هاوڵاتى عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان دۆسیەی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار "ھەم قۆرغکاریەکی گەورەیە بۆ یەک بانک، ھەم زیانە لە داھاتی گشتی"، بۆیە داوا دەکەن سیستمێکی تەندروست دابندرێ بە ئامانجی گەڕانەوەی زۆرترین داھات بۆ خەزێنەی گشتی بەشێویەکی دادپەروەرانە. عەلی حەمەساڵح لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو دۆسیەی شەش ساڵە داوای چارەسەرکردنی دەکەم، دۆسیەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار ھەم قۆرخکاریەکی گەورەیە بۆ یەک بانک، ھەم زیانە لە داھاتی گشتی، لەسەرەتای پرۆسەی نەوتەوە تاوەکو 2019 پارەی نەوت دەچوە بانکی کوردستانی ئەھلی و تەنیا ئەم بانکە پرۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دیناری دەکرد، نرخی 100 دۆلاری بە 117 ھەزار دینار پێدەدراو ھەندێک مانگ لە بازاڕدا بە 127 ھەزار دینار دەفرۆشراو لە ئاڵوگۆڕی 400 ملیۆن دۆلاردا، 40 ملیار دینار قازانجی دەکرد، ھەندێک مانگ کەمتر بەپێی نرخی دۆلار دەگۆڕدرا". ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە سەرەتای 2019 ئەم پرۆسە دراوە بە RT بانک ماوەیەک بە 117 ھەزار بۆ ھەر 100 دۆلار‌و دواتر کرایە 120 ھەزار دینار بۆ ھەر 100 دۆلارێک، ئەم بانکەش بۆ خۆی بە پێی نرخی بازاڕ دەیفرۆشت، بۆ نمونە ئەگەر 126 ھەزار دینار بێت، لە گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار لە 300 ملیۆن دۆلار 18 ملیار دینار قازانجیان دەکرد، ئێستاش کە لە داھاتی نەوت 300 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزیێنەی وەزارەتی داریی دەگەڕێتەوە بە 145 ھەزار دینار بەم بانکە دەدرێت و لە بازاڕیشدا ئەگەر 150 ھەزار دینار بێت قازانجی مانگانە 15 ملیار دینارە". لەبارەی چارەسەری ئەو پرسەش عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی، "من دەزانم سیاسەتی نەختینەیی لە دەست بانکی ناوەندیە، ئەم پرۆسە بەم شێوە ھەم قۆرغکاریە ھەم بەفیڕۆدانی سامانی گشتیە، شەش ساڵە داوای پێداچونەوە دەکەم، پێویستە سیستمێکی تەندروست دابندرێ بە سێ ئامانج یەک: گەڕانەوەی زۆرترین داھات بۆ خەزێنەی گشتی بەشێویەکی دادپەروەرانە، دوو: ھاوکاربێت لە جێگیرکردنی نرخی دراو، سێ: جوڵەیەیەکی ڕێکخراوی دراو دروستبکات و ھاوکاربێت بۆ جێگیربونی نرخی دۆلار".
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا بۆ یه‌که‌مجار هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، که ئه‌گه‌ر بازرگان و چالاکڤانى تورک عوسمان کاڤاڵا ئازاد نه‌کات، ئه‌وا رێوشوێنى دیسیپلنکردن له دژى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سزاى بدات. عوسمان کاڤاڵا، بازرگانێکى تورکیى ته‌مه‌ن 63 ساڵانه و چالاکوانێکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه. کاڤاڵا له ساڵى 2017 ده‌ستگیرکراوه و رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانى پارکى گه‌زى له ساڵى 2013 و هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى ساڵى 2016 کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاڤاڵا ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیێکى به خۆپیشاندانه‌کان یان هه‌وڵى کوده‌تاکه‌وه هه‌بووبێت. هه‌رچه‌نده، کانوونى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دادگاى مافى مرۆڤى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بڕیارێکى بۆ ئازادکردنى کاڤاڵا ده‌رکرد، به‌ڵام تورکیا تائێستا ره‌تیکردووه‌ته‌وه ئه‌و بازرگانه ئازاد بکات. ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیکارى بڕیاره‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى له تورکیا کرد که رێوشوێنى دیسیپلینکردن دژى ئه‌نقه‌ره ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر کاڤاڵا ئازاد نه‌کات. لیژنه‌که ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو "به‌رده‌وامبوونى ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیى کاڤاڵا پێشێلکاریێکى گه‌وره‌یه و دژى په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه و له وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى یاسادا جێگه‌ى قبووڵکردن نییه." هه‌روه‌ها لیژنه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان له رێگه‌ى هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ى له به‌رده‌ستیانن، له نێویشیاندا، رێکارى یاسایی، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ی، که له لایه‌ن دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ده‌رکراوه.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه)و هاوکات ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایگه‌یاند "له کاتێکدا هێرشێکى فراوان ده‌کرێته سه‌رمان، چۆن هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه"، ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا، که‌س به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ر بۆ خۆى ناکاته‌وه". کاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه به‌کاتى هه‌رێمى کوردستان، موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که و فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ستێرک تى ڤی، له‌باره‌ى ڕووداوه‌کانى مه‌تینا وتی: "له کاتێکدا هێرشى به‌رفراوان ده‌کرێته سه‌رمان، چۆن هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه". هه‌روه‌ها وتیشى:" هه‌ر که‌سێک عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا، که‌س به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ر بۆ خۆى ناکاته‌وه". قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌وه‌یه، سه‌ره‌تا په‌که‌که و پاشان هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناو ببه‌ن، "نه‌ک ته‌نیا له سنوورى تورکیا، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له ناوچه‌که‌دا، له‌ناو ببه‌ن". زانیارى زیاتر له‌سه‌ر قسه‌کانى موراد قه‌ره‌یلان بڵاوده‌که‌ینه‌وه..
