هاوڵاتى سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، وڵات لەهەنگاونان بۆ گرێبەستێکی نوێی سیاسی دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا عێراق گیرۆدەی چەندین ئاستەنگی سیاسیی مەترسیدارە کەدەبێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. سەرۆک کۆماری عێراق لەدیداری "بحر العلوم" بۆ گفتوگۆ لەبەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لەهێنانەکایەی گرێبەستێکی نوێی سیاسی عێراق هەنگاوی گەورەیان ناوە، بەڵام لەئێستادا وڵات گیرۆدەی چەندین کێشە و ئاستەنگی سیاسی بووەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنیان پێویستییان بەهەوڵی راستەقینە هەیە. بەرهەم ساڵح، باسی لەوەشکردوە، دەبێت لەم بوارەشدا سود لە ئەزمونی کەسانی ئەکادیمی، زانکۆکان، ناوەندەکانی توێژینەوە وەربگرن، چونکە پڕۆژەی عێراق دەبێت پڕۆژەیەکی نیشتیمانی بێت و لەرێگەی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی کارەکانی رایی بکات و خزمەتی هاوڵاتیان بکات. سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، دەبێت دامەزراوە دەوڵەتییەکان بەجۆرێک بونیاد بنێرێنەوە کەمایەی رێزلێگیران بن لەسەر ئاستی دەرەوە و هەماهەنگیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت بۆ خزمەتکردنی گەل و پاراستنی ئاسایشی وڵات.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی دەکات بەبۆنەی بوونە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران. دوێنێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیێندرا و ئیبراهیم رەئیسی، بەربژێری نەریتخوازەکان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا. مەسرور بارزانی لە تویتێکدا وێڕای پیرۆزبایی رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کاری پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ماوەدرێژەکەمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، رێز و بەرەو پێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە. بەپێی ئەو ئامارانەی عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی بڵاوکردەوە، لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 دەنگدەر، 28 ملیۆن و 933 هەزار و چوار کەس دەنگیان داوە. رێژەی بەشداریکردن 48.8٪. بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگی بەدەستهێناوە، دوای ئەو موحسین رەزایی، بەربژێریكی دیکەی نەریتخواز بە 3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ بووە دووەم لە هەڵبژاردنەکان. عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئێران و تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و 2 ملیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگی پێدرا. دوای ئەویش قازی زادە دێت کە 999 هەزار و 718 دەنگی بەدەستهێناوە. بەکۆی گشتی 3 ملیۆن و 726 هەزار و 870 دەنگی پووچەڵ خراوەتە سندووقەکانی دەنگدان.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 51 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى رێکخراوى خۆراکى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانیان هه‌یه له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا هاوکارى نزیکه‌ی850 هه‌زار که‌س بکه‌ن له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، که مانگانه چوار ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ن به‌و خێزانانه‌ى پێویستیان به هاوکارییه. عه‌بدولڕه‌حمان میجاج په‌یکى رێکخراوى خۆراکى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند، "بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا کارێکى دڵته‌زێن و مایه‌ى نیگه‌رانیه و ئه‌مه‌ش وایکردووه چه‌ندین خێزان پێویستیان به هاوکارى بێت له‌م کاته‌دا." به پێى وته‌ى په‌یکى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، "بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له عێراقدا رێژه‌ى هه‌ژارى به‌رزکردووه‌ته‌وه، به جۆرێک له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ٣١.٧٪." عه‌بدولڕه‌حمان میجاج ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌کۆى گشتى نزیکه‌ى چوار ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن رێکخراوى خۆراکى جیهانییه‌وه مانگانه ده‌درێت به‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ى که پێویستیان به هاوکارییه. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و هاوکارییه وه‌کو سه‌به‌ته‌ى خۆراک دابه‌شده‌کرێت جگه له هاوکاریکردنى ئاواره و په‌نابه‌ران به گۆژمه پاره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژیانى ئاسایى خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران رایگه‌یاند:" له‌پلانمدایه حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی و دژه گه‌نده‌ڵى پێکبهێنم". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران، بڵاویانکرده‌وه که ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، له‌پلانیدایه حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی، چاکه‌خواز و دژه گه‌نده‌ڵى پێکده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى نوێى ئێران جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه، به‌ره‌و فراوانکردنى پانتایى دادوه‌ریى له‌وڵاته‌که‌ى هه‌نگاو ده‌نێت و به ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت. دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران‌دا ئه‌نجامدراو تائێستا به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان، ئیبراهیم ره‌ئیسى کاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌بوو که 17 ملیۆن و 800 ده‌نگى له‌کۆى 28 ملیۆن و 900 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستهێناوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئێران‌دا، پیرۆزبایى له ئیبراهیم ره‌ئیسى ده‌کات و داوا ده‌کات که"له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تى باش په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو تاران په‌ره‌ى پێبدرێت". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزبایى له سه‌رۆکى تازه‌ى ئێران ده‌کات ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى له به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆکى تازه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانى دوێنێدا، به سه‌رکۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا. له نامه‌یه‌کدا که به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆک ڕه‌ئیسى کردووده، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتن له پۆست و ئه‌رکى تازه‌یدا، هیواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆکاتیى به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌کانى هاریکاریى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ردوولا و ناوچه‌که‌دا، فراوانتر بکرێن.
