هاوڵاتى ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکرایده‌کات، له‌کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى‌و یه‌کێتى پێیانڕاگه‌یاندون، کۆتایى به‌قۆرخکارى بازار بهێنن، ده‌شڵێت:" ھه‌واڵى وه‌رگرتنى بودجه یان بڕه پاره‌یه‌ک له‌پارتى یان ھه‌ر حزبێکى سیاسیى دیکه، زانیارییه‌کى ناڕاست‌و بێبنه‌مایه" عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"خه‌ڵکى کوردستان خه‌باتى بۆ خۆشگوزه‌رانى کردوه بۆیه ده‌بێت ژیان‌و بژێویان پارێزراوبێت‌و ژیانێکى شایسته‌یان بۆ دابینبکرێت، ئێمه‌ش وه‌ک گۆڕان به‌شداریمان له‌حکومه‌ت هۆکارنییه بۆ بێده‌نگیمان له‌ئاست خراپیه‌کان‌و وه‌ک هه‌میشه داکۆکیکارى مافه‌کانى خه‌ڵکین‌و کار بۆ باشکردنى ژیانیان ده‌که‌ین". هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به‌دوا کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان کردوه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم‌و وتویه‌تى:"به‌ڕونى به‌یه‌کێتیو پارتیمان وتوه، پێویسته کۆتایى به‌قۆرخکارى بازار بهێنن‌و ڕێگریى بکه‌ن له‌به‌رده‌وامى قاچاخى سنوره‌کان‌و دۆخ‌و بژێوى خه‌ڵک باشبکه‌ن". ڕێکخه‌رى گشتى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌و تۆمه‌تانه‌ش کردوه که ده‌کرێنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌ییو جه‌ختیکردۆته‌وه، "وته‌بێژى گۆڕان ڕونکردنه‌وه‌ى پێوستیداوه‌و ئێمه‌ش جه‌ختده‌که‌ینه‌وه، ھه‌واڵى وه‌رگرتنى بودجه، یاخود بڕه پاره‌یه‌ک له‌پارتى دیموکراتى کوردستان، یان ھه‌ر حزبێکى سیاسیى دیکه، زانیارییه‌کى ناڕاست‌و بێبنه‌مایه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگەیاند 1129 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه 11 تووشبووش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له راگه‌ینراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، له كۆی (9) هه‌زار و (414) پشكنین، رێژه‌ی تووشبووان به‌راورد به دوێنێ زۆر زیاد كردووه، كه هه‌زار و (129) كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و (360) كه‌سی چاكبوونه‌ته‌وه. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (410)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ١. پشکنین: (٩٤١٤ پشکنینی نوێ) • (٣٠٧٨) هەولێر • (٢٥٨٢) سلێمانی • (٣٠٩٥) دهۆك • (١٨٩) هەڵەبجە • (٤٧٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (١١٢٩ تووشبووی نوێ) • (٣٠٢) هەولێر • (٤٢٣) سلێمانی • (٣٣٣) دهۆك • (٢٣) هەڵەبجە • (٤٨) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٣٦٠ چاکبوون) • (٩٠) هەولێر • (٨٨) سلێمانی • (١٥٤) دهۆك • (١) هەڵەبجە • (٢٤) گەرمیان • (٣) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١١ مردن) • (٦) هەولێر • (١) سلێمانی • (٣) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٤٨٤٦٨٧ (٥٢٦٦٧٦ هەولێر، ٣٢٩٤٨٠ سلێمانی، ٦٢٠٢٢٦ دهۆك، ٨٣٠٥ هەڵەبجە) تووشبوون ١٣٢٢٧٠ (٤٥١٠١ هەولێر، ٣٨٥٥٠ سلێمانی، ٤٥٤٣٣ دهۆك، ٣١٨٦ هەڵەبجە) چاکبوون ١١٣٩٥٩ (٣٩١٩٤ هەولێر، ٣١٨٨٣ سلێمانی، ٣٩٩٠١ دهۆك، ٢٩٨١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٤٥٢٥ (٤٨٦٤ هەولێر، ٤٨٩١ سلێمانی، ٤٧٠٩ دهۆك، ٦١ هەڵەبجە) مردن ٣٧٨٦ (١٠٤٣ هەولێر، ١٧٧٦ سلێمانی، ٨٢٣ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
هاوڵاتى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەندێک خەڵک لە ژێر ناوی کۆمپانیای گەشتوگوزار و دابینکردنی ڤیزا پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگرن، تا ئێستاش خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکردوە، کە قاچاغچێتی بە ڤیزا دەکەن چ لە هەرێمی کوردستان چ لەگەڵ وڵاتانی تر. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رەوەندی رەوەندی كوردی کۆبوەوە و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بابەتی دابینکردنی ڤیزای شنگن کە هەندێک خەڵک لە ژێر ناوی کۆمپانیای گەشتوگوزار و دابینکردنی ڤیزا ئەنجامی دەدەن پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، زۆربەی جار پارە هاوڵاتیان دەفەوتێت، ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەکان خەڵکێکی زۆرمان دەستگیرکردوە کە قاچاغچێتی بە ڤیزا دەکەن چ لە هەرێمی کوردستان چ لەگەڵ وڵاتانی تر". ئاماژەی بەوەشکرد، لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراوە کە ڤیزای ساختەیان پێبوە کە لە رێگەی ئەو قاچاغچیانەوە بۆیان دابینکراوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پارە لە هیچ کۆمپانیایەک نەخەوێنن بۆ وەرگرتنی ڤیزا، چونکە ئەو کۆمپانیایانە بەشێوەیەکی فەرمی مۆڵەتی وەرگرتنی ڤیزایان وەرنەگرتوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رەوەندی رەوەندی كوردی گفتوگۆیان کرد بۆ ئەوەی رێکاری پێویست و یاسایی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر بگیردرێتەبەر.
