هاوڵاتى به‌پێى نوسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى ناردووه، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى موچه‌ى مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ساڵى رابردووى وانه‌بێژان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس و سه‌روو به‌کالۆریۆس 300 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێک وه‌رده‌گرن. هاوکات، هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆم 250 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێک وه‌رده‌گرن. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خه‌رجکردنى بڕه‌پاره‌ى شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراوى په‌سه‌ندکردووه.
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکراى ده‌کات که یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى جۆو بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا ده‌بێت سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 کۆشکى سپى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باسى په‌یوه‌ندییه گرنگه‌کانى نێوان ھه‌ردوو وڵات ده‌کرێت، که له سه‌رده‌مى تره‌مپدا باش نه‌بووه. هاوکات سه‌رۆکوه‌زیرانى که‌نه‌دا رایگه‌یاند چاوه‌ڕوانه له‌گه‌ڵ بایدن پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پیسبوونى ژینگه و گۆڕ‌انى که‌شوھه‌وا و ڤایرۆسى کۆرۆنا و دروستکردنى کار بۆ چینى ناوه‌ند و پێشخستنى ئابورییه‌کى جێگیر. دوێنێ چوارشه‌ممه جۆو بایدن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونیدا چه‌ند بڕیارێکى تره‌مپى له‌باره‌ى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیھانیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا و گۆڕ‌انى که‌شوھه‌واوه ھه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌کڕیزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و ده‌ربازکردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه و قه‌یرانه‌کان". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان: به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانى کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کى زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌کانى پێشوازى له برینداران و به‌رکه‌وتووانى هێرشه‌کان بکات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کى پزیشکیى پێویستیان پێشکه‌ش بکات. ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌کڕیزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و ده‌ربازکردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه و قه‌یرانه‌کان. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان 2021/1/21
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى به‌په‌له‌ى کرد به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمى له باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا، سه‌رۆکایه‌تیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى سه‌رکرده‌کانى ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى کردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا کازمى فه‌رمانى کرد کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له بکرێت به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له بازاڕى باله‌ى نزیک گۆڕه‌پانى ته‌یه‌رانى به‌غدا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه بریندار بون. هاوکات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، روداوى دو ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیانى بێ تاوان له‌به‌غدا و له‌م کاته‌دا، ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یه‌که" گروپه تاریکپه‌رسته‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن مافه نیشتیمانییه گه‌وره‌کان به‌ئامانج بگرن".
