هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزار 92 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و پێنج توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 73 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 92 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 483 توشبوش چاكبونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان. دەقی راگەیەندراوەكە...
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووەتەوە، چونکە یەکڕیزیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی کوردستان دەبێت لە بەغدا. دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە و ھیوای خواست ئەو کۆبوونەوەیە ببێتە ھەوێنی یەكڕیزی و یەکدەنگی نێو ماڵی کورد و دروستکردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی له پەرلەمانی عێراق. بەشیر حەداد رایگەیاند: "ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووەتەوە، چونکە یەکڕیزیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی کوردستان دەبێت لە بەغدا و ئەزموونی رابردووشمان سەلماندوویەتی کە تەنیا بە یەکڕیزی و یەک دەنگی دەتوانین خواست و داواکاری و مافی گەلەکەمان بەدەست بھێنین." جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان وەکو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە گرنگییەوە تەماشای پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن و لایان گرنگە کە ئەو پەیوەندییە دۆستانە بێت و ھەردوو لا کار بکەن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و دەربازکردنی وڵات لەو قەیرانە دارایی و تەندروستیەی تێی کەوتووە". رۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021. حەداد وتی: "ئێمە پێشوازی لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین سەبارەت بە دەربڕینی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنى ياساى بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەند بێت به یاسای بودجە و تەواوی ماددەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات." ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی گوتووە، "تاكه رێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزييه." لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مريكا ـ عێراق و به‌شدارى و رۆڵى هه‌رێمى كوردستان تێیيدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان، تاوتوێ كراوە. کۆبوونەوەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون. لە حیزبەکانیش، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کاوە مەحموود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار بوون.
هاوڵاتى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له 21مین ساڵرۆژى کۆچى دوایى ئیبراهیم ئه‌حمه‌دا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه:"مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌کى مه‌زنى سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕى و ئه‌خلاق و کوردایه‌تییه که توانى له چه‌مک و بیروبۆچوون و کرداردا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له ره‌وتى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازى له باشوورى کوردستاندا بهێنێته ئاراوه". ده‌قى په‌یامى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که): بۆ راى گشتی له 21مین ساڵڕۆژى کۆچى دوایى شۆڕشگێڕ، سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌دیب، نووسه‌ر و رۆشنبیرى مه‌زنى گه‌له‌که‌مان مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ یادى ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندونه‌ناسه‌ى کوردستان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن و په‌یمانى خۆمان بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى دووپات ده‌که‌ینه‌وه. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌کى مه‌زنى سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕى و ئه‌خلاق و کوردایه‌تییه که توانى له چه‌مک و بیروبۆچوون و کرداردا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له ره‌وتى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازى له باشوورى کوردستاندا بهێنێته ئاراوه و پێشه‌نگایه‌تى بۆ نوێبوونه‌وه و پێشکه‌وتن بکات له زیهنییه‌ت و سیاسه‌تى کوردی‌دا. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که له دژى هێزه داگیرکه‌رانى سه‌ر کوردستان خه‌بات و تێکۆشانى ده‌کرد، به بوێرییه‌وه له دژى زۆر چه‌مکى کلاسیک و باوى سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگاى کوردى تێکۆشانى بێوچانى به‌ڕێوه‌برد و توانى گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجام بدات له کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تى کوردی‌دا. هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ى ئه‌ودا بوو که ژنان و گه‌نجان و رۆشنبیران و چین و توێژه جیاجیاکانى کۆمه‌ڵگاى کوردى له باشوورى کوردستان به‌شدارییان له خه‌باتى ئازادیخوازى و نه‌ته‌وه‌ییدا کرد. ئێستاش شوێنپه‌نجه‌ى ئه‌و گۆڕانکارى و نوێگه‌رییانه‌ى که مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشه‌نگایه‌تى بۆ کردووه، له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگاى کوردی‌دا دیاره. ره‌هه‌ندێکى گرنگى دى له تێکۆشانى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، تێپه‌ڕکردنى