هاوڵاتى . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هیواخوازم کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق" جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستیان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کرا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا ، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا، پەرە پێ بدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا. هاوکات لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.
هاوڵاتى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا قەدەغەی هاتووچۆ بەو شێوەیە نامێنێت دەرگای مزگەوتەکان ئەمڕۆ لە لیژنەی باڵای روبەڕبونەوەی کۆرۆنا بڕیاری پێویست دەدرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 11-04-2021 لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەبارەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت وەزیری ناوخۆ رایگەیاند "گونجاندنی رێکار و رێنوێنییەکان لەگەڵ مانگی پیرۆزی رەمەزان، بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت بە تایبەتی قەدەغەی هاتووچۆ، چونکە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز ژیان دەکەوێتە شەو". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، دەبێت رێکارەکان لەگەڵ کاتی بەربانگ و پارشێو و ئەو رێوڕەسمانە بگونجێنن کە لەگەڵ مانگی رەمەزان دێت، رێکارەکان بە شێوەیەک بێت کە کەمترین بەرکەوتن دروست ببێت، لە هەمان کاتیش‌دا ئەوەی پێویستە لە رووی عیبادەتەوە لەو مانگەدا وەکو خۆی بەڕێوەبچێت. لە رۆژی 08-04-2021 قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆکە چوار رۆژ بێت و 12ـی مانگ کۆتایی بێت. بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە کاژێر 08:00ـی شەو تاوەکو 06:00ـی بەیانی قەدەخە دەبێت. قەدەغەی هاتووچۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نەدەگرتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەو بارەوە رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە بەنیازن گەشت بکەن یان دەگەڕێنەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی پێکوتەی فایزەری دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. ئەمڕۆ یەکشەممە 11-04-2021 دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکەم کاروانی پێکوتەی فایزەری دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، کە بریتییە لە 49 هەزار ژەمە پێکوتە". دکتۆر سەیف بەدر وتیشی: "بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا کاروانێکی دیکەی پێکوتەی سینۆفارمی چینی کە بریتییە لە 200 هەزار ژەمە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاتە عێراق". گەیشتنی ئەم کاروانەی پێکوتەی فایزەری دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا 50 هەزار ژەمە پێکوتەی سینۆفارمی چینی و 336 هەزار ژەمە پێکوتەی ئەسترازێنیکای دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوونەتە عێراق و بەردەوام دەدرێنە هاووڵاتیان، بەڕادەیەک بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا 133 هەزار و 47 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە. هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بووەتەوە و ژمارەی تووشبووان و ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن روو لە هەڵکشانە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کە دوای نیوەڕۆی شەممە 10-04-2021 بڵاوکراوەتەوە. تائێستا 131 هەزار و 141 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 776 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تاوەکو ئێستا 918 هەزار و 155 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 809 هەزار و 663 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، هاوکات 14 هەزار و 678 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای پێنجوین روویدا، بەڵام بەهۆی کەمی پلەکەی هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە. بوومەلەرزەیەکە بە گوڕی 2.