هاوڵاتى وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ره‌تیکرده‌وه، که له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى بڕینى 30%ى مووچه فه‌رمانبه‌ران کرابێت. ده‌شڵێت: "ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "ھه‌موو داھاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌کان ده‌خرێنه پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان و گومانه‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به خشته‌ى تایبه‌ت داھات و خه‌رجییه‌کان ده‌خرێنه‌ڕوو". ناوبراو راشیگه‌یاند: "ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه ته‌واو ده‌بن ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دواى په‌سندکردنى ده‌نێردرێته ئه‌نجومه‌نى شورا، پاشان ده‌نێردرێته په‌رله‌مانى کوردستان". وه‌زیرى پلانادنان باسى له‌وه‌شکرد که به‌پێى پلانه‌که‌یان پێش مانگى 3ى ئه‌مساڵ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ند ده‌کرێت و مانگى چوار کارى پێ ده‌کرێت. وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه، وتیشى:"ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق رێکبکه‌وین، ئه‌و پشکه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت ده‌بێته به‌شێک له داھاته‌کان له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ھه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه رێککه‌وتن، ئه‌وا پشت به داھاتى ناوخۆ ده‌به‌ستین". هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و بڕیارانه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى چاکسازى دراون، بۆ زیادکردنى داھات و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان، به‌جۆرێک نه‌بێته بارگرانى له‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان، پێداچوونه‌وه به داھاتى نه‌وتى دا بکرێت، وه‌ک ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێییانوایه خه‌رجییه‌کانى نه‌وتى زیاتره له ئاستى خۆی، "ده‌بێ خه‌رجییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه و داھات زیاد بکه‌ین....کاتێک که داھات شه‌فاف بێت خه‌ڵکیش باوه‌ڕ ده‌کات و قبووڵى ده‌کات که که‌مکردنه‌وه له مووچه و خه‌رجییه‌کان بکرێت". دارا ره‌شید، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ره‌تکرده‌وه که باس له‌وه ده‌کرێت "ئه‌گه‌ر ھه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێککه‌وتن"، مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به 30% لێبڕین دابه‌شده‌کرێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "ئه‌و ده‌نگۆیه ھیچ بنه‌مایه‌کى نییه و ھیچ بڕیارێک نییه بۆ لێبڕینى مووچه‌ى مانگانه به لێبڕینى 30%، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێککه‌وتن، زۆرترین داھاتى ھه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بژێوى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر قه‌یرانى گه‌وره‌ترمان نێته پێش بڕى پاره‌ى لێبڕاو له مووچه زیاتر ناکرێت".
هاوڵاتى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له ته‌قینه‌وه‌کانى گۆڕه‌پانى ته‌یراندا له به‌غداد13 که‌س کوژراون و 19 دیکه‌ش برینداربوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ى کانونى دووه‌مى 2021 له شارى به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌کانى ساحه ته‌یران و باب شێخ به‌غدا روویاندا و به‌رپرسانى ئه‌منى ئاشکرایان کرد که کرده‌وه‌ى خۆکوژى بووه له‌رێگه‌ى پشتێنى بۆمبرێژکراوه‌وه بووه. هاوکات، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که دواى ته‌قینه‌وه‌کان ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ داخراوه.
هاوڵاتى ژورى په‌یوه‌ندییه دپلۆماسییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى ده‌ستێوه‌ردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه ره‌تده‌که‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین که ژورى په‌یوه‌ندییه دپلۆماسییه‌کان ته‌نها که‌ناڵى فه‌رمییه بۆ لێدوان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه و سیاسه‌ت و روانینه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 له رونکردنه‌وه‌که‌دا، ژورى په‌یوه‌ندییه دپلۆماسییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داواشى راگه‌یاندنه‌کان کرد " زانیارى له لایه‌نى فه‌رمى و په‌یوه‌ندیدار وه‌رگرن." ده‌قى رونکردنه‌وه‌ى ژورى په‌یوه‌ندییه دپلۆماسییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:
هاوڵاتى به‌رپرسانى ئه‌منى به‌غدا رایانگه‌یاند هێزێکى زۆلاى ئه‌منى بڵاوه‌ى پێکراو ژماره‌ى قوربانییه‌کانى دوو ته‌قینه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته 25 که‌س. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له به‌غدا به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" ته‌قینه‌وه‌کان بونه‌ته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى نۆ که‌س و برینداربوونى 16 که‌سى دیکه". به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه به فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ هێزێکى زۆرى ئه‌منى له به‌غدا بڵاوه‌ى پێکراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا (ئه‌ڤریل هه‌ینس)ى له کابینه‌که‌ى جۆو بایدن په‌سندکرد و بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا. هه‌ینس به 84 ده‌نگى به‌ڵێ و 10 ده‌نگى نه‌خێر بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌کارده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى هه‌واڵگرى نیشتمانیى ئه‌مریکا به لیژنه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ى رایگه‌یاند: "چین یه‌که‌م پرس و جێگه‌ى سه‌رنجى کاره‌کانى ده‌بێت له ئیداره‌ى بایدندا". ئه‌ڤریڵ هه‌ینس ساڵى 1969 له دایکبووه، پارێزه‌ر بووه، له نێوان ساڵانى 2015- 2017 له ئیداره‌ى باراک ئۆباما وه‌کو جێگرى راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى کارى کردووه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌یى به‌هێز له‌ناوچه‌ى ته‌یه‌ران له‌به‌غدا رویاندا و میدیاکانى عێراق باس له کوژراو و بریندار ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه قوربانییه‌کان ژماره‌یان چه‌ند ده‌بێت. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی بەغداوە رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەسداوە و 16 کەسیش برینداربوون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کاندا دابه‌زى و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌که‌متر له 56 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێت به 55 دۆلار‌و 88 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 53 دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 54 دۆلار‌و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى جۆو بایدن له کۆنگرێس بۆ یه‌که‌مجار وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر چه‌ند نوسراوێک کرد. سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر بڕیارى رۆژى ده‌ستبه‌کاربوون، لیستى پاڵێوراوانى پۆسته وه‌زارییه‌کان له ئیداره‌ى نوێ و لیستى پاڵێوراوان بۆ پۆسته لاوه‌کییه‌کان كرد. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمێکى تایبه‌تدا له به‌رده‌م کۆنگرێسى ئه‌مریکا جۆ بایدن سوێندى یاسایى خوارد، به‌وه‌ش بوو به 46ه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونییه‌وه به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دایکى مه‌زڵوم عه‌بدى، به‌رپرسى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) سه‌رخۆشى لێ ده‌کات. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20کانونى دووه‌مى 2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایکیان، سه‌ره‌خۆشى لێ کرد. نێچیرڤان بارزانى،سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان، هیواى خواست خواى مه‌زن، گیانى خوالێخۆشبوو‌ى دایکیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه". لاى خۆیه‌وه مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌که‌یانى بۆ نێچیرڤان بارزانى و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاگادارى شۆفێران ده‌که‌ینه‌وه که‌له‌ئێستادا ڕێگاى سه‌ره‌کى تونێلى پێشڕه‌و له دیوى سیته‌ک به‌هۆى به‌فربارینه‌وه گیراوه و داوا ده‌که‌ن شۆفێران هاتوچۆکردن بۆ سنورى شارباژێر رابگرن. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 20ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه باس له‌وه‌کراوه، شۆفێران ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که ڕێگاى سه‌ره‌کى تونێلى پێشڕه‌و له دیوى سیته‌ک به‌ھۆى بارینى به‌فر بۆ شۆفێریکردن گونجاو نیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، داوا له‌شۆفێران ده‌که‌ن ژیانى خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ھاتوچۆکردن بۆ سنورى شارباژێر رابگرن. ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێکى به‌فربارین ناوچه جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه و به‌وهۆیه‌ش له‌ژماره‌یه‌ک رێگه‌ى سه‌ره‌کى ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆى شۆفێران دروستبوه.
شاناز حه‌سه‌ن به‌شێک له‌گه‌نجانى هه‌رێمى کوردستان بۆ خواردن و جوانکارى په‌نا بۆ زه‌یته سروشتییه‌کان ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌م کاره‌یان پاشه‌کشه بەکرێم و مادده کیمیاییه‌کان بۆ مه‌یکئه‌پ بهێنن و پسپۆڕێکى خۆراکیش باس له‌گرنگی به‌کارهێنانیان ده‌کات. خاوه‌نى کۆمپانیایه‌ک ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌زه‌یته‌کانیان به‌ئامێرى تایبه‌ت دروستده‌کرێن و بۆ خواردن به‌کارده‌هێندرێن»، به‌ڵام پسپۆڕێکى خۆراک ده‌ڵێت «ته‌نها زه‌یتى زه‌یتون و گوێز هندى بۆ خواردن ده‌گونجێت». یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که بۆ جوانکارى ماوه‌ى سێ ساڵه زه‌یتى سروشتى به‌کارده‌هێنێت، ئاماژه به‌وه ده‌دات سودى زۆرى لێبینیوه. دیمه‌ن به‌کر، کچێکى ته‌مه‌ن (31) ساڵه به هاوڵاتى وت:» پێستم په‌ڵه‌ى بوو له‌و کاته‌ى زه‌یتى سروشتى به‌کارده‌هێنم سودى زۆرم لێوه‌رگرتووه‌و په‌ڵه‌و پێستى مردووى ده‌موچاوم چاره‌سه‌ر بووه، که‌جاران هه‌زاره‌ها کرێمم بۆ به‌کارهێناوه‌و چاره‌سه‌رى نه‌بووه«. دیمه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ بوونى په‌ڵه‌ى ده‌موچاوى کێشه‌ى قژ هه‌ڵوه‌رینیشى هه‌بووه‌و به‌به‌کارهێنانى زه‌یتى سروشتى توانیویه‌تى هه‌ڵوه‌رینى قژى نه‌هێڵێت. دیمه‌ن جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«کرێمه کیمیاییه‌کان زیانى زۆرى هه‌یه‌و پێویسته هه‌موو که‌س بزانێت زه‌یته‌کان زیانى لاوه‌کى نیه، بۆیه بۆ جوانکارى زۆر پێویسته که‌هه‌موو خانمێک بیزانێت و سودى لێوه‌ربگرێت». گه‌نجێک ده‌ڵێت زه‌یتى سروشتى به‌ماوه‌یه‌کى که‌م په‌ڵه‌ى ده‌موچاوى نه‌هێشتووه، هێمن مه‌حمود ته‌مه‌ن (26) ساڵ وتى:»سوودى زۆرم لێوه‌رگرتووه‌و هه‌م بۆ قژو بۆ پێستیش که زیبکه و په‌ڵه‌ى پێستمى چاره‌سه‌ر کردووه، چونکه زه‌یته‌کان سوده‌که‌ى ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ چاره‌سه‌رى ده‌کات و به‌ماوه‌یه‌کى که‌مترو نرخێکى که‌متر به‌ده‌ستیهێناوه«. ئه‌و گه‌نجه باسى ئه‌وه‌شده‌کات که له‌جێى شروب بۆ مناڵه‌که‌ى زه‌یتى زه‌یتون و گه‌رچەکى به‌کارهێناوه‌و سودى هه‌بووه. هێمن مه‌حمود وتیشى:» زه‌یته‌کان سروشتین، بۆیه سودیان راسته‌وخۆ به‌پێسته‌که ده‌گات و مرۆڤ ده‌توانێت بۆ منداڵ و گه‌وره‌ش به‌کاریبهێنێت». «زه‌یته‌کانمان ته‌واو سروشتیین» خاوه‌نى کارگه‌یه‌کى زه‌یتى سروشتى ده‌ڵێت به‌شێکى زۆر له‌هاووڵاتیان سه‌ردانیان ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانى زه‌یته‌کان بۆ خواردن. دینا منه‌وه‌ر، خاوه‌نى کۆمپانیاى دروستکردنى زه‌یت و که‌ره‌و ئاوتکى سروشتى ڤى ڤى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»دروستکردنى زه‌یته‌کانمان ته‌واو سروشتیین و به‌ئامێرى تایبه‌تى دروست ده‌کرێن و به‌تازه‌یى ده‌فرۆشرێن». ئه‌م کارگه‌یه ماوه‌ى ساڵ و نیوێکه له‌پارێزگاى سلێمانى کراوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نه‌که‌ى وتى»زیاتر له (25) جۆر زه‌یت و نۆ جۆر که‌ره‌ى رووه‌کى له‌به‌رهه‌مه سروشتییه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت بۆ خواردن و بۆ جوانکارى به‌کارده‌هێنرێت». «زه‌یته‌کانى ئێمه بۆ خواردن و بۆ جوانکاریش به‌کارده‌هێنرێن و بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌کان ده‌توانرێن سودى لێوه‌ربگیرێت، دینا منه‌وه‌ر واى وت. خاوه‌نى ئه‌م کارگه‌یه پێیوابوو له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکى زۆر زه‌یته‌کان وه‌ک چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و جوانکارى به‌کارده‌هێنن، چونکه به‌بڕواى ناوبراو زیانى لاوه‌کییان نییه. له‌باره‌ى ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى زه‌یت به‌کارده‌هێنن، دینا منه‌وه‌ر ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که هه‌موو ته‌مه‌نێک و ئاستێک به‌کاریده‌هێنن، چونکه پێیوابوو بۆ هه‌موو که‌س و ته‌مه‌نه‌کان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌و مرۆڤ به‌جوانى و ته‌ندروستى ده‌هێڵێته‌وه. پسپۆڕانى خۆراک چى ده‌ڵێن؟ دکتۆر بینایى کامه‌ران، پسپۆرى بوارى خۆراک، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و زه‌یتانه‌ى که‌ئێستا به‌کارده‌هێنرێن زه‌یته رووه‌که‌کان بۆ جوانکارى له‌برى کرێمه‌کان بۆ پێست و بۆ قژ زۆر باشه‌و سودى هه‌یه، به‌ته‌نیا به‌کارده‌هێنرێت یاخود تێکه‌ڵه‌ى بۆ دروستده‌کرێت و وه‌ک ماسک به‌کارده‌هێنرێت». ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى خۆراک ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد» ته‌نیا زه‌یتى زه‌یتون و زه‌یتى گوێز هندى بۆ خواردن گونجاوه‌و به‌کارده‌هێنرێت، به‌ده‌ر له‌و دوو زه‌یته زه‌یته‌کانى دیکه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نیه، خه‌ڵک ته‌نیا خۆى هاتووه زه‌یته‌کان به‌کارده‌هێنێت به‌پێى ئه‌زموونى خه‌ڵک، به‌ڵام تووێژینه‌وه‌ى زانستیى له‌سه‌ر نیه«. بینایى کامه‌ران، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد ده‌توانن ته‌نها زه‌یتى زه‌یتون و گوێز هندى به نه‌خۆش یان خه‌ڵک بڵێت به‌کاریبهێنن وه‌ک خواردن، به‌ڵام زه‌یته‌کانى تر به‌هۆى نه‌بوونى تووێژینه‌وه ناتوانن سودو زیانه‌کانى دیاری بکه‌ین». خاوه‌ن فرۆشگایه‌کى که‌مالیات: رۆژانه داواى زه‌یته سروشتییه‌کانمان لێده‌کرێت کۆسار که‌مال، که‌خاوه‌نى که‌مالیانى کۆساره له‌ناو بازاڕى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکى زۆر هه‌ن رۆژانه داواى زه‌یته سروشتییه‌کان ده‌که‌ن و به‌کاریده‌هێنن بۆ جوانکارى به‌تایبه‌تى، ده‌توانم بڵێم بووەته جێگره‌وه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رهه‌مى کرێم و مه‌وادى مه‌یکئه‌په کیمیاییه‌کان». ئه‌و دوکانداره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» زیاتر ئه‌و زه‌یتانه‌ى به‌کارده‌هێنرێن زه‌یتى زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه و گه‌رچه‌ک و گوێز هندو باده‌م و ئه‌وانه‌ن که‌سودى تایبه‌تیان بۆ پێست و قژ هه‌یه«. خاوه‌نى دوکانى که‌مالیاتى کۆسار باسى له‌وه‌شکرد جۆرى زه‌یته‌کان زۆر زۆرن، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتییانه‌ى که‌هه‌یه زه‌یتیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هه‌ندێکیان راسته‌وخۆو به‌ته‌نیا ده‌توانن سودیان هه‌بێت و هه‌ندێکى دیکه‌یان به‌تێکه‌ڵکراوى له‌گه‌ڵ گیا‌و زه‌یتى دیکه‌دا سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
