هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستپێبکات لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا ده‌گونجێنێت و راشیگه‌یاند:" پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یى ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "هاوڵاتیان وه‌کو پێویست خۆیان ناپارێزن، بۆیه ناچارین رێکاره‌کان توندکه‌ینه‌وه." ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کارى له پێشینه‌یان پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانه و ئامانجیان پاراستنى ژیانى خه‌ڵکه"ده‌بێت له رۆژانى مانگى ره‌مه‌زاندا رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا بگونجێنرێت، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاره‌کان تاوه‌کو 12ى مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێش مانگى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه". هه‌ر ئه‌مڕۆ، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له کاتژمێر 6ى ئێواره‌وه ئاماده‌کاریى بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌کرێت و کاتژمێر 8 ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت. شه‌وى رابردوو، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا، له کاتژمێر هه‌شتى شه‌وه‌وه بۆ شه‌شى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت تا 12ى نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لایه‌نه سیاسییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، کاتژمێر 11:30 خوله‌ک کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ستیپێکرد. هه‌ریه‌که فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو و عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و محه‌ممه‌د حاجى مه‌حموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیالست ، ئایدن مه‌عروف له پێکهاته‌ى تورکمان و ئانۆ جه‌وھه‌ر له پێکهاته‌ى کریستیانه‌کان به‌شدارن. کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ته به دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پاش رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو په‌سه‌نکردنى بودجه‌ى عێراق، بڕیاره دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌که راگه‌یه‌ندراوێک له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که بڵاوبکرێته‌وه.
هاوڵاتى میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، له قه‌زاى که‌لار و ناحیه‌یه‌کى سه‌ر به‌و قه‌زایه زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفال دابه‌شده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، به‌پێى فه‌رمانێک که واژۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ته‌رخانکردنى پارچه زه‌وى نیشته‌جێبوون له سنورى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که خۆى له پێنج هه‌زار و 69 پارچه زه‌ویدا ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زیاتر له 950 پارچه زه‌وى له که‌لار به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفالدا دابه‌شبکرێت. هاوکات بڕیاردراوه به تاپۆکردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى ناحیه‌ى رزگاری، که له پێشووتردا ژماره‌ى ھه‌واییان پێ درابوو که ژماره‌یان بریتییه له 427 پارچه زه‌ویه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا دابه‌زى و نه‌وتى برێنت گه‌یشته 62 دۆلار‌و 72 سه‌نت به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 62 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى ئه‌مریکا(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 59 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى بڕیاره له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجام بدات. دڵشاد شه‌هاب، راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاندووه:" پێنجشه‌ممه 8ى نیسان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆده‌بێته‌وه". هه‌ریه‌که له یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى دادگه‌رى و یه‌کگرتوو و تورکمان و مه‌سیحییه‌کان به‌شدارى له کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له پارێزگاکانى هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌کاتژمێر 08:00ى شه‌و تا 06:00ى به‌یانى جێبه‌جێده‌کرێت و بڕیاره‌که‌ش له سبه‌ینێ پێنجشه‌مه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان رایگه‌یاند، بڕگه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان له‌لایه‌ن تیمه ئه‌ندازیارییه‌کانى سه‌ر به‌گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان به‌چڕى کاریان تێدا ده‌کرێت و له‌ئێستادا به‌شێکى زۆرى دروستکردنى ئاوباره‌کان کۆتای‌یان پێهاتووه. شاباز سدیق، به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان رایگه‌یاند، له‌ته‌واوى بڕگه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان، به‌شێوه‌یه‌کى خێرا تیمه ئه‌ندازیارییه‌کانى سه‌ر به‌گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان کار بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ئێستادا به‌شى زۆرى کارى دروستکردنى ئاوباره‌کان کۆتای‌یان پێهاتوه‌و کارى برین و پڕکردنه‌وه له ته‌واوى 32 کیلۆمه‌ترى پرۆژه‌که به‌شێوه‌یه‌کى چڕوپێ به‌رده‌وامه. هاوکات، به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، له ئێستادا پلانێکى تۆکمه‌و گشگیرى ئه‌ندازیاریان داڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ى له که‌مترین ماوه‌دا کاره‌کانى دروستکردنى 5 ئه‌نده‌رباس و پردى سه‌رچه‌مى تانجه‌رۆ به‌سه‌رکه‌وتوى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
هاوڵاتى کارگێڕێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند، هه‌ولێر بۆ حزبه‌که‌یان بایه‌خێکى تایبه‌تى هه‌یه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوش، یه‌کێتى به گڕوتینێکى جیاوازه‌وه خۆى ئاماده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین کورسی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سول کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسی، ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبونه‌وه و دۆخى کوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانى عێراقیان تاوتوێکردوه. ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سول له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاندووه، "هه‌ولێر بایه‌خێکى تایبه‌تى هه‌یه، بۆ ئه‌مجاره یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به گڕوتینێکى جیاوازه‌وه خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و کێبڕکێى به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین کورسى ئاماده ده‌کات". هه‌روه‌ها له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا پرسى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند، په‌سندکردنى بودجه‌ى (2021) هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان و راشیگه‌یاند:" له‌هاوڵاتیان زیاتر به‌په‌رۆشین لێبرینى موچه نه‌هێڵین". کاتژمێر 12:30 خوله‌کى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا وتی: "ئێمه پابه‌ندبوونى خۆمان به حکومه‌تى فیدراڵى راده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین حکومه‌تى فیدراڵى پابه‌ندى خۆیان به پشکى هه‌رێمى کوردستان رابگه‌یه‌نن و بودجه‌ى مانگه‌کانى یه‌ک و دوو و سێ ره‌وانه بکات". هه‌روه‌ها وتیشی: "داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین، ئه‌و سێ مانگه‌ى که رۆیشتووه مه‌قاسه بکرێت، بزانرێت کێ چه‌ندى ده‌که‌وێته سه‌ر، ئێمه له پێش چاوى راى گشتى عێراقى و کوردستانى و جیهانى ده‌ڵێین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه هه‌موو پابه‌ندییه‌کانى خۆى جێبه‌جێ بکات". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى فیدراڵى مولزه‌مه به جێبه‌جێکردنى ناردنى شایسته داراییه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتێکه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان و عێراق. مه‌سرور بارزانى هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسى و په‌رله‌مانتارانه ده‌کات،که باسى مووچه ده‌که‌ن به‌بێ لێبڕین، وتى:"دڵنیابن حکومه‌ت زیاتر له‌وان دڵسۆزه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕێن نه‌مێنێت، نامانه‌وێت که‌س بڵێت داهات نییه و مووچه که‌مه، ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین ئه‌مه روونبکه‌ینه‌وه، ئێمه سێ داهاتى سه‌ره‌کیمان هه‌یه، داهاتى به‌غدا و نه‌وتى و نانه‌وتی، به‌ڵام قه‌رز و ئیلتیزاماتى دیکه‌ى له‌سه‌ره. قه‌رزى بانک و 250 هه‌زار بۆ سۆمۆ و نیوه‌ى داهاتى نانه‌وتى بۆ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌بێت، پێویسته به‌راورد بکرێت لێره داهات چه‌نده و چه‌ند ده‌درێته حکومه‌تى فیدراڵى و ئه‌وانیش چه‌ند ده‌نێرن". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم کارى کردووه له‌سه‌ر چاکسازى و داهاتى زیادیکردووه، به‌ڵام دوو هۆکار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى داهات هه‌بووه، ئه‌وانیش په‌تاى کۆرۆنا و داته‌پینى ئابوورى جیهان و ناوچه‌که بووه، وتى:"له هه‌ندێک خاڵه سنوورییه‌کان به شێوه‌یه‌کى رێک و پێک کاره‌کان رێکخراون، ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش که ماون هه‌موو فشارێک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێکبخرێنه‌وه و به گوێره‌ى رێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم کار بکه‌ن". هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: "پێشتر مه‌ترسى له‌سه‌ر کڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم هه‌بوو له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین و ئه‌و مه‌ترسیانه نامێنن و ده‌توانین گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشته‌وه نزیکه‌ى 63 دۆلار. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 63 دۆلار‌و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 59 دۆلار‌و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 61 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دێته‌ده‌نگ‌و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی دەکات. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 12:30، مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی سازدەکات‌و باس لەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان‌و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات".
هاوڵاتى ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێدەکات و سزای قورس لەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانە دادەنێت کە سووتەمەنی ناستاندارد و دوور لە خەسڵەتە جیهانییەکان بەرهەمدێنن یان هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن. کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە كاتژمێر11:00ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021 پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک کۆببێتەوە کە بەمشێوەیەن: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەکرێت، پاشان خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەبڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی لە هەرێمی كوردستان دەکرێت. سەبارەت بە پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان کە رەهەند و خەسڵەتی ئابووریی هەیە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت کە بڕیاربوو لە دانیشتنی رابردوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، بەڵام دواخرا بۆ ئەم کۆبوونەوەیە و "گفتوگۆی چڕی" لەسەر دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی یاسایی و لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزەوە ئامادەکراوە. خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان کە لە ماددەی یەکەمی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكاندا هاتووە؛ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ناوخۆیی یان بیانی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان دوای مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەتوانن بەپێی ئەو خەسڵەتە جیهانییانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دیاری دەکات بەرهەمە نەوتییەکان هاوردە بکەن و عەمباری بکەن. لە ماددەی دووەمی پێشنیازەیاساکەدا هاتووە؛ پێویستە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان خشتەی پاشکۆ لەنێو رێنمیاییەکان دەربکات کە هاوتابێت لەگەڵ خەسڵەتە جیهانییەکان. هەر لە ماددەی دووەمی پێشنیازەیاساکەدا چەند رێکارێک بۆ ئەوانە دانراوە کە پابەندی بڕیارەکان نابن، لەوانە؛ هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت پێبژاردنی بۆ دەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 100 بۆ 300 ملیۆن دینارە، هەر کۆمپانیایەکیش رۆژانە قازانجەکەی لە 300 ملیۆن دۆلار زیاتربێت، پێبژاردنەکەی دەکرێتە دوو هێندە. هاوکات ئەگەر کۆمپانیای سەرپێچیکار سەرپێچییەکە دووبارە بکاتەوە، ئەوا دەخرێتە نێو لیستی رەشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
هاوڵاتى د.ته‌یب سابیر، پسپۆڕى ڕاوێژکار له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و پزیشکى دیارى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر، دواى توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گیانیله‌ده‌ستدا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پڕۆفیسۆر (د.ته‌یب سابیر) پزیشکى پسپۆڕى ڕاوێژکار له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى گشتی، مامۆستاى زانکۆ له کۆلێژى پزیشکی، سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسى پڕۆگرامه‌کانى پێدانى پسپۆڕى بۆردى عه‌ره‌بى له‌شارى هه‌ولێر، به‌داخ و ئه‌سه‌فێکى زۆره‌وه به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کۆچى دواییکرد". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، "خوالێخۆشبو پزیشکێکى دڵسۆز و پێشه‌نگ و ناودارى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر بو، زۆر به‌ئه‌مه‌ک و مرۆڤدۆستانه به ڕێکوپێکى خزمه‌تى پزیشکى و ئه‌نجامدانى هه‌زاران نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش و پێگه‌یاندن و پێدانى پسپۆڕى بوه به پزیشکان". د.ته‌یب سابیر یه‌که‌م پزیشکى کورد بوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق که ناونیشانى ئه‌زمونکارى نێوده‌وڵه‌تى له‌بریتانیا پێدراوه، که پێدانى پسپۆڕى بوه بۆ قوتابیانى پزیشکى نێوده‌وڵه‌تى له کۆلێژى شاهانه‌ى بریتانى (Royal College).