كراونەتەوە نە زەوییەكانیان وەرگیراوەتەوە.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوه‌وه و ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى بودجه تاوتوێ کرد‌و تێیدا بریاردرا لێکتێگه‌شتنى زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا دروست ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا و له کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوری، ڕونکردنه‌وه‌ى زیاتر و پێویستى له‌باره‌ى ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى ناو بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 خسته‌ڕوو . هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ى چێ ده‌رباره‌ى ئه‌و تێببینى و سه‌رنجانه‌ى که له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕو، بڕیاردرا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابورى و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌کان، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌ى پێویست ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان (دارایى و کاروبارى ئابوری، سامانه سروشتییه‌کان و یاسایى ) ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مانى کوردستان. هاوکات، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، حکومه‌تى هه‌رێم به‌رچاوڕونى زیاتر ده‌داته په‌رله‌مانتاران بۆ هێنانه‌دى لێکتێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش له نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه یاسایه‌کى شه‌فاف و گشتگیر ئاماده بکرێت و دواى په‌سه‌ندکردنى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ده‌نگدان.
هاوڵاتى ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر سێکته‌ره‌کانى نه‌وت و گواستنه‌وه و دڵنیایى له‌سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران له‌سه‌ر زارى مه‌حمود واعزى به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئێران باسى له‌وه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌نا، ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر که‌رته‌کانى نه‌وت، گواستنه‌وه و دڵنیایى ئێران ده‌ربڕیوه. به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاکانیشدا، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌رهێنانى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیارى ئێرانى له لیستى سزاکانى خۆیدا داوه"رێککه‌وتنه‌که هه‌لگرتنى سزا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیى و ئه‌ندامى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییه‌وه ده‌گرێته‌وه". له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو گفتوگۆکانى ڤییه‌نا له نێوان ئێران و روسیا و چین و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران به ئامانجى رێگریکردن له و وڵاته بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌ده‌ستنه‌هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا سزا سه‌پێنراوه‌کانى به‌سه‌ر که‌رته جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵگرێت. له مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٨ـدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌ننانه کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند و چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئوردن ده‌کات له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا، شاى ئوردن په‌وه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوه‌زیرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێکى له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پادشاى ئوردن بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تى:" خۆشحاڵ بووم به‌کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى و، پادشاى ئوردن بۆ تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن و هاوکارى دوولایه‌نه له‌پرسه ئابورى و ئاسته‌نگییه هه‌رێمى و ناوچه‌ییه‌کان". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێکى دیکه که جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولا بوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر کراوه، هه‌رێمى کوردستان بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن به‌رزده‌نرخێنێت و کار ده‌که‌ن بۆ پته‌وتکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
هاوڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئامارى سه‌ربازه کوژراوه‌کانى سوپاى تورکیاى له مه‌تینا و زاب و ئافاشین بڵاوکرده‌وه که له‌و ماوه‌یه‌دا 238 سه‌ربازیان لێ کوژراوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که میدیاى په‌که‌که بڵاویکردووه‌ته‌وه، سوپاى تورکیا 230 هێرشى زه‌مینیى و ئاسمانیى کردووه‌ته سه‌ر باشورى کوردستان و زیاتر له 13 جاریش چه‌کى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه. په‌که‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئێستا تورکیا ڕوبه‌رى 100 کیلۆمه‌ترى له خاکى هه‌رێمى کوردستان داگیرکردووه‌و 12 جاریش گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه: *تورکیا 42 جار هه‌وڵیانداوه بڕۆنه ناو تونێله‌کانى گه‌ریلا و هه‌موو جاره‌کان تێکشکێنراو. * سوپاى تورکیا 12 جار گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه. *هێزه‌کانمان 169 چالاکییان ئه‌نجامداوه. * هێزى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د 24 چالاکییان ئه‌نجامداوه. * له ئه‌نجامى چالاکیى گه‌ریلاکان 238 سه‌رباز کوژراون، 30 سه‌ربازیشبریندار بوون. * 39 گه‌ریلا شه‌هیدبوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق تاوتوێى ره‌وانه‌کردنى پڕۆژه‌ى ستراتیژى هێڵى ئاسنین (فاو - فیشخابور) ده‌کات بۆ وه‌به‌رهێنان، بۆ به‌ستنه‌وه‌ى عێراق به‌تورکیاوه. ئه‌مڕۆ 23ى حزوه‌یرانى 2021، تاڵیب جه‌واد حوسه‌ینى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى گشتى هێڵه‌کانى شه‌مه‌نده‌فه‌رى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌که‌یان سه‌رجه‌م به‌دواداچوونه ته‌کینیکى و لایه‌نه ئابوورییه‌کانى ته‌واو کردووه به‌مه‌به‌ستى خستنه ڕووى پڕۆژه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌رفه‌رى فاو - فیشخابور. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که"پڕۆژه‌که دروستکردنى هێڵێکى ئاسنینه به‌درێژایى شارى فاو به‌ره‌و ناوچه‌ى فیشخابوور له‌پارێزگاى دهۆک پاشان به‌ستنه‌وه‌ى به‌تورکیاوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێشه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌ئه‌وروپاوه ببه‌سترێته‌وه. حوسه‌ینى باسى له‌وه‌ش کردووه، وه‌زاره‌ت کار بۆ کاراکردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین ده‌کات له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێیدا ئه‌وه‌ش بایه‌خێکى ئابوورى زۆرى هه‌یه و هه‌روه‌ها جموجۆڵ ده‌خاته که‌رتى بازرگانى و گه‌شتوگوزارییه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ى هاریکارى نێو ده‌وڵه‌تى یاخود قه‌رز و وه‌به‌رهێنانه‌وه پڕۆژه‌کانى ته‌واو ده‌کات چونکه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌بودجه‌دا دانراوه به‌شى هه‌موو ئه‌وانه ناکات جێبه‌جێبکرێن.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبون بڕیاردراوه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کان بکات و به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا پرۆسه‌ى فرۆشتنى سه‌نه‌داتى دارایى ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌ماندا باسى له‌وه‌کردووه که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار له‌بازار و که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى گۆڕانکارى دراو له‌سه‌ر هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پرسى به ئه‌لیکترۆنیکردنى وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بارزگانی، ده‌سته‌ى گومرگ و باج له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى له‌ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. هاوکات پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق جه‌ختیکردوه‌ته‌وه پێشنیازێکیان خستوووه‌ته‌روو که له ماوه‌ى داهاتودا جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌ویش له‌رێگه‌یه‌وه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کانى که‌رتى نیشته‌جێبون ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 75 دۆلار زیاتره. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بڕیاره مانگى داهاتوو ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک پله‌س کۆببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى قه‌بارى خستنه‌ڕووى نه‌وت بده‌ن له مانگى ئابدا.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌کرێت، که یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى به سه‌رۆکایه‌تیى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 هاوکات پوخته‌ى کۆبونه‌وه‌کانى وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوری، کاروبارى پێشمه‌رگه، کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان) و سکرتێرى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، له مانگى ئایارى 2021 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابورى و لیژنه‌ى ده‌سپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رباره‌ى ڕاپۆرتى دوه‌مى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌خرێته‌ڕو. هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، له ته‌وه‌رى سێیه‌مدا راپۆرتێکى شیکارى سه‌باره‌ت به ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى (په‌روه‌رده و فێرکاریى له هه‌رێمى کوردستان - عێراق) که له (197) مادده پێکهاتوه ده‌خرێته‌ڕو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکى له‌سه‌ر ڕه‌وشى مافه‌کانى مرۆڤ له هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که" ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خنه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات گرتووه‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانیان کردووه، روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژی بونه‌ته‌وه". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به مافه‌کانى مرۆڤ بۆ ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" دوو پارته سه‌ره‌کییه کوردییه‌که، پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌زگاى ئاسایى خۆیان هه‌یه، به‌پێى ده‌ستورى فیدڕاڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هێزى ئاسایشى ناوخۆى خۆى هه‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که " یه‌کێتى و پارتى به جودا کۆنتڕۆڵى یه‌که‌ى زیاده‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگرى جودایان هه‌یه، که به‌ناو له‌ژێر سایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى کوردستاندا ڕێکخراون". سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌ران، کونسوڵگه‌رى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ده‌که‌ن که له مانگى ئاب هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌رێم به‌لانى که‌مه‌وه 50 خۆپیشانده‌ر، چالاکوان و ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیر کرد له شاره‌کانى زاخۆ و دهۆک و چه‌ندین چاو‌دێر ئه‌م ده‌ستگیر کردانه‌یان به نایاسایى له‌قه‌ڵه‌مدا، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سه‌کان به‌هۆى پیاده‌کردنى مافى گردبوونه‌وه‌ى ئاشتیانه ده‌ستگیر کراون، یان له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران مافى یاسایى بۆ بردنه به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێر نادیده‌گرت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دۆخى زیاندانیانیشه‌وه، راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو، دۆخی زیندانیان له هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستێکی خراپدایه و زیادبونی ژماره‌ی به‌ندکراوان به‌رزتره له‌توانای دیاریکراو له‌هه‌ر شه‌ش بنکه‌کانی چاکسازی له‌هه‌رێمی کوردستان. هاوکات له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، یاساى رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق رێگای نه‌داوه به‌داخستنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان که‌ناڵه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌کان روبه‌ڕوی داخستن بوونه‌ته‌وه. له‌به‌شێکى ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، ئازادى راده‌ربڕین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و سه‌رکرده باڵاکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌روی سیاسییه‌وه کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر که‌یسه هه‌ستیاره‌کان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، به‌ڵام کاتى خه‌رجکردنه‌که‌ى بابه‌تێکى ته‌کنیکییه و به‌مزوانه ده‌نێردرێت. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى خسته‌ڕو و په‌یوه‌ست به‌ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه که سولفه‌یه‌که بۆ پێدانى موچه له کوردستان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌و بودجه‌یه دواتر له‌نێو پشکى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش رێککه‌وتنى له‌سه‌رکراوه. به‌ڵام که‌ى خه‌رج ده‌کرێت ئه‌مه بابه‌تێکى ته‌کنیکییه، چونکه کارى ته‌کنیکى ماوه بۆ دابینکردن و ناردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان". هاوکات راشیگه‌یاند:" بڕیارى ناردنى بودجه‌ى بۆ کوردستان داوه، چونکه زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ند مانگێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه ئه‌وان به‌رپرسن له دابینکردنى ئه‌و پاره‌یه بۆیان".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى له‌باره‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌رکرد و بڕیاریدا ده‌وامى (ته‌ناوب)به‌نۆره نه‌هێڵێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، له‌نوسراوێکدا که ئارسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان و به‌ش و هۆبه‌کانى دیوانى وه‌زاره‌ت کراوه و واژۆى سامان حسێن وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به‌نه‌هێتنى ده‌وامى به‌نۆره( ته‌ناوب).
هاوڵاتى دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که ڕایگه‌یاند:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنێکمان کرد، واژۆى ڕێبه‌ر ئۆجالان و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، 1996ـیش ڕێککه‌وتنێکمان واژۆکرد، ویستمان مه‌سعود بارزانى بکه‌ین به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆى کشایه‌وه". دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ته‌له‌فزیۆنى (مه‌دیا هابه‌ر) بوو و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکى گرنگ قسه‌یکرد، که به‌شێکى تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کان و ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان په‌که‌که و پارتى. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) وتی:" به‌شێوه‌یه‌ک قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ى گه‌ریلا تازه هاتبێته هه‌فتانین، یان په‌که‌که تازه دامه‌زرابێت، یان ئه‌وه‌ى په‌ده‌که و په‌که‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نه‌بووبێت، یان هیچ کارێکیان پێکه‌وه نه‌کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ى تازه به‌ئاگاهاتبێتنه‌وه و ده‌ڵێن چ کارێکى په‌که‌که لێره هه‌یه؟ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه". هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى:" له‌ناو به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که‌دا بووم، ئازاد به‌روارییش ئه‌ندامى مه‌کته‌ب سیاسیى په‌ده‌که بوو، کاتێک هاتین له گوندێکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگوڕ، دووجار له‌گه‌ڵ مه‌سعود و ئیدریس بارزانیى وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌ده‌که کۆبووینه‌وه، ئه‌و کاته ته‌نیا من نه‌بووم، به سه‌دان که‌س له ئێمه هاتنه باشوورى کوردستان، ئه‌مه بڕیارى کۆنگره‌ى دووه‌ممان بوو، بۆ گه‌ڕان نه‌هاتبووین، بۆ شه‌ڕى ئازادیى کوردستان هاتین". هاوکات دوران کاڵکان ئه‌وه‌شى بیرهێنایه‌وه که له چیاکان‌دا، له خواکورک تا هه‌فتانین شوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان هه‌یه و وتیشی:" هاتین ژیانمان کرد، شه‌ڕمان کرد، 40 ساڵه شه‌ر ده‌که‌ین، به شێوازێک قسه‌ده‌که‌ن، که گوایه ئه‌م ڕێکخستنه ناناسن، با زیاتر باستان بۆ بکه‌م؛ ساڵى 1980 ئه‌وه‌ى یه‌که‌م کامپى له هه‌فتانین دروست کرد، هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، ئه‌وه‌ى بووه هۆى له‌ناوبردنى باره‌گاکانى سه‌دام له هه‌فتانین و ده‌وروبه‌ریدا، شه‌ڕى هاوبه‌شى گه‌ریلاکانى په‌که‌که و پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ساڵى 1983 فه‌رمانده‌ى گه‌ریلا هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، مولازم عه‌لی’ـش فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت با باسى ڕاستییه‌کان بکات، هه‌فتانین به‌مشێوه‌یه ڕزگارکرا". دووران کاڵکان ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که پارتى له سایه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ په‌که‌که له ئه‌نجامه‌کانى تێکچوونى خۆى له 1975 ڕزگارى بوو، " له ئه‌نجامى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا دووباره بوو به بزوتنه‌وه‌یه‌ک که تێبکۆشێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه قازانجێکى زۆرى بۆ په‌ده‌که هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌مه بزانرێت و ببینرێت، چونکه ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان نه‌بووبێت نیشانده‌درێت، له کاتێکدا له ساڵى 1980ـدا سوودیان له په‌یوه‌ندییه‌کاندا بینی، به‌ڵام له 90ـه‌کاندا شه‌ر ڕوویدا و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون". له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رێتى په‌که‌که جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که دواى ساڵى 2000 په‌یوه‌ندییه‌کان باش بوو و پێشکه‌وتن دروست بوو، خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێکده‌هات، "ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌ى ئێمه پێشنیارى کرد که مه‌سعود بارزانى و له‌یلا زانا پێکه‌وه ببنه هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ڵێن په‌که‌که دانمان پێنانێت، ده‌ى په‌که‌که ویستى تۆ بکات به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆتان پاشه‌کشه‌تان کرد، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌مه نه‌زانن، ئه‌مه له‌پێش چاوى هه‌مووان دایه، ئه‌گه‌ر میدیاکار بوومایه ئه‌مانه‌م پیشانده‌دا، له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه". کاڵکان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به چ شیوازێک دژى په‌که‌که وه‌ستانه‌وه؟ ساڵى ١٩٨٥ ڕێککه‌وتنه‌که‌یان تێکدا و ساڵى ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ به‌رده‌وامییان پێدا و ساڵه‌کانى ١٩٩٠ له‌دژى په‌که‌که شه‌ڕیان کرد، چۆن بوو؟ هه‌میشه شه‌ربوو، ساڵى ١٩٩٠ شه‌ڕى په‌ده‌که و یه‌نه‌که، شه‌ڕى په‌ده‌که و په‌که‌که، هه‌میشه شه‌ر هه‌بوو، دواى ساڵى ٢٠٠٠ په‌یوه‌ندیى دانرا، هه‌م په‌که‌که پێشکه‌وت هه‌میش په‌ده‌که، جێگیربوونى په‌که‌که له‌م شوێنانه‌ى ئێستا ده‌ڵێن داگیرى کردووه، بۆ گه‌لى کورد، ئازادى کورد و په‌ده‌که‌ش قازانجى هه‌بوو و گه‌یشته ئه‌م ئاسته، "ئێستا پیشنیارمان ئه‌مه‌یه، باسى پێوانه‌کانى قازانج بکه و سوود وه‌رگره، واتا به په‌یوه‌ندیی، یه‌کڕیزى و یه‌کێتى سه‌رده‌که‌وین، ئێستا وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه له‌م ئاسته‌دا و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دووژمنى کورد و ئه‌و هێزانه‌ى ده‌یانه‌وێت کورد قڕبکه‌ن، مه‌ترسیداره، به‌مشێوه‌یه نابێت، پێویسته ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرن". ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئایا هه‌ندێک که‌س ئه‌م بابه‌ته گه‌رم ده‌که‌نه‌وه ده‌که‌نه‌وه؟ پێویسته نه‌که‌ونه ئه‌م داوه‌وه، له‌وانه‌یه واش بووبێت، "ده‌توانم هه‌ندێک شتى دیکه‌ش باس بکه‌م، "دواى شه‌ڕى ١٩٩٥، له مانگى ١ى ١٩٩٦ـدا شاندێکى په‌که‌که و په‌ده‌که کۆبوونه‌وه و له‌وێ ڕێککه‌وتنێکیان واژۆکرد، مانگى یه‌ک یان دووى ١٩٩٦ـیش دیسان واژۆمان کرد".
هاوڵاتى له‌سه‌ر سێ که‌یسی جیاواز، دادگای دهۆک ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس ئومێد به‌رۆشکیدا سه‌پاند. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، ڕه‌مه‌زان ئه‌تریسى به‌رپرسى تیمى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى بادینان ڕایگه‌یاند:" ئه‌مرۆ دادگاى کردنى ئومێد به‌رۆشکى سزادراوى بادینان له‌سه‌ر سێ سکاڵا به‌ڕێوه‌چوو، دادگا بۆ سکاڵاى یه‌که‌م به‌شه‌ش مانگ زیندانى کردن و بۆ سکاڵاى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه به‌شه‌ش مانگ زیندانى و بۆ سکاڵاى سێێه‌میش به بڕى 240 هه‌زار دینار سزاى بۆ چالاکوان ئومێد به‌رۆشکى بڕیه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا ته‌میز ده‌که‌نه‌وه بڕیاره‌که ڕاست ودروست نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئومێد به‌رۆشکى به‌پێى مادده‌ى دووى یاساى به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى کردن بووه.