هاوڵاتى دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌دى سه‌ربازى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ڕێگه‌ى موشه‌که‌وه بنکه‌ى فیکتۆریا که تایبه‌ته به هاوپه‌یمانان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کرایه ئامانج. میدیاکانى عێراق بلآویانکرده‌وه که له‌ڕێگه‌ى موشه‌کى جۆرى کاتیۆشاوه بنکه‌ى سه‌ربازى فیکتۆریا له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کراوه‌ته ئامانج، زه‌نگى ئاگادارکردنه‌وه له‌ناو بنکه سه‌ربازیه‌که لێدراوه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین کران و له‌راگه‌یه‌ندراوێکیشدا راگه‌یاندنى سه‌ربازى عێراق ئاشکلااى کرد که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى موشه‌که‌کان هیچ زیانێکى گیانى لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان پارتى و په‌که‌که ده‌دات و ده‌ڵێت: "یه‌کێتى و گوڕان هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌ر قه‌وما، ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان باجه‌که‌ى ده‌دات". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتی، له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تی:" مه‌خابن، ساڵه‌ها تێپه‌ڕی، چاره‌سه‌ر بۆ کێشه مه‌ترسیداره‌کانى ناوخۆیى نه‌دۆزرایه‌وه، به تایبه‌تى له نێوان یه‌کێتى و پارتی. هه‌روه‌ها له نێوان پارتى و په‌که‌که، له رۆژئاواى کوردستانیشدا، له‌نیوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌که‌سه، ئه‌گه‌رى ده‌ستێوه‌ردانى ئیقلیمى له باشوردا، ئه‌گه‌ر به حوکمى به‌ره‌سمى دانپێدانان به فیدڕاڵیه‌ت، ده‌ستورى هه‌میشه‌یی، بازرگانى و ئابورى هه‌رێم و ده‌وروبه‌ر که‌متر بوبێت، بێگومان، تورکیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانى باکور له‌شه‌ڕدایه‌و تورکیاش ئه‌زمونى 200 ساڵه‌ى دوژمنایه‌تى کوردى هه‌یه، له پیلانگێڕانیشدا کارامایه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" "په‌یوه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌کانى ده‌وروبه‌ر، مافى خۆمانه بیپارێزین و ئه‌نجامه ئه‌رێنیه‌کانى ئابورى و سیاسى و دیپلۆماسی، بۆ وڵاتانى ئیقلیمى و کوردستان و عێراقیش، ده‌رکه‌وتوه، به‌ڵام تورکیا، به حوکمى ئه‌وه‌ى سوره له‌سه‌ر نه‌سه‌لماندنى مافى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، ته‌نانه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یاساى لێبوردنیش بۆ گه‌ریلا ده‌رنه‌کات، به‌ڵکو وه‌کو زه‌مانى حکومه‌تى پاشایه‌تى عێراقیش ئاماده نییه دان به زمانى کوردی‌دا بنێت هه‌مو چه‌شنه ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى ئاشتیش بۆ چاره‌سه‌رى سیاسى ره‌تده‌کاته‌وه". هاوکات ئه‌وه ده‌خاته‌روو که له ساڵانى 1993-1994 له زه‌مانى مه‌رحوم تورگوت ئۆزاله‌وه، سه‌رۆک مامجه‌لال ئاسۆى ئاشتى پیشانى تورکیادا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش شه‌ڕى یه‌ک لایه‌نه‌ى چه‌ندجارێک، له‌سه‌ر داواى مامجه‌لال راگرت، به‌ڵام له‌وکاته‌وه، 23 ساڵى ره‌به‌قه خوێنڕشتن و ماڵوێرانى به‌رده‌وامه، زیندانه‌کان هه‌تادێن زیاتر ده‌کرێنه قوتابخانه‌ى ئازادیخوازان، کۆخه‌مى گه‌وره‌ى زیندانیه‌کانیش سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه. مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامێکدا که ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى په‌که‌که‌ى کردوه ده‌شڵێت: "هێزه سیاسی-چه‌کداره‌کان، کاتێک کێشه سیاسیه‌کانیان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن، له‌دوا ئاکامدا، په‌نا بۆ چه‌ک ده‌به‌ن، به تایبه‌تى له کوردستانێکى گه‌مارۆدراودا، که کێشه‌ى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى به چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماوه‌ته‌وه، دوژمنانیشى به‌ده‌وام له پلانگێڕاندان". مه‌لا به‌ختیار پێشیوایه له‌ساڵى 1992 یه‌کێتى و پارتی، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که تاقیکرده‌وه بێهوده بو، بێگومانیش په‌که‌که دواى 37 ساڵ نه‌یتوانیوه سه‌نگى سیاسى - گه‌ریلایى بباته‌وه سه‌نگه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى که باکورى کوردستانه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى زیانه بۆ خه‌باتى رزگارى مه‌ده‌نى باشور، چونکه تاقیکردنه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت دۆخێکى وه‌کو ئه‌نفالیش، که تاقه گوندێکى کوردستان نه‌مابو، رژێمى فاشى عێراقیش له تورکیا که‌متر له سه‌رکوتکردنى پێشمه‌رگه شاره‌زا نه‌بو، که‌چى پارتیزانه‌کانى به‌ره‌ى کوردستانی، توانیان درێژه به چالاکى بده‌ن، "بۆچى په‌که‌که تائێستا نه‌یتوانیوه؟ ئه‌مه‌یان له روانگه‌ى ئێمه‌وه، په‌یوه‌ندى به ستراتیژى چه‌کداریه‌وه، دواى جه‌نگى سارد هه‌یه، که سه‌راپا پێداچونه‌وه‌ى پێویسته، خه‌باتى راپه‌ڕین و مه‌ده‌نییه‌تى شاره‌کان بوه‌ته ستراتیژى دیموکراسی". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه ده‌بنه قوربانى ئه‌گه‌ر په‌که‌که کارى وایکردوه، که تا ئێستا ره‌تیده‌کاته‌وه، تاوانێکى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گریمان سه‌لمێنرا په‌که‌که تاوانه‌که‌ى کردوه، ده‌ى له‌مکاته‌دا، حیکمه‌تى جه‌نابى مه‌سعود بارزانى و پارتى و حکومه‌تى کوردستان، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له‌وه‌دایه، نه‌هێڵن ئه‌م داچۆڕانه‌ى خوێن، بکرێته جۆگه‌له‌ى خوێنى کورد به کورد به‌کوشتدان، با ئه‌مجاره‌ش، خوێنى رۆڵه‌کانى باشور، وه‌کو قوربانى کوردایه‌تى سه‌یر بکرێت و بکرێنه قه‌زاوه‌گێرى راوه‌ستانى قوربانى تر، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک، هیچ لایه‌ک نه‌که‌وێته ناو داوى ده‌وروبه‌ر، بۆ زیاتر خوێن رشتن، چونکه ئه‌نجامه‌که‌ى بێهوده‌یه". مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامه‌که‌یدا باس له‌وه‌شده‌کات، "دواى ئه‌م روداوه، له پێشه‌وه‌دا پێویسته په‌که‌که بیر له چاره‌سه‌رى عه‌سکه‌ری-سیاسى بکات و گه‌ریلا له هێڵى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئیداره‌ى بنارى قه‌ندیل-گارا، دوربخاته‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌شى له بۆردومانى فڕۆکه‌ى ناتۆ سه‌رفراز بکات، ئینجا پارتی، پشوى درێژتر بکات و سیاسه‌تى سه‌نگینى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه، که ساڵانى رابردو، په‌یڕه‌وى کردوه، له‌ده‌ستنه‌دات". ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "حزبه کوردستانیه‌کان، له پێشه‌وه‌دا یه‌کێتى و گوڕان، که له حکومه‌تدان، هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌رقه‌وما، ته‌واوى حزبه‌کان، له پێشه‌وه‌دا ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان، باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن".
هاوڵاتى حکومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر لابردنى ڤیزا بۆ گه‌شتیارانى عێراق بۆماوه‌ى 45 رۆژ و بۆ لابردنى ڤیزاش؛ مه‌رجى هه‌یه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حکومه‌تى ئێران بڵاویکرده‌وه، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر لیستێک رێنمایى ده‌ربڕیوه، که بۆماوه‌ى 45 رۆژ ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانى عێراق هه‌ڵبگیرێت، هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، که گه‌شتیارانى ئێرانى به ئاسانى بتوانن گه‌شتیه‌کانیان بۆ "شوێنه پیرۆزه‌کانی" عێراق ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، له‌به‌رامبه‌ردا، حکومه‌تى ئێران مه‌رجى داناوه به‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقیش ڤیزاى سه‌ر گه‌شتیارانى ئێرانى لاببات. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و ئێران چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه پێدانى ڤیزا به گه‌شتیارانى هه‌ردوو وڵات لاببه‌ن و هاوڵاتیانیان بتوانن بێ ڤیزا گه‌شته‌کانیان بۆ ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به ئاڕاسته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و ئابورى و لایه‌نه‌کانى په‌یوه‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌ترى کۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێک دران له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه و میلاکات و ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یکه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌تری. قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند:"هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به‌ره‌و دابه‌شکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه پشت به‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌تری". هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌ستپێکردنى دروستکردن و دابه‌شکردنى "ژماره‌ى بێهاوتاى که‌سی" ڕاگه‌یاند که بریتییه له ژماره‌یه‌کى تایبه‌ت به هه‌ر موچه‌خۆرێک و هاوکار ده‌بێت به گه‌یاندنى خزمه‌تگۆزارى به موچه‌خۆران که یه‌کێکیان کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکییه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه به ئه‌لکترۆنى بکرێت: "لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى قۆناغى باشیان بڕیوه به‌و ئاڕاسته‌یه". هاوکات جه‌خت کراوه‌ته‌وه که پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى داتاکانى بایۆمه‌ترى بێت وه‌ک له‌یاساى چاکسازییدا هاتووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز باس له‌کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و به‌ئامانجى ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت، له گه‌ڵ یان یامبۆن سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز کۆبوه‌وه و له کۆبونه‌وه‌که‌دا که له شارى بروکسل به‌ڕێوه‌چو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و فلانده‌رز له هه‌مو بواره‌کاندا تاوتوێکرا. سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز، خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، شانازى به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، ئاماده‌ییشى بۆ هه‌ر هاوکاریى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕی. هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، تیشکى خسته سه‌ر کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌تایبه‌تى له بوارى هه‌مه‌جۆرکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و په‌ره‌پێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه و سود وه‌رگرتن له شاره‌زایى و پسپۆڕیى وڵاتانى ئه‌وروپایى بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى کوردستان. په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، گرنگى به‌رده‌وامبونى هاوکارى و پشتگیریکردنى پێشمه‌رگه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که بون.
هاوڵاتى کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى ئاگادارکرده‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى مه‌ترسى چالاکى گروپه چه‌کدارییه‌کان و رفاندن و ململانێ چه‌کدارییه‌کان، گه‌شت بۆ عێراق نه‌که‌ن. ئه‌مڕۆ نۆى حوزه‌یرانى 2021، کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له رێکه‌وتى ٢٧ى حوزه‌یرانه‌وه کاره‌کانیان له راپه‌ڕاندنى چه‌ند کارێکى دیاریکراودا ده‌ست پێده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ستن به پاسپۆرت و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه"سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى په‌یوه‌ست به ونکردنى ره‌گه‌زنامه تا ماوه‌یه‌کى دیکه به هه‌ڵپه‌سرێدراوى ده‌مێنێته‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ رایکردنى کاره‌کانیان سه‌ردانى کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ده‌که‌ن و ته‌مه‌نیان له ١٠ ساڵ زیاتره، "ده‌بێت ماسک به‌کاربهێنن و پابه‌ندى رێکاره خۆپارێزییه‌کان بن". هاوکات، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که له‌کاتى سه‌ردانیکردن بۆ کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه ژماره‌ى سه‌ردانیکه‌ران ته‌واو سنوردارده‌بێت و ده‌بێت پابه‌ندى پاراستنى دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن"هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به وه‌رگرتنى ڤیزاوه هه‌بێت به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌کانیان رایى ناکرێت".
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگه‌کان کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند:" گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى لێ بکه‌ین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021 له دیوانى وه‌زاره‌ت، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى گومرگ له‌سه‌ر زیادکردنى داهات و جووڵه‌ى بازرگانى کۆبوونه‌وه. ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م کارى بازرگانیى کرد له هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا، "هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین کارى باشتر بکه‌ین له‌پێناو زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و به ئامانجى زیادکردنى داهات". هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان باسى ئاسته‌نگه‌کانى کرد، "پێکه‌وه رێگه‌چاره‌سه‌رى گونجاویان ده‌ستنیشانکرد تا له‌و رێگه‌یه‌وه، رێوشوێنى پێویست بۆ ئاسانکارى و لابردنى ئاسته‌نگه‌کان له‌پێناو باشترکردن و زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و داهات، بکرێت". هاوکات،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، "گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته له هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى له‌و داهاته گرنگه بکه‌ین".
هاوڵاتى بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری عیراق لە سەر لیستی كۆمەڵی دادگەری دەستی بەسەردا گیرا، لەبەر ئەوەی مووچەی چەند پاسەوانێكی نەداوەو و پاسەوانەكانی سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 بەپێی نووسرای ژمارە "14671"ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلی ژمارە "331083 تایبەت – هەولێر" لە جۆری "كیا سۆرینتۆ ستێشن" كە بە ناوی "سەلیم هەمزە ساڵح"ە، گلدانەوەی لەسەردانراوە و لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هیچ بەربەستێك نییە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە لە رێگای دادوەرییەوە.
نامۆ سەربەست بنیامین ناتانیاهۆ پاش (12) ساڵ لەسەرۆكایەتی حكومەتەكەی دواجار ستاف و هاوپەیمانەكانی متمانەیان بەبەڵێنەكانی نەماو پێیان وابووە تەنها داگیركاری سەپاندووەو خۆی لەدەسەڵاتی دادگا بەگەورەتر داناوەو ئەوەش بەشكستی حزبی لیكۆد وەسف دەكەن كە لەكۆی (12) كوررسی كنێست (پەرلەمان) تەنها (30) كورسی بەدەستهێنا. رۆژی 23/3/2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو بۆ دیاریكردنی (120) ئەندامی (24)ەمین خولی كنێست (پەرلەمان) كەچوارەم هەڵبژاردن بوو لەماوەی دوو ساڵدا بكرێت، بەهۆی ئەوەی دوابەدوای هەڵبژاردنەكانی پێشتر هیچ لایەنێك نەیتوانی هاوپەیمانێتییەكی ئەوتۆ دروستبكات، نیوە زائید یەك كۆبكاتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت. لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رۆژی 23ی ئازاردا پارتی لیكۆد بەسەرۆكایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئەوكات (30) كورسی بەدەستهێناو ئەنجامەكانی تریش بریتیبوون لە، نیو هۆپ شەش كورسی، یامینا حەوت كورسی، ریلیجۆس زایۆنیستس شەش كورسی، یونایتد توراە جودیزم حەوت كورسی، شاس نۆ كورسی، ئیسرائیل بیتانو حەوت كورسی، كاهۆل لاڤان هەشت كورسی، ییش ئاتید (17) كورسی، مێرێتز شەش كورسی، لەیبەر حەوت كورسی، جۆینت لیست شەش كورسی، رام چوار كورسی. وێڕای هەوڵە زۆرەكانی بنیامین ناتانیاهۆ، بەڵام نەیتوانی هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنێت بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێ. لەبەرامبەردا هەشت لایەن كەپێكهاتوون لە (ییش ئاتید، كاهۆل لاڤان، ئیسرائیل بیتانو، یامینا، نیو هۆپ، مێرێتز و رام، بەتەنیا (65) خولەك پێش كۆتاییهاتنی وادەی یاسایی پێكهێنانی حكومەت، توانییان هاوپەیمانێتییەك لە (62) كورسی پێكبهێنن و (نافتالی بینیت) وەك سەرۆك وەزیران دیاری بكەن. دوای دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی نوێ و دوورخستنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ لەسەرۆكایەتی حكومەتی ئیسرائیل، نووسەر و رۆژنامەو راگەیاندنە جیهانییەكان كەوتنە لێكدانەوەو شیكردنەوەی هۆكارەكانی ئەو كەوتنە. رۆژنامەی جیروسەلم پۆستی ئیسرائیلی نووسیویەتی، مێژوونووسان لەسەر ئەوە رێكدەكەون كەوتنی ناتانیاهۆ پەیوەندیی بەهیچ رووداوێك، بیرۆكەیەك یان ئاراستەیەكەوە نەبووە، بەڵكو تەنیا پەیوەندیی بەكاراكتەری خۆیەوە هەبووە. ئەگەر رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەش وایانكردبێت ناتانیاهۆ ماڵی سەرۆكوەزیران لەشەقامی بالفۆر چۆڵ بكات، بەڵام سێبەرەكەی بۆ چەندین ساڵ بەسەرمانەوە دەسووڕێتەوە. «مێژوو ساڵی 2021 وەك ساڵی ئاوابوونی ئەستێرەی ناتانیاهۆ دەنووسێتەوە، ئەگەرچی هێشتا ئەگەری هەڵهاتنەوەی هەیە، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێت ژیاننامەكەی بنووسنەوە دەبێت وەڵامی پرسیارە سەرەكییەكە بدەنەوە، چی وایكرد بكەوێت؟». كەوتنی سەركردە بەهێزەكان هەمیشە ئاڵۆز بووە، بەڵام زۆرینەی كات پەیوەندییان بەڕووداوێكی گەورەوە، یان سەرهەڵدانی هزرو بیرۆكەی نوێوە هەبووە، بەڵام كەوتنی ناتانیاهۆ لەئەنجامی هیچ شۆكێكی دەرەكییەوە نەبوو. «ئەو نە وەك گۆڵدا مائیر شەڕی رۆژی لێبوردنی هەبوو، نە وەك جۆرج دەبلو بوش گەردەلولی كاترینای تووشبوو، تاكە شتی گەورەو دیار لەسەرۆكایەتییەكەیدا تێكچونی پرۆسەی ئاشتیی ئۆسلۆ بوو، ئەوەش یارمەتیداو وزەی دایە سەركەوتنەكانی، مامەڵەكردنی لەگەڵ پەتای كۆرۆناشدا بەهەمان شێوە بوو، بەجۆرێك دۆخەكەی بەڕێوەبرد كەتەنانەت ركابەرەكانیشی پیاهەڵدان و دەستخۆشییان هەبوو بۆی، واتە هیچ رووداوێكی گەورە نەبووە هۆی كەوتنی». بەهەمان شێوەش، گۆڕانی هزرو هاتنە پێشەوەی بیرۆكەی نوێ هۆكار نەبوون. كاتێك ناتانیاهۆ وەزیری دارایی بوو، شۆڕشی سەرمایەداریی ئیسرائیلی بەڕێوەبرد و تەواویكرد، بەڵام كە بووە سەرۆك وەزیران و خەڵك خۆپیشاندانیان كرد‌و داوای هەرزانبوونی خواردن و خانوویان كرد، ئاراستەو بۆچوونی خۆی گۆڕی و لەدوای قەیرانە داراییە جیهانییەكەی 2008ەوە، لەعەقیدە نەختینەییەكەی پاشگەزبووەوەو بەرەو سەرمایەداریی بەبەزییانە رۆیشت. كەواتە كەوتنی ناتانیاهۆ بەهۆی رووداو یان سەرهەڵدانی هزرو بیرۆكەی نوێوە نییە، بەڵكو بەهۆی كاراكتەری خۆیەوەیەتی و ئەوەش لەدوو رووەوە، كۆمەڵایەتی و مۆراڵی. لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی ناتانیاهۆ وەلاینان و دایبڕین و سوكایەتیپێكردن و لەهاوپەیمانی نزیكەوە كردنیە دوژمنی سوێندخۆر، سەرسامكەرن. تەنیا لەم هاوپەیمانێتییەدا كەئێستا بوونەتە جێگرەوەی چەندینی لەئەوانە تێدایە، وەك (گیدێۆن سەعار پێشتر وەزیری پەروەردەی بوو، ئەڤیگدۆر لیبەرمان، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەكەی بوو، نافتالی بینیت، پێشتر بەرپرسی ستافەكەی بوو، یائیر لاپید، وەزیری دارایی بوو، بێنی گانتز، كە هێشتا لە وەزارەتی بەرگرییەكەیدایە و ناوزەندە بۆ بوونە جێگری سەرۆك وەزیران). بێمتمانەیی بە ناتانیاهۆ گەیشتە رادەیەك، هیچ كام لەوانەی ئەگەری بوونە هاوبەش و هاوپەیمانیان هەبوو لەگەڵیدا، باوەڕیان بەبەڵێنەكانی نەبوو، بۆ دووبارەو سێبارەو چواربارە كردنەوەی كورسی سەرۆكوەزیرانییەكەی، كێ باوەڕی پێدەكات لەكاتێكدا ئەو بەڕۆژی رووناك لەبەڵێننامە واژۆكراوەكەی خۆی پەشیمان بووەوە، بەوەی كە لەگەڵ گانتزدا، پۆستەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن؟ ناتانیاهۆ چۆن لەوە تێناگات كتێك گیدیۆن سەعار لەلیستی حكومەتەكەی دەكاتە دەرەوە، ئەو پیاوە بریندارە دوژمنایەتی ناكات؟ چۆن بێنێت لێی قبوڵدەكات هەواڵی نێگەتیڤ دەربارەی ژنەكەی دروستبكات؟ چۆن گانتز لێی خۆشدەبێت كە ئاگاداری نەكرد لەوەی خەریكی گفتوگۆیە بۆ رێككەوتنێكی ئاشتی. هاوكات لەڕۆژنامەی جیروسەلم پۆستی ئیسرائیلی ئەوە خراوەتەڕوو كە توانای مامەڵەی ناتانیاهۆ لەگەڵ خەڵكدا نائاساییە، «تەنیا كەسێكی بێهەست دەتوانێت بەو زۆرییەو بەو توندییە سوكایەتی بەخەڵك بكات، ئەگەر نەتوانێت خۆی فێربكات هەست بەو شەرمەزارییە بكات كە تووشی خەڵكانی تری كردووە، لانیكەم دەبێت فێربێت حسابی ئەوەبكات كە كەی و چۆن باجی غرورەكەی دەدات». هەروەها لەڕووی مۆراڵییەوە ناتانیاهۆ باوەڕی وابوو كەخۆی زۆر زیرەكەو هەموو ئەوانیتر زۆر دەبەنگن، «خۆی زۆر گەورەیەو دادگا زۆر بچووكە، بۆیە ئەوەی بە وەرگرتنی بایی یەك ملیۆن شیكڵ (زیاتر لە 300 هەزار دۆلار) دیاری لەدوو ملیۆنێر دەستیپێكرد، بووە هۆی ئەوەی بەدوای خۆیدا ئەوە بهێنێت كە كەسانێك بخاتە كابینەكەیەوە، پێشتر لەسەر بەرتیل وەرگرتن حوكم درابوون» فەزیحەیەك بووە دەستپێكی هێرشێكی توندی ناتانیاهۆ بۆ سەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەوەش وایكرد خەڵك تێبگات لەوەی، ئەو كەسەی وادەزانێت زۆر گەورەیە، لەڕاستیدا زۆر بچووكە. رۆژنامەكانی زە سەن و ئیندیپێندێنت ئۆنلاینی بەریتانی، بەهەمان شێوە باس لەوە دەكەن هۆكاری كەوتنی ناتانیاهۆ كەسایەتییەكەیەتی و دەڵێن بەرجەستەی دیماگۆگیەتێكی هەڵخەڵەتێن و دابەشكار دەكات. ئەو راگەیاندنانە دەڵێن، ناتانیاهۆ تەنیا بەوەوە نەوەستا داگیركاریی بسەپێنێت. بەڵكو بەرجەستەی رێچكەیەكی نەتەوەیی و رەگەزیی هەڵخەڵەتێن و مایەی دابەشبوون و دیماگۆگیەتی كرد، كە لەهەموو جیهاندا دەنگیدایەوە، لە ڤیكتۆر ئوربانی مەجەڕەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ لەئەمریكا، هاوكات بێزاربوونی بەرامبەر پێوەرەكانی دیموكراسی و هەموو بەستنەوەیەكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تەنانەت راستییەكانیش نیشاندەدا. جۆناسان فریدلاند، نووسەرو لێكۆڵەری سیاسی لەبارەی ناتانیاهۆوە دەڵیت:»پەرتكەو زاڵبە ئەو پرەنسیپە بوو كە ناتانیاهۆ لەسەری دەڕۆیشت و سەرشێتانە گروپێكی دژی ئەویتر هاندەدا، ساڵی 2015 لەڕۆژی هەڵبژاردنەكاندا لایەنگرەكانی بەوە كۆكردەوە كە دەیترساندن بەوەی هاووڵاتییە عەرەبەكان بەژمارەی زۆر بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەچن، ئەمساڵیش مناوەرەیەكی كرد بەوەی ئیتمار بن غەفیری سەرۆكی پارتێكی رەگەزپەرستی خستە كنێستەوە تەنیا بۆ ئەوەی هاوكاری بكات دەسەڵاتەكەی بپارێزێت.» جۆناسان فریدلاند، دەشڵێت:»ناتانیاهۆ هێرشی كردەسەر هەر دامەزراوەیەك هەڕەشەی لێپێچینەوە یان چاودێریكردنی دەسەڵاتەكەی لێكردبێت و بەنوخبەیەكی چەپڕەوی رقلێبوو وەسفیدەكردن، دەستدرێژییەكانی بۆ سەر سەربەخۆیی دادگا بەردەوامبوو لایەنگرانی خۆی لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆكی كۆمسیاری پۆلیس و چاودێریی دەوڵەتدا دادەنا، كە پێشتر ئەوانە پۆستی سەربەخۆ بوون.» لەكۆتاییشدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «ناتانیاهۆ ماوەیەكی زۆر درێژ لەدەسەڵاتدا مایەوەو بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل لەناوەوە دابڕمێت، گۆڕینی بەحكومەتێكی فرەدابەشبوو هەموو كێشەكان چارەسەر ناكات، بەڵام یەك دانە چارەسەر دەكات كە لابردنی ناتانیاهۆیە، ئەوەش سەرەتایەكە».
هاوڵاتى حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن. ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی " الأربعين الحسيني" بۆ عێراق، پێشمەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات. پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.
هاوڵاتى جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەمو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەكەین". ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و لەم چوارچێوەیەشدا باسیان لە پێشخستنی ئەم کەرتە کردوە. لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران باسی لە پێویستی هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کردوە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەمو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە پێویستی پێداچونەوە و چاکسازی کرا لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان کە بە جۆرێک رێکبخرێتەوە ببێتە پاڵپشتی وەبەرهێنەران و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی کەرتی تایبەت. لە تەورێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق کراوە و کۆنسوڵی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی گرنگی میدیای ئازادمان کردووە، باسی سەربەخۆیی و پاراستنی ئازادی رادەربڕینیشمان کردووە". ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی گرنگیی میدیای ئازادمان کردووە، باسی سەربەخۆیی و پاراستنی ئازادیی رادەربڕینیشمان کردووە". راشیگەیاند" چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ لەندەن" لەبارەی سەردانەکەیشیەوە دەڵێت، "سەردانەکەم بۆ درێژەدانە بە پەیوەندیمان لەگەڵ گەلی کورد، پەیوەندییەکی دێرینمان لەگەڵ گەلی کورد هەیە". وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان لە ململانێکانی ناوچەکەو وتی "حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی بەرگەی گوشارەکانی ئێران بگرێت، هەروەها بێگومان رۆڵی زۆر گرنگی هەبووە لە شەڕی دژی داعش، بۆیە من ستایشی رۆڵی پێشمەرگە و رۆڵی میللەتی کورد دەکەم کە زۆر قوربانیان داوە لەم پەیوەندییە ماوەدرێژە". وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش دا ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی نایابیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد‌و وتی "بەریتانیا پابەند دەبێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری و سەربازی". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەرزدەنرخێنین و سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیان بۆ گەلی کوردستان دەکەین، هاوبەشی بەریتانیا 30 ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکردووە کاتێک کە لە نیسانی 1991 لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بڕیاری 688ـیان دەرکرد بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام. کە ئەوە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت پەیوەندییەکی دۆستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروستبکات، لەو کاتەشەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بەریتانیا هەمیشە بەردەوام بووە". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی داعش رایگەیاند، "هاوشانی بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان پابەندی خۆمان بە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسی و هەڕەشەکانی داعش دووپات دەکەینەوە." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دۆخی ئافرەتان دەڵێت، "وڵاتانی جی حەوت 15 ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ پشتگیری لە پەرەپێدان بە تواناکانی ئافرەتان و هیوادارین ئەو پاڵپشتییانە هەرێمی کوردستان و عێراقیش بگرێتەوە".یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدا بابەتی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا بوو کە بەپێی توێژینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر دەردەکەوێت، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "ئێستا لە هەرێمی کوردستان خەریکە کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت و خەریکە وشکەساڵی دەبێتە کێشەیەکی رژدی لەبەردەممان.. ئێمە لە هەرێمی کوردستان پابەندین بە رێکارە نێودەوڵەتییەکانی خۆگونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆرانی کەشوهەوا لە جیهان.. هەروەها لە هەرێمی کوردستان پلانمان بۆ کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکانی وەکو دووانە ئۆکسیدی کاربۆن داناوە." دوێنێ سێشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبوونەوە.
هاوڵاتى ڕێکخراوی نەتەوەیی توندڕەویی "گورگە بۆرەکان"ی تورکیا كرایە لیستی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، کە ئەندامانی رێكخراوەكەش لەچەندین ڕووداوی توندوتیژییەوە تێوەگلاون. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 ناچو سانشێز ئەموری په‌رله‌مانتاری ئیسپانی پەڕلەمانی ئەوروپا کە پڕۆژەی بەتیرۆرناساندنەکەی ئامادەکردوە به‌ئاژانسی هه‌واڵى "مۆنتی کارلۆ"ی فەڕەنسیی وتوه، "ئەوە بابەتێکی سروشتییە کە ڕەوەندێکی بیانیی لەئەوروپادا خاوەن کاریگەریی بێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ڕێکخراوی گورگە بۆرەکان بەشێوەیەکی سیاسیی ڕەفتار دەکەن‌و ڕاستەوخۆ فەرمان لەئەنكەرەوە وەردەگرن". لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە كه نزیکه لەدەسەڵاتدارانی تورکیا لەچەندین ڕووداوی توندوتیژییەوە تێوەگلاون، بەشێوەیەک لەمانگی تەمموزی ساڵی 2020 ئەندامانی سەر بەو گروپە توندڕەوەی تورکیا بەدارو بەردو مۆلۆتۆف هێرشیانکردەسەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی کوردەکان لەڤییەننای پایتەختی نەمسا. هەروەک لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئەو گروپە هێرشیانکردەسەر ڕەوەندی ئەرمەنی لەفەڕەنساو مۆنۆمێنتێکیان شکاند کە ئاماژەی بەکۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکرد، جگەلەوەی ئەو سیاسییە ئەوروپاییانەی ڕەخنە لەڕەفتارەکانی تورکیا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی دەگرن، لەلایەن ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووبەڕووی هەڕەشەو تەنگ پێهەڵچنین دەبنەوە. بۆ قەدەغەکردنی ڕێکخراوی گورگەبۆرەکانی تورک، یەکەمجار فەڕەنسا دەستپێشخەریی کرد، هەروەک دواتر ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری ئەڵمانی‌و نەمسایی داوایان لەحکومەتی وڵاتەکانیان کرد کە هەمان هەنگاوی فەڕەنسا هەڵبێنن. چاودێران دەڵێن، "ئەو قەدەغەکردنە تەنها گرنگییەکی سیمبوڵی هەیە"، بۆئەوەش دیبلۆماتکارێکی ئەوروپایی بەگۆڤاری "لێکسپرێس"ی فەڕەنسایی وتوە، "گورگەبۆرەکانی تورک نوسینگە یان دۆخێکی یاساییان لەناو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپادا نییە، بۆیە خرانە ناو لیستی تیرۆرەوە واناکان چالاکییەکانیان ڕابگیرێت، بەڵکو زیاتر چاودێریان دەخرێتەسەر".
هاوڵاتى کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ئێران بووەتە سەرەکیترین مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتەو زۆربەی بەرپرسانیش رایانگەیاندوە رەنگە وڵاتەکەیان لەڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئاودا مایەپوچ ببێت و ئەمساڵ ببێتە کەمئاوترین ساڵی نیو سەدەی رابردوو. توێژینەوەکان لەئێران ئاشکرایان کردووە کەئەو وڵاتە تا (16) ساڵی داهاتوو گیرۆدەی قەیرانی وشکەساڵی و کەمئاویی دەبێت و ئەمەش بەقەیران یان کارەساتی سروشتی و گۆڕانکاریی کەشوهەوا لەو وڵاتە لەقەڵەمدەدرێت کە تائێستا زیانی بە (82%)ی بوارە کشتوکاڵییەکانی گەیاندوە. ئێران بەیەکێک لەو وڵاتانەی جیهان ئەژمار دەکرێت کەکەمترین سەرچاوەی ئاوی هەیە، بەڵام زیاترین بەکارهێنانی نائاسایی و نایاسایی هەیە، بۆیە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناچارن لەجیاتی پلان و ستراتیژی نەوت و وزەی ئەتۆمیی و بەرنامەی موشەکی بیر لەچارەسەری قەیرانی ئاوی وڵاتەکەیان بکەنەوە، چونکە رەنگە کەمئاویی ببێتە هۆی مایەپوچبوونی ئەو وڵاتە. ئێرانییەکان زیاترین ئاو بەکاردەهێنن نێوەنجی بارانبارین لەساڵانی (2018) تا (2019) لەئێران بە تۆمارکردنی (342) ملیم لەساڵێکدا ژمارەی پێوانەیی بارانبارینی لە (50) ساڵی رابردوی ئەو وڵاتەدا تۆمارکردو رێژەی بارانبارین لەماوەی نێوان ساڵی (2019) تا ساڵی (2020) بۆ (317) ملیم دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەو رێژەیە لەساڵی (2021) بەشێوەیەکی بەرچاو (50%) کەمی کرد . ساڵانە حەوت ملیار‌و (500) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەو تەندروست لەئێران بەکاردەهێنرێت کەپێنج ملیار مەترسێجای بۆ ماڵ و خێزانەکانە کە دەکاتە (241) لیتر ئاوی رۆژانە بۆ هەر هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە. بەپێی ئامارەکان و بەراوردەکان لەگەڵ رێژەی بەکارهێنانی ئاو لەوڵاتانی پڕئاوی جیهان، ئێران زیاترین رێژەی ئاوی خواردنەوەو تەندروست بەکاردەهێنێت چونکە لەوڵاتی پۆڵەندا هەر هاووڵاتییەک رۆژانە (98) لیتر ئاو بەکاردەهێنێت لەوڵاتی دانیمارک هەر هاووڵاتییەک (159) لیتر لەڕۆژێکدا و لەوڵاتی سوید (164) لیترو لەوڵاتی پورتوگال (194) لیترو لەوڵاتی ئیسپانیا (200)لیترو لەوڵاتی بەریتانیا (153) لیتر ئاوی رۆژانە بەکاردەهێنرێت کە بەراورد بەوڵاتێکی وەک ئێران کە هەر هاووڵاتییەک رۆژانە (241) لیتر ئاو بەکاردەهێنێت جیاوازییەکی گەورە هەیە لەکاتێکدا ئێران بەوڵاتێکی کەمئاو لەئاستی جیهان ئەژمار دەکرێت. ئامارەکان لەئێران دەریدەخەن کە رێژی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە بەراورد بەساڵی (2020) نزیکەی (48%) کەمی کردووە. جیاوازییەکانی باران بارین لەخاکی ئێران ئێران کەپانتاییەکەی یەک ملیار‌و (873959) ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە (17)یەمین وڵاتی جیهان لەڕووی پانتاییەوە ئەژمار دەکرێت، ئاست و رێژەی بارانبارینەکان لەسەرتاسەری ئەو خاک و پانتاییە جیاوازەو تەنها لە (1%)ی پانتایی ئەو وڵاتەدا رێژەی بارانبارینی ساڵانەی دەگاتە نزیکەی هەزار ملیم و لەهەندێک ناوچەشدا کەمترە لە (148) ملیم لەساڵێکدا بۆیە بە بەردەوامیی مەترسیی وشکەساڵی و کەمئاویی لەئێران هەیە . بەفیڕۆدانی ئاو لەئێران عیسا کەلانتەری کە (12) ساڵ لەئێران وەزیری کشتوکاڵ بووەو لەئێستادا راوێژکاری سەرۆک کۆمار‌و بەڕێوەبەری ناوەندی ژینگەیە لەو وڵاتە رایگەیاندووە؛ سالانە (20) ملیار مەترسێجا ئاو زیاتر لەئاستی یاسایی و رێگەپێدراو لەئاوی ژێرزەوی ئێران بەکاردەهێنرێت کە ئەمەش بەدزینی ئاو‌و بەفیڕۆدانی لەقەڵەمدەدرێت. کەلانتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێران لەساڵی (1980) تائێستا بەشێوەیەکی خراپ و نەگونجاو سەرچاوە ئاوییەکانی بەکاردەهێنێت و ئەمەش وایکردوە کاریگەریی لەسەر ئاستی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم لەئێران بکات بەشێوەیەک کە لەنێوان (20) بۆ (25) ساڵ رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لەئێران چوار هێندە کەمی کردووە. بـــەپێی رێکــــکەوتنی ســــــــاڵی (1997)ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت هەر وڵاتێک ساڵانە (40%)ی سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکانی بەکاربهێنێت، بەڵام ئێران ساڵانێکە نزیکەی (100%)ی سەرچاوە ئاوییەکانی بەکاردەهێنێت. کەمبوونەوەی بارانبارین ئەحمەد وەزیفە، سەرۆکی ناوەندیی وشکەساڵی و کۆنتڕۆڵی قەیرانەکان سەر بەدامەزراوەی کەشناسیی ئێران راگەیاندوە؛ کەئاستی بارانبارین لەساڵی (2021) نزیکەی (41%) کەمی کردووە، بەڵام ئەو ئاستە لەکەمکردنی بارانبارین لەپارێزگای سیستان و بلوچستان دەگاتە (82%) و لەپارێزگای هۆرموزگان دەگاتە (86%) و لەپارێزگای کرمان دەگاتە (65%) بۆیە ئەو ئامارانە ئاماژەن کەساڵی (2021) کەمبارانترین ساڵی نیو سەدەی رابردووی ئێران دەبێت. ئێران کە پێکهاتووە لەهەزار و (300) شار‌و شارۆچکە و (37) هەزار گوند زیاتر لە (310) شارۆچکەو حەوت هەزار گوندی رووبەڕووی قەیرانی کەمئاویی بووەتەوەو بە جۆرێک کەدەبێت ئاو بەتەنکەر بەسەر ئەو شارۆچکەو گوندانەدا دابەش بکرێت چونکە نێوەنجی بارانبارین لەو وڵاتە یەک لەسەر سێی نێوەنجی بارانبارینی پێویستە بەپێوەرە جیهانییەکان. بەنداوەکان ئێران لەساڵی (1940) تائێستا زیاتر لە (172) بەنداوی دروستکردووەو بڕیارە لەکۆتایی ساڵی (2021) ژمارەی بەنداوەکانی بگاتە (214) بەنداو. کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1979) تاساڵی (2003) زیاتر لە (125) بەنداوی گەورەی دروستکردووە و لەساڵی (2003) تاسەرەتای (2021) نزیکەی (37) بەنداوی دیکەی بە بەنداوەکانی وڵاتەکە زیاد کردووە واتە ئێران لە (81) ساڵی رابردودا (214) بەنداوی لەوڵاتەکەی دروستکردووە. کورد‌و بێئاویی قەیرانی کەمئاویی ئێران، بەرۆکی پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە و بەپێی ئامارەکان ئەو پارێزگایە کەژمارەی دانیشتوانی دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن کەس، نزیکەی یەک ملیۆن کەسی رووبەڕووی کەمیی ئاوی خواردنەوە بوون و بڕیاربوو پێنج ساڵ پێش ئێستا بەنداوێک بە ناوی (گاوشان) تەواو بکرێت و کێشەی کەمیی ئاو لەو پارێزگایە چارەسەر بکرێت بەڵام تائێستا ئەو بەنداوە تەواو نەبووە. تەنها شاری کرماشان کە نزیکەی یەک ملیۆن دانیشتوی هەیە پێویستی بە (250) هەزار مەترسێجا ئاو هەیە، بەڵام لەئێستادا تەنها (130) هەزار مەتر سێجا ئاوی پێ دابیندەکرێت. پارێزگای کوردستان (سنە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەخاوەنی رووبار‌و ئاوی کانیاوی سروشتیی زۆرە ، رێژەی ئاوی ئەو سەرچاوانەی لەساڵی (2020) زیاتر لەچوار ملیار مەترسێجا ئاو بووە، بەڵام ئەو رێژەیەی ئەمساڵ بۆ یەک ملیار‌و (200) ملیۆن مەترسێجا دابەزیوەو رێژەی ئاوی رووبار‌و کانیاوەکانی ئەو پارێزگایە بەراورد بەساڵی رابردوو (54%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و کەمی کردوە. پارێزگای سنە خاوەنی یەک ملیۆن و (220) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵییە کە لەو ژمارەیە (896) هەزار و (235) هەکتار کەدەکاتە (88%) زەوییەکانی، دێمەو (121) هەزار هەکتاریشی کەدەکاتە (12%) زەوییەکانی بەرئاوەو بێئاویی بووەتە هۆی نەخۆشی و سەرهەڵدانی مێرووە مەترسیدارەکانی وەک (سن) بۆ گەنم و ئەمساڵ نزیکەی (160) هەزار هەکتار لەزەوییەکانی تایبەت بەگەنم کەوتوونەتە بەر هێرشی سن و ئەمەش بەراورد بەساڵی رابردو (170%) زیادی کردووە. وشکەساڵی و بارانبارینی کەم بەرهەمی گەنمی پارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەک ملیۆن تۆنە لەساڵێکدا بەڕێژەی (35%) کەمکردووەتەوە کە دەکاتە (270) هەزار تۆن گەنم. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کردووە کە لەئەمساڵدا زیاتر لە (300) گوندی ئەو پارێزگایە دەکەونە بەر قەیرانی کەمئاویی و وشکەساڵی و نەبونی ئاوی خواردنەوە، بۆیە دەبێت بەتانکەر ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین بکرێت. لەپارێزگای ئیلام هاوشێوەی پاریزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵیی هەیە، بۆیە (160) هەزار هەکتار زەوی دێم و پێنج هەزار هەکتار زەویی بەرئاو زیانیان بەرکەوتووەو بەگشتی (70%)ی بەرهەمی دانەوێڵەی ئەو پارێزگایە زیانی بەرکەوتوەو هەر ئەمەش هۆکار بووە کە بەرهەمی جۆی ناوچەکە لە (75) هەزار تۆنەوە بۆ (25) هەزار تۆن کەم بکات لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکانی ئەو پارێزگایە لە ئەمساڵدا (100) هەزار تۆن لەسەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەراورد بەساڵانی رابردو کەمیکردووە. ئیلام بەگشتی خاوەنی (340) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵیی دێم و بەرئاوو پێنج هەزار هەکتار باخی هەیە کە وشکەساڵیی زیانی زۆری بەکشتوکاڵ و باخداریی لەو ناوچەیە گەیاندوەو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لە (30%) بۆ (70%) کەم بووەتەوە. هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەپارێزگای ورمێ زەنگی مەترسیداری وشکەساڵی لێدراوەو ئامارەکان دەریدەخەن رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو (26%) لەو پارێزگایە کەمی کردووە و ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ (56) سانتی مەتر دابەزیوە لەکاتێکدا (10) ساڵە لەچوارچێوەی پڕۆژەی زیندوکردنەوە دەریاچەکەدا ئاوی زۆربەی سەرچاوەکانی کوردستان دەڕژێنرێتە ئەو دەریاچەیە. رێژەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لەئەمساڵدا گەیشتوەتە پێنج ملیار‌و (20) ملیۆن مەترسێجا لەکاتێکدا ئەو رێژەیە لەساڵی رابردوو شەش ملیار‌و (940) ملیۆن مەترسێجا بووەو هاوکات رێژەی ئاوی بەنداوی مەهاباد بووەتە (159) ملیۆن مەترسێجا کە بەراورد بەساڵی رابردوو (21) ملیۆن مەترسێجا کەمیکردوە. کەمئاویی و وشەکساڵی و بەکارهێنانی نائاسایی ئاوی ژێرزەوین لە پارێزگای ورمێ بوەتە هۆی رۆچونی (10) سانتیمەتر لەخاکی ئەو پاریزگایە. بەوتەی شارەزایان وشەکساڵی لەزۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەنها پەیوەندیی بەکەمی بارانبارینەوە نییە، چونکە رێژەی بارانبارین لەو ناوچانە بەراورد بەساڵی رابردو کە بەساڵێکی باراناویی ناوی دەهێنرێت (26%) تا (46%) کەمیکردووە، بەڵام رێژەی سەرچاوەکانی ئاو بەراورد بەبارانبارین لەئەمساڵدا لەهەندێک ناوچەی رۆژهەڵات زیاتر لە (86%) کەمیکردووە، بۆیە بە لێکدانەوەیەکی ئاسایی ئەو ژمارانە دەردەکەوێت کۆنتڕۆڵ نەکردن و خراپ سودوەرگرتن لەسەرچاوە ئاوییەکان هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی وشکەساڵییە لەو ناوچانە. کەمئاوی (35%)ی کارەبای ئێرانی کەمکردووە ناوەندی نیشتیمانیی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی لەئێران ئاشکرای کردووە کە نێوەنجی بارانبارینی ئەمسال بەگشتی (118) ملیم بووە لەکاتێکدا لەساڵی رابردودا رێژەی بارانبارین (207) ملیم بووەو ژمارەکە دەریدەخات رێژەی بارانبارین (43%) کەمیکردووە و هاوکات بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەبەنداوەکان بەڕێژەی (35%) کە دەکاتە چوار هەزار مێگاوات. ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمبوونەوەی باران بووەتە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لەزۆربەی بەنداوەکان و لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی کارەبای ئێران پشتڕاستی کردووەتەوە کەوڵاتەکەی (17%)ی سەرجەم کارەباکەی لەڕێگەی بەنداوەکانەوە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام کەمبوونەوەی ئاستی بەنداوەکان و رێگریی لەبەردانەوەیان بووەتە هۆی لەدەستدانی زیاتر لەچوار هەزار مێگاوات کارەبا لەکاتێکدا سەرجەم بەرهەمهێنانی کارەبا لەئێران دەگاتە (60) هەزار مێگاوات. وەزارەتی کارەبا رایگەیاندوە بۆ رێگریی لەبەکارهێنانی زۆری کارەبا لەوەزارەت و ناوەندەکانی سەر بەو وەزارەتەوە بڕیاریان لەقەدەغەکردنی بەکارهێنانی سپلیت و کۆندیشنی غازی و ساردکەرەوەکان داوەو رەنگە ئەمە ببێتە بڕیارێک بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت. زۆربەی توێژینەوەکانی ناوەندە جیاوازەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کەئێران بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی رووبەڕوی قەیرانیی ئاو دەبێتەوەو ئەمەش زۆربەی بوارە ئابوریی و کشتوکاڵییەکانی دەگرێتەوەو رەنگە خراپترین و وشکترین ساڵی خۆی لەمێژووی (50) ساڵی رابردودا ئەزمون بکات و سەرەڕای ئەمانەش پێشبینی کراوە ئەگەر بارانبارین لەئێران جارێکی دیکە ئاسایی ببێتەوە ئەو وڵاتە ناتوانێت تا (16) ساڵی داهاتوو بگاتەوە دۆخێکی ئاسایی، چونکە زۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەویی ئەو وڵاتە بەمەبەستی کشتوکاڵ بەشێوەیەکی خراپ سوودیان لێوەرگیراوە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، لە درێژەی چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان، نۆ كۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشكنین و بەدواداچوونەكان، نۆ كۆمپانیای دەرمانیان داخستووە، بە ھۆكاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەكانەكانی كواڵێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان. لە راگەیاندراوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداریی دەدات بە سەرجەم كۆمپانیاكانی دەرمان پابەندی رێنماییەكان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكاتەوە.