هاوڵاتى فەرماندەی گشتی هەسەدە، هێرشە مووشەکییەکەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین ئیدانە دەکات و رایگه‌یاند:" بە ئامانجکردنی نەخۆشخانەکان پێشل‌کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە". ئێوارەی دوێنێ، بە موووشەک هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەی شاری عەفرین و لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژران و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون. لەسەر ئەو هێرشە، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی”شەڕڤانانی هەسەدە بە هیچ شیوەیەک دەستیان نەبووە لەو هێرشە دڵتەزێنەدا بۆسەر نەخۆشخانەی شاری عەفرین”. لە بەردەوامیی تویبتەکەی كۆبانێ-دا هاتووە: زۆر خەمبارین بە گیانلەدەستدانی کەسانی بێ‌تاوان لەو هێرشەدا و بە توندیی شەرمەزاری دەکەین، چونکە بە ئامانجکردنی نەخۆشخانەکان پێشل‌کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 69 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌که تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه به‌سه‌ر نیشتماندا و شه‌ڕیش نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه، بۆیه ئازا ئه‌وه‌نیه هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ر بکا، به‌ڵکو ئازا ئه‌وه‌یه هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه به‌کاربهێنێت". ئه‌مشه‌و شه‌ممه، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى:"شه‌ر نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه، بۆیه ئازا ئه‌وه‌نیه هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ر بکا، به‌ڵکو ئازا ئه‌وه‌یه هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه به‌کاربهێنێ و خه‌مى نه‌ڕشتنى دڵۆپێک خوێنى بێ". هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت:" به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه به‌سه‌ر نیشتماندا، ئه‌رکى هه‌موانه عه‌قڵ بکه‌ینه حه‌که‌م. به‌ڵێ بۆ ئاشتى ونه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ!". ئه‌مڕۆ، هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایانگه‌یاند، هیچ سیاسه‌تێکیان بۆ شه‌ر له‌دژى هیچ هێزێکى کوردیى نییه، بۆیه داوا له گه‌ل، ڕۆشنبیران و هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن هه‌ست به مه‌ترسیداریى دۆخه‌که بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى " په‌ده‌که (پارتی) شه‌ڕى کورد نه‌کات، ڕۆڵ ببینن". ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه گرژى راگه‌یاندن و لێدوانى دژ به‌یه‌ک له‌نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌ستیپێکردوووه‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش داوا له‌په‌که‌که‌و پارتى ده‌که‌ن له‌دژى یه‌ک شه‌ر نه‌که‌ن.
هاوڵاتى له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکى موشه‌کى بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى عه‌فرین 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌شێکیان پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌که پێهاتوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه موشه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ى "شیفا"ى عه‌فرین، 16 کوژران، که یه‌کێکیان پزیشک و سێ ژنه کارمه‌ندى تیمى پزیشکی، سێ که‌سیشیان ئافره‌ت بون له‌گه‌ڵ منداڵێک و فه‌رمانده‌یه‌کى گروپى میلیشیاکان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کى زۆر بریندارى لێکه‌وتوه‌ته‌وه که به‌شێکیان برینه‌کانیان سه‌خته و ئه‌گه‌رى هه‌یه ژماره‌ى کوژراوه‌کان زیاتر ببێت. هاوکات ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که تیمه‌کانى فریاگوزارى سه‌رقاڵى ده‌رهێنانه‌وه‌ى برینداره‌کانن له‌ژێر بیناى نه‌خۆشخانه روخاوه‌که‌دا. عه‌فرین له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌کانى سوپاى تورکیا و گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌یه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه موشه‌کیه‌ى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شیفاى عه‌فرین رانه‌گه‌یاندوه و گروپه چه‌کداره‌کانیش یه‌کتر به‌و روداوه تۆمه‌تبارده‌که‌ن.
هاوڵاتى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایى و وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند: "حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه برى 253 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه". رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایى و وه‌به‌رهێنان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئێن ئارتى رایگه‌یاند:" "ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ش بنێرێت ناتوانین بڵێین سه‌دا سه‌د لێبڕینى موچه کۆتایى پێ دێت"، چونکه به‌پێى داهاتى به‌رده‌ستى خۆمان و پاره‌که‌ى به‌غدا بڕیار له‌سه‌ر موچه ده‌ده‌ین بێ لێبڕین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌وتمان فرۆشتووه ته‌واوى داهاته‌که‌ى بۆ موچه نییه و ده‌بێت قه‌رزى لێ بده‌ینه‌وه، چونکه مانگانه مانگانه 253 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌ده‌ینه‌وه." رێباز حه‌ملان وتیشى:"هه‌موو بڕیاره‌کان به لێبڕینى موچه‌شه‌وه پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به هاوبه‌شى ده‌یده‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا". ماوه‌ى هه‌شت مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% موچه دابه‌ش ده‌کات، سه‌ره‌راى زیاد بوونى داهاته ناوخۆییه‌کان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بوزه‌بى کۆبوونه‌وه‌و تێیدا پرسى وه‌به‌رهێنان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که زه‌مینه‌سازى هه‌یه‌و ئاماده‌ن هه‌موو کارئاسانییه‌ک بۆ سه‌رمایه‌گوزارى ئیماراتى ئه‌نجام بده‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بو زه‌بى کۆبوونه‌وه، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان تێیدا پرسى ئه‌منى و تیرۆر‌و پرسى ئابوورى گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى ئیمارات، له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراونکردنى بواره‌کانى هاوبه‌شى و هاریکارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2012/6/12 به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز باڵیۆزى عیراق له ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌کانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عیراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد. سه‌رۆک نیچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له ئیمارات کرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 که به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جیهانه به سیاسه‌ت و پێگه و ڕۆڵى گرنگى ئیمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى دیپلۆماسى و په‌یوه‌ندییه‌کان و کاریگه‌ریى ئیمارات له‌ڕووى هاریکارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نیشان ده‌دات. به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئیمارتى کرد بۆ یارمه‌تییه مرۆیییه‌کانى، به‌تایبه‌تیش دوایین یارمه‌تییان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ریى خاتوو شێخه فاتیمه بنت موباره‌ک که تیایدا هه‌زاران دۆزى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆناى پێشکه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان کرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئیماراتى و به‌ڕێز کونسولى گشتیى ئیمارات له هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به زه‌مینه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له هه‌موو که‌رت و بواره‌کاندا بکات و پێشوازى له کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان و کاره و پرۆژه‌کانیان ده‌کات. له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌که‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که هاوبه‌شى هاریکاریى وڵاتانى ناوچه‌که بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌کانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو که‌رته‌کاندن پێویسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئیماراتیان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌که به گرنگ زانى.
هاوڵاتى کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند، هیچ سیاسه‌تێکیان بۆ شه‌ڕى لایه‌نه کوردیه‌کانیان نییه و ئه‌وه به‌پێویست داده‌نێن که پێویسته گه‌ل و رۆشنبیرانى کورد، هێزه سیاسییه‌کان پێویسته جددیه‌تى دۆخه‌که له‌به‌رچاو بگرن و بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پارتى بکه‌ن". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که: له مه‌تینا، ئاڤاشین، زاپ له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورک شه‌ڕێلى قۆرس هه‌یه، له‌نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانى په‌ده‌که و گه‌ریلاش ئاڵۆزیه‌ک هه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته هۆکارى شه‌ڕ. موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌په‌گه رایگه‌یاندبوو، هێزه سه‌ربازیه‌ککانى په‌ده‌که ده‌یانه‌وێت له زۆر جێگه گه‌ریلا گه‌مارۆ بده‌ن و دۆخه‌که هاتووه‌ته ئاستێک که شه‌ێ رووبدات. بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له شه‌ڕێکى به‌م شێوه‌یه بکرێت، بانگه‌وازى ئاڕاسته‌ى گه‌ل و رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و هێزه سیاسیه کوردیه‌کان کردبوو که به‌رپرسیارى سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. بڕوامان وایه هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌توانن رۆڵى مێژوویى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى خاوه‌ن ویژدانى گه‌لى کورد له ئه‌وروپا و‌ڵامى بانگه‌وازیه‌که‌یان دایه‌وه. ئه‌وان رایانگه‌یاند که ئه‌گه‌ر له‌نێوان هێزه تایبه‌ته‌کانى په‌ده‌که و گه‌ریلادا شه‌ڕێک رووبدات، زیانێکى گه‌وره به دۆزى ئازادى گه‌لى کوورد ده‌گه‌یه‌نێت. بانگه‌وازیان کردووه که پێویسته په‌ده‌که گه‌ریلا گه‌مارۆ نه‌دات. هه‌سته‌کانى هونه‌رمه‌ندانى کورد، هه‌ست و داواکارى هه‌موو گه‌لى کورده. به‌هۆى ئه‌م هه‌ستیاریه‌ش ئێمه پیرۆزبایى له هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌که‌ین و بڕوامان وایه بۆ رێگریکردن له‌م شه‌ڕه که له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تى تورکیدا ده‌ببێت، رۆڵى مێژوویى خۆیان بگێڕن. به‌رپرسیارى نه‌ته‌وه‌ییه که ده‌نگى هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى کورد له‌لایه‌ن هه‌موو که‌سانه‌وه ببیسترێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌ل و هێزه سیاسیه کوردیه‌کان به‌رپرسیارى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و بۆ بانگه‌وازى موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى بریارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ببنه وڵام. بۆ رێگریکردن له شه‌ێ که خزمه‌تى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک ده‌کات، له‌ناو راى گشتى کورددا هه‌ستیاریه‌کى گه‌وره دروست بووه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ شەممە لە قەزای ئاکرێ شۆفێرانی تەکسی بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و شەقامێکی سەرەکییان داخست. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە قەزای ئاکرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هاوکات لە خۆپیشاندانەکەدا شۆفێران بۆ ماوەیەک شەقامێکی سەرەکییان داخست و داوایانکرد هەرچی زووە حکومەت کار بکات بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر بژێوی ژیانی هاوڵاتییان و شۆفێران دروستکردووە. ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتوەتە ٧٠٠ دینار و کە ئەوەش شۆفێران و هاوڵاتیانی نیگەران كرد.
هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات لەگەڵ باڵیۆزی عێراق كۆبووەوەو" پەیوەندییە‌كانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و كاروبارەكانی رەوەندی عێراقیان لە ئیمارات تاوتوێ كرد". ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ ئەبو زەبی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی كرد. بەپێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان:" لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە‌كانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و كاروبارەكانی رەوەندی عێراقیان لە ئیمارات تاوتوێ كرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەكانی هاوبەشی و هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە." بڕیارە كاتژمێر 16:00 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی، لە ئەبوزەبیی ئیمارات لەگەڵ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات كۆببێتەوە. رۆژی هەینی 11-6-2021 نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی بەتین بە دانانی ئاڵای کوردستان لەلایەن هەر یەک لە ئەحمەد عەلی ئەلسایخ، وەزیری دەوڵەت و موزهەر جبووری، باڵیۆزی عێراق و کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
هاوڵاتى سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە رێگە بە ئەنجامدانی گەشتی حەج لەدەرەوەی وڵات نادەن و تەنیا رێگە بە 60 هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە دەدەن حەج بکەن. ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تەنها هاوڵاتیانی سعودیە رێگەیان پێدەدرێت حەجبکەن و ژمارەکەش سنوردارکراوە بۆ 60 هەزار حاجی. لەراگەیانراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردوە، هۆکارێکی دیکەی داخستی مەککەی پیرۆز بەڕوی حاجیانی جیهاندا دەرکەوتنی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنایە لەو ناوچەیەدا، بەوەش سەلامەتی مسوڵمانانی جیهان دەپارێزن. راگەیانراوەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردوە، دواتر میکانیزم و مەرجەکانی بەشداریکردن لەمەڕاسیمی حەجی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی خۆشیان بڵاودەکەنەوە، کە دیارترینیان کوتانە دژی کۆرۆنا لەگەڵ سەلماندنی ئەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین. جەختیشیکردۆتەوە، ئەو هەنگاوەیان بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەدەچێت کە کاری لەپێشینە سەلامەتی و تەندروستی حاجییانە.
هاوڵاتى عەلی حەمە ساڵح رایگه‌یاند " نەوت و زەوی و خاڵی سنوری دەرگای گەورەی گەندەڵی و ستەمکارین لە کوردستان". عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا بەناونیشانی، "وەڵامێک بۆ بەرپرسانی حکومەت" بڵاویکردەوە، رایگه‌یاند "دوو ساڵە بە بەردەوامی لە ململانێدام لەگەڵ قاچاغچی و میدیای قاچاغچی و لایەنگرانی قاچاغچیەکان، بەبێ چاوپۆشی لە ھیچ کەس و سنورێک ئەوەی توانیومە کردوومە، لەم دۆسیەدا فشاری گەورەو عەرزی گەورە ھەبوەو ھاوڕێکانم ئاگاداری زۆریانن، بەڵام کۆڵمان نەدا تاوەکو ھەموو بەرپرسانی حکومەت و حیزب بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە ھێزە حوکمڕانەکان قاچاغچێتی بەسەر میللەتی خۆیانەوە دەکەن". ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستاش، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو دۆخە دەیانەوێت، قەبارەی قاچاغی بەوشێوە نیەو بەڵگە کوا؟ دەیانەوێت بردنی سەدان ملیۆن دۆلاریش بەناوی کۆمپانیاکاریەوە دابپۆشن". عەلی حەمە ساڵح ئامارێکی خستوەتەڕو و دەڵێت، " ئەم ئامارەم لە وەزارەتی بازرگانیەوە دەستکەوتوە ساڵی 2018 قاچاخی جگەرە کەمبو بە بەھای 360 ملیار و 710 ملیۆن دینار بوە جگەرە بەفەرمی داخڵبوە، کە قاچاغی دەستپێدەکات، تەنیا 4% جگەرە بە گومرگ دێت، کە لە ساڵی 2020دا تەنیا بە بەھای 17 ملیار‌و 100 ملیۆن دینار جگەرە بە فەرمی داخڵبوە". رونیشیکردەوە، 96% جگەرە کێشیەکانی کوردستان جگەرەی تەرک نکردوە، ھۆکارەکەی ئەوەیە بارھەڵگرێکی جگەرە گومرگی (40 ھەزار دۆلار) بێت بەرپرسە قاچاغچیەکان بە (20 ھەزار دۆلار) داخڵی دەکەن، لە بازاڕی جگەرەکە نوسینگەیان ھەیەو بارھەڵگرەکەت بە ھەمو بازگەکان بۆ داخڵ دەکەن. عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "100% ھێلکەو 100% خورماو مریشکی بەستو، جۆی سوری و چەندین کاڵای دیکە بەقاچاخ داخڵ دەبێ، لەم دۆسیەش ھەر قسەمان نەبوە، بەھاوکاری چەندین دڵسۆز، چەندین مەواد ڕاگیراوەو یان کەمیکردوە وەک دەرمان و ھەنگوین و ئاژەڵ ماوەیەک ڕاگیراو ئێستا کەم بوە، ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل کەمبوە، نەوت و زەوی و خاڵی سنوری دەرگای گەورەی گەندەڵی و ستەمکارین لە کوردستان".
هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا، کە ئەندامی گروپی ئاشتییە بۆ سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان هاتبووە هەولێر لە فڕۆکەخانە دەستگیر کرا. ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 بەپێی بەداواداچونەكانی هاوڵاتی هاکان تاش، پەرلەمنتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا ‘Die Linke’، شەوی ڕابردوو بۆ سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان هاتبووە هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە. ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپی ‘ئاشتییە’، کە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بڕیاربوو سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکەن.
هاوڵاتى ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند ئەو كرێكارە عەرەبەی دوێنێ هاوڵاتییەكی لەگەڕەكی رزگاری كوشت، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە. دوێنێ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، لەشاری سلێمانی هاوڵاتیەك بەناوی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی كوژراو ئۆتۆمۆبیلەكەی لەلایەن بكوژانەوە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ستێشن دزرا. ئاسایشی سلێمانی لەراگەیاندراوێكدا كەئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" دوای تاوانەكە، تاوانباری تاوانەكە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەكەی بەرەوخواروی عیراق برد، دەستبەجێ هێزەكانمان بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عیراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای كەركوك + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق + ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغداد + قیادەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین )، توانیمان ناسنامە و شوێنی دانیشتی كەسی تاوانبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایكبووی ساڵی 1998 تكریت , دەستنیشان بكەین , تاوانبار دەستگیر بكرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەكەدا." ئاسایشی سلێمانی روونیكردووەتەوە:"تاوانبار ماوەی چەندمانگێكە هاتووەتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە، بەردەوام كاری بۆ كوژراوەكە كردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی بە ئۆتۆمۆبیلەكەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تكریت، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەكانی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیكی هاوبەشەوە كەسی داواكراو لەماوەی كەمترلە ( ٢٤ ) كاتژمێردا دەستگیربكرێت، بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا گیراوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە ." دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی :... دوایی ئەوەی دوێنێ 11/6/2021 لەشاری سلێمانی هاوڵاتیەک بەناوی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕکی رزگاری شاری سلێمانی کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەی لە جۆری تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانباری تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەرە وخواروی عێراق بردبوو , دەست بەجێ هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عێراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق + ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداد + قیادەی پۆلیسی پارێزگای صلاح الدیین ) , توانیمان ناسنامە و شوێنی دانیشتی کەسی تاوانبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووی ساڵی 1998 تکریت , دەست نیشان بکەین , تاوانبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا , تاوانبار ماوەی چەندمانگێکە , هاتۆتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە , بەردەوام کاری بۆ کوژراوەکە کردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تکریت , لە ئۆپراسیۆنیێکی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانی ئاسایشی پریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیکی هاوبەشەوە کەسی داواکراو لەماوی کەمترلە ( ٢٤ ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت , بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە . ئەو پیاوەی لەلایە كرێكارە عەرەبەكەوە كوژرا
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند:" له‌م کاته‌دا شه‌ڕى په‌که‌که خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان و ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا کاول ببێت، من ئاماده‌نیم بڕۆم یه‌ک فیشه‌ک به‌ره‌وڕووى په‌که‌که بته‌قێنم". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له میانى وتارێکیدا له ساڵیادى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرین حه‌مه سه‌نگه‌رییدا رایگه‌یاند:" هه‌ر شتێک هه‌بێت ناکاته ئه‌وه‌ى ئێمه شه‌ڕى لایه‌نێک بکه‌ین و کوڕى خه‌ڵک به کوشت بده‌ین، له پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک ئافه‌رینمان بکات یان لایه‌نێکى عێراق یان دراوسێ ئافه‌رینمان بکات". هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند:" ده‌بێت هه‌موومان بچینه سه‌رشه‌قام و شه‌ڕى براکوژیى حه‌رام بکه‌ین، شه‌ڕى په‌که‌که حه‌رام بکه‌ین، له‌م کاته‌دا شه‌ڕى په‌که‌که خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر میللته‌که‌مان. هه‌روه‌ها، دژایه‌تیى خۆى بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دژى شه‌ڕى په‌که‌که‌ی و ده‌ڵێت:" له‌به‌رده‌م هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیدا وتوومه، ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا کاول ببێت، من ئاماده‌نیم بڕۆم یه‌ک فیشه‌ک به‌ره‌وڕووى په‌که‌که بته‌قێنم، هیچ شتێک ناکاته ئه‌وه‌ى بچین یه‌کترى بکوژین".
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسان بکرێت، ئاسانکاری بۆ سەرجەم بازرگانان بکرێت، ناکرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵک گرفتێکی گەورەیە دەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە. گولیزار رشید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسان بکرێت، ئاسانکاری بۆ سەرجەم بازرگانان بکرێت، ناکرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵک گرفتێکی گەورەیە دەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە، ئێمە کە لەپەرلەمان یاسامان دەرکرد بۆ ئەوە نەبو رێکارەکان ببنە ھۆکاری گران بونی نرخی بەنزین". ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی خۆشی ئەو مەرجەیان دانا کە ئاسانکاری بکرێت بۆ هێنانی بەنزین، بۆیە گرنگە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەت بکەن و ھۆکارەکانی ئەو گران بونە دیاری بکرێت و رێکاری خێرا بۆ چارەسەر بدۆزرێتەوە. پێشتر پارێزگاری سلێمانی لە راپۆرتێكی رۆژنامەی هاوڵاتیدا هۆكاری گران بونی بەنزینی بۆ وەزارەتی ستاامنە سروشتیەكان گێرابۆوە و رایگەیاند هۆكاری گرانی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتییەكان خۆیەتی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى ، هۆكاری ناوخۆیی گرانبوونی نرخی بەنزینی باس كرد «یەكەمیان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە سیاسەتی خۆیدا تائێستا بڕیاری نەداوە نەوتی خاو بدات بەپاڵاوگەكانی ناوخۆ تابتوانن بیپاڵێون و بەو نرخەی كەهەیە بیفرۆشن، یاخود رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بكات وەكو چۆن لەسەر بودجە كراوە». پارێزگاری سلێمانی پێشیوابوو هۆكاری دەرەكی كە پەیوەندی بەگرانبوونی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕی نێودەوڵەتی هەیەو بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دابەزیوە»سوتەمەنی بەدۆلار دەكڕدرێت و جارێكی دیكە بەدینار بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت». پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشكرد»هەرێم دەتوانێت رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بكات بەو نرخە پشتیوانیكراوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەیدات بەهەموو پارێزگاكانی تر لەبەسرەوە تا كەركوك بیدات بەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش». هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پاڵاوگەكانی ناوخۆ لەبەرئەوەی نەوتی خاویان پێ‌نادرێت توانای بەرهەمهێنانی بەنزینیان بۆ بازاڕەكان نیە، ئەو پاڵاوگە ناوخۆییانەشی كە نەوت لەحكومەتی فیدڕاڵ یان شوێنێكی دیكە پەیدا دەكەن بەنرخی بازاڕ‌و بۆرسە دەیفرۆشنەوە بەبەنزینخانەكان» ئەوانیش لەجیاتی ئەوەی ببێت بەسەرچاوەی پشتیوانیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بووە بەهۆی گرانبونی بەرهەمە ناوخۆییەكان كەهەمانە». لەبارەی چارەسەری گرانبوونی بەنزین، هەڤاڵ ئەبوبەكر بەپێویستی دادەنێت وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕێك لەو سوتەمەنیە دابینبكات بۆ پێداویستی ناوخۆ بەنرخێكی پاڵپشتیكراو بیفرۆشێت و بیدات بەپاڵاوگە ناوخۆییەكان كە سێ پاڵاوگەی سەرەكی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییەكانی ناوخۆ دابینبكەن، «یاخود ئەو باج و گومرگ و رسوماتەی لەسەر هێنانی سوتەمەنی دایناوە هەڵیبگرێت بۆ ئەوەی ئەو نرخە بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان نەك بچێتە سەر داهاتی گشتی كەدواجار دەبێت هەموومان باجەكەی بدەین».