هاوڵاتى قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌تى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى گوندێکى سه‌ر به قه‌زاکه‌یان کردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند که‌سێک کوژراون و برینداربوون، که هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نه‌بوون. حوسێن، دانیشتووى گوندى گه‌ڵاڵه‌ى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئوتومبێلێکى پیکاپ که له قامیشه‌وه هاتووه له‌ناو گوندى گه‌ڵاڵه له‌ناو گه‌راجێكدا له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانى تورکیا بۆرودمان کراو به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌ریلا کوژراون و یه‌کێکیان برینداره". ناوبراو وتیشى:" ئوتومبێله‌که له‌ناو ماڵه‌کانى گونده‌که‌دا بووه و به ساروخێکى فرۆکه لێى داون، به‌ڵام هیچ که‌سێکى گوندى گه‌ڵاڵه زه‌ره‌رى به‌رنه‌که‌وتووه".
هاوڵاتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستنیشانکردو ناوبراو ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌کاربوو. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2021، محمد دووشیوانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له که‌رکوک ڕایگه‌یاند، ڕزگار عه‌لى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى (ی.ن.ک) وه‌کو سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستبه‌کار بوو . محمد دوشێوانى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌کى ده‌ستبه‌کاربونى رزگار عه‌لى له کۆبونه‌وه‌یه‌کى حزبیدا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژارنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق رزگار عه‌لى ده‌ستنیشانکراوه وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له‌وناوچانه‌و ئه‌مرۆ یه‌که‌مین کوبوونه‌وه‌یان له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک ئه‌نجامدا، له کۆبونه‌ۆه‌که‌دا بڕیار و ڕێنماییه‌کانى سه‌رکردایه‌تى (ی.ن.ک)ى بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عیراق ڕوونکرایه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندرا یه‌کێتى ناوچه‌کانى به‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێک دابه‌شکردووه. هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕزگار عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێـتى له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، دابه‌شکردنى ناوچه‌کانى کوردستان و عێراق به‌سه‌ر میحوه‌ره‌کاندا له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
هاوڵاتى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، باسیان له‌کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له هه‌رێم و و شه‌ڕى دژى سپیکردنه‌وه‌ى پاره و هاوکاریکردنى دارایى تیرۆریستان کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى بانکى ناوه‌ندی، له‌سه‌ر بانگهێشتى حکومه‌تى هه‌رێم، مسته‌فا غالب مخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێ‌کرا، له‌دیدارێکدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگایه‌ک کرا بۆ پته‌وکردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و بانکى ناوه‌ندیى فیدڕاڵى به‌تایبه‌ت له بواره‌کانى ڕێکخستنه‌وه‌ى که‌رتى بانکى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سپیکردنه‌وه‌ى پاره و هاوکاریکردنى تیرۆریستان . هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى جه‌ختیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پته‌وکردنى که‌رتى بانکى له‌چه‌ند بوارێک‌دا و گرنگنریتینان رێکخستنى بانکه‌کانى سه‌ر به‌حکومه‌تى هه‌رێم و مۆڵه‌تپێدانیانه له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندیه‌وه، هه‌روه‌ها باس له ڕێکخستنى کارى کۆمپانیا بانکییه‌کان له ئاماده‌کارى بۆ مۆڵه‌تپێدانیان کراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لیژنه‌ى هاوبه‌ش ده‌ست به کاره‌کانیان ده‌که‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندن و جێبه‌جێکردنیان. هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم، ئاماده‌ى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى دوپاتکردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، که‌رتى بانکى دوباره رێکده‌خه‌نه‌وه چونکه کۆڵه‌که‌یه‌کى به‌هێز و گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى و چه‌سپاندنى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى بانکه‌کان و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له‌لاى خۆیه‌وه، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌هه‌رێمى کوردستان، به شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر و سه‌رپه‌رشتیکار بۆ دڵنیابون له‌وه‌ى که‌رتى بانک به‌پێى یاسا به هێزه‌وه چالاکى خۆى ئه‌نجامبدات.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە. دەشڵێت: وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رێكەوتون كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێش‌و. ئەمڕۆ شه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن." ئەوەشی خستۆتەڕو"رێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییەو رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە." وەزارەتەكە وتوشیەتی"وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی (د. سەباح) ڕێكەوتون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێش‌و." جەختیشی كردۆتەوە كە "كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە." هەروەها لە بەشێكی دیكەی رونكردنەوەكەدا هاتوە"لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی (بدل عیادات)و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوەو بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبوبێت." سەبارەت بە كێشەی نەخۆشخانەی هیوا وتویەتی"كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دورو نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە." دەقی رونكردنەوەكە... رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان 1- كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن. 2- ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییەو رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە. 3- وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی (د. سەباح) ڕێكەوتون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێش‌و. 4- كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە. 5- لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی (بدل عیادات)و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوەو بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبوبێت. 6- كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دورو نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە. 7- وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەمو هەرێمی كوردستان.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان". ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کرد. بەپێی راگەیاندراوەکە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و رایگەیاند: "رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان". پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی، مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە ، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتى شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە كەركوك 10 تیرۆریستی سەربە داعش دەستگیركران. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی، لەسەر بنەمای چەند زانیارییەكی وردی هەواڵگری، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان 10 تیرۆریست دەستگیربكەن كە بەپێی حوكمەكانی ماددەی 4ی تیرۆر بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ داعش داواكراو بون. هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو 10 كەسە شانەی نوستوی داعش بون لە پارێزگای كەركوك و پشتیوانی لۆجیستییان بۆ چەكدارانی داعش دابین كردوەو پێشتریش هەندێكیان وەك چەكداری داعش لە كەرتی كەركوك كاریان كردوە. ئەوەشی خستۆتەڕو كە وتەی سەرەتاییان لێ وەرگیراو لە روی یاساییەوە دانیان بەوەدا نا بۆ داعش كاریان كردوەو رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
هاوڵاتى لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند " ئێمە وەکو یەکێتی رێگە نادەین نەخۆشخانەی هیوا بدرێتە کەرتی تایبەت ئەو دەنگۆیانە ئەسڵ و ئەساسی نیە". لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد رایگەیاند، "نەخۆشخانەی هیوا بەدەر لە سلێمانی خزمەتی هەرچوار پارچەی کوردستانی کردوە، بەپێی ئەو ئامارەی کە بۆمنیان باسکرد نەک هەر واجبی حکومەتی هەرێمی کوردستانە واجبی حکومەتی عێراقیشە داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێ بکات و لەوبارەیەوە پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین، چونکە 60%ی نەخۆشەکان لە دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی دێن بۆ ئێرە". لەبارەی ئەوەی دەوترێت ئەو نەخۆشخانەی هیوا دەدرێت بە کەرتی تایبەت، لاهور شێخ جەنگی وتی، "ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نیە و بۆ ئەوەی خەڵک نیگەران نەبێت رێگە نادرێت و ئێمە وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێگە بەوە نادەین". لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد، "پێیان راگەیاندین کە حکومەتی هەرێم بەڵێنیداوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و ئێمەش هەمو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئیداری و سیاسی حکومەتی هەرێم بکەین بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە نەکەوێت و نەخۆشەکان زەرەرمەند نەبن، هەرچیەک لەسەر شانی ئێمەبێت دەیکەین".
هاوڵاتى سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و گەرەنتی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقە و دەشلێت " حه‌شدی شه‌عبی شان بە شانی هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری له شكۆی عێراق ده‌كات". لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە حه‌وتەم ساڵ یادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی له وتارێكدا رایگەیاند: حه‌شدی شه‌عبی شان بە شانی هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری له شكۆی عێراق ده‌كات و هەردوو لایەن یەک کیاننو، حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و رێز له مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌گرێت و پیرۆزه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی رەتیكرده‌وه، میلیشیاکان بارگرانی بن بەسەر دەوڵەتی عێراقەوەو، وتی: بە پێچه‌وانه‌وه حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و گەرەنتیی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقە. فالح فەیاز هۆشداریی بە "دوژمنان" داوە لەوەی حەشدی شەعبی، کە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە، ئێستا زیاتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی گه‌و‌ره‌تر و هەرگیز لەناو ناچێت. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكردووه، هیچ وڵاتێک ناتوانێ پەیوەندی و هەماهەنگی لە هیچ بوارێک لەگەڵ عێراق بکات، ئەگەر حەشدی شەعبی بە میلیشیا ناو ببات، چونكه "ئێمە پارێزەری عێراقین". شایه‌نی باسه، دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق بەهۆی هێرشی داعشەوە، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی حەشدی شەعبی دا.
هاوڵاتى ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی جه‌خت ده‌کاته‌وه هەژماربانكی نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە ٥٠ ملیاردی تێدایە ودەشلێت "مانگانە لە داهاتی هاتووچۆی سلێمانی زیاتر لە ملیاردێك دینار دەخرێتەسەرهەژماری بانكەکە". ئەمڕۆ شه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2021، بەختیار محمد، عەقید لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگەی نامەیەكی كراوەوە، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی كردووە ڕایگەیاند:" لە ئێستادا دۆخی نەخۆشخانەی ھیوا لەوپەری خراپیدایە، تاکار گەیشتۆتە ئەوەی پیتاک وخێر سەدەقە و کەمپینی بۆ ڕێک و کۆبکرێتەوە. لە نامەكەدا نووسیویەتی: بەندە وەک نەخۆشێکی شێرپەنجە و قەرزدارباری ئەو نەخۆشخانەیە، لەھەمان کاتدا ئەفسەرێکی ھاتووچۆم و بەئاگام لەوەی کە مانگانە و تاکو ئێستا لەداھاتی ھاتووچۆی سلێمانی سەرووی ملیار دینار دەچێتە سەر هەژماری نەخۆشخانەی ھیوا و ھەر لەئێستاشدا زیاتر لە پەنجا ملیارد دینار لە هەژماریدا بوونی ھەیە، بۆیە ئەگەر وەك سەرۆكایەتی پەرلەمان بەئەرک و ڕۆڵی خۆتان ھەستن ھیچ پێویست بەو ھەڵا ئیعلامییە ناکات، کە دەکرێت بەناوی ھیوا و خێر و سەدەقەی کەسی ناوێت. ئاماژەی بەوەکردووە، یاسای ژمارە ١١ی ساڵێ ٢٠١٢ بڕگەی ٩ لە ٥٪ی داھاتی ھاتووچۆی تەرخان کردووە بۆ ھاوکاری سندوقی شێرپەنجە و لیژنەیەکی دیاریی کردووە بۆ خەرج کردنی ئەو پارەیە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان. بەڵام نازانم ھۆکار چیە لێژنەی ناوبراو بەم کارەبۆچی ھەڵناسن؟ لە بارەی چارەسەری دۆخی نەخۆشخانەكەوە دەڵێت: ئەرکتانە لەئێستادا و بەپەلە ھەستن بە کارا کردنی ئەم کەیسە و لیژنەیەکی دەست نیشان و دیاری بکەن بۆ ھەر پارێزگایەک بەجیا و بەمەرجێک دەسەلاتی خەرجی ئەو ئەژمێرانەیان ھەبێت وباش وایە بەسەرۆکایەتی وئەندامێتی پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندرووستی پارێزگارەکان و بەرێوەبەرانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە کان پێک بھێنرێت. لە كۆتایی نامەكەدا بۆ دەستەی سەرۆكایەتی نووسیوە: ئێوە بەرپرسیارن بەرامبەر بەخودا وگەل ومێژوون بۆیە دواکارم لێتانە بێنە سەر خەت و بەشدار بن لەکەم کردنی ئازار وکۆژانی نەخۆشانێک کەتەنھا خوا و ئاگادارە لەحاڵ و گوزەرانیان.