هاوڵاتى پارێزگارى موسه‌ننا به نوسراوێکى فه‌رمى داوا له سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات واژۆ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکرنى بودجه نه‌کات و دووباره بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، باسى له‌وه‌ش کروه، یاساکه مافى وانه‌بێژه به‌خوڕاییه‌کانى پێشێل کردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021 به‌پێى نوسراوێک، ئه‌حمه‌د مه‌نفى جۆده، پارێزگارى موسه‌ننا (سه‌ماوه) له باشورى عێراق داواى له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقى کردووه، یاساى بودجه جارێکى دیکه به‌گه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مانى عێراق و واژۆى له‌سه‌رنه‌کات". پارێزگارى سه‌ماوه هۆکاره‌کاى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆنه‌بوونى دادپه‌روه‌رى له‌دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى وانه‌بێژه به خۆڕاییه‌کانى پارێزگاکه‌ى که‌به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ژماره 315 بۆساڵى 2019 جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که ده‌بێت شایسته داراییه‌کانى ئه‌و وانه بێژانه دابین بکرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ئه‌نادۆڵى تورکی، خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، به رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه‌ى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا که له‌سه‌ر ھێڵى سنوریى و ده‌ره‌وه‌ى سنور له ئه‌رکدان و رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." خولوسى ئاکار له‌میانى کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى جموجوڵه‌کانى یۆنان وتی:"وێڕاى ھه‌ڵوێستى ئاشتیانه و دانوستانخوازانه‌ى ئێمه، چه‌واشه‌کارى و ده‌ستدرێژییه‌کانى یۆنان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش گرژییه‌کان زیاتر ده‌کات". خولوسى ئاکار باسى له به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیاى کرد و وتی: "سه‌ربازه‌کانمان حه‌شارگه‌کانى تیرۆریان ھه‌ڵته‌کاندوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان به‌توندى به‌رده‌وامن".
هاوڵاتى ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا به‌کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتی، له‌چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى تێکچونى دۆخى ته‌ندروستى و توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ره‌وانه‌ى ئه‌نقه‌ره کرا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گیانیله‌ده‌ستداوه. بڕیاریشه رۆژى یه‌کشه‌ممه 4ى (نیسان/4)ى 2021 ته‌رمه‌که‌ى له ئه‌نقه‌ره‌وه بگه‌یه‌ندرێته‌وه شارى هه‌ولێر و به‌خاکبسپێردرێت.
هاوڵاتی سەرۆكی ئێران رایگەیاند، لەدوو ناوچەی وڵاتەكەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردووەو دەشڵێت:" توانای نیشتیمانیمان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا". ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021، حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند:" لەدوو ناوچەی وڵات شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێكارەكان پێدەچێت ناوچەكانی دیكەش بگرێتەوە". رۆحانی راشیگەیاند:" لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە كە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای كۆرۆنا و شەڕی ئابورییە، لەماوەی 100 ساڵی رابردودا وێنەیان نەبووە". سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی دووپاتكردەوە كە توانای نیشتیمانییان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا بەجۆرێك مایەی شانازییە، ئەو بابەتەش لەماوەی 14 مانگی رابردودا كاری لەپێشینەی حكومەت بووە. هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە حكومەت لەقۆناغەكانی داهاتودا چوار هەنگاو دەنێت ئەویش بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و تەواوكردنی پرۆژە ئابورییەكانە. تائێستا ئێران بەتۆماركردنی یەك ملیۆن و 920 هەزار و 394 حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا لەپلەی یەكەمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و رۆژانە زیاتر لە 70 بۆ 80 كەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسەكە گیان لەدەست دەدەن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا لە رێگەی چەند بازرگانێكەوە خواردنە پێویستەكان بە نرخی كۆ بفرۆشن بە هاوڵاتیان لە هەموو شارەكاندا بازاڕێكی ناوەندی تایبەت دەكرێتەوە. نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند:" بە ئامانجی دابەزاندنی نرخ و هاوكاریی هاوڵاتیان شتومەكی خۆراكی رۆژانە لە دەرەوە هاوردە دەكرێن و بە نرخی كۆ بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت. هەروەها راشیگەیاند كە بابەتە پێویستەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان وەكو برنج و ئارد و چەند بابەتێكی تر بە نرخی كۆ دەفرۆشرێنەوە و قازانجیان ناخرێتەسەر. هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هاوڵاتیان راستەوخۆ شتومەك بە نرخی كۆ دەكڕن و بە نرخێكی هەرزان و گونجاو پێداویستییەكانیان دەستدەكەوێت. بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشكراشیكرد، لە هەموو شارەكاندا بازاڕێكی ناوەندی تایبەت بە وەزارەت دەكەنەوە و ئەو كەلوپەلە خۆراكیانە دەخرێنە بەردەستی هاوڵاتیان. نەوزاد كامل ئەوەشی روونكردووەتەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی دابینكردنی جێگای بازاڕەكانن و ئامادەكاری دەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 347 كەسی تووشبوو چاكبونەتەوە. ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە كە چوار هەزارو 877 پشكنینی نوێیان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوەو دەركەوتووە 444 كەسی نوێ تووشی ڤایرۆسەكە بوون. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم: ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ١. پشكنین: (٤٨٧٧ پشكنینی نوێ) • (١٥٧٧) هەولێر • (١٩٠) سلێمانی • (٣١٠٢) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٨) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ) • (٦٦) هەولێر • (٥) سلێمانی • (٣٧٣) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٣. چاكبوون: (٣٤٧ چاكبوون) • (٨٨) هەولێر • (٦٤) سلێمانی • (١٨٤) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١٠) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (١٤ مردن) • (٦) هەولێر • (٣) سلێمانی • (٥) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین
هاوڵاتى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌ده‌په ده‌رباره‌ى ده‌ستگیرکردنى عومه‌ر قاروق نوێنه‌رى هه‌ده‌په که دوێنێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌لێدان و ئه‌شکه‌نجه ده‌ستگیرکراوه ڕاگه‌یه‌نراوێکیدا و وتى ده‌رباره‌ى دۆخى ناوبراو ده‌بێت به خێرایى ڕایى گشتى ئاگادار بکرێته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په)"نوێنه‌رى ئێمه عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌ر لێغلوو دوێنێ له‌کاتێکدا له ماله‌که‌ى خۆیدا له ئه‌نکارا بوو، پۆلیس به زه‌برو لێدانى ده‌ستگیرى کرد. دواى ده‌ستگیرکردن بۆ کۆنتڕۆڵى ته‌ندرووستى ناوبراویان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ى حکوومى قازى مووسته‌فا که‌مال. دواى ئه‌وه‌ى که برا بۆ نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئاسه‌وارى ئه‌شکه‌نجه و لێدان ڕاپۆرتى پزیشکى دادوه‌رى وه‌رگیرا، ڕاگه‌یه‌نرا که ئازارى دڵ و سینگى هه‌یه و هه‌ناسه‌ى تووند ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که" به‌ڕێوه‌به‌رى ئێمه به شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ڕاوه‌سته‌ى کردووه و سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دادیان کردووه ، به‌ڵام ئێمه نازانین ئیستاکه نوێنه‌ره‌که‌ى ئێمه له‌کوێیه و دۆخى ته‌ندرووستى چۆنه، ده‌باره‌ى دۆخى گه‌رگه‌ر لێۆغلوو ده‌بێت به‌خێرایى ڕاى گشتى ئاگادار بکرێته‌وه."
هاوڵاتى ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانیانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت که بارى ته‌ندروستى گیراوه‌کان خراپه. له‌راگه‌یاندنێکدا که ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه، ئه‌یهان سه‌عید که نوێنه‌ر زیندانیانی بادینانه ده‌ڵێت" خواردنیان که‌م و خراپه و کێشیان زۆر زۆر دابه‌زیوه، پێداویستى سه‌ره‌تاییان پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت کتێب، پێنوس و وه‌ره‌قه‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کردون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"شه‌ڕى ده‌رونیان له‌گه‌ڵ زیندانیان ده‌کرێت رێگه‌نادرێت ھه‌موو ھه‌فته‌یێ په‌یوه‌ندى به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن، به‌مه‌ش ده‌رونى زیندانیان باش نیه". ده‌قى راگه‌یاندنه‌که: بۆ/ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان "چالاکوانانى بادینان له زیندان توشى نه‌خوشى بوونه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ھه‌یه" دواى یٔه‌وه‌ى پارتى دیمۆکراتى کوردستان به مه‌به‌ستى ترساندنى خه‌لکى بادینان، له پرۆسه‌یه‌کى نا یاسایى و نا دیموکراسیدا، له مانگى ٨ى پارسالدا به ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى بادینان رفاند‌و ماوه‌ى حه‌وت- شه‌ش مانگ له زیندایکردنیان و سزادانى پێنج که‌س به حوکمى شه‌ش سال زیندانى له رێککه‌وتى ١٦/٢/٢٠٢١ یٔێستاش مافى یٔه‌م به‌ندکراوانه به‌م شێه‌وه‌یه پێشێلده‌کرێت. یه‌که‌م: یٔه‌م چالاکوانانه ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کدار به شێوازێکى ناشارستانى و وه‌حشیانه له‌به‌ر چاوى خێزان و منڵیان به لێدان ڕفێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌لوپه‌لى تایبه‌ت و موبایلى خێزان و یٔایپادى منالیشیاندا گرت. دووه‌م: بێ به‌شکران له مافى بینینى پارێزه‌ران، که به پێ (اصول محاکمات جزایٔیه)ى ده‌بێت پارێزه‌ره‌کان له‌گه‌لیان بن. سێیه‌م: بێ ھه‌بوونى به‌لگه مادده‌ى یاساییان له یاساى ژماره ٣٥ ى رۆژنامه‌گه‌رى و یاساى ژماره ١١ى خۆپیشاندان گۆڕیویانه بۆ مادده‌ى ١ى ژماره ٢١ى یاساى تێکدانى یٔه‌منى که ھه‌موارى یاساى ژماره ١٥٦ى سزادانى عێراقیه. چواره‌م: ھه‌ره‌شه و سوکایه‌تی: له کاتى لێکولینه‌وه‌کاندا به ژن ھه‌ره‌شه له شێروان شێروانى کراوه و لێدراوه، ھه‌روه‌ھا بۆ ماوه‌ى ٦٧ رۆژ خۆى و ھاورێکانى له زیندنى تاکه‌که‌سى (انفرادی) ببون، که‌چى له کاتى دادگاییکردنیاندا دادوه‌ر یٔه‌م قسانه‌ى به ھه‌ند وه‌رنه‌گرتوه که ده‌بوو پێداچونه‌وه له لێکۆلینه‌وه‌کاندا بکرێت. چواره‌م: خواردنیان که‌م و خراپه و کێشیان زۆر زۆر دابه‌زیوه، پێداویستى سه‌ره‌تیان پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت کتێب، پێنوس و وه‌ره‌قه‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کردون. پێنجه‌م: شه‌ڕى ده‌رونیان له‌گه‌ڵ زیندانیان ده‌کرێت رێگه‌نادرێت ھه‌موو ھه‌فته‌یێ په‌یوه‌ندى به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن، به‌مه‌ش ده‌رونى زیندانیان باش نیه. که مافى ھه‌موو حوکمدراوێکه یٔازادانه قسه له‌گه‌ل خێزانیان بکه‌ن. شه‌شه‌م: له ژورێکى چه‌ند مه‌ترى که به‌پێ شێوازى ستاندارد بۆ ٣٠ که‌س دروستکراوه، ١٣٥ که‌س تێیدان و شوێنیان زۆر خراپه و زۆر ته‌سک و ناخوشه. حه‌وته‌م: له‌به‌ر پیسى و خراپى شوێنیان زیندانیه‌کان توشى نه‌خوشى پێست بوون، ده‌رمانى پێویست پێیان نادرێت که یٔه‌مه دژى مافى مرۆڤه و دوخى ده‌رونیان باش نیه، یٔێستا مه‌ترسى توشبونى کۆرۆنا و نه‌خوشى دیکه‌یان ھه‌یه. ھه‌شته‌م: دادگایى نه‌کردنى راگیروانى دیکه، وه دروستکردنى تومه‌تى ناره‌وا و ناوزراند و بلاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ به‌ناوى داپێدانان که ھیچ دانپێدانانى تێدا نه‌بوو، ھه‌روه‌ھا ھه‌ولدان بۆ دروستکردنى ڤیدیۆ سیناریوى تازه له‌سه‌ر به‌ندکراوه‌کن له‌نێو زینداندا. ھه‌شته‌م: دواى سزادانیان به پێ یاسا ده‌بێت نه‌قلى چاکسازى گه‌وران کرابان، به‌ڵام ھه‌ر له زیندانى یٔاسایشى گشتى ماون و رێگه پێ‌نادرێت خێزانه‌کانیان سه‌ره‌دانیان بکه‌ن که مافى ھه‌موو زیندانیێکه. یٔێمه وه‌کو گشت که‌سوکارى زیندانیانى بادینان بێده‌نگ نابین له‌سه‌ر یٔه‌م نا عه‌داله‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر که‌سوکارمان ده‌کرێت ھه‌ر له رفاندنیان تا سزادانیان، داواکارین دادگاى پێداچۆنه‌وه (تممیز) بریارێکى دادپه‌روه‌رانه بدات و یٔه‌م رۆژنامه‌نوس و چالاکوانه بێ تاوانانه یٔازاد بکات. پێویسته پارتیش یٔه‌گه‌ر خۆى به حوکمران ده‌زانێت واز له‌م رق و ته‌حه‌دایه به‌رامبه‌ر چه‌ند که‌سێکى مه‌ده‌نى بێنێت که له‌سه‌ر ره‌خنه‌و بیروراى جیاواز به ناحه‌ق سزادراون، تا چیتر سومعه‌ى خۆى و ھه‌رێمه‌که‌مان له‌سه‌ر یٔاستى ناوخۆ و ده‌ولى ناشرینتر نه‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه یٔێمه سه‌رى خۆمان له‌سه‌ر یٔه‌م که‌یسه دایٔه‌نێین. یٔه‌یھان سه‌عید – نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانیانى بادینان ٢ى نیسانى ٢٠٢١
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په به‌هۆى ده‌رچوونى بڕیارى سزاى زیندانییه‌وه پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرابووه‌وه، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستگیرکرا. عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په) له کۆبوونه‌وه‌ى ١٧ى ئازارى ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌رله‌مان، له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى ده‌رچوونى بڕیارى کۆتایى سزاى زیندانی، پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرایه‌وه و دواتریش بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو. له‌دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى ناوبراو له‌نێو ماڵه‌که‌ى خۆى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى تورکیاوه ده‌ستگیرکرا.
هاوڵاتى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نیازپاکى هه‌یه‌و بودجه‌ى پێویستى داناوه بۆ کڕینى ڤاکسین، ده‌توانرێت به‌زوترینکات دابین بکرێت و چیتر چاوه‌ڕوانى سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌که‌ین". هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێکدا که ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانى کردوه، لیستێکى ڤاکسینه‌کانى کۆرۆناى بڵاوکردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی که ئه‌و لیسته‌ى ڤاکسینه‌ى خواره‌وه به‌شێکه له‌و هه‌وڵانه‌ى که ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نیازپاکى هه‌یه‌و بودجه‌ى پێویستى داناوه بۆ کڕینى ڤاکسین، به‌و بڕى پاره‌یه‌ى به‌رامبه‌رى دیاریکراوه له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌توانێت له ڕێگاى کۆمپانیاى ڕێگه پێدراو دابینیبکات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" نزیکه‌ى دوو ملیۆن که‌س له هه‌رێمى کوردستان سودمه‌ند ده‌بن و به زوترینکات بگاته هه‌رێمى کوردستان چاوه‌ڕێى سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌که‌ین". هاوکات جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى روو له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت: "فه‌رمون ئه‌مه عه‌رزو ئه‌مه گه‌ز، با چیتر چاوه‌ڕێى به‌رزبونه‌وه‌ى ئامار و مردنى هاونیشتمانیانمان نه‌که‌ین". پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندبو، چاوه‌ڕوانى حکومه‌تى فیدڕاڵ ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى پشکیان له‌و ڤاکسینانه پێبدات که به‌پێى پرۆتۆکۆله‌کان له‌کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاکسین ده‌یکڕن، "خۆشمان له‌هه‌وڵداین بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان تا بڕى پێویستى ڤاکسین بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین". ئاماره‌کانى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا رۆژ له دواى رۆژ له‌هه‌رێمى کوردستان رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه ده‌کات و به‌پێى دواین ئاماریش، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا، 773 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و 371 توشبوش چاکبونه‌وه و هه‌شت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى به سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق و به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه ده‌کات له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق ئه‌نجامدا، له‌وانه عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانیی، هادى عامرى سه‌رۆکى ئیئتیلافى فه‌تح، خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌میندارى گشتیى ( المشروع العربی ) ، ئه‌حمه‌د جبورى ( ئه‌بو مازن) ئه‌میندارى گشتى پارتى الجماهیر. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له گه‌ڵ نه‌سار ڕوبه‌یعى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌نجامدا. سه‌رۆکى حکومه‌ت، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى سه‌رکردایه‌تى ڕه‌وتى سه‌در و ڕۆڵى کاریگه‌رییان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ده‌ربڕى و هیواى خواست ، تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه، ببێته هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. پێشتر مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى به‌هه‌ر یه‌ک له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کرد و سوپاسى کردن بۆ پشتیوانی‌یان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه و بڕگه‌کانى تایبه‌ت به ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى .
هاوڵاتى قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌ر کامپى هۆڵ کۆتایى هات له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆوه 125 که‌س که له ناویاندا 20 به‌رپرسیان هه‌بووه ده‌ستگیر کران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، عه‌لى حه‌سه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ناو کامپى هۆڵ کۆتایى به قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و مرۆییه‌که‌ى سه‌ر کامپه‌که هێناو رایگه‌یاند:"له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا ژینگه‌یه‌کى ئارامتر و سه‌قامگیرترمان له‌ناو کامپه‌که فه‌راهه‌م کردووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به‌بێ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى زۆر ناخایه‌نێت، هه‌ربۆیه بانگه‌واز ده‌که‌م هه‌ل بقۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى درێژخایه‌نى کامپه‌که". هه‌ڵمه‌ته‌که که به‌پشتیوانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له 28ى مانگى ڕابردوو ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ کۆتاییهات و به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایی، تیایدا "زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد، 125 چه‌ته ده‌ستگیر کراوه که له نێویاندا ٢٠ سه‌رچه‌ته هه‌یه". له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 47 که‌س له‌ناو کامپه‌که‌دا کوژراون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا کێشه‌ى خێزانه‌کانى داعش چاره‌سه‌ر بکات و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و کامپى هۆڵ گرفتێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
هاوڵاتى فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق رایگه‌یاند:"یه‌ختێکى په‌نابه‌ران که سه‌رنشینى زۆربه‌یان هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بوون، له کاتى په‌ڕینه‌وه‌یان له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا کێشه‌ى تێکه‌وتووه و دواتر رزگارکراون". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق بڵاویکرده‌وه، دواى ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن که‌سوکارى سه‌رنشینه‌کانى ناو یه‌خته‌وه‌که‌وه، په‌یوه‌ندیان به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه کردووه و توانراوه سه‌رجه‌میان که 36 که‌س بوون رزگاربکرێن. هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که پۆلیسى ئێشکگرى فه‌ره‌نسا به هاناى یه‌خته‌که‌وه چووه که له‌ناو سه‌رنشینه‌کانیدا ژن و منداڵ هه‌بووه و زۆربه‌یان خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بوون. هاوکات، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، که‌سوکارى په‌نابه‌ره‌کان دڵنیاده‌کاته‌وه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و له ئێستادا له‌ژێر چاودێریدان.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، شه‌وى رابردو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له هاوڵاتیان. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌که‌یاندا هاتووه: "ھێزه‌کانمان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له ھاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ى که دیارده‌که‌ى تێدا زۆر بوبو و ببوه ھۆى بێزار کردنیان بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک پیشه و ئه‌رکى ھه‌میشه‌ییمان و له‌پێناو سه‌قامگیرى و چونه به‌ده‌م داواکارى ھاوڵاتیان". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجامدا ته‌نھا بۆ نه‌ھێشتنى ئه‌و دیارده‌یه و مه‌به‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێکى تر نه‌بوه. شه‌وى رابردو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان ده‌ستگیرکران، که هه‌ندێکیان تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى کارى هاوڕه‌گه‌زخوازی