هاوڵاتى له به‌ره‌کانى شه‌ر له گردى زه‌ندوراى هه‌رێمى هه‌فتانین شه‌ڕێکى سه‌خت رووده‌دات له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورک‌دا. میدیاى نزیک له په‌که‌که بڵاویکرده‌وه که له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ر له گردى زه‌ندوراى سه‌ر به هه‌رێمى مه‌تیناى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا له‌نێوان گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان و سه‌ربازانى تورک‌دا شه‌ڕێکى سه‌خت رووده‌دات.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن که"به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ده‌شڵێت:"داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆ: دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندین جار چه‌کدارانى په‌که‌که په‌لامارى ھێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان داوه و چه‌ندین ئه‌فسه‌ر وپێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید و بریندار کردووه و ھه‌موو ھه‌وڵیان بۆ تێکدانى ئارامى وئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه. به‌داخه‌وه له ڕۆژانى رابردووش‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید کرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى تریش بریندار بوون . چه‌ندین ساڵه به‌ھۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که سه‌دان گوند و ئاوایى ناوچه سنووریه‌کان چۆلکراون و زیانێکى زۆرى ماددى به‌ر هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه که‌وتووه. هاوکات به‌رده‌وام ھه‌وڵى ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى ھه‌رێمى کوردستان و دروستکردنى پشێوى و نا ئارامیان له ناو هه‌رێم داوه ، ئه‌ویش به ڕێگاى جۆراوجۆر له‌وانه له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ک به‌شێک له پیلانه‌کانیان له دژى ھه‌رێم و به ھاوکارى ده‌ستێکى ناوخۆیی، چه‌ندین ھاووڵاتى خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وروپاییان ناردووه بۆ ناو هه‌رێم بۆ به کارهێنانیان وه‌ک ئامرازێک بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى ناو هه‌رێم له ژێر ناوى گرووپى به‌ناو ئاشتى و ئازادی. لێره‌دا به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت. داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن چونکه شه‌ڕانگێزى ونائارامى له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێویسته ئه‌و گرووپانه داوا له په‌که‌که بکه‌ن چیتر ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباره‌کانى هه‌رێمى کوردستان وسنوورێک بۆ شه‌ڕفرۆشییه‌کانیان و دژایه‌تى خه‌ڵکى ئاشتیخوازى هه‌رێمى کوردستان دابنێن. وه‌زاره‌تى ناوخۆی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 10-6-2021
هاوڵاتى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات(په‌یه‌ده)، به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانى پارته‌که‌یان و نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا ده‌کات که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیرکران. ده‌شڵێت: ئه‌و کرده‌وانه ده‌چنه خزمه‌تى دوژمنه‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" له پێشهاتێکى مه‌ترسیداردا، نوێنه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێمه له هه‌ولێر، مسته‌فا عوسمان خه‌لیل و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌و شاره، مسته‌فا عه‌زیز و هه‌روه‌ها نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا، جیهان حه‌سه‌ن له سه‌عات 3ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر رۆیشتون به‌مه‌به‌ستى پێشوازێکردن له چه‌ند میوانێک، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌ربه پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه ده‌ستگیرکراون". هه‌روه‌ها جه‌ختیشى کردۆته‌وه "لێکه‌وته‌وکانى ئه‌م جۆره کرده‌وانه له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه‌و ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌ش ده‌چنه خزمه‌ت ئه‌و دوژمنانه‌ى که هه‌وڵى چاندنى تۆوى دوبه‌ره‌کى و لێکنزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌یدا، په‌یه‌ده ئیدانه‌ى توندى ئه‌و کرده‌وانه‌ى کردوه‌و داواى کردوه به‌په‌له ئازادبکرێن،" ئیدانه‌ى هه‌ر جوڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بێت بۆ پێشێلکردنى مافى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و تێکۆشان دژبه تاوانه‌کانى سوپاى تورکیا که به‌شێوه‌یه‌کى سیستماتیک به‌رده‌وامن".
هاوڵاتى داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، رایگه‌یاند: دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په-یان ئاماده کردووه و پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستوورییان کردووه‌و له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا بڕیارى لێده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، به‌کر شاهین داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له باره‌ى دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په، رایگه‌یاند "دۆسیه‌ى سکاڵانامه‌که‌مان ئاماده‌کردووه و خستوومانه‌ته به‌رده‌ست دادگاى ده‌ستووریی. له‌ئێستاشدا دادگاى ده‌ستووریى ماوه‌ى 15 رۆژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ دۆسیه‌که بکات". هه‌روه‌ها به‌کر شاهین ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "ئێمه هه‌رچییه‌کمان له توانادابووبێت کردومانه، سه‌رجه‌م بڕیار، دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په-مان وه‌ک به‌ڵگه خستووه‌ته ناو دۆسیه‌که‌وه که 843 لاپه‌ڕه‌یه. تیایدا داوا کراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیردرێته‌به‌ر". پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتێکى سیاسییه له تورکیا، له 15ى تشرینى یه‌که‌مى 2012 له لایه‌ن چه‌ند کوردێک دامه‌زراوه و سێ له که‌سه دیاره‌کانى ئه‌و پارته پێشتر له پارتى ئاشتى و دیموکراسى (به‌ده‌په)دا بوون. جگه له سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆکى پێشووی، هه‌زاران سه‌رکرده‌و کادرو چالاکوان و په‌رله‌مانتارانى ھه‌ده‌په له‌زیندانه‌کانى تورکیادان.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عیراق بڵاویکرده‌وه، بڕیارماندا به زیادکردنى بڕىفرۆشتنى دراوى بیانى (دۆلار) به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند:" بڕیارماندا به زیادکردنى بڕى فرۆشتنى دراوى بیانى به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، تا ته‌واوى پێداویستییه‌کانیان پڕبکرێته‌وه". هه‌روه‌ها بانکى ناوه‌ندى عێراق رونیشیکردۆته‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه پڕکردنه‌وه‌ى داواکارییه‌کانه له‌سه‌ر دراوى بیانى و بۆ هێنانه‌دى ئامانجى سیاسه‌تى دراوه. به‌پێى پشکى هه‌فتانه‌ى بانکه‌کان 300 هه‌زار دۆلار کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، جۆرى A ده‌کرێته 2 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌ک، جۆرى Bى ئه‌و کۆمپانیایانه بڕى 750 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌کدا وه‌رده‌گرن و کۆمپانیاکانى جۆرى C پشکه‌که‌یان له مانگێکدا 70 هه‌زار دۆلار ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار دابه‌زێت دواى ئه‌و بریاره‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق که له ئێستادا به‌هاى 100 دۆلار له بازاڕه‌کانى ناوخۆدا، 150 هه‌زار دینارى تێپه‌ڕاندووه.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدانی کولتووری پێكه‌وه ژیانى ئاشتییانە دووپات دەكەینەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سۆفی ویلمز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاووتوێ کران. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە گرنگیی بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سوپاسی هەماهەنگیی وکارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سوریا. هاوكات هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بەگشتی .
هاوڵاتى نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ بەرپرسییان لە هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 نوری ئەسعەد، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیرکراون". نووری ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، "ئەو سێ کەسە چوونەتە پێشوازی ژمارەیەک رۆشنبیر، کە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون". سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، نووری ئەسعەد باسی لەوەکردووە، " نازانم بۆچی دەستگیرکراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە".