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای پێنجوێن روویداوە. بوومەلەرزەکە بە دووری 13 کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن و قووڵایی 8 کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە. ئێوارەی رۆژی 6-4-2021 بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان روویدا و لە باشووری کوردستان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن و دەربەندیخان هەستی پێکرا. بەپێی سەنتەری ئەڵمانی لێکۆڵینەوەی زانستەزەوییەکانی بوومەلەرزەکە 5.2 پلەی رێختەر بووە و سنووری نێوان "ئێران و عێراق"ی گرتووەتەوە. چەقی بوومەلەرزەکە یەک کیلۆمەتر لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووربووە و لە "قووڵییەکی کەم" 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
هاوڵاتى کارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندو جەخت دەکەنەوە کە سەرجەم کارمەندەکانیان لەکارکردن رادەوەستن تا بەدەم داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت. ئەمڕۆ یەک شەممە ژمارەیەک لە کارمەندانى پڕۆژەى ئاوی دوکان گردبوونەوەو مانگرتانیان لەکارەکانیان راگەیاند، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییشدا نوێنەرى کارمەندانى پرۆژەکە رایگەیاند، ئەوان چەند داواکارییەکیان هەبووەو چەندین جار خستوویانەتە بەردەم لایەنى بەرپرس، بەڵام تائێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە. سەبارەت بە داواکارییەکانیشیان، نوێنەرى کارمەندانى پڕۆژەی ئاوی دوکان ئاماژەى بەوە کرد، داواکاریەکانیان بریتییە لە دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنى کارمەندەکانیان و هەروەها گەڕاندنەوەى سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانیان لە ساڵانى رابردوو.
هاوڵاتى وه‌زیری پێشوتری دادی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عس، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا، كۆچی دواییكرد. وسینگه‌ی لیندۆن جۆنسۆن، له تویتێكدا مردنی رامزی كلارك، وه‌زیری پێشوتری دادی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام حسێنی راگه‌یان، كه‌له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆرك كۆچی دوایی كردوه. كلارك، له‌ساڵانی 1967 تاوه‌كو 1969 وه‌زیری دادی ئه‌مریكا بووه، به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی. له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆرك كۆچی دوایی كردوه. رامزی كلارك، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری داد بوو، سه‌رپه‌رشتی په‌ره‌پێدانی "یاسای دادپه‌روه‌رانه‌ی نیشته‌جێكردن"ی كرد. كه زنجیره‌یه‌ك یاسا بوو له دژی جیاكاریی نیشته‌جێكردن، هه‌روه‌ها دژی سزای له‌سێداره‌دانیش بوو. ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌مریكییه له ماوه‌ی ژیانیدا كاری له ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی مشت‌ومڕ ئامێز كردوه، له‌وانه به‌رگریكردن له سه‌دام حوسێن له‌كاتی دادگاییكردنی، هه‌روه‌ها پارێزه‌ی بانگخوازی ئیسلامیی میسری، عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان بووه. رامزی كلارك، پارێزه‌ر، سیاسه‌تڤان و چالاكڤانی مافه‌كانی مرۆڤ، له 18ی دیسه‌مبه‌ری 1927 له دایكبووه، كۆلێژی مافی له‌زانكۆی شیكاگۆ ته‌واو كردوه، ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بووه. له 28ی كانونی دوه‌م 1965 تاوه‌كو 10ی ئاداری 1967 جێگری داواكاریی گشتیی ئه‌مریكا بووه.
