هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى به سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق و به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه ده‌کات له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق ئه‌نجامدا، له‌وانه عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانیی، هادى عامرى سه‌رۆکى ئیئتیلافى فه‌تح، خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌میندارى گشتیى ( المشروع العربی ) ، ئه‌حمه‌د جبورى ( ئه‌بو مازن) ئه‌میندارى گشتى پارتى الجماهیر. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له گه‌ڵ نه‌سار ڕوبه‌یعى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌نجامدا. سه‌رۆکى حکومه‌ت، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى سه‌رکردایه‌تى ڕه‌وتى سه‌در و ڕۆڵى کاریگه‌رییان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ده‌ربڕى و هیواى خواست ، تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه، ببێته هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. پێشتر مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى به‌هه‌ر یه‌ک له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کرد و سوپاسى کردن بۆ پشتیوانی‌یان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه و بڕگه‌کانى تایبه‌ت به ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى .
هاوڵاتى قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌ر کامپى هۆڵ کۆتایى هات له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆوه 125 که‌س که له ناویاندا 20 به‌رپرسیان هه‌بووه ده‌ستگیر کران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، عه‌لى حه‌سه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ناو کامپى هۆڵ کۆتایى به قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و مرۆییه‌که‌ى سه‌ر کامپه‌که هێناو رایگه‌یاند:"له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا ژینگه‌یه‌کى ئارامتر و سه‌قامگیرترمان له‌ناو کامپه‌که فه‌راهه‌م کردووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به‌بێ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى زۆر ناخایه‌نێت، هه‌ربۆیه بانگه‌واز ده‌که‌م هه‌ل بقۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى درێژخایه‌نى کامپه‌که". هه‌ڵمه‌ته‌که که به‌پشتیوانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له 28ى مانگى ڕابردوو ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ کۆتاییهات و به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایی، تیایدا "زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد، 125 چه‌ته ده‌ستگیر کراوه که له نێویاندا ٢٠ سه‌رچه‌ته هه‌یه". له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 47 که‌س له‌ناو کامپه‌که‌دا کوژراون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا کێشه‌ى خێزانه‌کانى داعش چاره‌سه‌ر بکات و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و کامپى هۆڵ گرفتێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
هاوڵاتى فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق رایگه‌یاند:"یه‌ختێکى په‌نابه‌ران که سه‌رنشینى زۆربه‌یان هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بوون، له کاتى په‌ڕینه‌وه‌یان له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا کێشه‌ى تێکه‌وتووه و دواتر رزگارکراون". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق بڵاویکرده‌وه، دواى ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن که‌سوکارى سه‌رنشینه‌کانى ناو یه‌خته‌وه‌که‌وه، په‌یوه‌ندیان به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه کردووه و توانراوه سه‌رجه‌میان که 36 که‌س بوون رزگاربکرێن. هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که پۆلیسى ئێشکگرى فه‌ره‌نسا به هاناى یه‌خته‌که‌وه چووه که له‌ناو سه‌رنشینه‌کانیدا ژن و منداڵ هه‌بووه و زۆربه‌یان خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بوون. هاوکات، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، که‌سوکارى په‌نابه‌ره‌کان دڵنیاده‌کاته‌وه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و له ئێستادا له‌ژێر چاودێریدان.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، شه‌وى رابردو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له هاوڵاتیان. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌که‌یاندا هاتووه: "ھێزه‌کانمان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له ھاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ى که دیارده‌که‌ى تێدا زۆر بوبو و ببوه ھۆى بێزار کردنیان بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک پیشه و ئه‌رکى ھه‌میشه‌ییمان و له‌پێناو سه‌قامگیرى و چونه به‌ده‌م داواکارى ھاوڵاتیان". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجامدا ته‌نھا بۆ نه‌ھێشتنى ئه‌و دیارده‌یه و مه‌به‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێکى تر نه‌بوه. شه‌وى رابردو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان ده‌ستگیرکران، که هه‌ندێکیان تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى کارى هاوڕه‌گه‌زخوازی
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک زیاتره له64 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برنت له ئێستادا به 64 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 61 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هاوکات، نمه‌بارانى پچڕپچڕى که‌م له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا ده‌بارێت. هه‌روه‌ها بۆ سبه‌ینێ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ دابارینى نمه‌باران له هه‌ندێک ناوچه‌دا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا پشکى سێ مانگى رابردووى ئه‌مساڵى هه‌رێم بنێرێت، پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى یاساى بودجه راده‌ستبکات. ئاڵا تاڵه‌بانى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق به میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاند، ماده‌ى تایبه‌ت به هه‌رێم زۆر روونه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به ته‌واوى جێبه‌جێى بکات پشکه‌که‌ى ده‌نێردرێت، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه ماده‌که جێبه‌جێ بکات. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بودجه بۆ ته‌واوى ئه‌مساڵه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت، حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئیستیحقاقى پێشووى راده‌ستى به‌غدا بکات، ده‌توانێت پشکى سێ مانگى رابردووش وه‌ربگرێت. په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى په‌سه‌ندکرد، تێیدا پشکى کورد به‌پێى ماده‌ى 11 په‌سه‌ندکرا و به‌وپێیه‌ش، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تی، حکومه‌تى عێراق به‌شه‌بودجه‌ى بۆ ده‌نێرێت.
هاوڵاتی وە‌زارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سزای سەرزەنشتكردن (توبیخ)ی بۆ (نوخشە ناسح) قایمقامی هەڵەبجە دەركرد. بەگوێرەی نوسراوێكی وە‌زارەتی ناوخۆ كە رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەرچووە، بەهۆی خەرجكردنی نایاسایی پارەی تەرخانكراو بۆ یادەكانی نەورۆز و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2017دا، سزای "سەرزەنشتكردن" بۆ قایمقامی هەڵەبجە دەرچووە. سەرباری "سەرزەنشتكردن"، نوسراوەكە قایمقامی هەڵەبجەی ناچاركردووە، هەموو ئەو پارانە بۆ گەنجینەی حكومەت بگەڕێنێتەوە، كە بەبێ لیژنەی تایبەت خەرجیكردوون. نوسراوەكە نیشانی دەدات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران لەسەر كەیسی خەرجكردنی ئەو پارانە، لیژنەی تایبەتی پێكهێناوە‌و لە ئەنجامی كاری لیژنەكەدا، بڕیاری سزادانی قایمقام دەرچووە. رێكخراوی (هەڵوێست) لە هەڵەبجە، كە رێكخراوێكە چاودێری كاری فەرمانگەكانی پارێزگاكەیە، ساڵی رابردوو ژمارەیەك پسوڵەی خەرجی قایمقامیەتی بڵاوكردەوە، كە زیادە خەرجیان كرابوو، ئەمە لە سنوری پارێزگاكەدا كاردانەوەو تەنزی بەدوای خۆیدا هێنا، دروستكردنی لیژنەو سزادانی قایمقام دوای بڵاوبونەوەی ئەم نوسراوانە دێت.
هاوڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌و ٦ کۆڵبەر کوژراون‌و ٢٢ کەسیش خۆیان کوشتوە. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداردا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌م پێیه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون. له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌رو كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.
هاوڵاتی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە بۆنەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بوجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، دەڵێن، پەسندکردنەکە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا. لە راگەیه‌ندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاتووە، "ئێستا عێراق دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری کە ئەوەش دەبێتەهۆی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی زیاتر." ئەمریکا بەپێی راگەیه‌ندراوەکەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق، بە پەرۆشەوە بۆ بەردەوامیی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و خەڵکەکەی. لە پەیامی کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر هاتووە، بەبۆنەی پەسندکردنی بودجەوە، "پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکردایەتی دەکرد." کۆنسوڵخانەی ئەمریکا نووسیویەتی، "بەخۆشحاڵییەوە تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغداد و ئابوورییەکی جێگیرتر بۆ وڵاتەکە."