چه‌مکى پارچه‌گه‌رایى و له‌به‌رگرتنى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌کانگیره بۆ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان. هه‌ربۆیه، له گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانى به‌شه‌کانى دى کوردستان په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تى پێشخستووه و هاوکار و پشتیوان بووه. به تایبه‌ت تێڕوانین و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانى ئه‌و سه‌باره‌ت به خه‌باتى ئازادیخوازى له باکوورى کوردستان وه‌ک مانیفێستۆیه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسییه و رێنشانده‌رى هه‌ر هێزێکى نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و ئازادیخوازه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دۆستایه‌تى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌ن ره‌هه‌ندى قووڵى مێژوویى و که‌لتوورى و رۆشنبیرییه و ده‌سکه‌وتى زۆر گرنگى بۆ گه‌لى کورد هێناوه‌ته ئاراوه که گرنگترینیان دامه‌زراندنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستانه. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌م وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر و هه‌م وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێشه‌نگ و رچه‌شکێنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى گه‌لى کوردستانه. له‌م قۆناخه‌ى ئێستادا که هه‌ر چواربه‌شى کوردستان له‌به‌رده‌م هێرشى داگیرکه‌راندایه و رووبه‌ڕووى ئه‌زموونى مێژوویى و چاره‌نووس ساز بوونه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بیر و بۆچوونه‌کانى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قاڵبوونه‌وه له چه‌مک و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ئه‌ودا ده‌بێته به‌رچاوروونى و هێزى چاره‌سه‌رى بۆ هه‌موو کێشه و ئاسته‌نگییه‌کان. ئێمه وه‌کو بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کوردستان، خۆمان به درێژه‌پێده‌رى رێبازى نیشتمانپه‌روه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌زانین و به‌رده‌وام گرێدراوى هه‌ست و هه‌ڵوێستى دۆستى و هاوڕێیه‌تى ئه‌وین له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا. له کۆتاییدا، جارێکى دى یاد و بیروه‌رى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و به‌ڵین و په‌یمان ده‌ده‌ین که تا به‌دیهاتنى خه‌ون و ئاواته‌کانى مامۆستاى هێژا و بلیمه‌ت درێژه به خه‌بات و تێکۆشان بده‌ین. له گه‌ڵ رێزدا کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK 08.04.2021
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که "تاکه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى کوردستان، ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزییه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆک ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌که، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له هاوکێشه سیاسییه تازه‌کاندا، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێێ ـ به‌غدا، دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریکا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان تیایدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌یوه‌ندیى نێوان پێکهاته و لایه‌نه سیاسییه‌کان، تاوتوێ کرا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له که‌شێکى ڕاشکاو و کراوه‌دا کێشه و نیگه‌رانییه‌کان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێویستى و گرنگیى یه‌کڕیزى، ته‌بایى، گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، کرایه‌وه. کۆبوونه‌وه په‌سندکردنى یاساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێکى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست یاساکه جێبه‌جێ بکرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان و دۆخى ئابووریى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سیستمى فیدرڵیدا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه که دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کان، پاراستنى ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر، واقعبینى و هه‌ستکردن به به‌رپرساریه‌تیى هه‌مووان، پێکه‌وه‌کارکردن، هاوبه‌شى، ته‌بایى و یه‌کڕیزى ده‌خوازێت و به گرنگییه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاکسازى و کارکردن بۆ باشترکردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و پێویستیى پاراستنى ئازادییه‌کان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دانانى چوارچێوه و میکانیزمێک بۆ به‌رده‌وامیى ئه‌م کۆبوونه‌وانه کرده‌وه. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى کرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشته‌که‌یان و سازدانى ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه و دووپاتى کرده‌وه که تاکه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى کوردستان، ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزییه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
هاوڵاتى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئاشکراى ده‌که‌ن که "له زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له ناوچه داگیرکراوه‌کانى عه‌فریندا نۆ سه‌ربازى داگیرکه‌رى تورکیا و پێنج چه‌ته‌ش کوژراون و 12سه‌رباز و میلیشیاى هاوپه‌یمانى تورک بریندار بوون". هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئه‌مڕۆ به ڕاگه‌یاندراوێک ئامارى زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیانى بڵاو کرده‌وه که له نێوان ڕۆژانى 19ى ئازار تا 7ى نیسان له دژى داگیرکران له عه‌فرین پێکیان هێناوه. به‌پێى ئامارى چالاکییه‌کانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له 12ى ئازار له گه‌ڕه‌کى زه‌یدییه‌ى شارى عه‌فرین، دوو میلیشیا کوژران و بریندار کراوه. هه‌روه‌ها 20ى ئازار ئۆتۆمبێلیکى میلیشیاکان تێکشکێنراوه، 24ى ئازار له گوندى کزلباش دوو میلیشیاى تورک کوژراون و بریندار کراوه و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوه. هاوکات ڕۆژى 28ى ئازار له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازى تورکیا له عه‌فرین چالاکییه‌ک ئه‌نجامداراوه که تێیدا چوار سه‌رباز کوژراون و دوو سه‌ربازیش بریندار کراون و دوو خاڵى سه‌ربازیش تێکشکێنراوه"هه‌ر له 28ى ئازار له گوندى جه‌له‌مێ میلیشیایه‌کى تورک کوژرا، ڕۆژى 7ى نیسان له گوندى ماره سه‌ربازێک کوژرا و سێ سه‌ربازیش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا...هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له ئه‌نجامى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌ڕڤاناندا له گوندى گۆبه‌لێ چوار سه‌ربازى تورکیا کوژران و پێنج سه‌ربازیش بریندار کران". له ئه‌نجامى ئه‌و زنجیره چالاکییانه‌ى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فریندا به گشتى پێنج میلیشیاى تورک و نۆ سه‌رباز کوژراون و دوو میلیشیا و 10 سه‌ربازیش له عه‌فرین بریندار کراون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌پێى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ساڵى 2021، نزیکه‌ى 140 پله‌ى وه‌زیفى بۆ خاوه‌نى ژماره‌یه‌ک له بڕوانامه‌کان ته‌رخانکراوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له یاساى بودجه‌دا حاڵه‌تى تایبه‌تى بۆ دامه‌زراندنى خاوه‌ن بڕوانامه باڵاکان و یه‌که‌مى ئاستى زانکۆکان له‌به‌رچاوگیراوه، به‌جۆرێک 68 هه‌شت هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى بۆ به‌شه ته‌ندروستیه‌کانى وه‌ک پزیشک و په‌رستار، ده‌رچوانى به‌شه پزیشکیه‌کان ته‌رخانکراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که نزیکه‌ى 70 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى بۆ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌کان که پێکدێت له شاره‌وانی، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، ئه‌مینداریه‌تى گشتى به‌غدا ته‌رخانکراوه. هاوکات، جبورى باسى له‌وه‌شکرد، له‌چوارچێوه‌ى یاساى پله‌کانى دامه‌زراندن، ده‌توانرێت 15 هه‌زار که‌س له‌خاوه‌ن بڕوانامه باڵاکان و یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى زانکۆکان دابمه‌زرێندرێن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق یاساى بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ندکرد و رایگه‌یاند، پێویسته جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت و پشتیوانى له چاکسازى ئابورى بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه ئاسایشى جیهانى پاراست و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکى کوردستان روبه‌ڕوى داعش بونه‌وه راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان ئه‌زمونێکى سه‌رکه‌وتوى دیموکراسى و ئازادییه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له یادى 30 ساڵه‌ى ده‌رچونى بڕیارى 688ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له دیاریکردنى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له هه‌رێمى کوردستان، دیدارێکى تایبه‌ت له رێگه‌ى ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به هاوبه‌شى به‌رپرسانى پێش‌و و یٔێستاى حکومه‌تى بریتانیا و گروپى کوردستان له په‌رله‌مانى بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و دیداره‌دا وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند، دروستکردنى نه‌واى یٔارام باشترین بڕیارى مرۆیى بو له سه‌رده‌مى مۆدێرندا و ده‌ستێوه‌ردانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاره‌نوسى یٔێمه‌ى دیاریکرد و به‌ردى بناغه‌ى دانا بۆ دۆستایه‌تییه‌کى به‌هێز له‌گه‌ڵ بریتانیا، فڕه‌نسا، یٔه‌مریکا و وڵاتانى دیکه. هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پاڵپشتى و پشتگیرییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هه‌رێمى کوردستان و گه‌لى کورد زۆر گرنگ بون و به‌رده‌وام رێزیان له به‌ها هاوبه‌شه‌کانى هاوپه‌یمانانیان گرتوه، هه‌روه‌ها کوردستان سه‌دان هه‌زار یٔاواره‌ى ناوخۆ و سوریاشى له‌خۆ گرتوه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌مو یٔه‌رکه‌کانى دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کانى له یٔه‌ستۆ گرتوه که سه‌دان ملیۆن دۆلار بوه. مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، هێشتا مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر ماون و شه‌ڕى دژى تیرۆر به‌رده‌وامه و کۆتایى نه‌هاتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت بتوانن دۆزى کورد له په‌رله‌مانى بریتانیا و حکومه‌ت و خه‌ڵکى بریتانیا ببه‌نه پێشه‌وه و له‌م روه‌وه "ده‌مانه‌وێ یٔێوه هاوکاریمان بکه‌ن".
هاوڵاتى له‌کاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌یه‌کى ستراتیژى له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به پرۆژه‌ى ستراتیژى ده‌بین به خاوه‌نى ئابورییه‌کى سه‌قامگیر و وه‌به‌رهێن و به‌هێز". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى بنیاتنانى کارگه‌ى شه‌کرى بیتوێن له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند:" ئه‌م پرۆژه‌یه هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕوئیاى من بۆ ئابورییه‌کى به‌هێز، حکومه‌ت به ته‌نها ناتوانێت هه‌موو کارێک بکات، به‌ڵکو ده‌بێت حکومه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ که‌رتى تایبه‌ت بڕه‌خسێنێت کارى له‌مجۆره ئه‌نجام بدات". هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى ڕاشیگه‌یاند به پرۆژه‌ى له‌م جۆره زانکۆکان به بازاڕه‌وه گرێ ده‌درێن و چاویان له‌وه نابێت حکومه‌ت دایان بمه‌زرێتنێت،" به پرۆژه‌ى ستراتیژى ده‌بین به خاوه‌نى ئابورییه‌کى سه‌قامگیر و وه‌به‌رهێن و به‌هێز". هاوکات جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌م پرۆژه‌یه "هه‌شت هه‌زار هه‌لى کارى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ" دروست ده‌کات، که‌رتى کشتوکاڵیش هه‌نگاوێک ده‌باته پێشه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و پشکه‌ى له‌بودجه‌ى عێراقدا بۆ هه‌رێمى کوردستان دیاریکراوه "به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى لێبڕینى موچه نه‌مێنێت". رێبوار که‌ریم، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له نوسینێکدا به‌ناویشنانى "بانگه‌شه بۆ لێبڕین" نوسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ى رابردودا، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ئاشکرا دڵخۆشى خۆى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداو په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه، تا ئه‌م ساته‌ش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره ته‌ماشاى ده‌کات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عیراقى 2021 به‌زیاده‌وه به‌شى ئه‌وه‌ى تیایه که لێبڕینى موچه‌ى پێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیش بانگه‌شه بۆ به‌رده‌وامى لێبڕین ده‌که‌ن، چ وه‌ک زانیارى یان وه‌ک پێشبینی، که ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ى خزمه‌تکردن به‌و سه‌رانه‌یه‌ى که حوکمڕانى هه‌رێم له موچه‌خۆرانى ده‌ستێنێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌ر هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى لێبڕینى موچه‌و دواتر فرۆشتنه‌وه‌ى به خه‌ڵک وه‌ک مژده‌یه‌ک، "هیچ نیه جگه‌له تاڵانیه‌کیتر، چۆن ده‌بێ دواى ئه‌و هه‌مو گفتوگۆیه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداو دواى ئه‌و هه‌مو (هه‌وڵه)، ته‌نها ده‌ستکه‌وت ئه‌وه بێت که رێژه‌ى لێبڕینى موچه له 21%وه بکرێت به 15%، چۆن ئه‌بێ ئه‌و هه‌مو هه‌ڵایه‌ى رێکه‌وتن به‌رهه‌مه‌که‌ى ته‌نها که‌مکردنه‌وه‌ى (6٪)ى لێبڕینى موچه بێت؟". هاوکات رێبوار که‌ریم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ربۆیه به‌ڕونى ئه‌وه بزانن که" ئه‌و پشکه‌ى له‌بودجه‌دا بۆ هه‌رێم دیاریکراوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى لێبڕینى موچه نه‌مێنێت".
کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا دواى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى به‌ربڵاو و چه‌ندین دانیشتنى داداگا له‌مه‌ر که‌یسى کوشتن و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ژنێکى ته‌مه‌ن 32ساڵ، ڕۆژى حه‌وتى نیسان، ده‌سته‌ى دادوه‌ران به‌کۆى ده‌نگ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تاى و لانى که‌م 20ساڵیان سه‌پاند، به‌سه‌ر ئه‌زام مه‌نگوڕى ته‌مه‌ن24ساڵ که کوردێکى باکورى عێراقه. ئه‌زام مه‌نگوڕى دواى ئه‌وه‌ى له‌شه‌وێکدا ده‌که‌وێته دواى (لۆرین کۆکس)ى ته‌مه‌ن ٣٢ساڵ، کاتێک له‌ده‌ره‌وه بووه بۆبه‌سه‌ر بردنى پشوى هه‌فته له‌سێپته‌مه‌رى ٢٠٢٠ دیارنامێنێت. له‌سه‌ر کوشتن و بێ سه‌روشوێن بونى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پۆلیس، له‌گه‌ڵ کوردێک ده‌ستى پێکردو دواتر ئاشکرا بوو، که‌کوژراوه‌و به‌شێک له جه‌سته‌ى له کۆڵانێکى نزیک ئه‌و ئه‌وشوقه‌ى تێدا کوژراوه خرابوه نێو ته‌نه‌که‌ى خۆڵه‌وه. پاشماوه‌ى پارچه‌کانى دیکه‌ى جه‌سته‌شی، له‌دوورى ٩کیلۆمه‌تر له‌شارى ئێکسێته‌ر و له‌ناوچه‌کى دارستان شاردرابۆوه. ئه‌زام مه‌نگوڕى که‌په‌ناخوازێکى شکستخواردوى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه، نکۆڵى له‌کوشتنى ئه‌و ژنه کردوه، به‌ڵام دانى به‌وه‌دا ناوه که‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌کارهێناوه‌و بڕێکى زۆر کحولى خواردۆته‌وه، پاشان سێکسیان پێکه‌وه کردوه، دواتر ئه‌و ژنه که‌ناوى (لۆرین کۆکس)ه گیانى له‌ده‌ستداوه. به‌پێى گێڕانه‌وه‌کانى بۆ دادگا ده‌ڵێ; ته‌نها ئه‌وه‌م له‌یاده که‌وه‌ک کابوسێک وابوو، کاتێک بینیویه‌تى ئه‌و ژنه مردوه. ده‌ڵێ هه‌ستم کرد جه‌سته‌ى زۆر سارد بوو، بۆیه منیش ڕام کێشایه سه‌ر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانى گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام گوتم ڕه‌نگه به‌خه‌به‌ر بێیته‌وه. له‌درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌کانى ده‌ڵێ، توشى شۆک بوه نه‌یزانیوه چى بکات بۆیه چه‌ند ڕۆژیک لاشه‌که‌ى له‌ژوره‌که‌یدا هێشتۆته‌وه پاشان کردویه‌تى به حه‌وت پارچه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى پارچه‌کانى جه‌سته‌ى بشارێته‌وه له‌چه‌ند شوێنێک و ناو دارستانێکى نزیک شارى ئێکسێته‌ر. دۆکتۆرو پسپۆڕه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌سته، نه‌یان توانیوه هۆکارى مردنى ئه‌و ژنه پشت ڕاست بکه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ماوه درێژه‌ى له‌نێوان مردن و دیارنه‌مانى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌یدا هه‌بوه مه‌نگوڕى که‌دانیشتوى دارتماوس، بووه له ستۆک ئۆن ترێنت، به‌کۆى بڕیارى ده‌سته‌ى سوێندخۆران، له دادگاى ئێکسته‌ر کراون، به تاوانى کوشتن و ده‌ستدرێژێژى و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ئه‌و خانمه ئینگلیزه تاوانبار ناسێندرا، دواى ئه‌وه‌ى خۆى دانى نابه شاردنه‌وه‌ى پارچه‌کانى جه‌سته‌یى قوربانیه‌که‌و به‌خاکسپاردنى به‌شێوه‌یه‌کى نایاسا. دادوه‌ر گارنهام ده‌ڵێ: که‌پێویسته به‌لایه‌نى که‌مه‌وه 20 ساڵ له زیندان دا بمێنێته‌وه. مه‌نگوڕى پێش ئه‌وه‌ى لاشه‌ى خاتوو (کۆکس)له‌ت له‌ت بکات، جه‌سته‌که‌ى له‌ژێر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌ى بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته هێشتبۆوه وه‌ک له‌کامێراکانى چاودێرى تۆمار کراوه، مه‌نگوڕى دواى هه‌فته‌یه‌ک له‌فرۆشگاکان، پێداویستى تایبه‌ت وه‌ده‌ست ده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت لاشه‌که‌ى پارچه‌پارچه بکات و به‌ئاسانى بیشارێته‌وه. له کاتى خوێندنه‌وه‌ى سزادانه‌که‌دا، دادوه‌ر، به‌مه‌نگوڕى گوت: تۆ کۆتاییت به‌ژیانى ژنێکى گه‌نج و چالاک و زیره‌ک هێناوه‌و هه‌موو ژیانت لێ سه‌ندۆته‌وه، ئه‌و وتی: تۆ که‌سێکى ترسنۆکیت له‌وه‌ی، نه‌ت ویستوه ڕاپۆرتى مردنى ئه‌و خانمه بده‌یت به‌پۆلیس و هه‌وڵت داوه بۆ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌که‌ت، که‌ئه‌مه‌ش خزمه‌تى تۆى نه‌کردوه‌و بۆته هۆى ئازار‌و زیانى زۆر به‌خێزان و هاوڕێکانى خانمه کۆکس. خێزانى خاتوو کۆکس، هه‌شت ڕۆژ، به‌هیواى گه‌ڕانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى بێ ئاکامیان چه‌شتوه، له‌کاتێکدا تۆ له‌سه‌ر جێگاکه‌ت دانشتبوییت و بڕیارت داوه، چۆن و به باشترین شێوه، خۆت ده‌ربازبکه‌یت له‌به‌رپرسیارێتى تاوانه‌که‌ت. به‌پێى ئاماژه پێدانى دادوه‌ره‌که ده‌ڵێ، ڤیدیۆیه‌ک که‌مه‌نگوڕى خۆى دروستى کردوه‌و بڵاوى کردۆته‌وه چه‌ندکاتژمێرێک دواى کوشتنه‌که وانیشان ده‌دات تاونبار گوێ بۆ مۆسیقا ده‌گرێت و دوکه‌ڵى نێرگه‌له به‌با ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک هیچ ڕووى نه‌دابێت و زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆیه. ئیلیس فالۆ، هاوبه‌شى خاتوو کۆکس، له لێدوانێکیدا له‌دواى بڕیارى دادگا ووتى "دڵى شکاوه، هه‌رگیز چاک نابێته‌وه، ئه‌و ژنه ئه‌وه‌شى ووت: هیچ شتێک ئه‌و ئازاره ڕاناگریت که هه‌ست ده‌که‌م خۆشه‌ویسته‌که‌ى ژیانم له ته‌نیشت منه‌وه نییه. مه‌نگوڕى که‌کوردێکى عێڕاقییه‌و له‌دیسه‌مبه‌رى ٢٠١٨ شکستى هێناوه له‌دواکارى مافى په‌ناخوازییه‌که‌ى و بڕیار بووه دیپۆرتى ووڵاته‌که‌ى بکرابایه‌وه، داواکارى گشتى سیمۆن لاوس، مه‌نگوڕى به‌درۆزنێکى لێزان و فریووده‌ر ناوبردوه به‌وه‌ى له‌دواى کوشتنى خاتوو کۆکس، سیمکارتى له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ى به‌کارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ها نیشاندانى بدات، که‌هێشتا ئه‌و کچه له ژیاندا ماوه، به‌هۆیه‌شه‌وه په‌یامى بۆ خێزان و هاوکار و هاوڕێکانى کۆکس ناردوه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌یسه ده‌ڵێن " ئه‌و که‌سانه‌ى بیانین و هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى تاوانى پیس و ناپه‌سه‌ند، ئێمه میوانداریان ناکه‌ین و بێ هیچ گومانێک له‌سه‌ر ئێمه پێویسته دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه. وته‌بێژێک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت " ئه‌وله‌ویه‌تى له‌پێشینه‌یان هه‌میشه پاراستنى خه‌ڵکى گشتى به‌ریتانیا ده‌بێت و سه‌لامه‌تى ئه‌وان گرینگتره له‌هه‌موو شتێک. ووته‌بێژه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، که چاکسازى له‌سیسته‌مى په‌نابه‌ریدا ده‌کرێت و ئه‌وکات گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌ناخوازانى شکستخواردو بۆ ئه‌وان ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى که‌مافى مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا نییه.
هاوڵاتى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق یاساى بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ندکرد و رایگه‌یاند:"پێویسته جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت و پشتیوانى له چاکسازى ئابورى بکات". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح واژۆى له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 کرد و جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى په‌سه‌ندکردنى یاساکه به‌ئامانجى گه‌ره‌نتیکردنى پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانى گه‌ل، دابینکردنى موچه فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بوه، به‌جۆرێک بتوانرێت دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌مو ناوچه‌کانى عێراق و پێکهاته‌کان دابین بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر پێویستى چاکسازى دارایى و پشتیوانى که‌رته جیاوازه‌کانى ئابورى به‌ئامانجى گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنیان، په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ش هه‌نگاوێکه به‌ئاڕاسته‌ى دابینکردنى مافى هاوڵاتیان و له‌سه‌ر فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش پێویست ده‌کات برگه‌کانى یاساکه بخه‌نه‌بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌جۆرێک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستى هاوڵاتیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى وڵات بێت. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پێویست ده‌کات رێکارى چێ بیگیرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانى له‌و خێزانانه‌ى که داهاتیان سنورداره، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى هه‌لى کار بۆ گه‌نجان، به‌رده‌وامى چاکسازى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی. رۆژى 31ى ئازار په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى دواى زیاتر له 4 مانگ گفتوگۆ له‌سه‌ر برگه و ماده‌کانی، پڕۆژه یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ندکرد و ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێکیش که ئه‌گه‌ر 10ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چو، په‌رله‌مان له (07-10-2021) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستپێبکات لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا ده‌گونجێنێت و راشیگه‌یاند:" پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یى ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "هاوڵاتیان وه‌کو پێویست خۆیان ناپارێزن، بۆیه ناچارین رێکاره‌کان توندکه‌ینه‌وه." ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کارى له پێشینه‌یان پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانه و ئامانجیان پاراستنى ژیانى خه‌ڵکه"ده‌بێت له رۆژانى مانگى ره‌مه‌زاندا رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا بگونجێنرێت، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاره‌کان تاوه‌کو 12ى مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێش مانگى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه". هه‌ر ئه‌مڕۆ، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له کاتژمێر 6ى ئێواره‌وه ئاماده‌کاریى بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌کرێت و کاتژمێر 8 ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت. شه‌وى رابردوو، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا، له کاتژمێر هه‌شتى شه‌وه‌وه بۆ شه‌شى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت تا 12ى نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لایه‌نه سیاسییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، کاتژمێر 11:30 خوله‌ک کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ستیپێکرد. هه‌ریه‌که فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو و عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و محه‌ممه‌د حاجى مه‌حموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیالست ، ئایدن مه‌عروف له پێکهاته‌ى تورکمان و ئانۆ جه‌وھه‌ر له پێکهاته‌ى کریستیانه‌کان به‌شدارن. کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ته به دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پاش رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو په‌سه‌نکردنى بودجه‌ى عێراق، بڕیاره دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌که راگه‌یه‌ندراوێک له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که بڵاوبکرێته‌وه.
هاوڵاتى میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، له قه‌زاى که‌لار و ناحیه‌یه‌کى سه‌ر به‌و قه‌زایه زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفال دابه‌شده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، به‌پێى فه‌رمانێک که واژۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ته‌رخانکردنى پارچه زه‌وى نیشته‌جێبوون له سنورى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که خۆى له پێنج هه‌زار و 69 پارچه زه‌ویدا ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زیاتر له 950 پارچه زه‌وى له که‌لار به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفالدا دابه‌شبکرێت. هاوکات بڕیاردراوه به تاپۆکردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى ناحیه‌ى رزگاری، که له پێشووتردا ژماره‌ى ھه‌واییان پێ درابوو که ژماره‌یان بریتییه له 427 پارچه زه‌ویه.