هاوڵاتى کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی كه له‌ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى دیار پێكهاتوه ڕایگه‌یاند سه‌ردانى هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكیه‌كانى ئێستا پارتى‌و په‌كه‌كه یان كردوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى ڕویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه، له‌بانگه‌وازیه‌كه‌شیاندا داواده‌كات، "هه‌ردولا هێرشى میدیایی بۆسه‌ر یه‌كتر ڕابگرن". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 له‌بانگه‌وازیه‌كى به‌په‌له‌دا کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی ڕایگه‌یاندوه، "کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی‌و دەرەکیدایه‌و تائێستاش دەرفەتی گەورە لەبەردەم خەڵکی کوردستان‌و هێزە سیاسییەکانیدا هەیە کە دۆزی کوردستان بەئاقارێکی سەرکەوتووانەدا ببەن‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێت، با پێکەوە هەوڵبدەین لەجێی شەڕی ناوخۆ سوود لەدەرفەتەکان بۆ پەرژەوەندی گەلی کوردستان ببینین". ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "هەر لەسەرەتای گرژییەکانەوە دەستمان بەهەوڵی ناوبژیوانی‌و خۆشکردنی زەمینەی دیالۆگ کرد، شاندی کۆمیتەکە سەردانی هەردوولایەنی ناکۆک‌و زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان کرد‌و ئه‌وه‌شى به‌ئێمه بكرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه درێغى ناكه‌ین". ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه: بانگەواز لەکۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆییەوە کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی‌و‌و دەرەکیدا گەلی ئازادیخوازی کوردستان هەروەک ئاگادارن گرژی‌و ئاڵۆزیی نێوان چەند هێزێکی کوردستانیی لەئاستێکی مەترسیداردایە. ئەم دۆخەش خەڵکی کوردستانی زۆر نیگەرانکردووە. ڕووبەڕوو وەستانەوەی هێزە کوردستانییەکان بەرامبەر یەکترو شەڕی میدیایی، خەڵکی کوردستانی خستۆتە دۆخێکی نالەباری ئەوتۆوە کە ڕۆژانی شەڕی نەگریسی ناوخۆیان بیردەخاتەوە. بێگومان ئەم دۆخە بۆ نەیارانی کوردستان دەرفەتێکە کە هەمیشە خەونیان پێوە بینیوەو کاریان بۆ کردووە، هەتا لەو رێگایەوە زیاتر درێژە بەداگیرکارییەکانیان بدەن‌و ئەو دەسکەوتانەش کە بەخوێنی سەدان هەزار شەهیدو رەنج‌و تێکۆشانی سەدان هەزار تێکۆشەر بەدەستهاتوون، لەناوببەن. لەهەلومەرجێکی ئاوادا سەرباری ئەوەی کە شەڕێکی ناوخۆ لەم قۆناغەی دنیای پێدا تێپەڕئەبێ، شەرمەزارییەکی گەورە بۆسەر گەلی ئێمە دێنێت، لەهەمانکاتدا هیچ کام لەدۆستەکانمان بەدەنگمانەوە نایەن‌و مێژوو نەوەی داھاتووش‌و دەستپێشخەران‌و بەرپرسانی شەڕی ناخۆیی نابەخشێت. سەرەڕای هەموو مەترسییەکانیش، تائێستا دەرفەتی گەورە لەبەردەم خەڵکی کوردستان‌و هێزە سیاسییەکانیدا هەیە کە دۆزی کوردستان بەئاقارێکی سەرکەوتووانەدا ببەن‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێت، با پێکەوە هەوڵبدەین لەجێی شەڕی ناوخۆ سوود لەدەرفەتەکان بۆ پەرژەوەندی گەلی کوردستان ببینین. ئێمەوە وەک کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی کە لەچەند دەزگاو کەسایەتی کوردستانیی هەر چوار بەشی کوردستان پێکهاتووە، هەر لەسەرەتای گرژییەکانەوە دەستمان بەهەوڵی ناوبژیوانی‌و خۆشکردنی زەمینەی دیالۆگ کرد، شاندی کۆمیتەکە سەردانی هەردوولایەنی ناکۆک‌و زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان کرد. ئێمە لەکارەکانمان بەردەوامدەبین‌و لەپێناو ئاشتی‌و ئارامیی لەکوردستان، هەر کارێک بەئێمە بکرێت، ئامادەین، داواش لەسەرجەم پارت‌و ڕێکخراوە کوردستانیەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ڕۆڵی