هاوڵاتی عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "لە ھەموو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر ڕێککەوتنە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە ئەوە نیە کێشەی موچەی چارەبکات" دەشڵێت، "ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی دەست ناکەوێت تا پاشەکـەوت لاببتات". عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕەوا نیە ھاوڵاتی چاوەڕێ بکات بە پشت بەستن بەم یاسا پاشە کەوت نامێنێ! بەدڵنیای ئەم یاسای بودجە پاشەکەوتی موچە لا نابات.. ئەمە ئەو ڕێککەوتنە نەبوو خەڵک ئومێدی پێی ھەبوو، سەرکەوتنێکی گەورەش نیە ھەموان خۆیان دەکەن بە خاوەنی". دەشڵێت، "ھەرچەندە من ئومێدم نیە ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆ بێت بەپێی ئەم بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەڵام چەند خاڵێک ھەن لە بەرژوەندی ھەرێمە یان زیان دژی ھەرێم ڕادەگرێت، ئەگەر ھەرێم تێکیبدات لەگەڵ ناوەنددا، عێراق کێشەی زۆرتر بۆ دۆسیەی نەوت و چەندین بابەتی تر دروستدەکات، بۆیە ڕێککەوتنی ھیچ بە ھیچ لە تێکدان باشترە". دەقی نوسینەکەی عەلی حەمەساڵح ڕاستیەکان لەبارەی بودجەی عێراقەو پشکی کورد.. لە ھەموو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر ڕێککەوتنە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە ئەوە نیە کێشەی موچەی چارەبکات .. بەڵام ڕەوا نیە ھاوڵاتی چاوڕێ بکات بە پشت بەستن بەم یاسا پاشە کەوت نامێنێ! بەدڵنیای ئەم یاسای بودجە پاشەکەوتی موچە لا نابات.. ئەمە ئەو ڕێککەوتنە نەبوو خەڵک ئومێدی پێی ھەبوو، سەرکەوتنێکی گەورەش نیە ھەموان خۆیان دەکەن بە خاوەنی... خاڵی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کارتێکی یاسای لەدەست ھەرێمە کە بۆی ھەیە نەوت بفرۆشێت.... نەک پارە بێت بۆ موچەو پاشەکەوت لابدات ... ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی دەستناکەوێت شایەنی باس بێت و پاشەکەوت لاببتات.. چۆن؟ ئەگەر بودجەی عێراق وەک خۆی جێبەجبکرێت.. پشکی ھەرێمی کوردستان ٩،٨ ترلیۆنە، مانگانە نزیکەی٨١٦ ملیار دەکات... دەبێت ھەرێم چی بدات بە بەغدا؟ -پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی سۆمۆ.. ئەگەر ٦٠ دۆلار دابنرێت، دەکاتە ٦٥٢ ملیار.. -نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بە نزیکەی ٩٠ملیار دەخەمڵێنن.. -دانەوەی قەرزی بانکە بازرگانیەکان لە حەوت ساڵدا، کە بەپێی زانیاریەکانی من نزیکەی پێنج ترلیۆنەو مانگانە دەبێت ھەرێم ٥٩ ملیار دیناری مانگانە بدات... واتە: دەبێت ھەرێم نزیکەی ھەمان بڕ بداتە عێراق، بەمەش ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی بۆ نایەت... تەنانەت ئەگەر پشکی ھەرێم لە حسابکردندا بەھۆی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت یان ھەر ھۆکارێکی دیکە زیاتر بوو، بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەنێرن، لایەنی عێراق ئەمە ناودەنێن مەقاسە! سەرۆکی لیژنەی دارایی بەڕوونی وتوویەتی: مەقاسە نەما... بۆیە دەکرا لە بەرامبەر پشکی ھەرێم پیداگیری لەسەر ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کرابا.. یەک خاڵ لە یاسای بودجەکەدا یەک خاڵ بەلای ئەوانەی بڕیاردەری سیاسەتی نەوتن گرنگ بوو، کارتێکی یاساییان بەدەستەوە بێت کە ھەرێم بۆی ھەیە نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئەم کارتەیان لە بودجەی ئەم ساڵ دەستکەوت... بەم یاسای بودجە من وای نابینم ھیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران بێت، بەم فۆڕمە لە بەڕێوەبردنیش ئەم مانگەو مانگی دواتریش لێبڕین بەردەوام دەبێت.. بۆیە چارەسەر: چارەسەر چاکسازیە لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەو دۆسیەی باج.... بە داخەوەم لە پاڵ ئەو ھەموو سەردانەی لە بەغدا کرا، بە ئیرادەوە ھەوڵێکی جدی چاکسازی درابا، ئێستا دۆخەکە شتێکی تر بوو.. تێبینی: ھیواموایە من ھەڵەبم و مانگانە بڕە پارەیەک بێت و پاشەکەوت لابدات، کە ئێستا نزیکەی ٢٠٠ ملیار پێویستە بۆ لادانی پاشەکەوت. ئەو بەڕێزانەش کە پێیان وایە بەپێی ئەم بودجە، بەغدا مانگانە پارە ڕەوانە دەکات، ھیوادارم شیکردنەوەی خۆیان بە داتا بەیان بکەین.. راستیەک: ھەرچەندە من ئومێدم نیە ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆ بێت بەپێی ئەم بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەڵام چەند خاڵێک ھەن لە بەرژوەندی ھەرێمە یان زیان دژی ھەرێم ڕادەگرێت.. -ئەگەر ھەرێم تێکیبدات لەگەڵ ناوەنددا، عێراق کێشەی زۆرتر بۆ دۆسیەی نەوت و چەندین بابەتی تر دروستدەکات، بۆیە ڕێککەوتنی ھیچ بە ھیچ لە تێکدان باشترە... لە ڕوی بازاڕەوە ئەگەر وترابا لەگەڵ عێراق تێکچوین، گرفت و شڵەژانی دروستدەکرد.. -٧٥ ملیار دینار بۆ پرۆژە بۆ پێنج ناوچەی کوردستان تەرخانکراوەو شتێکی باشە.. ئەگەر بێت.. -موچەی فەرمانگە فیدڕاڵیەکان بخرێتە سەر ناوەند، ئەگەر ھەرێم دۆسیەکانیان بنێرێت.. -پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکاندا بکرێت.. ھەرێم خۆیشی ئەم بڕیارەی داوە ئەگەر جێبەجێبکات... عەلی حەمە ساڵح
هاوڵاتی دەستەی بەهەرێمكردنی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند و ئاشكراشیكرد، نزیكەی 150 هەزار واژۆیان كۆكردووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیار عومەر ئەندامی دەستەی بەهەرێمكردنی سلێمانی رایگەیاند، ئەوەی لەسەریان بوە بەرێژەی 2%ی دەنگدارەكانی سلێمانی كۆبكەنەوە، بەڵام لەئێستادا رێژەی كۆكردنەوەی واژۆكانیان گەیشتوەتە 10% و سەرجەم ئەو واژۆیانەش ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی راپرسی بەهەرێمكردنی سلێمانی. هەروەها وتیشی:"لەئێستا بەدواوە دەستەی بەهەرێمكردنی سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە و تەنها چەند كەسێكی خۆبەخش لە دەستەكە كارەكانی رادەستكردنی واژۆكان بەكۆمسیۆن جێبەجێدەكەن، تاوەكو راپرسی ئەنجامبدات و سندوقی تایبەت بۆئەو مەبەستە لەسلێمانی دابنێت و هاوڵاتیان بەشداری بكەن بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی". هاوكات، ئەوەشی خستەڕوو، ئاگاداری ئەوەن كە ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانیان دروستدەكرێت، هەربۆیە ئامادەكاری پێویستیان كردوە و تیمێكی پارێزەریان پێكهێناوە بەمەبەستی بەرگریكردن لەداواكاریەكانیان. بەیار عومەر ئەوەشی دووپاتكردەوە كە بە هەرێمكردنی سلێمانی تاكە رێگای رزگاربونی پارێزگای سلێمانیە، پێویستیشە پەرلەمانتارانی سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق رۆڵی خۆیان لەوبارەیەوە بگێڕن.
هاوڵاتی کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکی کورت‌دا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند" دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ئەمڕۆ ١ ی نیسان، دەستکرا بەدابەشکردنی سێ مووچەی لیواکانی پیادەی وە‌زارەتی پێشمەرگە". وە‌زارەتی پێشمەرگە دەشڵێت" پارەی هاوکارییەکەی ئەمریکا گەیشتووە و کێشەی لیوا هاوبەشەکان چارەسەرکراوە".