هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبون بڕیاردراوه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کان بکات و به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا پرۆسه‌ى فرۆشتنى سه‌نه‌داتى دارایى ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌ماندا باسى له‌وه‌کردووه که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار له‌بازار و که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى گۆڕانکارى دراو له‌سه‌ر هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پرسى به ئه‌لیکترۆنیکردنى وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بارزگانی، ده‌سته‌ى گومرگ و باج له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى له‌ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. هاوکات پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق جه‌ختیکردوه‌ته‌وه پێشنیازێکیان خستوووه‌ته‌روو که له ماوه‌ى داهاتودا جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌ویش له‌رێگه‌یه‌وه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کانى که‌رتى نیشته‌جێبون ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 75 دۆلار زیاتره. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بڕیاره مانگى داهاتوو ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک پله‌س کۆببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى قه‌بارى خستنه‌ڕووى نه‌وت بده‌ن له مانگى ئابدا.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌کرێت، که یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى به سه‌رۆکایه‌تیى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 هاوکات پوخته‌ى کۆبونه‌وه‌کانى وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوری، کاروبارى پێشمه‌رگه، کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان) و سکرتێرى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، له مانگى ئایارى 2021 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابورى و لیژنه‌ى ده‌سپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رباره‌ى ڕاپۆرتى دوه‌مى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌خرێته‌ڕو. هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، له ته‌وه‌رى سێیه‌مدا راپۆرتێکى شیکارى سه‌باره‌ت به ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى (په‌روه‌رده و فێرکاریى له هه‌رێمى کوردستان - عێراق) که له (197) مادده پێکهاتوه ده‌خرێته‌ڕو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکى له‌سه‌ر ڕه‌وشى مافه‌کانى مرۆڤ له هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که" ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خنه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات گرتووه‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانیان کردووه، روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژی بونه‌ته‌وه". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به مافه‌کانى مرۆڤ بۆ ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" دوو پارته سه‌ره‌کییه کوردییه‌که، پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌زگاى ئاسایى خۆیان هه‌یه، به‌پێى ده‌ستورى فیدڕاڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هێزى ئاسایشى ناوخۆى خۆى هه‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که " یه‌کێتى و پارتى به جودا کۆنتڕۆڵى یه‌که‌ى زیاده‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگرى جودایان هه‌یه، که به‌ناو له‌ژێر سایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى کوردستاندا ڕێکخراون". سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌ران، کونسوڵگه‌رى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ده‌که‌ن که له مانگى ئاب هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌رێم به‌لانى که‌مه‌وه 50 خۆپیشانده‌ر، چالاکوان و ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیر کرد له شاره‌کانى زاخۆ و دهۆک و چه‌ندین چاو‌دێر ئه‌م ده‌ستگیر کردانه‌یان به نایاسایى له‌قه‌ڵه‌مدا، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سه‌کان به‌هۆى پیاده‌کردنى مافى گردبوونه‌وه‌ى ئاشتیانه ده‌ستگیر کراون، یان له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران مافى یاسایى بۆ بردنه به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێر نادیده‌گرت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دۆخى زیاندانیانیشه‌وه، راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو، دۆخی زیندانیان له هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستێکی خراپدایه و زیادبونی ژماره‌ی به‌ندکراوان به‌رزتره له‌توانای دیاریکراو له‌هه‌ر شه‌ش بنکه‌کانی چاکسازی له‌هه‌رێمی کوردستان. هاوکات له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، یاساى رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق رێگای نه‌داوه به‌داخستنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان که‌ناڵه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌کان روبه‌ڕوی داخستن بوونه‌ته‌وه. له‌به‌شێکى ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، ئازادى راده‌ربڕین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و سه‌رکرده باڵاکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌روی سیاسییه‌وه کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر که‌یسه هه‌ستیاره‌کان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، به‌ڵام کاتى خه‌رجکردنه‌که‌ى بابه‌تێکى ته‌کنیکییه و به‌مزوانه ده‌نێردرێت. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى خسته‌ڕو و په‌یوه‌ست به‌ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه که سولفه‌یه‌که بۆ پێدانى موچه له کوردستان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌و بودجه‌یه دواتر له‌نێو پشکى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش رێککه‌وتنى له‌سه‌رکراوه. به‌ڵام که‌ى خه‌رج ده‌کرێت ئه‌مه بابه‌تێکى ته‌کنیکییه، چونکه کارى ته‌کنیکى ماوه بۆ دابینکردن و ناردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان". هاوکات راشیگه‌یاند:" بڕیارى ناردنى بودجه‌ى بۆ کوردستان داوه، چونکه زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ند مانگێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه ئه‌وان به‌رپرسن له دابینکردنى ئه‌و پاره‌یه بۆیان".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى له‌باره‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌رکرد و بڕیاریدا ده‌وامى (ته‌ناوب)به‌نۆره نه‌هێڵێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، له‌نوسراوێکدا که ئارسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان و به‌ش و هۆبه‌کانى دیوانى وه‌زاره‌ت کراوه و واژۆى سامان حسێن وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به‌نه‌هێتنى ده‌وامى به‌نۆره( ته‌ناوب).
هاوڵاتى دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که ڕایگه‌یاند:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنێکمان کرد، واژۆى ڕێبه‌ر ئۆجالان و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، 1996ـیش ڕێککه‌وتنێکمان واژۆکرد، ویستمان مه‌سعود بارزانى بکه‌ین به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆى کشایه‌وه". دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ته‌له‌فزیۆنى (مه‌دیا هابه‌ر) بوو و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکى گرنگ قسه‌یکرد، که به‌شێکى تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کان و ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان په‌که‌که و پارتى. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) وتی:" به‌شێوه‌یه‌ک قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ى گه‌ریلا تازه هاتبێته هه‌فتانین، یان په‌که‌که تازه دامه‌زرابێت، یان ئه‌وه‌ى په‌ده‌که و په‌که‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نه‌بووبێت، یان هیچ کارێکیان پێکه‌وه نه‌کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ى تازه به‌ئاگاهاتبێتنه‌وه و ده‌ڵێن چ کارێکى په‌که‌که لێره هه‌یه؟ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه". هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى:" له‌ناو به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که‌دا بووم، ئازاد به‌روارییش ئه‌ندامى مه‌کته‌ب سیاسیى په‌ده‌که بوو، کاتێک هاتین له گوندێکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگوڕ، دووجار له‌گه‌ڵ مه‌سعود و ئیدریس بارزانیى وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌ده‌که کۆبووینه‌وه، ئه‌و کاته ته‌نیا من نه‌بووم، به سه‌دان که‌س له ئێمه هاتنه باشوورى کوردستان، ئه‌مه بڕیارى کۆنگره‌ى دووه‌ممان بوو، بۆ گه‌ڕان نه‌هاتبووین، بۆ شه‌ڕى ئازادیى کوردستان هاتین". هاوکات دوران کاڵکان ئه‌وه‌شى بیرهێنایه‌وه که له چیاکان‌دا، له خواکورک تا هه‌فتانین شوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان هه‌یه و وتیشی:" هاتین ژیانمان کرد، شه‌ڕمان کرد، 40 ساڵه شه‌ر ده‌که‌ین، به شێوازێک قسه‌ده‌که‌ن، که گوایه ئه‌م ڕێکخستنه ناناسن، با زیاتر باستان بۆ بکه‌م؛ ساڵى 1980 ئه‌وه‌ى یه‌که‌م کامپى له هه‌فتانین دروست کرد، هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، ئه‌وه‌ى بووه هۆى له‌ناوبردنى باره‌گاکانى سه‌دام له هه‌فتانین و ده‌وروبه‌ریدا، شه‌ڕى هاوبه‌شى گه‌ریلاکانى په‌که‌که و پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ساڵى 1983 فه‌رمانده‌ى گه‌ریلا هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، مولازم عه‌لی’ـش فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت با باسى ڕاستییه‌کان بکات، هه‌فتانین به‌مشێوه‌یه ڕزگارکرا". دووران کاڵکان ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که پارتى له سایه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ په‌که‌که له ئه‌نجامه‌کانى تێکچوونى خۆى له 1975 ڕزگارى بوو، " له ئه‌نجامى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا دووباره بوو به بزوتنه‌وه‌یه‌ک که تێبکۆشێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه قازانجێکى زۆرى بۆ په‌ده‌که هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌مه بزانرێت و ببینرێت، چونکه ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان نه‌بووبێت نیشانده‌درێت، له کاتێکدا له ساڵى 1980ـدا سوودیان له په‌یوه‌ندییه‌کاندا بینی، به‌ڵام له 90ـه‌کاندا شه‌ر ڕوویدا و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون". له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رێتى په‌که‌که جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که دواى ساڵى 2000 په‌یوه‌ندییه‌کان باش بوو و پێشکه‌وتن دروست بوو، خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێکده‌هات، "ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌ى ئێمه پێشنیارى کرد که مه‌سعود بارزانى و له‌یلا زانا پێکه‌وه ببنه هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ڵێن په‌که‌که دانمان پێنانێت، ده‌ى په‌که‌که ویستى تۆ بکات به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆتان پاشه‌کشه‌تان کرد، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌مه نه‌زانن، ئه‌مه له‌پێش چاوى هه‌مووان دایه، ئه‌گه‌ر میدیاکار بوومایه ئه‌مانه‌م پیشانده‌دا، له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه". کاڵکان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به چ شیوازێک دژى په‌که‌که وه‌ستانه‌وه؟ ساڵى ١٩٨٥ ڕێککه‌وتنه‌که‌یان تێکدا و ساڵى ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ به‌رده‌وامییان پێدا و ساڵه‌کانى ١٩٩٠ له‌دژى په‌که‌که شه‌ڕیان کرد، چۆن بوو؟ هه‌میشه شه‌ربوو، ساڵى ١٩٩٠ شه‌ڕى په‌ده‌که و یه‌نه‌که، شه‌ڕى په‌ده‌که و په‌که‌که، هه‌میشه شه‌ر هه‌بوو، دواى ساڵى ٢٠٠٠ په‌یوه‌ندیى دانرا، هه‌م په‌که‌که پێشکه‌وت هه‌میش په‌ده‌که، جێگیربوونى په‌که‌که له‌م شوێنانه‌ى ئێستا ده‌ڵێن داگیرى کردووه، بۆ گه‌لى کورد، ئازادى کورد و په‌ده‌که‌ش قازانجى هه‌بوو و گه‌یشته ئه‌م ئاسته، "ئێستا پیشنیارمان ئه‌مه‌یه، باسى پێوانه‌کانى قازانج بکه و سوود وه‌رگره، واتا به په‌یوه‌ندیی، یه‌کڕیزى و یه‌کێتى سه‌رده‌که‌وین، ئێستا وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه له‌م ئاسته‌دا و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دووژمنى کورد و ئه‌و هێزانه‌ى ده‌یانه‌وێت کورد قڕبکه‌ن، مه‌ترسیداره، به‌مشێوه‌یه نابێت، پێویسته ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرن". ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئایا هه‌ندێک که‌س ئه‌م بابه‌ته گه‌رم ده‌که‌نه‌وه ده‌که‌نه‌وه؟ پێویسته نه‌که‌ونه ئه‌م داوه‌وه، له‌وانه‌یه واش بووبێت، "ده‌توانم هه‌ندێک شتى دیکه‌ش باس بکه‌م، "دواى شه‌ڕى ١٩٩٥، له مانگى ١ى ١٩٩٦ـدا شاندێکى په‌که‌که و په‌ده‌که کۆبوونه‌وه و له‌وێ ڕێککه‌وتنێکیان واژۆکرد، مانگى یه‌ک یان دووى ١٩٩٦ـیش دیسان واژۆمان کرد".
هاوڵاتى له‌سه‌ر سێ که‌یسی جیاواز، دادگای دهۆک ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس ئومێد به‌رۆشکیدا سه‌پاند. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، ڕه‌مه‌زان ئه‌تریسى به‌رپرسى تیمى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى بادینان ڕایگه‌یاند:" ئه‌مرۆ دادگاى کردنى ئومێد به‌رۆشکى سزادراوى بادینان له‌سه‌ر سێ سکاڵا به‌ڕێوه‌چوو، دادگا بۆ سکاڵاى یه‌که‌م به‌شه‌ش مانگ زیندانى کردن و بۆ سکاڵاى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه به‌شه‌ش مانگ زیندانى و بۆ سکاڵاى سێێه‌میش به بڕى 240 هه‌زار دینار سزاى بۆ چالاکوان ئومێد به‌رۆشکى بڕیه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا ته‌میز ده‌که‌نه‌وه بڕیاره‌که ڕاست ودروست نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئومێد به‌رۆشکى به‌پێى مادده‌ى دووى یاساى به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى کردن بووه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له دۆسیه‌ى ته‌قه‌کردنه‌کانى شه‌وى رابردووى سلێمانیدا ناکه‌م"، راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر پێویستبکات نه‌ک کچه‌که‌م، ئاماده‌م خۆشم بچمه به‌رده‌م دادوه‌ر." جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"پۆلیس و ئاسایش ئه‌رکێکى قورس له‌سه‌ر شانیانه و ئه‌رکیانه رێگرى یاساشکێنى بکه‌ن، من ناتوانم ھیچ لایه‌نێک له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ى دوێنێ تۆمه‌تباربکه‌م." هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت:"له ئێستادا چاوه‌ڕوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ین و بوونى بریندار له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کاندا خه‌مبارى کردم"، من هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له دۆسیه‌که‌دا ناکه‌م و ئه‌گه‌ر پێویستبکات نه‌ک کچه‌که‌م، ئاماده‌م خۆشم بچمه به‌رده‌م دادوه‌ر." هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "راسته له رووداوه‌که‌دا کچێکى من له‌وێ بووه، به‌ڵام ته‌نیا خۆى و منداڵێکى ساواى پێبووه، نه پاسه‌وانى هه‌یه و نه شۆفێر و بۆ راگه‌یاندنى هۆکارى شه‌ڕه‌که و هه‌ڵگیرسێنه‌رانیش، پێویسته چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان بکه‌ین." شه‌وى رابردوو شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان هێزه‌کانى کۆماندۆى ئاڵتووى سه‌ر به شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌گه‌ڵ ھێزى ئاسایشى سلێمانى و پۆلیسى فریاکه‌وتن روویدا له نزیک هۆتێل ئه‌بوسه‌نا تا ناو بازاره‌که‌ى سه‌رچنار و چه‌کى قورس تێیدا به‌کارهێندراو به‌و هۆیه‌وه حه‌وت که‌س برینداربوون. به‌پێى زانیارییه‌کان له‌و بازگه‌یه‌ى ئاسایش و پۆلیس که له نزیک هۆتیل ئه‌بوسه‌نا دانراوه داواى پێناس له کچه‌که‌ى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌کرێت و دواتر کێشه‌که دروست ده‌بێت و کچه‌که‌ى په‌یوه‌ندى ده‌کات به هێزى کۆماندۆى ئاڵتونییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و رووداوه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کونسوڵى گشتى یۆنان له کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم کار بۆ فره‌جۆرکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات ده‌کات و ستایشى نمونه‌ى یۆنانى کرد له گرنگیدان به گه‌شتوگوزار که ده‌کرێت ببێته وانه و ئه‌زموون بۆ هه‌رێم". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه که قوباد تاڵه‌بانى پێشوازى کرد له د. ستاڤرۆس کیریمیس، کونسوڵى گشتى یۆنان له هه‌رێمى کوردستان و پێکه‌وه په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌کان و چۆنییه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى یۆنانیان تاوتوێ کرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که قوباد تاڵه‌بانی، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربونى له کونسوڵى نوێى یۆنان کرد له ئه‌رکى نوێیدا و داوای‌کرد هه‌رچى ده‌توانێت بیکات بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌پوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌سینا به‌تایبه‌ت له بواره‌کانى گه‌شتیارى و خوێندنى باڵا و که‌له‌پور و بازرگانیدا. دواتر قوباد تاڵه‌بانى پوخته‌یه‌کى له‌باره‌ى کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم پێشکه‌ش به کونسوڵى یۆنان کرد و جه‌ختیکرده‌وه که"حکومه‌تى هه‌رێم کار بۆ فره‌جۆرکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات ده‌کات و ستایشى نمونه‌ى یۆنانى کرد له گرنگیدان به گه‌شتوگوزار که ده‌کرێت ببێته وانه و ئه‌زموون بۆ هه‌رێمى کوردستان". لاى خۆیه‌وه کونسوڵ ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى بۆ په‌ره‌پێدانى هاریکارى زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت له دروستکردنى په‌یوه‌ندى نێوان شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و شاره‌کانى یۆنان.
هاوڵاتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، شۆفێرێک پابه‌ندنابێت به‌ڕێکارو رێنماییه یاساییه‌کان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکى چه‌کدار به‌شێوازێکى "ده‌رچون له یاسا به‌کارده‌ھێنێت و ھه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌و ھێزه ئه‌منییه‌ى که له‌ئه‌رکدان". هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌ى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى که‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یران بڵاویکردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه:"ئه‌و هێزه که هاتوون به‌ته‌قه‌کردن روبه‌ڕوى ھێزه‌ھاوبه‌شه‌که بونه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام شه‌ش کارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى فریاکه‌وتنى پۆلیسى سلیمانى برینداربون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "کاتژمێر ( 11:30 ) شه‌وى 21/22/ 2021/6 ھێزه‌کانمان به‌ھاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ھێزه‌ئه‌منییه‌کان له لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى له‌ئه‌رکێکى ره‌سمیدا بون، بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى شاره‌که‌مان له‌سه‌ر شه‌قامى جه‌واھیرى له‌گه‌ڕه‌کى سه‌رچنار". ئه‌وه‌ش هاتوه، "شۆفێرێک پابه‌ندنابێت به‌ڕێکارو رێنماییه یاساییه‌کان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکى چه‌کدار به‌شێوازێکى ده‌رچون له یاسا به‌کارده‌ھێنێت و ھه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌و ھێزه ئه‌منییه‌ى که له‌ئه‌رکدا بون و به‌ته‌قه‌کردن روبه‌ڕوى ھێزه‌ھاوبه‌شه‌که بونه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام شه‌ش کارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى فریاکه‌وتنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى برینداربون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر". هاوکات، ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "ئێمه له کاتێکدا ھیواى زو چاکبونه‌وه بۆ بریندارانى ئه‌م روداوه نه‌خوازراوه ده‌خوازین، رێوشوێنه یاسییه‌کانیش بۆ لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه جێده‌ھێڵین و ھه‌مولایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ھه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى ئه‌رکى نیشتمانى خۆمان نابین له‌پاراستنى سه‌روماڵى ھاوڵاتیان و ئارامى شار و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ى ھه‌مو قوربانییه‌کین".
هاوڵاتى هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند هاندەر دەبین بۆ لایەنەكانی تر كە دوای هەڵبژاردن بێنە ژێر چەتری ئەو هاوپەیمانیەتییە، چونكە ئێمە وایدەبینین بەیەكەوە بەهێزترین و دەتوانین تەواوی مافەكانی كورد لە بەغدا بەدەستبهێنین. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق و رۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێیان. هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی ئاماژەیكرد بە پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لە نێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە پێناو یەكڕیزی و بەهێزیی پێگەی كورد لە بەغدا. دووپاتیشی كردەوە: وەك یەكێتی ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ چاكسازیی و یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، جەختیشیكردەوە، كە ڕاگرتنی بنەمای هاوسەنگی و باڵانسی هێز و یەكسانی لە فەرماندەیی و مەشق و چەكدا دەبێتە مایەی زەمینەیەكی گونجاو بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستانیش دەببێتە خاوەنی هێزێكی نیزامی مەشقپێكراوی تۆكمەی نیشتمانی. هاوسەرۆك بەردەوامی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بە پێویست زانی بۆ هاوكاریكردنی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە بە تایبەت لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، ئاماژەی بە دۆخی شنگال كرد و جەختیكردەوە لەسەر پەراوێزنەخستن و بەشداریپێكردنی ئێزدییەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنامەی شنگال كە فاكتەرێكی گرنگە بۆ دابینكردنی ئارامی قەزاكە. لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی پێزانینی خۆی پێشكەش بە رۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و لە هەرێم، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتووی. وتیشی: وەك سەرۆكایەتی یەكێتی پشتیوانی بۆ هەوڵ و چالاكی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەردەبڕین. لە دیدارێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو ئاستەكان، لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی هەرێم.وتیشی: هاندەر دەبین بۆ لایەنەكانی تر كە دوای هەڵبژاردن بێنە ژێر چەتری ئەو هاوپەیمانیەتییە، چونكە ئێمە وایدەبینین بەیەكەوە بەهێزترین و دەتوانین تەواوی مافەكانی كورد لە بەغدا بەدەستبهێنین. راشیگەیاند: ئێمە بەشداریی شەڕی دۆڕاوی براكوژی ناكەین و داوا دەكەین بە ئاشتی كۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت كە لە ئارادان. لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا هاوڕایی خۆی دوپاتكردەوە بۆ سەرنج و روانینەكانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سوپاسی پشتیوانیەكانی بەرێزیانكرد لە چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
هاوڵاتى لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە. شەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەقەكردنەكە نزیكەی 20 خوولەكی خایاندووە. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2021، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر کەسێک لە پشت ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردو بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت و دەدرێتە دادگا. دكتۆر ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م برینداره‌كانی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه ژماره‌یان 10 كه‌سه، ته‌ندروستیان جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه. ئاماژەی بەوەشکرد، برینداره‌كان له هه‌ردو هێزی ئاسایش و هێزی ئاڵتونین و سه‌رجه‌میان بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كراون.
هاوڵاتى یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاماژەدان بەوەی کە بەمدواییانە هێرش بۆسەر هێزەکانیان زیادیکردووە، شەهیدبوونی دوو گەریلای لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2021، یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، لەسەر بۆردوومانەکەی ١٩ی ئەم مانگە لە گوندی گەڵاڵەی سەربە شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەمدواییانە بە پەیوەندی دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران و تورکیا، هێرشەکان دژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ یەرەکە و هەپەژە زیادی کردووە و هەوڵدەدەن لە ڕێگای لێدان بە فڕۆکە و هێرشی چەپەڵ، گورز لە هێزەکانمان بدەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو چواچێوەیەدا لە ڕۆژی ١٩ی ٦ی ٢٠٢١ـدا لە ناوچەی شارباژێڕی سەربە سلێمانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەڤاڵانمان، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێک چووبوون و دەگەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەم بۆردوومانەدا دوو هەڤاڵی ژن بەناوەکانی “ئەکین و ئادار” شەهید بوون، کە لەسەر ڕووداوەکە و ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانە، دواتر زانیاریی بەرفراوانتر بڵاودەکەینەوە. لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەم بۆردوومانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک‌دا، هەروەها باخ و بێستان و ماڵی گوندنشینەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشت. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە: وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان ‘ئەکین و ئادار’ و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان بەرز بکەینەوە. پێشتر هاولاتی راپۆرتێکی لەسەر روداوەکەی گوندی گەلالە بلاوکردەوە https://hawlati.co/page_detail?smart-id=19881