جدی‌و ئەرێنی ببینن. هەروەها داوا لەکەسایەتی سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و ئەکادیمیی کوردستان دەکەین، کە بەهەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان ڕۆڵی ناوبژیوان‌و کاراکتەری ئارامکردنەوەی ئەم دۆخە ببینن، داوا لەئەندام‌و لایەنگرانی ئەو دوو هێزەو خەڵکی کوردستانیش بەگشتی دەکەین، زیاتر دان بەخۆیاندا بگرن، هێرشی میدیایی‌و کەناڵەکانی سۆشیال میدیا لەبەرامبەر یەکتر ڕاگرن‌و ئاگری ناکۆکیی زیاتر خۆشنەکەن. پێویستە هەموو کوردستانیان بەهەر شێوازێکی دیموکراسیی گونجاو، لەدژی فراوانکردنی گرژی‌و ناکۆکییەکان دەنگ هەڵپڕن. کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی
هاوڵاتى هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەكەناڵی شەرقییەی راگەیاند "بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێكی زۆر قورس‌دا خزمەتی ئەم میللەتە بكات، بۆیە تاوەكو ئێستا كاندیدی حزبەكەمان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق تەنها بەرهەم ساڵحە". هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشیگەیاند "پێمان باشە لایەنێكی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و پێمان وایە دەبێت دۆسیەی هەڵبژاردنەكان لە دەستی خۆماندا بێت."
هاوڵاتى موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا ئاڕاستەى هێزەکانى حەشدى شەعبى کردووە، رایگەیاند "کەستان لەسەرووى هەڵەو سزاوە نین و گەر بەرپرسێکتان دووچارى لێکۆڵینەوە بوو زیادەڕەوى مەکەن لەبەرگرى کردن لێى و چاوەڕوانى ئەنجامەکەى بن". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 موقتەدا سەدر، ڕێبەرى رەوتى سەدر (10ى حوزەیرانى 2021) لە پەیامەکەیدا بۆ حەشدى شەعبى داواى لێکردوون کە ئەوان نوێنەرى خەڵکانى تر بن هەر لەپابەندبوون بەئاین و شەرع و بیروباوەڕ و ئەخلاقەوە بۆ خزمەتى هەژاران و ستەملێکراوان بێ هیچ بەرژوەندییەک و بەدواى کورسى و پارە و ناوبانگەوە نەبن. دەشڵێت، دەبێت ئێوە نوێنەر بن لە نمونەى عیماد موغنیە کە تا شەهید بوو بەدواى پلەو پایە و ماڵى دونیاوە نەبوو هەروەها دەبێت وەکو نمونەى ئەو پۆلە شەهیدە بن کە بەدواى بەرژەوەندى ئەم دونیاوە نەبوون بەڵکو لەپێناو خودا و نیشتیمان‌دا خوێنى خۆیان بەخشى. ڕابەرى ڕەوتى سەدر باسى لەوەش کردووە، ئەوەى دێتە ڕیزەکانتانەوە ئەوا لەو دونیا خودا مافى ون ناکات و ئەوەى لەڕیزەکانتانا خراپە دەکات پشتیوانى مەکەن و ئەوەشى کۆڵ نادات لەو کارانە سزاى بدەن و ئەوە بەرپرسەشتان بەر لێکۆڵینەوەیەک دەکەوێت چاوەڕوانى ئەنجامەکەى بن، زیادەڕەوەى مەکەن لەپشتتێکردن و هەروەها بەرگرى کردن لێى. سەدر جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە " هیچ بەرگرییەک لەسەرووى هەڵە و سزادانەوە نیە و ئێمە و ئێوەش بانگەشەى یاخى بوون ناکەین و هەمووشتان هەڵە دەکەن و باشترینیش ئەوانەن کە تەوبە دەکەن".
هاوڵاتى پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند دزێك چووەتە سەر ماڵێك و 200 مسقاڵ ئاڵتونی بردووە. شەوی ڕابردوو،ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەبی دەستگیر كرد، كە خەڵكی سووریایە و دووەم شەوی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 200 مسقاڵ ئاڵتونی لە ماڵێكدا دزیوە. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" تۆمەتبارەكە دوای دزینی 200 مسقاڵ ئاڵتونەكە، فرۆشتوویەتی، ئێستاش پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر پارەكەدا گرتووە." وتیشی:"تۆمەتبارەكە ڕۆژی 17/4/2021 لە سووریاوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان، خۆی بە ئەندازیاری كشتوكاڵی ناساندووە، پێشینەی تاوانی لە سووریا هەبووە."
هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا رایگه‌یاند لەبارەی دانپێدانانەكانی سەدات پەکەر داوا لە حكومەتی ئەڵمانیا دەكات چاودێری گروپەكانی سەر بە ئەردۆغان بكات. سەدات پەکەر تائێستا 10پارچە ڤیدیۆی لەسەر ئەردۆغان و پارتەكەی بڵاوكردۆتەوە و باسی كارە نایاساییەكانی ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئەپەكە) دەكات و ئێستا لە دوبەی ژیان دەكات. سەدات پەکەر لە دوا ڤیدیۆیدا وتبووی، "رێکخراوەکان لە ئەڵمانیا (گروپ وکۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە دەوڵەتى تورک) هاوڕێ باشن و من ئەوانم خۆشدەوێت. بۆ نمونە، ئەوان داوایانکرد پارەیان بۆ بنێرم، منیش بە نهێنی پارەم بۆ ناردن". پەکەر بەو وتەیە دانی بەوەدا نا، کە پارەی بۆ گروپەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە ئەڵمانیا ناردووە. ئولا یەلپکە پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، کە زۆر جار کار و تاوانەکانی میت و گروپ و مافیاکانی سەر بە رژێمەکەى ئەردۆغانی لە ئەڵمانیا بە ناوی "دەستی درێژ" پێناسە کردبوو ئەمجارەش بابەتی دانپیادانانی سەدات پەکەری لەبارەی ئەو گروپ و مافیانەوە کردە تەوەری ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا و داوای‌کرد، لێکۆڵینەوەى بەرفراوان لەو بابەتەدا بکرێت. راشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨‌دا گروپی عوسمانییەکانی ئەڵمانیا قەدەغە کران، بەڵام ئەوە بەس نییە و دەبێت گروپەکانی تریش قەدەغە بکرێن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 ئولا یەلپکە لەبارەی دانپیادانانەکانی پەکەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و وتی، "ئەو رێکخراو و کۆمەڵانە لە ئەڵمانیا، کە پەکەر ئەوانی وەک کۆمەڵەى باش پێناسەکردووە، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردندا بۆ کۆکردنەوەى دەنگ لەلایەن ئاکەپەوە بەکار دەهێنرێن. ئەوانە هەم لە تورکیا و هەم لە ئەڵمانیا بەکار دەهێنرێن تاوەکو کۆمەڵگە بکات بە گژی یەکتردا". یەلپکە رایگەیاند، دەبێت ئەڵمانیا وتەکانی ئەو سەرەک مافیایە بە جدی وەربگرێت و راشیگەیاند، "چاوەڕوانی من لە حکومەتی فیدراڵ و یەکەکانی ئاسایش ئەوەیە، کە دوای ئەو زانیارییانە لەلایەن پەکەرەوە، کە باس لە پەیوەندیی دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا دەکات، دەبێت بە خێرایی لێکۆڵینەوە دەست پێ بکەن تاوەکو بزانرێت جگە لە عوسمانیەکانی ئەڵمانیا چەند گروپی تر پارەیان پێدراوە". یەلپکە باسی ئەوەیکرد، گروپە جیاجیاکانی سەر تورکیا، هەر وەک لە دانپیادانانەکەی پەکەردا باسیان کراوە، لە رێگەی مافیاکانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و دەشبێت چەکیان هەبێت، بۆیە دەبێت ئەو گروپانە بخرێنە ژێر چاودێری. ئەڵمانیا نابێت تەنها سەیری ڤیدیۆکانی پەکەر بکات، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی ئەو تەونە سیخوڕییە، کە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی تورک (میت)ەوە بەرێوەدەبرێت، زۆر گرنگە. ئولا یەلپکە، کە هاوکات وتەبێژی کاروباری ناوخۆی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە کۆتایی وتەکانیدا داوای لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەلمانیا کرد، کە گروپە فاشیست – نەژداپەرستەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و یەکێتیى ئیسلامی تورک و کاری دیانەت (دیتیب - DÎTÎB) ئەوەندە لە ئامێز نەگرن و نەیان حەوێننەوە.