هاوڵاتى رێکخراوی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، روداوێک لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، یەکێک لە بنکە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، رویداوە، بەڵام کوژراو و برینداری لێنەکەوتووەتەوە هاوكات سەرەتای هاوینی ساڵی رابردووی ئەم بنكەیە جارێكی‌تر تەقێنراوەتەوە . رۆژی شەممە 10-4-2021 بەبڕیاری حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران تێستی سێنتریفیوچ لە جۆری IR-9، کە جۆرێکی زۆر پێشکەوتووی سێنتریفیوچە و هەروەها ناوەندی مۆنتاژی نەوەی نوێی سێنتریفیوچ دەستی پێ‌کرد. بێهرووز کەمالوەندی، وتەبێژی رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران بە ئاژانسی فارس نزیک لە سوپای پاسدارانی وتووە، رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەشی تۆڕی کارەبای دامەزراوەی پوختەکردنی یورانیۆمی ئەحمەدی رەوشەن روویداوە. بێهرووز کەمالوەندی روونکردنەوەی لە بارەی چۆنیەتی روودانی رووداوەکە نەداوە، بەڵام وتوویەتی: رووداوەکە زەرەر و زیانی مرۆیی لێنکەوتووەتوە. کەمالوەندیی دەڵێت: لێکۆڵینەوە لە رووداوە دەکەن. ئاژانسی فارس لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بە تەقینەوەکەی سەرەتای هاوینی ساڵی رابردووی ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنز کردووە، کە ئەمە گومانی ئەوەی دروستکردووە، رووداوەکەی ئەمڕۆش تەقینەوە بووبێت. لەو تەقینەوەیەدا کە رۆژی 3ی تەممووزی 2020 لە هۆڵی بەرهەمهێنانی سێنتریفیوچەکانی بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزدا روویدا، بەرپرسان سەرەتا ئاماژەیان بە روودانی رووداوێک کرد، بەڵام دواتر دەرکەوت تەقینەوەیەکی گەورە بووە و زەرەر و زیانی زۆریشی بە ناوەندی بەرهەمهێنانی سێنتریفیوچی نەتەنز گەیاندووە. بەرپرسانی ئێران وتیان تەقینەوەکە بەهۆی خراپەکارییەوە بووە، بەڵام لەبەر باری ئەمنی ناتوانن باس لە وردەکارییەکانی بکەن. عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران رۆژی 10ی نیسانی 2021 لە رۆژی نیشتمانیی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران‌دا وتی: "چەند مانگێک لەمەوبەر دوژمن هۆڵی مۆنتاژی نەوەی نوێی سێنتریفیوچی تەقاندەوە، بەڵام هۆڵێکی نوێمان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو رووداوە دروستکرد". عەلی ئەکبەر ساڵحی وتی: شەو و رۆژ لە هەوڵدان شاخەکانی نزیک نەتەنز هەڵکۆڵن، هۆڵی لێ‌دروست بکەن و بەشە هەستیارەکانی ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنزی تێدا جێگیر بکەن. وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له باكووری پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵكه‌وتووه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 11ی نیسانی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 95 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 59 و دۆلار و 32 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا. لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه و له‌دیدارێکیشدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه کرده‌وه. ئه‌مشه‌و شه‌ممه 10ى نیسانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه. هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به کۆى پێشهاته‌کانى بارودۆخى وڵات و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش کرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستور و جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى کرایه‌وه که به‌مدواییه په‌سه‌ند کرا به جۆرێک مافى هاوڵاتیانى عێراق بپارێزێت. هاوکات، ئاماژه به گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا و ڕه‌خساندنى که‌شێکى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى کرایه‌وه به جۆرێک هاوڵاتیان نوێنه‌رانى خۆیان به ئیراده‌یه‌کى ئازاد هه‌ڵبژێرن و متمانه‌یان به ئه‌نجامه‌که‌ى پته‌و بکات.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێ‌کرا. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆبووه‌وه. هاوکات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا کۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به‌گشتى تاوتوێ کرد. هاوکات، هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عێراق دابین ده‌کات و به‌مه‌ش عێراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێکى به‌هێزى ناوچه‌که و ڕۆڵى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تیى خۆى ده‌گێڕێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا پێ ده‌گات که تێیدا "سوپاسى هه‌وڵ و پشتگیریى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ دایه‌لۆگى ستراتیجى عێراق-ئه‌مه‌ریکا ده‌کات". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى "سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌سرور بارزانى په‌یامێکى له ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پێگه‌یشتتووه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له په‌یامه‌که‌یدا که له دواى کۆتاییهاتنى گه‌ڕى سێیه‌مى دایه‌لۆگى ستراتیجى عێراق- ئه‌مه‌ریکا نێردراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ، سوپاس و ستایشى هه‌وڵ و پشتگیرییه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ئاماده‌یى وڵاته‌که‌شى ده‌ربڕی، بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كۆبوه‌وه و هەردوولا جه‌ختیان له‌پێویستی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه دادوه‌ریه‌كان کردەوە و كۆك بون كه ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته و گرنگه كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌هێزتر بكات. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و ژماره‌یه‌كی له دادوه‌ران و سه‌رۆكی دادگاكان كۆبوه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ده‌ستحۆشی له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و به‌تایبه‌تی فایه‌ق زێدان كردوە بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵی ئه‌رێنییان له یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌مواركردنی یاسای دادگای فیدراڵی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگاكه، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌كاربێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان كۆك بوون كه ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته و گرنگه كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌هێزتر بكات و هه‌موان له‌باره‌یه‌وه به ته‌واوی هه‌ست به دڵنیایی بكه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زاراوه دادوه‌رییه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا كردوەتەوە و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌رزاوه دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێكردوە.