هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 18 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لویز دیکسۆن، شیکەرەوەی بازاری وزە لەئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، چاوەڕێ دەکرێت کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراو و بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس لەکۆبونەوەی مانگی ئابی داهاتو، لەهەفتەی داهاتوشدا کاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەت و داهاتوی بازاری وازە. وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان کەناسراون بە ئۆپیک پڵەس بڕیارە لەمانگەکانی تەمموز و ئابدا ژمارەیەک کۆبونەوە لەسەر سیاسەتی وزە و هەناردەی نەوت بدەن، بەوەش لەئێستاوە خواستی جیهانی لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا زیادیکردوە. لویز دیکسۆن دەڵێت، هەرچەندە گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئەگەری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر کەوتی نەوتی ئێران رەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر نرخی نەوت، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەبازاری وزەی جیهانی دروستبکات. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان له چالاکییه‌کانیاندا دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانیان له عه‌فرین حه‌وت داگیرکه‌ریان کوشتووه و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: ڕۆژى ١٩ى ئه‌م مانگه، یه‌کینه‌کانمان له مارع له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى داگیرکه‌ران که خه‌ریکین دروستى ده‌که‌ن، چالاکییان ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێکى کار تێکشکێندرا و گورز له یه‌کێکى دیکه‌شیان وه‌شیندرا، هه‌روه‌ها سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک سزادران”. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه، هێزه‌کانمان له مارع کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌ته‌کانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیان کرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و ژماره‌یه‌ک له چه‌ته‌کان به‌سزاگه‌ینران و برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌که‌یان بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.” راشیگه‌یاندوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه له گوندى عومه‌رسمۆ سه‌ربه ناوچه‌ى شه‌را، هه‌ڤاڵانمان چوونه سه‌ر گروپێکى چه‌ته به‌ناوى ئاسیفێت شیمال، له ئه‌نجامى ئه‌م چالاکییه‌دا سێ چه‌ته سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و باره‌گاکه‌یان ڕووخێندرا. ڕۆژى ٢٤ى ئه‌م مانگه دژى گروپێکى چه‌ته که له مۆڵگه‌یه‌کدا کۆببوونه‌وه، له گوندى که‌فه‌ر خۆشه‌رى سه‌ربه عه‌زاز چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامدا دوو چه‌ته کوژران و دوو چه‌ته‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها مۆڵگه‌که‌یش به ته‌واوه‌تى ڕووخێندرا.” هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین، له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا ده‌شڵێت: “له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه، سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و پێنج چه‌ته سزادراون و سێ چه‌ته‌ش برینداربوون، سێ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراوه و مۆڵگه و باره‌نگایه‌کیش ڕوخێندراوه.”
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، واده‌ى کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌گفتۆگۆکانى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که ئێران نزیکه. ئه‌مڕۆ 26ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌ره‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه:" واده‌ى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌گفتۆگۆکانى سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که ئێران نزیکه." لێدوانه‌که‌ى بلینکن له‌کاتێکدایه که پێشترکۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا گه‌شبین بوون به‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێکى باش له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییه‌وه. به‌شێک له‌چاودێرانى دۆخى گفتۆگۆکان ئێران و ئه‌مه‌ریکا پیانوایه، دواى هه‌ڵبژاردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق له گروپى پارێزگاران، دانوستانه‌کان له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێران هه‌موو جۆره نه‌رمى نواندێکى له‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى چاودێریى سه‌رپه‌رشتیارانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تۆم ڕه‌تکردووه‌ته‌وه. رۆژى هه‌ینى ژان لۆدریان و ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا داوایان له تاران کرد که هه‌ندێ "بڕیارى قورس" بدات و سازش بکات بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌ننا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى به‌ره‌وپێش بچن. خه‌تیب زاده، وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى که رێککه‌وتنه‌که‌ى به‌جێهێشت ئێران نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا بوو، بۆیه پێویسته واشنتۆن خۆى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو رێککه‌وتنه‌که بدات و هه‌موو سزا نایاساییه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه."
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند که شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته عێراق و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى ده‌دات و داوا ده‌کات پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌کان زیاتر بکرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حزوه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا گه‌شتووه‌ته عێراق و زیادکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و خێراترکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتانیش ده‌گیرێته‌به‌ر. سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌وه‌کردووه، له ئێستادا شه‌پۆلێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا رووى له وڵاتکردووه و به به‌راورد به شه‌پۆله‌کانى یه‌که‌م و دووه‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنا توند و مه‌ترسیدارتره. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌م شه‌پۆله نوێیه پێویستى به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى زیاتر و رێکارى نوێ هه‌یه، گرنگه خه‌ڵک ده‌مامک ببه‌ستێت و مه‌وداى دوورى ره‌چاو بکات، جگه له‌وه‌ى گرنگه که ڤاکسین وه‌ربگرن. هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هۆشدارى له شه‌پۆلى شه‌پۆلى سێیه‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسیه‌کانى کۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بون و له‌ئێستاشدا چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌ن". سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند:"پێشتر دو شه‌پۆلى کۆرۆنامان تێپه‌ڕاندوه، هۆشدارى ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان که مه‌ترسیه‌کانى کۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بون، وڵاتانى زۆر پێشکه‌وتو و زلهێز هۆشدارى له شه‌پۆلى سێیه‌م ده‌ده‌ن، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه پابه‌ندى رێنماییه‌کان بین، ده‌بێت ئاساییبونه‌وه‌ى ژیان به رێکار و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگرین". له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له ساڵى ٢٠١٩دا له شارى وهانى چین و گه‌یشتنى به عێراق، تا ئێستا له عێراق ملیۆنێک و 321 هه‌زار و 234 که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بوون و ملیۆنێک و 226 هه‌زار و 959 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 17 هه‌زار و 61 که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" ڕۆڵی هانده‌ر ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه كوردستانییه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن له ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه كۆببنه‌وه، چونكه ئێمه پێمانوایه به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین و ده‌توانین پێكه‌وه له به‌غدا داكۆكی له مافه ڕه‌وا و ده‌ستورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین". لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مێرگه‌پان سه‌ردانی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراقمان كرد". لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مێرگه‌پان سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كرد، له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان ئاماده‌ی بون، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو. راشیگه‌یاند، "له دیدارێكدا كه هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی بون، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، هاوڕابوین له‌سه‌ر پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "گرنگی و چاره‌نوسسازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتومان دوپاتكرده‌وه وه‌ك خواستێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره لار و نه‌خوازراوه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستان له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕانمان به هه‌نگاوێكی گرنگزانی له پێناو ئارامی و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا".
هاوڵاتى دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر، دژه تیرۆر بڵاویکرده‌وه که سێ درۆن به‌ر خانوو هاونیشتمانییه‌ک له نزیک گوندى براغ له پارێزگاى هه‌ولێر که‌وتووه‌و درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر یه‌ک و 50 خوله‌ک، سێ درۆن (فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان) له رێگه‌ى خۆپێداکێشان خۆیان به خانووى هاونیشتمانییه‌ک له باخچه‌کانى سه‌ر رێى سێوله له گوندى براغ نزیک کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌لا ئۆمه‌ر له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ده‌ن، که دوو له‌و درۆنانه ده‌ته‌قنه‌وه یه‌کێکیان ناته‌قێته‌وه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "جگه له زیانى ماڵى هیچ زیانێکى گیانى لێناکه‌وێته‌وه، هاوکات درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه." دژه تیرۆرى کوردستان هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که "جێى باسه دروشمى "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و" له‌سه‌ر باڵى درۆنه‌کان نووسراوه." هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه و ده‌رئه‌نجامه‌کانى بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا ده‌که‌ین."
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى فه‌رمانێکى ده‌رکردووه به گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار. له‌نوسراوێکدا که ڕۆژى 10ى ئه‌م مانگه ده‌رچوه‌و واژۆى سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره، ئاماژه‌کراوه به‌گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار. له‌نوسراوه‌که‌دا که واژۆى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه:" پشت به‌ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان به‌فه‌رمانى وزارى ژماره 1392 له 22ى 2ى 2021 بڕیارماندا به‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌و میلاکى ئه‌و په‌رستارانه‌ى ناویان له‌لیستى هاوپێچدا هاتوه که ژماره‌یان 108 په‌رستاره له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار‌و لیستى ناوه‌کان به(ئه‌وین مسته‌فا بابه) ده‌ستپێده‌کات‌و به(شه‌هلا ئه‌حمه‌د بابه مراد) کۆتایى دێت". لاى خۆیانه‌وه تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى داواى ڕونکردنه‌وه له سه‌باح هه‌ورامى ده‌کات‌و ڕایگه‌یاندوه، نه‌خۆشخانه‌ى هیوا پێویستى به‌په‌ره‌ستاره، "نازانین به‌چ بیانویه‌ک د.سه‌باح هه‌ورامى ئه‌و په‌رستارانه‌ى گواستوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه".
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا 40 هه‌زار که‌س خانه‌نشین کراون و راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن خانه‌نشین ده‌کرێن". حازم گۆران، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان به میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ڕاگه‌یاند:"له ساڵى 2014ه‌وه تا ئه‌مساڵ، له هه‌رێمى کوردستان 40 هه‌زار که‌س خانه‌نیشین بوون که ساڵانه له یه‌کى ته‌موزدا ده‌ست به خانه‌نشین بوونیان ده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که بۆ ئه‌م ساڵ فه‌رمانبه‌رانى له‌دایکبووى ساڵى 1958 خانه‌نشین ده‌کرێن. هاوکات راشیگه‌یاند:" جگه له ساڵانى خزمه‌ت، ئه‌وانه‌ى به کۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشى و ڕوداوێکى نه‌خوازراو گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان که‌مبێت ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌کرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌کرێت به 15 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رجه‌میان خانه‌نشین کراون". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌کاتى ئێستادا ژماره‌ى خانه‌نشینان گه‌یشتوه‌ته 242 هه‌زار که‌س که 90 هه‌زاریان پێشمه‌رگه‌ن و 152 هه‌زاریشیان کارمه‌ندى مه‌ده‌نى و پۆلیس و مامۆستان.
هاوڵاتى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه کارى وردبینى ماوه و راشیگه‌یاند:"پێش کۆتایى ئه‌م مانگه 200 ملیاره‌که ده‌گاته هه‌رێم ". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى ته‌کنیکى به‌غدا له هه‌رێمى کوردستان کارى وردبینى ده‌که‌ن و تا ته‌واوبوونى کاره‌کانیان به‌غدا بڕیاریداوه 200 ملیار دینار بنێرێت، پێشبینى ده‌که‌ین پێش کۆتایى ئه‌م مانگه ئه‌و پاره‌یه بگاته هه‌رێمى کوردستان". ناوبراو پێشیوابوو، ئه‌وانه‌ى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه دروست ده‌که‌ن چه‌ند لایه‌نێکن دژى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئه‌و کاره ده‌که‌ن و بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵک رێکلامێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌و ئه‌وه‌شى به موزایه‌ده‌ى سیاسى وه‌سف کرد. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 24ى حوزه‌یران، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بانگێشتى وه‌زیرى دارایى دارایى عێراقى کردبوو تێیدا ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار بووه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى به فه‌رمى ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندین که ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت هه‌رێم 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار ده‌بێته‌وه". له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیاره‌که‌وه بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:"وه‌زیرى دارایى نه‌یوت 200 ملیاره‌که نانێرین بۆ هه‌رێم".
هاوڵاتى ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، دوای ئەوەی 25ی ئەم مانگە رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییهات، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تائێستا رەزامەندییان بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە دەرنەبڕیوە، بۆیە بەگرنگی دەزانن داوا لەبەرپرسانی تاران بکەن جارێکی دیکە پابەندبونەکانیان جێبەجێ بکەن و رێگەبدەن تیمەکانیان بەردەوام بن لەکارەکانی. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویست دەکات ئێران دەستبەجێ رەزامەندی بدات بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کە دوێنێ هەینی وادەکەی کۆتاییهات، ئەوەش بەئامانجی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەتۆمی. مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حکومەتی ئێران گەیشتنە رێککەوتن بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و لەو کاتەشەوە چەندجارێک پرۆسەکە درێژکراوەتەوە. پێشوتر سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاندبو، پاش ئەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر تاران هەڵدەوەشێنرێنەوە تاران جارێکی دیکە پیتاندنی یۆرانیۆم کەمدەکاتەوە و پابەندی خۆی بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 جێبەجێ دەکات. ساڵی 2018 ئیدارەی ترەمپ لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کشایەوە و دواتریش ئێران دەستیکرد بەپێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، لەئێستاشدا هەریەک لەئەمریکا و ئێران مەرج بۆ هاتنەپێشەوە و رێککەوتن دادەنێن.
هاوڵاتى لەنوسراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ناوی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا ئەرکی چاودێریکردن لەهەڵبژاردنەکەدا بگرنە ئەستۆ. بەگوێرەی نوسراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە نوسراوەکەدا داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ ئەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستیانیان بۆ بنێرێت، بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک بەڕێوبەری بنکە و وێستگەکانی دەنگدان. لەهەڵبژاردنی گشتی ئەمساڵی عێراقدا، بۆ یەکەم جار ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان تیمی چاودێری و سەرپەرشتیکردن بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانەی عێراق دەکات. بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گەیشتووەتە ٨٤٧ کەس و ١٢٢ لایەن تۆمارکراون کە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکەن.
هاوڵاتى سەرۆکی پێشوی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات. میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ کە دوای دورکەوتنەوەی لەسەرۆکایەتی ئەمریکا کەمتر لەناو لایەنگرانی دەردەکەوێت و زیاتر بۆچونەکانی لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات. لەروداوی هێرشکردنەسەر بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لە 6ی کانونی دوەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشەکە چونکە لەو رۆژەدا کۆنگرێس بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەکۆبونەوەدا بو کە بەسەرکەوتنی جۆ بایدن یەکلایی کرایەوە. ترەمپ ئەو کاتە رایگەیاندبو، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ سەلماندنی بونی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکەی 3ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ویلایەتی تەکساس و چوار ویلایەتی دیکەی کرد. باسی لەوەشکردبو، "کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەو پڕۆسەیەدا لە ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا نەبوە، ئەگەر ئەو کارتانە لەناوببرێت هەڵبژاردنەکان بێ ساختەکاری بەڕێوەدەچێت، هیچ پڕۆسەیەکی رادەستکردنی دەسەڵات لە ئارادا نابێت و وەک سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامی بە کارەکەی دەدات".
هاوڵاتى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان دەکات بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوە. رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان پەیوەندیدارە بە مووچە و گوزەرانی خەڵک، لەو بڕگەدا بابەتی کورتهێنانی مووچە، کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان، جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی، داهاتی نەوت و ناوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان دەکات بۆ دانیشتنی ژمارەی 16ـی خولی بەهارەی ساڵی سێیەمی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە دانیشتنەکە رۆژی دووشەممە 28-06-2021 کاژێر 11:00 بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، شەش تەوەر لە کۆبوونەوەکە باسدەکرێن. بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای رەسمی پولی عێراق دەکرێت.
هاوڵاتى یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند: "زۆر نیگەرانین لەو پەیوەندییەی لە نێوان کوردی هاوپەیمانمان و تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەیە" و دەشڵێت " ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە تورکیا لەوە تێدەگات مەبەستی ئێمە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و سەرنجی ئێمە لەوێ چییە". جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک بەوەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زۆر نیگەرانین لە پەیوەندی نێوان تورکیا و کوردی هاوپەیمانمان و عەرەبی هاوپەیمانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا". جۆی هود دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە تورکیا لەوە تێدەگات مەبەستی ئێمە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و سەرنجی ئێمە لەوێ چییە. ئێمە دەمانەوێت بەردەوامبین لە کارەکانمان لەو ناوچەیە، ئەویش تەنیا بۆ تێکشکاندنی داعش نا، بەڵکو بۆ هێشتنەوەی دەروازەیەکی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە". سەبارەت بە هێشتنەوەی دەروازەی باب ئەلهەواش، جۆی هود رایگەیاند:"ئێمە لەگەڵ هێشتنەوەی ئەو دەروازەیەداین بە کراوەیی" و بۆ ئەم مەبەبەستەش لەگەڵ رووسیا کاردەکەن تاوەکو هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە هەموو سووریا. لە لایەن خۆیەوە پاتریک وۆرمان، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی نووسینگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە مانەوەی ژمارەیەکی کەمی "هێزەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات، ئەوەش بۆ پشتیوانیکردن لە هاوبەشەکان و رێگریکردن لە دووبارە بەهێزبوونەوەی داعش". پاتریک وۆرمان ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رێگەی هاوئاهەنگی و کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە توانیویەتی هەموو ناوچەکان لە دەستی داعش کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، ئەوەش بە تێچوویەکی زۆر کەم و قوربانیدانێکی کەمی هێزەکانی هاوپەیمانان. پاتریک وۆرمان دەشڵێت: "دەبێت ئێمە پێزانینمان بۆ قوربانیدانی هەسەدە هەبێت کە تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کوژراو و دەیان هەزار برینداریان لە شەڕی داعش داوە.
هاوڵاتى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش دەکرێتە سەر شاری هەولێر و هێرشەکە لە نزیک گوندی براغ و بە دووری 3 کیلۆمەتر لە نزیک کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە بووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26-06-2021، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان هێرشێک لە رێگەی درۆنەوە بۆ سەر شاری هەولێر کراوە، ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر دەکەوێتە گوندی براغ لە نزیک کۆمەڵگەی شاوێس و تەنیا 3 کیلۆمەتر لە کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە دوورە. هێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تیڕێژکراو بووە، دووان لە تی ئێن تییەکان تەقیونەتەوە و یەکێکان نەتەقیوەتەوە، یەکێک لە تی ئێن تییەکان باخێکی لە گوندەکە کردووەتە ئامانج و دوابەدوای هێرشەکانیش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. لە ماوەی رابردوودا ئەمە دووەمجارە لە رێگەی درۆنەوە هێرش دەکرێتە سەر شاری هەولێر، جاری رابردوو بارەگاکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایە ئامانج.